(1)
سه‌ری
ساڵی نوێ، له
قوژبنی قاوه‌خانه‌یه‌کدا،
خۆم و گۆڤارێک
بووین. مۆته‌که‌ی
ته‌نیایی و
غوربه‌ت، گشت
هه‌سته‌کانی
دامه‌رکاندبووم
به‌رامبه‌ر
به‌که‌ون و هه‌بوون.
نه‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی
لێوم پێ مابوو
نه بریسکانه‌وه‌ی
نیگا، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش، نه‌گله‌ییم
ده‌ده‌راندو..
نه وه‌ڕه‌سیم
ده‌نواند. خۆم
و گۆڤارێک
بووین له
قاوه‌خانه‌یه‌کدا،
گۆڤارێک و من،
له شه‌وی سه‌ری
ساڵدا، له
ساڵی شه‌وی سه‌ردا..
ئا، له سه‌ری
شه‌وی ساڵدا،
له‌ساڵی سه‌ری
شه‌ودا، وێنه‌ی
به‌رگی
گۆڤارێک،
بوونی خۆی سه‌پانده
سه‌ر دیدو رۆح
و هۆشم. نه‌مزانی
کێ له‌سه‌ر
مێزه‌که‌ی
جێهێشتبوو،
که ببێته هه‌وێنی
خولیام و..
بمتلێنێته
چه‌قی هه‌ڵوێست
و
بمورووکێنێته
گرێچنی هه‌ڵسوکه‌وته
ناکۆکه‌کانه‌وه!!
وێنه‌ی دایک
و کوڕێک به‌ڕووی
گۆڤاره‌که‌وه،
دایکه‌که،
میهره‌بانیی
ده‌پرژاند و
کوڕه‌ش، کاسه‌ی
سه‌ری
سپاردبووه کۆشی
دایکی. چاوه
گه‌شه‌کانی،
له گۆڤاره‌که‌وه
بۆ نادیار و
بێوار، هه‌ڵداشتبوو.
"با ناوی کوڕه‌که
حه‌مرین بێت".
به‌خۆم گوت.
هه‌ر چه‌نده‌ش
له‌م کاته‌دا،
ئاوازی
ئۆکۆردیۆنێک
مرۆگه‌لی ناو
ورگی قاوه‌خانه‌که‌ی
ده‌ورووژاند
و.. جووت جووت
ده‌ره‌قسان.
حه‌مرین، سه‌ره
بژه‌که‌ی وه‌رسووڕاند.
ده‌می
پرسیاری له
دایکی نا ـ
دایکه،
شتێکم له
دڵدایه‌و..
خۆزیارم..
بیدرکێنم، وه‌لێ..
ماوه‌ی هه‌ژده
ساڵی ڕه‌به‌ق،
دایکیشی
ڕازێکی له‌ناخدا
گلدا بۆوه،
ئان و ساتێکی
ئه‌وهایان،
به هه‌لێکی
گونجاو زانی،
که‌متبووی
دلڕ و گرێچنی
ده‌روونیان
بۆ یه‌کدی هه‌ڵوه‌شێنن.
ئاسمان،
سامالڕ بوو.
لێره‌و له‌وێ،
چۆله‌که
فیستیڤاڵی
خۆیان ده‌سازاند.
نهێنی و په‌نهانی
خۆیان ده‌جریواند.
دایکی حه‌مرین،
خه‌مئاوێزانه،
خۆی دواند.
(خۆزگه
له زمانی
باڵندانم ده‌زانی).
وه‌لێ هه‌ر
زوو، وه‌ک سه‌رزه‌نشتی
خۆی بکات، به‌خۆی
گوته‌وه:
"بۆ
زمانی خۆمان،
به‌ڕه‌وانی
ده‌زانین!!"
له کاتی
بێده‌نگیدا،
حه‌مرین
ویستی به‌دایکی
بێژێ، که
ئامبازی ڕه‌وشێک
بووه، هه‌رگیز
نازانی چۆن به‌رسف
و گوزارشتی لێ
بکات، به‌تایبه‌تی،
که خونچه‌ی
هاوته‌مه‌نی
به‌دی ده‌کات،
یه‌کسه‌ر
تووشی دڵه‌کوتێ
و بێ ئارامی
ده‌بێ!
نێوچاوان و
بناگوێی و
لاگۆناکانی
خوناوکه ده‌ڕێژن
و زمانی ده‌به‌سترێ!!
ته‌نانه‌ت،
ڕه‌نگه‌کانیش
له چاویدا هه‌ڵده‌په‌ڕن!!
سوور له‌گه‌لڕ
سه‌وزدا ده‌ڕه‌قسێ.
شین باوه‌ش له
پرته‌قاڵی
توند ده‌کاو..
زه‌رد له‌ناو
کانیاوی
مۆردا مه‌له
ده‌کا!! ئه‌وجا
تێکڕا له‌و
ئامێته ڕه‌نگاڵه‌ییه‌دا
ده‌توێنه‌وه
و هه‌م دیسانه‌وه،
به‌زم و ڕه‌زمی
پێشوویان چه‌ند
پات وپات ده‌که‌نه‌وه!!
نه‌یزانست
چۆن به دایکی
ڕاگه‌یه‌نێ،
که که‌رنه‌ڤاڵی
ئه‌و ڕه‌نگانه،
هه‌ستیان خه‌ست
کردووه‌به‌رامبه‌ر
به ژیان. حه‌مرین،
و شه‌زاره‌کیی
شک نه‌برد بۆ
ده‌ربڕینی ئه‌و
گۆڕانکارییه
نوێیه، بۆیه
به ماتی و ده‌منووقاوی
مایه‌وه و..
تۆڕی دیده‌کانی
هه‌ڵدان به‌ره‌و
چووته
پاسارییه‌که،
که له‌و گوزه‌ره‌دا
قونه قونیان
ده‌کرد. تاو
نا تاوێکیش،
یه‌کترییان
به ده‌نووکه
چکۆڵه‌کانیان،
ڕاو ده‌نا.
ئاکامه‌که‌ی،
به‌فسینێک،
به‌زمی خۆره‌تاوه‌که‌یان
ده‌گه‌یانده
کۆتایی. له‌و
سرووتی
پیتاندنه به‌ولاوه،
حه‌مرین چاوه
هه‌نگوینییه‌کانی
له‌به‌ر
بینگی دایکی
بڕی و.. شه‌خته‌ی
نتمییه‌که‌ی
شکاند.
ـ هۆ
دایکه گیان،
خونچه ده‌ناسی؟
دایکی،
له ئه‌ندێشه‌ی
خۆی وه‌ئاگا
هات. کت‌وپڕ،
به ئاوازێکی
سۆزناکه‌وه
هه‌ڵیدایێ.
ـ باوکی
دایه، که
وشه‌ی دایه‌ت
لێده‌بیسم..
ڕاده‌چڵه‌کێم!
ده‌کارم هه‌موو
په‌نهانی
ناخم ڕه‌ها
بکه‌م و.. حه‌مرین
قیت بۆوه.
لێوه‌کانی ته‌ته‌ڵه‌یان
کرد و نیشانه‌ی
سه‌رسوڕمان و
جۆره‌ها هه‌ستیان
پێوه لکا
بوو. وشه‌کانی،
ئێجگار په‌یت
بوون له
گوێچکه‌ی
دایکیدا.
ـ تێناگه‌م!
کام په‌نهان
و.. کام راز!!
وه‌ڵامی
دلۆڤانیی ژنه‌وت:
ڕازی تۆ‌و.. په‌نهانی
من.
چاویان،
له‌دوڕ چاوی
یه‌کدی بڕی.
حه‌مرین، به
دیقه‌وه
شانی دایکی
ڕاوه‌شاند و
به "تێناکه‌م"ێکی
دی،
هاوێشتییه
چه‌قی به‌ڕه‌نگارییه‌کی
دژواره‌وه.
ـ ئه‌وه‌ی
ڕاستینه بێت
کوڕه‌که‌م..
باوکه‌که‌م..
زوو ده‌می
کڵۆم دا، بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌کی
په‌سند و
دروست بۆ په‌یڤینه‌که‌ی
بدۆزێته‌وه.
تۆزۆکه‌یه‌ک
مات بوو. ئه‌و
ماتییه، له‌کن
حه‌مرین،
درێژخایه‌ن و
قورس و.. بگره
تفت و تاڵیش
بوو. هه‌ر چه‌ند
ته‌نیا به‌چاوو
برۆی، هه‌مان
دیق و سه‌رسامیی
ده‌راندبوو ـ
کوڕه‌که‌م..
باوکه
شیرینه‌که‌م.
دایکی،
ئه‌وه‌ی گوت و
ئه‌وکی ته‌ژی
بوو له
گریان.
فرمێسکی په‌نگاوه‌ی
هه‌ژده
سالڕ، به
کوڵمه‌کانییه‌وه
ڕێچکه‌یان به‌ست.
حه‌مرین، که‌وته
دۆخێکی ئه‌وتۆ،
که وه‌ک کۆرپه‌ی
جاران بێ و
شیری مه‌مکی
دایکی بمژێ.
دایکیشی، به‌هه‌مان
شێوه، نوقمی
بارێکی
وابوو، که
ویستی باوه‌ش
به‌باوکیا
بکات و تێر و
پڕ، تێولڕ و
چه‌ناگه و
لامله‌کانی
به‌ماچ سوور
هه‌ڵگه‌ڕێنێ.
سه‌رنجی گرته
حه‌مرین و..
وشه‌یه‌کی له‌زار
به‌ربۆوه.
((باوکم))
که‌وته
هه‌نیسکه
بڕکێ. ئه‌سرین
به‌چاوه
زنوێره‌کانییه‌وه
قه‌تیس مان.
تفێکی قووت
دا. به‌چمکی
کراسه
ئاودامه‌نه‌که‌ی،
چاوه‌کانی
هیشک کرده‌وه.
قاوه‌خانه‌که،
سرووتی شه‌وی
ساڵی نوێی ده‌گێڕا،
که‌چی من له
جێکات،
دابڕڕا بووم.
هزرم له‌لای
ده‌مه‌ته‌قێی
حه‌مرین و
دایکی بوو.
ڕوانیمه
وێنه‌که‌یان
به‌سه‌ر
گۆڤاره‌که‌وه.
ـ
حه‌مرین
گیان، تۆ
باوکمی. چاکتر
وایه: بێژم
تۆ..
پێشتر..
باوکم..
بوویته.
به‌زایه‌ڵه‌یکی
هه‌ژاوه‌وه،
ئه‌وه‌ی به
حه‌مرین گوت،
که‌چی له‌لای
وه‌کو ئه‌وه
وابوو، به
مردوویه‌ک
بڵێ: ((سه‌رمات
نییه؟
برسیته؟)) حه‌مرین،
ته‌قه‌ی سه‌ری
هات و هه‌رگیز
له‌و
تێکئاڵان و ته‌لیسم
و چه‌وچه‌یه،
سه‌ری ده‌رنه‌کرد!
بۆیه به گوڕ
و بڕست گوتی:
دایکه
گیان، شه‌ونخوونیت
کێشاوه و
ماندی بوون،
شیرازه‌ی
بیرکردنه‌وه‌تی
ئاڵۆزاندووه!
ئه‌مه چ
وڕێنه‌یه‌که!!
دایکی،
به هه‌ناسه‌یه‌کی
سارده‌وه،
ئاخاوتنه‌که‌ی
پێبڕی.
ـ ئه‌وه
بوو ڕازه‌که‌ی
دڵم. ده‌رمپه‌ڕاند
و تۆش
گوێبیستی
بووی. حه‌مرین..
به‌ڕاستی تۆ
باوکمی.
ـ ها. ها. ها
تێکچووی! ئه‌ی
من.. کوڕی تۆ..
نیم و تۆش..
دایکمی!! ئیتر
چۆن و.. که‌ی
بوومه‌ته
باوکی تۆ!؟
پاش نه‌ختێک
ڕامان و سه‌رسووڕمان،
ـ من.. سه‌رم..
له‌م سیمیایه..
ده‌رناچێ!!
به‌هێمنی
و شێنه‌یی،
دایکی نێو
چاوانی
ڕامووسی.
ـ کوڕه‌که‌م..
نه‌سیمیایه
و.. نه‌خیمیا.
گاڤێ، هه‌ڵوه‌سته‌ی
کرد و هه‌مدیسانه‌وه
درێژه‌ی دایێ.
ـ له
سروشتدا، هه‌ست
به وزه‌یه‌ک
ده‌که‌ین، که‌چی
ناتوانین له
چوارچێوه‌ی
وشه و هۆشی
بگرین. وایه؟
حه‌مرین،
لایه‌نی هزری
دایکی گرت.
ـ به‌ڵێ..
دیارده‌ی وا
هه‌یه. بۆیه
زۆرینه،
بڕوای پێده‌که‌ن.
زانست
هێشتاکه وه‌ڵامی
بڕێ پرسیاری
پێنادرێته‌وه
له باره‌ی ئه‌م
گه‌ردوونه
بێ سه‌رحه‌ده!!
بۆیه به
نهێنی و
شاراوه و سه‌ر
سوورمێنه‌ر
لێده‌درێنه‌وه..
مه‌به‌ستم له
دیارده‌کانه.
مێشکی به‌ربڵاوی
حه‌مرین،
دایکی که‌یفساز
کرد و به‌نه‌رمی
داخاوت.
ـ کوڕی
شیرینم، به‌خۆمان،
که‌ونێکین، چ
جای که‌ونه
سه‌رده‌مییه‌که‌ی
ده‌ره‌وه‌مان!
به‌سه‌ر ڕاوه‌شاندنێک
حه‌مرین،
بۆچوونه‌که‌ی
دایکی سه‌لماند
و گوتی:
ـ هه‌روه‌کو
چۆن، ئه‌و سه‌ری
ئه‌م که‌ونه‌مان
دیار نییه،
ئاوهاش. ژیان
بێ بن و بێ
کۆتایه. حه‌مرین،
ده‌وی داچه‌قاند.
گلێنه‌ی دیده‌کانی
به که‌ڤاڵێکی
قه‌د دیواره‌که‌وه
هه‌ڵواسران.
حه‌زیایه‌کی
زه‌رد باو، به
دارێکه‌وه
خۆی
ئاڵاندبوو.
ئاده‌م به
گومانه‌وه
ده‌یڕوانییه
چاوه سووره‌کانی
حه‌زیاکه.
"حه‌واش"، به‌تاسه‌وه،
ده‌ستی بۆ
سێوه‌که
درێژ کردبوو.
حه‌مرین، ده‌ره‌وشانه‌وه‌یه‌کی
نا ئاسایی له
نیگای حه‌وواکه‌ی
ناو که‌ڤاڵه‌که‌دا
خوێنده‌وه،
بۆیه چاوی له
مۆڵه‌ق مایه‌وه.
* * *
له‌سه‌ری
ساڵی نوێ‌دا.
له قوژبنی ئه‌و
قاوه‌خانه‌یه‌دا،
به حه‌مرینی
سه‌ر به‌رگی
گۆڤاره‌که‌م
گوت، ڕاستییه‌که‌ی
ڕووی ده‌مم له
وێنه‌که
بوو، که
ڕاگوزه‌رێکی
مه‌ست، له‌وێی
جێهێشتبوو:
ـ ته‌مه‌نی
مرۆڤ، بۆ ئه‌وه
چاکه، له
ڕێگه‌ی
پرسیاره‌وه،
خودی خۆی
بدۆزێته‌وه،
که خۆی ناسی،
به‌خته‌وه‌ر
ده‌بێ و رۆحی
ئاسووده. ئه‌و
به‌خته‌وه‌ری
و ئاسووده‌گییه،
نرخ و به‌های
ئه‌وه‌یان هه‌یه،
که له
پێناویان‌دا،
ڕه‌نج بده‌ین
و.. ته‌مه‌نمان
بکه‌ینه
بارمته‌ی.
ئه‌وجا، وه‌ک
بۆ خۆم بدوێم،
ده‌مم کرده
مێشکی پڕ له
مێرووله و گه‌ڵای
وه‌ریوم.
مێرووله‌کانی
تووله ڕێیه‌کانی
سه‌رم.
گه‌ڵا وه‌ریوه‌کان.
خۆتان لاده‌ن.
ئه‌وا
هێستره چه‌موشه
چاو به‌ستراوه‌کان،
چوارناڵه
ده‌که‌ن.
خۆتان
بپارێزن،
نه‌بادا،
بکه‌ونه ژێر
سمه بێباکه‌کانیانه‌وه
کۆتاییم
به مشتومڕه
ناخییه‌که‌م
هێناو به‌خۆم
گوته‌وه:
((ئای ته‌نیایی..
تۆ ئه‌وه‌نده
سامناک
بوویته‌و پێم
نه‌زانیوی!!)).
دایکی حه‌مرین،
هه‌مان شتی به‌خۆی
گوته‌وه. حه‌مرین،
ڕێزی له نتم
و بێده‌نگییه‌که‌ی
دایکی گرت.
کۆکی و پاشان
بزه‌یه‌کی
پێی به‌خشی.
:ـ باسمان
له‌خۆمان ده‌کرد.
دایکی،
وه‌ک له خه‌ونێک
ڕاپه‌ڕێت، به‌چاو
نووقاوی، ده‌نگی
هات.
ـ وابوو،
باوکه گیان.
ئه‌م ژیانه‌مان
به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئه‌ز، سه‌رنجم
له وێنه‌که
دایه‌وه.
دایکه‌که،
خۆزیار بوو به
حه‌مرینی
کوڕی بڵێت:
}باوکم زۆر
خۆشده‌ویست.
له‌و سه‌ر و
به‌نده‌دا،
تووشی ده‌ردێکی
بێ چاره‌سه‌ر
هاتبوو. حه‌مرین،
باوکه‌که‌م،
ڕۆڵه‌که‌م،
ویستم له هه‌ردووکتان
بێ به‌هره نه‌بم،
بۆیه ڕه‌واییم
به‌خۆم دا، که
سێلێک له
ڕانی باوکم له‌له‌شی
خۆمدا بچێنم..
تۆ.. هاتیته
وجووده‌وه{
به‌ڵام، ئه‌و
نهێنییه‌ی
بۆخۆی گلدایه‌و.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ش،
سۆزناکانه،
قژی حه‌مرینی
به‌شانه‌ی په‌نجه‌کانی
داهێناو..
ئاخێکی هه‌ڵکێشا.
ـ خۆزگه،
یه‌کدووانێکی
وه‌ک تۆم ده‌بوون.
ئه‌وه‌ی
گوت و خه‌م
ونێشی ده‌روونی
بووه خوێ و.
له‌ناو
فرمێسکه‌کانیدا
توایه‌وه و..
نه‌یتوانی
هیچی تر بڵێ.
من، به‌دایکی
ڕووی گۆڤاره‌که‌م
گووت ((ئه‌ڵبه‌ت،
فرمێسک،
دزێوی و خه‌وش
ده‌شواته‌وه)).
دایکی به‌رگی
گۆڤاره‌که،
خه‌رمانی خه‌می
ڕابردووی شه‌نوکه
و کرده‌وه.
((سۆزی
دایکایه‌تیم
به‌ربه‌سته
و.. زمانم لالڕ
ده‌کات. ده‌شترسم
نه‌بادا په‌یوه‌ندیمان
بئاڵۆزێ و.
گۆمی بڕوای حه‌مرین
بشڵه‌قێ. ئا..
ناوێرم
ڕاستییه‌که‌ی
له‌لا
بدرکێنم. ئه‌مه‌یه،
خه‌می گه‌وره‌م.
له‌وانه‌یه،
بیبه‌مه
گۆڕه‌وه)).
به‌خۆم
گوت
((جیاوازییه‌که،
قه‌یران و
ئاسته‌نگه‌که
لێره‌دایه.
کوڕ و دایک،
زاتی ئه‌وه
ناکه‌ن به‌ته‌واوی
مشتومڕی
دڵیان بده‌رێنن..
واڵاو ته‌روه‌نه‌یان
بکه‌ن)).
ئه‌مجا
به‌خه‌نده‌وه
((وه‌ی! خۆ وێنه‌یه‌کی
سه‌ر گۆڤارێکی
به‌جێماوی ئه‌م
مێزه، به‌ته‌واوه‌تی
بوونی خۆی سه‌پانده
سه‌رت که‌یوان
"K1 "! ته‌نانه‌ت،
تۆی خسته په‌راوێزه‌وه!
هه‌ر هه‌نده
ماوه، ئه‌و
وێنه‌یه، سه‌ربهوردی
تۆ بنووسێت!
وه‌ی، وه‌ی!
ئیتر.. خۆم بۆ
به ته‌نیا و
په‌تیاره
بزانم له شه‌وی
سه‌ری ساڵدا!
بۆ ئاواره بم
له‌م ساڵی شه‌وی
سه‌ره‌دا!! نا..
نا.. ده‌زانم و
چاک ده‌زانم.
بۆ له‌م ونگه‌یه‌دا،
ته‌ریک و په‌ڕگر
و هیچکاره
بم! له‌م سه‌ری
ساڵی شه‌وه‌دا!!
چاک ده‌زانم،
که سبه‌ینێم
وه‌کو ئه‌مڕۆ
و.. دوێنی و..
پێرێ و.. په‌ستر
پێرێ ده‌بێت!!!)).
گۆڤاره‌که‌م
به‌ڕاژوو کرد.
هه‌ستامه سه‌رپێ
و.. ڕووم له
تاریکایی
شاری ((تامپرێ))
نا. ئاوی
چاڵۆکه و په‌نای
شۆسته‌کان،
ئاوێنه
بوون، تیشکی
چراکانیان ده‌گه‌ڕانده‌وه.
ته‌ماشای
کاتژمێره‌که‌ی
ده‌ستم کرد.
خۆ پاش دووی
نیوه شه‌وه!.
هه‌ر به پێ،
به جاده‌ی
((کووپه‌ماینته))دا
شۆڕ بوومه‌وه.
له عاست
کۆشکه
بچووکه‌که‌ی
((ئێدیس
کیۆسکی))دا به‌ڕاستا
سووڕم خوارده‌وه
و په‌نجه‌وانه‌کانی
ده‌ستم
ڕاکێشا‌و
کلیله‌که‌ی
ملم ئاماده
کرد. له
ژووره‌وه،
ده‌ستم بۆ
((داغستانی
من))ی حه‌مزاتۆڤ
برد و هه‌ندێکم
لێخوێنده‌وه.
}نادر شای
ئیران،
داغستانی داگیر
کرد. خه‌ڵکه‌که،
بۆ گفتوگۆ، په‌ککه‌وته‌یه‌کی
هه‌ژار و بوده‌ڵه
و به‌له‌نگاز
و په‌تیاره‌یان،
به‌سواریی
هێسترێکی له‌خۆی
بێزه‌وه‌رتر،
نارده لای
نادرشا. ئه‌ویش،
به‌بێز و سه‌ر
سووڕمانه‌وه
گوتی: له‌تۆ،
باشتر و شکۆمه‌ندتر
نه‌بوو
بینێرنه
حوزوورم!!
پیره عه‌مه‌لمه‌نده‌که،
به سه‌رزه‌نشته‌وه
وه‌ڵامی دایه‌وه:
قوربان، هه‌زارانی
له‌من
گرینگتر و
شکۆدار و تۆڕه‌ڤان
هه‌ن، به‌ڵام..
ئه‌و جۆره که‌سانه،
خه‌ریکی
کاروباری
خۆیانن، بۆیه
منیان بۆ
دیمانه‌ی یه‌کێکی
وه‌کو تۆ به
په‌سند زانی.
نادرشا، به‌ڕوو
گرژی و خێسه‌وه
پرسیاری
لێکرد: ئه‌دی،
سه‌رۆکتان
کێیه؟ پیره.
به کاوه‌خۆ،
هاته گۆ:
قوربان ئه‌وانه‌ن..
ئاماژه‌ی
بۆ گابه‌رد و
لوتکه سه‌رکه‌شه‌کان
کرد. ئه‌وانه..
ئێمه بۆ پێشه‌وه
ده‌به‌ن. ئه‌ی
مه‌رجه‌کانتان؟
نادرشا،
پرسیی. پیره‌یش،
به‌سه‌للاری
و له‌سه‌رخۆ
گوتی: تاکه
مه‌رجێکمان
هه‌یه، ئه‌ویش:
خاکی.. نیشته‌جێی..
شاخییان..
جێبێڵی بۆ
شاخنشینان و
هیچی تر{.
په‌رتووکه‌که‌م
داخست و له‌به‌ر
خۆمه‌وه
گوتم، ئێمه‌ش،
ئه‌وه‌مان له
داگیرکه‌رانی
وڵاته‌که‌مان
ده‌وێ و.. هیچی
تر. ئه‌وجا،
له
یاداشتنامه‌که‌مدا
نووسیم.
}سه‌متی
داهاتووم به‌لاوه
باڵاتره له
ئێستاکه و
ڕابردوو. به‌دوای
واقیعدا عه‌وداڵین،
که‌چی له‌ناخی
خۆماندا حه‌شارمان
داوه، له
ئاکامدا، سه‌رله‌به‌ر،
هه‌ر به‌ره‌و
ڕاستبینی و
تاقیگه‌ی
ناخی خۆمان ده‌بینه‌وه،
لێ.. چاوی ده‌وێ،
گه‌وهه‌ری
ژووره‌وه
بدینێ. ده‌ره‌وه‌ش،
ڕواڵه‌ت و توێکڵه
و ته‌فره‌ده‌ر،
"که‌ڵگامێش"
زۆر زۆر گه‌ڕاو..
مایه پووچ گه‌ڕایه‌وه.
نه‌مری، له
چنگی خۆمانه،
گه‌ر
زاڵبووین به‌سه‌ر
ئه‌و وه‌حش و
دڕنده‌یه‌ی
ژووره‌وه‌ماندا،
که داوای
نێچیر ده‌کا.
ماری حه‌وتسه‌ره‌ی
بێودم، حه‌زی
به هه‌ڵڵوشینه
و.. به‌س. ئه‌ز،
ده‌نووسم و..
ده‌نووسم و..
ده‌ڕه‌نگێنم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی،
شتم ماوه، که
به‌خاکه‌ڕایی
بیڵێم. دیاره
نوسین،
نیگارکێشان،
سمفۆنیا بۆ هه‌مووان،
شێمانه‌و مه‌حاڵه
له‌سه‌روبه‌ندی
ئینته‌رنێتدا،
باش وایه، بۆ
دێوانه سه‌ر
شێته‌کان و
ناوازه.. بۆ
په‌ری و
ئیبلیس و
جنۆکان بنووسم
و په‌ڕه‌مووچ
بکارێنم! ئای..
وشه‌ئارایی
و.. لاپه‌ڕه‌ی
سپی و.. خه‌رمانه‌ی
ڕه‌نگ، ئێوه
رۆحم ئازار ده‌ده‌ن
و لاقم فه‌لاقه
ده‌که‌ن..{.
ده‌بێ
ڕوو به‌ڕووی
ئاوێنه‌یه‌کی
باڵانوێندا
بوه‌ستن. به‌خۆیاندا
بچنه‌وه هه‌ڵه‌کانیان،
تاوانه‌کانیان،
له پاقژگه‌دا،
نه‌ک به
بێژنگ و هێڵه‌ک،
به‌ڵکو له
فلته‌ر بده‌ن.
دان به که‌مته‌رخه‌می
و لادانیان
بێنن، له
بێزه‌وه‌ر
کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان
و.. شێواندنی
نیهادو..
ئاکار‌و.. شه‌مزاندنی
پێوه‌ره‌کان.
ئه‌وه‌م
له
یاداشتنامه‌که‌مدا
نووسی.
له‌ره‌گمه‌وه
هه‌ڵکێشرام
و.. له
جوگرافیایه‌کی
نامۆدا، به‌موویه‌که‌وه
هه‌ڵواسراوم.
نێره
پڵینگێکی
بریندار و خه‌سێندراو،
چی له کێڵگه‌ی
مامز و که‌روێشکی
که‌وی بکات!
داوه‌ڵی په‌ڕۆیین،
هه‌رگیز
هورووژمی
پاساری و په‌له‌وه‌ران
ناترسێنێ. ئه‌وه‌ی
له چیادا
پرۆپاگنده‌ی
وێنه‌ی به‌هه‌شتێکی
دڵارای به‌گوێی
خه‌واڵوواندا
ده‌چرپاند،
ئه‌مێستا ته‌وری
ده‌سه‌ڵاتی
به ده‌سته‌وه‌یه،
ملان پلده‌دات!
هاوڕێ و هاوده‌می
قاتی و قڕی و
بزاڤ و خه‌باتی
ژێرزه‌مینی و
ناو ڕیخۆڵه‌ی
ئه‌شکه‌وتان
ده‌فه‌وتێنێ!!
ده‌بێ پێوه‌ر
گۆڕڕابێت!
ڕێژگه سه‌ره‌نخووم
بووبێته‌وه!
ده‌شێ له
منداڵدانی
شین و زه‌ردا،
تۆڕه‌مه‌ی که‌سکێک
نه‌خه‌مڵێ! ده‌شێ
له ده‌سملانیی
شین و سووردا،
مۆرێکی وه‌نه‌وشه‌یی
نه‌زێ! ده‌شێ
له ئه‌ڤین و
جووتبوونی زه‌رد
و سووردا،
پرته‌قاڵییه‌کی
ده‌مه‌و
ئێواران، سه‌ره‌تاتکێ
نه‌کات! ئای چ
سه‌رده‌مێکی
قه‌حپه‌و
سۆزانی و
خۆفرۆش و به‌نده‌خوێن
شل و قژ بژو
ڕشکنه!!
گولله،
ئاراسته‌ی
سنگی خۆمان ده‌که‌ین!
نه‌یارانیش،
له‌ولاوه،
پێده‌که‌نن و
بسکه‌ی
سمێڵیان دێ و..
به چاوی ته‌وس
و تێزه‌وه،
هانمان ده‌ده‌ن
و چه‌پڵه ده‌کوتن!!
ئه‌م
خۆکوژییه،
قه‌تاو قه‌ت،
به براکوژی
ناوزه‌د ناکه‌م.
ده‌مهه‌وێ
گوێ بۆ مۆسیقا
ڕادێرم. دیاره
ئه‌م هه‌ڵه‌وه‌ڕی
و چه‌نه
کارییه،
دادم نادات!
مۆسیقای
"چوار وه‌رزی"
ڤیڤالدی، Vivaldi
سه‌رتاپام،
ماسولکه‌و
شانه‌و سێله‌کانم
خاو ده‌کاته‌وه.
فرمێسک ده‌زایێنێته
چاوم و له‌م
ئاواره‌یی و
نامۆییه‌دا،
بۆ ساتێکی
کورتخایه‌ن،
ناخه هه‌ڵچووه‌که‌م
ده‌لاوێنێته‌وه.
وه‌ره، سه‌رت
نه ئاوسێ!
دوو لایه‌نی
ده‌سه‌ڵات له
وشه بسله‌مێنه‌وه!!
وشه‌یه‌ک،
لێره حه‌رام
و تابۆ بێت،
له‌وێ ده‌یقۆزنه‌وه!
وشه‌یه‌ک، له‌ولا
سانسۆری له‌سه‌ر
بێت، لێره ده‌یکه‌نه
شاییلۆغانی
میدیا و
زوڕناکانیان!!
بێره‌ڤان و
ناوبژیکه‌ر..
پوول و دراوه!
نووسه‌ری
بێوه‌ی و مژده
هێن و هه‌ست
په‌پووله‌یی،
ده‌که‌وێته
نێوان ده‌ستاڕه
زبر هاڕه‌کانه‌وه!
زاده‌ی هزرو
به‌رهه‌می
رۆحی ده‌بێته
قۆچه‌که‌ی
ئیبراهیم
پێغه‌مبه‌ر!
برایم خه‌لیلیش
گرێکوێره‌یه
و ناکرێته‌وه!!
ئازارێکی
کۆنه‌و له‌شیشم
ده‌داو.. ده‌مبرژێنێ.
ئه‌ز، هه‌رگیز
ناتوانم له
که‌وڵی خۆم ده‌ربچم
و به‌گوێره‌ی
دووزه‌له‌کانیان
هه‌ڵپه‌ڕم. له‌سه‌ر
ڕه‌زمی ته‌پڵه‌کانیان
هه‌ڵبزمه‌وه.
چکۆلانه‌ترین
سێلی جه‌سته‌م،
ئاوها
ریسواییه‌ک
ڕه‌تده‌کاته‌وه.
ته‌رکی و
بێنازی و خه‌م
و نێشم، سه‌د
جار چاکتره
له‌وه‌ی
بکرێمه
زۆرناژه‌ن و
ته‌پلڕ ئه‌نگێوی
ده‌رباره‌کان.
هه‌ست ده‌که‌م،
زه‌مه‌ن شه‌ق
ده‌بات، ده‌قڵه‌شێ
و.. خوێنی ئێمه
گه‌لی لانه‌وازی
لێوه ده‌تکێ..
تک.. تک.. تک.. تتک..
تک، رۆحمان ده‌چۆرێته
سه‌رتاوێری
ناحه‌زی و
دڵسه‌نگی و
بێوژدانییه‌وه.
ئاکاریان، له
بیلبیله‌ی
چاومدا، ژه‌نگگرتووه.
مێژوومان،
چلکن و قێزه‌وه‌ن
و قه‌وزه
گرتووه.
سه‌ره‌تاییترین
شانه‌ی
یاخیبوون و هه‌ڵمه‌ت
له
سپارتاکۆسه‌وه
ته‌شه‌نه‌ی
کرد بۆ لای
((بابکی خوڕره‌می))ی
له‌مه‌ڕ
خۆمان. ئه‌م
لۆگۆسه بێ سه‌رحه‌د
و ئه‌زه‌لییه،
چاوه‌ڕوانی
نوێبوونه‌وه‌ی
شانه‌ی دیکه‌و..
دیکه‌یه.
بازنه ده‌خوڵێته‌وه
و گوڕ بۆ نووا
ده‌بات.
مارێک، له
ناخمدا، کلکه
لووسه‌که‌ی
خۆی ده‌مژێ و..
چاوه
خوێنینه
شیلانه‌ییه‌کانی
بۆته کانگه‌ی
ڕه‌نگه گه‌رم
و.. ڕاپه‌ڕیوه
دۆزه‌خییه‌کانم.
هه‌ر چه‌نده
ئاوه‌زم بۆ
لای دایکی
جوانه‌مه‌رگان
و بێوه‌ژنه
بێده‌رامه‌ته‌کان
و.. هه‌تیوه‌کانی
هه‌شت ئه‌نفاله‌که
ده‌چێ، هه‌نده‌ی
تر، سوێم ده‌بێته‌وه‌و..
تیر‌و که‌وانی
وشه‌کانم ڕه‌ق
و ئاماده‌باش
ده‌وه‌ستن.
ژنه شه‌هیده
ته‌ڕچکه‌کانیان
ته‌فره دا‌و..
به‌ره‌و هه‌ڵدێرو
خه‌ره‌ندی له‌شفرۆشی
نسکۆیان
پێدان. کێله
به‌ردی شه‌هیدانیان،
دووباره
فرۆشته‌وه
به شه‌هیدانی
قۆناخی نوێ!!
سه‌نگ و مه‌حه‌ک،
پوول و..
مامۆمستاوکردن
و..ساردکردنه‌وه‌یه!
ده‌رکه‌ی به‌خشنده‌ییان،
له چاوی زه‌نگیانه‌و..
کۆمی قاز ته‌نگتره!
مه‌گه‌ر
چاوچنۆکییان
به‌مستێ خۆلی
بیابان پڕ
بێته‌وه. به
به‌رچاوی
خۆره‌وه، له‌ناو
جه‌رگه‌ی
شاراندا، له
گورچکی کۆمه‌ڵگه‌و..
سپڵی شارۆچکه‌و..
ریخۆڵه‌ی
گوند‌و تاکه
ماڵان‌دا،
لرفی لێده‌ده‌ن،
ته‌نانه‌ت گه‌ر
بۆشیان بلوێ،
ئه‌وا
ڕووناکیی
ڕۆژو بای شه‌ماڵیش
له خه‌ڵکی قه‌ده‌غه
و پاوان ده‌که‌ن!
له سنووقه‌کانی
خۆیان ده‌یانپه‌ستن!
ئا.. ئه‌مه‌یه:
زه‌رووی سه‌رده‌می
ژان و.. له‌بار
چوون و.. نه‌فره‌تی
و.. ناموبالات!!.
شاری
"تامپرێ"،
باویشکی
بێزاریی ده‌داو
تووڕه بوو له
بازنه‌ی کێشی
موگناتیسی و..
له سووڕی
خۆی. هانا بۆ
چرکه‌ی یه‌که‌م
و.. گه‌رای یه‌که‌م
و.. ته‌قینه‌وه‌ی
مه‌زن و.. زرمه‌ی
"بنگبانگی Bing Bang " ده‌سپێک،
ده‌بات، که
ئه‌وسا،
سنوور نه‌بوو
له نێوان:
شلایی ئاو‌و..
وشکایی زه‌ویدا.
له‌نێوان زه‌مه‌نه‌کاندا،
له‌نێوان
گیاندارو
بێگیاندا. سه‌رانسه‌ر،
له سووڕانه‌وه‌یه‌کی
هێژا و مه‌زندا،
تێکه‌ڵاوی هه‌بوون
و عه‌ده‌م
بوون. هه‌بوونایه‌تی،
عه‌ده‌م بوو.
عه‌ده‌میش،
هه‌بوون. ئا
له‌و یه‌کانگیرییه‌ی
وجوده‌دا،
کردگار و خه‌ڵقنده،
ره‌ش و سپی،
تاوسێکی په‌ڕ
ڕه‌نگینکه‌وان
و شه‌وچراخی
یه‌کتاو.. یه‌کته‌ن
و.. هاوتاو.. ته‌بابوون.
ئافریده‌کار،
مرۆڤ بوو.
مرۆڤیش،
ئافریده‌کار.
نه ئه‌سرین
هه‌بوو نه به‌ندیخانه.
نه پۆلیس و
نه قه‌مچی.
نه چه‌وسێنه‌ر
و نه‌چه‌وساوه.
سه‌ره‌تای فه‌رهه‌نگ
بوو. هێشتا له
خانه‌ی پیتی
ئه‌لیفدا،
هیچ نه‌نووسرابوو.
ئه‌ز ئه‌و
هیچه نه‌نووسراوه،
به‌سه‌ر مه‌شقی
یه‌که‌م
نووسین و یه‌که‌م
ڕه‌نگ و یه‌که‌م
هێلڕ و یه‌که‌م
زایه‌ڵه ده‌زانم.
ئه‌گه‌ر له
جێگه‌ی
دروستکه‌ر
بوومایا، ده‌منووسی:
ئا.. وێ.. نه. ئه‌وسا،
سه‌رچۆپی به
ده‌ستی ریتم و
ڕه‌نگ و هێڵه‌وه
بوو. هێشتا زه‌مه‌ن،
باوێشکی ده‌دا
وه‌ک ئه‌م
شاره‌و نه‌یده‌زانی،
که ئاینده‌و
هه‌نووکه‌و
پێشوو، کامه‌یان
ده‌سپێکن و
کامه‌یان سه‌ره‌نجام!
ئا له‌و ده‌مه‌دا،
له‌و ئه‌فسوونگه‌رییه‌دا،
ئێمه‌ی حه‌یوانی
دوو پێ، له‌بڕبڕه‌ی
باوکمانه‌وه
ده‌تکاینه
ناو ڕه‌حمی
میهره‌بانی
دایکانمانه‌وه.
خه‌ونه‌کانمان،
له‌و ئانه‌وه،
له شه‌ققه‌ی
باڵیانده‌دا.
په‌ری و
فریشته‌ی شه‌ففاف
په‌ره‌وازه‌یان
ده‌کرد، به
کۆستاره‌کاندا
ده‌سووڕانه‌وه،
بڵاچه‌یان ده‌داو..
له‌پاش
خۆیان، بازنه‌ی
زێڕین و زیوین
و ڕه‌نگاڵه‌ییان
له‌و ڕه‌هه‌ند
و پانتایی و
ئه‌تمۆسفیره‌دا،
له‌و جێکاته
سه‌رمه‌دییه‌دا،
جێده‌هێشت.
جێیان ده‌کاتاندو..
کاتیان ده‌جێیاند.
ئێستا، له په‌راسووی
خوداوه،
ئاوێنه‌یه‌کی
جیوه‌یی ده‌رده‌هێنم
چوون ئه‌و که
له په‌راسووی
ئاده‌مه‌وه،
ئێسکێکی ده‌رهێنا.
له‌و ئاوێنه‌یه‌وه،
ده‌ڕوانمه
ناخی خۆم، ده‌سبه‌جێ،
له توێی چاوم
و ئاوێنه‌که‌دا
"جه‌لالودینی
رۆمی" به‌دی
ده‌که‌م و
ڕووی ده‌می له
به‌نده ده‌نێ:
((که‌یوان
"K1 "،
ڕاستی.. هه‌قیقه‌ت،
ئاوێنه‌یه‌کی
شکاوه‌و په‌رته.
هه‌ر که‌سێک،
کوتێکی ده‌دۆزێته‌وه،
له‌و وایه،
چاوگ و ژیده‌ری
هه‌قیقه‌تی
موتڵه‌قی له‌کنه)).
منیش به
زمانی رۆح پێی
ده‌ڵێم: که‌وابوو،
هه‌قیقه‌تی
نه‌شکاومان
چنگ ناکه‌وێ!!
ئه‌وه بۆیه
هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ک،
گوشه نیگایه‌ک،
ڕێژه‌ییه. گه‌ڕان
و پشکنینی
بێهوده و..
ئابداڵبوون
له‌و پێناوه‌دا،
گه‌ڕانی
بێسووده به‌دوای
عه‌سای
موسادا. گێژ
ده‌خۆین و.. هه‌رکه‌سه‌و
گۆچانێکی
لار‌و.. هه‌ر
بابایه‌ک
گۆپاڵێکی
گرێگرێ ده‌بینێته‌وه،
گه‌شکه ده‌یگرێ
و له‌و وایه
نیشانی
پێکاوه و گه‌یشتۆته
ئاکام!! ئه‌م
بازنه‌یه،
بێ سه‌ره‌تاو
بێکۆتایه،
وه‌لێ ناشبێ
ته‌نگبین بین
و.. له‌جمان و
خولانه‌وه‌و
بزاڤ سارد و
په‌ژیوان
ببینه‌وه.
هێڕشی ساردی
لافاوو گه‌رداوان،
به‌خوڕ
گریانی
ئاسمان و
ئینتحاری
سۆلاڤه‌کان،
هه‌ڵچوونی
ئاگر بارانی
بورکانه‌کان،
تووڕه‌یی و
قڵه‌شانی
بوومه له‌رزه‌کان،
هه‌ڕه‌شه‌ی
گه‌رده‌لوول
و.. که‌له‌یی
ره‌شه بایه‌کان،
وانه‌یه‌کی
سروشتیمان به
خۆڕایی فێر ده‌که‌ن،
که ئه‌وه‌ی
بوه‌ستێ،
گۆڕی خۆی. به
نووخانی خۆی
هه‌ڵده‌که‌نێ.
له نوواوه،
به‌رده ئه‌لحه‌دی
گڵکۆکه‌ی ده‌تراشێ
و.. ته‌لقینی
خۆی ده‌خوێنێ.
توونا و توون
بچنه لای
باوه عه‌مره
هه‌ی
هورامازداو
نه‌هریمه‌ن.
قیروسیان له
هه‌ڕه‌شه‌ی
چاو زه‌قه‌کان
و گوڕه‌شه‌ی
ئیبلیس ڕه‌فتاران.
به دۆزه‌ق
چێت پایه‌و..
مایه‌و.. سایه‌و..
جێوار. رۆحم
ده‌پارێزم و
به‌مایه‌ی
خۆم ده‌رچم،
هیچی دیم
ناوێ، ئه‌وه‌م
گه‌ره‌که، که
ناوم نه‌زڕێ،
ته‌نافبازیم
بۆ ناکرێ و..
خۆم مه‌ڵاس
داوه بۆ هه‌ڵمه‌تێکی
به گوژم. هه‌رگیز
من، له‌ناو
گۆمی چێژگه‌ی
سه‌رابیدا،
باسکه مه‌له
ناکه‌م. بریق
و باقی گورزه
تیشکی شانۆی
ته‌خته
ڕزیوه‌کان و
ناو باڕه‌کان،
سه‌رسمم
پێناده‌ن و نه
ته‌فره ده‌خۆم
و نه‌خۆم له‌و
کاروانسه‌رایه‌دا
له گووره ده‌به‌م.
مه‌لعوون و نه‌فره‌تلێکراوه،
ئه‌وه‌ی، له
پێناوی شه‌هوه‌ت
و ئیرۆسی
خۆیدا، له
خڕگه سووره‌کانی
خوێنی خۆی، هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و..
ده‌له‌وتێته
یاسای
ڕاکێشانی ده‌رپێیه‌کانه‌وه!
له هه‌ڵه‌مووته‌وه
هه‌ره‌س دێنێ
و.. که‌لاکه‌که‌ی،
گلۆر ده‌بێته‌وه
به‌ره‌و چاڵی
نیزمایه‌تی و
گۆڕی ته‌فاهه‌ت
و.. تۆمارگه‌ی
له‌یاد چوونه‌وه.
ئه‌م
تاراوگه سه‌هۆڵبه‌نده‌م
پێ چاکتره له‌وه‌ی
رۆح و قه‌ڵه‌م
هه‌راج و هه‌رزانفرۆش
بکه‌م. له‌خۆم
ده‌پرسم.
((که‌یوان،
هه‌ڵه‌که..
له‌کۆیدایه؟)).
بۆ وه‌ڵام،
پیچێک داده‌مێنم
و ڕاده‌مێنم.
به‌ڵێ. وه‌ڵامم
وا له چنگه،
له ویژدانی
خۆم بترازێ،
سلڕ له‌که‌س
ناکه‌م. له‌م
ئانه‌دا،
گرمه‌ی هه‌ورێک
به‌ڕه‌ڤانیی
له نواڵه‌کانی
ناخم کرد و وه‌ڵامی
دایه‌وه. چه‌خماخه‌ی
دا‌و هه‌ناوو
ژووره‌وه‌می
ڕۆشن کرده‌وه.
دیوار و بنمیچه‌که‌ی،
به‌توێژێکی
قورقۆشمین که‌پمالڕ
کرد. بووه،
ئاوێنه‌به‌ند!
ئه‌و وه‌ڵامه
سانا‌و
سروشتییه
ئاشنایه،
هێمنی و
هێوریی به
زنوێره‌کانی
ناوه‌وه‌م دا.
ده‌ماره
گرژ‌و ڕاپه‌ڕیوه‌کانم،
په‌سا په‌سا،
خاوبوونه‌وه.
چاوم نووقاند.
له ئاوێنه‌ی
ناخمه‌وه،
گوڵ ئه‌ستێره‌ی
ورد و درشت،
هه‌ناسه‌ی
تیشکیان دا.
بێ په‌روا، له‌سه‌ر
ڕه‌زم و
سرووتێک داده‌گیرسان
و.. ده‌کووژانه‌وه!
داده‌گیرسان
و.. ده‌کووژانه‌وه.
ڕۆشنایی،
تاریکی. ئه‌م
دیمه‌نه
ناخییه
ڕایچڵه‌کاندم
و به‌له‌ز
چاوی پێکردمه‌وه‌و
بووه ژێده‌ری
فرامۆشییه‌ک،
بووه ده‌رووی
دڵنیاییه‌ک،
باڵی گرت و..
ڕووه‌و
ئاوێنه‌که‌ی
پێش چاوم چوو.
بیرم کرده‌وه:
ئاوێنه،
جامه‌ک، نه‌ینۆک،
باڵا ڕووان.
ئاو.. وێنه،
تۆوێنه، من
وێنه، ئێمه
و ئێوه و ئه‌وان
وێنه! باڵا
نوێن، قه‌دو
باڵا‌و
ڕووانین و..
ڕامان و.. ڕم،
باڵای ڕمین، به‌ژنڕم،
باڵگرتن و خه‌ونبینین
به یۆتۆپیای
ڕاستینه‌ی
دادی باڵا‌و
جوانیی
باڵا‌و.. جامه‌ک
و جمک و،
جوانی و هه‌ق
و دادوه‌ری،
جمکانه‌ن.
درنج و جنۆکه‌ش
براله‌ی
قڕێژی یه‌کدین.
جیوه، جریوه
جریوی گوڵئه‌ستێره‌و
نادیاری و
جنۆکان و..
ژووانی
جاڵجالۆکان و
نینۆک و که‌ڵبه‌ی
خێو‌و درنج و..
ئه‌وانه‌ی له
ئێمه چێترن..
نینۆک.. نه‌ینۆک..
چاوم هه‌ڵگڵۆفت
و ته‌داعییه
وێنه‌یی و.. له‌فزی
و جێگه‌یی و..
کاتی و هین و
هه‌رامه‌کانم
وه‌لانان.
بازنه‌ی دیده‌م،
به‌رینتر و
نزیکتر
ئامبازی
ئاوێنه‌که
بوو! هۆشم،
ئاڵۆزایه
ئاوێنه به‌نده
دێرینه‌کانی
نووسراوو نه‌نووسراوی
مێژوو. به‌ر
له‌وه‌ی،
ئاوێنه‌ی
جیوه‌یی
بئافرێندرێ،
ئاوێنه‌ی
مسین هه‌بووه.
به‌ر له‌ویش،
دایکه حه‌ووا،
جووتێ ئاوێنه‌ی له که‌رخی
زێ و
ڕوباراندا
دۆزیوه‌ته‌وه،
نیگابانیی
ڕوخساری خۆی
کردووه‌و..
گوێلی ئاوی له
بسک و گێسووی
داوه و
مارپێچی
کردوون، شه‌وانیش،
له سۆمای
چاوی ئاده‌مه‌وه،
چاوه گه‌ش و
بازه‌کانی
خۆی دیوه‌و..
هه‌وه‌س و حه‌زو
شه‌هوه‌ت هه‌ژاندوویه‌تی.
ساڵگار،
وه‌ڕ سووڕایه‌وه،
یه‌کێک له نه‌وه‌کانیان،
قژه سه‌ری
کێڵگه‌ی کوڵه‌وه‌یباب
بووه! تووله
ماره‌کان،
فیشکه‌یان
کردووه‌و.. ئه‌وه‌ی
چاوی به‌و تووله
مارانه‌ی
"مێدۆزا" بکه‌وتایه،
ده‌ستبه‌جێ،
له جێگه‌ی
خۆی ده‌بووه
په‌یکه‌ر!!
"هیرقل" هه‌ڵکه‌وتووه
بۆ ئه‌وه‌ی
مرۆڤایه‌تیی
ئه‌و چاخه ئه‌فسانه‌ییانه
ڕزگار بکات،
که خوایه‌کی
خێره‌ومه‌ند،
نهێنییه‌که‌ی
داوه‌تێ و
فێری کردووه،
چۆن قه‌ڵخانه
مسینه‌که‌ی بکاته
ئاوێنه. به‌گژو
گیا، ڕووی ده‌ره‌وه‌ی
لووس کردووه،
چه‌ند ڕۆژو حه‌وته‌و
مانگ خه‌ریکی
بووه هه‌تا
ڕۆژێ هیرقل
ڕوخساری خۆی
تێدا بینیوه،
ئه‌وسا چۆته
به‌رانگژیی
(مێدوزا)ی سه‌ر
کوڵه‌وه‌یباب.
داستانه‌که
ده‌ڵێ: شێرانه،
له‌لانه
هاته ده‌رو
به‌چاو
نووقاوی،
ڕووی ئاوێنه
مسینه‌که‌ی
له‌و مێمڵی
مرۆڤه
کردووه.
مێدۆزا، که
خۆی له
ئاوێنه‌که‌دا
بینیوه. هه‌ر
له شوێنی خۆی
چه‌قی به‌ستووه
و بۆته سه‌نگه
په‌یکه‌رێک
له‌و گۆڕه‌دا،
ئه‌ز، هیرقل و
مێدۆزام له
مۆزه‌خانه‌یه‌کدا
دی، سۆمای
چاوم له‌نێوان
هۆردووکیان
دا گۆڕییه‌وه،
به تاڤگه‌ی
فانتازیا و
وپلوسکی ئه‌ندێش،
هه‌ڵگه‌ڕامه‌وه
بۆ چاخه به‌ردینه‌کانی
نیانده‌رتالڕ
و پێشتر. گه‌ڕامه‌وه
ناو ئه‌شکه‌وته‌کانی:
شانه‌ده‌ری و
زه‌رزی و هه‌زارمێرد.
چاوم له زێدی
سۆمه‌ری و
گوتی و
زامواییه‌کان
و نوزییه‌کاندا
کرده‌وه.
خۆم، به‌براله
و وه‌چ و
توخمی که‌ڵگامێش
زانی. ئه‌وا
چه‌ترۆکه‌ی
نیگام، له
نهۆمی سێیه‌مه‌وه
کرده‌وه،
تێکڕا زه‌وی و
بان و دره‌خت
هه‌تا ده‌گاته
پشتێنده‌ی
ئاسۆ،
مافورێکی به‌فرینی
ئه‌سکه‌نده‌ناڤی
بوو. سپی.. سپی..
ببووه
ئاوێنه‌ی پرچ
و زوڵفی خۆره
کزه‌که. ئه‌و
ئاوێنه به‌فرینه،
ئامبازی چاوه
به چاویلکه‌کانم
ده‌بێ.. شه‌واره..
ها. ها. ها. حریت
حریت حیلکامه‌وه،
شه‌واره‌ی چی
که‌یوان
روژواره‌ده‌بم.
ناخی په‌ژمورده‌م
هاتۆته گۆ:
((زێ و جۆبار و
ده‌ریاچه‌کان،
بوونه‌ته
ئاوێنه‌ی
بنجه نێرگزه‌کانی
رۆخه‌کان)) ئا..
ئا.. ئه‌م به‌فرستانه
نه‌فره‌تییه
رۆژواره‌م ده‌کات.
به داتاشین و
دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌م زاراوه
رۆحسووک و
ئاهه‌نگسازه،
خه‌نامه‌وه‌و
بڕێ په‌ژاره
و نێشی ره‌واندمه‌وه.
به‌که‌سه په‌یامداره‌که‌ی
ناخم وت: ((گه‌ر
له‌م بواره‌دا،
کاڵبوونی
ڕووداوی
پێشین و له‌بیر
چوونه‌وه نه‌بوایه،
مرۆ هه‌ر زوو
هه‌مبانه‌ی
ژان و ده‌بده‌به‌ی
خه‌م و خوسه‌ی
ده‌ته‌قی. له‌یاد
چوون و له‌بیر
خۆ بردنه‌وه‌و
بیر کولی نه‌بایانه،
کوو له‌م په‌ڕاگه‌نده‌یی
و نامۆییه‌دا
به‌رگه‌م ده‌گرت!!))
نێرسیس،
عاشقه خۆی
بوو، پێبه‌ندی
رۆخه ئاو و
بواره‌کان،
هه‌ند
نواڕییه ئاوێنه‌ی
ئه‌و رۆخ و
بوار‌و جۆگانه،
هه‌تا مه‌سخاو
کڵێشه‌ی
گۆڕڕاو بووه
ئه‌و نێرگزه‌ی،
که به نه‌و
به‌هاران،
یاده‌وه‌ریی
ئه‌و
تراژیدییه
هه‌تا هه‌تایه
ده‌گێڕێته‌وه
و بۆنه‌که‌ی
هه‌ڵده‌مژین.
پێمده‌ڵێن: عه‌رد،
عه‌ردی
خودایه،
ئیتر بۆ گۆڕ
غه‌ریب ده‌بی؟!
ده‌ڵێم: ئێوه‌ش
تاوتۆی بکه‌ن،
ئێستا چه‌ند
مایه‌ی
شانازی و
دڵشادی بوو،
که به‌گۆڕی
"ناڵی" و
"حاجی" و "کێ و
کێمان
بزانیبایه.
هه‌ر نه‌بێ
ساڵانه، چه‌پکی
نێرگز و
گوڵاڵه
سووره‌مان،
له‌سه‌ر
گڵکۆی مه‌زاره‌کانیان
داده‌نا.. له‌و
گۆڕ غه‌ریبییه!!
ده‌یان کێله
گۆڕی تۆڕه‌ڤان
و هزرمه‌ندی
مه‌زنمان،
چوون ئه‌نفالکراوه‌کان،
سه‌رنگووم
بوون! "ڕه‌هبه‌ر"ی
ده‌سڕه‌نگینی
شه‌یدای خاک و
ئه‌وینی
نیشتمان، ئه‌مه‌تا،
له‌سه‌رده‌می
جیهانگیری و
ئینته‌رنێتدا
"دڵانپار" و
"ڕۆژه‌و..
کوردستان و
ئاسمان"ی هه‌تیو
کردن، هه‌روه‌ها
هۆلی کایسا " C. A. I. S. A". پاش
ده ساڵێکی
دی، چاڵی
ئاماده‌ی
گۆڕه‌که‌ی بۆ
مردوویه‌کی
دی ئاماده ده‌که‌ن.
ئه‌و سێ ژیکه‌ڵه‌یه‌ش،
یادی باوکیان
له‌لا ده‌بێته
خاڵێکی کالڕ و
به‌قه‌م. یه‌که
بزێوو ڕاپه‌ریوه‌که‌ی
ناخم لێم قیت
ده‌بێته‌وه
((هه‌ی که‌یوانی
داماو.. به‌رایی،
بۆ خۆت بگری و شیوه‌ن
و شه‌پۆر
بگێڕه)) پێم
گوت: ((نه ئه‌ز
حوسێنم و.. نه
له ده‌شتی که‌ربه‌لا
دام. ئه‌وه‌ی
ده‌یده‌رێنم،
شایه‌تییه‌و
به‌س. ئه‌وی
ناقایله به
مانۆره‌که‌م،
با له گوپی
خۆی بدا))
بوومه
منداڵێک له
جه‌نگه‌ڵێکی
چڕ‌و بێ
تخووبدا. به‌ربیناییم،
هه‌تا بڕ ده‌کات،
سه‌وزه. سه‌وزێکی
قه‌رسیلی و
ئاودار،
فێنکی و ته‌زوو
به‌ده‌روونم
ده‌داو.. ده‌یکاته‌ئێلاخ
و.. هه‌ست به
فه‌رامۆشییه‌کی
ڕه‌وانی ده‌که‌م.
ئه‌وه‌ی له
ستۆمدا بوو،
په‌یم پێبردو
ڕاسته‌وخۆو
لاوه‌کی
گوتم، ئه‌وه‌ی
پێویست بوو ده‌راندم.
ئه‌وه‌تانێ
له‌گه‌لڕ
گۆڤاری "دالانپار"دا.
هاو سۆز‌و
هاوبیرین. ده‌نواڕمه‌که‌ڤاڵی
سه‌ر به‌رگه‌که‌ی:
چوار زارۆکی
چه‌پکه
نێرگز فرۆش.
له سه‌ره‌تای
به‌هاردا، له‌سه‌ره
ڕێدا، چاوه‌نواری
کڕیارن. بیرم
بۆ چوار پارچه‌که‌ی
وڵاتم ده‌چێ.
ده‌بێ ئاپۆ
"سلێمان
شاکر"ی
نیگارکێش، ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ست
بووبێت! ده‌شێ
"ره‌هبه‌ر"ی
جوانه‌مه‌رگ،
ئه‌و که‌ڤاڵه‌ی
بۆ هێماو
سیمبولی یه‌کگرتنه‌وه‌ی
سنووره ده‌سکرده‌کان
هه‌ڵبژاردبێ!!
بۆ.. نا.. گۆڤاره‌که‌ی،
به‌و سێگۆشه‌یه‌ی
"دڵانپار"ـه‌وه
ناو ناوه. ئه‌مه‌م
له‌خۆی ژنه‌وت.
له‌مه‌وبه‌ر،
که کۆرپه‌یه‌ک
له دایک ده‌بوو،
حه‌وتڕۆژو حه‌وتشه‌وان،
مۆم و فانۆز و
قوتیلکه‌ی
ڕۆنی گه‌رچه‌کیان
بۆ داده‌گیرساند،
نه‌وه‌ک شه‌وه
بیباته‌وه!!
حه‌وتجاریش
ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ریان
بۆ ده‌کرد و..
ناوه‌که‌یان،
به گوێی
ساواکه‌دا حه‌وتپات
ده‌کرده‌وه!!
ده‌شێ ڕه‌هبه‌ریش،
حه‌وتجاران،
به‌گوێی په‌ڕه
کاغه‌زه‌کاندا
نه‌یچرپاندبێت!!
دڵانپار،
دڵانپار..
دڵان.. پار، بۆیه
هه‌تا مابوو،
پێکه‌وه هه‌ڵیانکردو
پاڕی دڵی یه‌کدی
بوون. له‌و
هێلسنکییه‌دا.
سه‌ریان نایه‌وه.
خۆ ئه‌میش وه‌کو
حاجی، په‌رته‌وازه‌ی
شاره‌که‌ی
کۆیه بوو.
گۆڕه‌که‌یمان،
گوڵڕێژ کرد.
ته‌لقینی
کوردی‌یان بۆ
خوێنده‌وه.
له‌یادمه،
که "ماری"
سێیه‌م کچی
بوو، ڕه‌هبه‌ر
داوای له‌من
کرد، که ناوی
بنێم، له‌سه‌ر
پێ، گورج گوتم
"ئاسمان" له‌گه‌لڕ
ڕۆژه خان و
کوردستاندا
ده‌گونجێ. به‌خه‌نده‌وه
ده‌یگوت:
بوومه‌ته
پاشه‌که‌ی حه‌قایه‌ته‌که،
سێ کیژم هه‌یه‌و..
ده‌بێ چاوه‌نۆڕی
سێ برا بکه‌م
و.. له‌یه‌ک شه‌ودا،
بیانگوازنه‌وه.
بزه‌ی سه‌ر
لێوانمان ده‌بووه
پێکه‌نین و
فرمێسک له
چاوانماندا
قه‌تیس ده‌ما.
شه‌وێکی
هاوین. ئه‌وی
به‌ڵه‌د نه‌بوایه،
نه‌یده‌زانی
شه‌وو ڕۆژ له‌یه‌کدی
جودا بکاته‌وه!
نه‌مانزانی
خۆرهه‌ڵاته
یان خۆرئاوا!
ده‌می پرسیارمان
له "ماری" نا.
ـ ئه‌م
ڕووناکییه،
شه‌به‌قی به‌ره‌به‌یانه
یان زه‌رده‌ی
ڕۆژئاوایه؟!
پاش
وردبوونه‌وه‌یه‌ک
ماری گوتی: هه‌تاوی
به‌ربه‌یانه.
ئێمه ته‌ماشای
یه‌کترمان
کرد‌و سه‌رمان
سووڕما له شه‌وو
ڕۆژی ئه‌و
قوتبه!
تاوستان، هه‌میشه
ڕووناکه مه‌گه‌ر
ماوه‌یه‌کی
کورت نه‌بێت،
جا که‌ی خه‌وت
هات بنوو، با
وه‌کو ڕۆژی
نیوه‌ڕۆژ بێت.
به پێچه‌وانه‌یش
زمستان، له
نیوه‌ڕۆدا
تاریکی دادێت.
ئه‌و دوای خۆت
سه‌ر پشک به.
مندالڕ بووین.
دایکانمان بۆ
ئه‌وه‌ی زوو
بخه‌وین و.. ده‌ست
له ملی
باوکانمان
بئاڵێنن، به
په‌ڕۆیه‌کی
ڕه‌ش، چاو به‌ستیان
ده‌کردین. له‌وانه‌یه
کۆرپه‌و هه‌راش،
له شه‌وێکی
نووته‌کی ئه‌نگوسته
چاودا،
ئارامتر بن و
فریشته‌ی خه‌و،
پێڵوویان
داداته‌وه.
ئه‌دی، له
کامه‌یاندا
خه‌ونی ڕه‌نگاو
ڕه‌نگ ده‌بینن؟
له تاریکه
خه‌ودا، یان
له ڕووناکه
خه‌ودا؟ به‌وه
ده‌چێ، که‌وا
زینده خه‌ون،
دورگه‌یه‌کی
ناوه‌ندی بێت
له
نێوانیاندا.
بۆ.. نا! ته‌ماشاکه
ته‌ماشاکه!!
ئه‌و ئاوێنه
نه‌گریسه
چیی هه‌ڵهێنجاند
و منی گه‌یانده
زینده خه‌ون
و.. شێته‌ڵکردنه‌وه‌ی
یادوه‌ری و..
له‌وانه‌شه،
باڵم پێ بگرێ!!
ئه‌وسا، ڕوو
بکه‌مه
کیشوه‌ره
تابۆکانی
سیاسه‌ت و..
سێکس و.. ئایین!
که له زێدی
نالی و جزیری
و جگه‌رخوێن و
هێمن دا، بڤه‌یه
و توخن که‌وتنیان،
سه‌ره‌ئێشه
و نه‌فره‌ت و
برسێتی و
تیرۆری له
پاشه! له‌گه‌لڕ
بۆره
پیاوێکی
توندڕه‌ودا،
ده‌مار
گیربووین،
پێم گوت: به‌و
مه‌رجه‌ی، من
به‌و ئایه‌ت و
فه‌رمایشتانه‌ی
پێغه‌مبه‌ر،
که تۆ بڕوات
پێهه‌ن ده
ئاخێوم. که‌چی،
ده‌ره‌نجام،
دوڕدونگ وه‌ستا!
خێسه‌ی
لێکردم و به
فه‌رمه‌سۆن و
زندیق و
مولحید‌و
نازانم چی،
ناوی بردم!! خۆ
له‌باره‌ی
سیاسه‌ت و ژنه‌وه،
هه‌ر مه‌پرسه،
بۆته جه‌نگی
ساردی
شیروتیر له‌یه‌کدی
سوین! له‌یه‌ک
بۆته‌دا هه‌ڵناکه‌ین
و له‌یه‌ک
جێ‌دا ناسره‌وین.
که‌ینێ سارد‌و
گه‌رم، تالڕ و
شیرین، ڕه‌ق و
نه‌رم ته‌با
بوونه!!
ساردیان سارد
گوتووه و گه‌رمیش
گه‌رم. هه‌نگوین
هه‌نگوێنه
و.. گوژاڵک
گوژاڵکه، نه‌رم،
ئاوریشمه و..
ره‌قیش، ده‌ستاڕ
ده‌بێ گوژاڵک
و ده‌ستاڕ. به‌تاڵی
و ره‌قیی
خۆیان بزانن!
ده‌بێ ده‌ڕکه‌زێ
و عاگوول،
بزانن، که چه‌ند
نه‌ویستراوو
ره‌زا گرانن
له‌لای په‌ڕه‌ی
گولڕ و په‌پووله‌و
شنه‌ی شه‌مالڕ!!
ئازادی و سه‌ربه‌ستیی
ژنان، به‌بێ
گۆڕینی ڕیشه‌یی
کۆمه‌لڕ، به‌بێ
هه‌ڵته‌کاندن
و بێڵته‌پ
کردنی داب‌و نه‌ریته
به‌سه‌ر چووه‌کان،
به‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
نێرینه
سالاری و سه‌رکوتکردن،
قسه‌ی رووته.
سه‌رناگرێ و
ناگرێ. با،
ئافره‌ت،
خۆیان قۆزاخه‌کانیان
بشکێنن و نه‌هێڵن
پیاوه
درۆزنه به‌گرێکان،
هاتوهاواریان
بۆ بکه‌ن و..
ختکه‌ی ژێر پێ
و ناو گه‌لڕ و
میتکه‌یان
بده‌ن. مه‌گه‌ر
نازانن،
دروشم.. قه‌پیله‌که‌و..
دروستکردنی
داهاتوویان
ناواخنه‌که‌یه!
بریاو خۆزیاو
کاشکی، گولڕ و
په‌پووله و
شه‌مالڕ ده‌میان
ده‌بوو، ئه‌وسا
ڕاسته‌و
ڕاست، بێزاری
و پرۆتستۆی
خۆیان ده‌رده‌بڕی
بۆ دڕک و نێزه‌و
چزووی زه‌رده‌واڵه
و کۆڵاژدم.
حای.. حای!! که‌یوان،
هه‌ر ئه‌مه‌یانت
که‌مبوو! که
زمان ببه‌خشیته
ڕووه‌ک و ده‌عباکان!!
به‌خۆم گوت،
"ئه‌ی تۆ چیت!"
"ئه‌وه
نییه بووگی
به‌پارێزی
داکۆکیکه‌ر!"
که‌سه ده‌مه‌وه‌ره‌که‌ی
ناوه‌وه‌م،
ده‌رفه‌تی بۆ
سازاو تانه‌و
ته‌شه‌ری
لێگرتم. پێم
گوته‌وه ((تۆ
ده‌مت کڵۆم
بده‌و ئه‌وه
کاری به‌نده‌یه،
گه‌ر تۆ دلێر
و بوێری،
گوزارشت له‌خۆت
بکه‌و باره
سایکۆلۆژییه‌کانت
ده‌رێنه‌و
واڵایان بکه)).
لایه‌نی بێده‌نگیی
گرت. ئه‌ز، ده‌نگم
هه‌ڵبڕی: هه‌تا
که‌ی دزێوی!؟
هه‌تا که‌ی خه‌ساندن
و ماڵوێرانی!؟
ژن، نیوه‌مانه‌و
مافی خۆیه‌تی
"سه‌رفراز"
بێت. بێ هۆ نییه،
لاوه خوێن گه‌رمه‌کان
هه‌ڵدێن و مل
به نا دیاره‌وه
ده‌نێن! بێ په‌نهان
نییه، که
ناوسکی کۆسه‌ج
و نه‌هه‌نگ و
جله‌یان، پێ
باشتره له
تانووتبه‌ندی
و ته‌ڵدڕکه‌ی
خۆماڵی، بێ سڕ
نییه، که ڕه‌قبوونه‌وه‌ی
دامێنی
چیاکانیان له‌کن
په‌سنتر له
چاوه‌ڕوانی
و.. خۆکوژی و..
ورگ به‌تاڵی.
ئه‌وا هێڵێکی
سوور و پان به
ژێر "ته‌لدڕکه
و چاوه‌ڕوانی
و خۆکوژی" دا
دێنم، هه‌روه‌ها
"سه‌رفرازی"
له جووت که‌وانه‌دا،
دایده‌نێم و
هێڵێکی که‌سکی
به‌ژێره‌وه‌یه.
سه‌رپشکه ئه‌وه‌ی
خۆی به خاوه‌ندی
هێڵه سووره
پانه‌کان و که‌وانه
و هێڵه که‌سکه‌که
بزانێ. ئه‌ڵبه‌ته
له‌نێوان که‌سک
و سۆردا، ده‌یان
پله‌و په‌یژه‌و
تۆنی "Tone " کالڕ و
پڕ ڕه‌نگ هه‌نه.
هه‌تا له
سپیایه‌تیی
زایینی ڕه‌نگدا،
یاخود له‌ناو
ڕه‌شایه‌تیی
خنکانی ڕه‌نگدا..
یه‌کده‌گرنه‌وه.
نیگایه‌کم
گرته ئاوێنه‌که
وه‌ک ئه‌وه‌ی
پرسی پێبکه‌م
له‌مه‌ڕ
بۆچوون و ئه‌و
گۆشه
نیگایانه‌وه،
ئاوێنه‌که‌ش،
له توێی
رۆخساری خۆمه‌وه،
خواستی
سووتماکانه‌ی
زه‌رده خه‌نه‌یه‌کی
هاوته‌بایی
بۆم ده‌رخست.
ئه‌وسا ئافه‌رینم
له ئاوێنه‌ی
چاوو. باڵا
ڕوانی که‌رخی
ئاو‌و. تیماری
به‌ستی خاسه‌و..
گشت روونوێنه
مسین و مینا
جیوه‌ییه‌کان
کرد، چونکه
ڕاستگۆن، ڕه‌وڕه‌وه‌ی
ساڵوه‌گه‌ردم
تۆمار ده‌که‌ن،
له قژی چه‌رمگ
و چرچ و لۆچی
سووچی چاوو
خڕگه‌ی گۆناو
هێڵه‌کانی ته‌وێڵم.
پێمی نیشان ده‌دا.سه‌د
ئافه‌رین.
گوتوویانه
((هه‌ق بڵێ.. ئاو
ده‌وه‌ستێ))،
که‌چی ئاوێنه
شه‌و و ڕۆژ،
ڕاستینه ده‌ڵێ
و زۆرینه
ڕقیان لێیه‌تی
و کینه‌ی لێهه‌ڵده‌گرن!!
له‌وانه‌یه،
ورد و خاشی
بکه‌ن و دڵی
ئاپۆ جه‌لالودینی
رۆمی بشه‌مزێنن.
ئه‌ی.. چلۆن ئه‌مو
ئه‌و ده‌ناسن!
ئه‌گه‌ر
خۆیان نه‌ناسیبێت!!
ئه‌دی، چی ده‌که‌ن
له عاست ئه‌و
ئاوێنه قۆقز
و چالڕ و..
خوارانه‌ی،
که شێوه‌و
ڕوخساریان،
به‌گوێره‌ی
فیزیک، ده‌شێوێنێ!!
ده‌دزێوێنێ!!
درێژ درێژ وه‌کو
"عوجی بنی عه‌نه‌ق"!
پان پان وه‌کی
که‌شتییه‌که‌ی
نوح!! ناقۆڵا و
تووکتالڕ و
قێزه‌ون چوون
پاسه‌وانان و
حه‌یته‌کانی
دۆزه‌خ!! ئه‌رێ
کێ ئه‌وانه‌ی
دیون!! گه‌ر
ئیسمی بێ موسه‌مما
نه‌بن له‌پالڕ
ته‌یری عه‌نقا
و شاری جابڵه‌قا!؟
ئا.. ئه‌م گشت
بیر بڵاوییه‌و..
تداعی و..
کێشمه‌کێش و..
بێنه و به‌رده‌یه،
ئاوێنه‌ی
هێنایه
ئاراوه. ئه‌ی
گریمان، له
جێگه‌ی
ئاوێنه، شه‌به‌نگی
کریستالڕ هه‌بوایه،
چ به‌زم و جه‌فه‌نگ
و سیناریۆیه‌ک
ده‌هاته
گۆڕ!؟ ده‌رهاوێژه‌که،
چۆن ده‌که‌وته‌وه!؟
له دیدگه‌ی
منه‌وه، هه‌موو
گریمانه‌یه‌ک،
پیرۆزیی خۆی
هه‌یه و.. ده‌شێ
فراهه‌م بکرێ
بۆ
بانڕێژکردنی
خواست و ڕووگه‌کان.
زه‌ویی قڵه‌شاو،
تێنووی تنۆکی
ئاوه، چ جای
شه‌سته
باران و لێزمه
و کونبوونی مه‌شکه
زه‌بللاحه‌که‌ی
ئاسمان. له‌و
کاته
ناسکانه‌دا،
دڵۆپى ئاوێکی
سازگار،
فرمێسکێکی قه‌تیسماو،
ده‌بنه دانه‌ی
مرواریی بزۆز
و ده‌دره‌خشێنه‌وه.
ده‌بنه
تۆمارگه‌ی
ئازاری هه‌ڵه‌بجه،
ده‌بنه فه‌رهه‌نگی
ناسۆری ئه‌نفاله‌کان،
دبنه.. ئا.. وێ..
نه.. ئاوێنه‌ی
جێژووانی خۆت
و خۆت،
جێژووانی ئه‌زو
ئه‌ز،
جێژووانی ئه‌وو
ئه‌و،
جێژووانی
ئێمه و ئێمه..
ئێوه و ئێوه..
ئه‌وان و ئه‌وان.
په‌ح!! وای!! په‌کوو
له پیرۆزیی
ئاوێنه!! له
مه‌زنیی
ئاوێنه..
ئاوێنه.. ئاو..
وێنه!!.
له
خۆڕایی نه‌گوتراوه:
گه‌ر عاره‌ق و
شه‌ڕاب به به‌لاش
بوونایه، ئه‌وه
مه‌لاش ده‌یخواردنه‌وه.
شه‌وی هه‌ینی
له‌سه‌ر شه‌ممه،
پاش ئه‌وه‌ی
هه‌تا یازده‌ی
شه‌وی
تامپرێ، دوو
سێ بیره‌ی
"لاپین
کوڵتا"م هه‌ڵدا
بۆ ئه‌وه‌ی که‌مۆکه‌یه‌ک
سه‌رم گه‌رم
بێ و شه‌رمم
بشکێ و هه‌م
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌و کاته به‌ولاوه،
دانیشتووان،
مه‌ست ده‌بن و
ده‌کرێنه‌وه.
روم کرده
قاوه‌خانه‌که‌ی
نزیک خانووه‌که‌م.
شه‌وێکی
زستانی بوو.
پله‌ی سه‌رما
پازده له
ژێر سفره‌وه
بوو. بلوز و
نیوکۆتێکی گه‌رم
و کلێته ئه‌دیدایسه‌که‌م
له‌به‌ر کردن.
ده‌سته‌وانه‌که‌م
سپارده
گیرفانم، هه‌تا
ده‌رگا داده‌خه‌م
و ئه‌وسا له
په‌نجه‌کانمی
هه‌ڵده‌کێشم.
به فیکه
لێدانه‌وه
ڕۆیشتم. هه‌ر
مه‌ودای شه‌شحه‌وت
ده‌قیقه بوو.
ده‌نگم له‌گه‌لڕ
"مه‌حوی"دا
جووت کرد.
هه‌ر
گفتوگۆمه،
که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم
و تێناگه‌م!
هه‌ر چه‌ستو
چۆمه، که‌چی
هه‌ر ده‌ڕۆم و
پێناگه‌م!
له مه‌لایه‌کی
منه‌وه‌ری هه‌ورامیم
ژنه‌وت، که
"عومه‌ری
خاوه‌ر" هه‌شت
که‌نیشکی
بووه و ته‌نیا
تاقانه
کوڕێک، پێکه‌وه
به چه‌کی
کیمیاویی ئه‌ڵمانی
خنکێندران،
گوایه باوکه
پێش ڕۆڵه‌که‌ی
مردووه. وێنه
ده‌گمه‌ن و
گورچکبڕه‌که،
"ڕه‌مه‌زان"ی
ڕۆژنامه‌ڤانی
تورکی
گرتبووی و..
ئێرانییه‌کان
گوایه
کردوویانه‌ته
پووڵی پۆسته!
به‌داخه‌وه
نه‌مدیوه. مه‌لاکه،
له‌سه‌ری
ڕۆیشت، که به
ڕێکه‌وت له
ئه‌وقافی هه‌ولێردا،
له‌کن "سامان
دزه‌یی" بووم.
یه‌کدیگیر
بووین. پێی
گوتم: کاک که‌یوان،
کچێکی چوارده
ساڵان، له‌کاتی
بۆمبا بارانه‌که‌دا،
لادیوارێکی
ماڵیان
ڕوخابووه سه‌ر
باڵێکی!
هاواری کرده
باوکی ((وه‌ره،
هه‌تا زووه،
ده‌ستم ببڕه
و با له گه‌ڵتانا
هه‌ڵبێم!)) به
قوڵپی گریانه‌وه‌ش
گوتوویه‌تی:
((ته‌نیا
باڵێکم له‌کیس
ده‌چێت، ئه‌گه‌ر
ناو به‌جێم
بێڵن، ئه‌وا
ژیانم له‌ده‌ست
ده‌ده‌م.))
باوک، له حه‌ژبه‌تی
خۆی و مندالڕ
و ژنه‌که‌ی، نه‌یوێراوه
قۆڵی ببڕێ.
ئاخر چۆن زاتی
ئه‌و کاره
ترسناکه
بکات! به‌جێیان
هێشت.
ئاگام له
به‌زم و ڕه‌زمی
قاوه‌خانه‌که
نه‌مابوو.
چاوی مه‌ست و
خه‌واڵووم،
ئاراسته‌ی
ئاوێنه
درێژکۆلانه‌که‌ی
ته‌کم کرد و..
پتر ئاڵۆزامه
ناو تۆڕی بیره‌وه‌ری
و ده‌نگی مه‌لاکه‌م
بیست: ((به‌یان
سه‌عدونی
مامۆستا، په‌لی
کچه‌که‌ی
گرتبوو،
ئاوسیش بوو،
له مانگی
خۆیدا، ها..
ئێستا و.. سبه‌ینێ،
ده‌بێته
خاوه‌نی کچێک
و.. کوڕێک. له‌سه‌ر
شه‌قامی ماڵی
باوکی‌دا، خۆی
و کچه‌که‌ی به‌گازه‌که
خنکان و..
کۆرپه‌ڵه‌ی
سکی، ده‌رفرتاوه‌و..
ئۆباڵی به ئه‌ستۆی
ئه‌وانه‌ی
گێڕایانه‌وه،
گوایه، پاش
شه‌و و ڕۆژێکی
مردنی دایک و
خوشکه‌که‌ی
ئه‌وجا
مردووه!! ده‌رفه‌تی
ژیانی هه‌بووه..
ئه‌گه‌ر..)). به‌خۆم
ده‌ڵێم: که‌یوان،
ئه‌گه‌ریان
چاند و شین نه‌بوو.
هه‌رگیز ئه‌وه
دادی ئه‌وانه
نادا، که هه‌ر
ساڵه و له‌م
تراژیدییه
سامناکه‌دا،
له شازده‌ی
ئاداردا،
پێنج هه‌زار
نێرگز بهاونه
ڕوباری
سیروانه‌وه،
که‌یوان،
بۆیه تۆش نه‌تده‌وێرا
خۆت له‌قه‌ره‌ی
ئه‌م کاره‌ساته
که‌موێنه‌یه
بده‌ی ئاخر
وشه هه‌یه
بگاته
ئاستی!! ئه‌ی
بۆچی بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان..
سه‌د و هه‌شتاو
دوو هه‌زار
گوڵالًه سووره
ناده‌نه ده‌م
"ئاوه‌سپی" و
"خڕی خاسه" و
"زێ" و ده‌ریاچه‌ی
دوکان و ده‌ربه‌ندیخان
و "زێی
بادینان"ـه‌وه!!
ڕه‌شیدی
پێشمه‌رگه‌ی
زه‌حمه‌تکێشانله‌لام
گوتی، که به
چاوی خۆی، چه‌کدارێکی
دیوه،
نشتۆته سه‌ر
ئافره‌تێکی
به‌گاز
خنکاو!! تف له
نامووس و شه‌ره‌ف
و حه‌یشووت!!
ڕسته‌ی
دوایینم به
ده‌نگه‌وه
ده‌رچوو. چاوم
کرده‌وه، نه‌بادا
دانیشتووانی
مێزه‌که‌ی
پاڵمه‌وه،
گوێیان
لێبووبێت و به..
شێتۆکه‌م
بزانن! ئه‌وان،
خواخوایانه،
به‌ڵگه له‌سه‌رڕه‌ش
و ئاواره‌یه‌ک
بدیننه‌وه،
به‌لێ ئه‌وان
له چۆمێک و
منی سه‌رسپی
له شێوێکی دی
دا، وه‌ک ئه‌وه‌ی
هیچ نه‌بووبێت،
مه‌ییان ده‌نۆشی
و حیلک حیلک
ده‌حیلکانه‌وه.
هه‌شبوون،
نووسابوونه
یه‌کدی و ماچ
و موچیان ده‌کرد.
((کاک که‌یوان،
رۆکێته دوور
هاوێژ و چل په‌نجا
ڤڕۆکه ژه‌هره
هاوێژه‌کان
هێڵه‌یان به
هه‌ڵه‌بجه
کرد. کردیانه
هێرۆشیماو
ناگازاکی،
کردیانه هه‌ڵه‌بشیما
مامه شێخ حه‌سیب
گوته‌نی. گازی
خه‌رده‌ل و
سیانیدو
گوژانک و چی و
چیی ئه‌ڵمان
شوێنانی دی و
ته‌کنۆلۆژیای
سۆڤیه‌ت،
بێجگه له
پاڵه‌په‌ستۆی
له‌شکر، که
ئوردنی و
سودانی و یه‌مه‌نییان
له‌گه‌ڵدابوون!!))
به‌خۆم گوت:
لێره ناوی
جۆره‌کانی
بیره‌و ڤۆدکا
و وێسکی و مه‌یه‌کان
ده‌ژمێرن و
ئێمه‌ش ناوی
گازه‌کانی عه‌لی
کیمیاوی!!
هێزی حیزبه
زلهێزه‌کان،
له‌ته‌ک
پاسدارانی
ئێرانی، نه‌یانتوانی
به‌رگری له‌و
شاره
خنجیلانه‌یه
بکه‌ن!! که‌چی
خه‌ڵکیان به‌سانایی
هاوێشته به‌ر
که‌ڵبه‌ی مه‌رگه‌وه!!
له پازده‌ی
ئاداردا،
زۆرینه
ڕوویان کرده
شاخ و شوێنه
به‌رزه‌کان و
دووره‌کانی
به‌ده‌ر له
بازنه‌ی ئه‌وکیمیابارانه
ناهه‌مواره،
هه‌ر چه‌نده‌ش،
ناوچه‌ی موحه‌ڕڕه‌مه‌بوو.
له‌وێ بڕێک
بوونه
قوربانیی
کێڵگه
ماینڕێژه‌کان،
به‌ڵام نه‌یانهێشت
ئه‌و حه‌شاماته
خێر له‌خۆ نه‌دیوه،
له‌وێش بحه‌سێنه‌وه!
1 هه‌ڵیانخزاندن
((ده‌ی.. بگه‌ڕێنه‌وه
شاره
ڕزگارکراوه‌که‌تان!
ئێمه هه‌ڵه‌بجه
ده‌که‌ینه
پایگای
ئازادکردنی
کوردستان و
ئێراقیش!)) وه‌ی..
چش. بیره‌یه‌کی
دیکه‌م هانی و
هه‌تا نیوه‌یم
به یه‌ک بین
هه‌ڵنۆشی!
پێڵووه‌کانم
و چاوم، خاو‌و
شل و تارمایی
بوون، که‌چی
شانه هه‌نگه‌که‌ی
مێشکم، له‌گه‌ردشی
خۆی نه‌که‌وت!
زۆریان به‌و
به‌ڵێنه، ته‌فره‌یان
خوارد! گه‌ڕانه‌وه‌و
ده‌ستیان به‌زاخداکردن!
ده‌ره‌نجام:
پێنج هه‌زار
شه‌هید و ده
هه‌زار
زامداری هه‌مه
چه‌شنه، له‌وانیش،
له ئێران و
هه‌نده‌ران نزیکه‌ی
هه‌زارێک مرد.
ئێستاش، ئاسه‌واری
ئه‌و
جێنۆسایده
تۆقینه‌ره
ماوه‌ته‌وه!!
ژن منداڵی له‌بار
ده‌چێ و .. یان
کۆرپه‌ی سه‌قه‌ت
و ئیفلیچ و
شێواویان ده‌بێ.
کوێر بوون،
شێرپه‌نجه.
نه‌زۆکی،
شێتی، قژ
ڕووتانه‌وه‌و..
نه‌خۆشییه
ده‌روونییه‌کان!
میزڵدانم
هه‌راسانی
کردبووم. به‌له‌ته‌ر
و خوارو خێچ
هه‌ستام. نه‌مزانی
چۆن ده‌رکه‌ی
ئاوده‌سته‌که‌م
کرده‌وه!
دووسێ شه‌پ
ئاوی ساردم گه‌یانده
ڕووم. ئا..
جارێک و
دووان، شانم
له شانی
دانسکه‌ران
که‌وت. له گه‌ڕانه‌وه‌دا،
به
"ئانتێکسی"
داوای
لێبوردنم کرد.
ئافره‌تێکی
باریکه‌له‌ی ته‌مه‌نداری
قۆز، له‌پێش
مێزه‌که‌مدا،
به ئیکلامه‌وه،
چه‌مایه‌وه.
داوای هاوبه‌شیی
دانسی لێکردم.
به‌ده‌میه‌وه
چووم. له‌نجاینه‌وه،
ڕاستییه‌که‌ی
ئه‌و به‌کێشی
ده‌کردم و به‌هانامه‌وه
ده‌هات. باش
بوو،
مۆسیقاکه
زوو کۆتای
هات، ئه‌ز
ویستم به
"کیتۆس"
سوپاسبژێریی
بم، ئه‌وبه‌ر
له‌من، ئه‌و
وشه‌ی زێڕینه‌ی
گوت، که لێره‌دا،
کلیلی یه‌کتر
ناسین و په‌یوه‌ندی
په‌یدا کردنه‌وه.
له دڵی خۆمدا
گوتم: "کیتۆس،
ملیۆن جار
کیتۆس و.. وه‌ره‌حمه‌توڵلاهی
وه‌به‌ره‌کاتوهو"
به بێده‌نگی،
پێکه‌نینم به‌خۆم
هات. "ئێره له‌کوێو..
هه‌ڵه‌بجه
له‌کوێ!" هه‌مان
مه‌لای
ڕۆشنفیکر فه‌رمووی:
((له شه‌وی
شازده له‌سه‌ر
حه‌ڤده‌دا،
ئه‌و هه‌ڵاتووانه‌ی،
که دووره مه‌رگ
بوون یان نیوه
مه‌رگ، به‌سه‌ر
شاخه‌کانی
شنروێ،
تاوێره،
هاوار،
سازان، چنار
کۆکۆیی،
باڵانبۆو چیای
هه‌وره‌مان و
سورین و.. پشت
خورمالڕ و.. سه‌رکه‌ت
و ته‌وێڵه‌وه
بوون، له‌به‌ر
سه‌رمای وه‌رزه‌که،
هه‌تاکو
کازێوه و شه‌به‌قی،
بێ خه‌وو شه‌که‌تی،
له‌سه‌ر زه‌ویی
ته‌ڕدا،
رۆژیان کرده‌وه)).
ـ
مامۆستا.. ئه‌ی
له‌پاش ئه‌وه!؟
ـ
قوربان، له‌سه‌رانسه‌ری
غه‌ربی کیشوه‌ری
ئێران‌دا،
نزیکه‌ی
بیست و هه‌شت
هه‌زار چادر
نشین بووین".
ئه‌ڵبه‌ته
به‌نده‌شیان
له‌ته‌کدا
بوو.
ئه‌وسا،
مته‌قم نه‌کرد،
حه‌په‌سا
بووم و له
ڕاستیدا،
کاره‌ساته
دڵته‌زێنه‌که،
هه‌نده
سامناک بوو،
زمانی به‌ستبووم!
له کێشی وشه‌و
زماندا نه‌بوو،
شێخ ڕه‌زا
گوته‌نی، ده‌ربڕی
عوشری
میعشاری بێت.
پاش تف
قووتدان و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک،
زمانی خۆم
دۆزییه‌وه،
به‌ر له‌وه‌ی
له
مامۆستاکه
بپرسم، به‌خۆم
گوت "هه‌لێکی
له‌باره، که‌یوان،
کێ ده‌ڵێ
جارێکی دی، ئه‌م
شایه‌ته
زیندووه‌ت ده‌سده‌که‌وێ.))
به‌ده‌نگ
پرسیم.
ـ
مامۆستاگیان،
با له‌سه‌ر
ڕۆژی شازده‌که‌دا
بوه‌ستین.
چیی دیکه‌ی
لێده‌زانی؟
ده‌ستم
دامێنت
مامۆستا.
فه‌رمووی:
پێش سه‌عات
دوازده‌ی
نیوه‌ڕۆ، چه‌ند
فڕۆکه‌یه‌ک
به ئاسمانی
شاردا
سووڕانه‌وه،
که‌س ته‌قه‌ی
لێنه‌کردن.
پاش ده ده‌قیقه،
هه‌ڵه‌بجه
که‌وته
فشاری
بوردومانی خه‌ست
و ڕۆکێتی زه‌وی
به زه‌ویی و
فڕۆکه‌ی
کیمیا پژێنی
کشتوکاڵه‌کانه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م
ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کان
بشکێن و.. هه‌م
گازه‌کان په‌رش
و بڵاوببنه‌وه.
مه‌لاکه،
هه‌ناسه‌یه‌کی
خه‌مناکی
قووڵی هه‌ڵکێشا،
ئه‌وجا به ئه‌وکێکی
گریاناوی فه‌رمووی:
ـ نزیکه‌ی
سه‌عاتی
نوێژی عه‌سر،
چه‌ند فرۆکه‌یه‌کی
دیکه‌ش پۆسته
پۆسته و له
نزمییه‌وه
گازی
کوێرکردن و
پێکه‌نین و
گریان و
خنکاندنیان
باراند.
ـ ده‌ڵێن،
هه‌ندێک
بۆنیان
کردووه
گوایه به
بۆنی سێوی گه‌نیوی
کردووه!
ـ وایه،
هه‌ندێکی تری
بۆنی سیری
لێوه هاتووه!
بایه‌که‌ش
یارمه‌تی
بڵاوبوونه‌وه‌ی
گازه‌کانی
داوه!
له پانۆرامای
هۆشمدا، هه‌ڵه‌بجه‌ی
خامۆشم
دابێژت. شار،
کپ و چۆڵه. گه‌ره‌کی
کانی عاشقان و
کانییه
قولکه‌و گه‌ڕه‌کی
سه‌راو جووله‌کان،
گه‌ڕه‌کی
پاشا‌و پیرمه‌حه‌مه‌د..
مردووه جلک
ڕه‌نگینه‌کان،
له چه‌قی شه‌قام
و سه‌ر شۆسته‌و
لاڕێیه‌کان و
ناو خانوو به‌ره‌کاندا،
په‌رت بوونه‌ته‌وه،
دایک، کۆرپه‌ی
به‌رمه‌مکه‌ی
له ئامێزه،
عومه‌ری خاوه‌ر،
تاقانه‌که‌ی
له‌باوه‌شدایه‌و
ڕماوه‌ته سه‌ری
بۆ ئه‌وه‌ی له
مه‌رگ
بیپارێزێ.
باڵنده و
گازنده، هه‌موو
خنکاون، که‌له‌شی
مه‌ڕ و بزن،
که‌لاکی ئاژه‌ڵی
پێڕۆو بێزمان
و ڕه‌شه‌وڵاخ
و به‌رزه، لێره‌و
له‌وێ، که‌وتوون.
هه‌ندێک ده‌بینم
به لانه‌وازی
به‌ره‌و به‌رزایی
و هه‌ڵه‌ت و
گابه‌رده‌کان
ده‌کشێن، په‌ڕۆی
ته‌ڕو خاوڵی و
په‌تووی له
ئاو هه‌ڵکێشراویان،
له‌سه‌ر و
ملیان پێچاوه،
واده‌بینم،
دیسانه‌وه
فڕۆکه‌کان،
وه‌ک کولله‌ی
سارا قڕ بکه‌ن،
ئاوها گازی زه‌رد
ده‌بارێنن.
ـ
مامۆستای
هێژا، ئیتر..
چی سه‌باره‌ت
به‌و کۆمه‌ڵکوژییه؟!
ـ وه‌کو
عه‌رزم
کردیت، له سه‌عاتی
یازده‌و.. هه‌م
له‌سێ نوێژی
عه‌سره‌وه
بۆ نوێژی مه‌غریب،
کیمیا بارانه‌که
خه‌ست بوو.
که
زانیی تامه‌زرۆ
و گوێڕایه‌ڵم،
گزاره‌ی کێشا.
ـ به‌ڕاستی
خه‌ڵکانی عه‌نه‌ب
و جه‌لیله و
بامۆک و عه‌بابه‌یلی
و ده‌ره‌شیش..
قوربانیی
زۆریان دا.
سوپاسگوزاریی
بێپایانم
پێگوت، ئێستا
سه‌رنج له
کاتژمێره‌که‌ی
به‌رامبه‌رم
ده‌ده‌م و له
ئاوێنه‌ی
خواره‌وه‌ی
ده‌ڕوانمه
ڕوخساری خۆم.
ئه‌وا سه‌عات
یه‌کونیوی
ترازاندووه،
سه‌رو سه‌کوتم
نائاساییه،
له‌م کاته‌شدا،
باڕمانه‌که،
قاسه‌که‌ی
داده‌خاو
ماوه‌ی مه‌یفرۆشتن
نامێنێ. ده‌ی،
که‌یوان.. با
ئه‌م چه‌ند ده‌قیقه‌یه
ته‌رخان بێت
بۆ چاو له‌وه‌ڕاندن.
ئه‌وجا وه‌ک
ئه‌وه‌ی له
که‌سێک بگه‌ڕێم،
ڕاست و چه‌پ
ده‌ڕوانم. له‌ناکاو،
نیگام بووه
مه‌ل و له‌سه‌ر
ئه‌و ژنه
نیشته‌وه،
که‌وا ئه‌ندێشه‌که‌ی
قرتاندم و هه‌ڵمیگرت
بۆ سه‌ماکردن.
ئه‌ویش، وه‌ک
ئه‌وه‌ی له
نێچیرێک بگه‌ڕێ
بۆ هاوده‌می
ئه‌و چه‌ند سه‌عاتی
شه‌وه‌ی، په‌پووله‌ی
بزه له‌سه‌ر
لێوه ته‌نکه‌کانی.
نیشته‌وه. ئه‌ز،
به‌چاوو لێوو
هێما، وه‌ڵامم
بۆ نارد. ڕاست
بۆوه. ڕووی
کرده مێزه‌که‌م،
که ته‌نیا
منی لێمابووم.
ـ ڵایڵا..
ڵایڵا هه‌ینۆنێن..
چۆن ده‌گوزه‌رێ؟!
ـ منیش که‌یوانم،
که‌یوانی
باوه‌رگوڕگوڕی..
ده‌قه‌تێ.
پێشه‌کی
ناوه‌که‌می
لێنامۆ بوو،
به‌زه‌حمه‌ت
دووپات و سێ
پاتی کرده‌وه.
له‌پاش بێده‌نگییه‌ک،
له ڕاستیدا
هیچی ئه‌وتۆم
نه‌بوو، بیکه‌مه
هه‌وێنی
ئاخاوتن، ئه‌وه
نه‌بێ..
ـ سه‌رمای
ئێره، هه‌ینۆنێن
خان، له تامی
ده‌رکردووه!!
ـ وایه..
به‌ڕێز باوه‌گوڕگوڕی..
ئێمه مانان
ڕاهاتووین.
خه‌ڵکی
کام لای؟
ـ
کوردستان.
ـ پێشتر،
پێم بڵێ
ڵایڵاو.. ماوه‌ی
چه‌نده لێره‌ی؟
تۆش پێم
بڵێ که‌یوان و
به‌س و ڵایڵای
تۆش ده‌که‌مه
له‌یلا..
پێت چۆنه؟
سالڕ و شتێکه
لێره‌م.
دڵنیابووم
له‌وه‌ی،
وڵاته‌که‌م
له‌سه‌ر خه‌ریته‌دا
نییه، بۆیه
هه‌میشه
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌تڵه‌سێکی
کۆنم له
گیرفاندا
بوو، که چه‌ند
سالڕ له‌وه
به‌ر له
فینلانده
چاپکرابوو،
گوتم: دیوته،
له ئه‌تڵه‌سێکی
ئێوه‌دا،
ناوی
کوردستان هه‌یه؟
ـ فه‌رمووبیخوێنه‌وه!
له
چانتا ده‌ستییه‌که‌ی،
چاویلکه‌یه‌کی
ده‌رهێنا و سه‌رنجی
نه‌خشه‌که‌ی
دا‌و گوتی:
ـ راسته،
به‌ڵام
سنووری نێو ده‌وڵه‌تیی
بۆ نه‌کێشراوه!
وا نییه؟!
ـ به‌ڵێ،
ئه‌مه خه‌مه‌که‌مه
و دانیشتنی
دیکه‌ی گه‌ره‌که.
قه‌ڵه‌مه‌که‌م
ده‌رهێنا و
سنووری
کوردستانم..
کوردستانم
کێشا و به‌گه‌رم
و گوڕی گوتمه‌وه:
ـ ئه‌م به‌شه‌ی،
که به
مایینی ئاوی
ده‌کا، زێدی
منه.
کوردستانه
دایکانه‌که‌یه.
ئه‌وجا،
به‌شه
باشووره‌که‌ی
کوردستانم ره‌شتر
کرده‌وه.
ـ ئا.. ئه‌مه‌ش
کوردستانی
ئێراقه.
خاڵێکی
زلم کرد و.. ئا..
ئه‌مه‌ش که‌رکووکه.
ئه‌ز، لێره‌وه
هاتووم.
له‌یلا،
ده‌می کرده‌وه:
هه‌ندێ له‌باره‌ی
مێژووه‌وه
شاره‌زام.
ـ ته‌مه‌نت
چه‌نده؟
ـ شه‌ست و
یه‌که‌م، دوو
مانگم تێپه‌ڕاندووه
و ئێستا له‌ناو
شه‌ست و دوو
دام.
ـ من
ساڵێک له‌تۆ
بچووکترم!
مژێکی له
جگه‌ره‌که‌ی
دا‌و.. : به گه‌وره‌یی،
له ته‌مه‌نی
په‌نجاو شه‌شیدا
چوومه
کۆلێژی کۆمه‌ڵایه‌تی
ـ به‌شی
مێژوو.
من گوتم:
باشتر، ئه‌رکه‌که‌مت
سووک کرده‌وه.
له‌یلا ده‌زانی
مێژوو چییه؟
به‌سه‌ر
سوڕمانه‌وه،
سه‌رنجی دام
وه‌ک ئه‌وه‌ی
منی نه‌زان به‌و
ده‌ڵێم مێژوو
چییه؟
ـ له‌یلا،
مێژوو سه‌یره!
ئه‌وه نییه،
که حه‌زمان
لێ‌بوو که
ڕوویبدابایه،
به‌ڵکو ئه‌وه‌یه،
که ڕوویداوه
به چاوی
دیار بوو، که
هاوبیرمه و
مته‌قی نه‌کرد.
ـ له‌یلاخان،
ده‌زانی
مێژوو نووسه
ڕه‌سه‌نه‌کان
زۆر به‌خته‌وه‌رن؟!
ئه‌زانی بۆ؟
گورج
گوتی: بۆ!!؟
من: چونکه
ڕه‌گو ڕیشاڵی
ڕووداوه‌کان
ده‌بینین و
هۆکاری
نشونمای
ژیارییه‌کان
و.. هه‌م
ڕووخانیان.
ئه‌و:
وایه.
من:
مێژووی ڕاسته‌قینه،
سه‌ربرده‌ی
سیزار و پاشا
و میرو ده‌ره‌به‌گان
نییه.
ئه‌و
گوتی: هه‌روه‌ها،
لاپه‌ڕه‌ی
کوده‌تا و
تۆقاندن و مه‌قسه‌ڵه‌ش
نییه.
من: ئافه‌رین،
نه لاپه‌ڕه‌ی
جینۆساید و
هۆلۆکوسته و
نه لاپه‌ڕه‌ی
ئیکزه‌ده‌س و
حه‌وزه‌کانی
تیزابه، به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی
مێژوو، ژیانی
ژێره‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌و..
جینۆساید‌و
هۆلۆکوست و حه‌وزه
تیزابه‌که،
دیارده‌ی ئه‌ون.
ئه‌و: ئه‌وه
بۆیه ئه‌وانت
به به‌خته‌وه‌ر
زانی! چونکه
جولانه‌وه‌ی
ژیان ده‌بینن!
که‌واتا
مێژوو لاپه‌ڕه‌ی
چه‌نگ و
وێرانکردنیش
نییه.
من: ده‌ستت
بێنه و ماچی
بکه‌م. ئافه‌رین
له‌یلا،
مێژوو ڕه‌وتی
لانه‌وازانه.
ئه‌و: له
کۆلێژدا، ته‌نیا
مێژووی سه‌رکه‌وتووان
ده‌خوێندرێ!!
من:
پێمانی ئه‌زبه‌ر
ده‌که‌ن! له‌یلا
گیان،
مێژووش، دوو
مێژووه. گه‌ر
زیاتر نه‌بێت
ئه‌و: دوو..
زیاتر!!
من: به‌ڵێ..
به‌گوێره‌ی
گۆشه نیگا
جیاجیاکانه.
ئه‌وه‌ش
بزانه، که
جوگرافیاش،
جمکی مێژووه،
که زه‌بر به‌ده‌ستان
کێشاویانه.
خۆ دیتت، چۆن
جوگرافیای
ئێمه‌یان
دابه‌شکردووه.
هیچی نه‌ده‌راند.
گوتمه‌وه:
ـ ئه‌گه‌ر
جاران، دووبه‌شی
عوسمانڵی و سه‌فه‌وی
بووین، ئه‌مێستا،
چوار کوت و
نیوین. له‌یلا،
مه‌گه‌ر
ستراتیژی
دووربینی
دڵسۆزانه یه‌کمان
بخات. نه‌ک خۆ
هه‌ڵواسین به
گوریسی ئه‌ملاو
ئه‌ولادا.
نه‌مزانی،
له‌یلا له
بۆچوونه‌که‌م
گه‌یشت یان
نا..
ئیتر هه‌تا
زه‌نگی
داخستنی قاوه‌خانه‌که
وریای کردینه‌وه،
له‌مه‌ڕ
خۆمانه‌وه،
له‌باره‌ی
کولتوورمانه‌وه
کورته
زانیارییه‌کم
دایێ
ـ با هه‌ستین.
که‌یوان، له‌کوێ
داده‌نیشی؟
گوتم:
لێره‌وه زۆر
نزیکه. له
جاده‌ی
"کووپه‌ماینته".
باڵه‌خانه‌ی
شازده، B ئه‌پارتمانی
هه‌شته‌م.
له‌یلا:
که‌وتا، دوو
جاده‌مان
نێوانه! من
له‌سه‌ر ڕێیه
گشتییه‌که‌ی
"نێکه‌ڵه"دام.
له‌به‌ر
ده‌رکه
بلوورینه‌که‌ی
ده‌ره‌وه،
ئه‌ڵبه‌ته
پله‌ی سه‌رما
گه‌یشتبووه
هه‌ژده و به‌ڵکو
زیاتر، له پڕ
گوتی: ناوی قاوه‌خانه‌که
بخوێنه‌وه.
ده‌زانی
مانای چییه؟
ـ
ئاوڕینکۆکاهڤی..
له‌یلا واتا
قاوه‌خانه‌ی
هه‌تاو! ئه‌ی
ئه‌وه نییه
نیگاری خۆری
پێوه‌یه!!
گوتی: که‌یوان،
ناو به‌ناو،
که تیله‌ی
چاوم لێده‌بڕیت،
هه‌میشه
چاوت له
نادیار بوو!
وه‌ک بیر له
هه‌نگامه‌یه‌کی
گه‌وره بکه‌یته‌وه!!
به‌وه ده‌چێ
ده‌ستی
نووسینت هه‌بێ
یان نیگار
کێشان.
پێکه‌نینمان
ئاوێزان بوو،
ده‌مزانی، که
ده‌یه‌وێ زوو
به ئاکام
بگات یان زۆر
وردبینه.
گوتم: وایه..
نووسه‌رم، به‌ڵام..
له‌یلا:
منیش! ڕێکه‌وتێکی
سه‌یره! سه‌رماو..
وشه ڕوو به‌ڕووی
کردینه‌وه!!
من: بۆ بێ
تاقه‌تی و
ئاره‌زووش،
هه‌ندێ
مینیاتۆر ده‌که‌م.
له‌یلا:
به‌چی!؟
من: به
ئاوڕه‌نگ.
وه‌ستا،
روومی وه‌رچه‌رخانده
ڕوو به‌ڕووی
خۆی. چاوی له
دوڕ چاوم چه‌قاند!
به‌و شه‌وه
ڕه‌نگی چاوه‌کانیم
به‌باشی نه‌دی.
له‌یلا:
ڕێکه‌وت هه‌روا
ده‌بێت!
چیرۆکی کورت
ده‌نوسم، به‌ڵام
هیچم لێ بڵاو
نه‌کردوونه‌ته‌وه!
ڕاستییه‌که‌ی
ناردم و
بڵاویان نه‌کرده‌وه
ـ بۆ!؟
ـ لێره،
ئه‌وه‌ی زۆر
ناسراو نه‌بێ،
دژواره
بگاته
ڕۆژنامه و
گوواره‌کان.
ـ به‌هه‌ر
حالڕ، له‌یلا..
قه‌ڵه‌م
ئاشناین.
په‌لاماری
دام و ده‌می
خسته ناو ده‌ممه‌وه!
گه‌یشتینه
چوار ڕێبانه‌که،
که ده‌بوایه
له له‌یلا
دابڕامایه.
ئه‌و، وه‌ستا
و پرسیارێکی
قوت کرده‌وه:
ـ ئه‌وه
دوو نیوی شه‌وی
تێپه‌ڕاندووه،
ده‌بێته
میوان؟ یان
میوانداریی
قاوه‌یه‌کم
ده‌که‌ی؟
بایی ئه‌وه‌نده‌م
ده‌زانی، که
قاوه‌ی نیوه
شه‌وان،
واتای سێکسی
هه‌یه. هه‌له‌که‌م
قۆزته‌وه:
ـ ماڵه‌که‌ی
من نزیکتره،
سبه‌ی شه‌ویش..
جگه‌ره‌یه‌کی
ماڵبرۆی
پێ‌کرد. بێ
سرته و چه‌نو
چوون ڕه‌دووم
که‌وت.
ـ که‌یوان!
هیچ جۆره
خواردنه‌وه‌یه‌کت
له ماڵدا هه‌یه؟
ئه‌و گوتی. وه‌ڵامم
له چنگدابوو:
ـ ئه‌ی
چۆن! دووشوشه‌ی
ده‌بڵم هه‌یه.
پێکه‌وه ده‌یخۆینه‌وه،
حه‌زیش ده‌که‌ی
هۆردووکی
بۆتۆ.. چاکه؟
له‌یلا:
بابزانین.
ده‌فته‌رۆچکه‌یه‌کی
ده‌رهێنا.
ژماره‌ی
مۆبایله‌که‌م
دایێ.
ـ بنووسه..
سیفر چل، هه‌شتاو
دوو، حه‌فتا و
دوو، سه‌دو هه‌شتاو
پێنج.
ـ تۆش ئه‌وه‌ی
من بنووسه.
له‌ناو
له‌پم نووسیم:
سیفر سێ، بیست
و یه‌ک، چلوهه‌شت،
سیفر، په‌نجاو
حه‌وت.
ـ جا.. سبه‌ینێ
له‌گه‌لڕ
سناودا،
ژماره‌کان
نامێنن!!
ـ مه‌ترسه،
وا چووه ناو
پرۆگرامی
کۆمپیوته‌ره‌که‌ی
سه‌رم.
دووجارم له‌به‌ر
بۆ خوێنده‌وه:
ژماره‌ی ته‌لیفۆنی
تۆ له‌بیرکه‌م!
هه‌رگیز.. نا
له‌یلا، ده‌زانی،
که هه‌میشه
قه‌ڵه‌م له
گیرفانم
نامێنێ!! ئه‌مه‌م
له‌سه‌ر مێزه‌که
هه‌ڵگرت.
ـ چۆن؟
ـ چاک.
گوێبگره،
کابرایه‌کم
له که‌رکووک
ده‌ناسی، له
کۆمپانیای نه‌وت
بوو. سه‌رکاری
کرێکاران
بوو، وه‌لێ بی
سه‌ودا بوو!
ئێواران، سێ
چوار قه‌ڵه‌می
ڕه‌نگاو ڕه‌نگی
له گیرفانی
چاکه‌ته‌که‌ی
ده‌دا. ها. ها.
ها. هێ. هێ.هێ.. ده‌پێبکه‌نه..
ـ ئه‌مه
نوکته نه‌بوو!!
ـ له‌یلا
چۆنم گوت.
وابوو. ناویشی
عه‌بدولموئمین
بوو! هاهاها..
شه‌رمی به‌خۆی
ده‌هات، چۆن
سه‌رکار نه‌خوێنده‌وار
ده‌بێت!!
به
جووته
تریقاینه‌وه.
له‌و ڕێیه‌دا،
دوو سێ جار یه‌کترمان
هه‌ڵگڵۆفت و
شه‌رم و
شکۆمان شکا.
گوتی: به‌ره‌گه‌ز،
باپیره‌م، له
ئه‌ڵمانیاوه
هاتۆته ئێره.
نابینی، قژو
چاوم گه‌واهی
ئه‌وه ده‌ده‌ن.
ـ له‌یلا
گیان، به‌م شه‌وه
چۆن بیدینم!
ده‌تۆ خۆت
بۆمی باسبکه
هه‌تا ده‌گه‌ینه
ماڵه‌وه، ئه‌وسا
تێرتێر ده‌ڕوانه
چاوه‌کانت.
ـ چاوم،
شینێکی سه‌وزه‌کاره،
کوژه‌که‌ییه‌و
نیتکی قاوه‌ییان
تێدایه. قژم
زه‌ردێکی خه‌نه‌ییه.
به
زۆڵییه‌وه
زوو گوتم: من
بۆ ره‌نگی
کوژه‌که‌و خه‌نه
ده‌مرم. گومبه‌زی
مزگه‌وت و
قوله‌پێی خه‌ناویم
وه‌بیر دێنن.
ـ ئه..
ئاوها!!
گوتمه‌وه:
ئای، که ره‌نگی
جوانن! بڕووخێ
ڕه‌ش و قاوه‌یی..
چه‌پڵه‌یه‌کی
نه‌رمی لێداو
گوتی: خۆ.. له‌وانه‌یه
ڕه‌نگی چاوت
ڕه‌ش و قاوه‌یی
بن.
ـ هه‌ر
واشه..
هه‌ر به‌هه‌مان
تین و گوڕه‌وه:
ڕه‌ش و قاوه‌یی،
که نیزه‌کی
نقێمێکی کوژه‌که‌ن..
که‌واتا
له‌یلا تۆ
ئاریاییت؟
خزمین. ئه‌وه
بۆیه زوو
هۆگری یه‌کدی
بووین!!
له‌یلا،
گورج وه‌ڵامی
دامه‌وه:
لێره‌و له ئه‌وروپا،
وشه‌ی
ئاریایی، سه‌داو
زایه‌ڵه‌یه‌کی
ناخۆش و
ناجۆری له
گوێی بیسه‌راندا
هه‌یه،
چونکه یه‌کراست،
بیریان بۆ
هیتله‌ر و
نازیزم و
راسیزم ده‌چێت.
ئه‌مه‌ت
زانیوه!؟
من: نا.! له‌وانه‌یه،
پاش هه‌زاران
سالڕ ئێمه‌ی
خزم به‌یه‌ک
گه‌یشتینه‌وه!
مه‌به‌ستم..
من و تۆیه..
ئه‌وه‌م
بۆ شۆخی و جۆک
گوت. خه‌نایه‌وه.
نه من، زمانی
سووه‌میم به
چاکی ده‌زانی
و نه له‌یلاش
که‌مو کورت
زمانی کوردی و
عاره‌بی و
تورکی ده‌زانی.
له کامپدا،
ژنه
داگستانییه‌ک
و کوڕه‌که‌ی
به ته‌ک
ژووره‌که‌مه‌وه
بوون. موسلمه
و محه‌مه‌د،
که‌چی بۆ ئه‌وه‌ی
زوو بڕیاری په‌ناهه‌نده‌یی
وه‌ربگرن،
ناوی خۆیان
کردبووه،
ماریاو..
ئیگۆر!! پاش
چوار ساڵی
چاوه‌ڕوانی
کوڕه له
گۆمێکدا خنکا.
له‌یلا، بێده‌نگییه‌که‌ی
قرتاند.
ـ سبه‌ی
شه‌و، سه‌عات
ده، ده‌چمه
قاوه‌خانه‌که.
له ماڵه‌وه‌ش،
نووسینه‌کانی
خۆمت پێ نیشان
ده‌ده‌م.
ـ له‌یلا،
ده‌زانی ناوه‌که‌ت
عاره‌بییه!
له‌گه‌لڕ قه‌یسدا،
ئه‌وینداری
یه‌کتر بوون!
وه‌کو ڕۆمیۆ
جولێته‌که‌ی
شکسپیر! له‌یلا،
ئێمه‌ش مه‌م و
زین و.. لاس و خه‌زالڕ
و.. شیرین و فه‌رهادمان
هه‌یه.
له‌یلا،
هه‌ڵیدایێ:
لێره ناو هیچ
مانایه‌ک
نابه‌خشێ مه‌گه‌ر
زۆر ده‌گمه‌ن.
ته‌نیا ڕه‌زم
و ئاوازه‌که‌ی
مه‌به‌سته
وه‌کو: سات‌و،
رۆنی، ماری و
مارتی..
ئه‌ز
گوتم: به
پێچه‌وانه،
ئێمه ناوی بێ
واتامان نییه.
له شاخه‌وه
بگره هه‌تا
ڕوبار و
باڵنده‌و گولڕ
و.. هتد. ناوی
من، به
نموونه ناوی
(که‌یوان) که‌مپێکی
کۆمپانیای نه‌وتی
که‌رکووکه،
سه‌فین چیایه،
مامز و..
نێرگز‌و.. هه‌ڵۆشمان
هه‌یه.
له‌نووای
سه‌رتاشخانه‌که‌ی
ژناندا، وه‌ستا
و به‌تاسه‌وه
ئاره‌زوومه‌ندی
بیستن بوو.
گشت
میلله‌تان
داستانی ئه‌ڤینی
ئه‌فلاتونییان
هه‌یه.. ئه‌حمه‌دی
خانیی ئێمه
وه‌کو
شیکسپیر
داستانه‌که‌ی
مه‌موزینی به
شیعر هۆندۆته‌وه.
مێزه
دوو نه‌فه‌رییه‌که‌ی
موبه‌قه‌که‌م،
به چه‌ره‌زو
لیمۆ ترش و
سێ‌و ڕازانده‌وه.
ئه‌و گوتی: ئه‌مانه‌ی
ناوێ! ئێمه
هیچ له‌گه‌لڕ
خواردنه‌وه‌دا
ناخۆین!! سه‌ره‌قاپی
بیره‌ی هه‌ردوو
"لاپین
کوڵتا"که‌م
هه‌ڵبپچڕی. ئه‌ویش،
پاڵتۆو کڵاوه
که‌وڵه
ڕێوییه‌که‌ی
هه‌ڵواسی.
پێمگوت: زه‌ره‌ری
نییه. من حه‌زی
لێ ده‌که‌م.
دیوته، ئه‌م
بیرانه، به
توواوه‌ی زێڕ
ده‌که‌ن!!
کۆڵتا.. زێڕه..
نا؟
له‌یلا
گوتی: ئا.. به‌ڵام
من هه‌میشه
بیره‌ی
"کاریه‌ڵا"
ده‌خۆمه‌وه.
ده‌زانی
کاریه‌ڵا..
چییه؟!
ـ …!!
ـ کاریه‌ڵا،
ئه‌و به‌شه
خاکه‌ی
فینلانده،
که ڕووسه‌کان
داگیریان
کردووه.
باوکم، له‌شه‌ڕی
به‌رگریدا،
له‌وێ
کوژراوه‌و..
بۆمان ڕزگار
نه‌کرا. چوار
خوشک، بێ ده‌ره‌تان
ماینه‌وه. یه‌کێکیان
له‌من هه‌راشتر
و دووانیش له‌من
بچووکتر.
له دڵی
خۆمدا، گوتم:
دیسانه‌وه
مه‌ینه‌تی و
خاکه‌سارییه‌که‌یه!
پێشتر
زانیارییه‌کی
که‌م و کورتم
له مێژووی
ئێره ده‌زانی،
ئاخر له په‌ڕاوه‌کانی
کامپدا، به
زۆر زمان، له‌وانه‌ش
کوردی،
چاپکراون،
بێجگه له
کاسێت و
میدیای دیکه.
کۆڵکه
زانیارییه‌کم
نیشان دا.
ـ به‌ڵێ
له‌یلا،
وڵاتی ئێوه،
پێنج سه‌د
ساڵێک له
چنگی شای سوێد
دابووه.
ڕووسیای قه‌یسه‌ریش،
سه‌ده‌یه‌کی
تر، زه‌وتی
کردووه.
وابزانم "له‌نین"
ئازادیی
فینلاندی
ڕاگه‌یاند.
له‌یلا:
وابوو. له
ساڵی هه‌زارو
نۆسه‌د و حه‌ڤده‌دا.
که‌یوان، له‌م
شاری
تامپرێیه‌دا
مۆزه‌خانه‌ی
"له‌نین" هه‌یه.
ده‌زانی له‌پێش
شۆڕشی
ئوکتۆبه‌ردا،
لێره‌دا، خۆی
شاردۆته‌وه!؟
من: نه‌مزانییبوو!!
دروسته،
پێکه‌وه ئه‌و
مۆزه‌خانه‌یه
به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه.
له‌یلا:
سه‌ردانی ئه‌وێ
و جێگه
کۆنینه‌کان
ده‌که‌ین. ئه‌دی
له که‌تالۆگی
شاره‌وانیدا
نه‌تدیوه!؟
ناوی گشت مۆزه‌و
ئوتێل و سه‌یرانگه‌و
جێیه گه‌شتوگوزارییه‌کانی
تێدایه!!
له شه‌رمان،
گوتم: به‌رچاوم
نه‌که‌وتووه!
جمگه‌و
ده‌ماره‌کانم،
خاو‌و خلیچک
ببونه‌وه،
بۆیه بۆ
ڕوواڵه‌ت،
باده‌که‌م هه‌ڵده‌بڕی
و ته‌نیا به
ئاسته‌م لێوم
ته‌ڕ ده‌کرد.
نیازیشم ئه‌وه
بوو، دوو کێل
به‌به‌ردێک
پلده‌م، له
سووچێکه‌وه،
به‌شه تاو‌و
گوڕه‌که‌م
بمێنێ و.. له
سووچێکی دییه‌وه،
ئه‌وه پتر سه‌رخۆش
بێ. هه‌ستام.
دووسێ گوێل
ئاوی ساردم به
رووما دا. سه‌رم
له‌به‌ر
ئاوێنه
هێلکه‌ییه‌که
ڕاوه‌شاند.
زمانحاڵم پێی
گوتم: سێرکه،
که‌یوان، ئه‌وه
تۆی، به‌م دره‌نگه
شه‌وه، ژنه
بیانییه‌کت
له‌ته‌که!!
پاش هه‌نووکه‌یه‌ک،
خۆت بۆیه‌که‌م
جار به‌تالڕ
ده‌که‌یته‌وه!!
گه‌ڕامه‌وه‌و..
به له‌یلام
گوت:
ـ له‌یلا
گیان، بیره‌که‌ی
منیش نۆشکه.
شه‌که‌تم..
تۆزێک ڕاده‌کشێم.
ڕێگه‌م ده‌ده‌ی؟
ـ بۆ.. نا:
منیش ئه‌و
نیوه‌یه‌م
ماوه‌و..
خۆم ڕووت
کرده‌وه. له‌ژێر
لێفه ته‌نکه‌که‌دا،
خۆم مه‌ڵاس
دا‌و که‌روێشکه
خه‌وم کرد، له
دایکم
بیستبووم
گوایه
چاوێکی ده‌نووقێنێ
و.. چاوێکی ده‌کاته‌وه..
به نۆره..
ڕاستوچه‌پ،
چه‌پوراست. نه‌حله‌ت
له شه‌یتان.
ئه‌م "نۆره"
یه، نۆره‌که‌ی
سه‌یدێکی که‌شیده
سه‌وزی هه‌ڵدایه
به‌رچاوم. ئه‌و
درۆزه‌که‌ره،
به ده‌فه‌که‌ی
له‌به‌ر ده‌روازاندا
ده‌یژه‌نی و..
نان و ئارد و
رۆن و پاره‌ی
خڕ ده‌کرده‌وه.
ژنێکی بێوه‌ژنی
تامه‌زرۆی
ماره کرد، که
چووه په‌رده‌وه،
بێوه‌ژن
تایین، ئه‌وه‌نده‌کوتی
ده‌وه‌شاند،
که سه‌ری له
خاڵه سه‌ید
شێواند. ناچار
که‌شیده سه‌وزه‌که‌ی،
له‌سه‌ر
ناو‌کی ژنه
دانا‌و به
پاڕانه‌وه
گوتی: خوشکه‌که‌م،
دایکه‌که‌م.
بیکه‌ره
خاتری ئه‌م سه‌وزه‌ی
سه‌ر ناوکت،
هه‌ر نه‌بێت،
سووک وه‌شاندنه‌که‌مان
به نۆره
بێت.
که‌روێشکانه
ده‌مڕوانی.
چۆن ده‌بێ خه‌و
بمباته‌وه!
های.. خۆ ئه‌گه‌ر
په‌نجه‌شم به
چاوماکرد
بێت، ده‌بێ
بێ‌دار بم. وه‌ی..
وه‌ی!! خۆ خه‌وه‌که
ده‌یهه‌وێ
سواری کۆڵم
ببێ و بمبه‌زێنێ!!
نا..نا.. به‌تۆو
به هه‌زارانی
چه‌قاوه
سو‌و، بۆڕ ناده‌م.
ئه‌مه‌م به‌لاوه،
ئه‌مشه‌و، خاڵێکی
مه‌بده‌ئی و
زیندگییه. ئه‌وه
ساڵێکه.. وه‌خته
کام بکه‌م و
سوێم ببێته‌وه.
نابێ بزانم ئه‌م
سیناریۆیه
به‌چی ده‌گات!
"ده‌بێ به‌کوێ
بگات" به‌خۆم
گوته‌وه، له‌ناو
لنگدا ته‌واو
ده‌بێ و په‌رده‌ی
شانۆ نامه‌که
داده‌خرێ.. خۆ..
شانۆی نوێ، په‌رده‌شی
نییه!! چاکتر.
گومانم کرد.
ئه‌ی کێ ده‌ڵێ
نیازی وایه
بخزێته باخه‌ڵم!
له‌م ئه‌ندێشانه‌دا
بووم، نه‌مزانی
چه‌ندی
خایاند، که
چاوم به
تاپۆیه‌ک که‌وت،
پاش ئه‌وه‌ی
چراکانی
کوژانده‌وه،
گوێم له ده‌نگی
داکه‌ندنی
کراس و
ژێرکراس و
سوخمه و ده‌رپێ
قوته‌که‌ی
بوو، ئاخر هه‌ر
شه‌ش هه‌سته‌که‌م
له نه‌فیری
عامدا بوون.
ئۆخه‌یه‌ک،
سه‌رتاپێمی
گرته‌وه. خۆم
گران و سه‌نگین
ڕاگرت و هه‌ناسه‌م
به‌رز کرده‌وه.
له‌یلا، په‌لاماری
شانمی دا‌و.. وه‌ریگێرامه
سه‌ر گازه‌ره‌ی
پشت، ئه‌ز،
خۆم له‌گێلی
دا‌و که‌مۆکه‌یه‌ک
نێوان لنگم بۆ
فراوانتر
کرده‌وه. هه‌نده‌م
به‌خۆم زانی،
به هه‌ناسه‌ی
گه‌رم، که‌وتۆته
لێستنه‌وه‌ی
لاملم و
ڕامووسانی گه‌رده‌ن
و چاوو
بناگوێیه‌کانم.
هه‌یتا هه‌یتا
ڕانه‌کانی له
ڕانه‌کانم ده‌خشێنێ.
جاروباریش،
سه‌روتر دێ و
گه‌رمایی
سێگۆشه
توکنه‌که‌ی.
له ناوکم ده‌سوێ
و.. ده‌یچه‌سپێنێ.
ئه‌و سێگۆشه
ئیستیوائییه‌ی
چێژێکی له‌ڕاده
به‌ده‌ری گه‌یانده
سه‌رم. په‌ساپه‌سا،
گۆی مه‌مکانی
له ده‌وم ده‌نێ
و کردمییه
ساوای شیره
خۆر! ئێواران،
که ڕان (مێگه‌لڕ)
ده‌گه‌ڕێته‌وه
ناو په‌چه،
به‌رخه‌لی
ساوا. به‌هه‌ڵه
داوان، هه‌ڵته‌گ
هه‌ڵته‌ک به
دونگ له‌ڕاندنه‌وه،
دایکانی
خۆیان ده‌مژن.
تێروپڕ مژم
دا‌و به گوێره‌ی
ئه‌وه‌ش له‌یلا،
ورده کوتی ده‌وه‌شاند.
ئه‌وجا له‌سه‌ر
سینه‌م ڕاست
بۆوه‌و.. ده‌یکاری
جێگه‌یه‌کی
خوارووی
بمژم، ئه‌ز به
په‌رتاو، له‌سه‌ر
سینه‌مه‌وه
هێنامه
خوارو.. په‌ستامه
ژێرمه‌وه.
سێگۆشه گه‌رم
و ره‌پ و
خوساوه‌کان
به دیداری یه‌کدی
شادبوون. ته‌کانمان
ده‌داو.. ده‌چووینه
ناوی یه‌کترییه‌وه،
چوون ماری
عاشقه و
ماشقه، سه‌رو
ژێرمان ده‌کرد.
هه‌ناسه‌مان
سوارو یه‌کدگیر.
ئاره‌قی شین و
مۆر و کوژه‌که‌یی
و خه‌نه‌ییمان
ده‌ردا، هه‌ر
مابوو
بتوێینه‌وه!
ده‌ممان، په‌راسوومان،
ئاوێژگه‌کانمان
له گێژه‌نه‌ی
له‌ززه‌تدا
ئامێته بوون.
له‌ناکاو
هاواری کرد‌و
به‌هه‌موو
بڕست و وزه‌یه‌وه
ته‌کانی بۆ
دام. سه‌رتاپیی،
که‌وته
موچرکه‌و له‌رزین
و هه‌ژانه‌وه،
گوێم له ده‌نگی
بوو، خرۆشایه‌وه
گوتی: Come. Come
هه‌تا ئه‌و
ده‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی
زوو نه‌هه‌ژێم
و هه‌م هاوته‌ریبی
چێژ‌و له‌نجه‌ی
له‌یلا بم،
چاوم له
ساپیته‌ی
ژووره‌که چه‌قاندبوو.
له دڵمدا.
ژماره‌کانم
دوو دوو ده‌ژمارد
هه‌تا بیست و..
ئه‌وجا له
بیسته‌وه به‌ره‌و
خوار. سێ سێ هه‌تا
سی و به‌ره‌وخوار.
چوار چوار هه‌تا
چل و بۆ خواره‌وه.
پێنج پێنجه‌که‌م
گه‌یانده
بیست و گوێم
له‌و "که‌مکه‌مه"ی
ئه‌و بوو،
چوون شوفێری
شه‌مه‌نده‌فه‌ر،
تیشکی سه‌وزی
مقه‌سچی
ڕێنوێنیی ده‌کات،
پرتاو، به
خۆمه‌وه
نووساندم و هه‌رچی
له‌وزه‌مدا
بوو نواندم.
هه‌ستم به
ئارامی و
چێژێکی باڵا
کرد، له‌و
چێژانه‌ی، که
"کۆڵن وێڵسن"
به هاوتای
ئیبداعی
مرۆڤایه‌تی
داده‌نێ. هه‌رواشه.
له‌یڵا، وه‌کو
به‌نجکراو
یان مارێکی
"چه‌می
ڕێزان" پێوه‌ی
دابێت، خۆی
لوول دا!! بووه
تۆپه‌ڵێکی
گۆشت و موچڕکه.
گوتم: ـ وا
سه‌عات شه‌شه،
باسه‌ری خه‌وێک
بشکێنین.
چاوی
کرده‌وه و ده‌نگی
گوتی: ئه‌سپه
چاوره‌شه‌که‌م.
په‌لاماری
سه‌ری دام.
لێوه‌کانمی
به‌نۆره،
جارێ سه‌رو
جارێ خوار تێر
تێر مژی. له
دڵی خۆمدا
گوتم: که‌یوان.
شه‌ست ساڵان
وابێت! ده‌شێ
ته‌مه‌ن بیست
و سییه‌کان،
قووتت بده‌ن،
جا تۆکه‌ی به‌رگه‌ی
ئه‌و به‌زمه
ده‌گری، هه‌ژبه‌سه‌ر..
بیرم چووه
لای یونس پێغه‌مبه‌ر
له‌ناو سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا،
ده‌بێ ئه‌وه
ڕاست بێت!! نا..
سیمبولی
میتالۆژیای
ئایینه‌و به‌س.
له‌یلا، به
ده‌نگه نه‌رمه‌که‌ی
گوتی "ده‌ڕۆمه‌وه..
تۆش بنوو"
گوتم: "به
ئاره‌زووی
خۆت بکه" ژنی
ئێمه وا
بکات، به‌رده
باران و سه‌نگ
تۆپی ده‌که‌ن.
له شه‌وێکی
دره‌نگدا به
ته‌نها
بسووڕێته‌وه!
سه‌مه‌ندۆکی
ده‌که‌ن و حه‌یاو
ئاورووی ده‌ته‌کێنن!
ڕۆیشت و..
نوستم. نیوه‌ڕۆیه‌کی
دره‌نگ هه‌ستام
و سناوێکم له‌ژێر
دوشه‌که کرد.
وزه‌م هاته‌وه
به‌ر. دوو
هێڵکه‌م له‌ڕۆن
دا و هه‌نگوێنم
به‌سه‌ردا
کرد و ئه‌وجا
کوپێ شیری گه‌رم.
* * *
بڕیارم
دا، په‌یوه‌ندیم
له‌گه‌لڕ که‌یوان
توند و توکمه
بکه‌م، هیچ نه‌بێ
له‌و
ڕاسیزمانه
باشتره، که
سه‌ر ڕه‌شێک
ده‌بینن،
چاویان ده‌په‌ڕێته
ته‌وقی سه‌ریان
و به گه‌له‌کۆمه‌کی
دایده‌پڵۆسن!
((موسته‌ڵاینێن،
ره‌شی له‌به‌راز
بۆ گه‌نتر))
((بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه،
کاوله‌کانی
خۆتان))
به که‌یوانم
گوت، گوێت که‌ڕ
بکه‌و بڕۆ.
ئامبازیان نه‌بیت
چاکتره. چه‌قۆ
وه‌شێنن، به
پشتێنه
قایشی پان و
به‌ره‌زوانه
زله‌کانیان
ده‌وروژێنه
گیان یه‌کێکی
وه‌کو تۆ. له
دوورڕا ده‌ناسرێن.
زۆرینه‌یان،
سه‌ریان پاک
ده‌تاشن،
نمره سیفر و
کوودی تراش،
خۆت گوته‌نی.
جێگه هه‌یه،
ئه‌م
ڕاسیزانه
قۆرخیان
کردووه! ئه‌ی
چۆن به‌م سه‌رمایه،
هه‌ڵده‌که‌ن
به‌و سه‌ره
ڕووتانه‌یانه‌وه!
که‌چی ئه‌وانه‌ی
قژه سه‌ریان
وه‌کو پۆپنه‌ی
که‌ڵه‌شێرێکی
خورافی گڤ و
راست ڕاده‌گرن
و ڕه‌نگاو ڕه‌نگی
ده‌که‌ن، سه‌ر
به پارتی سه‌وزن
و خۆیان به
دۆستی ئێوه
ده‌زانن. هه‌ڵه‌شه‌یی
ناکه‌ن و
هۆگرن.
ملوانکه‌ی
میرووی زل زل
و گواره و
لووته‌وانه‌و
(خه‌زێم) به‌خۆیانه‌وه
ده‌که‌ن! هه‌یه،
سێ چوار گواره‌ی
به گوێیه‌وه‌یه!
کچ و کوڕیان
له که‌پوویان،
ژێر زمانیان،
لاجانگیان،
ناوکیان و
خواره‌وه
تریش، ئه‌ڵقه‌ی
پێوه ده‌که‌ن!
له فیلمی
پۆرنۆدا (Porno )
بیینومه. که‌یوان،
لێره‌دا سێکس
سروشتییه و
له
قوتابخانه‌دا
ده‌خوێندرێ و
پراکتیزه‌ی
ده‌که‌ن. خۆت
گوتت، که له
په‌رتووکه‌کانی
کامپدا،
نووسراوه:
جلی کورت و
ڕووتبوونه‌وه
چه‌مکی بێ ڕه‌وشتی
نییه)) به
تایبه‌تی له
بلاجه‌کاندا.
په‌کینی و ده‌رپێ
قوته‌ی ئه‌وتۆ
هه‌یه، له‌ناو
قاوغه شه‌مچه‌یه‌کدا،
جێگه‌ی ده‌بێته‌وه.
ئه‌ویش گوتی
((له‌یلا، له‌گه‌ڵتام)).
* * *
هاوینی
پار، که‌یوان
به پایسکله‌که‌ی
له "که‌وکه‌یارڤی"دا
سه‌ردانی
کردم. ناوچه‌که
به‌ناو گۆمه‌که‌وه
ناونراوه،
گۆمی چی! ده‌ریاچه‌یه‌که
بۆخۆی. پاش
نیوه‌ڕۆ، مه‌له‌مان
کرد و خۆمان
دایه به‌ر
خۆر‌و..
چاویشمان له‌وه‌ڕاند.
ژماره‌ی ئه‌و
گوڵانه، له‌سه‌رووی
شه‌ست و شه‌ش
هه‌زارن!
ـ کاک که‌ریم
له گۆلی
ئیدێس
یارڤیدا، مه‌له
ناکرێ و
ماسیشی لێ
ناگرن!
که‌یوان
پێمی گوت.
ـ یه‌که‌م
ئاوی له‌به‌ر
ناڕواو، دووه‌م
ئاوه‌ڕۆی
کۆمپانیاو
گۆڕستانه‌که‌ی
سه‌رگرده‌که‌ش،
تێکه‌ڵی ده‌بێ.
من و که‌یوان
و عه‌لی و
زێوه‌ر، پاش
مه‌له‌کردنه‌که،
چووینه قاوه‌خانه‌ی
"ستروتسی"،
که یه‌کێکه
له چوار قاوه‌خانه‌که‌ی
ئه‌م که‌وکه‌یارڤییه.
ئه‌و شه‌و،
ناوی ستروتسی
سیمرخی وه‌بیر
که‌یوان خست!
به زێوه‌ری
گوت: ده‌زانی
سیمرخ چییه؟
زێوه‌ر
شپرزه و سه‌رسام
ده‌وی کرده‌وه:
کوو بزانم!!
حوشتر مرخم گێ
لێبووه.
من گوتم:
حوشتر مرخ،
باڵنده‌یه‌کی
نه‌فڕی هه‌ره
گه‌وره‌یه،
گوایه، که
ڕاوچی ده‌بینێ،
سه‌ری له‌ناو
ڵم ده‌چه‌قێنێ،
به‌و وایه
نابیندرێت!!
عه‌لی
گوتی: جا.. وایه
کاک که‌ریم؟
گوتم:
بێگومان نا.
ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستراوه
وه‌کی
فرمێسکی
تیمساح.
ئه‌وجا
له که‌یوانی
پرسی: ئه‌دی
سیمرخه‌که!؟
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کم
کرد‌و باده‌که‌م
هه‌ڵبڕی: نۆش..
له‌شه‌ره‌فی
سیمرخه‌که‌ی
کاک که‌یوان.
که‌یوان
هاته گۆ:
سیمرخ،
باڵدارێکی ئه‌فسانه‌ییه‌و..
سه‌ربهوردی
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی
فه‌لسه‌فییانه‌ی
هه‌یه.
به‌یه‌ک
ده‌نگ گوتمان:
جا، کاک که‌یوان،
له شه‌وێکی
وا لوواوتر هه‌یه
بۆ گێڕانه‌وه‌ی
حه‌قایه‌ت و..
تاراندنی غه‌ریبایه‌تیمان!!
که‌یوان
گوتیه‌وه:
چاکه؛ لێ زۆر
به کورتی، فه‌ریدودینی
عه‌تتار،
سۆفییه‌کی
ناو دار‌و پایه
بڵنده، له
"منگق
الگیر"دا ده‌فرمێ..
من قسه‌که‌م
پێبڕی: مه‌نتوقی،
مونتیقوته‌یر
چییه.. هیزه؟
ـ ناوی
کتێبه‌که‌ی
ئه‌و زاته،
زۆر به‌نرخه‌یه،
له‌وێدا ده‌فرمێ:
باڵنده‌کان
له هه‌موو
جۆر: بولبوول،
قه‌ل، په‌ره‌سێلکه،
په‌پووله
سلێمانکه،
که‌و و کۆتر و..
زێوه‌ر
گوتی: له‌قله‌ق
و شینه‌شاهۆ و
هه‌ڵۆ و بازو..
عه‌لی:
تیترواسک و
چۆله‌که و
ڕێشۆله و
فیسقه گوله‌و
قازو..
منیش
یارمه‌تیم
دان: مراوی و
قومری و نه‌وه‌ره‌س
و سوێسکه و
پۆڕو..
که‌یوان:
هه‌موو، قسه‌یان
ده‌که‌نه یه‌ک
بۆ ئه‌وه‌ی
بچنه باره‌گای
خواوه‌ندی مه‌لان،
که به سیمرخ
ناویان ده‌برد.
زێوه‌ر،
ڕووی لێمان
کرد‌و..: حه‌قایه‌ت
های حه‌قایه‌ت!
ئه‌من بیره‌که‌ی
لۆتازه ده‌که‌مه‌وه.
ده‌مت به‌شه‌کر
بێت کاک که‌یوان.
من
پێمگوت. ئه‌وجا
که‌یوان
گزاره‌ی
کێشا..
ـ پێکه‌وه
هه‌ڵده‌فڕن و
پێکه‌وه، بۆ
پشوو دان، ده‌نیشنه‌وه.
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم،
ئه‌وه‌نده
مانگ و ئه‌وه‌نده
ڕۆژ به
ئاسمانه‌وه
بوون. له‌به‌ر
شه‌که‌تی هه‌بوو
تیایاندا ده‌مرد.
یان هه‌بوو په‌ژیوان
ده‌بۆوه و ده‌گه‌ڕایه‌وه،
ئه‌وانه‌ی
سوور بوون.. گه‌یشتنه
جێگه‌ی مه‌به‌ست.
عه‌لی: وه‌کو
ئێمه، که
ملمان پێوه
ناوه.
که‌یوان:
نا.. مه‌یکه
به‌قۆشمه! گه‌یشتنه
ده‌رباری
سیمرخی خواوه‌ند.
ئه‌ویش
پێشوازیی
لێکردن و ئه‌و
شیلگیرییه‌یانی
نرخاند.
عه‌لی،
خۆی خسته
ناوه‌وه: ده
ئێوه،
پێشوازیی ئه‌و
شۆخه بکه‌ن،
ئه‌مه‌یه
سیمرخ، ببوره
کاک که‌یوان،
که په‌ری و
سیمرخێکی
ئاوها ده‌بینم،
خۆم پێناگیرێ!
فه‌رموو..
تکایه لێمی
نه‌گری..
که‌یوان
گوێی نه‌دایێ
و.: له‌کوێ وه‌ستاوین؟
زێوه‌ر:
سیمرخ به‌ره‌و
پیری مه‌له‌کان
چوو. وانه‌بوو
کاک که‌ریم؟
که‌یوان
چاوه‌ڕوانیی
وه‌ڵامی منی
نه‌کرد و..
تێهه‌ڵچۆوه.
ـ
کرنووشیان بۆ
سیمرخ برد و
ئه‌ویش له‌و
کاره‌یان
دڵگران بوو!
ده‌می لێنان:
ڕاسته من
ناوم سیمرخه،
ئه‌نگۆش سی
مرخن. ده‌ی
خۆتان بژمێرن.
بزانن وایه
یان نا.. یه‌ک و
دوو سێ‌و
چوار‌و.. خۆیان
هه‌تاسی
ژمارد. به‌خه‌نده‌وه،
نیگایان بۆ یه‌کدی
ئاڵوگۆڕ کرد.
((خۆ ڕاسته!!
ئێمه.. سی
مرخین!)) گه‌ڕانه‌وه‌و
ئیدی خۆیان به
سیمرخ زانی.
زێوه‌ر:
زۆر به‌باشی
عاڵی نه‌بووم.
براینه
پرسیار حه‌یب
و حار نییه.
عه‌لی:
منیش، زێوه‌ر
ڕاست ده‌کا.
ئینسان به
پرسین ده‌گاته
چین و ماچین.
من گوتم:
تێگه‌یشتم
وتێنه‌گه‌یشتم،
کاک که‌یوان.
که‌یوان
ڕوونی کرده‌وه:
واتا، هه‌ر له‌یه‌ک
ئێوه‌و من و
گشت زینده‌وه‌ری
ئه‌و دونیایه.
خودانی
خۆمانین، به‌خۆ
ڕه‌حمان و.. به‌خۆ
شه‌یتانین.
تێگه‌یشتی
کاک زێوه‌ر!
عاری بووی؟
من، به‌گه‌شکه‌ییه‌وه:
فه‌لسه‌فه‌که،
لێره‌دایه. ناوی
چی‌بوو؟ دیاره
به‌گومان
بووه؟
که‌یوان،
وه‌ڵامی دامه‌وه:
فه‌ره‌یدودینی
عه‌تتار. به‌ڵێ،
له‌ڕێگه‌ی
گومانه‌وه،
ده‌گه‌ینه
یه‌قین. ده‌ی
نۆش له چاوی
هه‌موومان و
یه‌قین سیمرخ.
ئه‌ز،
مات بووم،
بیرم له‌و ئه‌فسانه‌یه
ئاڵابوو..
گوتم: له
چاوی ئاپۆ فه‌ره‌یدودین
و هه‌موو
پیاوێکی چاک و
خۆناس.
که‌یوان:
له چاوی
سیمرخه گه‌مژه
و تێنه‌گه‌یشتووه‌کان،
له‌چاوی
بێباکه‌کان.
تریقاینه‌وه.
عه‌لی و زێوه‌ر،
له‌و توانج و
پلاره خشکه‌ییه‌ی
که‌یوان و من،
نه‌گه‌یشتن.
ته‌قه‌ی سه‌ریان
هات!!! وه‌لێ
سیروان و من،
تانووته‌که‌مان
به خه‌نده
ئاڵوگۆڕ کرد.
ئه‌م که‌یوانه،
زۆر بیر ده‌کاته‌وه‌و..
زۆریشی پێیه!
ده‌نووسێ و ته‌نیایی
و نامۆییه‌که‌ی
به
نیگارکێشان
ده‌تارێنێ.
چاک ده‌کات،
بریا منیش به‌هره‌یه‌کی
وام هه‌بوایه..
لێره..
زۆرینه خه‌ریکی
سک و پاره
مۆڵدانین.
* * *
پیاوه قه‌ره‌جێکی
سه‌ر
ماشوبرنج و
تۆکمه، که‌یوان
گوته‌نی،
گۆرانیی له
قاوه‌خانه‌ی
"ئاورینکو"دا.
چڕی. دوایی
زانیم، که‌وا
بۆته خاوه‌ندی
ئه‌وێ. منیش،
له‌و
پانتاییه‌ی،
که هه‌رسێ
چوار مه‌ترێک
بوو، که‌یوانم
فێری دانس کرد
و پێمگوت: که‌یوان،
لاوازیشم،
پرچم وه‌کو
باوه نابڕم،
با به‌سه‌ر
شانه‌کانمه‌وه
شۆڕبنه‌وه
"که‌یوانیش
پێی گوتم"
منیش حه‌زم به‌و
پرچ بڕینه
پیاوانه‌ییه
نییه" که‌یوانم
نووسانده
خۆمه‌وه. په‌نجه‌کانم
له بڕبڕه‌ی
پشتی توند
کرد. ئه‌و،
چاوه بازییه‌کانی
به‌ملاو به‌ولادا،
هه‌ڵده‌فڕاند!
به‌نه‌رمی له‌ده‌ستیم
دا‌و گوتم
"فاولڕ هه‌ی
چاوباشقالڕ"
خه‌نایه‌وه‌و
به بیانوویه‌ک
هه‌ڵه‌که‌ی
پێنه‌کرد!
زۆربه‌ی
خواردنه‌خۆماڵییه‌کانی
ئێره‌م بۆ
لێنابوو. ئه‌ویش،
نیوه‌ڕوانێک،
به‌خۆشی
خۆشی،
خۆراکێکی سه‌یری
له‌پێش دانام
له‌گه‌لڕ
شێلم و پیازو
بیبه‌ری
سوێرکراودا.
"ئه‌مه چییه؟!"
که‌یوان گوتی:
"چێشتی ساوه‌ره
به جه‌رگ و
گۆشت لێمناوه،
ئێمه‌ی کورد
حه‌زی لێده‌که‌ین"
به پێکه‌نینه‌وه
"له‌یلا ده‌ڵێن
ساوه‌ر،
ئالیکی
مێردانه!! ها.
ها. ها"
پێمگوته‌وه
"لێره، ئه‌م
جۆره دانه‌وێلانه
بۆ ته‌یرو
توال، ڕۆ ده‌که‌ین.
له په‌نجه‌ره‌که‌وه
نه‌تبینی، هێڵانه‌یه‌کی
ده‌سکردم هه‌ڵواسیوه؟"
که‌یوان
به‌په‌له
گوتی: ((له‌یلا
خۆ وایه،
هێلانه‌که‌ت
به لقێکی دره‌خته‌که‌ی
به‌رامبه‌ره‌وه‌یه.
له‌کن
ماڵیشم،
هێلانه‌ی وا
ده‌بینم، که
گه‌نم و جۆو
گه‌نمه‌شامی
و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی.
لێداده‌نێن
بۆ ئه‌و
باڵدارانه‌ی
ده‌مێننه‌وه
یان زوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌یلا،
کارێکی جوانه‌و..
که‌شی سروشته‌که‌تان
وای ده‌وێ)).
گوتم ((پێشه‌کی،
نه‌وره‌س و
قاز و قوڵنگ و
مراوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و..
به‌ر له هه‌موو
باڵندانیش
کۆچ ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی
هۆگری ئێره‌یه‌و
کۆچ ناکات، که‌یوان،
کۆتره!)) گوتی
((ڕاست ده‌که‌ی
هه‌میشه
کۆتره شینکه‌ی
کیوی ده‌بینم
به‌سه‌ر به‌فره‌وه))
به په‌رچم
دایه‌وه: ((چی!
کێوێ!؟ تۆ
تاقییان بکه‌وه‌و
چه‌ند ده‌نکه
گه‌نمێک له‌ناو
له‌پت دانێ،
بزانه چۆن
دێنه سه‌ر ده‌ستت
و گه‌نمه‌کان
هه‌ڵده‌چنن!
که‌یوان،
کێوی وا ده‌بێت!!
هه‌ی کێوی)) وه‌ڵامی
دامه‌وه:
((ترسیان له‌گرتن
و دارلاستیک
نییه وه‌ک
لای ئێمه)). ئه‌وجا
پاساوی خۆی
دایه‌وه‌و:
خۆی به
کۆترێکی که‌وی
زانی و گوتی
((هه‌ر ماوه
گمه‌گم بکه‌م))
((جوانه،
جوانه، ئه‌ی
بۆ کۆتریی خۆت
به نووسین ده‌رنابڕیت))
که‌یوان گوتی
((له‌یلا، له‌وه
سه‌یرترم
کردووه. بڵێ
چۆن! کڵێسه
کۆنه به‌ردینه‌که‌ی
پرده
ئاسنینه‌که
ده‌زانی. زۆر
دڵڕفێنه،
نیگاریم
کێشاوه، له‌یلا،
له‌جیاتی په‌ریی،
له
ئاسماندا،
پیاوو ژنی
کوردم کردووه
به‌جامه‌نی و
سه‌ربه‌ستی
ژنانه‌وه،
که هاتیته
لام، ده‌یبینی،
له‌یلا، خۆم
بۆ پێشانگه‌ی
دووه‌م ته‌رخان
ده‌که‌م)).
له
ئاورینکۆدا،
خه‌ریکی
خواردنه‌وه
بووین، هه‌لم
بۆ ڕوخسا، که
زیاتر له‌باره‌ی
ڕه‌سم و
مینیاتۆره‌کانی
که‌یوان
بئاخێوین.
ـ له‌یلا،
په‌یکه‌ری
پێش کتێبخانه
که‌ونه‌که‌ت
دیوه؟
ـ ئه‌ی
چۆن! ئه‌وه
ده‌سکردی
"کیڤی"یه. ئه‌لیکسی
کیڤی. ئه‌و ژنه
ڕووته، ده‌ستی
خه‌ریکه
بگاته سه‌ری
پیاوه‌که!
گوتی: ـ ئه‌وه‌م
به دیمه‌نێکی
شه‌وانه
کێشاوه.
گوتم: بۆ؟!
گوتی: بۆ
ئه‌وه‌ی په‌یکه‌ره
ڕه‌شه‌که،
له‌و شه‌وه
نوته‌که‌دا،
مه‌به‌ستی غه‌ریزه‌ی
سێکس ببه‌خشێ.
له‌وانه‌یشه
"کیڤی" ئه‌وه‌ی
نیاز نه‌بووبێت.
هه‌روه‌ها،
نیگاری پرده‌که‌ی
شه‌قامی "هه‌مینکاتۆ"م
کێشاوه، که
چوار په‌یکه‌ره
برۆنزییه‌که‌ی
لێیه. ئه‌من،
له‌یلا.. مه‌راقی
شینه ژه‌نگاری
په‌یکه‌ره‌کانم،
کوژه‌که‌ییه
وه‌کو چاوه‌کانت.
گوتم: له‌وانه‌یه
ده‌سکردی
کیڤی بن، لێ
دڵنیا نیم. ئه‌و
شه‌وه، له
قاوه‌خانه‌که‌و
پاشان له
ماڵه‌که‌مدا،
باسمان له
خۆراکی مێشک و
گیان کرد، ئه‌وجا
هاتینه سه‌ر
خۆراک و
ئالیکی جه‌سته‌و
ناوگه‌لڕ.
ویستی به ده‌سبازی
و ماچ و مووچ،
هه‌رچی زووه
من بورووژێنێ.
چراکان
کوژابوونه‌وه.
ده‌می
ئاخاوتنم له
که‌یوان ژه‌ند.
ـ ئه‌وه
چییه که‌یوان!
په‌له‌ته! مه‌گه‌ر
نازانی، چه‌ق
و داینه‌مۆی
چێژ.. لێره
دایه!! په‌نجه
که‌ڵه‌م بۆ سه‌رم
برد.
* * *
په‌نجه
که‌ڵه‌ی بۆ
کاسه‌ی سه‌ری
برد، من وه‌ک
له ئاوه
سارده‌که‌ی
قوله‌تێنی
مزگه‌وته
کۆنی ته‌ک
کونه که‌متیاره‌که‌ی
پشت ماڵمان له
که‌رکووک، هه‌ڵکێشرێم
وابوو. به‌خۆم
گوت ((هه‌نده
تووشی که‌بت و
متبوون
هاتووین،
بۆیه
ناسروشتی و به‌هه‌ڵه
ده‌ره‌فتارین!!))
ئه‌وجا، به‌ده‌نگ
و پێکه‌نینه‌وه،
پاساوی ئه‌و
ئۆقره
لێبڕواییه‌م
بۆ ئه‌و به‌له‌سه‌ییه‌م
دایه‌وه.
ـ له‌یلا
گیان، چێژ..
لێره‌شه و له‌وێشه.
په‌نجه‌ی
دۆشاو مژه‌م
بۆ سه‌رو هه‌م
خواری ناو‌کی
برد. پشت ئه‌ستوور
بووم، که لێم
وه‌رگرێ. مته‌قی
نه‌کرد! به‌ڵانسم
نه‌هاته‌وه
جێگه‌ی خۆی و
دوو دلڕ بووم
له‌وه‌ی
هاوبیرمه،
یان گه‌پ و
فشه‌ی دێ به
قسه قۆڕه‌که‌م.
به‌هه‌ر
حالڕ، خۆی وا
هه‌ڵخست، که
ژیان، ته‌نیا
سک و گه‌وزانه‌وه
نییه‌و له‌نگه‌ری
وتووێژی بۆ
لایه‌کی دی هه‌ڵدا.
دووکه‌ڵی به
بادا. باده‌که‌ی
بۆ لێوی برد و
پێمی گوت:
ـ که‌یوان،
ئه‌و په‌یکه‌ره
برۆنزییه له
که‌ڤاڵه‌که‌ی
تۆدا به
گرانێتی ره‌ش
ده‌چێت!
پێم گوت:
برۆنزو
گرانێت، له‌شه‌ودا
وه‌ک یه‌ک ته‌فره‌ی
چاو ده‌ده‌ن.
له‌بیرت نه‌چێ،
که‌ڤاڵه‌که‌م،
دیمه‌نێکی شه‌وانه‌ی
په‌یکه‌ره‌که‌یه‌و
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
کێشاومه، که
پێم گوت. له‌یلا،
چه‌ند پۆزێکی
سه‌رسووڕمێن
و دانسقه‌یه!!
ژه‌نگاره‌که‌ش،
هه‌نده‌ی دی،
په‌یکه‌ره‌که‌ی
جوان کردووه.
له‌یلا
گوتی: سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش، که
سه‌ر به
کڵێسه‌دا
ناکه‌م، به‌ڵام
مه‌سیح قسه‌یه‌کی
جوانی گوتووه:
((مرۆڤ، ته‌نیا
به‌نان ناژی)).
شه‌وێکی دیکه،
له ماڵی له‌یلادا
گوتم:
ـ باست له
کۆتر کرد.
هاوین، له‌به‌ر
خۆره تاوی
جێی بلیت
بڕینی که‌شتی
بۆ دورگه‌ی
"ڤیکنساری"
ڕووم له گۆمه‌که
بوو. منداڵێک
له‌گه‌لڕ
دایکیدا،
"هۆتدۆگی" ده‌خوارد
و ورده سه‌مون
ده‌که‌وته
ژێر پێیه‌وه.
کۆترێک ده‌هاته‌به‌ر
بۆ هه‌ڵچنینی
ئه‌و ورده سه‌مونانه.
منداڵه‌که،
هه‌ر چه‌ند
قاچی ناگه‌یشته
سه‌ر زه‌وی،
لێ نایهێشت
کۆتره‌که
بچێته به‌ره‌وه!!
له‌یلا
گوتی: زۆر له‌شت
ورد ده‌بێته‌وه،
ئافه‌رین ئه‌وه
بۆ نووسین که‌ڵکت
ده‌دا.
گوتم: ئه‌و
کۆتره، له
پشتمانه‌وه،
سووڕایه‌وه‌و
په‌رژایه به‌په‌له
هه‌ڵچنینی
خۆراکه‌که‌ی!!
منداڵه‌که
چاوی لێ نه‌بوو.
له‌یلا گیان،
ئه‌مه، به‌هۆش
داده‌ندرێ
یان غه‌ریزه؟!
له‌یلا،
له ئه‌تمۆ
سفێرێکی دیکه‌دا
بوو. له‌وه
سوودمه‌ند
بووم و
پرسیاره‌که‌م
دووپات کرده‌وه.
له‌پڕ
گوتی: کۆترو
قه‌ره‌ج چاو
نه‌ترسن .
گوتم: قه‌ره‌ج،
دابونه‌ریت و
زمانی خۆیان،
هه‌رگیزاو هه‌رگیز
فرامۆش ناکه‌ن،
جله‌کانیان،
هه‌ڵوێسته‌کانیان
و خۆیان به
خاوه‌ندی
ئێره ده‌زانن،
بریا هه‌ووڵاتیانی
منیش نیوه‌ی
قه‌ره‌جانیان
بکردایه. له‌یلا،
به‌چه‌ند
ساڵێک ده‌گۆڕێن
و لاسایی هیچی
و به‌نگکێشان
ده‌که‌نه‌وه!!
له‌یلا،
کوردان
ڕوواڵه‌تیان
گرتووه!
له‌یلا:
له‌گه‌ڵتام،
ئه‌دی بۆ له
زانیاری و
پێشکه‌وتنه‌که‌دا،
شوونپێی ئێمه
هه‌ڵناگرن!
دیتم له‌یلا،
دووا قومی له‌بیره‌که‌ی
دا‌و شتومه‌که‌کانی
خڕ کرده‌وه.
یاریده‌م دا‌و
پاشان، دوو که‌راوێته‌که‌مان
لێکداو..
چووینه ناو
جێگه‌وه.
* * *
که‌یوان،
پێمی گوت، که
ده‌مێک بوو،
بۆچوونێکی له‌هۆشدا
ده‌خه‌مڵا.
ویستی به
هێلڕ و ڕه‌نگ
دایڕێژێ، له‌باره‌ی
بێبه‌هایی
مرۆڤ له کۆمه‌ڵی
پیشه‌سازی و
هه‌م جیهانی
چواره‌مدا. چ
جای ئافره‌تی
کڵۆلڕ و ده‌سبه‌سه‌ر.
که‌یوان،
نیگاری
کارتۆنێکی گه‌وره‌و
قه‌پاغ کراوه‌ی
کێشابوو له‌وانه‌ی،
که پاشه‌ڕۆک
و کاغه‌ز و
زبڵی تێده‌ئاخنین
له‌ناو
کارتۆنه‌که‌دا،
له‌سه‌ر چوار
پارچه‌ی قه‌باغه‌که‌داو
هه‌م لای
ژووره‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی
وێناندبوون..
به جۆرێک
مرۆڤێکی
فڕێدراوی
نیشان ده‌دا،
که له‌شی
بۆته پارچه‌یه‌ک
له‌ڕووی
کارتۆنه‌که!!
له ده‌وروبه‌ری
مرۆڤه‌که‌ش،
سیمبوڵی
ئایینی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی
و دۆگماکانی
کێشابوون. هه‌ر
لایه‌نه‌و به‌ره‌نگی
خۆی: خاچی
سوور، خاچی چه‌ماوه،
ئه‌ستێره‌ی
داودی شین،
شمشێر و مانگی
که‌سک، چه‌کوش
و داس، هیمای
تاوی و بودی و
هیندۆسی. له‌خواره‌وه‌ش،
به کۆلاج،
وێنه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی
لێچه‌سپاندبوو:
دۆلار، چه‌ند
پاره
(دراو)ێکی
فنلاندی و ئه‌ڵمانی.
دووکه‌رته
پووڵی پۆسته‌ی
ئه‌لیازابێسو
بۆڵه ترێیه‌ک،
قاوغی فیلمی ئه‌گفا،
دوو سێ تاک سه‌نده‌لڕ
و که‌وش و
پۆتین،
بوتڵێکی مه‌ی،
دوو کلیل به
مقه‌سێکی
چکۆلانه‌ی،
که ده‌نۆشتێته‌وه،
باگڕاوه‌نده‌که‌ی،
کردبووه
ماسکی ئه‌فریقایی
و نه‌خشی ڕه‌مه‌کی
و مافووری
کوردی وا
(الله))ێکی به‌سه‌وزی
قه‌رسیلی له
گۆشه‌ی چه‌پی
سه‌ره‌وه
کردبوو!! له‌گه‌لڕ
خشته‌یه‌ک له‌وانه‌ی،
که به‌ستوونی
و بارسته‌یی و
لاریش،
کۆگردی ژماره‌ی
خانه‌کانی ده‌کاته
"پازده" له‌سه‌ر
پاره کاغه‌زه
ئه‌ڵمانییه‌که‌دا،
که‌ڤاڵه هه‌ره
به‌ناوبانگه‌که
"دیلاکروا"
ئافره‌تی سنگ
ڕووتی
ئازادی، رابه‌رایه‌تیی
گه‌لان ده‌کا،
به ده‌ستێ
ئاڵای سه‌رفرازیی
به‌رز کردۆته‌وه‌و
به ده‌سته‌که‌ی
تر، تفه‌نگی
سونگی داری
گرتووه. به‌ته‌کیه‌وه،
منداڵێکی
شۆڕشگێر، ده‌مانچه‌که‌ی
بڵند کردۆته‌وه.
که‌ڤاڵه‌که،
سیخناخه و که‌یوان
تۆزقاڵێ جێگه‌ی
تابلۆکه‌ی به‌فیرۆ
نه‌دابوو، که‌یوان،
ئه‌و که‌ڤاڵه‌ی
ناونابوو
"زبڵکوان"! له
پێشانگه‌ی یه‌که‌می
دا، که‌ڤاڵی "
پانتیزم PANTHEISM " سه‌رنجی
"مایڵ
کاترینا
توۆمینێن"یڕه‌خنه‌گری
شێوه‌کاریی
ڕۆژنامه‌ی
"ئامولێهتی"ی
دابوو
پێشتریش
"نی‌نا هه‌کالاهتی"ی
ژنه شاعیر،
له‌سه‌ری
نووسیبووی،
که باڵنده‌یه‌کی
ته‌ریو له
فینلاند
نێشتۆته‌وه.
ئه‌و که‌ڤاڵی
"یه‌که‌ی و
جووده" بینه‌ری
ته‌فره‌ده‌دا،
له دوور ڕا،
دیمه‌نێکی
ساکاری سروشت
بوو، له
نزیکه‌وه،
ده‌بووه
پۆرترێت و
پرۆڤایلی سه‌ری
چل و دوو ژن و
پیاوو مندالڕ
و پیر. که‌یوان،
به‌و ساناییه
ده‌کارێ، که
ناوه‌ڕۆکی فه‌لسه‌فه‌ی
یه‌کگرایی هه‌بوون
ده‌ربڕێت.
پێمی گوت: له‌یلا،
له‌و
پێشانگایه‌دا،
شازده سکێچ و
مینیاتۆرم
فرۆشت. ده‌یانیش
له ده‌فته‌ری
پێشانگه‌که‌دا،
به چه‌ند
زمانێک، هه‌ستی
خۆیان تۆمار
کرد)) کابرایه‌کی
کارزان، ده‌مودووی
له‌گه‌ڵدا
کردووه.
ـ
من ناوم،
ئۆسمۆیه،
ئۆسمۆ هارکۆ،
هه‌واداری
نیگارکێشیم،
ئه‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌کانت
به هه‌رزان
ده‌فرۆشی؟
که‌یوانیش،
پرسیاره‌که‌ی
ئۆسمۆی بۆ هه‌وێنی
بۆچوون و گۆشه
نیگای به‌جێ و
بنچینه‌دار
زانیوه.
گوتوویه‌تی:
بۆچوون و
بیرکردنه‌وه،
ڕێژه‌ییه،
ئۆسمۆ، ڕاسته
تۆ به‌قه‌له‌می
ڕه‌ش ئیش ده‌که‌ی
و من ئاوڕه‌نگ
و هه‌ن به
ڕۆنی و چی و چی
ئیش ده‌که‌ن.
هۆی هه‌رزانیی
ئه‌م هه‌ڵواسراوانه،
زۆرن، ده‌خوازم
بچمه ناو
ماڵانی ئێره‌و
پاره‌شم به‌هه‌ند
نه‌گرتووه.
خۆ ده‌بینی،
که پێشانگه‌یه‌کی
هه‌ژاره و
توانای کڕینی
شه‌ست
چوارچێوه‌م
نه‌بووه. هه‌ر
چه‌نده،
گوایه
چوارچێوه، نیوه‌ی
که‌ڤاڵه..
ڕاستییه‌که‌ی
ده‌کارم
کولتووری
ئێمه به
ئێوه بگات.
ئۆسمۆ تابلۆی
"وه‌لی
دێوانه" و
"نووستوو"یه‌کی
لێکری، که
ژنێک خه‌و ده‌بینێ
و په‌تووه‌که‌ی
سه‌ری به په‌پووله
و جۆره‌ها په‌له‌وه‌ر
کردبوو. کارمه‌ندی
سۆسیالیش که‌ڤاڵی
"بوارق" و برێ
سکێچی نیودی " NUDE " لێکڕی. ئه‌و
ئۆسمۆیه، نه‌واری
"ڤیڤاڵدی"ی
دابوویێ. که‌یوان،
گوتی: ((به‌داخه‌وه
له‌یادم نه‌بوو
ئه‌و که‌ڤاڵه
فرۆشراوانه،
فۆتۆکۆپی بکه‌م.
ئیتر ئه‌و
ئۆسمۆیه‌م نه‌دییه‌وه
* * *
که‌یوان،
له ده‌فته‌ره‌که‌یدا،
یاداشتی ده‌نووسی،
بۆ ئه‌وه‌ی،
خۆی گوته‌نی،
ببنه ئازوقه‌ی
داهاتووی. بۆ
ئه‌زموون و
پشوودان و حه‌سانه‌وه،
نیگاری ده‌کێشا،
سه‌ره‌ڕای
چاوه‌کزه‌کانی،
زۆر که‌یفی به
ورده‌کاری و
مینیاتۆر
دێته‌وه‌کاری
زه‌یتی، به
لاوه درێژه‌خایه‌نه‌و..
فڵچه و بۆیه
و کانفاس و
چوارچێوه‌ی
گه‌ره‌که،
که له‌گه‌لڕ گیرفانیدا
ناگونجێن. هه‌ر
هه‌نده‌ی
زانی، له چه‌ند
مانگێکدا، شه‌ست
تابلۆی به‌رهه‌م
هێناوه.
که
له کامپه‌که‌دا
بایی پیشانگه‌یه‌کی
سه‌ره‌تایی
بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری
کامپیش زه‌نگی
بۆ ڕۆژنامه‌ی
((ئامولێهتی))
لێداو.. ڕه‌خنه‌گرێکی
کارمه‌ندیان
نارد و دیمانه‌ی
له‌گه‌لڕ که‌یواندا
کرد. که‌یوان،
به‌وه نه‌وه‌ستا،
هه‌مان
پێشانگه‌ی به
دوو سێ که‌ڤاڵی
نوێوه، له
هۆڵه‌که‌ی
نزیک ماڵی
کرده‌وه. له‌وێش
یه‌کدووانێکی
لێفرۆشتن. به
فرۆشتنی ئه‌و
نۆبه‌رانه‌ی،
پشت ئه‌ستوور
بوو. کاژێکی
نوێ، سه‌رجه‌م
گیان و جه‌سته‌ی
گرته‌وه‌و وه‌کو
مانگ تریفه‌ی
دا‌و پێمی گوت:
ـ
له‌یلا، به‌م
پارانه، په‌ڕه‌موچ
و ئاو ڕه‌نگی
مارکه‌ی
"ڤانکۆخ" ده‌کڕم
له‌گه‌لڕ
کاغه‌زی باش.
کریسماس
و سه‌ری ساڵی
نوێ، خه‌ریک
بوو له ده‌رگه‌مانی
ده‌دا. وه‌ک
بۆیگێڕامه‌وه
سه‌ری ساڵی
پێشوو، خۆی و
گۆڤارێک له
قاوه‌خانه‌ی
ئاورینکۆدا
بوونه!! له‌گه‌لڕ
ئه‌و گۆڤاره
جێماوه‌دا،
وه‌کو ئه‌ندێشه‌ی
وزانستی! مشتۆمڕێکی
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی
بووه خه‌ڵکو
خوا،
ئاڵابوونه
کڕینی دیاری و
شتومه‌کی
دیکۆڕ و
ڕازاندنه‌وه،
لقه سه‌رویان
ده‌کڕی بۆ ئه‌و
بۆنانه. ڕۆژی
کریسماس، من و
که‌یوان ده‌یانمان
دیت خۆیان
کردبووه
سانتاکڵۆز،
که بوکۆکه و
چوکڵێتیان ده‌به‌شانده‌وه.
منداڵان،
خۆیان بۆ گوره‌وییه‌کی
سانتاکلۆز هه‌ڵگرتبوو،
که له‌کونی
دوکه‌ڵکێشه‌کانه‌وه،
بۆیانی فڕێده‌دات،
پڕی له‌شتی
جوان و نوقلڕ
و نه‌سته‌له.
له بازاڕی
"کاوپه‌هاڵی"دا،
که‌یوان.
جوکلێتێکی به‌رکه‌وت،
منیش بنێشتێک.
پێشتر ڕێککه‌وتبووین،
که له یازده‌ی
شه‌ودا، بۆ
ئاهه‌نگی سه‌ری
سالڕ بچینه
"کێسکۆس"ی
ناوه‌ندی
تامپرێ. به‌پێ
چووین. حه‌شامه‌ته‌که،
هه‌رگیز
سڵیان له‌سه‌رما
نه‌بوو! سه‌رجه‌م
چاوه‌ڕوانی
هه‌ڵدانی
تۆمته‌ره‌قه‌و
فیشفشه‌و
فیشه‌که‌شێته‌ی
چینی بووین.
به گشتگیری
ڕوومان له‌و
گوڵئه‌ستێره
ده‌سکردانه
بوو، که
چینییه‌کان
به‌رهه‌می
دێنن. له
دوازده‌ی شه‌ودا،
ئاسمانی شار
یه‌کپارچه
ڕووناکی و ڕه‌نگ
بوو، که‌من
چواندم به په‌ڕی
تاوس و که‌یوان،
به پۆپه‌شمینی
ڕه‌وه‌نده‌کان.
هه‌زاران هه‌ناسه‌ی
شادیمان، له
سنگ و چاوه‌وه
ده‌رده‌په‌ڕاند.
بۆ ماوه‌ی ده‌قیقه‌یه‌ک
شار کپ بوو،
چراکان
کوژانه‌وه،
هه‌موو تامه‌زرۆی
ماچ و یه‌کگوشین
بووین. هه‌ره‌یه‌که‌و
هاوسه‌ره‌که‌ی،
دۆسته‌که‌ی،
بۆیفڕێندو
گێڕڵفرێنده‌که‌ی
له ئامێز ده‌گرت.
من و که‌یوانیش
پاش ماچێکی
درێژ، ڕوومان
له جێژووان و
بارێک کرد.
ـ
ئه‌مه.. وا..
بچینه کوێ،
دیسکۆ یان
قاوه‌خانه؟
ـ
بزانین، له‌کوێ
جێگه‌مان ده‌سده‌که‌وێ،
که‌یوان.
سه‌رمان
به‌سی چوار
جێگه‌ی
سیخناخ و جه‌نجاڵدا
کرد، وه‌کو
میرووستان
جمه‌یان ده‌هات!
شوێن پێی وه‌ستانیشمان
نه‌دۆزییه‌وه!
گه‌یشتینه
جێگه‌یه‌ک،
زۆر پۆشته‌و
ڕازاو بوو
مانه‌ندی
دیسکۆخانه‌کانی
ئوتێلی پێنج
ئه‌ستێره‌یی،
ملمان پێوه
نا.. من دوو
بلیتم بڕی و
که‌یوان له‌ناوه‌وه
پاره‌ی دوو
بیره‌که‌ی دا.
جێگه‌ی وه‌ستانمان
دۆزییه‌وه،
ئه‌ویش له‌پێش
باڕمانه
مایینه‌ژنه‌که‌دا.
شه‌وێکی هه‌فته‌ی
ڕابردوو، که‌یوانم
ئاگادار
کردبوو. که
تاکه که‌نیشکێکم
هه‌یه، ئه‌ویش
بێوه‌ژنه له
هێلسنکی و
پشیله‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها
دوو کوڕم هه‌ن،
گه‌وره‌که‌یان
ئه‌ندازیاری
کاره‌بایه و
پێکه‌وه له‌گه‌لڕ
ژن و دوو کوڕه‌که‌ی
له نۆکیا "NOKIA"دان، لێره‌وه
ده‌کێڵۆمه‌ترێک
دووره، ئه‌وه‌ی
تر، کارمه‌ندی
ڕێگه‌وبانه
له
"هێرڤانتا"
له‌گه‌لڕ
مالڕ و ژنه‌که‌یداو
هه‌ر له‌وێ ده‌ژین.
که‌یوانیش،
پێی گوتم، که
سێ کوڕ‌و دوو
کچی هه‌یه.
یه‌کسه‌ر ئه‌وه‌م
قۆزته‌وه.
ـ
ته‌ماشا.. ته‌ماشا!
چۆن جیاوازی
له‌نێوان
کیژو کوڕ ده‌که‌ن!!
ده‌بوایه،
بۆ ڕێزی ئافره‌ت،
که خۆت به
ڕۆشنبیر ده‌زانی،
بتگوتایه:
دوو کیژو سی
کوڕم هه‌یه
فێرست له‌یدێز
First
Ladies . که‌یوانیش
به ئینگلیزی
گوتی: ئیڤن
ئۆن کۆڵد وه‌ته..
"Even
on cold water " قسه‌که‌می
به‌دلڕ بوو،
ئیتر له‌وه
پاش ده‌یگوت
دوو کچ و سێ
کوڕم هه‌یه.
ـ
له‌یلا، وا هه‌ست
ده‌که‌م،
دانیشتووان و
سه‌ماکه‌رو
پیاده‌کانیش،
به‌تیله‌ی
چاویانه‌وه،
لێمان ده‌نۆڕن
و.. خێسه ده‌که‌ن!!
هه‌ڵه‌یه‌ک
له ئارادا هه‌یه؟!
من:
به‌م شه‌وی
ساڵی نوێیه!
بڕوا ناکه‌م،
له شوێنی
وادا گشت سه‌رقالڕ
و سه‌رگه‌رمن،
که‌یوان گوێ
مه‌ده، کێ به‌کێیه!
باده‌کانمان،
له‌سه‌ر مێزی
باڕمانه
قوزومایینه
ژنه‌که دانا.
تێکه‌ڵاوی
دانسه چڕه‌که
بووین، هه‌ر
هه‌نده بوو
ده‌هه‌ژاینه‌وه،
ده‌نا شوون
پێمان به‌گرانی
ده‌دۆزییه‌وه!
هه‌تا دره‌نگانێک
له‌وێنده‌رێ
ماینه‌وه‌و
بیره‌کانمان
نوێکرده‌وه.
ئه‌وجا، هه‌مدیس
به پێیان گه‌ڕاینه‌وه.
سێ کیلۆمه‌ترێک
دوور بووین.
ئه‌و شه‌وه،
خه‌و نه‌چووه
چاومان و
سرووتی
"باخۆس"یمان
پیاده‌کرده‌وه.
له‌پاش نیوه‌ڕۆیه‌کی
دره‌نگ، ته‌لیفۆنم
بۆ که‌یوان
کرد:
ـ
: که‌یوان ده‌زانی
شه‌و له‌کوێ
بووینه؟!
ـ
: نازانم، خۆ
ئێلی به‌گی
جاف نیم.
ـ
: چی؟ چی!!
ـ
: گوتم خۆ من
"نۆسترادامۆس"
نیم، پێشبینی
شت بکه‌م.
ـ
: که‌یوان، مه‌راقم
کرد‌و زه‌نگی
ته‌لیفۆنم بۆ
کوڕه بچووکه‌که‌م
لێداو
ناوونیشانی
جێگه‌که‌م
پێگوت. ها. ها.
ها سامپۆی
کوڕم گوتی:
دایه بۆ تۆ
بۆ ئه‌و
شوێنانه‌ش ده‌چیت؟!
که‌یوان په‌له‌ت
نه‌بێ، سامپۆ گوتی:
ئه‌وه جێگه‌و
مۆڵگه‌ی هۆمۆ
سێکسییانه!!
چی! ماناکه‌ی
نازانی! تێتده‌گه‌ینم،
که‌یوان، ئه‌و
که‌سانه‌ی،
که ئاره‌زووی
شازیان هه‌یه،
نێر له‌گه‌لڕ
نێر‌و.. مێ له‌گه‌لڕ
مێدا.. ئێستا
حاڵی بووی. که‌یوان
ده‌می لێنام:
ئه‌دی نێره
مووکه‌کان ده‌چنه
کوێ!؟ خۆزگه
ئه‌وێشمان
بدیبایه، له‌یلا،
ژیان ئه‌زموون
و شت پشکنینه.
که‌یوان،
حه‌زی به ئه‌زموونگه‌ری
و ملپێوه‌نان
هه‌یه، به‌ڵام
خۆی گوته‌نی
له دوو به‌ڵا
خۆی ده‌پارێزی
و قه‌تا و قه‌ت
توخنیان ناکه‌وێ.
قومار و
تلیاک.. ئه‌و
دووانه
مێمڵی خێزان و
مرۆڤایه‌تین.
که‌یوان، کوڕه‌کانمی
نه‌دیوه،
کچه‌که‌م نه‌بی،
هاتبووه سه‌ردانیم،
پشیله خرپنه‌که‌ی
"سات‌و" زۆر
سست و قه‌ڵه‌و
بوو، له‌کوێ
کچه‌که‌م بیه‌وێ
له‌وێ ئارام
ده‌گرێ و مرخه‌ی
دێت! که‌یوان،
پله گۆشت
ماسییه‌کی بۆ
پشیله‌که‌ی
سات‌و درێژ
کرد.
ـ
که‌یوان! مه‌یده‌رێ
"شی
ئیزفۆربیدن"
دکتۆر ماسیی
لێ قه‌ده‌غه
کردووه.
پشیله‌که‌ی
سات‌و، ڕه‌شێکی
تۆخه، دوو سێ
په‌ڵه‌ی سپی
به‌سه‌ر کلک و
لووت و
پاشوویه‌وه‌ن.
رۆژی دواتر،
هه‌رسێکمان،
چووینه گه‌شتی
دارستانێکی
ده‌ره‌وه‌ی
شاری تامپرێ،
گه‌یشتینه
داره‌کان و
سات‌و
ئوتۆمبیله‌که‌ی
له‌وێ ڕاگرت.
ئه‌وجا به
پێیان، هه‌وراز
بووینه‌وه،
لێژبووینه‌وه..
بڕۆ.. بڕۆ.. له
دووسێ جێ
پشوومان دا.
گه‌یشتینه
که‌ناری
گۆمێک، له‌وێ
کوختێکی
بچووک و
ئاگردانێکی
برژاندن و که‌رسته‌کانی
لێ‌بوو، ئێمه،
ماکه‌ره‌مان
(مه‌قه‌ر) پێ
نه‌بوو، به‌ڵام
من لیترو
نیوێک کۆکا
کۆڵام
هێنابوو. ساتوش،
له جانتاکه‌ی،
پاکه‌تی
پسکیتی قاوه‌ی
ده‌رهێنا. که‌یوانیش،
کولیچه و
کێکه‌کانی له‌سه‌ر
ڕۆژنامه
کۆنێک دانان،
سات‌و، سه‌رنجی
له کولیچه‌ی
سه‌ر ڕۆژنامه‌که‌داو..
پرسیاری له
که‌یوان کرد.
ـ
خۆت دروستت
کردوون؟! ئه‌مه‌یان
چیی تێدایه.
که‌یوان،
ناوی ساتوی
گۆڕییه
شاتوو. گوتی:
ـ
شاتوو گیان،
بیخۆ هه‌تا
بزانیت.
من
گوتم: سات‌و،
ئه‌مه‌یان،
وادیاره به‌خورما
کردوویه‌تی،
ئه‌وه‌ش
گوێزی تێدایه.
ئه‌رێ
که‌یوان،
شاتوو، مانای
چییه؟ تۆ
ناڵێی هه‌موو
ناوێکمان
واتایه‌ک ده‌به‌خشێ!؟
که‌یوان:
ئه‌مه ڕاسته،
شاتوو، جۆره
دره‌ختێکی ته‌مه‌نداره،
لێره‌دا نییه،
به‌ره‌که‌ی
وه‌کو
مانسیکاکه‌ی
ئێوه‌یه.
سوور‌و ڕه‌شی
هه‌یه.. ئای،
که به‌له‌زه‌ته،
شاتوو..
ـ
ئه‌مانه‌یش
به‌له‌زه‌تن،
ناوه‌که‌ی
چی‌بوو دایکه؟
گوتم:
کو.. لی..چه.
ساتوو:ـ
که‌یوان
چۆنیه‌تیی
دروستکردنییانم
فێر بکه.
که‌یوان
گوتی: له‌ماڵه‌وه.
دایکت، حه‌زی
لێ ده‌کات. له‌گه‌لڕ
زه‌رده
خۆری، ئه‌و
ڕۆژه به‌هارییه‌دا،
گه‌ڕاینه‌وه،
دووجار،
تووله ڕێگه‌که‌مان
لێ وون بوو. که‌یوان،
به‌منی گوت:ـ
شه‌ومان به‌سه‌ردا
نه‌یه‌ت!! خۆ
بۆ به‌ڕه‌نگاریبوونه‌وه‌ی
"کاره‌و" کێرد
و چه‌کمان پێ
نییه!!
سات‌و،
به هه‌ردووکمانی
گوت: ڕێگه‌که
ده‌دۆزمه‌وه.
ئه‌نگۆ لێره
بوه‌ستن. من
ده‌چمه سه‌ر
ئه‌و ته‌پۆڵکه‌یه..کۆرسی
دێده‌وانیم
دیوه‌و له‌گه‌لڕ
مێرده‌که‌مدا،
هاوینان ده‌چووینه
جه‌نگه‌ڵه‌کانی
"لاپلاند".
زۆری نه‌خایه‌ند،
سات‌و ئاماژه‌ی
بۆ لای چه‌پ
کرد و گوتی: به‌ولاوه
بڕۆن. که‌یوان،
نووشتایه‌وه‌و..
وشکه دارێکی
هه‌ڵگرت. په‌یتا
په‌یتا، گه‌ڵاو
بژه‌کانی
لێکرده‌وه.
من لێم پرسی:
شپرزه
دیاریت،
دیاره له‌ورچ
ده‌ترسی! بۆیه
له حه‌ژبه‌تا،
گوتت: کاره‌و!
نا؟
که‌یوان،
مه‌چه‌کی
ڕاوه‌شاند و
نێرانه وه‌ڵامی
دامه‌وه.
ـ
ئه‌م داره‌م
بۆ ئه‌وه‌یه،
نه‌بادا
دوپشکه‌و مار
هه‌بن.
گوتم:
مار و دوپشک!!
لێره چێده‌که‌ن،
لێره‌دا، به‌زۆری
ورچ و که‌ڵه‌کێویی
شاخدار و
پشیله
کێویمان هه‌یه.
سواری
ئۆتومبیله‌که‌ی
سات‌و بووین.
له ڕێگه‌دا،
ده‌یان
سیمۆره‌مان
دیت، که‌یوان،
له‌و دیمه‌نانه‌وه،
لای خۆیانی
بیرکه‌وته‌وه‌و
به‌ساتوی گوت:
ـ
شاتو گیان،
ئێمه‌ش له‌م
سیمۆره چاو
زیتانه‌مان
هه‌یه، هه‌روه‌ها
به‌رانه
کێوی و بزنه‌کێوی
و پڵنگیش، وه‌لێ
له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا،
قڕیان تێخستن
و.. به تایبه‌تی
گازی کیمیاوی
و چه‌کدارانی
خۆمان..
ساتوو،
ڕووی ده‌می له
که‌یوان نا.
ـ
ده‌توانن له‌گه‌لڕ
دایکمدا، سه‌ردانیم
بکه‌ن. له
هێلسنکیدا شه‌وێک
و دووان
بمێننه‌وه.
که‌یوان:
بزانین چۆن ده‌بێت.
منیش،
هیچم نه‌بوو،
بیخه‌مه سه‌رقسه‌که‌ی
که‌یوان.
سات‌و، له‌کاتی
ئاخاوتندا،
به که‌یوانی
گوت: مارتیم
زۆر خۆش ده‌ویست،
ئیتر له‌پاش
ئه‌و شوو به‌که‌سی
دیکه ناکه‌م.
که‌یوان
پێی گوت: به‌ڵام..
تۆ هێشتاکه
لاویت و..
قسه‌که‌ی
پێبڕی: نا.. ئه‌وه
بڕیارێکه له‌گه‌لڕ
خۆمدا داومه.
فرمێسک له
چاوم قه‌تیس
بوو، هیچم بۆ
نه‌گوترا.
* * *
(5)
مێرد
مندالڕ بووم،
له پێنجی سه‌ره‌تاییدا،
له‌ته‌ک
باوکم ده‌چووینه
سه‌رتاشین له‌لای
(محه) به‌ربه‌ر،
که دوکانه‌که‌ی
له‌نێوان
دوکانی ئه‌کره‌م
به‌گی توتنچی
و چایخانه‌که‌ی
حه‌مه گیۆز
قه‌ره‌بوو،
بۆ سوحبه‌ت ده‌یانگوت
چایخانه‌که‌ی
حه‌مه گیۆت
قه‌ره. محه
به‌ربه‌ر،
ڕۆژێک ده‌می
له باوکم نا
((که‌یوان،
شوکر گه‌وره‌یه،
با به‌خۆی
بێته سه‌رتاشین))
له باوکیشم
وابوو نیازه‌تی
بڵێ پاره‌ی
دوو سه‌رتاشین
بدات، ئه‌و
محه‌یه، ده‌یگوت:
((دونیا بۆته
سینه‌ما)) ئه‌ڵبه‌ته،
که‌رکووک،
تازه فیلمی
بێده‌نگی ده‌دیت
له سینه‌ماکانی
غازی و حه‌مراو
عه‌له‌مین.
ئێوارانێک به‌شه‌رمه‌وه،
ئه‌وه‌ی له‌دڵم
بوو بۆم ئاوه‌ڵا
کرد ((بابه،
محه به‌ربه‌ر
ده‌ست له
ڕوومه‌تم ده‌دا))
باوکم له‌و
چرکه‌ساته‌دا،
که‌له‌یی
بوو،
شێلگیرانه‌ش
گوتی: ((ئه‌وه
ئیرسی باب‌و
باپیرانیانه،
حاجی ڕه‌شیدی
ناڕه‌شیدی ته‌ره‌سی
براگه‌وره‌ی
محه‌ش، کۆنه
دوده‌کییه.))
ئه‌ز، ئه‌وسا
واتای ته‌ره‌س
و دوده‌کیم نه‌ده‌زانی،
به‌ڵام ده‌مزانست
جنێوی سووکن،
به‌شه‌رمه‌وه
به‌ره‌ندازی
باوکم بووم.
((که‌وا بوو بۆ
ده‌منێرێته
لای که‌سانی
وا؟)) باوکم په‌نجه‌ی
گه‌زت و.. ((درێغ..
چووزانم.. خۆ
ڕاست ده‌که‌ی))
له‌وه‌لا، سه‌رتاشه‌که‌ی
گۆڕی. حاجی ڕه‌شید،
خه‌ته‌نه
سووره‌ی ده‌کرد،
حه‌جاماتی ده‌گرته‌وه.
جارێکیان له
دوکانه‌که‌دا،
دیتم به‌زالوو،
خوێنی له
تێوڵی
کابرایه‌ک ده‌گرت.
سه‌یر بوو له‌لام.
پاشان
زالووه‌که‌ی
له کلکییه‌وه
ده‌گرت و په‌نجه‌کانی
وه‌کو
لاستیک،
خوێنه‌که‌ی
له ده‌می
زالووه‌که‌وه
ده‌ڕژانده
تاسێکی مسسه‌وه.
ئه‌وه‌ی
دووجار، له‌دوو
شوێنی تێوڵی
کابرا
کردحاجی ڕه‌شید،
برینی تیمار
ده‌کرد. ئه‌م
تیمارکردنه،
بیرم
ئاڵاوگێڕ ده‌کاته
سه‌روبه‌ندی
قوتابخانه‌ی
ناوه‌ندی، له
گه‌ڕه‌کی
جوله‌کاندا،
که‌ڵه‌مێردیم
کرد و.. چه‌رخه
ئاسنێکی ئاشم
هه‌ڵگرت و له
داگرتنه‌وه‌دا،
په‌نجه‌ی پێی
ڕاستمی به‌رکه‌وت،
به‌گه‌رووه
لێم ئاڵان و
پێچایانه‌وه.
بۆ ماوه‌ی دوو
هه‌فته، سه‌ردانی
تیمارخانه‌ی
قشڵه‌م کرد.
ده‌مگۆیان
وابوو، که ئه‌و
په‌نجه‌یه‌م
ببڕنه‌وه‌باوکم
گوتی: ((نا..
بچۆره لای
خوله‌ی ده‌رمانساز،
به‌شکو به‌داوده‌رمانی
کورده‌واری
چارێکی بکات.
ئه‌و پیاوه،
به مه‌لحه‌مه‌که‌ی،
قه‌یاسه‌ی هه‌فته‌یه‌ک
خه‌ریکی بوو،
له ئه‌نجامدا،
په‌نجه‌م
سارێژ بوو، لێ
ئێستاش،
نینۆکم به
ناڕێکی ده‌رده‌چێ..
له دایکم
پرسی: ((زالووه‌که‌ی
حاجیم دیوه،
ئه‌ی حه‌جامه‌ته‌که
چۆنه؟))
دایکم به‌ڕه‌حمه‌ت
بێت (له‌گه‌لڕ
مردووی خوێنه‌ران)
چه‌مۆڵه‌ی
لێنام، که
چیم له‌و
کارانه‌داوه،
که هه‌ڵوێستم
گرت و
سووربووم له‌سه‌ر
پرسیاره‌که‌م
گوتی: ((که‌یوان،
گوایه بۆ
لابردنی سه‌ر
ئێشه‌یه.
حاجی، دوو سێ
قه‌ڵه‌متراش
به‌شوێنێکی
زه‌لامه‌که‌دا
ده‌هێنێ و
خوێنی ده‌رده‌چێت،
ئه‌وسا نه‌ختی
لۆکه، له‌ناو
پیاڵه‌یه‌کدا
ده‌سووتێنێ
و.. گورج ده‌می
پیاڵه‌که له‌و
زامی قه‌ڵه‌متراشه‌که
ده‌چه‌سپێنێ.
که‌یوان، که
په‌مووه‌که
سووتاو ڕه‌ش
هه‌ڵگه‌ڕا،
خوێن دێته
ناو پیاڵه‌که‌وه.
ئه‌مه‌یه حه‌جامات،
کوڕی شیرینم)).
باوکم نه‌شیناردمه
لای مه‌لا سه‌عیدیش
بۆ خوێندنی
جزمه سووکه‌ڵه‌کانی
قۆرئان و به
توڕه بوونه‌وه
گوتی: ((مه، ده‌ڕوون
سافین له
عاست خه‌ڵکدا،
هه‌ڵه‌یه‌ک
بوو کردم، ده‌نا
ئه‌و به‌رده
ڕه‌شه
بهێننه چه‌مچه‌مالڕ
و تاسلوجه‌و
ئه‌و سنووره‌ی
به‌ینی خۆمان
و ئه‌وان، که
پێده‌شتی لای
ڕۆژاوای
زنجیره شاخی
حه‌مرینی ده‌کات
ڕووی تێناکه‌م..
ئه‌مانه..))
دژوێنی سه‌یری
دا، منیش، گه‌ر
ئێستام بوایه،
به محه به‌ربه‌رم
ده‌گوت:
((دونیا،
له‌کن ئێوه
گه‌ل، تۆی
نانه‌جیب و مه‌لا
سه‌عید و خوشه‌ی
سابیر، نه‌ک
سینه‌مایه،
نه‌ک
تیاترۆیه،
به‌ڵکو که‌لله‌چییه‌که‌ی
مه‌یدانی به‌غدایه،
سه‌رسه‌ری و
هه‌تیوبازو
دوده‌کی و ده‌ویت
و دایک خۆ گێی
ئێوه‌مانان
میکرۆب و
ڤایرۆسی ناو
کۆمه‌ڵگان. سه‌دامیش،
ئێوه ڕه‌فتار،
له‌سه‌رده‌می
ته‌کنۆلۆژیا
و
جیهانگێریدا،
وا خه‌ریکه
تۆپۆگرافیای
ئه‌و زێده‌م
ده‌شێوێنێ،
ته‌نانه‌ت،
ناوه
کوردییه‌کانی
قه‌د گۆڕه‌کانیش
ده‌کاته
عاره‌بی ئه‌مه
له‌کام
عموومخانه‌دا،
له‌کام
سۆزانیخانه‌دا
ڕووی داوه..)).
* * *
حه‌زو
ئاره‌زووه
په‌نگاوه‌کانی
که‌یوان، له‌و
دووره
وڵاتییه‌دا،
له‌ناو گه‌ڵیدا،
په‌نگی
خواردبۆوه.
ئه‌و، تاکێک
بوو له‌و گه‌له‌ڕانه‌ی،
ناچاریان کرد
مل به
نادیاره‌وه
بنێت، هه‌ر نه‌بێ،
داوه ده‌زوویه‌ک
بۆ کۆتاییه
بێ ئاکامه‌که‌ی
بدۆزێته‌وه.
خۆی دواند..
(ڕاپه‌ڕین و..
خۆبه‌ختکردن
و.. هه‌ره‌س هه‌مدیسانه‌وه،
بزاڤ و..
قوربانی و..
نوشستی!!
ئاشبه‌تالڕ!!
به‌دایکی
شوانم گوت: ئه‌گه‌ر
ڕه‌وشه‌که‌م
به‌دلڕ بوو،
ئه‌وا وێنه‌یه‌کتان
بۆ ده‌نێرم،
به‌پێوه
ڕاوه‌ستاوم.
به‌پێچه‌وانه‌یش،
فۆتۆکه به
چوارمه‌شقی
ده‌گرم. ئه‌مێستا،
مێشکم ئاڵۆزه‌و..
له بازنه‌یه‌کی
ژه‌نگاویدام.
له‌وانه‌یه،
وێنه‌یه‌ک
بنێرمه‌وه،
له‌سه‌ر سک
ڕاکشاوم، یان
سه‌رمه‌قولات
و ته‌قڵه‌م
داوه. چۆنی
تێده‌گه‌ن، کێشه‌ی
ئه‌وانه).
هه‌ستی
کرد، کۆمی ده‌خورێ!
"هه‌ر ده‌خۆم
و تێرنابم! ده‌بێ
کرمم هه‌بێ!
کێ کردی و.. کێ
خواردی!!"
وای
به‌چاک زانی،
که خۆی
بئاخنێته
سێکسخانه‌یه‌که‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی،
ته‌نگه‌تاویی
نێرایه‌تیی و
چڵیسییه‌که‌ی
حه‌مه‌ی برای
دامرکێنێ، له‌وێدا،
تابلۆی ڕه‌نگینی
ئیرۆسی،
چوارگۆشه‌یی
و بازنه‌یی و
سێگۆشه‌یی،
دیواره‌کانیان
کردبووه
وێستگه‌ی
چاوه برسییه‌کانی
که‌یوان،
بلیتی بڕی. له‌نوواوه‌ی،
مه‌یمونێک
مۆزی به‌ده‌سته‌وه
بوو. له
دوواوه‌ی،
پیرێکی گۆچان
به‌ده‌ست. له‌ولاتریشه‌وه،
ورچێک و.. چه‌ند
که‌لله سه‌ری
ژن و پیاوی
دیت، هه‌ره‌یه‌که‌و
به ده‌نگی
ژماره‌ی
بلیته‌که‌یه‌وه
چوو. له‌سه‌ر
کورسییه‌کی
ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
ئۆقره‌یان
گرت، سه‌قامگیر
بوون. ئه‌و
کورسییانه،
له خولگه‌ی
ژوورێکی
هێلکه‌ییدا
ڕێز کرابوون و
ده‌یانڕوانییه
کونی
بچکۆڵانه‌وه.
که‌یوان کونه‌که‌ی
پێش خۆی به‌چاوی
مراوی و به‌چاوی
ماسی چوواند..
کونه‌کان، ده‌یانڕوانییه
ناوه‌ندی
ژوورێکی خنجه‌وه.
سیسه‌مێکی
شیر ڕه‌نگ،
پۆشاکه‌که‌ی
په‌مه‌یی. ئه‌و
ڕه‌نگانه له
چاوی که‌یواندا،
ڕه‌شبه‌ڵه‌کیان
ده‌گێڕا،
کاتێک نه‌شمێلێکی
باڵا عه‌رعه‌ر،
به‌مایۆهێکی
گۆشتڕه‌نگه‌وه،
خۆی هه‌ڵدایه
سه‌ر دۆشه‌کی
سیسه‌مه‌که.
له‌ژوور سه‌ریه‌وه،
تابلۆ به
ناوبانگه‌که‌ی
ئادم و حه‌ووا،
له‌چوارچێوه‌یه‌کی
ته‌ڵا ڕه‌نگدا،
نیگای که‌یوانی
هه‌ڵشاخاند..
له‌پڕ، گه‌نجێکی
ده‌مامکداری
گه‌نم ڕه‌نگ،
تابلۆی به‌ر
دیدی که‌یوانی
بزواند. به‌خۆی
گوت: ((سوورفل و.. گه‌نم
ڕه‌نگ.. دوو ڕه‌نگی
کۆنتراست!!)) ده‌مامکداره
گه‌نم ڕه‌نگه‌که
زوو په‌رژایه
سوورفله
باڵا عه‌رعه‌ره‌که‌و
باوه‌شیان له‌یه‌کدی
دا‌و گه‌وزانه‌وه.
گه‌شتی ماچ،
له‌رۆخی لێوه‌وه
به‌ره‌و به‌رزه‌خی
گه‌رده‌ن و..
نیمچه دورگه‌ی
مه‌مکان و..
کیشوه‌ری
ناوک و.. خواره‌وه‌تر.
له‌مانۆرو
نمایشێکی
سرووت هامێزی
سروشتی بوون. ده‌ستی
گه‌نم ڕه‌نگه‌که،که‌وته
گه‌ردش و
مایۆهه قوته‌ی
سوورفله‌ی
داماڵی. ده‌ستی
سوورفلیش، به‌ره‌و
مایۆهی ئه‌و
چوو دایکه‌ند.
که‌یوان،
پریشکی چێژی
ئه‌وانی پێدا
هه‌ڵپژا،
تفێکی قووت
دا. مه‌لاشووی
وشک بوو. ئه‌وان
بوونه جووته
ماری ئاشقه‌و
ماشقه. بان و
بنیان کرد.
سواره‌و
مایین،
جێگۆڕکێیان
کرد. مایین ده‌بووه
سواره‌و جڵه‌وی
ڕاده‌وه‌شاند.
له‌ناکاو ده‌مامکداره‌که،
سوورفلی له‌ژێر
خۆی ده‌په‌ستا.
دیسانه‌وه
که‌یوان،
تفێکی مزری
قووت دایه‌وه.
مه‌یموونه‌که‌ی
ته‌کی، په‌یتا
په‌یتا، قه‌پی
له‌مۆزه
سۆماڵییه‌که‌ی
ده‌داو.. ده‌سته‌که‌ی
تری،
ناردبووه
ناوگه‌ڵی.
پیره‌که،
لیکی ده‌تکاو..
گۆپاڵه‌که‌ی
ده‌ستی ده‌له‌رزایه‌وه،
که‌یوان،
ورچه‌که‌ی نه‌دی،
وه‌لێ مرخه‌مرخ
و هه‌ناسه‌ی
ژنه‌وت. که‌یوان،
چاوی کرده‌وه‌و
ملۆچکه‌ی
دیدی ڕه‌وانه‌ی
ژووری نمایشه‌که
کرده‌وه. کار
له‌کار
ترازابوو.
ریتم و جم‌و
جووڵی
کۆتای‌یان ده‌نواند.
به‌گوژم ده‌له‌نجانه‌وه،
ته‌کانیان ده‌دا.
یه‌کترییان
ده‌هه‌ژان،
ده‌شه‌مزاند،
ئاره‌قی ڕه‌ش
و مۆر و به‌ڵکو
خه‌نه‌یی و
نارنجییان ده‌ده‌راند
و شه‌ڵالڕ
بوون، که‌یوان،
ئاواتی خوازت.
که خۆی
شوێنگر و
نماینده‌ی
کابرای ده‌مامکداری
گه‌نم ڕه‌نگه‌که
بوایه و.. چه‌ند
هونه‌رێکی
ڕۆژهه‌ڵاتانه‌ی
به‌و خانمه
ئاڵۆشداره
نیشان
بدابایه. هه‌ستی
کرد، که
سێگۆشه‌ی
خوارینی،
پاپۆرێکی نه‌وتهه‌ڵگره
و خۆی به‌تالڕ
ده‌کاته‌وه.
خۆی خوارده‌وه.
له
یاداشتنامه‌که‌یدا
نووسیبووی.
(ئاره‌زوویه‌کی
پتپه‌رستانه،
له‌ناخمدا ده‌بزوێ
بۆ خۆهه‌ڵدانه
ناو کوره‌ی هه‌لایساوی
چێژه‌وه!
سێگۆشه‌یه‌کی
توکنی بریقه‌دار
وه‌ک ته‌ڵا،
به‌رچاومی
نوته‌ک
کردووه! گه‌ر
ده‌ڵێن: ئه‌م
دونیایه بۆ
ئێوه‌و
دونیاکه‌ی ئه‌ولاش
بۆ ئێمه. وه‌ی
به‌سه‌رچاوی
مراوی و ماسی
و چۆله‌که،
پیرۆزتان بێت
و زۆر زۆر
پوخته‌یه و
به ده په‌نجه‌ی
ده‌ست و پێیه‌کانم
شه‌قڵی ده‌کم،
سمی پێوه ده‌نێم.
با.. ژیانی با
خۆسی و ڤینۆسی
بۆمه بێت و
حوورو
غیلمانیش بۆ
ئه‌نگۆ.. په‌یمان
ده‌ده‌م. ئه‌ز،
ئێستام ده‌وێ
و.. گره‌و له‌سه‌ر
رۆژی په‌سڵان
و نادیار و
دۆڕاوی ناکه‌م.
ئه‌وه‌تا،
برسییه‌تییه‌کی
کافران، جه‌ڕم
ده‌دا بۆ خۆ
تێوه‌ردانی
ناو دۆزه‌خی
تێکئاڵان و..
له‌ناو یه‌کتری
ژیان و..
تووانه‌وه‌ی
سۆفییانه،
مانه‌ندی
جووتێ کۆتر،
جووتێ که‌ناری
و باڵندی ئه‌ڤین،
بێ ئاگا له
ده‌وروبه‌ر.
خۆمان خولگه‌و..
خۆمان کات و..
هه‌موو شتێک
بین! نێرڤانای
جێکاتی! ئه‌وه‌نییه،
له‌سه‌ر ڕه‌زمی
جوانپه‌رستی
و
ئێستاتیکادا،
ده‌جووڵێینه‌وه!
که هه‌م
زیندگی به‌خشه‌و..
هه‌م مه‌رگبه‌زێن
و.. هه‌م
پێشێلکردنی
نه‌بوونایه‌تی
و عه‌ده‌م!! ئه‌ی..
ئه‌مه په‌یامی
ژیان و..
ڕاستینه‌ی ئه‌ڤین
نه‌بێت، چ به‌دبه‌ختی
و سه‌نگه‌ساری
و پاشا گه‌ردانییه‌کی
دیکه هه‌یه،
ملی پێوه‌نێم!!
ده‌نا له‌ناو
ئه‌م که‌وڵه‌ی
له‌شمدا، له‌ناو
کاژه بۆگه‌نه‌که‌مدا،
ده‌خنکێم. ده..
خن.. کێم.
که‌یوان،
تۆ سه‌رنج بده
له‌خۆت. سه‌ره‌تای
مه‌رگت، له زایینه‌وه
ده‌ست
پێکردووه.
پێش بوونت، تۆ
له نه‌بوونێکی
سه‌رمه‌دیدا،
له‌وتابوویت!!
هه‌ی هه‌ژ به‌سه‌رت.
به‌چه‌ند
سووڕێکی دیی
ئه‌م خه‌ڕه‌که
شڕه‌ی زه‌مه‌ن،
ئه‌مێستات،
ده‌بێته
ڕابردوو..
گوزه‌شت..!
ئاوهاش، ده‌بیته
ئاژه‌ڵێکی
دوو سم و.. ڕه‌دووی
مێگه‌لڕ و
نێرگه‌له به‌نجکراوان
ده‌که‌وی.
ئیتر چۆن یاخی
ده‌بی! چۆن به‌ره‌نگاری
ده‌که‌ی!! چۆن
خۆت
نادۆڕێنی!؟ ئه‌مه‌یه
ڕه‌وشه‌که‌و..
هه‌م پرسیاری
هاملیتانه‌ت.
ده‌شێ تاکه
باڵنده‌یه‌ک
له ده‌ره‌وه‌ی
پۆڵدا بفڕێ
یان ببێته
ژماره یه‌کی
لاڵی ئه‌و
پۆله!؟
پرسیاره‌که،
له‌خۆم ده‌که‌م.
کردم و..گه‌یشتمه
ئاکام.. با.. هه‌رکه‌سه‌و..
کڕنووش بۆ په‌رستگه‌ی
خودی خۆی به‌رێت.
ئه‌و پتانه‌ی
له‌رۆحمدا
ڕووخاندمن،
هه‌رگیز راست
نابنه‌وه.
کرنووش بۆ
ئیبلیسی خۆم
ده‌به‌م. هه‌ست
و ئاگایی خۆم،
وه‌عیم،
قیبله‌نامه‌مه.
ئاوها
مرۆڤایه‌تیی
خۆم ده‌بینم.
له
مێژووبوو، به‌دوای
ئارامیی
گیاندا ده‌گه‌ڕام..
وێلڕ بووم له‌و
ونگه‌یه‌دا،
حه‌یف.. نه‌مدۆزییه‌وه،
نه‌له‌وێ و نه‌لێره.
چاک وایه، له‌م
دۆزه‌خه‌دا
هه‌ڵبقرچێم،
به‌شکو به‌هه‌شتی
ونبووی زه‌وی
بدۆزمه‌وه..
به‌ڵکو..)
که‌یوان،
هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی
یاداشته‌که‌ی
کرده. نامه‌یه‌ک
و بۆ "ره‌نجده‌ر"ی
نارد، هاته‌وه
خۆی. لینجییه‌کی
گه‌رم،
ختیلکه‌ی دا‌و
موچرکی
پێخست، بۆیه
کشایه‌وه.
تێوڵی سڕییه‌وه.
داوای بیره‌یه‌کی
کرد و له‌سه‌ر
کورسییه‌کی
دواوه، خاو
خاو دانیشت.
زه‌نگی
کۆتایی
نمایشه‌که،
ڕایچڵه‌کاند.
سێرکه‌ران،
بوونه دووبه‌شه‌وه،
به‌شێکیان
راست بۆ ده‌ره‌وه
و.. بڕێک له‌ته‌ک
که‌یواندا
دانیشتن. باڵا
زراڤه
سوورفله‌که،
باڵا عه‌رعه‌ره
ته‌ڕچک و
نییانه‌که،
به‌مایۆهێکی
کوژه‌که‌ییه‌وه،
به‌مه‌مکی
بێسووتیانه‌وه
(مه‌مکدانه‌وه)،
په‌رژایه ده‌سگوشینی
دانیشتوان. گه‌نم
ڕه‌نگه‌که‌ش،
ده‌مامکه‌که‌ی
به‌ده‌سته‌وه
بوو، هه‌ردوو
به جووته،
ته‌وقه‌یان
کرد و هانیان
ده‌دان، که
هامشۆی
سێکسخانه‌که
بکه‌ن و.. به‌ڵێنی
شه‌هوه‌ت و شه‌به‌ق
و ته‌کنیکی
نوێیان پێده‌دان.
به‌خۆڕایی،
خه‌نده و بزه‌یان
ده‌به‌شانده‌وه.
گه‌نم ڕه‌نگه‌که،
گه‌یشته
ئاستی که‌یوان
و.. سه‌رسام
بوو! حه‌په‌سا!
باوه‌ڕی به‌چاوی
خۆی نه‌کرد!!
ـ
که‌یوان!!
ـ
خوسره‌و!!
((کام
ڕه‌شه‌با، هه‌ڵیدایته
ئێره؟!))
((ئه‌ی
کام یاسا، تۆی
له‌م
سێکسخانه‌یه‌دا
چاند؟!))
((…………………))
((ئه‌مه،
ناوێزه‌یی
نییه خوسره‌و
گیان؟!))
خوسره‌و،
بۆ دوو بیره‌ی
که‌لله ته‌زێن،
ئاماژه‌ی بۆ
کیژه
باڕمانه‌که
کرد، کیژه
گارسۆنێک
هێنای و
بۆ دانانی
دوو بیره‌که
چه‌مایه‌وه.
ناوقه‌د
باریکی که‌سکپۆش
بوو. قژی،
مایین
ئاسایی،
کلکاندبوو. له
پشته‌وه، که‌یوان
هیچی ئه‌وتۆی
نه‌دی،
جێی شه‌رمی
بشارێته‌وه!!
جووته گوڵمی
پاشه‌لڕ و
سمته ماسییه‌کانی،
خرپن خرپن
ده‌له‌نگانه‌وه.
که‌یوان،
ئارامی له‌به‌ر
بڕڕا.
خوسره‌و:
که‌یوان، له‌وه
چاکتر نییه
وه‌کو کرمه‌کانی
لای خۆمان، که
له‌گه‌لڕ
مردووی هه‌ڵه‌بجه‌دا
جووت بم!! ها.. ئه‌وه‌ی
ئه‌وێ،
ناوێزه‌تر نه‌بوو؟
بیره‌کانیان
به‌له‌ز هه‌ڵقۆڕاند.
خوسره‌و په‌لی
که‌یوانی
ڕاکێشرایه
ژوورێکی ته‌نگه‌وه.
"لیزا"
بای‌بای
لێکردن و. به‌ده‌نگی
زه‌نگه‌که‌وه
چوو.
ـ
لیزای
هاوکارم، له‌گه‌لڕ
نێرێکی دیکه‌دا،
نمایشی هه‌یه.
له ژووره‌که‌دا،
خوسره‌و
کاسێتێکی
هاوێشته
ڤیدیۆکه‌وه.
واقیان وڕما!!
خوسره‌و:
خۆده‌بینی! چۆن
گواره‌و خه‌زێمی
ژنان له‌نه‌رمه
گوێ و لووتیان
ده‌پچڕن!!
بازنگ و
خشڵیان داده‌ماڵن!
ها..
ئه‌وه‌تانێ،
ئه‌و ناپاکه
بۆ بازنگێک،
مه‌چه‌کی
خنکاوه‌که،
ده‌په‌ڕێنێ !!
که‌یوان:
ئه‌ویش.. ئاژه‌لڕ
و ماڵاتی
ڕزگار بووه..
ته‌له‌فزیۆن
و سه‌هۆڵدان و
که‌لوپه‌لی
ناوماڵان.
خوسره‌وه،
سه‌رله‌به‌ر،
دیمه‌نه‌کانی
وه‌رگێڕایه‌وه‌و..
له هه‌ندێ
دیمه‌ندا،
ڕایگرت.
ـ
که بۆیان نه‌فرۆشرا،
کردیانه..
سووتماک و کۆی
زوخالڕ! ئه‌شکه‌وته‌کانیشیان
له‌وتاند و
سیخناخ کرد!!
ـ
خۆ ئه‌وه،
ئاقای
تارانییه! سه‌ر
له‌شکری
پاسداران نه‌بوو؟!
ـ
ئه‌ویش، قه‌هاری
و موحه‌مه‌دی
و نازانم کێ!
پاشان، کۆڕی
ماته‌مینیان
گێڕا‌و.. پۆسته‌ریان
بۆ ئه‌و
جینۆسایده
چاپکرد!! پاش
تڕێ.. خه‌مشه‌ی
بڕێ!!
گه‌ڕانه‌وه
بۆ جێگه‌ی
پێشوویان.
بیره‌ی
نوێیان گاز
کرد.
ـ
که‌یوان،
بیره‌ی ئێره
له ئاوی
"بانیخێلان"
هه‌رزانتره.
ـ
خوسره‌و،
ناوی
بانیخێلانت
هێنا، له‌وێ
کێ ده‌یخوارده‌وه!
پرسیارێکم هه‌یه
ئه‌ویش: ئێمه
لێره‌دا
نابینه تڕی
بنگۆم!؟ پاش
وه‌چه‌یه‌ک و
دووان، مۆرکی
ره‌سه‌نایه‌تیمان
کالڕ و کرچ ده‌بێته‌وه!
ئه‌گه‌ر یه‌کجاره‌کی
نه‌سڕڕێته‌وه.
خوسره‌و:
کاک که‌یوان،
زۆر واش ته‌ڵخبین
مه‌به.. مه.
که‌یوان،
به‌جه‌خته‌وه:
ئاخر.. ڕوواڵه‌تبازیی
له‌بڕاننه‌هاتوویان،
بانگۆی
پفدراویان،
ئێمه گه‌لی
په‌رته‌وازه
کرد.. نا؟
خوسره‌و
به هێمنی: با..
ئه‌و
"ساوا"یه‌ی
ده ساڵه‌یان
هێشتا پێی نه‌گرتووه!!
تۆ ده‌زانی،
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی
ئه‌مێرکی، له
جه‌نگی که‌نداودا،
تۆوی نێرینه‌یان،
له بانکدا،
بۆ ژن و ده‌زگیرانه‌کانیان
دانابوو!! بۆ
ئه‌وه‌ی، له‌پاش
مه‌رگیان،
تۆوه‌که‌یان
له
منداڵدانیان
بچێنن!! بریاو
سه‌د خۆزگه،
ئه‌نفالکراوانیش
وایان
کردبایه.
که‌یوان،
حیلک حیلک،
قاقا به
پشتیدا شکایه‌وه‌و
ئاو زایه دوڕ
چاوانییه‌وه.
ـ
منت به ته‌ڵخبین
دانا! که‌چی
جه‌نابت، به
پێودانگی ئه‌وروپا
خۆت هه‌ڵده‌خڕێنی!!
هه‌ی نه‌فامبین..
وا به چه‌ند
ساڵێک، شته‌کانت
لێگۆڕڕا؟!
کوڕی باوکم،
بۆ. لای.. ئێمه..
بانقی خوێن هه‌یه،
هه‌تا بانقی
سپێرم " Sperm” هه‌بێت؟
ئه‌وجا،
فڕێکی له بیره‌که‌یدا:
ئه‌وا گریمان
هه‌بوو.
دیسانه‌وه،
نه‌وه‌کانمان
ئه‌نفال ده‌که‌نه‌وه
یان به شه‌ڕی
خۆتڕێن له‌ناویان
ده‌به‌ن! ده..
بێژه.. وا..
نییه ده‌ی؟!
خوسره‌و،
تاوێک
تێڕاماو.. به‌پرتاو
گوتی: وایه.
ئۆباڵی ڕه‌نگستان
له ئه‌ستۆی
خۆمانه.
دوێنێ، له
ڕێگه‌دا، که‌لاکی
پشیله‌یه‌کی
تۆپیوم دی، له
قۆژبنێکی
باخچه‌که‌دا،
ورگ و هه‌ناوی
به‌جۆرێ شێوا
بوو، بێزه‌وربوو،
خه‌ریک بوو
بڕژێمه‌وه!!
که‌یوان،
داوی هه‌ڤپه‌یڤینه‌که‌ی
قاچی و خۆی
هاوێشته چه‌قی
مه‌به‌ست و ده‌می
تێژه‌ند: تۆ..
باس له‌خۆت و
من بکه! چیت
داوه له
گوربزێکی
مرداره‌وه
بوو!! خوسره‌و:
بۆ.. نا.. که‌یوان،
خه‌ریک بوو
بڕژێمه‌وه.
سه‌وزێکی ڕه‌شباو
تێکه‌لڕ به
لیمۆییه‌کی
قێزه‌ون. که‌یوان،
لاکی پشیله‌که،
پاش ماوه‌یه‌کی
دیکه، کرم هه‌ڵدێنێ..
وایه، کرمی
ده‌زووله‌یی
وه‌کو قله
برنجی عه‌نبه‌ر.
که‌یوان،
ده‌می داچه‌قاندبوو،
چاوه‌کانی له
موله‌ق دا،
قله تری
بوون، ده‌بریسکانه‌وه.
ـ
که‌یوان
گیان، ئه‌و سه‌دان
کرمانه، ده‌په‌رژێنه
پاشماوه‌ی،
تۆوته‌نی،
گوربزه‌که‌وه.
ـ
وایه، وایه.
خوسره‌وی ده‌مامکداری
پشیله وان.
ها. ها.. باشه..
ئه‌وا ته‌نیا
ئێسکوپرسکیان
هێشته‌وه.
دواتر، که
رۆزی و
بژێویان نه‌ماو..
که‌وتنه
قاتوقڕی..
چیده‌که‌ن؟!
خوسره‌و،
ئه‌و ده‌رنجامه
پرسیاراوییه‌ی
مه‌به‌ست
بوو، بۆیه
شێلگیرانه
گوتی:
ـ
دیاره،
یاسای ژیان وا
ده‌خازێ، که
په‌لاماری یه‌کدی
بده‌ن. به‌هێز،
لاواز هه‌ڵده‌ڵۆشێ.
توانادار،
بێتوان قووت
ده‌دا. که‌یوان،
سه‌یرو عه‌نتیکه
ئه‌وه‌یه،
له
کۆتاییدا،
کرمێکی تاک،
ده‌بێته سه‌روه‌رو
خاوه‌نی
کونفه‌یه‌کون!
که‌یوان،
له خۆشبه‌ختی
و که‌یفسازیدا،
نه‌رمه چه‌پڵه‌یه‌کی
کوتاو به‌ده‌م
گه‌رمی گوتی:
ـ
ده‌ق.. وه‌کو..
لای.. خۆمان!! ئه‌م
ئه‌و ده‌خوا.
ئه‌ویش ده‌یهه‌وێ
ئه‌م قووت
بدا!
ـ
وه‌ی ئافه‌رین
و سه‌د باره
قه‌ڕتاڵه..
گه‌یشتیته
سه‌ر ئه‌و
خاڵه‌ی مه‌به‌ستم.
جا.. که‌یوان
گیان، که
کرمێک بووه
سه‌روه‌ری ته‌رمی
ته‌مه‌نی
سیاسه‌تبازێک،
ده‌بێ چ سه‌ربرده‌و..
ته‌ڵه‌که‌بازی
و.. یاداشتی
ترسناک و
قێزهێنی
نامرۆڤانه،
تۆمار بکات؟!
که‌یوان، جڵه‌وی
ئاخاوتنی
لێوه‌رگرته‌وه‌و
به‌خه‌نده‌وه
به خوسره‌وی
گوت:
ـ
له
یاداشتنامه‌که‌ی
من، ئه‌ستوورتر
پڕ ده‌کاته‌وه.
ها. ها. ها. به‌ڵام
کاک خوسره‌و،
کرم که‌ی
تۆماری هه‌یه!
مه‌گه‌ر به‌نده
له‌جیاتی
کرمه‌که
یاداشتنامه‌که‌م
تژی بکه‌م! ها.
ها. ها. ده‌وه‌ره
کرم. سه‌رگوزه‌شته‌ی،
بنیاده‌م
بگێڕێته‌وه!!
خوسره‌و
گوێڕایه‌ڵی
هه‌ڵچوونه‌که‌ی
که‌یوانی
هاوده‌می
شاخی بوو.
ـ
کاک خوسره‌و
گیان، ئه‌وانه
که‌نگین مرۆڤ
بوونه!! ده‌زانی
له‌کوێ پۆلین
و خانه‌به‌ند
ده‌کرێن؟!
خوسره‌و
هه‌ردووک
برۆی هاتنه‌وه
یه‌ک و نیشانه‌ی
سه‌رسوڕمان و
پرسه‌کی که‌یوانی
تێدا، بوون.
ـ
………!؟
ـ
له خانه‌ی
بنیاژه‌لڕ..
کێ کردی و کێ
بردی!!
خوسره‌و:
واتا به‌د
گۆڕاوی و
میتامۆرفۆسزی
نێوان بنیاده‌م
و ئاژه‌لڕ!! ها.
ها. ها. جوانه،
کاک که‌یوان،
چاوه‌که‌م،
ئه‌وانه‌ی
کردیان، وان
له شێخه‌ڵڵا
و پێش سه‌راو
جێیانی دی،
عاره‌بانه‌ی
گه‌ڕۆک پاڵده‌نێن
یان له
گرتووخانه‌کاندا
ڕزان.
ـ
ئه‌دی، نوخان
کێشان و حه‌وزی
تیزاب و سه‌گ
تێبه‌ردان!!
ـ
کاک که‌یوان،
ئه‌وانه‌ی
بردیان وان به‌به‌ر
چاوانه‌وه،
حه‌یاته‌که‌م،
که شه‌هیدان،
زنده‌خه‌ونیان
پێوه ده‌دیتن!
سه‌رو
هه‌ناسه‌یه‌کی
قوولیان هه‌ڵکێشا.
ـ
وای.. له چ هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌دا
بووین!! وه‌یش..
له چ
سیناریۆیه‌کی
خوێناویدا،
کۆمبارس
بووین!!
وه‌ک،
قسه‌یان نه‌مێنی،
هه‌ستانه سه‌رپێ،
به توندی ته‌وقه‌یان
کرد و ماچ
بارانی ئه‌ملاو
ئه‌ولای یه‌کتریان
کرد.
ـ
ده‌سکه‌وتمان
ئه‌مه‌یه: له
ڕاستی گه‌یشتین
و ئیتر ببڕای
ببڕ، نابینه
به‌ردی دامه‌و
به‌یده‌قی شه‌تره‌نجیان.
ـ
وایه، بانگی
زه‌رده‌شتییانه
به ئاشکرا
خۆشه، نه‌ک
له‌ناو کوله‌که‌ی
ته‌ڕدا.
ـ
ئه‌و
کودییانه،
ده‌شکێنین و
شته‌کان، به‌ناوی
خۆیان ده‌ڵێین.
شان
به‌شان،
ڕوویان له ده‌ره‌وه
کرد. ده‌ست له‌ناو
ده‌ست، تێکه‌ڵاوی
شاره
مێرووله‌ی
تامپرێ بوون.
خوسره‌و، له
ڕێگه‌دا، به
که‌یوانی گوت:
به‌م زووانه
لێره‌وه ده‌چمه
په‌ناگه‌ی
شارێکی دیکه.
ـ
وا زوو، دیاره
ئیتر که‌م یه‌کدی
ده‌بینین! پێم
ناخۆشه کاک
خوسره‌و.. بۆ
کوێ سه‌رهه‌ڵده‌گری؟
بۆ کام ونگه؟!
ـ
نه‌خشه‌م بۆ
کێشاوه. له‌وێوه
نامه‌ت بۆ ڕه‌وانه
ده‌که‌م
ـ
له‌کوێوه؟!
ـ
له‌وێوه.. ها.
ها. ها. ببووره
گیانه‌که‌م
هێشتا کاتی
درکاندنی
نییه.
به‌ده‌م
ڕێگه‌وه،
خوسره‌و به
که‌یوانی گوت:
ـ
من و تۆ، به‌گوێره‌ی
ئه‌م شاره‌و
له چاوی
خرۆکه‌ی زه‌مین
و کۆستاره‌کان
و.. که‌وندا،
دوو مێرووله‌ین!!
که‌یوانیش،
وه‌ڵامی کۆنه
ئاشنا‌و هاوته‌مه‌نی
گه‌نجێتیی
دایه‌وه.
ـ
هه‌ر چه‌نده
جه‌نابت ده‌پازده
ساڵێک له‌به‌نده
که‌مته‌مه‌نتری،
وه‌لێ باپێت
بڵێم.. تۆ‌و.. من
نه‌ک میرووله‌ین،
به‌ڵکو.. دوو..
پشقلین له چاوی
ناحه‌زانمان
و زالووه‌کانی
ئه‌وێ.
ئه‌وجا،
به جووته،
به ده‌نگی
بڵند گوتیان:
هه‌ین و.. هه‌ین..
که‌یوان:
ره‌وت و بزاڤه‌که،
کۆتایی نه‌هاتووه‌و..
خوسره‌و:
وا زووش
کۆتایی نایه‌ت..
چاوی
هه‌ڕه‌شیان،
له هه‌ورێکی
چڵکن بڕی. که‌یوان،
به‌خۆی گوت:
ـ
وشه.. بڕگه‌و..
ڕسته‌سازی،
زمانی په‌یڤین
و.. هه‌م
زمانی هزرو
بیرکردنه‌وه‌مانه.
هه‌م
یاخیبوونمان.
* * *
(6)
به
که‌یوانم
گوتبوو، که
زستانی زه‌مهه‌ریر،
شه‌ست و شه‌ش
هه‌زار گۆلی
ئه‌م خاکه ده‌ماسێنێ،
که له خه‌ریته‌دا،
به که‌یوانم
گوت، به‌کیژه
قه‌ره‌جێک ده‌چێت،
که ده‌ستی
بڵند کردبێته‌وه
بۆ سه‌ما
کردن. کیژه
قه‌ره‌جه‌که
حه‌زمه‌ندانی
راوه ماسی،
په‌کیان ناکه‌وێ،
به‌سه‌ر سه‌هۆڵبه‌نده‌که‌دا،
پاش
خلیسکانێ، به‌درێل
کونی ده‌که‌ن
و ماسی ده‌گرن.
که‌شتییه‌کانی
دورگه‌ی
"ڤکنساری" هه‌تا
به‌هار له
جێگه‌ی
خۆیاندا ده‌چه‌قێنه
به‌فره‌که.
له‌مه‌یش سه‌یرتر،
که‌یوان و من،
به‌چاوی
خۆمان
دیتمان، له‌و
سه‌رمایه‌دا،
ساونای رۆخی
ئاوه‌کان جمه‌یان
ده‌هات!! له‌و
هه‌ڵمه گه‌رمه‌وه
یه‌کراست بۆ
به‌فراوه‌که
دیسان بۆ
ساوناکه "Sauna"!!
که‌یوان،
گوتی: ئه‌وه‌و
هی ترم له ده‌فته‌ری
بیره‌وه‌رییه‌که‌مدا
نوسیوه. وا
له په‌نجه‌ره‌که‌وه،
ده‌ڕوانمه
کاژو سه‌روه‌کان.
باری به‌فریان
هه‌ڵگرتووه.
له هاویندا،
له‌سه‌ر ته‌خته
به‌ڕه‌یه‌کی
نایلۆندا
خۆمان بۆ خۆره‌که
هه‌ڵخستبوو،
گوتی: ((پێده‌چێ،
هه‌رواشه،
خۆری ئێره له‌یلا،
له خۆری لای
ئێمه نزمتره))
پێمگوت: ((ئه‌ی
نابینی، په‌سا
په‌سا
هورووژم بۆ
تیماری ئاوه‌کان
ده‌به‌ین! که‌یوان،
ته‌نیا له‌م
دوو مانگه‌دا،
قوتابخانه و
ئۆفیسه‌کان
ده‌داخرێن و
پشوو ده‌ده‌ن
و مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن،
بۆ ڕاپه‌ڕاندنی
کاری زۆر
پێویست، هه‌ندێ
بمێنێته‌وه))
گوتی: ((چه‌ند
خۆشه وه‌کو
ئه‌وان
بچووباینایه
ئیسپانیا یان
یۆنان)) وه‌ڵامم
دایه‌وه ((بێ
پاره‌ی وه‌کو
من و تۆ، له‌سه‌ر
ئه‌م لمانه‌دا،
خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ین)).
* * *
ناوه
ناوه، هه‌وڵده‌ده‌م،
به‌بێ سکێچ و
نه‌خشه‌کێشان،
ته‌نیا به په‌ڕمووچ
بنیگارێنم. به‌و
شێوه‌یه،
تابلۆی ژنه نێجیرییه‌کم،
له کامپدا
کێشا. برۆی نه‌بوو!
به قه‌ڵه‌می
ڕه‌ش، برۆیه‌کی
بڵندی بۆ چاوه‌گه‌شه‌کانی
ده‌کرد، به‌ڵام
پاشه‌ڵه ده‌ستاڕییه‌که‌ی،
شه‌پۆلی ده‌داو
به‌ردی ده‌هه‌وه‌ساند.
جارێک ده‌ستم
بۆ پاشه‌ڵی
برد و ده‌نگی
نه‌کرد. ویستم
نیگاری
بکێشم، ئه‌و
ویستی بمدۆشێت،
هه‌میشه
داوای
خواردنه‌وه‌و
جگه‌ره‌ی
لێکردم، بایی
ڕه‌سمه‌که‌م
بۆ کڕی. له‌م
که‌ینوبه‌ینه‌دا،
باریکه‌له‌یه‌کی
له‌خۆی ڕه‌شتر،
گوایه برایه‌تی،
بووه چقڵی
نێوانمان. ئه‌و
نیگاره‌م،
پاشماوه‌ی ئه‌و
دوو مانگه‌ی
یه‌کترناسینمانه.
یادێکی
ڕاگوزه‌ر و به‌له‌زه‌ت
بوو پێش لایلا
ناسینم.
له
"ئاورینکو"دا،
دیسان به‌ر له
ناسینی
لایلا، ژنێکی
چه‌ته‌وڵی
پێخاوس، سه‌مای
ده‌کرد و له‌به‌ر
خۆیه‌وه،
خۆمارانه،
گۆرانیی ده‌گووت
و پاشان هاته
لامه‌وه!
داوای
لێکردم، بیره‌یه‌کی
بۆ بکڕم. به‌ده‌میه‌وه
چووم و حه‌زم
به‌ناسین و ئه‌زموونی
نوێ هه‌بوو.
ئه‌م سه‌رکێشه
که‌وته جنێو
دانی خه‌ڵک و
ئایین و
ئاسمان و
سیاسه‌ت! له‌گه‌لڕ
که‌سدا سه‌مای
ناکرد! ناومان
گۆڕییه‌وه
((ئیرما.. که‌یوان)).
دوا که‌س
بووین. روومان
له ده‌رکه
بلوورینه‌که‌ی
ده‌ره‌وه
کرد. وامزانی
له چوار
ڕێیانه‌که‌دا
لێم جیا ده‌بێته‌وه.
وا ده‌رنه‌چوو.
گه‌یشتینه
بازاڕه‌که‌ی
که‌یکیۆسکی (( K - Kioski)). ئیرمای
درێژ وه‌کو
پاشان له‌یلا
پێی گوتم: ((با
بچینه ژووره‌که‌م،
له‌پشتی ئه‌م
کیۆسکیییه‌یه))
منیش گوتم: ((ها..
ئه‌وه‌ش ماڵه‌که‌ی
منه)) به په‌نجه
ئاماژه‌م کرد.
شان
به‌شان
ڕۆیشتین، لێم
وابوو
نێچیرێکی
ڕاگوزه‌ری
نیوه شه‌وانه‌یه،
بۆته داوه‌وه،
وانه‌بوو. له
ماڵه‌که‌یدا،
دوو هێلکه‌ی
هه‌بوو له‌گه‌لڕ
که‌رته سه‌مونێک.
ئه‌ز، فه‌رمووی
ماڵه‌که‌ی
خۆمم لێکرد.
قایل نه‌بوو!
پێکه‌وه
خواردمان.
ـ
که‌یوان، ده‌زانی
چه‌ند
ساڵانم؟
پرسیاره‌که‌م
به‌لاوه،
ناجۆر بوو،
چونکه ژنان
هه‌رگیز به‌لای
ته‌مه‌نیانه‌وه
ناچن، گه‌ر
چوونیش، ئه‌وا
خۆیان
چکۆلانه هه‌ڵده‌خه‌ن!
ئه‌مه
پێکهاته‌ی
سایکلۆژیه‌تی
زۆرینه‌یانه.
ـ
ئیرما.. شتێک
له سه‌رووی
سییه‌وه‌ی.
به
نیمچه تووڕه‌بوونێک،
چاوی لێم زه‌قکرده‌وه.
ـ
هه‌ی درۆزن.
ئه‌نگۆی
پیاو، بۆ وا
ته‌ڵه‌که‌باز
و دووروون! نه‌تزانی.
ئه‌م هاوینه
بێته‌وه، ته‌مه‌نم
ده‌بێته په‌نجای
خشت.
ئیرما،
هه‌رگیز قایل
نه‌بوو، له‌وه
دواش سه‌ردانی
ژووره‌که‌م
بکات! زۆر
ئاشکرا و بێ
په‌رده ده‌خاوت!
شه‌وێکی دی
پێمی گوت:
ـ
شه‌ش حه‌وت
ساڵانم ته‌واو
کردبوو،
براکه‌یشم
دوو ساڵێک له‌من
گچکه‌تر بوو.
دایکمان مرد و
باوکمان،
ژنێکی دیکه‌ی
دۆزییه‌وه و
ئێمه‌یان
خسته مه‌ڵبه‌ندی
بێکه‌سانه‌وه!
پرسیم:
دایکت، بۆ
مرد؟!
ئه‌و،
له ئاشێکی
دوور ده‌یهاڕی
ـ
که‌یوان، که‌سێک،
له‌و ماوه
درێژه‌دا، سه‌ردانی
نه‌کردین!!
گوتم:
ماقوولڕ نییه!!
له‌و چل و ئه‌وه‌نده
ساڵه‌دا!!
به
تووڕه‌یی،
قسه‌که‌می
بڕی.
ـ
له‌م ونیایه‌دا،
چی ماوه
ماقوولڕ بێت..
ها!! که‌یوان،
که سۆز نه‌بوو.
مه‌نتق ده‌مرێ،
تێگه‌یشتی،
هه‌ی سه‌رڕه‌ش.
بێده‌نگ
و له دڵمدا،
نه‌فره‌تم له
بێ به‌زه‌یی
هاته‌وه، ته‌نانه‌ت
له‌ناو
خێزاندا. ئه‌و،
هاته‌وه گۆ:
هه‌تا..
پێراره‌که،
خێر خوازێک هه‌واڵی
مه‌رگی
باوکمی
پێڕاگه‌یاندم!!
باشه که‌یوان،
بچوومایه بۆ
به‌شداری
کردن له مه‌راسیمی
ناشتنی یان
نا؟!
دامام،
بۆ وه‌ڵامێک،
ئایا له‌و رێ
و ڕه‌سمه‌دا
به‌شدار بێت
یان.. ئیرما،
به‌له‌ز،
گوتیه‌وه:
چووم.
ئه‌و
چه‌ندین ده‌ساڵه‌شی،
له وشه‌یه‌کدا
چه‌ند
پاتکرده‌وه
"وه‌یت، وه‌یت،
وه‌یت، Wait
!! ئه‌مجا ڕووی
له ئاوێنه‌ی
قه‌د دیواره‌که
کرد و فرمێسکی
سڕییه‌وه. ئه‌وجا
وه‌ک له‌گه‌لڕ
ئاوێنه‌که‌دا
بدوێ..
((من
ناگریم.. هه‌رگیز
نا.. نا.. من به‌هێزم،
خۆڕاگرم))
هاته‌وه لام.
به‌کزی هه‌ڵکورما،
منیش به‌شداری
ئه‌و مه‌لولییه‌ی
بووم، گوتی:
ـ
که‌یوان.. ده‌زانی..
بۆ نایه‌مه‌لات
و له‌گه‌ڵتدا
بخه‌وم؟
وه‌ڵامم
نه‌دایه‌وه
و به‌ڕوخسار
خۆم هه‌ڵخست
هه‌رگیز ده‌روه‌س
نیم..
ـ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی،
له‌و کاته
سیحری و ناسکه‌دا،
ده‌خازم..
مرۆیه‌ک.. به
زمانی خۆم
بچڕپێنێته
گوێم.. تۆم
خۆشده‌وێ!
تێگه‌یشتی..
هیوادارم له‌باره
ده‌روونییه‌که‌م
گه‌یشتبی.. به
زمانی زگماکم
نه‌ک
ئینگلیزی و..
به‌خۆم
گوت ((وه‌ره،
ئافره‌تێکی
تاک و ته‌نیا،
په‌ڕگر و که‌مدرامه‌ت،
چه‌ند
ئاوێزانی
زمانه‌که‌یه‌تی..
که‌چی ئێمه‌یش..))
هه‌فته‌یه‌کی
له‌وه پاش،
مۆبایلێکی به‌ده‌سته‌وه
بوو! پێش
پرسینی من،
گوتی:
ـ
کابرایه‌کم
تووش بووه،
چاک دیاره..
ئه‌م مۆبایله‌ی
دامێ..!
ـ
پیرۆزه، ئه‌ز
هێوریی تۆم ده‌وێ.
له‌م ئانه‌دا،
فرمێسک نوای
دیده‌می لێلڕ
کرد..
هه‌فته‌ی
دوایی، گشت
دانیشتووانی
ئاورینکۆی به‌جنێو
داشۆری!! ئه‌ز،
ده‌ستم له‌ملی
ناو.. به‌ره‌و
ماڵه‌که‌ی په‌له‌کێشم
کرد، به وشه
بزڕکێ پێمی
گوت:
ـ
کاری سێکسم له‌گه‌ڵدا
نه‌که‌ی..
دوایی براده‌ریمان
نامێنی.
دامپۆشی و.. به
ئاسپایی و بێ
سرته چوومه
ده‌ره‌وه،
که له‌یلام
ناسی ئه‌م
ئیرمایه‌م
پێناساند. له‌سه‌مادا
بووین گوتمه
له‌یلا ((ئه‌م
ئیرمایه‌ی،
که ئێوه لۆق
درێژی پێده‌ڵێن،
رۆحێکی به‌رز
و خاوێنی هه‌یه.
ڕاستگۆیه له‌گه‌لڕ
خۆی.. له‌یلا،
خه‌م و بیره‌وه‌ریی
تالڕ، وای ده‌ره‌فتارێنێ))..
ئه‌وجا بۆ
دڵنیاکردنی.
ـ
له‌یلا، بڕوا
بکه، هیچمان
له‌نێواندا
نه‌بووه. له‌سه‌ما
بووینه‌وه،
ئیرما له‌سه‌ر
مێزه‌که نه‌مابوو،
مۆسیقاکه،
خۆی نوێکرده‌وه،
به‌ساڵدا
چوویه‌ک، بۆ
له‌یلا
نوشتایه‌وه
و داوای دانسی
لێکرد. له‌یلاش،
ڕووی کرده
من.. ئه‌ز
قایلبوونم به‌سه‌ر
و بزه‌یه‌ک ده‌راند.
مامه‌وه خۆم
و خۆم و به ده‌رفه‌تم
زانی، که
سۆراخی ئیرما
بکه‌م. له
سووچی کن
بلیارده‌که‌دا،
پێ په‌تی و قژ
بژ، ده‌ڕژایه‌وه.
په‌لم گرت و
هه‌تا
توالێتی
ژنان..
مۆسیقاکه،
بێده‌نگ بوو.
پیاوه سه‌ر
چه‌رمووه‌که،
ده‌ستی له‌یلای
ماچ کرد و.. زه‌رده
خه‌نه‌یه‌کی
بۆم ده‌راند.
ـ
پیاوێکی چاکه.
له
ئاپارتمانه‌که‌ی
به‌رامبه‌رمه..
ئێوه‌ی قژ ڕه‌شی
خۆش ده‌وێ.
وابزانم هه‌واداری
سۆسیال
دیموکراته..
له‌سه‌ری
نه‌ڕۆیشتم. ده‌نا
ده‌مگوت
((سۆسیال و
مۆسیال
نایخوات.
مرۆڤه، به‌ڕاستی
مرۆڤ بێت نه‌ک
بنیاژه‌لڕ)).
له‌چوار
ڕێیانه‌که‌دا،
هه‌ڵوه‌سته‌که‌م
کرد. له
مێشکمدا بۆ
ڕسته‌یه‌ک گه‌ڕام،
که به له‌یلا
بڵێم ئه‌مشه‌و،
نۆره ماڵی
تۆیه‌و.. نایه‌م.
ئه‌وجا بۆ
بیانوویه‌ک
دامابووم.
ڕوانیمه
چاوه‌کانی له‌یلا
و ده‌مم کرده‌وه.
ـ
له‌یادم چوو
له‌یلا، ده‌بوایه
له قاوه‌خانه‌که‌دا،
بمگوتایه،
که‌وا
هاووڵاتیه‌کم
سه‌ردانیم ده‌کات،
به‌ڵکو شه‌ویش
له‌لام
بمێنێته‌وه،
چونکه..
چونکه..
بیانی،
خۆشباوه‌ڕن،
ئێمه‌ش بۆ هه‌نجه‌ت
دانامێنین. ده‌می
لێنام.
ـ
له‌پاش دووی
نیوه‌شه‌و؟!
گوتمه‌وه:
چونکه له
ژنه‌که‌ی
توراوه. ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێت
کلیله‌که‌م
داوه‌تێ و.. ده‌بێ
به‌ردۆکه‌یه‌ک
له په‌نجه‌ره‌ی
پشته‌وه
بگرم.. هه‌تا..
ده‌رکه‌م
لێواڵا کات..
له‌یلا:
باشه، ئه‌دی..
خۆی به
دیسکۆیه‌کدا
کردبێ.. ئه‌وسا
چی؟!
من:
ئه‌وسا.. دێم
بۆ لای تۆ. له‌یلا
گیان، بێزار و
خه‌مناکه،
بۆیه بڕوا
ناکه‌م بچێته
ئه‌و شوێنانه.
ئه‌و:
ده‌بێ.. گرفتی
چی‌یان هه‌بێت
له‌گه‌لڕ ژنه‌که‌یدا!؟
ئێمه‌ی
خاوه‌رنشین،
سه‌رمان ده‌خورێ
بۆ نه‌خشه
کێشان و درۆ و
پاسا و دان و
به‌ڵگه هه‌ڵبه‌ستن!
ـ
له‌یلا..
هۆکاری.. سه‌ره‌کی..
ئابوورییه.
له
کورتی بڕیمه‌وه.
نه‌مکاری باس
له‌و خێزانه
ناجۆرانه
بکه‌م، که له
هه‌نده‌راندا،
زوو ده‌ترازێن
و جۆره‌ها
کێشه‌ی ده‌روونی
بۆ منداڵه‌کانیانی
لێده‌که‌وێته‌وه.
بۆ سه‌رگرتنی
تان‌و پۆی نه‌خشه‌که‌م،
دووا ڕسته‌م
پێگۆت:
ـ
دووا جار، ده‌یتوێژینه‌وه،
هێی هێی.. له‌یلا..
ده‌ستم
بڵند کرد و
جیا بووینه‌وه،
هه‌تا ده هه‌نگاویش
به‌ده‌ست
ڕاوه‌شاندن
ڕێمان کرد.
کلیله‌که‌م،
به قه‌یتانی
ڕه‌ش، به
ملمه‌وه بوو.
ئه‌و نه‌خشه‌یه‌م
به درۆی سپی
دانا. گورج ده‌رکه‌ی
ده‌ره‌وه‌م
کرده‌وه، به‌سێ
نهۆمه‌که‌دا،
به شێنه‌یی
سه‌رکه‌وتم.
له داڵانه
خنجه‌که‌دا،
کاڵام گۆڕی.
کانتۆری جل و
ته‌خته‌ی
پێڵاوه‌کان،
ڕووبه‌ڕووی
ئاوده‌سته‌و
سناوه‌که
بوون، یه‌ک
ژووری نووستن
و ئاشپه‌زێک
(ناندین)ێکی
ئه‌وتۆ، که
جێگه‌ی مێزو
دوو کورسیی
لێده‌بۆوه.
باڵکۆنه‌که،
به‌ناو
باڵکۆن بوو!
پانییه‌که‌ی
هه‌نده بوو،
که دوو
گوڵدانم به‌هاوین
لێداده‌ناو..
به زستانیش
بۆتڵی بیره و
کۆکا و فانتا
و پیاز و په‌تاته..
که‌چی بۆم ده‌رکه‌وت،
پیاز و په‌تاته‌که،
مه‌ییون!
ناچار فڕێم
دان. درێژیی
باڵکۆنه‌که
به‌پانایی ده‌رگا
شورشبه‌نده‌که‌یه.
پاره‌که، به‌یارمه‌تیی
کاک عه‌لی و
زێوه‌ر سێلی
سه‌ته‌لایتمان،
به‌مه‌حه‌جه‌ره‌که‌وه
توند کرد، ئه‌مه،
هه‌موو عاله‌می
ماڵه‌که‌مه،
لێ له‌و ده‌ره‌تانه‌دا،
ته‌نیا
ناژیام، گه‌ر
پڕ به پێستی
وشه‌که هه‌ڵیسه‌نگێنم،
چونکی.. نیوه‌ڕوانێکی
به‌هار، له
په‌نجه‌ره
بچووکه‌که‌ی
ناشپه‌زخانه‌که‌وه،
میوانێکم هات.
په‌پووله‌یه‌کی
چکۆڵه و سپی!
ئه‌وجا، نه‌مزانی
به‌خۆی
هاتبوو یان
با، هێنابووی.
ئیتر، له‌وه‌لا،
بووینه
هاوده‌م و هاو
ژوور و هاوخه‌م.
چه‌ند ڕۆژێک،
خه‌ریکی
نووسین و
ویچناندن
بووم، په‌پووله‌که‌م
له‌یاد کرد.
له‌نکاو، بۆی
ده‌گه‌ڕام.
هالێره و ها
له‌وێ. ده‌مدۆزییه‌وه،
به تایبه‌تی
شه‌وانه له
خوڵگه‌ی
گڵۆپه‌که‌دا،
ده‌سووڕایه‌وه
و گورج گڵۆپه‌که‌م
ده‌کوژانده‌وه
نه‌بادا خۆی
هه‌ڵکڕوزێنێ.
بڕوانه‌سووتنم،
وه‌ره، بڕوا
بکه، من نه‌مام.
په‌روانه‌م،
ئیتر نیمه په‌روا،
که من نه‌مام.
ڕۆژگارێکم
له‌گه‌ڵدا
گوزه‌راند. شه‌وان،
له‌به‌ر
تریفه‌ی
مانگه شه‌ودا،
ده‌مدی، که
به‌مینای په‌نجه‌ره
یان شوشه‌به‌ندی
ده‌رگاکه‌وه
نووساوه. پێم
ده‌گوت:
((نیازی ده‌ره‌وه‌ت
هه‌یه! سه‌رفرازیت
گه‌ره‌که!))
ئه‌وجا، به‌نه‌رمی
پێم ده‌گوته‌وه:
((گه‌وجه.. ئه‌گه‌ر
ئازادت بکه‌م،
وه‌کو سه‌رخۆشانی
نیوه شه‌وان
ره‌ق ده‌بێیه‌وه
یان ده‌بیته
پارووی ئه‌و
شه‌مشه‌مه
کوێرانه)).
چه‌ند
ڕۆژێکی به‌سه‌ردا
چوو، چاوم
گێڕا، په‌پووله‌ی
هاوڕێم نییه!!
((ده‌بێ
له قسه‌کانم
زویر بوو بێت
و.. هه‌لی
کردنه‌وه‌ی
ده‌رکه و په‌نجه‌ره‌کانی
قۆزتبێته‌وه‌و..
وه‌کی من ملی
له ده‌ره‌وه
نابێت!)) ماینه‌وه
پیرقه‌ل و
برازاکه‌ی،
قه‌ڵه‌م و ڕه‌نگ
و که‌یوان.
دانیشتم به‌دیار
یاداشتنامه‌که‌مدا.
بیره‌یه‌کی
((کاره‌و))م به‌دووسێ
بین فت کرد. مه‌حوی،
ناخی هه‌ژاندمه‌وه.
به‌نوری
باده، که‌شفی
زوڵمه‌تی ته‌قوا
نه‌که‌م.. چی
بکه‌م؟!
به‌شه‌معێکی
وه‌ها، چاری
شه‌وێکی وا نه‌که‌م..
چی بکه‌م؟!
هه‌وه‌سی
نووسینم که‌وته
سه‌ر، له
کاتی وادا، له
ده‌ور و به‌ر
نامێنم و خۆم
له که‌شێکی
سۆفییانه ده‌بینم.
بۆ ده‌مه‌زه‌رد
کردنی
پێنووسه‌که‌م
یه‌کدو و دێڕی
کۆنم خوێنده‌وه.
(بۆ
بیانوو، ئه‌وه‌م
به له‌یلا
گوت. ده‌نا.. سه‌ردانی
کێ و تۆرانی
چی! هۆکاره
ئابوورییه‌که،
سه‌ره‌کییه
له پالڕ نه‌بوونی
ئازادیی مافی
هه‌ڵبژاردنی
هاوسه‌ر له
هه‌ڵه‌وه‌شانه‌وه‌ی
خانه‌واده‌کانی
ئێره. بریا..
ژنانیش به‌خۆیان
ده‌چوونه
خوازبێنیی
پیاوان. به‌ر
له‌وه‌ی شه‌ڕی
سیسته‌م و
کۆمه‌ڵگه
بکه‌ین به‌نیازی
گۆڕینی، پێشه‌کی
ده‌بی به‌چاوی
زانستانه،
کۆمه‌لڕ و
سیسته‌مه‌که
هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه..
شی بکه‌ینه‌وه،
بێ ئه‌مه‌ش
دژواره. شتی
نۆژه‌ن چوزره
ده‌رکا). بۆ
پشوودانێک،
بای باڵی
خۆمدا و
نووسیم. (به‌لامه‌وه،
ئه‌مه
قۆناخی ده‌سپێکه
بۆ لابردنی نه‌ریته
ژه‌نگرتووه‌کان).
به‌خۆم
گوت: که‌یوان،
نتم و بێده‌نگی،
تێڕامانه،
نوێژ دابه‌ستنه
له په‌رستگه‌ی
جوانیدا. ئه‌ز
تایبه‌تمه‌ندیی
خۆم ده
ئافرێنم.. ده‌پارێزم..
هه‌ستم به
برسێتی کرد.
له کانتۆری
سه‌ر سنکه‌که‌وه،
پاکه‌تی نه‌سته‌له‌و
دووسی قل
مێوژو بسته‌م
ده‌رهاورد و
جویم.. چاوم
نوقاند و
کردمه‌وه.
پێنووسه‌که‌م
گرته ده‌ست.
(ڕیخۆڵه
و گه‌ده‌ی به‌تالڕ،
واتای برسێتی
ده‌زانن.
ئافریده‌کار،
هه‌میشه شۆخ
و لاوه. رۆحی
داهێنان، پیر
نابێت و..
نابێت.. ده‌بێ
ڕووانین و
خوێندنه‌وه‌یه‌کی
نۆژه‌نمان هه‌بێت
بۆ.. ژینه‌وه‌ری،
بۆ سه‌ربه‌ستیی
ژن و.. بۆ مه‌رگ
و.. هتد.
سپارتاکۆس،
هه‌نگاوی سه‌ره‌تای
نا، بابکی
خوڕڕه‌میش،
ئاڵای
تێکشانی
زنجیر و کۆتی
بێدادی و چه‌وسانه‌وه‌ی،
هه‌ڵکرد).
بیرم
بۆ قه‌ڵاتی
گاورباخی چوو.
به‌خۆم گوت:
وه‌ره، مه‌نزڵگه‌ی
سێ پێغه‌مبه‌ر
کاول بکرێ!
دانیالی کوڕی
یه‌عقوب..
ئیسحاقی برای
یوسف و.. حونه‌ین!!
ماندی بووم.
یاداشتنامه‌که‌م
داخست. چوومه
ژووری نوستن.
له‌ژێر ته‌له‌فزیۆنه‌که‌وه،
فایلی نیگاره‌کانم
ده‌رهێنا.
ئاڵامه
پێداچوونه‌وه‌یان،
ئاخر من به
خوێندنه‌وه
و پێداچوونه‌وه‌یاندا،
خه‌نجه‌ری ده‌بانه‌که‌م
زاخا و ده‌بێته‌وه.
که‌ڤاڵی
میتالۆژیای
کورده‌واریم
له‌مه‌ڕ
هاتنه‌کایه‌ی
ئه‌م گه‌ردوونه‌یه.
زه‌وی له‌سه‌ر
قۆچی گایه..
گا، له‌سه‌ر
پشتی ماسی و..
ماسیش له ده‌ریایه!!
ماسییه‌که‌م
کردۆته نه‌هه‌نگ
و.. لمۆزی له
رۆخی زه‌ریایه،
دوپشکێک، که‌ڵبه‌ی
هه‌ردوو ده‌ستی
له‌که‌پووی
نه‌هه‌نگه‌که
گیر کردووه.
حه‌وت نهۆمی
ئاسمان و حه‌وت
نهۆمی ده‌ریا!
له‌ولاوه‌ش،
دوو به‌رانی ره‌ش
و سپی، شه‌ڕه
قۆچیانه بۆ
هێمای شه‌وو
ڕۆژ.. له گه‌ڤاڵێکی
دیکه‌دا،
تاوس مه‌له‌کی
ئێزدایه‌تی،
بۆته فینکسی
"Phinix " له‌شی
مار و سه‌ری
تاوس، به‌جۆرێک،
ماره‌که‌م هه‌ڵسووڕاندووه،
که وشه‌ی
(الله) بنوێنێ
و.. له دیواره
سه‌وزه
باگڕاونده‌که‌ش،
به‌خشته سووره‌کان
نووسراوه (سه‌تان
SATAN).
ڕه‌نگه‌کان،
هێوری و
ئاسووده‌گی
به‌رۆحم ده‌ده‌ن.
ئاره‌زووی
نوستن ده‌که‌م..
پێڵووه شه‌که‌ته‌کانم
داخست. ئای چ
خه‌ونێکی په‌ڵکه
زێڕینه‌م دیت!
ئاخر.. مرۆڤ به‌خه‌ونه‌وه ده‌توانێ
تاڵاوی غوربه‌ت
بنۆشێ و.. نه‌به‌زێ.
خه‌ون نه‌بوو،
زیندگی ده‌بێته
بێروون و
بیابان.
بێروون و
بیابان. ئه‌مه
گوته‌ی هیچ غه‌یبگۆو
عه‌ڕڕافێک
نییه، گوته‌ی
به‌نده‌ی ئه‌وینداره.
چێشته‌نگاوێکی
دره‌نگ، تێر
خه‌و بووم و..
لاپه‌ڕه‌یه‌کی
نوێم هه‌ڵدایه‌وه.
(خه‌و..
خه‌ون.. زینده
خه‌ون، زینده
خه‌وی ڕۆژانه،
مانه‌ندی خه‌ونی
شه‌وانه‌یه،
که زنجیری ئه‌وساو..
ئێستا‌و..
داهاتووه زه‌مه‌نییه‌کان
ده‌به‌زێنێ
و.. ژێروبان،
چه‌پوارست،
ده‌رو ناوه‌وه‌ی
جێگه‌ییه‌کان،
ناتوانن له
چێوه‌ی بگرن.
زینده خه‌ون، هۆشمه‌ندیی
هه‌ست و نه‌سته‌کانی
عه‌قڵه ڕه‌مه‌کی
و.. غه‌ریزه‌کانمانه).
نامۆم.
ته‌نیام. په‌ڕگرم.
خه‌مۆکی و به‌فر
و تاریکی، به‌هه‌ر
شه‌شیان له
تایه‌کی ته‌رازووداو..
سه‌ربه‌ستیم
له تاکه‌یه‌که‌ی
دی‌دا. سه‌ربه‌ستی
وشه‌و ڕه‌نگم،
زاینده‌و به‌روبوومی
زینده خه‌ونه‌کانمه.
نیگام گرته
کاتژمێره
لۆنجیینه‌که‌ی
مه‌چه‌کم، که
سامان پێشکه‌شی
کردبووم له
یادی شه‌ست
ساڵانه‌مدا،
دووی پاش نیوه‌ڕۆ
بوو. سه‌رم هه‌ڵبڕی
و سه‌رنجم که‌وته
سه‌ر
پۆرترێته
ئاوییه‌که‌ی
"گرفتار"
کاکه‌یی. که
له سه‌ردانی
دووه‌ممدا،
کێشابووی. له
دامێنی قه‌ڵاتی
هه‌ولێردا
((ئیبنولمسته‌وفی))
ئاگای له‌شار
نه‌مابوو،
مژووڵی کتێبه‌که‌ی
بوو. گرفتار،
به وێنه‌گره
گه‌ڕۆکه‌که‌ی
گوت:
ـ
به‌بێ فلاش،
وێنه‌ی ئه‌م
کاڵه
(باپیر)ـه
بگره.
ـ
بۆ؟
ـ
ده‌مه‌وێ،
ڕووناکیی
رۆژ، له
ڕوویدا بدینم
نه‌ک تیشکی
فلاش..
له‌سه‌رخۆ،
وه‌ڵامی وێنه‌گره
ڕوو مۆنه‌که‌ی
دایه‌وه.
ـ
فه‌رموو..
لۆخۆت.. بیگره.
کامێرا
یاشیکاکه‌و
فلاشه‌که‌ی
دایه ده‌ستی
گرفتار، ئه‌ویش
فلاشه‌که‌ی
لابرد و
پۆزێکی
گونجاوی
ڕوخساری هه‌ڵبژاردم
و.. چرک.. بۆ یه‌ده‌ک
دوو وێنه‌ی
گرتم.
له‌ماڵیاندا،
چاوم به‌کاریکاتێره‌کانی
ده‌خشاند و ئه‌ویش،
خه‌ریکی چرچ و
لۆچی ده‌موچاوو
چاویلکه‌که‌م
بوو،
بۆرترێکه‌ی "Portrait " ئه‌فراند.
سه‌رنجم له
کاتژمێره‌که‌مداو
ته‌نیا یه‌ک
سه‌عاتی
بردبوو. ئه‌و
زیاتر به
کاریکاتێریست
ده‌ناسرێ له‌وه‌ی
به‌شێوه‌کار،
چونکه دووسێ
پێشانگه‌و
نامیلکه‌یه‌کی
له‌و باره‌وه
ئه‌نجام داوه،
که‌چی له‌ئاست
نیگاره
ئاسایی و
پۆرترێته‌کانی
زۆر که‌مته‌رخه‌مه
و ئه‌وه‌شم چه‌ند
جارێک
پێگوتووه.
بۆ؟ نازانم ئه‌ڵبه‌ته،
خۆی دۆخ و
زروفی خۆی
چاکتر ده‌زانی..
ده‌ریا.. چۆن
ناتوانێ له‌که‌ناری
خۆی یاخی بێت،
ئاوهاش هونه‌رکاران،
بێ ئه‌فراندن،
هه‌ڵناکه‌ن.
ئه‌ڵهاو
شێتییه
پیرۆز‌و خووه
موفه‌ڕکه‌که،
براله‌ی
بوونه‌وه‌رییانه.
ئه‌وان، به
پێوانه و سه‌نگی
باو و ئاسایی،
ناکێشرێن و..
ناپێورێن. ئه‌وان..
ئه‌وان و له‌گه‌لڕ
کاروانی ده‌منووقاوی
چاو به‌ستراو
و
گوێئاخێندراودا،
ڕێناکه‌ن.
کارمه‌ندی مه‌له‌وانی
دژه ته‌وژه‌م
و شه‌پۆلن. ئه‌م
دۆخه‌م له که‌ڤاڵێکدا
به‌رجه‌سته
کردووه. حه‌شاماتێکی
سڕ‌و به‌نجکراو،
به‌ره‌و که‌ڵبه‌ی
ئه‌ژدیهایه‌کی
ئه‌فسانه‌ییدا
ده‌چن که به‌لوولپێچی
خۆی، ئاسمانی
که‌ڤاڵه‌که‌ی
گرتووه.
دروشمی جۆراو
جۆریان هه‌ڵگرتووه،
به ده‌ست و
له‌پشت
پۆشاکه‌کانیاندا..
ته‌نیا تاکه
که‌سێک، ڕووی
له بینه‌ره،
ده‌نا هه‌موو پشت
مل و کاسه‌ی
ده‌به‌نگیان
ده‌بیندرێ. ئه‌و
تاکه سه‌ره
هۆشمه‌نده‌و
وریایه،
نیشانه‌ی سه‌رسووڕمان
و پرسه‌کی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
ساوا‌و
کۆرپه‌ڵه‌ی
ئێمه، که له
یۆڵداش و
ئاوله‌مه‌ی
دایکیان جیا
ده‌کرێته‌وه
ده‌گری.. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی،
چاوی ده‌پشکوێ
و.. پۆستاڵی یاساولڕ
و ئۆردییان،
کڵاشینکۆف و
دۆشکه، سه‌رباز
و سونگی ده‌بینی.
په‌رده‌ی
گوێیشی به
ڕێژنه‌و ته‌قینه‌وه‌و
گرمه ده‌زرنگێته‌وه.
ئه‌مه، له‌بارترین
دۆزی له
دایکبوونی ئه‌وه،
ئه‌گه‌ر له
به‌ندیخانه‌دا
چاوی هه‌ڵنه‌هێنا.
گه‌ر له
منداڵانی
دایکییه‌وه،
پێکه‌وه ڕا
نه‌هاوێژرانه
حه‌وزی
تیزابه‌وه‌و..
بۆ ماوه‌ی
چروو
تکێشانێکی
"دراکۆڵا"که‌ی
به‌غدا، به
پازده ده‌قیقه،
ته‌نیا
ئێسکوپروسک و
قژه سه‌ریان
بمێنێته‌وه‌یان
چاویان هه‌ڵکۆڵی
و جگه‌ره‌یان
به چاوو
گونیه‌وه
کووژانده‌وه‌وای..
که‌ی.. وشه‌ی
کۆڵه‌وار و..
وێنه‌و..
چوواندن، ده‌گه‌نه
ئاستی ئه‌ژنۆی
ئه‌وه‌ی ڕوو
ده‌دات! له‌زێدی
باب‌و
باپیرانمدا،
له‌و باوه
گوڕ گوڕه‌دا،
نیگاری
"زام"م
کێشابوو. له‌جیاتی
جانفاس،
گونیه‌ی داخ
سوورم به‌کاربردبوو.
پشتی مه‌رۆیه‌کی
پێکراو ده‌بیندرا،
که گولله به‌سنگییه‌وه
نرابوو، له
پشته‌وه، ببووه
شه‌به‌قه
گوڵێکی ئالڕ..
به‌وه‌شه‌وه
نه‌وه‌ستام.
له شێوه‌ی
داخکردن، جێ
زامه‌که‌م،
به ئاگری جگه‌ره
سووتاند بوو..
له‌و کونی
زامی کوشنده‌یه‌وه،
نێشی زامه‌که‌م
چه‌شت. ڕه‌نگی
ئاڵی خوێنه‌که‌و
ڕه‌شایی و
بۆریی داوه
سووتاوه‌کان،
هاو ئاهه‌نگێیه‌کی
خه‌مناکی به‌چاو
ده‌دا. هه‌ر
نه‌بێ له‌چاوی
مندا.
* * *
ئه‌و
ئێواره‌یه،
ده‌بوایه سه‌ر
له کامپی په‌نابه‌ران
بده‌م و له‌لای
"ئه‌لیخاندرۆ"ی
پیرۆییدا، ته‌لیفۆنی
قاچاخ بۆ ماڵه‌وه
بکه‌م. ژنه‌که‌ی
ڕووسی بوو،
چوار
منداڵیان له‌و
کامپه‌دا
ببوو، ئه‌وسا
بڕیاری په‌ناهه‌ندییان
پێدرا. سه‌رم
له براده‌رێک
دا‌و چایه‌م له‌لای
خوارده‌وه.
له‌ماڵه‌وه
قاوه‌م
کردبوو.
یاداشتنامه‌که‌م
کرده‌وه وه‌کو
ئه‌و
میرزایانه‌ی،
فالڕ ده‌گرن و
به‌خت ده‌خوێننه‌وه.
(تۆبزاوه.. هه‌ی
تانه‌ی شه‌رمه‌زاری
و مۆری نه‌فره‌ت
به ته‌وێڵه‌وه.
شه‌پۆل شه‌پۆل،
ئه‌نفالکراوانیان،
له هۆڵه
کۆنکریته‌کانتدا
په‌ستاو
زۆریش، له‌به‌رباراندا.
سی هۆلڕ و هه‌ریه‌که‌ی
سێ سه‌د
گیانداریان
لێ‌بوو. کێبلڕ
داری ده‌ستیان
بوو. زارۆکه
و ریش چه‌رموو
ژنی دایک و
کچیان
لێکدابڕین!!
جوون جوون به
"زیل" و
"ئیڤا"ی سه‌ربازی
به‌ره‌و به‌ندیخانه‌کانی
(ئه‌لسه‌لامیه)
و دوبز و
تکریت و چۆل
ساراکانی سه‌فوان
و نوگره‌و
سماوه بردن!!).
له‌م
تۆبزاوه
نگریسه‌دا،
ته‌نیا یه‌ک
شه‌و مامه‌وه،
که بۆ مه‌شقی
"الجیش
الشعبی"
ڕاوکرابووم.
بۆ شه‌وی
داهاتوو، له‌ژێر
سیمبه‌نده‌کانه‌وه
بۆی ده‌رباز
بووم. ئه‌وان،
ژماره‌یان مه‌به‌ست
بوو. وه‌کو
هاوڕێیه‌که‌م
گوتی: یه‌کدوو
ڕۆژ ناوتیان
خوێنده‌وه،
که نه‌بووی،
کڵۆڵێکی
دییان خسته
لیسته‌که‌مانه‌وه‌و
پاشان ڕه‌وانه‌ی
ڕه‌بیه‌کانی
"سه‌ربه‌شاخ"
کراین. به‌چاوی
خۆم دیتم
مامۆستایه‌کی
سه‌رماش و
برنج له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به
ده‌نگی به‌رز
"نعم"ی گوت،
هه‌رزه‌کاره
ڕه‌شتاڵه مه‌شقپێده‌ره‌که،
ئه‌و
مامۆستایه‌ی،
به‌سنگی
ڕووته‌وه،
سکه ڕۆ پێ‌کرد
و له‌سه‌ر چه‌وو
دڕک و ورده
شوشه‌کاندا.
ئه‌وه کفری
کفر ئه‌حمه‌د
بوو، چ جای ته‌وسکردن!
بڕیاری خۆم
دا‌و بۆی ده‌رچووم.
گه‌یشتمه
جاده گشتییه‌که‌و
ده‌ستم له پیکابێک
به‌رز کرده‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
شۆفێره‌که
عاره‌ب بوو،
که زانیی له‌و
مه‌شقگه‌یه
هه‌ڵاتووم،
مه‌ردانه هه‌تا
پردی ته‌ک
باڵه‌خانه‌ی
"قازی"ی بردم.
ئاوی به‌ستی
خاسه‌و قه‌ڵاو
گه‌ڕه‌کی
ئیمام قاسمم
لێوه
دیاربوون. به‌خۆم
گوت. ئاله‌م
جێیه‌دا،
کاولاشه‌که‌ی
"کۆشکلی"
مابوو، که له‌گه‌لڕ
مامۆستا مه‌حمود
عوبه‌یدی و
لیۆنی ئه‌رمه‌نی،
نیگاریمان
کێشا. ئه‌مێستا
کۆشکه‌که‌ی
قازی‌یان
کردۆته،
پۆلیسخانه‌ی
هاتوچۆ. به‌ته‌ک
ئاوه‌رۆی
کاولاشه‌که‌دا،
بڕێ بنچکه
ژاڵه‌ی سپی هه‌بوون.
من بۆ مالڕ و
ئه‌وان بۆ سه‌ربه‌شاخ
گوایه بیره
نه‌وته‌کان
پاس ده‌که‌ن!!
له‌م شاره‌دا،
هادیی سه‌ربه‌شاخ
و کوڕانی دوور
خرابوونه‌وه،
پێشتریش، که
له ناوه‌ندی
بووم، بیستم
له‌و
قوتابخانه‌یه‌ی
"هۆراس خه‌ددوریی"
جوو بۆ منداڵه
جووله‌که‌ی
دروست
کردبوو، له‌وێ
بیستم، که
بارزانییه‌کانی
سه‌ر به‌شێخ
ئه‌حمه‌د، له‌و
دوو
قوتابخانه‌یه‌دا
بوونه. هه‌روه‌ها
"حه‌مه ره‌شید
خانی بانه"ش
له پشت مزگه‌وتی
"نائب"ی
نزیکی ماڵمان
ده‌سبه‌سه‌ر
بوو. کوڕه‌کانی
نوری باوێل
ئاغا و ئه‌نوه‌ر
به‌گی میری
بێتواته‌ش،
هه‌ر ئه‌م که‌ونه
که‌رکووکه
په‌نایانی
دابوون.
ده‌ستم
بۆ کۆنترۆڵی
تیڤییه‌که
برد. له نیوه‌ی
فیلمی
"تیتانیک"دا
بوو. هه‌ر چه‌ند
دیتبووم، لێ
په‌رژامه
ورده‌کاری و
ته‌کنیکی
فیلمه‌که.
چوومه چه‌قی
کاره‌ساته‌که‌وه.
به تایبه‌ت،
که ژنه پیره‌که
ته‌مه‌نی
شۆخیی وه‌بیر
هات و ملوانکه
نقیم شینه‌که‌ی
هه‌ڵدایه زه‌ریاکه‌وه.
وامزانی منی
هه‌ڵدایه
ناو که‌فچڕی
شه‌پۆله‌کان
و ژێراو ژێر
نقووم ده‌بم.
له ده‌رچوونی
ناوی ئه‌کته‌ر
و ده‌رهێنه‌ر
و کارمه‌نداندا،
هاتمه‌وه
خۆم، چوومه
به‌ر په‌نجه‌ره‌که،
به‌فره‌که
له‌به‌ر
تریفه‌ی
مانگه‌که‌دا،
دیمه‌نێکی خه‌یاڵئامێز
بوو، به شه‌وانی
چیرۆکه‌کانی
"ئیدگار
ئالان پۆ" ده‌چوو.
هه‌ستم به‌ته‌بایی
و ئینسجامی
رۆحم کرد.
خۆزگه، په‌پووله‌که
زیندوو بایه‌و
شادمانییه‌که‌م
له‌کن
بدرکاندبایه..
* * *
(7)
(به‌ناوی
خواوه‌ندی
میهره‌بان و
دڵۆڤانه‌وه
(یسئلونک
عن الڕنفال قل
الڕنفال لله
والرسول فاتقوا
الله وڕێلحوا
ژات بینکم
وڕگیعوا الله
ورسوله إن
کنتم مۆمنین).
پاش
ڕاگوێزان و..
عاره‌باندن
و.. ره‌گه‌ز و
ناو‌و گه‌ڕه‌ک
و خوێندگه
گۆڕین، هه‌شت
ئه‌نفالیان
به‌سه‌رماندا
سه‌پاند.
کردیانه
ڕۆژی شه‌یپوور
و حه‌شر و
قیامه‌ت! چه‌ند
بڕیارێکی سه‌ربازیی
پاکتاوی ڕه‌گه‌زی،
به‌نهێنی ده‌رکرا
له‌مه‌ڕ
خاپوور کردن و
جینۆساید و
دینامێت ته‌قاندنه‌وه‌و
ئاگر باران له‌سه‌ر
زه‌وی ئه‌نجام
دران. شارانی
لێده‌رچێ،
کوردستان
کرایه ناوچه‌ی
قه‌ده‌غه‌کراو.
بڕیاری
ژمار 3650/ 28
ڕۆژ:
3/ 6/ 1978
بۆ:
عه‌لی حه‌سه‌ن
مه‌جید.
هێزه‌کانتان
ده‌سه‌ڵاتی
یاسایی هه‌یه،
هه‌ر که‌سێک
یان ئاژه‌ڵێک،
له‌و ناوچه
قه‌ده‌غه‌کراوانه‌دا
هه‌ن، ده‌کوژرێن.
ئه‌وانه‌ی له
گونده‌کان ده‌سگیر
ده‌کرێن یان
خۆیان به‌ده‌سته‌وه
ده‌ده‌ن، ده‌زگاکانی
ئه‌من،
لێکۆڵینه‌وه‌ی
سێ ڕۆژییان له‌گه‌لڕ
ده‌کاو..
ئیعدام ده‌کرێن،
له‌کاتی
پێویستدا ته‌نیا
(ده) ڕۆژ گلده‌درێنه‌وه،
زانیاری به‌سوودیان
لێوه‌رده‌گیرێ.
ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان
له‌نێوان 15 ـ 70
ساڵیدایه،
له‌ناو ده‌برێن).
له
به‌هاری هه‌شتاو
هه‌شتی گه‌رمه‌سێردا،
به‌لۆریی زیل
و ئیڤا و له‌ش
له‌سه‌ر له‌ش
ڕه‌وانه‌ی
تۆبزاوای نه‌فره‌تی
کران. پاره‌و
خشلڕ و سه‌عات
و پۆشاک و ده‌رپێیان
داماڵین!
تف
و دژوێن و قه‌مچی
و کێبلڕ تێسره‌واندن،
هه‌ڵله‌رزینی
به‌رسه‌رماو
با، پشت
داخکردنی بێ
به‌زه‌یی، که‌له‌پچه‌و
چاو به‌ستنه‌وه،
ژماره له‌مه‌چه‌کدان،
شه‌قازلله‌ی
مزر، قه‌ره‌په‌ستانی
و کرووزانه‌وه،
برسێتی و
تێنووتی، ده‌ستڕێژی
ناوچاڵان و به
شۆفه‌لڕ
شاردنه‌وه،
زینده به‌چالڕ
و گۆره‌وشاردن.
ئه‌وانه‌م وه‌کو
سه‌ره‌قه‌ڵه‌م
له‌سه‌ر
پارچه کاغه‌زدا
تۆمار
کردبوون بۆ
ڕۆژی خۆی. ئه‌وه‌تانێ،
ئه‌و ڕۆژه‌یه،
که ده‌مکاری
به‌کامی دلڕ و
بێ سانسۆر،
بینووسم.
گورووی ناخه‌هه‌ڵته‌کاوو
هه‌گبه‌ی پڕ
له‌ژان و ده‌رده‌سه‌ری
بۆ توخم و نه‌وه‌ی
داهاتوو
بیپارێزم. که‌یوان،
ئه‌وه گه‌زو
ئه‌ویش جا‌و.
به‌خۆم گوت،
له‌نوواوه
ده‌چمه ناو
ئه‌نفالی
سێیه‌م و
چواره‌مه‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
گه‌رمیانیم و
به‌ڵه‌د و هه‌م
کادری (سیاسی،
جووتیاران،
کۆمه‌ڵایه‌تی)
شۆڕشی ئه‌یلوول
بووم. له هه‌ردوو
دیوی ڕێگه‌ی
که‌رکووک و
سلێمانییه‌وه
بۆ ڕاست و چه‌پ،
له‌زێی
بچووکه‌وه
بۆ "ئاوه
سپی" و رۆخی
"سیروان". له‌خاڵخاڵانه‌وه
بۆ بیره نه‌وته‌کانی
زێده
داگیرکراوه‌که‌م.
له قۆپی قه‌ره‌داخیشه‌وه
بۆ خانه‌کان و
مه‌سۆییه‌کان.
پاشان بۆ
دوازده
ئیمام و کفری
و دوزخورماتو.
ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌م
وه‌کو ناو له‌پی
ده‌ستم شاره‌زام.
گۆپته‌په،
بووه قۆچی
قوربانی و له‌گه‌لڕ
زه‌ویدا ته‌خت
کرا. بیرمه،
پاش ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ش،
درایه به‌ر
چه‌کی
کیمیاوی. ئه‌وی
کوژرا کوژرا.
ئه‌وه‌ی
بریندار بوو
مه‌گه‌ر (تاک
و ته‌را) چاکه‌وه
بوون یان شێت
ده‌بوون و ده‌که‌وتنه
کێوان، یان
زۆرینه‌یان
پاڵکێش کرانه
ناو خه‌ره‌ندی
ئه‌نفاله‌وه.
واگڕم تێبه‌ر
بوو، هه‌ڵده‌ستم
و په‌رداخێ
(جامێ) ئاوی
سارد هه‌ڵده‌قوڕێنم.
ئه‌وه‌تانێ،
مانگ و ساڵه‌که‌م
له‌یاده، هه‌ر
چه‌نده، له‌کاتی
خۆیدا، ته‌نانه‌ت
ڕۆژ و سه‌عاتیشم،
له په‌ڕاوه‌که‌ی
باخه‌ڵمدا
تۆمار
کردبوون، وه‌لێ
رۆژگاری سه‌خت
و تالڕ و
جێگۆرکێ له‌بیری
بردم. ئه‌و په‌لاماردانه
سوپاییه، ئه‌و
شه‌به‌یخوونی
کولله ره‌شه
بێروونییه
چۆن له‌یادی
من و خه‌ڵک و
جیهان کاڵده‌بێته‌وه!!
ئه‌ز، کوڕی ده‌ڤه‌ره‌که
بووم. له زۆربه‌ی
کانی و جۆگه‌و
ئاویم
خواردبۆوه.
ته‌نانه‌ت،
گه‌ڕواو
ترشاویشم
تامکردبوون..
به‌رد و ڕێچکه‌و
ڕه‌وه‌ز و
تووله رێی
نسارو به‌رانه
کێوییه‌کان
به‌هه‌نگاوم
ئاشنا بوون.
هه‌نووکه ئه‌و
خاشاک و
پانتاییه گه‌رمیانه،
بۆته خه‌ریته‌ی
پێش دیده‌م،
که به‌ده‌رگای
که‌نتۆره‌که‌مه‌وه،
هه‌ڵمواسیوه.
ئه‌و دڕاندنه،
له‌گشت قۆڵه‌کانه‌وه،
هه‌تا چاو هه‌ته‌ر
ده‌کا، له‌چه‌شنی
هێرشی له‌شکره‌ڕه‌مه‌کییه‌که‌ی
هۆلاکۆ و
هورژمی
ڤیکنگه‌کان،
پرتا و پرتاو،
به‌هاژه‌ی ره‌شه‌با
ته‌کانیان ده‌دا،
کاتێک
دڵنیابوون،
زینده‌ور و په‌ڕه‌نده‌و
خشۆک نه‌ماوه
به‌ر
شاڵاویان نه‌که‌وتبێ،
ئه‌وجا،
کانییه‌کانیان
چیمه‌نتۆ رێژ
کرد، دار
گوێزیان کرده
مه‌شخه‌لڕ و
قه‌ره‌برووت!!
گازی خه‌رده‌ل
و سیانید و
گوژانک و.. ئه‌وانه‌ی
دی، ده‌که‌مه
چاوگ و تیراژی
ئه‌م تۆماره
ڕاسته‌قینه‌یه‌م.
له‌قه‌ره
هه‌نجیره‌وه
بۆ شوانی سه‌رخاسه.
له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه
بۆ په‌ڵکه‌ره‌ش.
له‌ته‌کیه‌ی
بازیانه‌وه
بۆ چیا سه‌وزه.
له‌شوانه‌وه
بۆ عه‌لی به‌یان
و خله گه‌ڕو
کڵاو قوت
ومامڕه‌ش و
شیوه‌سوور. له
بانمه‌قانه‌وه
بۆ چیمه‌نه‌کان
و سه‌یدان و
تلیان و
گوڵمکه‌وه‌و
ده‌لۆو
تۆمار.. له
شیوه‌سووری
ئۆمه‌رمه‌ندانه‌وه
بۆ ئیلنجاخ و
دێڕه‌شه‌و په‌لکانه
و ده‌رماناوو..
ده‌م زێ. له‌ته‌قته‌وه
بۆ ئومه‌رگومه‌ت
و سێگردکان و.
قه‌مبه‌ر و
سارتک سه‌رم
گێژ ده‌خوات
له‌و ناوانه!
وه‌لێ هه‌ر ده‌بێ
تۆماریان بکه‌م.
ئا.. له
سووچێکی تره‌وه،
به‌ره‌و
تورکمانباخ و
دووشیوان و
کارێزه و
ناسر و میسر و
هه‌ردوو
مۆرخوارده.
له‌خاڵخاڵانیشه‌وه
بۆ
دارئیختیار و
گه‌نداغاج و
قه‌سرۆک و که‌په‌نک
و قه‌ره‌ناو.
له پرده‌که‌ی
ته‌قته‌قه‌وه‌یش
بۆ قوزڵوو
حاجی قه‌ڵا و
تاڵه‌بان و ده‌شتی
کۆیه. له
ئاغجه‌له‌ره‌وه
بۆ گوپته‌په‌و
قه‌ڵاسێوکه
و سوورقاوشان.
له ته‌وه‌که‌ڵه‌وه
بۆ ته‌کباسان.
له گۆپاڵه‌وه
بۆ ئاغجه‌له‌ر
و گه‌وره‌دێ و
چه‌می ڕێزان و
باڤڵه‌که.
ئا.. له‌چه‌می
ڕێزانه‌وه،
پێشمه‌رگه
شۆڕبوونه‌وه
به‌ره‌و بنکه‌کانی
حوشترمل و سه‌یدان
و چنگنی ناوچه‌ی
جه‌باری و زه‌نگنه
و پاشان ناوی
شه‌هیدانیان
لێنان. له‌گه‌وره
دێوه بۆ دێگه‌ڵه
و به‌ستی شه‌رغه‌و
ئاومالڕ، (هه‌ر
به‌ره‌و خوار
له‌وبه‌ره‌یه‌وه
له هه‌ردوو
چۆمه‌زه‌رده‌ران
و گرده‌سۆری
سیانان و
پۆریجه‌و
ئازیانه‌و ئه‌وجا
وه‌ره‌وه له
قه‌شقه
خوڕخوڕو به‌رده‌سپی
و کانی
سلێمانه‌و
نێره‌گین و
میرکه‌و هه‌ردوو
بانه‌موورد
بۆ جڵبه‌سه‌ری
سه‌یدان و
چاره‌گرده‌ره‌و
به‌سه‌ر دیده‌وانی
و شیوه‌پیران
و دووشیوان و
سۆفی برایم و
کانیبزره‌و
سه‌رمه‌زراو
هه‌ردوو
بیستانه‌و
ئۆمه‌ره‌سۆرو
که‌ردزو
پارانیان و هه‌ره‌جه‌و
لاجان و بیره‌جنه‌و
پونگینه‌و
کورداوه‌و چه‌مرگه
و هه‌مزه‌به‌گ
و کانی سه‌گانی
ڕه‌واندان و
باخچه‌و په‌لکه‌ره‌ش
و ره‌سولبسکۆرو
ته‌روارو هه‌ردوو
بانه‌قه‌رات
و به‌ردبڕو
ئاخوڕه‌و
بانی ماران و
بایزاغاو
یماقه‌و شاخه‌پیسکه‌و
گۆمه‌شین و
دیسانگۆپته‌په‌و
هه‌ردوو
داربه‌سه‌رو
هه‌ردوو
ئیلنجاغ و هه‌ردوو
شیواشۆک و مه‌رزان
و کێڵه‌سپی و
ئه‌وجا له ده‌ره‌بندی
گۆمه‌سپانێ
ڕێوڕێ به‌ره‌و
کۆیێ ئه‌شقه‌وسه‌قاو
ئاریان و ته‌رگێنه‌و
هه‌ردوو سماق
شیرینی سه‌یدان
و دێگه‌ڵه‌و
کانی ده‌ربه‌ند
و گۆمه‌تالڕ و
پیره‌ر و باوه‌قوب
و ته‌که‌ورو
شێخه‌وان و
تۆبزاوه‌ی بن
کۆیێ و هه‌رمۆته‌ی
دیانان).
ده..
وه‌ره.. مێشکت
نه‌ته‌قێ که‌یوان!
ئه‌تره‌شت نه‌چێ!!
ئه‌و حه‌شاماته
داماوو بێده‌ره‌تانه،
له ڕوو به‌ڕووی
ئه‌و په‌لاماره
شێرپه‌نجه‌ییه‌دا
ته‌نیا تفه‌نگی
حسکه‌و سی
تیر‌و بڕنۆو
ئینگلیزییان
هه‌بوو! بۆ
دواییش سه‌مینۆف
و کڵاشینکۆف
ده‌سکه‌وت و
به‌رگه‌ی له‌شکرو
جاش و دۆشکه‌و
تۆپی نه‌مساوی
و
ناپاڵم و
زرێپۆش و
تانکیان گرت!!
هه‌زاران سه‌ربازو
جاش پاڵپشتی
هه‌لیکۆپته‌ر
و مێگ و سیخۆو
باجه‌ڕر. ئه‌نفالکراوه‌کانیان
وه‌کو کڵۆیه‌کی
شه‌کر له‌ناو
لمستانی رق و
کینه‌یاندا
توانده‌وه!
هه‌روه‌ها،
به‌پانایی
بیست و سی
کیلۆمه‌ترێک،
مه‌رزه‌کانیان
کرده کێڵگه‌ی
ماین و خه‌ڵکه‌کانیان
بۆ کۆمه‌ڵگا
زۆره
ملێکیان نارد.
بیست و سی
ملیۆن ماین"MINE " به‌ده‌م
هاسانه،
جینۆساید، ره‌شه‌کوژی،
قه‌تلوعام،
قه‌ڵاچۆکردن،
ئه‌نفال،
پاکتاوی نه‌ژادی،
تاڵان و برۆ،
ته‌فروتوونا
کردن، گشتیان
لێکده‌ده‌م و
ده‌مه‌وێ
زاراوه‌یه‌کی
نۆژه‌ن ببه‌خشمه
رای جیهانی و
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان..
نه‌ته‌وه! ئه‌وه‌که‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌نا..
ده‌وڵه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانه،
که به‌فیت و
پیلانی
ڤیتۆوه هه‌ڵده‌سووڕێ
وه‌ک ئێستا له‌بیرمه،
که
مێژوونووسێکی
کارامه له
سۆڤێتدا،
چاوی به ڕۆژنامه‌ی
"پراڤدا" که‌وتبوو،
که ته‌نیا
پێنج شه‌ش
کوژراویان بۆ
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
نیشاندابوو.
ئه‌و تاوانه
ترسناکه، له
مێشکی هه‌راش
و نه‌وجه‌واناندا،
لق و چلڕ و پۆپ
و چوزه‌ره‌یان
هاویشتووه.
بایان ژاراوی
کرد. کانی و
قوله‌تێنی
مزگه‌وتیان
کوێر کرده‌وه.
چه‌میان کرده
کۆی زۆخالڕته‌نانه‌ت
بۆ گه‌مه و
ڕابواردن، چه‌ندانیان
به هه‌ڵدێردا
خلۆر کرده
ناو خه‌ره‌نده‌کانه‌وه.
مرۆڤیان له‌جیاتی
نیشانه
پێکان دانا.
لووله‌ی ده‌مانچه‌یان
کرده مه‌مکه‌مژه‌ی
کۆرپه‌و..
مێشکیان
پرژاند. ئه‌وه‌ی
شه‌نگ و نیان
بوو، ئه‌تک و
ریسواکران ئه‌وانه‌ی
نه‌شمیل و
جوان بوو، عه‌لی
کیمیاوی، له
بازاڕی
"عوکاز"دا هه‌رزانفرۆشی
کردن.
لاوانیان سه‌مه‌ندۆک
کرد!! هۆشم له‌سه‌ر
خۆم بوو. هه‌ستم
به‌خاوی و شه‌که‌تی
نه‌کرد، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی، په‌نجه‌و
بازووم سڕ
ببوون. هه‌ستام
چوومه سه‌ر
پێخه‌فه‌که‌مه‌وه،
ڕاکشام. چاوم
داخست و له‌شم
خاوکردنه‌وه‌و..
له پانۆراما
ناخییه‌که‌مه‌وه،
ئه‌نفاله‌کانی
دیکه تێپه‌ڕ
بوون. حه‌سانه‌وه‌یه‌ک،
جه‌سته‌و ڕه‌وانمی
داپۆشی. چوومه
سه‌ر مێزی
خواردنه‌که‌م.
ئانیشکم له‌سه‌ر
دانا‌و.. به‌هێلڕ
و داوه‌کانی
مێشکمدا
چوومه‌وه،
بۆ دۆزینه‌وه‌ی
سه‌ره داوێک
یان ده‌سپێکی
هێڵێک، لێ به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌ست
بۆ پێنووس
درێژ بکه‌م.
هه‌ستام. په‌نجه‌کانم
قرتاند و چرکه‌م
له جمگه‌و
باڵه‌کانم
هێنا، ئه‌وسا
دوو سێ قله
ترێ و گێلاس و
شیری ساردم به‌سه‌ردا
کرد. وامزانی،
ترێ ڕه‌شمیری
و شیری مه‌ڕه
زه‌رده‌که‌ی
خۆمان ده‌خۆمه‌وه،
که (ئه‌لفوبێ)دا
خوێندبووم.
له‌نێوان
قۆپی قه‌ره‌داخ
و که‌رکووکدا،
که باڵی دووه‌می،
ئه‌نفالی
سێیه‌می گه‌رمیانه،
له‌ماوه‌ی
چوارده ڕۆژی
مانگی
گوڵاندا، له
چه‌مچه‌ماڵه‌وه
بۆ که‌وه‌ڵه‌و
ناوچه‌ی جه‌باری
و زه‌نگنه‌و
جافایه‌تی،
هه‌تا که‌لار
و پێباز و
کوڵه‌جۆو
شاکه‌ل. له
کفرییه‌وه
بۆ سه‌ر ئاوه‌سپی
هه‌تا ده‌گاته
زه‌رده‌لیکاوی
بناری چیا. له
دوزخورماتووه‌وه
بۆ قادرکه‌ره‌م
و له‌یلان و
چه‌می باسه‌ڕه‌و
سه‌نگاوو هه‌ناره‌و
وارانی سه‌رووژێر.
قه‌یته‌وه‌ن،
فه‌قێ مسته‌فا،
گه‌ڕاوێ،
قلیچان، مله‌سووره،
ئالیاوه، هه‌رسێ
مه‌سۆییه‌کان،
ئیبراهیم
خوڵام،
درۆزنه،
کچان.. هێشتا،
ده‌یان ناوم
بواردووه،
ده‌نا ده‌بووه
سه‌رگێژه‌نه‌ی
تۆ خوێنه‌ری
هێژا.
* * *
سه‌رگه‌ڵو،
به‌رگه‌ڵو،
یاخسه‌مه‌رو..
سه‌رانسه‌ری
دۆڵی جافان،
به‌ر ئه‌نفالی
یه‌که‌م که‌وتن.
له‌بنگرده‌وه
بۆ قه‌شقۆڵی و
کۆته‌لڕ و به‌نداوی
دوکان. له ئه‌زمڕه‌وه
بۆ ماوه‌ت و
چوارتاو وڵشه‌و..
درانه به‌رتۆپ
و راجمه. له
ناوه‌ندی به‌هاری
هه‌شتاوهه‌شتدا،
ده‌ق له (18)ی
مانگ، هێرشی
زه‌مینییان
کرده‌سه‌ر.
ڕۆژێک پاش نه‌ورۆزی
ئه‌و ساڵه و
بۆ ماوه‌ی ده
ڕۆژ و سه‌ره‌تای
مانگی گوڵان،
قۆپی قه‌ره‌داخ
و گڵه‌زه‌رد و
به‌روپشتی،
تووشی ئه‌نفالی
دووه‌م کرا،
شێخ ته‌وێلڕ،
بۆیسانه،
سێوسێنان،
ئۆمه‌رقه‌ڵا،
لالیخان، زه‌رده‌لیکاوی
ناسراو به‌برنجی
هه‌ره باشی
ئه‌وێ، هه‌ناره‌و
ده‌شتاییه‌کانی
ده‌ربه‌ندیخان.
له سێیه‌م
رۆژی مانگی
جۆزه‌ردانه‌وه،
بۆ ماوه‌ی شه‌ش
رۆژ، ده‌وروبه‌ری
ده‌ریاچه‌ی
دوکان و به‌ره‌و
خوار هه‌تا ده‌گاته
ئه‌و دیوی زێی
بچووک.
ئه‌نفاله‌کانی
دی، له ناوه‌ندی
مانگی جۆزه‌ردانه‌وه،
بۆ ماوه‌ی سێ
مانگ و ده
ڕۆژ، خولگه‌ی
چیای سه‌فین و
شه‌قڵاوه‌ی
ڕازاوه‌ی به‌رکه‌وت.
هیران و نازه‌نین،
هه‌روه‌ها جه‌ڵی،
کاموسه‌ک و
کۆڵکه‌ره‌ش،
کونه‌فلوسه
و گۆره‌شێر و
گه‌ره‌کون و
هاوڕێ و سکتان
قاقا و
گردگۆران، هه‌ر
له نزیک شه‌قڵاوه
فریزو
ئاقوبانه‌کان
و گه‌رۆته‌ش،
هه‌ر له‌هه‌مان
کات گونده‌کانی
سنووری ناوچه‌ی
که‌ندیناوه،
ئه‌وجا له مه‌خمووره‌وه
بۆ گوێر، گه‌ڕه‌سۆر
و معێجیل و
مشارو کوشافه‌کان
و زه‌ماره‌کان
و گعێتل و چه‌ندان
گوندی دی، هه‌روه‌ها
که‌ندیناوه،
هه‌ردوو ته‌له‌خێم،
میللی هۆرت،
ناسرکوژ،
بیره‌به‌رازه،
کورتان دروو،
شێخه‌لاس، که‌په‌نک
ره‌ش، مه‌لاکاغا،
گرده‌شینه،
که‌ندالڕ،
یارمچه،
گاوه‌ر،
خدرجیجه،
لاوه‌ر، حه‌سه‌ن
بڵباس، حاجی
شێخان داره‌خورما،
خۆشاو، ده‌رماناوه،
که‌ندالڕ
قوتنی،
سێبیران،
گێسمه، هه‌ردوو
دڕکه، وه‌ره‌وه
هه‌ردوو
سمایلاوه،
سه‌یدۆک،
شۆڕه‌زه‌رتکه،
خورمه‌له،
چل هه‌وێزه،
دیبه‌گه،
کاریتان،
جانه،
تیکالۆ،
بیربات،
جاستان، ده‌ربه‌ند،
سه‌ربه‌شاخ،
عه‌ولافات،
په‌رکانه،
ده‌ربه‌ندی
ساره‌لو، خه‌رابه،
گابه‌ره‌که،
شه‌ناغا، قه‌بری
عه‌لی و ئه‌وجا
گردی گۆم، حه‌سه‌نبه‌گ،
کۆزه‌پانکه،
خه‌زنه،
سۆفی سمایل،
چیغڵۆک، چه‌غه‌میره،
که‌نداڵه‌قه‌لڕ
و عاللا، چه‌لتوک،
سێ قوچان،
لهێبان، قه‌پلان،
سه‌رگه‌ڕان،
داودگوگه،
هه‌ردوو
سرێمان به‌خشیان،
شه‌حه‌ل، چه‌رت،
گه‌زوه‌شان و
گڕاوو گونده‌کانی
قه‌راج به
گشتی و سه‌دان
گوندی تریش
تۆمار نه‌کراوه.
ئه‌وجا
به‌ره‌و خه‌لیفان
و دۆڵی شکۆمه‌ندی
بالیسان،
ئاڵانه‌ی هه‌رووتیان
و هه‌ردووبلێ،
تاراوه، خه‌تێ،
ده‌راش، چیوه‌کان،
کانی به‌رد،
شێخ وه‌سانان،
بێراوه، هه‌ردوو
شیرێ، زێوه‌و
هه‌رمک،
زیخان و مێرگه‌سه‌ر،
بێتواته و
داری شکارته
له‌وێشه‌وه
بۆ ڕانیه. ئه‌م
هێرشه به‌ربه‌ییانه
به ئه‌نفالی
پێنجه‌م و شه‌شه‌م
و حه‌فته‌م
تۆمار کرد. هه‌شته‌مین
ئه‌نفال، ده‌ڤه‌ری
بادینانی
گرته‌وه بۆ
ماوه‌ی سێزده
چوارده ڕۆژی
قرچه‌ی هاوین.
ئه‌دی..
خانه‌قین و سه‌عدییه
و مه‌نده‌ڵی و
زمار و شه‌نگار
و چیای به‌مۆو
زمناکۆ؟! ئه‌مانه
شه‌قڵی
داخکراون به‌تێوڵی
عه‌فله‌ق و
شاگرده‌که‌ی
و عه‌لی
کیمیاوی و گه‌جه‌ر
و گوجه‌ره‌کانه‌وه.
به‌خۆم ده‌ڵێم:
ئه‌مه هه‌موو
مێژووه،
مێژووش، هه‌رگیز..
چه‌واشه‌و
لاسه‌نگ
ناکرێ.
* * *
ئه‌وا
دوا ڕه‌سته‌شم
نووسی و
کۆڵێکی
هێکجار قورسم
له کۆلڕ
داگرت، قورس،
گران، سه‌نگوار
تاوێره له‌سه‌ریه‌که‌کانی
پیرامیده‌که‌ی
"خۆخۆ" و گشت
پیرامیده‌کانی
"جیزه"ی فه‌رعه‌ونی.
دامرکامه‌وه‌و
بیرم ئاڵایه
حه‌وت عاجباتییه‌کانی
گیتی، له‌وه‌یش
عاجباتیتر،
بیرم له‌ناکاو
بۆ وشه‌گه‌ڵێک
چوو، چوون
دۆمه‌ڵان، له
زه‌ینمدا هه‌ڵتۆقین:
زیو ـ خاچی چه‌ماو
ـ مه‌سیح ـ
مرۆڤ! درهه‌می
زیوی ساسانی،
ڕوخساری
بارامی دووه‌م
و ژن و کوڕه‌که‌ی
له‌سه‌ره.
درهه‌مه
زیوینه‌که‌ی
نارسیس. درهه‌مه‌که‌ی
شاپووری یه‌که‌م،
له دیوێکی
نووسراوه:
"په‌رستکاری
مه‌زده" و له
دیوه‌که‌ی
تر، ئاته‌شگه‌ده‌و
دوو پاسه‌وان.
دراوێکی
زیوینی خوسره‌وی
دووه‌م. درهه‌می
زیوی ساسانی و
عه‌ره‌بی! به
زمانی په‌هله‌وی
لێی نووسراوه:
((وێنه‌ی
خوسره‌وی
دووه‌م)) و به‌عاره‌بیش:
((باسم الله
الملک))! که له
((بیشاور))دا
دارێژراوه.
هه‌روه‌ها،
له قه‌ڵه‌مڕه‌ویی
حه‌ججاجی
کوری یوسفی سه‌قه‌فیشدا،
درهه‌مه
زیوه‌که‌ی
خوسره‌وی
دووه‌م له
بازاڕادا بوو.
که‌ریم خانی
زه‌ندیش،
دراوی زیوی
لێداوه.
هه‌شت
سه‌د سالڕ به‌ر
له خاچدانی
مه‌سیح و
هیتله‌ری
نازی، خاچی چه‌ماوه
بکاته
سیمبۆڵی
رایخی سێیه‌م،
ئه‌و خاچه چه‌ماوه‌یه،
له‌گه‌ردنی
په‌یکه‌رێکی
قوڕدا،
کێشراوه‌و وا
له مۆزه‌خانه‌ی
"لۆڤر".
هه‌زاران
روخساری ده‌سکردی
مه‌سیح،
گومانیان
خستۆته دڵی
باوه‌ڕ
پێکراوه‌کانییه‌وه!
نیگارکێشان،
کردوویانه‌ته
دیارده‌یه‌کی
ئیکۆنه‌کان.
ئه‌مه، ئه‌ندێشه‌م
له‌سه‌ر ده‌نێ،
که له پرۆژه‌یه‌کی
کۆمپیوته‌ردا،
سه‌رجه‌م
سیما و
ڕوخساره
کێشراوه‌کانی
مه‌سیح
بهاوێژمه
ناوی و به‌هۆی
ته‌کنیکی له‌ڕاده
به‌ده‌ره‌وه،
له‌و گشت
نیگارانه،
یه‌ک وێنه‌ی
خڕ بکاته‌وه.
بۆ ناکرێ! ئه‌مه
پڕۆژه‌ی ده‌مه‌کیی
به‌نده‌یه
بۆ ئه‌و
بێچووه
خوایه.
ئه‌دی،
له‌له‌شی
مرۆڤدا، سه‌د
تریلۆن سێل
ئیشی چییه!؟
هه‌ر سێلێک،
تاقمێکی ته‌واوی
"DNA"ی تێدایه،
که دابه‌شبوونه‌ته
سه‌ر بیست وسێ
جووته
کرۆمۆزۆم
"دنا"ش، له
سێ ملیۆن ((ره‌گه‌زی
ناوکه‌یی))
پێکهاتووه‌و
ته‌نیا له سه‌دا
سێی ((3%)) ئه‌و ره‌گه‌زه
ناوکه‌ییانه..
کارانه.
به‌خۆم
ده‌ڵێم: مرۆڤ
چی لێ ده‌که‌وته‌وه،
ئه‌گه‌ر هه‌موو
ره‌گه‌زه
ناوکییه‌کانی
له‌کاردابوونایه؟
دیاره نهۆمه‌کانی
زه‌مینی ده‌دی،
(GLAXY ) ده‌سووڕایه‌وه،
یاخود.. ده‌بووه..
پێغه‌مبه‌ر.
ئه‌مه‌یه
خاچی زیوینی
مرۆڤی هۆشمه‌ند.
فرامۆشییه‌کی
چێژداری ختکه‌یی،
سه‌رتاپێمی،
به پۆپه
شمینی
ئاوڕیشم و
تارای په‌ڕی
تاوس و قوو
وته‌لی ته‌ڵا،
داپۆشی. دیده‌م
خه‌واڵوبوو.
سه‌رم دینج،
خزامه توێی
نوێنه‌که‌مه‌وه.
به‌خۆم گوته‌وه:
((که‌یوان،
وشه.. چییه؟!
باڕه که‌وه
یان ڕه‌نگێکی
ڕاگوزه‌ر!!))
خۆم وه‌ڵامی
خۆم دایه‌وه:
((ئه‌ی کێ ڕاوی
ده‌کا))؟
"جوانکار". نه‌مزانی
کات چه‌نده‌و
له
ڕابوونیشدا،
نه‌مزانست سه‌عات
چه‌نده! جا..
که‌ی کاتژمێر
بۆته پێوه‌ری
ژیان؟! که‌ش و
خۆری ئه‌م
فینلانده ته‌فره‌ده‌ر
و زه‌غه‌لڕ و
سه‌رلێشێوێنه!!
کات، هه‌ڕه‌یه‌کی
دگان زبره.
ئاسۆ ڕووناکه!
گورگه‌زێیه!!
که‌چی لۆکه
به‌فرینه‌کان،
به‌فره لۆکه‌ییه‌کان،
مافورێکی
شیری ده‌چنن!!
نێوانی شه‌وو
ڕۆژ، له
درێژی و
کورتیدایه!
ده‌ی، با ئه‌م
گه‌ردوونه
بۆ خۆی بگه‌ڕێ
و.. ئه‌ز بپه‌رژێمه
حه‌مه‌ی
برام، (کۆرپه‌ی
دڵم) مێشکم
ڕۆکرد، ئه‌وسا
نۆره‌ی حه‌مه‌یه..
ئه‌ویش ناو به‌ناو،
ئالیکی خۆیم
لێده‌خوازێ.
سفر سێ، بیست
و یه‌ک، چل و
هه‌شت، سفر
پێنج.. پاش چه‌ند
چرکه‌یه‌ک..
ـ
ئه‌لۆ، که‌یوان
ده‌په‌یڤێ..
له‌یلا، ده‌شێ
سه‌ردانت بکه‌م؟
که‌واتا.. هه‌ر
ئێستا.. دێم..
باشه.. له‌بیرم
ناچێت،
دوازده بیره‌ی
کاریه‌ڵا له‌کن
که‌یکۆسکی ده‌کڕم..
نا هه‌رگیز
قورس نییه،
مه‌گه‌ر
نازانی به
پایسکل دێم..
ئا.. حه‌زم
لێیه‌تی..
ئه‌و
شه‌وه، به‌شی
دووه‌می کاره
مه‌زن و
هێژاکه‌م به
ئه‌نجام گه‌یاند،
به‌ڵکو پێکه‌وه،
به‌شدار
بووین. له‌یلا،
بۆی گێڕامه‌وه،
که له‌و
"کاریه‌ڵا"یه‌دا،
له شه‌ڕی به‌رگری
دا، باوکیان
کوشتووه
بۆیه حه‌زی
به دیده‌نیی
رووس نییه.
چوار خوشکی
بێکه‌س و بێده‌ره‌تان
و په‌نا، له‌و
گۆڕه‌دا مانه‌وه.
گوتی: ئه‌وساکه،
ئه‌م "پارته‌ری"ی
ژوور گه‌رمکردنانه
نه‌بوون. بۆیه
خۆمان ده
ئاخنییه ته‌وێڵه
و کوخت و
پشتیر و گه‌وره‌کانه‌وه.
له‌سه‌ر چۆک
خۆمان ده‌په‌ستایه
ژێر
مانگاکانه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ره‌ق
نه‌بینه‌وه!
گوێره‌که و
بزن و مه‌ڕ،
به‌لمۆزیان،
ده‌موچاومانیان
ده‌لسته‌وه!!
ئه‌ز، به‌و
دیمه
تراژیکۆمیدییانه،
نه‌مزانی، خه‌مۆکی
دامبگرێ یان پێبکه‌نم!!
گوتم:
به‌س نییه وه‌کو
کۆرپه‌ی شیره‌خۆری
ئێمه، نه‌فرۆشران!
مێشکتانیاننه‌پژاند!
یان له ئه‌شکه‌وتێکی
وه‌کو
"داکان"دا نه‌خنکێندران!!
له‌یلا،
به‌س نییه
چاوتانیان هه‌ڵنه‌کۆڵی!
قامکتانیان
نه‌قرتاند!
له‌یلا،
له‌گوێبیستی
ئه‌و وێنانه‌دا،
چاوی په‌ڕیبووه
ته‌وقی سه‌ری!
له‌وانه‌شبوو،
به‌زیاده
رۆییان بزانێ.
ناهه‌قی
ناگرم، چونکه
دوژمن ئه‌وه‌ی
به دوژمنی
خۆی نه‌کردووه!!
دوای
نیوه‌رۆکه‌ی
چوومه په‌رتووکخانه‌ی
گشتی
"کیریاستۆتالۆ"ی
ناوه‌ندی شار.
په‌رتووکی
(ڕسم الورده)ی
ئه‌مبرتۆئیکۆم
خواست. له‌وێ
قادری سنه‌ییم
دی.
ـ
کاک که‌یوان،
کتێبی کوردی
زۆر که‌من. هه‌ر
په‌نجا شه‌ستێک
ده‌بن!!
به‌کاوه‌خۆ
گوتمه کاک
قادر: نکوولی
له‌که‌میی
ناکه‌م، وه‌لێ
له‌هیچ
باشتره. له
وڵاتانی ئێمه‌دا،
بگره له به‌غداش،
بڕوا ناکه‌م،
کتێبی
فنلاندی هه‌بێت!
ـ
کاک که‌یوان،
له په‌رتووکخانه‌که‌ی
کۆندا، له
نزیکی پرده‌که،
رۆژنامه و
گوارهه‌ن، به‌وه
شاره‌زای؟
ـ
ئه‌دی چۆن! هه‌فتانه
ده‌چمێ ، به‌ڵام
مخابن،
ڕۆژنامه و
گۆڤاری
کوردیی لێ
نییه! ده‌زانی
بۆ؟ چونکه،
ئاڵۆزاوی شه‌ڕی
خۆ کوژین و..
حکوومه‌ت و په‌رله‌مان
و سه‌ندیکاو
کۆمه‌ڵه و
ڕێکخراوه‌کانیان
په‌رت په‌رت
کردووه!
ـ
ئه‌وه بۆیه
ناپه‌رژێنه
ناردنی گووار
و ڕۆژنامه!
ـ
ئه‌ی بۆ ده‌په‌رژێنه
ناردنی
بڵاوکراوه
سیاسییه‌کانیان!
به
زه‌رده‌خه‌وه
و نیوه ته‌وسێکه‌وه،
قادر، کۆتایی
پێهینا.
ـ
ئیتر.. وه‌ڵام
له‌لای تۆی
ئێراقییه.
سێ
کتێبی شێوه‌کاریم
به زمانی
ئینگلیزی وه‌رگرت
له‌گه‌لڕ
کاسێتی ڤیدیۆ.
له‌وێوه
چوومه
((کاوپه‌هاڵی))
و ماسییه‌کی
خۆشکراوو
برژاوم کڕی،
له‌وێوه‌ش بۆ
کتێبخانه‌ی
که‌ون. له
ڕێگه‌دا،
چاوم به په‌یکه‌ره‌که‌ی
"کیڤی"
خشانده‌وه،
که له‌وه
پێش نیگارێکی
شه‌وانه‌ییم
کێشابوو. شۆڕ
بوومه‌وه بۆ
ته‌ک شینه‌شاهۆ
برۆنزه‌که‌ی
که‌رخی ئاوه‌که.
به په‌یژه‌که‌دا،
سه‌رکه‌وتمه
جاده‌ی پرده‌که.
ئه‌و پردی "هه‌مینکاتو"یه،
چوار په‌یکه‌ری
برونزی، هه‌ردووانیان
له‌لایه‌کی
پرده‌که
بوون، ژه‌نگاری
په‌یکه‌ره‌کان،
چاومیان
زاخاودا. به‌ره‌و
ئاقاری
ئێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر
چووم، چاوم
گێڕا.. بلوور
به‌ندی
کۆگاکان،
بانق و باڕه‌کان،
مێریتا،
سۆکۆس،
ئۆردیا،
ماکاندۆناڵد،
ئاهولایتا،
ستۆکمان،
فۆرێکس. سه‌رنجم
هه‌ڵشاخایه
ته‌وه‌ری شه‌مه‌نده‌رخانه‌که..
هه‌شتی ژێر
سفر بوو.
سواری پاس
بووم و به‌ژێر
پرده
دووسایده‌که‌دا
سه‌رکه‌وت.
ئێسمارکێت،
توولنتۆری،
کتێبخانه‌ی
زانکۆ، پاسه‌که،
به‌ده‌ستی
ڕاستدا
سووڕایه‌وه.
ئه‌گه‌ر به
پاسی "پازده"
بچوومایه،
ئه‌وه چاوم
به گۆله به‌ستوه‌که‌و
قه‌فه‌زه
چۆله‌کانی ته‌یرو
تواڵه‌کان ده‌که‌وت.
له هاویندا،
تاووس و قاز و
سوان و مراوی
و که‌ڵه‌باب و
قه‌له‌موون و
مه‌لی دیکه‌ی
لێداده‌نێن.
ئه‌وسا له
کامپدا بووم،
له‌سه‌ر هه‌رێزی
سه‌رووی گۆله‌که‌دا،
خۆم بۆ هه‌تاوه
کزه‌که ڕووت
ده‌کرده‌وه.
ئه‌وسا پاسی
ژماره پازده
پێچی ده‌کرده‌وه
بۆ شه‌قامی
"ڤینیکان" و
وه‌لێ که‌له
پاسی ژماره
بیست و دوودا
بووم، له‌به‌ر
زانکۆکه‌دا
وه‌ستاو.. هه‌ندێکی
رۆکرد و هه‌ندێکی
دی سواربوون.
هه‌وراز بۆوه
لای گۆڕستانه‌که
و شۆڕ بۆوه..
به‌رزایی،
لێژیی.. له‌ته‌ک
کڵێسا‌ی ئه‌رسه‌دۆکسه‌کان
وه‌ستا. چاوم
هه‌ڵدا بۆ په‌یکه‌ری
سه‌ربازی نه‌ناسراو..
له‌وێوه‌ش به‌نساره‌که‌دا
شۆر بۆوه و
هه‌مدیسانه‌وه
سه‌رکه‌وته‌وه
پێچی به‌نزینخانه
و ماکدۆناڵده‌که،
ئه‌ملاو ئه‌ولای
شه‌قامه‌کان
داری به‌رز
بوون. ئه‌م
وڵاته، سه‌رانسه‌ری
لێره‌وار و
گۆڵه، که‌چی
بۆ پێشه
سازیی، دار له
ڕووسه‌کان ده‌کڕن!
ماوه‌یه‌که
خه‌ریکی ته‌کنۆلۆژیای
ئه‌لیکترۆنین
و "نۆکیا NOKIA
" گه‌واهی ئه‌وه‌یه.
لێره‌دا،
ڕۆژی گولڕ هه‌یه،
له هه‌ر لایه‌ک
گولڕ به‌یاخه‌ته‌وه
ده‌که‌ن و شه‌وانیش،
له رۆخی ئاوه‌که‌دا،
هه‌تاکو به‌ره‌به‌یان،
به‌شادی ده‌یگوزه‌رێنن.
بێکارانیش،
شووشه‌ی به‌تالڕ
کۆده‌که‌نه‌وه.
له ڕۆژێکی
زستاندا،
کێژێکی ته‌ڕچک
و نیانی که‌وڵه
ورچ له‌به‌ر
ئامبازم بوو.
ـ
ڕێگه‌م ده‌ده‌ی،
باوه‌ش له یه‌کدی
بده‌ین؟
ئه‌مه
چییه!؟ که‌یوان
به‌خۆم گوت
ـ
ئه‌ی بۆ نا.. هه‌زار
جار باوه‌ش له
یه‌کدی بده‌ین،
به‌ڵام هۆی ئه‌م
سرووته خۆشه
چییه؟!
ـ
نازانی!!
له
دڵی خۆمدا
گوتم: به‌چی
بزانم! نه
فاڵگرم و نه
غه‌یبگۆ! بۆ
کتێب و قه‌ڵه‌م
و په‌ڕه‌مووچ
دێڵن، ڕیخۆڵه‌ی
ئه‌م شاری
تامپرێیه
بپشکنم!
گوتی:
ڕۆژی
ڤالنتینای
خۆشه‌ویستی و
خۆشگوزه‌رانییه.
له‌وه
پاش، چاوه‌دێریم
ده‌کرد، له‌کوێ
ئه‌و کیژۆڵه
رێوی و مه‌یموون
و پڵنگ و که‌روێشکانه
وه‌ستابوون،
به‌وێدا ده‌چووم
و.. باوه‌شمان
له یه‌کدی
توند ده‌کرد.
له‌م وه‌ستانی
بێته‌وه
داده‌به‌زم.
سێ نهۆمه‌که،
به‌جووت په‌یژه‌ی
هه‌نگاوه‌کانم،سه‌رکه‌وتم.
سێ جار، هاوین
به کۆمه‌لڕ
چووینه
دورگه‌ی
"ڤیکنساری"
له مێشکمدا
تێکه‌ڵبوونی
جێکاته‌کانه،
لێره‌و له‌وێم.
ده‌رکه‌ی ئه‌پارتمانه‌که‌م
کرده‌وه.
زێوه‌ر پێشتر
زه‌نگی بۆ
لێدام. ده‌رکه‌م
کرده‌وه.
"کاک که‌یوان
حه‌ز ده‌که‌ین
توێش بێیته
دورگه‌که".
قه‌مسه‌ڵه و
کڵاو و ده‌سکێشه‌کانم
داماڵین.
"زێوه‌ر گیان
من له هه‌لێکی
وا ده‌گه‌ڕێم،
که چه‌ند
براده‌رێک یه‌کبگرین".
پێڵاوه‌کانم
له‌سه‌ر ته‌خته‌که
دانا. کاک
زێوه‌ر هه‌ر
چه‌نده
پێشتر دیومه،
لێ هه‌ر دێم"،
گوره‌وییه‌کانم
داکه‌ند. "ئه‌ی
چۆن! چه‌ند
دورگه‌ی دیکه
هه‌ن، به‌ڵام
کاک زێوه‌ر
جێگه‌ی گه‌شتو
گوزارنین". که‌راس
و پانتۆڵه‌که‌م
هه‌ڵواسین.
"ئا.. که‌ره‌سته‌ی
برژاندنی
ماکه‌ره‌و (مه‌قه‌ر)
ساوناو جێ مه‌له‌شی
هه‌یه".
تراکستۆکه‌م
له‌به‌ر کرد.
"هه‌روه‌ها
هۆڵی چالاکیی
لێیه".. ته‌ماشای
ئاوێنه‌که‌م
کرد. "ئه‌ی
چۆن! کورده
حه‌یاته‌که،
هه‌موو خه‌باتێکی
لێره بۆته
شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک!"
پێ و پلم شوشت.
"ده‌باشه،
حه‌مه‌ی مه‌هابادی
ده‌فه‌که‌ی
بێنێ، ئیشمان
کۆکه".
دانیشتم. هه‌مان
شه‌و، به له‌یلام
گوت، که به‌کۆمه‌کی
ده‌چینه
ڤکنساری. قایل
بوو. به‌زۆری
کامپ نشینه‌کان
هاتبوون. چاپه‌سته‌که‌م
له‌سه‌ر تاشه
مه‌ڕمه‌ڕه‌که‌م
دانا. له‌یلا،
خواردنی
تایبه‌تی
هێنابوو.
پیاڵه‌یه‌کم
تێکرد. منیش
مێوه‌و ته‌رمۆسێک
چایی. حه‌زم له
دیشله‌مه‌یه.
بنیاده‌می هه‌مه‌ره‌نگ
و هه‌مه‌شێوه‌و
هه‌مه زمان
له‌وێ بوون.
دیشله‌مه قه‌ندی
لای خۆمان و
ژێر پیاڵه‌ی
شینه
گوڵگوڵییه‌کان
تامی خۆشه.
تومه‌ز، ئه‌و
رۆژه هی یه‌کتر
ناسین بوو. ئه‌م
چای "لیپتۆنه"
له هه‌موویان
به‌تامتره.
نیگاری خه‌یامی
سه‌رمه‌ست به
ده‌فه‌که‌ی
حه‌مه‌وه
بوو. با.. چاییه‌کی
دیکه تێکه‌مه‌وه.
"نۆش له ته‌ندروستی
و شادیمان
نۆش.. حه‌مه
گیان ئه‌م
عومه‌ری خه‌یامه‌ی
سه‌ر ده‌فه‌که‌ت
به وه‌لی
دێوانه ده‌چێ!!"
"چۆن؟!" چاک!
کڵۆیه‌کی هه‌نده‌ی
بالڕ مێشێکم،
دایکم گوته‌نی،
خسته ناو چایه‌که‌و
نامه ده‌مم.
"حه‌مه
گیان، هه‌ستم
وام پێ ده‌ڵێ
ئه‌وه وه‌لییه‌که‌ی
جافه، ئیتر
بۆو.. مۆی
پێناوێ". کورد
و عاره‌ب و ئه‌فریقیایی
و ئه‌فغانی و
تایوانی و
فنڵاندی تێک
ئاڵابووین. هه‌ستام
و تاقمی چایه‌که‌م
خسته به‌ر
ئاوی سنکه‌که‌وه.
له هۆڵه‌که‌ی
دورگه‌که‌دا،
هه‌ر نه‌ته‌وه‌و
فولکلۆر و
چالاکیی خۆی
ده‌نواند،
ئێمه‌ش،
سوێسکه‌یی و
شێخانی و سێ
پێیی و به‌شانمان
کرد. که چای
ساردبۆوه
بێتام ده‌بێ!
له‌وێدا، ده‌نگسازی
ئه‌وتۆمان له‌گه‌ڵدا
نه‌بوو،
ناچار..
کاسێتمان به‌کار
هێنا. ده‌بێ
ئه‌م ریکۆرده‌ره
کۆنه‌م فڕێ ده‌م.
چه‌پڵه‌ی گه‌رمیان
بۆمان لێدا.
ئێستاسه‌رده‌می
سێدێ ( DVD)یه.
هه‌م ڕه‌نگ و
هه‌م ده‌نگ.
حه‌زم له‌چای
پڕ ڕه‌نگه‌و
له‌وێدا ڕه‌نگی
جلکه
کوردییه‌کان
سه‌رنجی هه‌مووانی
ڕاده‌کێشا..
پاش
نیوه‌ڕۆژه‌کردن
(ڤراڤین)، له‌یلام
به‌ته‌که‌وه
بوو، تاکه
جاده‌ی دورگه‌که‌مان
ده‌پێچایه‌وه.
شۆڕبووینه‌وه
رۆخی گۆمه‌که
و له‌پڕ له‌یلا
سیپاڵه‌کانی
داماڵی! من حه‌په‌سام!
مایۆهه‌که‌ی
مابۆوه "که‌یوان،
ڕوو وه‌رگێڕه
به‌ولاوه"
پشتم لێکرد و
گوێم له شڵپه‌ی
ئاوه‌که بوو.
وه‌ر سووڕامه‌وه،
له‌یلا له‌ناو
ئاوه‌که‌وه،
ده‌ستی بۆ
ڕاده‌وه‌شاندم.
ئه‌ز، به‌بێ
بیرکردنه‌وه،
ده‌رپێ قوته‌که‌یم
بۆ شه‌کانده‌وه،
بێ ئه‌وه‌ی
قژه سه‌ری ته‌ڕ
بێت، پێمه‌له
و پشته‌مه‌له‌ی
کرد. گه‌ڕایه‌وه
((ئه‌ی به‌چی
خۆت وشک ده‌که‌یته‌وه؟))
به له‌یلام
گوت ((تۆ له‌وه
گه‌ڕێ)) ئه‌و
گوتی ((ئه‌وه
له‌به‌رچی ده‌رپێکه‌مت
شه‌کانده‌وه؟))
وه‌ڵامی
ئاماده‌م نه‌بوو.
ویستم به
پرسیارێک، ئه‌وه‌ی
له بیر به‌رمه‌وه
((تۆ له‌سه‌ر
پشت، په‌لو
پۆت نه‌ده‌جووڵاند!!
که‌چی نقووم
نابووی!!)) گوتی:
((وه‌ڵامی
پرسیاره‌که‌مت
نه‌دایه‌وه!!))
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کم
کرد ((له‌یلا،
ڕاستت ده‌وێ،
خۆشم نازانم
بۆ وام کرد! له‌خۆشیان
وامزانی ئه‌وه‌که‌ی
ده‌ستم
نابینی)) خۆره
تاوه‌که،
ئاوی له‌شی له‌یلای
چۆڕاند. ((که‌یوان،
به‌ڵگه‌که‌ت
به‌جێ نییه!
خۆ چاوی من وه‌کو
چاوی تۆ کز
نییه!!)) زوو
گوتم: (ئا..
ویستم بڵێم به‌نده
ئه‌سیری جه‌نابتم)
(ها. ها. ها. ئه‌سێر!!
که‌یوان بۆ له
جه‌نگ داینه!!
باشه من له
ئاو‌و تۆ له
وشکانی!) به‌خه‌نده‌وه
درێژه‌م به
هه‌ڵبه‌سته‌که‌مدا.
((له‌یلا.. ئه‌تۆ
گه‌میی ژێر
ئاویت، منیش
مه‌نجه‌نیقم!
هێ هێ هێ) له‌یلا
جله‌کانی له‌به‌ر
کردبوو. (هه‌ی
شه‌یتانی
درۆزن) ئه‌و
گوتی و ئه‌ز
گوتمه‌وه:
(تۆش شه‌یتانی،
تۆ‌و من و ئه‌و
و ئه‌وان، شه‌یتانی
خۆمانین. گه‌ر
بڕوات به ره‌حمان
و شه‌یتان هه‌بێت،
ئه‌واهه‌ن له
ناخت‌دا، به
پێچه‌وانه‌ش،
ئه‌وا نین.
خۆمان بۆ
خۆمان
دروستمان
کردووه، له‌یلا)
سه‌رکه‌وتێنه
سه‌ر رێیه چه‌ورێژه‌که.
په‌لی له‌یلام
له نزیک
برژاندگه‌که
گرتبوو، که
گوتی: (تۆش، من
ئاسایی
سێکیولاریت)
گوتم: (بۆ تازه
زانیوته!! هه‌ن
مانگا‌و مارو
مشک په‌رستن)
له‌یلا
پرسیاری
لێکردم (تۆ چی
په‌رستیت؟) وه‌ڵامم
دایه‌وه: (ئه‌ز
دووشت په‌رستم،
خاک و جوانی)
گوتی: (ئه‌وه
نییه لێره
خاک هه‌یه!)
گوتمه‌وه:
(وایه.. له‌یلا،
به‌ڵام مرۆڤ،
له تۆره‌مه‌وه،
له نه‌ژاد و
له بنه‌چه‌وه،
که هێلکۆکه‌یه‌کی
پێتندراوه،
له‌ناو
منداڵدانی
دایکیدا،
دێته‌وه‌و
چاوی له‌کوێ
بپشکوێ، ئه‌و
جێگه‌یه‌ی له
هه‌موو جێگه‌کانی
تر، زیاتر
خۆشده‌وێ) هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کم
کرد. (شتێکی
تریش له‌یلا،
بنیاده‌م، پارێزگاری
له‌و شوێنه
ده‌کا، که
گۆڕستانی خه‌نه‌واده‌و..
هۆزو.. نه‌ته‌وه‌که‌ی
لێیه. قه‌ره‌جان،
چونکه گه‌ڕۆک
بوون، بۆیه
ئێسکی که‌سوکارانی
خۆیان له
توره‌که‌یه‌ک
ده‌کرد و خڕخڕ
خڕخڕ، به
عاره‌بانه‌کانیانه‌وه
ته‌که‌ته‌کی
بوو!) له‌یلا
پرسیارێکی هه‌ڵزۆپاند:
(ئه‌ی منداڵی
ناو شووشه
یان مرۆی
کۆپێکراو!؟)
(له‌یلا، ئه‌وانه،
شتێکی دیکه‌ن)
(که‌یوان، ده‌زانی
ئه‌وه‌ی له
ئه‌وروپادا
بمرێ و که‌سێکی
زۆر به‌دوای
ته‌رمه‌که‌یه‌وه
نه‌بن، ده‌گوترێ
تاوانباره
یان هێڕۆ
ڕێگر) گوتم: (له‌یلا،
ئه‌وه‌ی زۆر
که‌سیان به‌دواوه
نه‌بێت، ئه‌وا
ده‌شێ ئاواره‌ش
بێت. ده‌زانی،
که "ڤانکۆخ"
مرد، به‌دوای
تابووته‌که‌یه‌وه،
دوو که‌س و سه‌گێک
هه‌بوون!!
تامه‌زرۆی
پارووه
گۆشتێک بوو،
ئه‌مڕۆکه که‌ڤاڵه‌کانی
ملیۆنان
دۆلار
نرخیانه!!).
* * *
(8)
له‌ژێر
پێستی مرۆی هه‌ستیار
و به‌ئاگادا
چی هه‌یه؟
خۆم پرسیار و
خۆم وه‌ڵام
بووم. له‌ژێر
ئه‌و پێسته
ته‌نکه‌دا،
پڵنگێک خۆی مه‌لاس
داوه بۆ هه‌ڵمه‌تێکی
نوێ. نه‌ک له‌م
نه‌هامه‌تییه،
خه‌ون به
گۆڕانه‌وه
ده‌بینم، به‌ڵکو
خه‌ونه‌که
ده‌که‌مه
کار. کاری به‌نده‌ش
وشه‌کارییه.
ئایا وشه
کۆڵه‌واره
یان بوێره‌و
ده‌توانێ، له
وڵاتی ژه‌نگگرتوودا،
ته‌ڵه
شقارته‌یه‌ک،
پشقلێک جێگۆڕ
بکات!؟ ده‌سڵه‌مێمه‌وه.
ئه‌وه نییه،
رۆمانێکم، له‌به‌ر
چه‌پکێ وشه‌ی
ئه‌و تۆ، که
پێیان قووت
ناچێ، سێ ساڵه،
لاپه‌ڕه‌کانی
گه‌ردیان
لێنیشتووه!!
گوایه ده‌فه‌رموون:
سانسۆر نییه!!
ها، ها، ها. هێ
هێ هێ.. هێڵی
سوور به‌ژێر
ئاشبه‌تاڵه‌که‌دا
دێنن و له‌سه‌روویه‌وه
ده‌نووسن"هه‌ره‌س"!
بۆ شه‌ست و شه‌شه‌که‌یش،
ده‌فه‌رموون:
شه‌ست و حه‌وت
ناقس یه‌ک!! یا
شه‌ست و پێنج
زاید یه‌ک!! (ئه‌وه
باسی 31 ئابی 1996
ناکه‌م!!)
موعاده‌له‌یه!
موعاده‌له!
ئه‌دی وشه
بێوه‌یه‌کانی
قاموس، لێره
ئافره‌ته و
له‌وێ ژن.
لێره لاوه‌و
له‌وێ گه‌نج،
لێره قوتابی
و له‌وێ
خوێندکار!
زۆری دی! ته‌نانه‌ت
خودی هونه‌رمه‌ندان
و شاعیر و
هینه‌کانیان
هیناندووه!
ئه‌مه له
کاتێکی
دانپێنه‌نراو
دایه‌و له‌سایه‌ی
هێڵی
جاڵجاڵۆکه‌یی
"36" داین، ئه‌ی
که خه‌ونه‌که‌مان
هاته دی، ئه‌وده‌مه
تووشی چ په‌تپه‌تی
و ڕیسوایی و
گۆبه‌ندێک ده‌کرێینه‌وه!!
په‌یمانی
واشنتۆن،
کیسه‌ڵێکی شه‌ل
و ده‌رده‌داره،
ده‌یان
کاروانی
ئاشتی به‌رێکران.
پێشانگه و
ڕیپۆرتاژ و
دیده‌نیی
بیلایه‌نان
سازدران،
هێشتاکه، به‌نده
گرینگ وا
ستراتیژییه‌کانی
وه‌کو
خۆیانن!! له‌م
ئاسته‌نگه‌دا،
چیبگوترێ، که‌مه.
ئه‌وه نییه
وشه، له
ژیانی مه‌ده‌نیدا،
گۆڕانکاری ده‌کات!
ئه‌وه نییه
کاریکاتێرێک،
باندی حکومه‌تێک
تێکده‌شکێنێ!
به‌رێپێوانێک،
به‌سکاڵا
نامه‌یه‌ک،
ده‌زگاکان به
خۆیاندا ده‌چنه‌وه!!
وشه، کاریگه‌ره،
گه‌ر درۆزه‌که‌ر
نه‌بوو. وشه،
زه‌نگی مه‌ترسییه،
گه‌ر ملکه‌چ
نه‌بوو. وشه،
هه‌موو شتێکه،
گه‌ر زوڕناو
جیوه‌یی نه‌بوو.
ئه‌و ڕستانه‌م
له ده‌مێکه‌وه،
له
یاداشتنامه‌که‌مدا،
نووسیبوومن.
هێڵم له ژێر
((درۆزه‌که‌ر،
ملکه‌چ،
زوڕناو.. جیوه‌یی))
داکێشابوو.
هێلڕ، هێلڕ..
ئێواره، له
هێڵی ئاسۆوه
هه‌تا سپڵی
ئاسمان، عه‌بایه‌کی
ئه‌رخه‌وانی
بوو. ئه‌م ره‌نگه‌و
په‌یژه‌و
تۆنه‌کانی،
هێمنیی به‌دیده‌م
دا. دوو سێ جار
له‌به‌ر خۆمه‌وه،
گوتم: دیدم،
دیدی، دیدت،
دیدتان،
دیدمان، دا،
دی، ده..
دیدیان..
ئاوازی بڕگه‌و
ریتمی زه‌نگوڵه‌داری،
سرووتئامێز
بوو. هه‌ژین
بوو وه‌کو ده‌رزیژه‌ن
بکرێم، راچڵه‌کام
و پرسیارێکم
قوت کرده‌وه:
ئه‌ی چی بۆ
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان
کراوه؟ هیچ و
سفر به‌ده‌ست!
نا.. چۆن!! ئه‌وه
نییه ده‌زگای
ئاسایش و ده‌زگای
پاراستن و ده‌زگای
زانیاری و ده‌زگای
ده‌زگا.. هه‌ن!
زانیاری چی!
له‌مه‌ڕ
ئینته‌رنێته‌وه!
ئاسایشی شه‌ڕ
نانه‌وه!!
زانیاری له‌باره‌ی
ژووری
نووستنت،
پاراستن له
ڕژێمی به‌غدا!!
که‌چی له‌گه‌لڕ
شووه‌که‌تدا
ده‌که‌ی!
ئاسایشی
فایلدار و که‌ونه
خۆفرۆشان!! ته‌واوم
نه‌کرد.. له‌و
گاورباخییه‌دا،
که‌ونه
دۆسته‌که‌م،
ره‌خنه‌ی له
(کاولاش) گرت و
به زه‌رده‌خه‌نه‌و
به‌هێوری فه‌رمووی:
(ئه‌م کاولاشه‌ت،
نه لێره‌و نه
له‌وێ، بۆت
بڵاوناکرێته‌وه!
چونکه هه‌ردوو
لایانت، به‌سابونی
ره‌ققی
شۆردووه!) وا
ده‌رنه‌چوو.
ناوه‌کانم
گۆڕی و چووه
بازاڕی په‌ڕپووتی
کتێبه‌وه. ئه‌وه
به‌شاکار ده‌زانم،
گه‌ر ره‌خنه‌گری
خۆی بۆ هه‌ڵکه‌وێ.
هه‌نووکه‌شی
له‌سه‌ر بێت،
تۆزیان نه‌شکاندووه‌و..
به‌ورده‌کاری
و ته‌کنیکه
هونه‌رییه‌کانیان
نه‌زانیوه!
پاراسایکۆلۆژی
و زینده خه‌ون،
ته‌لیپاتی "Telepathy " و
زیندوو بوونه‌وه،
پێشبینی و له
زه‌وی به‌رز
بوونه‌وه.
جێگه‌کاتییه‌کان
و.. کاته جێیه‌کان.
بله، کێ بوو؟
کوێخا، کێ
بوو؟ ئه‌ی دوو
خوێندنه‌وه‌ی،
ئاسایی و
هێمایی! ئه‌ی
"سۆناتای
رۆح" سه‌د
دانه‌م به‌خشییه
دۆستانم و به‌ره‌و
کۆنفرانسی
"لاهتی" چووم
"ره‌هبه‌رو
ئێلینا لییه‌لاهتی"
به گوڵێکی
سووره‌وه،
له
پێشوازیدابوون.
له دوو ڕۆژی
پاشماوه‌ی
کۆنفرانس‌دا،
له "موکولا"
سه‌د دانه‌م
له ڕاپۆرته‌که‌م
بڵاو کرده‌وه،
ئاخر حه‌ڤده
رۆژ، له ئه‌نقره،
شێرزاد و من
دوواخراین!
ئیتر دیده‌نیی
ڕۆژنامه‌ی
"هێلسنکی
سانومات" و
"ئامولێهتی"
و هه‌ڤپه‌ڤین
و دیدار له‌گه‌لڕ
"نی‌نا هه‌کالینا"
و. هۆمه‌ری
دزه‌یی و..
شۆریجه‌و ره‌حیماوه،
ئازادی و
ئیسکان،
زێویه‌و به‌رته‌کیه،
ئاخرحوسێن و
پیریادی،
بوڵاغ و
گڵچییه‌کان،
ئه‌ڵماس و ته‌په‌ی
مه‌لا عه‌وڵڵا،
ئیمام قاسم و
سه‌یسه‌روه‌ری
زایینگه‌م،
ئێوه بووکی
ئازادی و
"ئارابخا"
دێرینه‌که‌من.
ئه‌م شه‌وه،
یادی ڕزگاریی
ئێوه‌یه. نه‌ورۆزه،
له یادمه،
له نه‌ورۆزی
خاڵخاڵاندا،
هه‌ر شه‌ش
پیتی نه‌ورۆزم
له دامێنی ئه‌و
خاڵخاڵانه‌دا،
هه‌ڵکه‌ند و
چاڵی پیته‌کانم
به‌پووش و
دار‌و کۆته‌ره،
پڕ کرد. ده‌می
ئێواره، گڕم
تێبه‌ردان و..
بووه نه‌ورۆزێکی
هه‌ڵایساو!!
ئێستا،
ئه‌ستێره‌کان
ده‌دره‌وشێنه‌وه.
مانگه شه‌رمن
و داسولکه‌ییه‌که،
له هه‌ناوی
"تامپری" چه‌قیوه.
زمان، بۆته
دوو زمان،
زمانی ئێمه‌و
زمانی ئه‌وان.
وشه‌ی ڕووت و
ڕه‌وان و
بیگرێ، وشه‌ی
به‌توێکلڕ و
به گێچه‌لڕ و
پۆشراو. زمانی
هه‌بوونی
ڕاستینه‌و..
زمانی مه‌سخ و
به‌د گۆڕاو.
زمانی جوانسازی
و.. زمانی ته‌ور.
زمانی په‌ڕو..
زمانی قۆچه‌قانی.
زمانی خوێن و..
زمانی کێم..
زمانی به‌فرو
باران و..
زمانی قه‌وزه‌و
چڵکاو. زمانی
گولڕ و په‌پوولان
و.. زمانی دڕک و
کوڵاژدم. ئه‌م
سروشتی و ئه‌و
دۆزه‌خی. ئه‌م
دڵدوێن و ئه‌و
ملپه‌ڕێن، ئه‌م
باڵدار و ئه‌و
سه‌نگ. ئه‌م
ئاڵه‌و
ڕووسپی، ئه‌وقه‌ترانی
و قێزه‌ون. ئه‌م
گه‌شته‌وانه
و.. ئه‌و چه‌قۆ..
ئه‌مان ئه‌مانن
وئه‌وان.. ئه‌وانن،
ئه‌مانه‌م و
زۆری دیم له
ده‌فته‌ره‌که‌دا
نووسیبوون.
چوومه ژووری
سناوه‌که‌و
پڕپۆڵه‌کانم
شۆرین، ئه‌وجا
له‌پێش
تیڤییه‌که‌دا
دانیشتم. زه‌ڵامێک
ده‌رکه‌وت،
زۆر به "به‌درخان
پاشا"ی ده‌کرد!
ئه‌و زاته
شکۆمه‌نده،
گوتوویه‌تی:
((ڕاسته،
سوڵتان له‌من
به‌هێزتره،
به‌ڵام ئه‌ز
له‌و ره‌سه‌نترو
شکۆدارترم))
هه‌ستام. نه‌بادا،
ماسی ناو فڕنه‌که
بسووتێ. وا
بۆنی ماسی و
پێواز و په‌تاته
و ته‌ماته گه‌یشته
مه‌ڵاشووم!
ئاسمانی ناو
چێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کان،
لاجیوه‌ردییه،
فیلمه‌که،
دیمه‌نێکی
سێکس نیشان ده‌دا.
ئه‌و شه‌وه‌م
له‌یاده، که‌کچه‌که‌ی
ته‌ک ژووره‌که‌م
له‌گه‌لڕ
بۆیفرێنده‌که‌یدا،
باکی ئه‌وه‌یان
نه‌بوو، که
نرکه نرک و
ده‌نگی شڵپه‌و
هه‌ناسه‌یان
ده‌گه‌یشته
دوو نهۆمه‌که
خواره‌وه‌ش.
ئه‌و کچه زۆر
سپی و قژ
پلاتینییه،
نوکته‌ی
بڵۆندێکم ده‌خاته
یاد. له سه‌رتاشخانه‌دا.
به‌گوێره‌ی
سیدیه‌که‌وه
ده‌چێته ژێر
ده‌ستی سه‌رتاشه‌که.
"ئه‌م سه‌مماعه‌یه
لابه".
"ناتوانم".
"لایبه‌و
ناکرێ سه‌رت
ڕێکخه‌م!" "هه‌رگیز
ناکرێ!" سه‌رتاشه‌که،
لایده‌بات و
خه‌ریکی کاری
خۆی ده‌بێت.
ده‌بینی کچه
بێده‌نگه‌و
له‌شی سارد
بۆته‌وه! به‌خۆی
ده‌ڵێ: "ده‌بێ
چی
ڕوویدابێت!!"
سه‌مماعه‌که
ده‌خاته گوێ
و.. "هه‌ناسه
بده.. هه‌ناسه
ده‌رکه، هه‌ناسه
بده.. هه‌ناسه
ده‌رکه!!"
تومه‌ز ئه‌وه‌نده
ساویلکه‌و گێله،
هه‌ناسه‌دانیش
به‌کاسێت ده‌کات!!
ها. ها. ها.. زۆری
ترم له باره‌ی
ئه‌و "BLOND" انه‌وه‌ژنه‌وتووه.
لای خۆشمان ئه‌و،
تانه‌و ته‌شه‌رانه
هه‌ن. مندالڕ
بووم به‌زممان
به هه‌ورامییه‌کانی
ته‌کیه ده‌کرد.
ئێواران، که
ده‌گه‌ڕانه‌وه،
ئێمه‌ی
منداڵانی "سه‌یسه‌روه‌ر"
و "سه‌یمونجوغ"
خۆلڕ و به‌ردمان،
له‌ناو کاغه‌زو
جغجغه‌دا ده‌پێچایه‌وه‌و..
به‌تیره‌وه
ده‌مانبه‌ست
و سه‌ری تیره‌که
له ده‌ستمان
بوو. له په‌نای
دیواره
ڕوخاوه‌که‌ی
باخی "فه‌رهاد"دا،
خۆمان ده‌شارده‌وه،
هه‌ورامییه‌کانیش،
واتێده‌گه‌یشتن،
که ئه‌و
پێچڕاوانه
شه‌کرو چان ده‌چه‌مانه‌وه
بۆ هه‌ڵگرتنیان،
ئێمه گورج
تیره‌کانمان
ڕاده‌کێشاو
خۆمان ئاشکرا
ده‌کرد. ده‌بووه
جه‌فه‌نگێک
ئه‌و سه‌ری نه‌بێته‌وه!
ئه‌وان به‌تف
و جنێو ئێمه‌ش
به‌چه‌پڵه‌وه
ده‌مانگوت:
"هه‌جیجی.. که‌وڵه
زه‌رد، هه‌جیجی ماچۆ
. ماچۆ یان جگه‌ره‌ی
قامیشمان پڕ
ده‌کرد له
گۆگردی شه‌مچه‌و..
ده‌ماندایه جوله‌که‌یه‌کی
ده‌سگێر.. له‌پڕ،
ڕیش و سمێڵی
هه‌ڵده‌کرووزا،
ئیتر تووک و
دوعای بێفه‌ڕی
لێمان ده‌کرد.
"نانیان ده‌ده‌ن
و ته‌ربییه‌تیان
ناده‌ن. هه‌ی
حه‌رامزادانه..
ئینشاڵڵا له
به‌رزاییدا
ده‌تانبینم و
خه‌ڵکێکی زۆر
به دواتانه‌وه"..
له باوکم، ئه‌وه‌م
پرسیار کرد،
گوتی: "به‌مه‌رجێک،
واز له‌و کرده‌وه
ناشیرینانه‌ت
بینێ". سوێندم
بۆ خوارد، که
ئیدی واز له‌و
کارانه بێنم.
باوکم وتی: "ئه‌و
جوله‌که‌یه
مه‌به‌ستی له
جێگه به‌رزه‌که،
قه‌برستانی
ئیمام مه‌حه‌مه‌د
و شێخ محێدینه‌و
خه‌ڵکه زۆره‌که‌یش،
ئه‌وانه‌ن به
دوای ته‌رمه‌که‌تانه‌وه
ڕێده‌که‌ن. که‌یوان
ببیستم شتێکی
وا بکه‌یته‌وه،
ئه‌م گوێچکه‌ت
له‌بنه‌وه
ده‌بڕم "له
قوتابخانه‌ی
بولاغه"وه
گوێزرامه
قوتابخانه‌ی
"ئیمام
قاسم"، چونکه
له‌وێ سێ پۆلی
تێکه‌ڵاو هه‌بوو.
له پۆلی
چواره‌می سه‌ره‌تایی
ئه‌م ئیمام
قاسمه‌دا،
تۆپی پێمان نه‌بوو،
بۆیه به
قوتابخانه‌ی
په‌ڕۆ ناویان
ده‌برد. باوکم
له موسڵه‌وه
تۆپێکی بۆ
هێنام و پێشکه‌شی
مامۆستا حه‌مید
خه‌یاتم کرد.
له‌وێ شێخ
نوری و قه‌ره
سوسوو به‌یاز
سوسوم ناسین،
مامۆستا ره‌فیق
عالی به
سوهامی کوڕی
ده‌گوت: "به‌یاز
سوسو" به‌سوهام
عیزه‌تی ده‌گوت
"قه‌ره
سوسو". حه‌سه‌ن
حه‌مه‌ده‌مین
سپیلکه و ده‌نگی
له قورئاندا
خۆش بوو. منیش
به‌هره‌م له
"مه‌لا خه‌نه‌که"دا
هه‌بوو، له‌و
قوڕه سه‌وزه،
باڵنده‌و
ئاژه‌ڵم
دروست ده‌کرد،
یان له مه‌لاخه‌نه‌که‌ی
وشک،
ئۆتۆمبیل و
خانووم ده‌تاشی.
باوکم له
موسڵه‌وه، ده‌فته‌رو
قه‌ڵه‌م و حه‌یوانی
پلاستیکیی
بۆم ده‌هێنا و
بۆ دایکم شه‌کرو
چاو سابونی ره‌ققی
و چیت و بازه‌و
قه‌مه‌ندۆر.
حه‌زم به
ڕۆیشتنه،
باسه‌رێک له
کیۆسکییه‌که
بده‌م. بای
باڵم دا‌و گه‌ڕامه‌وه.
ئه‌وی
ڕابردوو، خه‌وێکی
سامناکم به
"یار"ـه‌وه
دیت ! گورج له
ده‌فته‌ره‌که‌مدا
نووسیم نه‌بادا
له‌یادم ده‌رچێت.
( له
نێوان خه‌ون و
ژیاندا. له‌نێوان
وه‌هم و هه‌قیقه‌تدا،
موویه‌کی
باریک هه‌یه،
که به په‌له‌پیتکه
ده‌پسێ. له
نه‌نکه
عیسمه‌تمه‌وه
ژنه‌وتبووم،
خه‌ون وا چاکه
له گوێی
ئاوێکدا
بگێڕدرێته‌وه.
نه‌نکم ده‌روێشی
ته‌کیه‌ی
تاڵه‌بانی
بوو، ته‌نانه‌ت
ڕووی له‌منی
مێرد مندالڕ،
له ترسی
خۆدا، ده‌شارده‌وه!
خۆم پێڕاگیر
نه‌کرا. ڕیشه‌ی
گومانێکم په‌یدا
کرد! نه‌کوو
خه‌ونه‌که
بێته‌دی!
چووم، په‌رداخێ
ئاوم هێنا و
له‌به‌ری
دانیشتم. له‌خه‌ونه‌که‌مدا،
وا له‌گه‌لڕ
هاوسه‌ره‌که‌مدا
دانیشتووین.
((یار))ی کوڕم
مردووه‌و له‌ناو
تابووتێکی ڕه‌شدایه!
دایکی یار، له‌ناکاو
هه‌ستاو
تابووته‌که‌ی
خسته سه‌رشانی
و چووه ده‌ره‌وه!
له کۆڵانه‌که‌دا،
له‌سه‌ر تیله‌ی
درێژیی،
تابووته‌که‌ی
قیت دانا. من
هاوارم لێکرد
(کچێ بۆ
هێناته ده‌ره‌وه!
ئاخر زیندوو
ده‌بێته‌وه!)
له‌گه‌لڕ دوا
وشه‌مدا،
یار، هاته ده‌ره‌وه!
کفنه‌که‌ی ره‌ش
بوو، هه‌روه‌ها
جزمه درێژه‌که‌ی!
هاوارم کرده‌وه:
(ئافره‌ت، هه‌نده
نابات، که
ئێسک‌و پروسکی
جمگه‌کانی
لێکده‌ترازێن!)
یاری مردوو،
ڕووی له ده‌رکه‌یه‌ک
نا! ئاودیو
بوو، هه‌نده‌ی
نه‌خایاند،
ژنه
تورکمانێک به‌پالڕ
ده‌ری کرد و..
په‌توویه‌کی
بۆ فڕێداین!!
گوتی: (ئه‌مه‌م
له‌کۆلڕ بکه‌نه‌وه)
هه‌ر چۆنێک
بوو یارمان
خسته ناو
تابووته‌که‌ی
و دایکی دایه‌وه
شانی خۆی! له
ژووره‌که
داینا. ئه‌وسا
به ئاوی
ناوپه‌رداخه‌که‌م
گوت: (چۆن ده‌ڵێم
کتومت هه‌ر وابوو.
موویه‌ک که‌موزیادی
نییه. تووشی
قه‌ڵبه‌یه‌ک
نه‌هاتبێ! ئه‌م
یاره دوا
هێشووی من و
دایکی شوانه.
دره‌خت که‌پیر
بوو بێبه‌ر ده‌بێ،
وه‌لێ به‌ر له‌و
کاته‌و
هێشکبوونه‌وه‌ی
تۆوی له‌ناو
مێوه‌کاندا
جێدێڵێ. شوکر
له زیدو هه‌نده‌راندا
هه‌ن، چ مێ و چ
نێر و کاریش
ده‌که‌ن).
سه‌ردانی
مه‌ڵبه‌ندی
کارکردنم کرد.
جاری یه‌که‌م
بۆ ماوه‌ی دوو
مانگ و جاری
دووه‌م بۆ
ماوه‌ی مانگ و
نیوێک، له
ڕاهێنانی
پیشه‌ی
دارتاشیدا
دامه‌زرام.
فیته‌ری و
کاره‌بایی و
کوشنچێتیش هه‌بوون،
من کاری
سمپاره‌م په‌سند
کرد. له به‌شه‌که‌ی
ئێمه‌دا،
قادری سنه‌یی
و بینامین
هورمزی
لێبوون.
نوێکردنه‌وه‌ی
کورسی و مێزو
ته‌پڵه‌کمان
پێ
سپێردرابوو،
عه‌لی له‌به‌شی
فیته‌رچێتی و
زێوه‌ریش له‌به‌شی
کاره‌باییدا
بوون، ڕۆژی
دوو سێ جار له
قاوه‌خانه‌که‌دا
ده‌که‌وتینه
باس و خواس و
پلارمان له‌چاوی
جوان و سینگی
به‌رزو پاشه‌ڵی
هه‌رمێی ده‌گرت.
داره‌کانمان
ده‌کرده
ئاوێنه‌و سێ
چوار جار
سپرتۆمان ده‌کرد.
ڕۆژێک، په‌نجه
که‌ڵه‌ی ده‌ستی
چه‌پی خۆم
بڕی. به کاغه‌زی
کارگه‌وه
چوومه نه‌خۆشخانه‌ی
"هه‌تانپا" و
پێنج ڕۆژ
پشوویان دامێ.
ـ ئه‌م ئه‌شره‌فییه
سوور‌و په‌مه‌ییانه
بۆچی؟
که‌یوان،
مه‌به‌ستم به‌بۆنه‌ی
چییه‌وه‌ن؟
وه‌ڵامی
له‌یلام دایه‌وه:
مه‌گه‌ر
نازانی له
کاردام!
ـ
کار! زۆر چاکه،
مرۆڤ به‌کاره‌وه
جوانه. ئه‌دی
بۆ دوو گولڕ؟!
گوتم:
سووره‌که‌یان
له ڕه‌نگی
خوێنی لووته‌و..
په‌مه‌ییه‌که
به‌مه‌رجانی
کالڕ ده‌چێت!
سووره‌که له‌یلایه
و.. په‌مه‌ییه‌که
که‌یوانه.
ـ
ئه‌ی بۆ ره‌نگه‌کان
نه‌گۆڕینه‌وه،
که‌یوان منیش
له‌پاش
زانکۆ، یه‌کدوو
سالڕ کارم
کرد‌و
دوکانێکی
چکۆڵانه‌م هه‌بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کۆمپانیا
زڵهێزه‌کان
له‌کایه‌دا
بوون، دوکان و
کوشکه گچکه‌کانیان
قووت دا،
ڕاستییه‌که‌ی
له کاره‌که‌شدا
به‌ڵه‌د نه‌بووم.
ئه‌ز
پێمگوت: ئێمه
هۆگری قه‌ڵه‌م
و په‌ڕه کاغه‌زین،
نه‌ک بگره‌و
به‌رده‌ی
جامبازی و
ئاڵووێری ته‌ڵه‌که
بازی!؟
به‌سه‌ر
بۆی سه‌لماندم.
ـ
که‌یوان، هه‌وڵم
داوه‌و
بۆمیان
بڵاونه‌کردۆته‌وه!
ـ
بۆ؟.. بنووسه وه‌ک بۆ
خۆت ده‌نووسی،
ڕۆژێک هه‌ر
دێ، که چاویان
بپشکوێت نابێ
ئومێد بڕبیت.
که
په‌نجه که‌ڵه‌ی
خۆم بڕی،
پلاسته‌ریان
لێداو چوومه
"هه‌تانپا"
دکتۆره‌که،
ویستی یه‌کسه‌ر
پێسته
داماڵڕاوه‌که‌ی
په‌نجه‌م
بدروێ! به هه‌راسانییه‌وه
گوتم:
ـ
چده‌که‌ی
ماڵئاوه‌دان!
ئه‌دی به‌نج!؟
ـ
لێره‌دا، زۆر
به‌نج به‌کار
ناهێنین.
ـ
بۆم به‌کار
بهێنه.
سیسته‌رێک
دوو به‌نجی له‌په‌نجه
کۆڵه‌که‌م
دا‌و.. پاش چه‌ند
ده‌قیقه‌یه‌ک،
دکتۆره‌که
سێ ته‌قه‌ڵی
لێداو.. خه‌نایه‌وه.
به‌پاسی حه‌وت
چووم و به‌پاسی
بیست و یه‌ک
گه‌ڕامه‌وه.
ڕاپۆرته‌که‌م
دایه سه‌رکاره
ژنه‌که‌مان
و.. به‌نجه‌که
به‌ریدام و
کزه ژانێک
ددانی پێ جیر
کردمه‌وه.
* * *
له
ماڵه‌وه هه‌ستم
به‌نامۆییه‌کی
سه‌خت کرد. ده‌بێ
ئه‌م نامۆییه
له ڕه‌حمی
دایکه‌وه
پێمانه‌وه
لکابێت. ئه‌ز،
لێره‌و له‌وێ
نامۆم! له که‌رکووک
نامۆ بووم، له
هه‌ولێرو.. ته‌نانه‌ت
له‌گه‌لڕ خۆم
و حه‌زو خولیا‌و..
ژووره‌که‌میشدا
نامۆم!! ئه‌م
نامۆییمه،
که‌ڵکی
هاندان و
خۆڕاگرتنی هه‌یه‌و
ده‌مگلێنێته
ناو زه‌ریای
وشه‌و هێلڕ ڕه‌نگ
و بێده‌نگییه‌وه.
مه‌منوونی و
سوپاسگوزاریی
خۆمی بۆ ده‌بژێرم.
جار هه‌یه،
کاتی
بیرکردنه‌وه‌م
نابێت له‌و
نامۆییه
بکۆڵمه‌وه.
ئه‌ی گه‌ڕانه‌وه!
ئه‌وان
پاسپۆرتیان
له‌باخه‌ڵه‌و
له بانقدا ڕه‌سیدیان
هه‌س، که‌چی..
شه‌یتان به‌نه‌حله‌ت،
باس له‌هه‌رچی
بکه‌م ده‌چێته‌وه
سه‌ر پۆله‌تیک!!
ڕاسته هه‌موو
ڕێیه‌ک ده‌چێته
بانه، ئه‌و
نییه باس له
دۆشاوی ته‌ماته
بکه‌م، ئاکام
ده‌گه‌مه
سیاسه‌ت و دوو
به‌ره‌کی و
ململانێ! په‌تاکه‌یان
گه‌یانده
پێنج کیشوه‌ری
هه‌نده‌ران!
ئه‌وا به‌نده
ده‌می کڵۆم
دا‌و ده‌فته‌ره‌که‌م
خسته سه‌ر ره‌فت
و قه‌ڵه‌مه‌که‌م
شکاند، خۆ ده‌م
و په‌ڕاوو قه‌ڵه‌م
قات نه‌بووه،
له‌من بوێرتر
هه‌ڵده‌که‌وێ
و په‌نجه له
دوڕ چاوی چه‌واشه‌کردن
و فیشالڕ و چه‌وتی
بچه‌قێنێ. گه‌ر
نه‌شبن، له
دایک ده‌بن.
ئه‌مه یاسای
ژیان و ڕێسای
گۆڕڕانه. خۆ..
دۆخه ناله‌باره‌که‌مان،
کۆتایی مێژوو
نییه.
ـ
به‌خێر هاتیت
کاک عه‌لی، سه‌رچاوان.
با قاوه‌یه‌کی
خه‌لیس بکه‌م.
ـ
خێراندار بیت
کاک که‌یوان،
ئه‌وه‌ی
پێناوێ.
ـ
پێی ده‌وێ و..
ئه‌ولاتریش،
ئه‌ی قوڕوقه‌پ
دانیشین!
کولیچه‌ش ده‌خۆین،
بزانه له ژن
چاکترم نه‌کردووه.
ئه‌و
شه‌وه کای
کۆنمان به‌بادا.
خه‌رمانی
یاده‌وه‌ریمان
شه‌نوکه‌و
کرده‌وه.
ئاخر باوک و
باپیری هه‌ردووکمان،
له‌کۆڵانه
ته‌نگه به‌ره‌که‌ی
"سه‌یسه‌روه‌ر"
دا، دراوسێ
بوونه،
دراوسێی ئه‌و
ده‌مه‌یش له
خزمایه‌تیی
ئه‌مڕۆکه
تووکمه‌تر و
بێ موو بوو.
عه‌لی:
دڵسۆزی و ڕه‌وشت
و وه‌فاداری
هه‌بوو.
من:
هه‌نووکه،
به‌رژه‌وه‌ند
و چاوچنۆکی و
ئێره‌یی له
ئارادایه. خه‌ڕه‌که
ڕزیوه‌که‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کان
پاره‌و پوول
گڕێیده‌دات!
له‌م زه‌مانه
ده‌عجانییه‌دا،
ورگنه ده‌سڕۆکان،
ده‌سپه‌ڕ به
ئه‌شکه‌نجه‌و
کروزانه‌وه‌ی
تێر نه‌خۆر و
قه‌له‌نده‌ران
لێده‌ده‌ن!
عه‌لی:
مه‌گه‌ر، له
مه‌رگدا ئه‌و
دوو چین و
توێژه یه‌کسان
بن.
پاش
ڕۆیشتنی عه‌لی،
له
یاداشتنامه‌که‌مدا
نووسیم.
(ده‌بێ
هاملیتانه،
هه‌ڵوێست هه‌ڵبژێرن.
نه‌ک
دونکیخۆتانه،
به شمشێری
دارینه‌وه
به‌گژ په‌روانه‌ی
ئاشه باییه‌کاندا
بچین).
له‌یلا،
پێی ڕاگه‌یاندم،
که هاوین، بۆ
یه‌ک شه‌و ده‌چینه
(تالین) گوتم:
(ئه‌وه پاره‌ی
ده‌وێ) وه‌ڵامی
دامه‌وه (من
پاره‌ی بلیته‌کان
ده‌ده‌م و له‌وێ
جگه‌ره‌ی
قاچاغ و دیاری
دێنین). (که‌واته
منیش، کۆمه‌کیت
ده‌که‌م). گه‌شته‌که‌مان
بۆ نه‌ڕه‌خسا،
له‌به‌ر ڤیزه‌ی
من و چوونه
هێلسنکی و
چاوه‌ڕوانی
یه‌کدوو هه‌فته.
(له‌یلا، بۆ
شه‌وێک، ئه‌و
کێشمه کێشمه‌ی
ناوێ) ئه‌ز،
هه‌رگیز له‌یلا
به ئیباحی
نازانم، ئه‌و
نه‌بێ، که
ئاره‌زووی
خۆی مت ناکاو
ئیرۆسی خۆی
داناته‌پێنێ.
مێیه‌کی
ئاساییه. ژنی
ئێمه، حه‌زه
سروشتییه‌کانیان
کپ ده‌که‌ن!
به پێچه‌وانه‌یش،
به سۆزانی و
قه‌حپه و چاو
به‌لڕ و حه‌شه‌ری
ده‌ژمێردرێن،
گه‌ر هه‌وه‌سه‌کانیان
ده‌راند!!
نێرینه
قدیسه‌کان حه‌ز
ده‌که‌ن، به
شه‌وان ژنه‌کانیان
سترپتیزو
پڕۆنۆیی "Prono
" بکه‌ن و.. به‌ڕۆژیش
فریشته و په‌ری
و دایکی عیسا
بن!!
* * *
پێشه‌نگی
هاوین،
بوزگوڕی به‌فرینی
عاردو بان،
توایه‌وه،
له‌جیاتی
چوونه
"تالین"
کامیرا
"مینۆڵتا"که‌ی
له‌ملنا. که‌یوان،
به‌تاک و جووت
فیلمێکی گرت
له‌ته‌ک په‌یکه‌ره‌کانی
شاردا. له "سه‌رکه‌نییه‌می"دا
سواری چه‌رخوفه‌له‌ک
و شه‌مه‌نده‌فه‌ره
مارپێچه‌که
بووین، به
بازنه‌یی به
ئاسماندا ده‌چوو،
ئه‌وجا شۆڕ ده‌بووه
ناو حه‌وزه
ئاوه ده‌سکرده‌کانه‌وه.
پرشی ئاوی
ساردمان به‌رکه‌وت.
چووینه دیده‌نیی
حه‌وزی
"دۆلفینه"کان.
سه‌رکه‌وتینه
خواردنگه‌ی
هه‌ره سه‌رووی
بورجه‌که‌و
له دووربینه‌وه
ڕوانیمان.
چاومان به
دیمه‌نی
"تامپرێ" دا
گێڕا، دورگه‌و
گۆلاوه‌کان
زاخاوی
چاومانیان دا.
به‌له‌مه‌وانه‌کان،
هه‌یتا هه‌یتا
سه‌وڵیان
لێده‌داو گه‌مییه
زله‌کانیش،
هێڵێکی پان و
که‌فچڕیان
ڕاده‌کێشا.
تاکو ته‌راش،
خه‌ریکی ماسی
گرتن بوون.
چووینه مۆزه‌خانه‌ی
"سارا" بۆ
دیتنی کاری
هونه‌رمه‌نده
پێشه‌نگ و
نوێکاران. ئه‌و
(سارا) به‌خشنده‌یه،
که‌ڤاڵی
کڕیووه‌و
دواجار له‌ته‌ک
ئه‌م سه‌یرانگه‌یه‌دا،
مۆزه‌یه‌کی
خنجیلانه‌ی
کردۆته‌وه.
له‌وێشه‌وه
سه‌رمان له
مۆزه‌خانه‌ی
(له‌نین)دا.
وێنه‌ی
زۆرمان گرت.
له‌ته‌ک
کڵێسه خشت
سووره‌که‌ی
پاشماوه‌ی
رووسه ئه‌رسه‌دۆکسه‌کان
وه‌ستاین. که‌یوان،
وێنه‌ی له‌گه‌لڕ
گرانێته
سووره‌که‌ش
گرت، که
سیمبوڵی
ڕزگاریمانه.
په‌یکه‌ر
تاشه‌که، ئه‌و
گرانێته‌ی له
ناوه‌نده‌وه
هه‌تا نیوه‌ی
شه‌ق کردووه،
مه‌گه‌ر خۆی
بزانێ چ هونه‌رێکی
نواندووه! به‌رزییه‌که‌ی
ده‌پازده مه‌تر
ده‌بێت. ره‌شه
گرانێتێکی له‌مه
بچووکتر هه‌یه،
له‌خوار قاوه‌خانه‌که‌ی
(ئاورینکۆ) که
هێمای جه‌نگی
دووه‌می
جیهانییه.
ـ
که‌یوان، به‌ردی
ئه‌م خاکه‌مان،
له‌به‌ر
تیشکی هه‌تاودا
وه‌کو گه‌وهه‌ر
ده‌بریسکێته‌وه‌و..
ڕه‌نگی
جۆراوجۆر ده‌ده‌نه‌وه!
زستانیش..
ـ
له‌یلا، ده‌زانم
ده‌یهاڕن و له
شۆسته‌کانی
رۆده‌که‌ن،
بۆ ئه‌وه‌ی که‌س
نه‌خزێ..
به‌پێ
و قه‌تبر
ڕوومان کرده
باخچه ره‌نگینه‌کانی
پشت نه‌خۆشخانه‌ی
"هه‌تانپا".
به که‌یوانم
گوت، که کاتی
خۆی، گه‌وره
پیاوی ئه‌م
شاره. نه‌خشه‌ی
باخچه ده‌گمه‌نه‌که‌ی
کێشاوه‌و له
شوێنانه‌وه،
گوڵی دانسقه‌و
ده‌گمه‌نی بۆ
هاوردووه.
چووینه ناو
کۆشکی گه‌وره
پیاوه‌که‌وه،
که‌لوپه‌له‌کانی
له جێگه‌ی
خۆیاندا بوون.
سێ چوار ئه‌سکه‌له‌ی
وه‌ستانی به‌له‌می
مابۆوه. کچ و
کوڕێک
ماسییان لێده‌گرت.
له‌گه‌ڕانه‌وه‌شدا،
به که‌یوانم
گوت:
ـ
ئه‌م که‌شتییه
زۆر زل و رزیو
و داته‌پیوه‌ت
دیوه، ئه‌مه
کاتی خۆی بۆ
گوازتنه‌وه‌ی
ئاییندارانی
ئه‌مدیۆ بۆ ئه‌ودیو
ته‌رخان
کرابوو، که
کڵێسه‌که‌ی
ئه‌وه‌تانێ
لێمانه‌وه
دیاره.
جێگه‌ی
بیست که‌سی
لێده‌بۆوه،
ئێستا بۆ
یادگار له
شوێنی ئه‌و په‌ڕینه‌وه‌یه‌دا
هێناویانه‌ته
سه‌ر زه‌وی.
که‌یوان گوتی:
ـ
ئه‌وه گیوه
ته‌خته‌کانی
کۆڵیوه!!
خۆی
هه‌ڵدایه
ناو که‌شتییه‌که‌و
سه‌وڵه زله‌کانی
جوولانده‌وه.
جیڕه‌یان
لێوه هات ،
وه‌ک ده‌می
کێرێک به
شوشه‌دا
بهێنێ و دگانم
ئالڕ بوو!
ـ
که‌یوان.. ئه‌و
دورگه زله،
ڤیکنسارییه،
که چووینێ.
ڕێگه‌ی
ماڵه‌وه‌مان
گرت. ریزه
داره‌کانی هه‌ردوو
لای چه‌ورێژه‌که،
سێبه‌ریان
لێ‌کردین. شه‌مه‌نده‌فه‌رێک،
به‌سه‌ر پرده‌که‌دا
ئه‌ژدیها
ئاسایی
فیشکاندی هه‌ڵمی
سپی له که‌پویه‌وه
ده‌رچوواند.
گه‌یشتینه
هه‌شت نۆ
ڕێیانه‌که و
تابلۆی (نێکه‌ڵا)
NEKALA مان
لێده‌رکه‌وت.
ـ
با له‌م هه‌رێزه‌دا
تۆزوکه‌یه‌ک
دانیشین له‌یلا.
دانیشتم
له‌سه‌ر ته‌خته‌که
و که‌یوان
چووه کن
بێچووه
مراوییه‌کانی
گۆمه‌که.
ـ
هیچم له‌کن
نییه بتانده‌مێ.
دوایی دێمه‌وه‌و
پڕ کیسه‌یه‌ک
ورده سه‌مونتان
بۆ تێرم. که‌یوان
وه‌ک له‌گه‌لڕ
مراوی و بێچوه‌کانی
بپه‌یڤێ
وابوو
ـ
ئه‌ها!! گه‌وره
بوون! ویس،
ویس، ویس.
هه‌تا
لام و دانیشت.
من دوکه‌ڵم به‌باده‌دا.
زۆری نه‌مابوو
بگه‌ینه
ماڵه‌که‌ی
من، که‌یوان
له‌پڕ گوتی:
مه‌رجه دوو
که‌س ماره
بڕی یه‌کتر
بن!
ـ
نا.. که‌یوان،
هه‌ن کوڕ‌و
کچیان ده‌گاته
زانکۆ ئه‌وسا
له کڵێسه
یان له شاره‌وانی
ماره ده‌بڕن.
ـ
ئه‌دی له‌یلا،
مه‌رجه یه‌کتریان
خۆشبوێ؟
ـ
ئه‌ویش زۆر
نا. که‌یوان،
ته‌نیا ته‌بایی
و گونجان مه‌رجه.
که‌یوان،
به‌رپه‌رچی
دامه‌وه:
ـ
له‌یلا، هیچ
نییه جێگه‌ی
ئه‌ڤین
بگرێته‌وه.
من:
وابزانم،
ئێوه‌ی خاوه‌رنشین،
جوتیار و که‌ڵه
مێردانه
بیرده‌که‌نه‌وه!
ده‌نا له‌م
شاره‌دا هه‌زاران
پێکه‌وه‌ن،
نه‌یه‌کیان
خۆشده‌وێ و..
نه ده‌نگیان
ده‌رده‌چێ.
ئه‌و:
ئیتر، دابین
کردنی سێکسه،
له گۆشه‌یه‌کداو..
ئه‌ز،
بۆم ته‌واوکرد..
له گۆشه‌یه‌کی
دیکه‌وه، بۆ
تاراندنی ته‌نیاییه،
وایه.. که‌یوان؟!
که‌یوان،
له‌سه‌ری نه‌ڕۆیشت
و نه‌یکاری
گورووی دڵیم
بۆ ده‌رێنیت!
به‌ردێکمان
له‌سه‌ر
دانا، خۆی
واته‌نی بۆ ده‌رفه‌تێکی
دی، گوتی:
ـ
له‌یلا، له‌لای
ئێمه، به‌کامی
دلڕ و خۆشه‌ویستی،
خێزان پێکه‌وه
نانێن! بۆیه،
که
ئابوورییه‌که
مه‌یسه‌ر
بوو، شیرازه‌ی
خانه‌واده‌ییان
له گرێژنه
ده‌چێت. هاوسه‌ریی
ناجۆرو ته‌ماوییه‌که‌یان،
لێره‌دا ده‌ڕه‌وێته‌وه.
ئه‌لبه‌ته،
له‌یلا، چه‌م
بێ چه‌قه‌ڵ
نابێت.
گوتم:
که‌یوان، په‌رژینێک
هه‌یه له‌نێوان..
کێلگه‌ی
کێشراو و جه‌نگه‌ڵی
چڕ‌وپڕ ئاژاوه‌دا.
قسه‌که‌ی
لێسه‌ندمه‌وه:
مێشهه‌نگ
چزووی هه‌یه
و هه‌م هه‌نگ.
ئێوه، ته‌وژمی
خوێن به‌سێکس
ڕاده‌گرن و له‌کن
ئێمه، به‌چه‌ک.
* * *
له‌ماڵه‌وه،
نواری باڵه‌بانه‌که‌م
هاوێشته
ڕیکۆرده‌ره‌که‌وه
و.. به‌خه‌یاڵدا
چووم، هه‌ردوو
دیوی نواره‌که
ته‌واو بوون،
هێشتاکه..
رۆحم تێنوو
بوو! "حه‌مه‌ی
ماملێ"م
هێنایه چڕین.
"که‌یوان" به‌خۆم
گۆت "چه‌ند
جارێک باڵه‌بانه‌که
و ماملێت بۆ
له‌یلا
خستۆته
رێکۆرده‌وه"،
نه‌یبزواندووه!"
دوو عاله‌می
جیاوازین،
بێگومان دوو
که‌لتووری له‌یه‌کنه‌چووش.
دوو دابونه‌ریتی
ئاسمان و
ڕێسمانین،
دژواره وا به‌سانایی
تێکه‌لڕ
ببین.. دوو
ئاوان، مه‌گه‌ر
له ڕێژه‌که‌دا
یه‌کبگرنه‌وه.
ئه‌مه زۆر
چاک ده‌زانم و
ده‌بێ هه‌ڵبکه‌م
ده‌نا.. گیوه‌ی
ته‌نیایی و هه‌ستی
نامۆیی، خانه‌کانی
ژووره‌وه‌م،
وه‌کو که‌شتی
رۆخه‌که‌ی هه‌تانپا،
بنکۆلڕ ده‌که‌ن.
ئه‌و
دید و
بۆچوونانه‌م،
له
یاداشتنامه‌که‌مدا
تۆمار کردوون.
ئه‌مه وه‌ک
مغناتیس، جار
وایه، ته‌نڕاکێشه‌و..
به‌باره‌که‌ی
تر، به‌پێچه‌وانه‌یه.
ئه‌م خه‌سڵه‌تی
ئینسانییه‌ته،
که‌یوان، به‌زه‌حمه‌ت
بۆت ده‌گۆڕدرێ..
هه‌ڵه‌که له‌کوێدایه!؟
تۆ عه‌وداڵی
پشکنینیت.
نیگات، باڵده‌گرێ
به‌ره‌و هه‌ڵکشان
و بڵندایی ره‌های
ئاسمان، که
ئه‌مێستا
خۆڵه‌مێشییه.
له‌چه‌ند لاو
سووچه‌وه،
خه‌مۆکی
داتده‌گرێ و..
به هۆکاره‌که‌ی
نازانی! مانگی
جارێک تووشی
ئه‌م دۆزه ده‌روونی
و قه‌یرانه
ده‌بیت، هه‌نجه‌تت
ئه‌وه‌یه،
که ئاواره‌ی.
په‌لاماری ده‌فته‌ره‌که‌ت
ده‌ده‌ی و
هانا بۆ قه‌ڵه‌م
ده‌به‌ی، که
شیعری دانسقه‌ت
تێدا کۆ
کردۆته‌وه.
ده‌نگت ده‌بێته
پیری سوفیگه‌ران.
(چ
خۆش وه‌ختێ
بوو، ئه‌و وه‌خته‌م
له گۆشه‌ی
بێکه‌سیدا وه‌کو
هائیم، له ده‌شتی
ناکه‌سیدا،
ئێسته
ئاواره‌م).
زوو ده‌که‌ویته
گیان که‌سه
په‌سته
ناکاوییه‌که‌ی
گیانت.
"خۆشترین
کاتم، ئه‌وه‌یه،
که برسێتی و
تێنووتیم
نایه‌ته
بیر‌و.. ده‌هێڵێنم
و.. ده‌ڕه‌نگێنم"..
ئاوها ده‌چیته
ناو خۆشوه‌ختی
و.. له خه‌ڵوه‌تگه‌ی
بێکه‌سیدا،
که‌سدارانه،
ولییانه‌و
عاشقانه، له‌ناو
لمستانی
بیابان و سه‌رابدا،
خێوی ئاواره‌یی
و مۆته‌که‌ی
ته‌نیاییدا،
ئافه‌رین له
حه‌زره‌تی
"مه‌حوی" ده‌که‌ی،
که ئاوها پێش
ده‌یان سالڕ،
گوزارشتی له‌ناخت
کردووه، که‌یوان.
ئه‌وه‌ی له‌م
تاراوگه‌یه‌دا،
ده‌ریده‌بڕی،
به‌بڕشتی
نالی و مه‌حوی
و حاجی و
زارای ده‌زانی.
ئه‌وانت له‌گیاندا
زیندوو بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه، نه
وڕینه‌یه و..
نه وه‌سواس و
هه‌لوه‌سه.
ئێشت گه‌یشتۆته
ئێسقان و مۆخ.
شه‌وو ڕۆژ، له‌یلو
نه‌هار، له
خولیا‌و که‌ڵکه‌ڵه‌ی
هه‌ژار و بێنه‌وایانیت.
ئه‌م هه‌رێمه
ساوایه که‌ی
پێده‌گرێ و له‌کۆڵی
ده‌مارگیرییه‌وه
بۆ کوێمان ده‌بات!
خه‌ریکه
سێلاو و تاڤگه‌ی
پرسیاره‌کانت
به‌خوڕ
دابارێ. ئه‌م
کاژاوانه بۆ
کوێ ڕاپێچ ده‌که‌ن؟!
هه‌مدیس، نه‌حله‌ت
له شه‌یتانی
ره‌جیم. زه‌نگی
ته‌لیفۆنه‌که‌ت
راتده‌چڵه‌کێنێ.
ـ
که‌یوان، قه‌یدی
چییه لێره
بێ یان له
"تورک‌و" له
"لاهتی" یان
له "هه‌مه‌لینه"
نه‌ورۆز هه‌ر
نه‌ورۆزه.
براکه‌م ئه‌ویش
قه‌یناکا..
پاشوپێش
کردنی مه‌سه‌له‌یک
نییه، ئا.. ئا..
گرینگ ئه‌وه‌یه..
ئا.. به‌ڵێ.. سه‌د
ده‌رسه‌د له‌گه‌ڵتام..
کاکی خۆم ده‌بێ
بکه‌وێته شه‌ممه‌وه
و خه‌ڵکی وه‌کو
من و تۆ بێکار
نین.
داتخست.
هه‌تا دره‌نگانێکی
پاش دووی نیوه
شه‌ویش، دڵه
ڕاوکه‌ت بوو.
شه‌و نخوونیت
کێشا، چێشته‌نگاوێکی
دره‌نگ، به‌سه‌ر
ئێشه‌وه، هه‌ستایت،
ڕۆژێ دێ، په‌یوه‌سته‌کان
وه‌کو ژانه
سه‌ره‌که‌ت،
ژه‌نگده‌گرن.
به‌چاوت لێلڕ
و له‌یلان ده‌بێت.
وا ده‌زانی،
له هه‌ورازی
گۆرستانه‌که‌وه،
گۆله‌مه‌نده‌که‌ی
"ئیدێس
یارڤی" له‌ژێر
ئاستی
بینینته‌وه‌یه.
ئاسمان، که‌وه‌ی
زیوینه. "ده‌بێ
گۆڕانێک هه‌ر
چه‌نده
بچووکیش بێت،
له‌ره‌وتی
ژیانم بکه‌م"
بۆیه بڕیار
ده‌ده، که
کۆرسی زمانی
کوردی بکه‌یته‌وه،
که سوودیان
له‌و دوو
مانگه وه‌رگرت،
که‌یوان تۆ گه‌شایته‌وه‌و
بڕیارت دا، له
سه‌ره‌تای به‌هاریشدا،
کۆرسێکی دی
بکه‌یته‌وه..
به‌مه‌یش،
پتر چوویته
ناخی خه‌ڵکه
بێسه‌واده‌که‌و
له کێشه‌کانیان
نزیکتر
بوویته‌وه.
* * *
(9)
"دایک"
وشه‌یه‌کی
ئاوسه، له
ره‌حمه
میهره‌بانه‌که‌یدا
ئه‌م گێتیه‌ی
هه‌ڵگرتووه.
دایکت گوت
ئیتر پێویست
به په‌رچڤه‌کردن
ناکات. دایکم
مرد، نه‌متوانی
سه‌ر له زێدی
خۆم بده‌م و
له‌پرسه‌که‌یدا
به‌شدار ببم،
هه‌تا مستێ
خۆڵی گڵکۆکه‌ی
ماچ بکه‌م و
بیخه‌مه ته‌پڵی
سه‌رم. ئه‌مێستاشی
له‌گه‌لڕ بێت
نه گۆڕی
دایکم و نه‌گۆڕی
باوکم و نه‌گۆڕی
شیلان خان ده‌ناسم،
که‌ی بێت، به‌سه‌ربه‌رزی
له‌سایه‌ی قه‌ڵاو
باوه
گوڕوگوڕو دار
زه‌یتوونه‌کانی
"گاورباخی"
بحه‌سێمه‌وه.
ئه‌مه چ هه‌ژ
به‌سه‌رییه‌که!
لێره‌دا، گۆر
غه‌ریب ببم!
کام سیمرخ،
گڵکۆم هه‌ڵداته‌وه
و به سنووقه‌که‌وه
له‌نێوان ئه‌و
سێ گۆڕه‌دا ده‌منێژێته‌وه!
ده‌شێ ئه‌و قه‌له
ئیرهابییه
ره‌شانه‌ی ئه‌وێ،
سلڕ له
سنووقه‌که‌م
بکه‌نه‌وه!
وه‌ک سلڕ له
گۆڕه‌که‌ی
"ئه‌سیری" ده‌که‌نه‌وه!
مانگ به ده‌ره‌وه
نییه، هه‌نده
ناخایه‌نێ،
له گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌وه،
سه‌ردیقانێم
لێلدا بکات و ..
سنووقه ره‌شه‌که‌م
له‌بیر
بسڕێته‌وه.
ئه‌وده‌مه‌ی
له‌کامپ
بووم، له‌یلام
نه‌ده‌ناسی،
ده‌گه‌لڕ
مانگی سووردا
بۆ ماوه‌ی سێ
ڕۆژ چووینه
سه‌یرانێکی
ده‌ره‌وه‌ی
شار، به پاره‌یه‌کی
که‌م، سێ ژه‌م
خۆراک و
ساوناو به‌له‌مه‌وانی.
هه‌ر که‌سه‌و
چاڵاکییه‌کی
ده‌نواند، ئه‌ز
منداڵانم فێر
کردن، به‌چه‌ند
هێڵێکی که‌م،
چۆن نیگاری
پاساری و فیل
و گولڕ و که‌روێشک
دروستده‌که‌ن.
بیتاقه‌ی
دووجار چوونه
مۆزه‌ی
سارایان دامێ.
ئه‌وه‌م به
پاداشتێکی
چاک زانی و.. بۆ
گه‌وره‌کانیش
گه‌مه‌ی قه‌یچیم
نیشان دان، که
چۆن له
داوێکی ده‌که‌نه‌وه،
یان به ده‌نکه
شه‌مچه، شه‌ش
چوار گۆشه‌م
کرد و گوتم:
"ده‌ی با
بزانم، کێ ده‌توانی،
سێ قله
شقارته هه‌ڵبگرێ
و بمێنێته‌وه،
چوار چوار
گۆشه؟" ئه‌وانیش،
گه‌مه‌ی دیکه‌یان
نواند. له
ڕۆژی دووه‌مدا،
له‌گه‌لڕ
حوسێنی زازاو
عارفی "ئامه‌د"ی‌دا
پێکه‌وه که‌شتییه‌کمان
پاڵدایه ناو
گۆله‌که‌وه
پاش ئه‌وه‌ی
سوخمه چووپی
نه‌خنکانمان
له‌به‌ر کرد.
عارف، سه‌وڵی
لێده‌دا و من
و حوسێنیش ده‌ستمان
له گه‌شتکه‌ران
ڕاده‌وه‌شاند.
له سێیه‌مین
ڕۆژا، له ئه‌سکه‌له‌که‌وه
خۆم هه‌ڵدایه
گۆمه‌که‌وه.
مێر مندالڕ
بووم، له
گۆله‌که‌ی
نزیکی
ماڵمان، فێری
مه‌له ببوم،
له‌گه‌لڕ
قوتابیاندا
ده‌چووینه
حه‌وزه‌که‌ی
باخچه‌ی
"ئوموره‌بیعه‌ین"ی
ڕێگه‌ی موسلڕ.
یان پاش له‌به‌رکردنی
ده‌رسه‌کانمان
له
"خدرزینده"ی
رۆخی به‌سته‌که‌ی
خاسه، مه‌له‌مان
ده‌کرد و له
گه‌ڕانه‌وه‌دا،
ده‌رپێکانمان،
به‌سه‌رمانه‌وه
هه‌ڵده‌خست و
ده‌که‌وتینه
له‌به‌رکردنی
شیعره‌کان. ده‌مه‌ترێک
به باسکه‌مه‌له
له ئه‌سکه‌له‌که
دوور که‌وتمه‌وه‌و..
گه‌ڕامه‌وه،
له‌پڕ.. لاقی
راستم ره‌ق
بوو! هه‌نده‌ی
نه‌ما بخنکێم.
جارێک و دووان
نقووم بووم و
به‌رچاوم
تاریک بوو. به‌خۆم
گوت: "ئه‌وه
چییه که‌یوان!
وا به هاسانی
ژیانت له ده‌سده‌ده‌ی!
تۆ له پێشمه‌رگایه‌تیدا
نه‌مردیت، له
خۆشاردنه‌وه‌دا
نه‌گیرای"
شڵپه شڵپێکم
کرد و.. ده‌ستم
بۆ ته‌خته‌ی
ئه‌سکه‌له‌که
درێژ کرد.
"ئۆخه‌ی" سی
چل ساڵ‌بوو مه‌له‌م
نه‌کردبوو،
هه‌ناسه‌م
سوارببوو.. بۆ
ئێواره‌که‌ی.
ڕایانگه‌یاندین،
که سه‌رو سی
چل شولک له‌و
دارانه‌ی
رۆخه‌که
ببڕین و
تۆیکڵه‌کانی
داماڵین بۆ
برژاندنی
ماکه‌ره (مه‌قه‌ره)و
کودی و شتی تر.
"ئه‌ننا"
سه‌رپه‌رشتکاری
گه‌شته‌که،
ڕووی له عارف
و من نا، که
پێکه‌وه له‌سه‌ر
تاوێرێک
پاڵماندابۆوه.
ـ
ئێوه، حه‌ز
به‌م ماکه‌رانه
ده‌که‌ن، مه‌به‌ستم
ده‌یخۆن؟!
ئه‌ز
گوتم: له‌به‌رچی!؟
عارف:
ئا..
ئه‌ننا
گوتییه‌وه:
ئاخر.. گۆشتی
به‌رازه، گه‌ر
نایخۆن، ئه‌و
باریکانه
مریشکن.
وه‌ڵامم
دایه‌وه:
مریشک و که‌متیار
و به‌راز و
گا، هه‌موو حه‌یوانی
خودان. وانییه
ئه‌ننا؟
ئینجیل وا ده‌ڵێت.
ئێمه له
کۆڕه‌وه‌که‌دا،
گۆشتی هه‌رچی
بوایه ده‌مانخوارد.
* * *
هه‌ر
له‌و ساڵه‌ی
کامپدا،
دکتۆر ئارنی و
ژنه‌که‌یم
ناسین، له
کڵێسا‌ی
پرۆتستانتیدا،
شه‌وی چوار شه‌مووان،
گرد بوونه‌وه‌یه‌کی
گچکه‌یان بۆ
ئێمه‌ی په‌ناهه‌نده
ڕێکده‌خست،
رووسی و کوردی
و ئه‌لبانی و
مه‌کسیکی و
هتد.. پاش چایی
و قاوه‌و کێک..
"ئیسته‌ر"ی
به‌رپرسی خڕ
بوونه‌وه‌که‌مان،
که له‌بنه‌چه‌دا
رووس بوو،
باسێکی
ئایینی به
فنڵاندی ده‌کرد
و.. ئه‌وسا، ده‌بوایه
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
چوارشه‌مۆیه‌ک
بۆخۆی دیاری
بکات، که باس
له‌خۆی و
وڵاته‌که‌ی
بکات. په‌رچڤه‌ی
زمانی
ئینگلیزی و
فنڵاندی ده‌کرا.
له‌چوار شه‌ممه‌ی
کوردی‌دا، ئه‌ز،
باسم له کولتووری
کورده‌واری
کرد و دکتۆر
ئارنی کردییه
فنڵاندی. له
چوارشه‌ممه‌یه‌کی
دیکه‌دا،
باسم له
کوردستان و
دۆخه
سیاسییه‌که‌ی
و ژنهێنانی
لادێیه‌کان
کرد، که به‌سواری
ئه‌سپ و ته‌قه‌کردنه‌وه،
بووکیان ده‌گوازته‌وه.
له‌و شه‌وانه‌دا
دوو سه‌عاتی
خۆشمان ده‌گوزه‌راندو
خه‌ڵکیشمان
ده‌ناسی. زێوه‌ر،
چرپاندییه
گوێچکه‌مه‌وه.
ـ
کاک که‌یوان،
دیواره‌کانت
دیون!!
ـ
ده‌نگ هه‌ڵبڕه
له‌چی ده‌ترسی!
خۆ لێره‌ش
گزیری سه‌دام
نییه‌و.. ئه‌مان
له کوردی ته‌ققه‌ی
سه‌ریان دێ..
ـ
ئه‌ها ده‌پازده
ئاڵای حکومه‌تانی
پێوه‌یه!!
ـ
.. مافی خۆیانه.
ـ
ئه‌دی.. ئاڵای
ئیسرائیل!؟
ـ
کاک زێوه‌ر،
ئه‌ویش
ئاساییه. گه‌ر
حه‌زت لێیه‌تی
بۆ چوار شه‌ممه‌ی
داهاتوو،
ئاڵای
کوردستان به
ته‌کیانه‌وه
هه‌ڵده‌واسین.
تۆ، ئازابه‌و
گورج ئاڵایه‌کم
بۆ په‌یدا بکه.
ـ هه‌ر تۆ‌و..
ئاڵا..
به‌ڵێنه‌که‌م
هێنایه جێ.
له‌سه‌ر په‌یژه‌کاندا،
بۆ دڵنیایی،
ده‌ستم بۆ
کلیله‌که‌ی
ملم برد. دابه‌زیمه
کوشکه‌که‌ی
خواره‌وه و
هه‌ندێ
ئایسکریم و نه‌سته‌له‌م
کڕی.
ڕووبه‌ڕووی
تیڤییه‌که،
له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که
ڕاکشرابووم.
ئه‌و شه‌وانه‌ی
میوانم هه‌بوایه،
ئه‌وا ڕامده‌کێشا
و ده‌مکرده
سیسه‌می دوو
نه‌فه‌ری.
نیوه مانگه‌که،له
سه‌ربه‌فره‌که‌دا
خۆی ده‌بینی.
په‌نجه‌ره‌کان،
به زۆری
داخرابوون.
دیمه‌نێکی
پێده‌شتی
سکرینی
تیڤییه‌که،
هۆشمی بۆ ده‌یان
ساڵی پێشوو
برد. له
تیڤییه‌که‌دا
ده‌یان و سه‌دان
مه‌ڕ باعه‌باعیان
هات و تۆز و گه‌ردی
که‌وه‌یی، له
پاشیانه‌وه،
به‌دوکه‌ڵی
چگه‌ره ده‌چوو،
له بنکه‌ی شه‌هید
مه‌ئموندا،
لێپرسراوی
سیاسی بووم.
هه‌نووکه،
چه‌ند
ڕوخسارێک له‌به‌ر
چاومدا ته‌راتێن
ده‌که‌ن، مه‌لا
مه‌جیدی
مۆردخوارده‌ی
ژووروو، عه‌زیزی
گه‌زه‌ڵانی،
عه‌ریف حه‌سه‌نی
تلیانی، شوکر
قادر، عادلی
که‌وڵسووری
که‌رکووکی،
کوێخا شه‌ریفی
سه‌یدان، مه‌لا
باوه‌دینی
مامڕه‌ش و مه‌لا
سدیق، له‌و
بنکه‌یه‌دا،
بۆ ژمه
خواردنه‌کان
ده‌ستوورێکی
ڕێکوپێکم په‌یڕه‌و
ده‌کرد، بۆ مه‌شقی
شه‌وانه، بۆ
دابه‌شکردنی
سابوون و
گوێزان و کڵاش
و فیشه‌ک. هه‌ر
به‌خۆم دادوه‌ریش
بووم له‌ته‌ک
مه‌لای دێ و
لێپرسراوی گوند
و دوو که‌سی
دی، که یه‌کێکیان
(شکاتکار)
دایده‌ناو..
ئه‌ویتر
شکاتلێکراو.
ده‌سته‌ی
ئازوقه و
سووته‌مه‌نی
و خاوێنکردم
دیاری
کردبوون. له‌یادمه
ئه‌وانی، که
له بنکه ده‌مانه‌وه،
ده‌بوایه به
نۆره شوانیی
چه‌ند سه‌ره
مه‌ڕو بزنه‌کان
بکه‌ن. ناوی
خۆشم له‌لیسته‌که‌دا
بوو. ئه‌و
ڕۆژه‌ی نۆره
شوانکاره‌ییم
بوو، ده‌نگی
ترانسیستۆری
"سۆنی" یه‌که‌م
بڵند کردبۆوه.
له‌پاش نیوه‌ڕۆیه‌کی
دره‌نگ. پێشمه‌رگه‌یه‌کم
به‌دی کرد بۆ
لام ده‌هات.
ماندی نه‌بوونمان
له‌یه‌کدی
کرد:
ـ
مامۆستا، بگه‌ڕێوه
بنکه‌و من له‌جیاتی
تۆ ده‌یانله‌وه‌ڕێنم.
گوتم:
خێره..
باپیر؟!
باپیری
"کڵاوقوتی"
گوتی: زه‌لامێکی
"گوڵمکه‌وه‌یی"
سکاڵای له به‌رخه‌وانێکی
"خله‌گه‌ڕی"
هه‌یه گوایا
به‌رخ و گیسکه‌کانی
به‌رداوه‌ته
ناو قه‌ریسلی
خه‌له‌کانی
ئه‌وه‌وه.
باڵنده‌ی
نیگام، له‌شوانی
سه‌رخاسه‌وه،
گه‌ڕایه‌وه
بۆ ناو ژووره‌که‌م.
مێگه‌لی
سکرینه‌که،
چووبوونه په‌چه‌کانیانه‌وه.
بیرم هاته‌وه.
کوێخا شه‌ریف
برازای خۆی
کوشتی و.. مه‌لا
شوکر و عه‌زیزی
گه‌زه‌ڵانی،
له دوو به‌ره‌کییه‌که‌دا
له‌ناو چوون.
عادلی که‌وڵسوور،
بۆمبایه‌کله‌نزیک
بۆسه‌که‌یدا
ته‌قییه‌وه‌و
که‌ڕ بوو.
سۆراخی مه‌لا
سدیقی تلیانی
و عه‌ریف حه‌سه‌ن
نازانم، ئه‌و
مه‌لا سدیقه،
ریزه دگانه‌کانی
پێشه‌وه‌ی
زێڕ که‌فتبوون
و ڕووی هه‌میشه
به خه‌نده
بوو. مه‌لا مه‌جیدی
مۆرخوارده،
که به مه‌لا
مه‌جیدی یه‌کتیر
ده‌ناسرا، له‌به‌ر
ناوبانگی تفه‌نگه
یه‌کتیره‌که‌ی،
که له‌سه‌ر ناکۆکیی
ئاوی خاسه،
له‌میری یاخی
ببوو، که
شۆڕشی ئه‌یلوول
به‌رپا بوو،
کوێخا خۆی گه‌یانده
"چه‌می
ڕێزان" و
دوایی له‌گه‌لڕ
بڕێ پێشمه‌رگه‌دا
شۆر بوونه‌وه
و بنکه‌ی
"شیوژاڵه"
یان دامه‌زراند.
ئه‌ز له‌و
شیوژاڵه‌یه‌دا
بووم، ئاوێکی
باریکه‌له
له
مۆردخوارده‌ی
قه‌د
خاڵخاڵانه‌وه
ده‌هاته
خوار و به‌ناو
شیوه‌که‌دا
ده‌رۆیشت، له‌وێ
(ئیسماعیل خدر
ئه‌حمه‌د)
ناسراو به مه‌لا
ناسیح به
ئێمه‌ی شاریی
ده‌گوت: "پ.
م"ـه سه‌ر چه‌وره‌کان.
یه‌کێک نه‌خۆش
بوایه یان
تووشی ژانه
سه‌ر بوایه،
ئه‌و مه‌لا
ناسیحه ده‌یگوت:
هه‌ڕو.. پێوازێک
بپیشێنه‌و به‌ردێکی
نه‌رمیش له‌ژێر
سه‌رت دانێ..
بابه‌که‌م..
ـ
بۆ مه‌لا
ناسیح، به‌ردی
نه‌رمیش هه‌یه!؟
ـ
ئه‌دی کوو! ئه‌و
ساپه
لووسانه‌ی
ناو ئاوه‌که،
هه‌نگی
بالیفی لۆکه‌و
قوشتگی په‌ڕ..
نه‌رمن.
خه‌نده،
ده‌زایه سه‌رلێوه‌کانم،
په‌رژامه
سیر کردنی
فیلمه‌که. له‌پڕ
ڕۆخساری ره‌حیمی
مامڕه‌شم
هاته به‌رچاو،
که چه‌خماخسازێکی
دڵسۆزی شۆڕش
بوو. سه‌ردانیی
ده‌کردم و دوو
سێ تفه‌نگه
شکاوم ده‌دایێ.
ـ
کاک ره‌حیم،
یه‌ک تفه‌نگی
لێ پێکبینه
بۆ ئێمه و ئه‌و
دوای بۆ خۆت.
ئه‌م
ڕه‌حیمه،
برای مه‌لا
باوه‌دینی
مامڕه‌شی
بوو، ڕۆژگار
ڕووی ڕه‌ش
بێت. له "سه‌نگاو"
به مامۆستا
"عوله‌ما"م
گوت: "شه‌مه‌نده‌فه‌رێک،
تۆ ئاژێوه‌ری
بیت، من له
"کاسلکۆس" و
کارگه‌ی خشته‌کانیش
بێت داده‌به‌زم،
به‌پێی رێ ده‌که‌م..
دیاره
ڕووگای جه‌نابتان،
به‌غدای
پایته‌خته
قوربان!!"
ئه‌وه‌م،
له وه‌ڵامی
"عوله‌ما" دا
گوت، که مه‌لا
جه‌میلم له
"قۆپی" دیت،
فه‌رمووی: ((ئه‌و،
عوله‌ما نییه.
عوله نێره))
ئیتر له مه‌به‌سته
شاراوه‌که‌ی
گه‌یشتم،
دوای ده‌یان
سالڕ ئه‌و "زه‌بیحی"یه
عوله‌نێره،
ڕژێمی به‌غدا
ڕه‌وانه‌ی
ئێرانی کرد و
له که‌مینێکی
پاسداران‌دا تیاچوو.
مه‌لا جه‌میلی
ڕۆژبه‌یانیش،
به‌ر ته‌وریحکومه‌تی
به‌عس که‌وت.
زه‌بیحی
پێی گوتم:
"میرزا، ئه‌م
بزاڤه‌مان وه‌کو
شه‌مه‌نده‌فه‌ره،
هه‌یه داده‌به‌زێ..
هه‌شه سوار
ده‌بێت".
پێمگۆت":
ڕاسته، تۆ بۆ
خۆت هه‌ر
سواربه، لێ
گوێ بگره،
من.. نامه‌وێ..
هه‌ڤاڵی سه‌نگه‌ری
پێشووم بکوژم.
نامه‌یه‌کم
بۆ گردبوونه‌وه‌ی
(ماوه‌ت) نارد
و..
له
کفرییه‌وه
به سواری پاس
و له
خورماتووه‌وه
به سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر
خۆم گه‌یانده
که‌رکووک، بۆ
سه‌ر
لێشێواندی
سیخوران، نه‌بادا
چاوه‌دێریم
بکه‌ن، له
ماڵی خه‌زوورمدا،
خۆم شارده‌وه،
هه‌تا عوله‌ما
و ده‌سته و
دایه‌ره‌که‌ی
ڕاونران و.. له
شاراندا،
باره‌گای
خۆیان کرده‌وه.
له‌و ساڵه‌دا،
خۆم ئاشکرا
کرد. له ده‌فته‌ری
بیره‌وه‌رییه‌کانمدا
نووسیم:
(ئه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه
رقی لێبێت، چه‌ککردنه.
ئازاری ده‌روونیی
ده‌داتێ و
جاری واش پاڵی
پێوه ده‌نێت،
که واز بێنێ
و بچێته‌وه
ماڵی خۆی).
ئه‌ز،
چه‌کنه‌کرا
بووم، به‌ڵام
هه‌ڵوێستم
گرت. کادیری
جافایه‌تی
بووم به‌بێ چه‌ک
ده‌سووڕامه‌وه.
چه‌کم وشه‌و
گفتوگۆ بوو له
گونده‌کانی
خێڵی روغزایی
و ته‌رخانی و
هارونی و ره‌شوبۆری
و تیله‌کۆیی
و.. هتد. ئه‌و ده‌ڤه‌ره
به‌رین و
دڵسۆزه‌ی ئه‌یلول،
به‌ر ئه‌نفال
که‌وت! هه‌زار
جار مخابن،
کوێخا ره‌سووڵی
"گامه‌خه‌لڕ"ی
سه‌رکۆمار..
درزی
ئه‌رزێ نییه،
ئێسکی کوردی
تیا نه‌بێ
سه‌گ
نییه، نه‌یخوارد
بێ، گۆشتی ژنێ
یا مندالڕ
بۆ
جاری دووه‌م
مه‌سره‌عی
دووه‌مم گوته‌وه،
له‌م ژۆوره‌مدا،
ته‌نیام
بێجگه له په‌پووله
سپییه
چکۆلانه‌که،
که سه‌رنگووم
بوو، سێ هه‌ڤاڵی
دڵسۆزم هه‌ن،
ده‌فته‌ری
شیعره
کۆکراوه‌کان،
پێنووسه‌که‌م
و.. ڕه‌نگه‌کانم.
یاداشتنامه‌که‌م
له‌ته‌ک
ئینجانه‌ی
گۆڵه‌که‌یه.
لاپه‌ڕه‌یه‌ک
ده‌خوێنمه‌وه:
(به‌ر
له چوونه
شاخ، خۆم
شارده‌وه بۆ
هه‌ڵسوڕاندنی
کاروباری
ڕێکخستن و
شانه‌کان.
ناسنامه‌ی
"مه‌لا
سالح"ێکم بۆ
ڕه‌خساو
بڕیار درا،
بچمه ناوچه‌ی
شوان و شێخ
بزێنی. به‌رێنمایی
کاک "جه‌وهه‌ر
عه‌ودل"، له‌سه‌ر
پیکابه‌که
بووم هه‌تا
"یاروه‌لی".
له‌وێ له‌چکم
کرده‌وه و
ترس نه‌ما.
بوومه
کادیری به‌رو
پشتی
خاڵخاڵان که به‌ری
پێشه‌وه‌ی ده‌ڕوانێته
"که‌لی سمایل
به‌گی" و هه‌رسێ
"ناروجه"کان.
له‌و دیوی
خاڵخاڵاندا،
ناوم مه‌لا
سالح بوو.
پاشان ناوه‌که‌م،
له‌م دیوه‌دا
بووه "میرزا
شوان" مه‌لاکه‌ی
"گه‌نداغاج"
پرسیاری له‌ناوم
کرد و پێم گوت
مه‌لا ساڵحم.
گوتی:ـ
ئینشاڵڵا
ئیسم و موسه‌ممات
موتابیق ده‌بن.
له
"ئۆمه‌رمه‌ندان"یش،
فه‌قی نه‌جیم
هه‌مان
پرسیاری
لێکردم و
گوتم: من
میرزا شوانم.
گوتی: "دیاره
وه‌کو ئێمه
خه‌ڵکی
شوانیت". گوتم:
"نا.. ئه‌وه
ناوی نهێنیمه".
له بنکه‌ی
"حوشترمل"دا
مه‌لا شوکر
قادر سه‌رپه‌ل
بوو، به پێکه‌نینه‌وه
ده‌می لێنام.
ـ
مه‌لا میرزا،
میرزا شوان
زوو وه‌ره،
بزانه چ که‌تن
و به‌زمێکت
ناوه‌ته‌وه!!
ها. ها. ها.
له
دڵی خۆمدا،
هێنام و بردم،
ده‌بێ چی
ڕوویدا بێت!
کام که‌تن و
کام به‌زم!!
سڵاوم له
ئاماده‌بووانی
بنکه کرد و
به‌گه‌رمی
سڵاویان سه‌ندمه‌وه!!
ـ
تکایه، مه‌لا
میرزا، له‌نێوان
ئه‌و دوو لاوه‌دا..
دانیشه. به
گوێره‌ی قسه‌که‌یم
کرد و هه‌ردوو
لاوه‌که، سه‌رنجیان
لێده‌گرتم!!
گه‌نجه‌که‌ی
باڵی ڕاستم
گوتی: به‌خێرهاتی
میرزا شوان.
گه‌نجه‌که‌ی
باڵی چه‌پیشم
گوتی: خۆش
هاتی مه‌لا
ساڵح!! مه‌لا
شوکر،
پرسیاری له
هه‌ردوو لاوه‌که
کرد: ئه‌مه‌یه..
ئه‌و که‌سه‌ی..
شه‌ڕتان له‌سه‌ری
کردووه؟!
هێشتا نه‌مزانیبوو،
چ باسه! سه‌رم
له‌و مه‌ته‌لڕ
و چه‌وچه‌یه
ده‌رناچوو!!
ـ
ده‌ی.. هه‌ستن
و ده‌ست له‌ملی
یه‌کتر بکه‌ن.
مه‌لا شوکر
پییانی گوت،
تومه‌ز ئه‌ز
دوو لاوه، له
گوندی "قه‌ره‌ناو"دا
خه‌ریکی
باراش هاڕین
ده‌بن، هه‌ریه‌که‌یان
به‌به‌ژن و ره‌وشتی
کادیره‌که‌ی
خۆیاندا هه‌ڵده‌ڵێ.
"مه‌لا میرزا
شوان، زانا‌و
خاکییه" "مه‌لا
ساڵح، له‌و
زاناتر و
بێفیزتره"
ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌و
ناحه‌زی و ده‌سته‌و
یاخه‌ییان!!
یه‌کێکیان به
ئاستم
لاجانگی
ڕووشا بوو. ئه‌وی
دی، سه‌رووی
چاوی مۆر‌و په‌نه‌مابوو.
ئاشته‌واییمان
خسته
نێوانیانه‌وه.
مه‌لا شوکر به
مه‌لا حه‌کیمی
گوت: سه‌رو ده
فیشه‌کی
بڕنۆیان بده‌رێ.
ئه‌و شه‌وه،
له‌گه‌لڕ
شوکر و حه‌کیمدا،
یادێکی زۆری
ئیمام قاسم و
شۆریجه و ڕه‌حیماواو
ئازادیمان
کرده‌وه).
ئێستا
دڵم به یاده‌وه‌رییه‌که
فێنک ده‌بێته‌وه،
ڕۆژنامه‌وانێک
له‌و مه‌لا
شوکره‌ی
پرسیبوو: (چه‌ند
جۆره چه‌کتان
هه‌یه؟) ئه‌ویش
گوتبووی:
(قوربان، سێ
جۆر. ئه‌م
کلاشینکۆفه‌ی
ده‌ستم، دووه‌م
بیر و باوه‌ڕ
و سێیه‌م ئه‌م
چیایانه)
جارێکی تر،
بۆی گێڕامه‌وه،
که "حه‌سه‌ن
حه‌یران" له
شه‌ڕی
"ناڵپارێز"دا،
هه‌ڵگژابووه
سه‌ر دره‌ختێک
و له‌وێوه،
به ده‌نگه
زوڵاڵه‌که‌ی
وره‌ی هه‌ڵمه‌ت
و په‌لامار و
ته‌کاندانی
ده‌خسته
گیانی پێشمه‌رگه‌کان
و پتر جۆشیان
ده‌سه‌ند. حه‌یرانه‌کانی،
شوکر گوتی، وه‌کو
قه‌وسی تۆپ
بوون. هه‌نده‌ی
نه‌برد، ئه‌و
سه‌ربازانه‌ی،
له نزیکه‌وه
بوون، هه‌ستیان
کرد، که له‌و
داره‌دا شتێک
هه‌یه که‌وا
هانی به‌رامبه‌ره‌کانیان
ده‌دا!! بۆیه
گرتیانه به‌ر
ڕێژنه. حه‌سه‌ن
حه‌یرانیش،
پڵنگانه،
بازدی داوه و
چۆته لای هه‌ڤاڵه‌کانی.
به‌خۆم
ده‌ڵێم، که‌یوان،
شه‌نوکه‌وکردنی
خه‌له‌و خه‌رمانی
ڕابردوو، پڕ
به پێستی شه‌وانی
درێژخایه‌نی
ته‌نیاییه.
له‌و سێ ساڵه‌دا،
دوو جار،
دایکی شوانی
نۆبه‌ره‌مان
هاته لام. له
"ده‌رماناو"ی
گوێی زێی گچکه،
"هه‌مزه"ی
خانه‌خوێمان،
له‌سه‌ر
شاتییه‌که‌دا،
که پرۆکه‌یه‌کی
بۆمان کرد. له‌زێیه‌که‌وه
ئاوی بۆ ڕاکێشا
بۆ ساردکردنی
شووتی و ته‌ماته
و کاڵه‌کان.
دیسانه‌وه
ئاوی جۆگه‌له‌که
ده‌گه‌ڕایه‌وه
ناو زێ. ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌ک
له‌و ساباته‌دا
بووین. جاری
دووه‌م هه‌فته‌یه‌ک
پێکه‌وه له
ماڵی کوێخای
"خله‌گه‌ڕ"
بووین، بۆ
جاری سێیه‌م،
ملم له شاره‌که‌م
نا، له‌ته‌ک
هه‌مان جه‌وهه‌ر
عه‌ودلی
شۆریجه‌یی
قاره‌مان، له
"که‌وه‌ڵه"وه
یه‌کراست به‌ره‌و
"په‌نجاعه‌لی"
و تیشکی باوه‌گوڕگوڕ.
له ئاقاری
شۆریجه‌دا،
وه‌ستاین. یه‌کترمان
ماچ کرد. ئه‌و
به‌ره‌و
خانگه
قورانی
دامێنی گه‌ره‌ک
و من به‌ره‌و
دۆلڕ و قه‌برستانه‌که‌ی
خوار کڵێسا‌ی
کلدانییه‌کان.
ئاگری هه‌ڵایساوی
باوه‌گوڕگوڕ.
سێبه‌ره‌که‌می
درێژ درێژ ده‌کرده‌وه،
که به مێرده
زمه ده‌چوو.
له شه‌قامه‌که
په‌ڕیمه‌وه
بۆ پشت ته‌کیه‌ی
شێخ جه‌میل و
له‌وێوه‌ش،
کێلاو کێل گه‌یشتمه
ئاست ماڵی شێخ
حه‌بیب. نیوه
شه‌وێکی دره‌نگ
بوو. چاوم
گڕدا نه‌وه‌ک
جه‌یشولشه‌عبی
له‌و ناوه
بن. هیچم نه‌دیت
و شۆربوومه‌وه
ناو کۆڵانه‌که‌مان..
به‌بن دیواره‌وه
گه‌یشتمه به‌رده‌رکه‌مان
و زه‌نگم
لێدا. دایکی
شوان ده‌رکه‌ی
کرده‌وه و حه‌په‌سا.
گه‌ڕانه‌وه‌شم
پاش ده ڕۆژ و
له باخه‌کانی
زێوه‌یه‌وه
چوومه ناو به‌ستی
خاسه‌و مه‌ترسیم
نه‌ما. ڕووم
کرده "سۆنه‌گۆلی"
و له‌وێشه‌وه
بۆ "یاروه‌لی"،
که سنوورمان
بوو له‌گه‌لڕ
میریدا. به‌ڵه‌دی
ناوچه‌که
بووم. له
خاڵخاڵانه‌وه
ده‌چوومه
"چه‌می
ڕێزان". له‌ناو
شوان و
بازیانه‌وه‌ش
ڕاست به چه‌ند
شه‌وێک ده‌گه‌یشتمه
ناوچه‌ی جه‌باری
و زه‌نگنه و
جافایه‌تی و
توونی "بابه‌عه‌مره"
له‌وێشه‌وه
له ڕێگه‌ی
"هه‌ناره"وه
بۆ قۆپی قه‌ره‌داخ.
هه‌مووم ته‌یکردبوون
وه‌کو
سندیبادی
فانتازیا. ئه‌ز،
به‌پێ هه‌وراز
و نشێوان، هه‌ڵه‌ت
و هه‌ڵدێران،
به‌فرو سه‌رما،
دڕک و زوقم،
جانه‌وه‌ر و
نادیارم
دیبوون. له
تونه‌که‌ی
بابه عه‌مره
به‌ردێکم هه‌ڵداشت،
ته‌ق. ته‌ق. ته‌ق
تته‌ق. ته‌ق.
زۆری ویست هه‌تا
گه‌یشته
ئاوه زیوینه‌که!
ئه‌فسانه‌که‌م
هاته‌وه یاد.
"گه‌ڕام سه‌د
و سی‌و دوو ده‌ره
نه‌مدی
بنیاده‌می
دوو سه‌ره".
کونه ته‌یاره
و شه‌وانی ئه‌شکه‌فت
و
ده‌وارنشینی
له ڕه‌شماڵی
هارونییه‌کدا.
شه‌وێک میوان
بووم. خه‌وم
زڕابوو.
ئاسمان، ڕه‌شماڵێکی
ڕه‌وه‌ندانه
بوو. ئه‌ز، له‌نێوان
خانه‌خۆی و
ژنه‌که‌ی و..
وڵاخه به‌رزه‌کاندا
بووم، که به
چیخ جیا
کرابوونه‌وه.
گوێم له چڕپه‌چڕپی
مێرد و ژنه‌که‌بوو
"فاته.. هۆ
فاته. ڕووکه
وه‌لامه‌وه"
"وه‌ڵڵان وه‌بیللان
هه‌ر گه‌ره‌کمه"
"کوڕه ده‌نگت
نه‌وی که با
کاجیره‌که
گوێی لینه‌وێ!"
"فاته.. گوو
وه‌گۆڕی
باوکی ئه‌و
کادیره‌سه‌ر
چه‌وری
تووکتاڵه"
"ئۆی! پیاو
تاین، خه‌ریکه
دۆخینی پزووی
ده‌رپێکه‌م
بۆچڕێنی!! ده‌که‌مێک
ئارام بگره‌و..
به‌س مه‌شکه
ژه‌نه‌م بکه".
پسه‌پس و چڕپه‌که‌یان،
بووه مڵچه
مڵچ و ده‌نگی
که‌رخ و
چێژاوی. "ده‌راوه‌سته
تیتکت وڕن
ئۆی!! وا.. دایده‌که‌نم..
به‌مه‌رجێ..
ئۆی! خۆ خه‌ریکه
سوخمه‌که‌م
دادڕێ. فیننار
به‌خوا به‌خوا
ده‌بێ سوخمه‌یه‌کی
نارنجیم له
سولاحییه‌وه
بۆ بێریت.
باشه، باشه.
وای له پیاو!
به‌و مه‌رجه‌ی،
دووانه‌که‌ت
له‌سه‌ر یه‌ک
بکه‌ی. ئێ..
حاڵی بووی"
"باشه وه‌سه‌ر
چاوی چۆله‌که"
"ده‌زانی بۆ..
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌لڕ
مه‌لا
بانگداندا
ڕامنه‌ژه‌نیته‌وه"
"خۆ ڕاسته
ژنیل عه‌قلیان
له چۆکیانه.
ئافره‌ت له‌م
چۆڵاوانییه
که‌ی مه‌لا هه‌س!
ئێوه عه‌قڵتان
له کوێیه،
غه‌یره‌س
ناوگه‌ڵتان
نه‌وێ"
ئاگایان له
ده‌ورو به‌ر
نه‌بوو. "ڕیشت
به‌تراشین
چێت پیاوه‌که،
ئه‌ی منم
دووان له‌سه‌ر
یه‌ک ئه‌که‌م!
ها؟ له‌کۆڵم
به‌ره‌وه"
"کچێ هه‌زار
جار، جا که‌ی
سواری کۆڵت
بووم" "ده‌نگت
داگره و مه‌مڕێنه
وه‌کو به‌رازی
کیوی" "چی! به‌راز"
"ئه‌ی ئه‌وه
نییه هارو
هاج بووی؟ ئه‌وه‌ت
که‌مه دوو
شیفره‌ی به‌رازانه‌ت
لێبڕوێ" "کچێ
فاته من یه‌ک
شیفره‌م هه‌س"
"ئۆی له‌تۆ!
کچێ ئه‌و
شارییه
تورکمانه
واله ژێر هه‌فت
خه‌ودایه"
"ده‌باشه،
باشه، داکه‌سرێ!
چۆنت گه‌ره‌که
وا ده‌سازێم"
"ئۆخه‌ی". "ده‌ی
بابزانم چیت
پێیه.. ده‌ی"..
گوێم
له‌مشه‌مش و
شڵپه‌یان بوو.
هه‌ستم به
ئیره‌قی کرد،
به‌تایبه‌تی،
که شه‌ش مانگ
زیاتر بوو،
ڕێگه‌ی چوونه‌وه‌م
مه‌ترسیی
تێکه‌وتبوو،
به‌ڵام بۆ
متکردنی کوڕ
ژنی حه‌مه‌ی
برام. له
درزی ڕه‌شماڵه‌که‌وه،
چاوم بڕییه
ئه‌ستێره‌یه‌ک،
که ئه‌و کاته،
سه‌ره‌تاتکیی
ده‌کرد. نه‌مزانیبوو،
ده‌شته‌کی و
ده‌ورانشین
وه‌کو
شارییان، له‌م
به‌زمانه‌ی
شه‌ودا،
ئاڵوشی
گیانیان و
پلازمای
خوێنیان، وا جۆش
و خرۆشیان ده‌داو.
ده‌بنه حه‌وجۆش!!
"داروین" هه‌ی
گۆڕه‌که‌ت پڕ
له دڕک و
گوڵه‌تسکه‌ن
بێت.
که
ڕیشه‌ی مرۆڤت
گه‌یانده
دۆخه‌کانی
پێش مه‌یموون
و به‌راز و ته‌گه
و بزنمژه‌ک و
جرج و
جاڵجاڵۆکه و
زالوو.. ئه‌میبا!!
غه‌ریزه حه‌یوانییه‌که‌یه،
که "کۆڵن
ویلسن" ده‌خازی
بیکه‌ینه هه‌وێنی
ئه‌فراندن و
جوانسازی. ده‌ستم
بۆ ده‌موچاوم
برد، نه‌بادا
تووشی کڵێشه
گۆڕی و
میتامۆرفۆسز
هاتبم! بوو
بێتمه حه‌یوانێکی
خورافی یان
سیسارکه‌که‌ی
"کافکا"!
ئاخر
له تیئۆری
"یه‌که‌ی هه‌بوون"دا،
رۆحی خاوێن،
حه‌وتجاران
له له‌شێکه‌وه
ده‌گوازیته‌وه
له‌شێکی دی!
ئه‌وجا ده‌چیته‌وه
ئه‌و ئاسمانه‌ی
لێوه‌ی
هاتبوو!! ئه‌وه‌یان
"نه‌سخ" بوو.
مه‌سخی
رۆحیش، له‌جه‌سته‌ی
مردووه‌وه
ده‌چێته له‌شی
حه‌یوانێک،
په‌سه‌ندترین
حه‌یوانیش
گوایا
(ماسی)یه. فه‌سخی
رۆحیش، ده‌چێته
ناو بێ‌گیان و
به‌رد و ئاسن
و قۆرقۆشمه‌وه،
ره‌سخی رۆحیش
ده‌چێته ناو
دره‌خته‌وه!!
ئه‌ز، گه‌مه‌م
به‌و نه‌سخ و..
مه‌سخ و.. ره‌سخ
و.. فه‌سخانه
دێت!! ئه‌وه
نییه دوو
جاران، گۆشتی
به‌رازو
کافیارم له‌لای
له‌یلا خوارد
و ڤۆدکا و
ئاوی جۆم به‌سه‌رداکردن!
به‌زمه‌که‌ی
زه‌لامی ناو
ڕه‌شماڵه‌که‌مان
چه‌ند پات
کرده‌وه! که‌چی
هه‌ر وه‌کو
خۆمانین!!
گرمه‌یه‌ک
ڕامده‌چڵکێنێ.
له فیلمه‌که‌دا
فڕۆکه‌یه‌کی
جه‌نگی،
شوێنێکی
بۆردوومان
کرد. له‌به‌ر
تۆز و دوکه‌لڕ،
نه‌مزانست
ئایا به‌ره‌ی
شه‌ڕه یان له
شارێکی دا.
هاته‌وه
بیرم. وا له
به‌رزاییه‌که‌ی
مه‌رقه‌دی
"ئۆمه‌رمه‌ندان"
وه‌ستاوین له‌گه‌لڕ
هه‌ڤالڕ کوته‌ک
و فه‌قێ نه‌جیم
و کوێخا عه‌لیی
ناڕوجه‌یی و
مامۆستا ئه‌حمه‌د،
ئه‌م دووانه
له‌ترسی گرتن
و هێرش په‌نایان
هێنابووه
دامێنی
خاڵخاڵان.
پێشمه‌رگه‌یه‌کیش
به ڕێکه‌وت
له‌وێ بوو. که
یه‌کێک بوو له‌و
سێ که‌سه‌ی به‌ندیخانه‌ی
که‌رکووکیان
بڕی. هه‌موومان
به نۆره له
دووربینه‌که‌ی
هه‌ڤالڕ کوته‌که‌وه
ته‌ماشای
بۆمباران و
هێرشی فڕۆکه‌مان
ده‌کرد، که
که‌لی سمایل
به‌گی و شیوه‌سوور
و هه‌رسێ
ناروجه‌کانی
گرتبۆوه.
کوێخا عه‌لیی
ناروجه‌یی،
پیرێکی قسه
قوت و
ساکاربوو، هه‌ر
بۆیه "هاشم
به‌گی ناجی
هورمزی"ی به‌ڕێوه‌به‌ری
ناوچه‌ی
"ڕێدار" خۆشی
ده‌ویست و قسه
قوته‌کانی له‌گه‌لڕ
شیعره‌کانی
شێخ ڕه‌زادا
تۆمار
کردبوون. حه‌زی
به شۆخییه‌کانی
بوو، له‌لای
خۆی گلیده‌دایه‌وه،
کوێخا عه‌لی،
مشکی و جه‌مه‌دانیی
تێکه‌لڕ ده‌کرد.
که‌واو سه‌ڵته‌ی
فاسۆن و فه‌قیانه‌ی
خامی سپی. له‌پڕ،
کوێخا عه‌لیی
شه‌خته‌ی
بێده‌نگییه‌که‌ی
شکاند.
ـ
باوکه‌که‌می،
ته‌یاره ئه‌فه‌ندی،
لێیده و چاکی
بکوته،
خانگی لوقه‌ی
کوڕم له‌وپه‌ڕی
ئاواییه،
وێرانیکه. چه‌ند
جار گوتم
لوقمان پیاوی
خاس به‌و واز
له‌م کۆمه‌ڵه
و مۆمه‌ڵه‌یه
بێره! حیبزی
پارت دادمان
نادات. گوایه،
تڕکه‌ن بووگه
به مه‌پسولی
حبزی پارت!!
گوتم:
گوێخا چۆن دڵت
دێ به
لوقمانی کوڕت
وا بڵێیت!!
گوتی:
چه‌نه چه‌ن!
ئه‌و
قوڕمساغه،
گوێچکه‌ی بۆ
ئێوه ته‌کاند..
بۆیه..
حاڵمان گه‌یشته
ئه‌م ده‌ربه‌ده‌رییه!
فه‌قێ
نه‌جیمی
لێپرسراوی
گوندی "ئومه‌رمه‌ندان"
ڕووی کرده
کوێخا عه‌لیی
و گوتی:
ـ
کوێخا، فاته
شوانه‌ی ژنم
له ئێوه‌ی
ناروجه‌ییه،
که‌چی مه‌پسولی
ژنانه. ئه‌وه‌ی
گوت و لا
چاوێکی له
ئێمه قرپاند.
ـ
فه‌قێ نه‌جیم،
وه‌ی تڕحێو.
گوێچت شلکه
له‌سه‌فه‌ر
به‌لکه‌که‌دا
ئێوه
ئاسایی، کۆمه‌ڵه
بووگم و له
"حه‌ناحونوس"
ئه‌سیر
کریاگم.
هه‌ڤالڕ
کوته‌ک: ئێ!.. ئێ!..
کوێخا کۆنه
کۆمه‌ڵه‌یه
و نه‌مانزانیوه!
ـ
ئا.. به‌سه‌ری
لوقمان.
فه‌قێ
نه‌جیم: جا..
سوێند بۆ به‌سه‌ری
لوقمان ده‌خۆی،
که داوا له
ته‌یاره فه‌ندی
ده‌که‌ی ماڵه‌که‌ی
کاول بکا؟!
گشتمان
چاوه‌نواڕی
وه‌ڵامی
کوێخا عه‌لیی
بووین. ده‌مانزانی
مه‌به‌ستی له
هه‌ردوو شاری
"حه‌ما" و
"حومسه" و به
پێشمه‌رگه‌شی
ده‌گوت: "کۆمه‌ڵه"
کوێخامان
هاندا، که
زیاتر ده‌رهاوێژێ
و خه‌مێک به‌باده‌ین.
ـ
وه‌ڵڵان و وه‌بیللان
و وه‌تیڵلان،
که هه‌رسێ
جزمه‌ی
قورعانن،
ئێوه گه‌ل
هار بووگن. من
نایه‌ژم،
ئێوه بێژن،
قه‌ت بووگه
به حوسکه‌ی
مچه
دووشیوانی و
یه‌کتیری مه‌لا
مه‌جیدی
مۆردخوارده‌و
ده‌مڕووتی وه‌کو
ئێوه، ڕێگه‌و
بان له مه‌تره‌لۆز
و عه‌له‌کۆتره
بگرن!! گه‌وجانه،
ئێوه نانی
هاریتان به‌ده‌مه‌وه‌یه
و.. جادووتان
له لوقه و
موقه کردگه!
من
گوتمه کوێخا:
جارێ، سێ جزمه
نییه،
قورعان سی
جزمه و ناوی
خواش جزمی
قورعان نییه.
هه‌ڤالڕ
کوته‌ک گوتی:
کوێخا.. زه‌مانی
حسکه‌و یه‌کتیر
و سێ تیر نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها ده‌مانچه‌ی
"په‌ره‌بێل"
به‌سه‌ر چوون.
ئێستا سه‌مینۆڤ
و کلاشینکۆف و
نارینجۆک و
ئاربیجی و بیکه‌یسی
و دۆشکه‌مان
هه‌یه..
گورج
کوێخا عه‌لی
دوا وشه‌ی
قۆزته‌وه و
گوتی:
ـ
مه‌شکه‌ی چی!
وه‌ی.. وه‌ی.. ده‌می
ئێژی چه‌قه‌نه‌ی
ئاسیاوه‌که‌ی
حه‌مه
دورسنه، های
له‌و درۆیانه!!
فه‌قێ
نه‌جیم: ئه‌و
هێشتا، به هه‌لیکۆپته‌ر
ده‌ڵێ عه‌له‌کۆتر
و به مه‌سئول
ده‌ڵێ مه‌پسول
و حبزی پارت
مه‌به‌ستی له
پارتی
دیموکراته!
که
کوێخا گوتی:
فڵته فڵت هه‌ی
ده‌مبۆگه‌ن.
بووه
به‌زم و جه‌فه‌نگێک،
که ئاگامان
له هێرشی
فرۆکه‌کان
بڕڕا. مامۆستا
ئه‌حمه‌د، که
هه‌تا ئه‌و
کاته بێده‌نگ
بوو، شۆخییه‌کی
کوێخای
گێڕایه‌وه.
ـ
نیوه‌ڕۆیه‌ک،
له‌لای هاشمه‌فه‌ندی
بووم. ئه‌م
کوێخا عه‌لییه‌ی
حازری له‌وێ
بوو. به‌ڕێکه‌وت
دۆڵمه‌یان بۆ
مودیر به‌گ و
کوێخا
هێنابوو. تومه‌ز
کوێخا حه‌زی
لێ‌ناکات. "ده‌ی
فه‌رموو
کوێخا
بیسمیللا بکه
"مام عه‌لیش
گوتی "هاشم به‌گ
بخوو نۆشی
گیانت بێت، به‌سه‌ر
ئه‌م ئه‌حمه‌ده
له‌من واگه
قه‌سته‌قول
ده‌خووی"
کوێخا، توو ئه‌م
مه‌رقه‌ده..
وانه‌بوو؟
کوێخا
گوتی: گیو وه‌ریش
باوکی تۆ‌و ئه‌وجا
ئه‌م مه‌رقه‌ده!
های!! له‌و
واگه سوێند
وه‌سه‌ر
پیاوێکی زه‌ریفداده‌خوات!!
ئه‌حمه‌دی
ناموباره‌ک،
ئه‌ی بۆ ئه‌وه
نایه‌ژی چۆن
له عه‌ده‌وییه‌ی
ژنت ده‌ترسی
گه‌رمووی
پیاوه‌تیت
لێڕواگه.
بووه،
پێکه‌نینی
دوو زه‌ردێنه.
ئه‌حمه‌د
گوتی: کوێخا گیان،
ئه‌مه چ په‌یوه‌ندیی
به حه‌ناحونوسه‌و
دۆڵمه‌وه هه‌یه!!
دوایی ئه‌م مه‌رقه‌دی
ئۆمه‌رمه‌ندانه،
چه‌ندان شێتی
چاک کردۆته‌وه.
ـ
به‌قسه‌ی
شێتێکی وه‌ک
تۆ و درۆزنێکی
وه‌کو فه‌قێ
نه‌جیم!
دووباره
تریقاینه‌وه‌و
فرمێسک زایه
چاوانمانه‌وه..
کوێخا عه‌لی
گوتی:
ـ
با ئۆمه‌رمه‌ندان
فریای خۆی بکه‌وێ..
بزانه ئێره‌ش
کاول ده‌که‌ن
و نقه‌ی لێوه
نایه‌ت.
فه‌قێ
نه‌جیم
کۆتایی به
سوحبه‌ته‌که
هێنا و ده‌می
له کوێخا نا.
ـ
خوا ده‌س به
عه‌مرته‌وه
بگرێ بۆ قسه
خۆش و سالفه‌کانت.
ـ
وس به، با
کاجیڕه‌ت به
مسته کۆڵه‌یه‌ک
نه‌شکێنم. لای
خۆت بووگیته
حبزو.. هه‌ر که‌ره
لاته‌که‌ی
جارانی!! ئێژی
خوا ده‌س وه‌عه‌مرته‌وه
بگرێ!! حای.. حای..!
خوا که‌ی ده‌ستی
هه‌یه!؟ جا
ده‌ستی هه‌بوو
یان نه‌بوو به
گونی بارگیره‌که‌مه‌وه،
ئێوه گه‌ل
عیلمی شه‌یتانیتان
ئه‌ز به‌ر
کردگه.. کێ ده‌ره‌قه‌تی
فه‌رمه‌سۆن و
زندیقی وه‌ک
ئێوه دێت!! ها.
ها. فه‌قێ زۆر
هه‌ڵه‌وه‌ر
بووگه!
لێمان
گه‌ڕا، هه‌رچیی
به‌زاردا بێت
نه‌یگێریته‌وه
و چه‌پڵه‌مان
بۆ لێدا. هه‌نده
مابوو به
پشتا بشکێینه‌وه.
کوێخا چووه
لای مایینه‌که‌ی
و پێی له ئاو
زه‌نگی ناو
گوتی: له
حیفزی شه‌یتانا
بن. منیش گوتم:
منیش تۆ به
مایینه سیسه‌و
دایکی لوقمان
و جنۆکان ده‌سپێرم.
له
گه‌رمیاندا
واباو بوو، که
"ئۆمه‌رمه‌ندان"
شێت و هار چاک
ده‌کاته‌وه!
"ئۆکاشه"یش
باداری لاده‌بات!!
مجێوری مه‌رقه‌ده‌کان،
بانگه‌شه‌و
پروپاگه‌نده‌یان
بۆ ده‌کردن،
بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیان، ده‌نا
رژێم ئه‌و
جێگانه‌ی له‌گه‌لڕ
زه‌ویدا ته‌خت
کرد و کوێخا
عه‌لی گوته‌نی
له‌لیان له‌ده‌مه‌وه
نه‌هات! له
به‌هار و
هاویناندا به
پاسه دارینه‌که‌ی
"گه‌ره‌بێت"
ده‌یان زیاره‌تیان
ده‌کرد و شه‌ویش
له‌وێ ده‌مانه‌وه
و حاجیی باوکم
هه‌موو جارێ
ده‌یگووت: "ئه‌م
مه‌عدی یه‌کریبه‌و
عوکاشه و
فڵان و
فیسارانه،
بۆ تاڵان و
بڕۆ و ئه‌نفال
هاتوونه‌ته
ئێره. "ئه‌و
مایینه سیسه‌ی
په‌راسوو له
ده‌ره
مایینه
"شێ"ی کوێخا
ره‌سوڵی
"گامه‌خه‌لڕی
بیرم خسته‌وه،
که سه‌رکۆماری
هۆزی روغزایی
بوو، سمێڵێکی
قه‌فدار و
بابڕو به‌سواری
مایینه‌که‌یه‌وه،
فه‌قیانه‌که‌ی
ده‌گه‌یشته
زه‌وی! هه‌رچه‌ند
مانه‌ندی
حاجی حه‌مه‌جان
ده‌وڵه‌مه‌ند
و مه‌ڕ دار نه‌بوو،
وه‌لێ له‌و
پیاوانه‌تر و
نانبده بوو.
شه‌وێک رێم که‌وته
گامه‌خه‌لڕ و
میوانی کوێخا
بووم. به
گوێره‌ی
ئاستی ده‌دوام.
کوێخا
پرسیاری لێکردم.
ـ
بۆ مه‌لا
میرزا، له‌ولای
سولاحیه و
خورماتووکه‌رکووک
و به‌غداو مه‌ککه‌و
مه‌دینه‌ش،
ئاوایی تر هه‌س!؟
ناشیا
پێبکه‌نم،
چونکه له‌ڕووی
شکۆدارێکی
وادا، ده‌بوایه
به‌سه‌نگینی
بپه‌یڤم.
ـ
قوربان،
کوێخا.. له‌ولاتری
ئه‌و شارانه‌ی
باست کردن،
زیاتر له
دووسه‌د، سێ
سه‌د ئاوایی
هه‌ن!
خۆ
ئه‌گه‌ر باسی
ئه‌و پایته‌ختانه‌م
بکردایه، که
ده‌پازده
ملیۆن و
زیاتریان
تێدایه، له‌کن
ئه‌و مرۆڤه
ساکار و
بێگرێیه، ده‌بووه
مایه‌ی گومان
و هه‌رگیز
ناچووه ئاوه‌زییه‌وه.
چاکم له‌بیره،
ئه‌و کوێخا
ڕێزدار و
ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر،
به‌ر ئه‌نفال
که‌وتن و نه‌بوونه
جاشی میری.
فلیمه‌که
کۆتایی هات.
هه‌ستام و
تیڤییه‌که‌م
کوژانده‌وه،
ئاره‌زووی
فیلمێکی دیکه‌م
نه‌بوو، به‌خۆم
گوت: "خۆمان
بووینه
فیلم" هه‌ڵاژیام
و چاوم به
بنمیچه‌که‌وه
بوو، که به‌ر
بیناییم لێلڕ
و سه‌رابی
بوو.
* * *
(10)
باڵنده‌یه‌کی
وه‌رزیم، بیر
له گه‌ڕانه‌وه
ده‌که‌مه‌وه،
لێ سه‌ربه‌ستیی
ره‌های ئێره‌و
تخووبه
شاراوه‌کانی
ئه‌وێ،
هێمنییه‌که‌ی
ئێره‌و پاشا
گه‌ردانی و جه‌نجاڵییه‌که‌ی
ئه‌وێ، هه‌ست
به مرۆڤایه‌تی
کردنی ئێره‌و..
زیندانه
رۆحییه‌که‌ی
ئه‌وێنده‌رێ
به‌راورد ده‌که‌م.
وشه‌کانم
لێره به‌کامی
دڵیان باڵده‌گرن
و.. له‌وێ
باڵیان هه‌ڵده‌کرووزێ،
یان که‌وییان
ده‌که‌ن و
باڵیان ده‌قرتێنن.
ره‌نگه‌کانم
لێره چاویان
کرده‌وه و
ورشه‌دار و
بوێرن. له‌وێ
به‌قه‌م و ته‌ڵخ
و نه‌وێر، هۆی
دیکه‌ی
زیندگی
نه‌شته‌رگه‌ریی
خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م
و چی و چی.. هه‌ر
چه‌ند لێره
نامۆم، له‌وێ
نامۆتر بووم،
ئه‌و ده ساڵه‌ی
قه‌یرانی
ئابوورییه،
په‌یوه‌ندییه
پیرۆزه‌کانی
دزێواند. سه‌گوه‌ڕی
شاخی
"موکری"ی گه‌یشته
چایخانه و مه‌یخانه
و بازاڕ و
شاره‌کان.
ێیاماً
الى انْ یفگَر
السیفُ بالدم
وێمتاً
الى ڕن یێدحَ
الحقُ یا فمی
نه‌مویست
بله‌وتێمه
زه‌ڵکاوه‌که
و بۆی ده‌رچووم.
نه‌مویست
گیژه‌نه‌که
لوولم بدات و
ده‌رباز بووم.
دوو ده‌فته‌ری
یاده‌وه‌ریم
سپارده "ره‌نجده‌ر"ی
هاو رۆحم و به‌ره‌و
ڕووگه‌ی
نادیار و
ململانێی
غوولی به‌فر،
هه‌نگاوم نا،
ئه‌مێستا، گه‌شته
ئاوه‌زییه‌که‌م،
ده‌مهێنێته
ژووره‌که‌م
بۆ ئه‌وه‌ی
ئاینده‌م نه‌خشه‌کێش
بکه‌م. تارێکی
لێره‌دافاکته‌رێکه
له فاکته‌ره‌کانی
نا ئاگایی
کۆمه‌لڕ بۆ
سیۆسایدی
خۆکوشتن و هه‌م
ئاگایی هه‌ندێ
خود. په‌ژیوان
نیم، له‌وێ
کوشتنی ژن
بۆته باو!
ژووره‌که‌م
به سانتیمه‌تر
و قولانج و
بست و پێ و هه‌نگاو،
ته‌سکه، به‌ڵام
دونیای به‌رین
و به‌ربه‌تاکی
خۆزگه‌کانمه.
لۆگۆسێکی بێ
سنووره بۆ
خۆی! وشه‌کانم
فیشه‌کن. ره‌نگینه‌که‌وانن
ره‌نگه‌کانم،
شه‌ونخوونی و
زره‌خه‌وم،
به شه‌وی
ئارام و وه‌نه‌وشه‌یی
ئاڵشت کرد.
بیرمه له
میهره‌گانی
شیعر و ئادار
و نه‌ورۆزی حه‌فتا
و دوودا، له
بڵندگۆی
مامۆستایانه‌وه
میعرێکم
خوێنده‌وه و
گفتوگۆم له‌گه‌لڕ
"جه‌واهیری"
و "مه‌خزومی"دا
کرد. هۆڵی
ناوه‌ندیی
ئیمام قاسم و
سینه‌مای سه‌ڵاحه‌ددین
و یانه‌ی
مامۆستایان،
جمه‌یان ده‌هات
"تینووتیم به‌گر
ده‌شکێ" و
"وانه‌کان" و..
"هه‌ڕاج هه‌ڕاج"
هۆڵه‌که‌یان
ده‌له‌رزانده‌وه.
"هه‌ڵمه‌ت و
سه‌لام" و هه‌ندێکیان
گرت و به‌ردرانه‌وه.
ئه‌ز، ئه‌وساکه
شاعیرێکی
بسته باڵا
بووم له‌ته‌ک
په‌یکه‌ری
"بێکه‌س" و
"په‌شێو" و
"قه‌ره‌داخی"دا.
بۆیه "ڕاوه‌گورگ"ی
نۆبه‌ره‌م
کرده ده‌سپێک
و.. ئیتر، رێژه‌نه‌کان
دابارین.
"سۆناتای
رۆح"م ژه‌ند و
له ترسی
کاتموسه‌وتی
ڕیش پانه‌کان،
"کاولاش"م به‌جێهێشت.
بوومه مه‌هدیی
چاوه‌ڕوان
کراو. ئه‌و
زاته له‌ترسی
شمشێر، خۆی
کوتایه
سارداوێکی
تاریکی سامه‌ڕراوه،
منیش چوومه
سه‌هۆڵستانێکی
سپی سپییه‌وه.
به‌خۆم ئه‌وشم:
خۆ هه‌ردوو
وشه‌ی شمشێر و
شیر، له
ڕوواڵه‌تدا
هاوبه‌شن، به‌ڵام
له‌واتادا،
ئاسمان و
ڕێسمانن، ئه‌ویان
ملده‌په‌ڕێنی،
ئه‌میان
کۆرپه ده‌ژێنێ!!
هه‌مان شه‌یتان
و ره‌حمانه‌که‌یه.
ده‌شێ له‌و
جووته وشه‌یه‌ی
سیفنکسێ "Sphinx " دروست
بکه‌م له
شێوه‌ی
سیفنکسه‌کانی
گریک و رۆمان
و فیرعه‌ونی و
میزۆپۆتامیا..
سینتۆری " Centaur " سه‌ری
مرۆڤ و له‌شی
ئه‌سپ، بۆ
هیمای وشیاری
و که‌ڵه
مێردی بوو. ئه‌بولهه‌ول.
سه‌ری فیرعه‌ون
و له‌شی شێر
بۆ سیمبوڵی
هێز و نه‌درکاندنی
په‌نهانی. گای
باڵداری
ئاشوری سه‌ری
مرۆڤ و له‌شی
گا‌و باڵیش بۆ
هێمای یه‌کگرتنی
بیر و هێز و
باڵا بوون.
بوراقه‌که‌ی
سنووقی کورده‌واریش
سه‌ری کچ و جه‌سته‌ی
مایینی
باڵدار، بۆ
واتای: جوانی
و هه‌ڵفڕین و
پاکیزه‌یی مه‌ریه‌مانه..
ده‌شێ ئه‌م
مایینه
ڕۆژهه‌ڵاتییه
بکه‌مه
هاوسه‌ری ئه‌و
سینتۆره ئه‌سپه
ڕۆژئاواییه!
ئه‌مه
دۆزینه‌وه‌یه.
بۆ چوونه، که‌یوان،
که باوه‌شێنی
ژووره‌وه‌ت
بکات.
بێزارییه‌که‌ت
ناهێڵێ. له
ده‌فته‌ری
بیره‌وه‌رییه‌که‌مدا
نووسیم.
(ئه‌و
ئه‌فسانانه،
له دیرۆکێ هه‌ره
کۆنینه‌کاندا،
هزر و ئایین
بوونه. کۆڵه‌که‌ی
باوه‌ڕ بوونه،
بۆ به‌رسڤه و
لێکدانه‌وه‌ی
دیارده
سروشتییه‌کان
و که‌ون و
خواوه‌ند و
نیمچه
خواکان.
سیفنکسی
خورافیی
کوردان "که‌وماره"
ئه‌گه‌ر ئه‌و
که‌وماره هه‌بێت،
ئه‌وا سوێسکه‌مارو
پۆڕماریش هه‌ن!!).
مێشکم
ئالووده‌ی ته‌داعییه..
له‌و
بنکه‌ی
ناوشوانه‌دا،
به شه‌وانی
پاییز و
زستان، به‌لۆکس
ده‌چووینه
ڕاوه سوێسک و
پۆڕ. لۆکسه‌که‌مان
به‌کاغه‌ز ده‌پێچایه‌وه
و ته‌نیا
کونێکمان ده‌هێشته‌وه
بۆ تیشکه‌که.
باڵنده هه‌ڵکوڕماوه‌کان،
به تروسکه‌ی
تیشکه‌که شه‌واره
ده‌بوون و..
زۆر به‌هاسانی
ده‌سگیرمان
ده‌کردن. له
گه‌ڕانه‌وه‌شدا،
لاسکه
ڕێواسی ناسک و
پاراومان ده‌هێنایه‌وه،
ڕێواس به
زۆری له لێژاییدا
ده‌ڕوێ! له‌و
لێژاییه‌ی
"هێرڤانتا"دا،
له پاسکیله‌که‌م
دابه‌زیم. هه‌ورازێکه
ئێکجار تووشه
له هه‌ورازه
"که‌رتڕێنه"که‌ی
ڕێگه‌ی "قه‌ره‌هه‌نجیر"
رکتره،
ئێستا ناوی
"ناحیه
الربیع"یان
لێناوه.
مخابن. هێدی
هێدی چوومه
لای کۆنه
فرۆشه‌که و
تابلۆیه‌کم
کڕی،
کاتژمێره هه‌ڵواسراوه‌که‌ی
"سیلفادور
دالی" بوو، به‌و
که‌ڤاڵه
سیریالییه
پێکه‌نینم
هات! ئه‌وه
نییه، منیش
نیگاری پێیه‌کم
کێشاوه له
ئه‌ژنۆ به‌ره‌و
خوارتر. چاوی
هه‌یه! په‌ڕی
تاوسم بۆ
کردۆته قژه‌سه‌ر!!
ئه‌م
نیگارانه
بیریان خستمه‌وه،
که ده‌مێکه سه‌رم
له‌مام نادری
نیگارکێش نه‌داوه.
بڕیارمدا، بۆ
سبه‌ی شه‌و به‌سه‌ری
بکه‌مه‌وه.
ئاخر، ئه‌م
هونه‌رمه‌نده
هه‌ر چه‌ند ژن
و منداڵه‌کانی
له تامپرێن،
لێ وه‌کو ئه‌وه‌ی
زوگورتی بێت
وایه! له "که‌وکه‌یارڤی"
ده‌ژێ، ده‌ستێ
گه‌مه‌ی "مه‌حبوس"ی
له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م
و خۆمی پێده‌دۆڕێنم،
چونکه ئه‌م
پیره دڵته‌ڕه،
زۆر به
دۆڕاندن قه‌ڵس
و که‌له‌یی و
مۆن ده‌بێت!
هه‌ر جارێ پێم
ده‌ڵێ:
ـ
که‌یوان.. تۆ
زاره‌کان ده‌گری..
ـ
بڕوا بکه مام
نادر، نازانم
زار گرتن چۆنه!!
ـ
وا مه‌ڵێ.
ئه‌وجا،
به‌ده‌م هه‌ڵدانی
دوو مۆره‌که‌وه،
گوتم: بزانه..
قه‌ت .. ده‌یگرم!
به
ڕێکه‌وت، نه‌رده‌کان
له‌سه‌ر
دووشه‌ش
نیشتنه‌وه!
ئه‌و زیاتر
پێی له‌سه‌ر
قسه‌که‌ی
داگرت.
ـ
ئه‌ی.. ئه‌وه
نییه ده‌یگری!!
ـ
بڕوا بفه‌رموو
به‌سه‌ری
دالی و گۆیا و
ڤانکوخ. ئه‌مه
ڕێکه‌وته و
هیچی تر! باشه..
نه‌رده‌کان،
له‌ناو پیاڵه‌وه
هه‌ڵده‌ده‌م.
ـ
ئاوهاش ده‌یگری.
ئه‌و
به‌که‌لله
ره‌قی خۆی و
من به‌داکۆکوکردن،
هه‌ریه‌که‌مان
سوور بووین.
مام نادری
جاف، به توڕه‌ییه‌وه
تاوڵییه‌که‌ی
داخست.
ـ
ئیتر.. من بم و
له‌گه‌لڕ تۆ
وازی بکه‌م!!
به‌کاوه‌خۆ
گوتم: به‌سه‌ری
هه‌ردووکمان
مام نادر،
منیش گه‌مه‌ت
له‌گه‌لڕ
ناکه‌م. گه‌ر
به‌رۆکم نه‌گری.
چه‌ندین جار
ئه‌و ده‌ماقاڵییه‌مان
بووه. مام
نادر هه‌ر له‌گه‌لڕ
مندا وانییه،
ئه‌وه مام
ساڵح، ئه‌وه
عه‌لی و زێوه‌ر
و نه‌بیل، له‌گه‌لڕ
هه‌موویان ئه‌و
بیانووانه
ده‌گرێ. عه‌لی
پێمی گوت: تۆش
وه‌کو من خۆتی
پێبدۆڕێنه‌و..
ئه‌و گه‌ش ده‌بێته‌وه.
له
نیگارکێشانیش،
ئه‌مه پیشه‌یه‌تی،
جارێک گوتی:
من "گۆیا"ی
کوردم. وه‌ڵامم
دایه‌وه: (نا..
مام نادر، تۆ
رۆسۆی کوردیت
"هه‌نری
رۆسۆ") زاتی ئه‌وه‌ش
ناکه‌م و بیخه‌مستی،
که ئه‌و کورد
نییه، به‌ڵکو
ئازه‌رییه،
که‌چی خۆی
کردۆته کوڕی سه‌لیم
به‌گی جاف و
برای جه‌واد
سه‌لیم!! هه‌روه‌ها،
له ته‌مه‌نیشدا،
گزی ده‌کاو
ڕاستگۆ نییه!!
خه‌ڵکی خۆیان
بچووک ده‌که‌نه‌وه،
که‌چی ئه‌و
خۆی به‌ته‌مه‌نتر
نیشان ده‌دا.
به نهێنیی ئه‌وه‌شم
زانی. کاک
ساڵح پرسیاری
لێکردم:
ـ
ئه‌وه بۆ وا
ده‌کات؟!
گوتم:
کاک ساڵح، خۆی
گوتارێکی
دکتۆر "محه‌مه‌د
زهتابی"ی
داومه‌تێ به
ئازه‌ری
نووسراوه و
هه‌ر خۆی وه‌ریگێراوه‌ته
کوردی، له‌وێدا
نووسراوه،
که له ساڵی
(1925)دا له
گوندێکی
نزیکی "ته‌ورێز"
چاوی کردۆته‌وه.
ناوی ڕاسته‌قینه‌یشی
"محه‌مه‌د
عبدالله‌ی"یه‌وه
فۆتۆیه‌کی
مام نادری له‌گه‌ڵدا
بڵاوکردۆته‌وه،
جاری داهاتوو
پێتی نیشان ده‌ده‌م.
خۆی به‌ته‌مه‌ندار
داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی
بڵێ "به‌شداریم
له‌گه‌لڕ
شێخی گه‌وره‌دا
کردووه!!
ـ
ئێ..! ئێ! وه‌ڵڵا
ئه‌مه‌یه سه‌یر!!!
ـ
کاک ساڵح ئه‌و
فۆتۆیه‌ی له
ساڵی (1934)دا
گیراوه و
دیاره نۆ
ساڵانه!
باوکی حه‌کیمی
ته‌ورێز بووه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی،
به گوێره‌ی
دکتۆر
زوهتابی هه‌ر
له ته‌ورێز
بووه. باوکی
ناوی (اسعد
الله‌ی)یه!
پاش له‌ناوچوونی
کۆماری
ئازربایجان و
کوردستان، ئاواره‌ی
عیراق بووه.
ئێستاش
کوردییه‌که‌ی
ڕه‌وان نییه!!
ـ
کاک که‌یوان،
ئه‌مانه هه‌مووی
له‌و گوتاره‌دا
نووسراون!؟
ـ
به موویه‌ک
که‌موزیادم
نه‌گوتووه
کاک ساڵح
گیان. له‌ژێر
ناوی
"تبریزلی
رسام" دایه.
ـ
ئه‌دی، لۆ ته‌مه‌نی
خۆی گه‌وره
ده‌کاته‌وه؟!
ـ
به‌قسه‌ی
زوهتابی، ئه‌وسا
له ساڵی (1934) نۆ
ساڵان بووه،
چۆن هه‌مان
سالڕ پیشانگه‌ی
له گه‌راجی
ئه‌سحابه
سپی سلێمانی
کردۆته‌وه!؟
کاک
ساڵح گوتی: هه‌نووکه
حاڵی بووم.
گوتمه‌وه:
ده‌کیۆمێنتی
ترم هه‌یه.
فه‌رموو.. ئه‌مڕۆ
له ئینته‌رنێتم
وه‌رگرت، له
ڕۆژنامه‌ی
"برایه‌تی"دا
ده‌ڵێ کاک
زێوه‌ر، من
چاوم باش
نایبینی،
چونکه بچووک
کراوه‌ته‌وه،
تۆ به یارمه‌تی
خۆت بۆمانی
بخوێنه‌وه..
ته‌نیا لێره‌وه
بۆمانی به ده‌نگی
به‌رز بخوێنه‌وه.
زێوه‌ر:
(یه‌که‌مین
پیشانگه‌م له
گه‌ڕه‌کی
شۆریجه‌ی که‌رکووکدا
کردۆته‌وه
له ساڵی 1934)دا.
من:
ئیتر به‌سه
سوپاس کاک
زێوه‌ر،
دیتان له‌یه‌ک
ساڵدا
پیشانگه‌ی له
گه‌راجی ئه‌سحابه
سپی و گه‌ره‌کی
شۆریجه
کردۆته‌وه.
له‌و ساڵانه‌دا
هێشتا گه‌ڕه‌کی
شۆریجه نه‌بوو،
له‌منی که‌رکووکی
وه‌رگرن! به‌ڵکو
له کۆتایی
چله‌کاندا،
تاکو ته‌را،
خانگێک و
دووانی لێ‌بوو!
ئه‌مجا
به‌خه‌نده‌وه
گوتمه‌وه: بۆ
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا
بێت، له
شۆریجه
پیشانگه و گه‌له‌ریی
لێده‌کرێته‌وه!!؟
زێوه‌ر:
خۆزیا مام
نادر
لێروکانه
بوایه.
مام
ساڵح گوتی: ئه‌وجا،
که‌یوان نه‌ده‌وێرا
ئه‌م قسانه
بکات!
گورج
وه‌ڵامم دایه‌وه:
ئه‌متوانی و
زیاتر، ئه‌وه‌ی
گوتم ڕاستین و
به به‌ڵگه‌ن،
خۆ لاپه‌ڕه‌که‌تان
له‌پێش چاوه.
له
دانیشتنێکی دیکه‌دا
نووسینی
دکتۆر
زوهتابیش
دێنم.
عه‌لی: زۆر حه‌ز
ده‌که‌م مام
نادری نۆ
ساڵان بدینم.
گوتم:
وه‌ی به‌سه‌ر
ئه‌م دیدانه‌م.
مام
ساڵح پلاری
تێگرتم: کاک
که‌یوان، تۆ
په‌نجه بۆ
چاویلکه‌که‌ت
درێژ ده‌که‌ی!
که‌واتا بڵێ
به‌سه‌ر ئه‌م
چاویلکانه‌م.
ها. ها. ها. بووه
پێکه‌نین و
شۆخی و سوحبه‌ت.
ـ
شتی له‌وه سه‌یرتر
هه‌یه.
ـ
وه‌کو؟ زێوه‌ر
پرسیاری
لێکردم.
ـ
هه‌مووی ده‌زانن
و چه‌ند جار
باسم لێوه
کردوون، که‌چی
خۆتان له‌گێلی
ده‌ده‌ن!
وانییه کاک
عه‌لی؟
عه‌لی:
سه‌د جار گێل
و گه‌محێلین.
ده‌تۆ یه‌کێکیان
بڵێره‌وه.
ـ:
له‌و په‌رتووکخانه‌یه‌ی
گشتیدا بۆ په‌رتووکی
شێوه‌کاری ده‌گه‌ڕام.
به ڕێکه‌وت
چاوم به وێنه‌ی
مام نادری سه‌لیم
به‌گ که‌وت،
تومه‌ز ئه‌و
په‌رتووکه
له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده
بیانییه‌کانه."The foreign
painters in finland
"
رووم
له توالێته‌که
کرد: ببورن. ئه‌م
بیره نه‌عله‌تییه
زوو ده‌ماننێرێته
W C
.
عه‌لی:
کاک که‌یوان،
تۆ له‌کاتی
ئاساییشدا،
سه‌رنجم داوه
زۆر میز ده‌که‌ی
ـ
وایه.. بیره‌شی
دێته سه‌ر،
ئه‌وا..
ساڵح:
تۆ له‌وه‌گه‌ڕێ،
له کتێبه‌که
چی نووسرابوو.
ـ
با.. خۆم به‌تالڕ
بکه‌م، ئه‌وجا..
گه‌رامه‌وه:
برایان له
ژێر وێنه‌که‌یدا
به ده‌ستخه‌تی
خۆی ئه‌ڵبه‌ته
فۆتۆکۆپی
کرابوو.
نوسیبووی: له
کۆماری مه‌هابادا،
وه‌زیری
ڕۆشنبیری و
جاروبار، وه‌زیری
ده‌ره‌وه
بووم. له‌بیرتانه‌خۆ
زێوه‌ر گیان
تۆ لاویت و
چاک له‌بیرته،
چیم به مام
نادر گوت؟
زێوه‌ر:
کاک که‌یوان،
پێت گوت:
کڵاوه‌که تۆ
قازی و ڕازیم
به‌هه‌ق، ئه‌وا
وه‌زیری
ڕۆشنبری و وه‌رزش
و زۆرخانه‌ش
بوویت، به‌ڵام
مام نادر،
کۆماری ساوای
کوردستان که‌ی
په‌رژایه سه‌ر
کاری ده‌ره‌وه
من:
مام نادر وه‌ڵامی
دامه‌وه، ئه‌تو
نازانی، ئه‌من
موئه‌ریخم،
که‌یوان تۆشم
له مه‌هاباد
دیوه. براده‌رینه،
من ئه‌وساکه
هه‌شت نۆ
ساڵان بووم وه‌کو
وێنه‌که‌ی
مام نادر،
ئیتر چۆن له‌وێ
بوومه‌سه‌یره!!
عه‌لی،
له‌پڕ گوتی:
ئێ.. ئێ!! وه‌ڵڵا
سه‌یره. کاک
که‌یوان
دیاره له‌وێ
بوویته‌و له‌بیرت
چۆته‌وه. ها.
ها. ها.
گوتم:
مام نادر، له‌و
ته‌مه‌نه‌مدا
منی که‌رکووکی
له مه‌هابادا
چیی ده‌کرد!!
مام
نادر گوتی:
درۆئه‌که‌ی،
له‌وێ بووی و
له‌بیرت نه‌ماوه.
براینه،
بڕوا بکه‌ن،
مه‌هابادم ته‌نیا
جارێک دیتوه،
ئه‌ویش، له
کۆڕه‌وه‌که‌دا،
منداڵه‌کانم
لێدابڕڕان و
له‌دوویان ده‌گه‌ڕام.
* * *
ئه‌و
سه‌رگورشتانه،
به مێشکمدا
ده‌گوزه‌رێن،
گه‌ر بخوازم
زۆر به
ئاسانی
نامیلکه‌یه‌ک
له‌سه‌ر مام
نادر ده‌نووسم،
لێ سه‌لبی ده‌بێ،
له‌وانه‌یشه
هه‌ندێ بڕوا
نه‌که‌ن! له‌گه‌لڕ
"ره‌هبه‌ر"ی
ره‌حمه‌تیشدا،
دانه‌وێله‌مان
پێکه‌وه
ناکوڵا! مام
نادر له‌گه‌لڕ
ژن و منداڵه‌کانی
ناساز و لێیان
ته‌ریک بوو!
ئیتر له‌گه‌لڕ
کاک حسینی
سلێمانی ده‌سازێ!
به‌ره‌سمه‌کانی
ده‌گوت: ره‌سمی
سنووقی
دارتاشه‌کان!!
ره‌هبه‌ر،
ماجستیری له
شێوه‌کاری هه‌بوو،
ئه‌م گاڵته‌ی
پێده‌کرد!!
ماوه‌یه‌ک
بۆ به‌هێز
کردنی
ئینگلیزییه‌که‌م،
خولیای
خوێندنه‌وه‌ی
"ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کانی"
سه‌لمان
روشدی بووم.
هه‌روه‌ها له‌گه‌لڕ
"یۆلیسیس"ی
جێمس جۆیس
ماندی بووم،
زۆر قاموسم به‌کار
ده‌هێنا. به‌خۆم
گوت "که‌یوان"،
تۆ چۆنی تێده‌گه‌ی
له کاتێکدا،
ئینگلیزه‌کان
له زمانه
چڕ‌و تێهه‌ڵکێشه‌که‌ی
ناگه‌ن" هه‌ر
چۆنێ بێت، له
هیچ باشتره.
که‌موکورت
چوومه ئه‌تمۆ
سفێره‌کانیانه‌وه.
له‌یلا، سه‌ردانی
کردم و
باخۆسانه
خواردمانه‌وه‌و
دیۆنیسۆسانه‌ش
سرووتی تێکه‌ڵبوونمان
گێڕا. ئه‌وجا،
به تاریک‌و
ڕوون ڕۆیشته‌وه،
شه‌وێک بوو وه‌ک
هه‌ست بکه‌ین،
که دوا شه‌ومانه‌و
له‌گه‌لڕ
گزنگدا ده‌مرین.
له په‌نجه‌ره‌که‌وه
دیتم هه‌نگاوی
له‌زگین ده‌هاوێت
و.. له‌ناو ته‌مه‌که‌دا،
ونبوو. گه‌ڕامه‌وه
لای مێزه‌که،
شوشه به‌تاڵه‌کانی
له‌ژێر
دابوون.
یاداشتنامه‌که‌م
کرابۆوه و
پێنووسی له‌سه‌ر
بوو. دیاره
کردوومه‌ته‌وه
و چه‌ند ڕسته‌یه‌کم
بۆ له‌یلا
خوێندۆته‌وه.
ئه‌مه هانی
دام، به‌ر له‌وه‌ی
بچمه ژێر
لێفه‌که‌وه.
شتێک تۆمار
بکه‌م. وه‌لێ
مێشکم به‌تالڕ
بوو، ئاخر ئه‌و
بێوه‌ژنه
ئاره‌زوو مه‌نده
پشکۆدار و به
جومبوشه
مژیومی. ده‌مکاری
هه‌م ڕۆڵی
دۆستم بۆ
بگێڕێ و هه‌م
ڕۆڵی دایک بۆ
منی له خۆم
نامۆ. له‌م سه‌رکاسی
و هه‌ناو
بۆشییه‌مدا
شیعرێکم هاته
یاد..
سه‌ر،
که جۆشێکی نه‌بێ،
من زڕکه‌تاڵم
بۆچییه؟!
دلڕ،
که هۆشێکی نه‌بێ،
شوشه‌ی به‌تاڵم
بۆ چییه؟!
خه‌م
دایگرتم:
حاجیی باوکم.
هه‌شتاو سێ
ساڵی ته‌مه‌نی،
به‌پێ خزانێک
ته‌واو بوو!
به‌چاوی کزه‌وه
به پێپلیکه‌کانی
کۆگای حه‌مه‌ی
ماممدا، بۆ
نوێژ کردن ده‌چێته
خواره‌وه.
دوو گردی به‌شانه‌وه،
پێی ده‌گلێ و
کاسه‌ی سه‌ری
به‌ر شیشی
کۆنکریته‌که
ده‌که‌وێ. هه‌تا
دوای نیوه شه‌ویش
ده‌مێنێ و له
نه‌خۆشخانه‌ی
کۆماریدا،
داوای من ده‌کات.
ئه‌منیش که‌رکووکم
لێقه‌ده‌غه
بوو، حه‌یف به
هاواریه‌وه
نه‌چووم.
باوکم و دایکم
ڕیشاڵم بوون،
ئه‌وه‌تا له‌م
ده‌ره‌تانه‌ی
بێ ده‌ره‌تانییه‌دا،
بێ ره‌گو ڕیشه‌م..
ها.. کا.. وشکم
کرد. که‌یوان،
بنوو.. بنوو.. هه‌تا
به یه‌کجاری،
نوستنێکی ئه‌به‌دی
له‌هامێزت ده‌گرێ.
* * *
له
گۆڕستانه‌که‌ی
به‌رامبه‌ر
ماڵی هه‌ردووکمان،
که‌یوان
پرسیاری
لێکردم.
ـ
له‌یلا، گه‌ر
مردیت،
وابزانم لێره
ده‌تنێژن.
مژێکم
له جگه‌ره‌که‌مداو
ـ: به‌چی ده‌زانی!؟
نا.. هه‌رگیز
نا..
ـ
ئه‌ی له
کوێ؟!
ـ
بێ گۆڕ ده‌بم،
که‌یوان..
ـ
چۆن تێناگه‌م!
ـ
به‌کچ و دوو
کوڕه‌که‌م
گوتووه، که
بمسووتێنن و
سوتووه‌که‌م،
له کیسه‌یه‌کدا
بڕێژنه ئه‌ک
گۆلاوه‌ی به‌رامبه‌رمان.
ـ
ئه‌م گۆلاوه‌ی
ئیدێس
یارڤییه!!
گوڵزاری ئه‌م
گۆڕستانه،
خاوێنتر نییه
له‌و گوڵه مه‌ند
و پیسه!؟
دوا
مژم له جگه‌ره‌که‌دا،
قوولڕ به
سییه‌کانمدا
بردم و به‌رپه‌رچی
که‌یوانم
دایه‌وه.
ـ
که‌یوان، له‌گه‌ڵتانیم.
پیس شیاوی
پیسه.
ـ
وامه‌ڵێ له‌یلا،
تۆ گیانێکی
خاوێنت هه‌یه.
ـ
چوزانیت!؟ ئه‌ی
ئێمه مانان،
له ئاوه‌وه
په‌یدا نه‌بووینه؟
ئه‌دی پێشتر
نه‌تگووت: یه‌که‌م
شانه‌ی ژیان
له ده‌ریا خه‌ملاوه!
ـ
با.
هیچی
تری نه‌خسته
پارسه‌نگی وه‌ڵامه‌که‌ی
و بۆی گێڕامه‌وه،
که سۆفییه‌کی
ڕۆژهه‌ڵاتی.
که ناوه‌که‌یم
له‌یاد چووه،
سه‌گی به‌گڵاو
نه‌زانیوه،
چونکه سه‌گ
له‌لای
موسلمانان
گڵاوو پیسه‌و
ئه‌گه‌ر ده‌ستیان
لێبکه‌وێ، ئه‌وسا
که‌یوان گوته‌نی،
حه‌وتجار ده‌ستیان
به‌گڵه‌سوور
ده‌شۆن!! له‌و
سۆفییه‌یان
پرسیوه چۆن
سه‌گ به‌گڵاو
نازانی!؟ ئه‌ویش
وه‌ڵامیانی
داوه‌ته‌وه:
ئه‌و زینده‌وه‌ری
خوایه، ئه‌گه‌ر
ده‌ره‌وه‌ی
پیس بێت ئه‌وا
ناوه‌وه‌ی
پاکه، به‌ڵام
ئێمه‌ی مرۆڤ
به ڕوواڵه‌ت
ده‌ره‌وه‌مان
پاکه، وه‌لێ
ژووره‌وه‌مان،
پیسێکی وایه،
که به حه‌وت
شۆرێنی گڵه‌سوور
پاک نابێته‌وه.
باسی
هه‌ردوو
شووکردنه‌که‌م
بۆ که‌یوان
کردبوو. له‌کاتی
مه‌ستییدا،
به‌شه‌رمه‌وه
پرسیارێکی
ئاراسته
کردم "له‌یلا،
ئه‌ی چه‌ند
پیاوت دیوه!؟"
سه‌رنجێکم
تێخێواند، هه‌نده‌ی
شاپێک بوو، له
پاشه‌ڵی که‌یوان
بدرێ.
ـ
زۆر که‌س به‌ناو
لنگمدا تێپه‌ڕیون.
ـ
دواییه‌که‌ی
من بووم.. نا؟
ـ
هه‌تا.. ئێستا..
به‌ڵێ.
ئه‌وجا،
وه‌ک هه‌ست به
ناته‌واویی
وه‌ڵامه‌که‌م
بکه‌م گوتمه‌وه:
ـ
که‌یوان، هه‌میشه
ڕاستگۆ بوومه
له‌گه‌لڕ
خۆمدا. له‌گه‌لڕ
جمانی
خوێنمدا.
که‌یوان
بۆی ته‌واو
کردم: هه‌روه‌ها
له‌گه‌لڕ له‌شی
خۆتدا.
به‌په‌له
گوتم: که‌یوان.
من، واتا له‌شم،
بۆ کام دۆزه‌خ
ده‌مبات با
بمبات، باشتر
نییه له‌وه‌ی
درۆ له‌گه‌لڕ
خۆمدا بکه‌م!
که‌یوان،
بۆ لایه‌کی
دیکه چوو،
گوتی: دۆزه‌خ
و به‌هه‌شته‌که،
ده‌سکردی
خۆمانه. حاڵه‌ته
رۆحییه‌که‌یه
ـ که‌یوان، من
ناتوانم ئه‌و
جمکه لێک
جودا بکه‌مه‌وه.
گیان و له‌ش
یان دۆزه‌خ و
به‌هه‌شت و
نێر و مێ و.. هتد.
که‌یوان،
به‌خه‌نده‌وه
کردییه شۆخی.
ـ
له‌یلا، جار
هه‌یه
پزیشکی
کارامه ئه‌و
جمکانه جیا
ده‌کاته‌وه.
زۆر جاریش، یه‌کێکیان
ده‌کاته
قوربانیی ئه‌وی
دی.
که‌یوان،
چاوه‌ڕه‌شه‌کانی
له دوڕ چاوم
بڕی و له‌سه‌ری
نه‌ڕۆیشت.
منیش، پێم
خۆش‌بوو، نه‌بادا
ببێته ده‌مه‌چه‌قه‌ی
بیزه‌نتییانه.
بیرم بۆ
جاڵجاڵۆکه
چوو، که له
تافی شه‌هوه‌تدا،
نێره‌که‌ی ده‌خوا.
خۆ من هێشتا
که‌یوانم نه‌خواردووه
بۆ پتر چوونه
ناخی که‌یوانه‌وه،
ده‌مم تێژه‌ند.
ـ
ده‌بێ ئێمه
گه‌ل مرۆی
ونبوو نه‌بین!
ئه‌و
گوتی: له‌سه‌رابی
یۆتۆپیادا!؟
من
چۆن زه‌مه‌ن
له ناوه‌وه‌مدا
بقڵیشێته‌وه،
ئاوهه‌ڵانه
گوتم:
ـ
با وابێت،
ونبووی سه‌رابی
یۆتۆپیا. چش.
چیمان هه‌یه
له‌کیسمان
بچێت؟ ها!!
که‌یوان
به‌کاوه‌خۆ
گوتی: ئه‌وی
له کیسمان
بچێت،
پاشماوه‌ی ته‌مه‌نمانه
گه‌ر بلوێ
شتێکی جوان و
دانسقه‌ی
تێدا ئه‌نجام
بده‌ین.
گوتم:
که‌یوان،
گڕگڕ.. گڕگڕ.. ده‌یبه‌یته‌وه
سه‌ر پیت و ره‌نگه‌کانت!
ـ
له‌یلا، له‌وان
بترازێ، چیم
هه‌یه‌و.. به‌که‌ڵکی
چی دێین!!
سه‌رمه‌ست
ببوم، بێ شه‌رم
و شکۆ و په‌رده،
به که‌یوانم
گوت:
ـ
به که‌ڵکی یه‌کتری
دێین، ئه‌وه
نییه، به‌م
شه‌وه دره‌نگه،
باده هه‌ڵده‌ده‌ین
و پاشان یه‌کدی
وه‌کو ساوای
شیرخۆر ده‌مژین!
نۆش.. له سیحه‌تی
لێستنه‌وه‌ی
هین و هه‌رامه.
ئه‌ز،
له نهۆمی
دووه‌می
دارین و که‌یوان،
له‌نهۆمی ئه‌پارتمانێکی
به‌ردین ده‌ژیاین.
دیاره
داروبه‌رد له
یه‌کدی جودان.
* * *
شه‌وێکی
دیکه‌ش، له
په‌نجه‌ره‌ی
نیشتیمانه‌که‌مه‌وه،
له‌یلام به‌چاو
به‌ڕێخست، ته‌مه‌که
نمدارو چاوبه‌ست
بوو. مه‌ودای
ڕوانینی کورت
ده‌کرده‌وه.
له‌کن
ئینجانه‌ی
بنجه نێرگزه‌که
وه‌ستام و له‌گه‌لڕ
نێرگزی
خۆڕسکی لای
خۆمان به‌راوردمکردن.
هه‌ر چه‌ند ئه‌م
گوڵانه زل و
په‌ڕه‌کانیان
زه‌رده چه‌وه‌یین،
نێرگزه‌که‌ی
کوردستانه‌که‌ی
ناو دڵم، په‌ڕه‌کانی
له ڕه‌نگی
شیرن و
بچووکن، هه‌رچی
ناوه‌که‌یه‌تی،
ئه‌وا زێری
تێزابه،
شیری و زه‌رده
چه‌وه‌یی، له
ناخمدا
ململانێیانه،
سه‌ره‌تای
پاییز، پاکه‌تێ
نێرگزم کڕی.
گورچ پیازه‌کانیم
له‌ناو
ئینجانه‌یه‌کی
گه‌وره
داچاند.
ئینجانه‌که
سپییه‌و له‌مدیو
ئه‌و دیودا،
دوو سه‌ره په‌ریی
باڵداری پێوه‌یه.
به ئاسته‌م
ئاوم دان.
ڕۆژانه سه‌رم
لێ ده‌دان. ها..
کا.. ڕۆژێک،
چووقه‌ره‌یان
ده‌ردا، له‌و
ڕۆژه‌وه
بوومه
مامانیان و
یادی په‌پووله
چکۆلانه
سپییه‌که‌یان
له بیرم برده‌وه.
ئه‌وه‌یان بۆ
سازابوو، که
پاش نیوه‌ڕۆیان،
خۆره کزه‌که،
به سه‌ریانی
ده‌کرده‌وه
و به‌ره‌به‌ره
ده‌یڕواندن..
ها.. کا..
جومبووتیان
گرت. ها.. کا..
چاوه زه‌رده
زێڕینه‌کانیان
پشکووت و
چاویان له
چاوم بڕی. به‌ده‌میانه‌وه
خه‌نامه‌وه‌و
فرامۆشییان
دامێ. هه‌رچی
دڵه شه‌یداکه‌م
بوو، ئه‌وا له
نێرگزه جاڕی
وڵات بوو. له‌ناو
به‌هاردا،
زارۆکان له
سه‌ره‌ڕێدا،
چه‌پکه
نێرگز به
ڕێبواران ده‌فرۆشن.
ئای.. ئێستا چه‌پکێکم
به ده‌سته‌وه
بایه‌و تێر
تێر تێر تێر
بۆنم
بکردنایه،
له‌به‌ر خۆمه‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ی
نێرگزه‌کان
گوێگرم بن،
گوتم:
ـ
پیاڵه‌ی زه‌ڕی
نه‌رگز، له‌سه‌ر
که‌فی سیمین.
پڕ
له شه‌بنمی
وه‌ک دوڕڕو
لوئلوئی لالا
نه‌رگزه‌کان
گوێتان له
"حاجی"یه،
کوو له
فرمێسکه
کریستاڵییه‌کانتان،
بۆ گه‌رده‌نی
ئێوه و به‌هار،
خوناوکه ده‌هۆنێته‌وه!!
بۆ
ژه‌می ئێواره‌که‌م،ئاڵامه
ئاماده‌کردنی
زه‌ڵاته. ته‌ماته
و بیبه‌ری
سوور و کاهوو
ئارووم جنین.
لیمۆترش و
ڕۆنی زه‌یتوونم
به‌سه‌ردا
گوشین. پاش
تێر بوون،
تاوێک وه‌ستام.
له په‌نجه‌ره‌که‌وه،
مانگی چوارده
شه‌وییه‌که،
له ئاوێنه‌ی
به‌فری ئه‌و
به‌هاره‌دا،
ده‌ینواڕییه
خۆی.
* * *
ـ
ئازیزه‌که‌م.
ئه‌و شوێنه
خۆشه، که دلڕ
پێی خۆشه.
به
کاک که‌یوانم
گوت، که له
قاوه‌خانه‌که‌ی
"مه‌مفیس"
دابووین. ئه‌وجا
چووینه ده‌رێ.
پۆلی قازی
قوڵنگی
ملدرێژ، له
شێوه‌ی ژماره
"7" حه‌وت، ده‌گه‌ڕانه‌وه.
په‌نجه‌م بۆ
ئاسمانه‌که
درێژ کرد و که‌یوانیش
گوتی "وا مه‌له‌کان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه"
گوتم: "بۆ ئه‌و
جێیه‌ی
ژیانیانی
تێدا دابینه"
ئه‌و گوتیه‌وه:
ـ
کاک زێوه‌ر له‌ولا
ڕووناکییه‌ک
به‌دی ناکه‌م.
ئارامی دابین
نه‌کراوه،
ده‌مێ ناده‌مێ
ده‌قه‌ومێ..
بێجگه له هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه‌ی
ڕیش ته‌گه‌ییه‌کان!
ئه‌ز
گوتم: که‌ریم
هات و مه‌لێکی
لابرد، عارف
هات و که‌ریمی
لابرد، که‌یوان
به‌په‌له
گوتی:
ئه‌ی
بۆ ناڵیی یه‌کتریان
کۆشت، کاک
زێوه‌ر بۆ هه‌موویانیش
چه‌پڵه‌مان
باش کوتا! که‌س
به چه‌پڵه‌و
دروشم و ره‌نگ
هه‌ڵواسین
ناژیت،
کارمان ده‌وێ،
ئاشتیمان گه‌ره‌که،
یه‌کبوونی ده‌سه‌ڵات
و په‌رله‌مان
و.. هتد بۆلای
ئێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که
چووین. له
توونێله‌که‌وه
بۆ په‌یژه‌کان
و له‌وێوه‌ش
بۆ
"تولینتۆڕی"،
له په‌یژه
کاره‌باییه‌که‌وه
شۆڕ بووینه‌وه
"ئێسمارکێت".
ـ
کاک زێوه‌ر،
لێره بوه‌سته،
هه‌تا له‌و
دوکانه
پاتری
کاتژمێر ده‌کڕم.
لای ئه‌م له
شوێنانی تر هه‌رزانتره.
سه‌رمان
به
ئێسمارکێت و
بازاڕه شه‌رقییه‌که‌ی
ئه‌بوفاتمه‌دا
کرد، بۆ چاو
بازی سه‌رکه‌وتینه‌وه
نهۆمی دووه‌م.
له ده‌رکه‌ی
پێش قاوه‌خانه‌ی
شانۆکارانه‌وه
ده‌رچووین. که‌یوان،
ده‌می لێنام:
زستان، له‌م
پاناییه‌دا،
په‌یکه‌ری سه‌هۆڵیان
دانابوو.
دیتت؟
گوتم:
ئه‌ی کوو!! پێشتریش
کردیانه
بازاڕی یه‌کرۆژی.
کاک
زێوه‌ر، ئه‌و
په‌یکه‌ری په‌پووله‌و
ئه‌ستێره و
گولڕ و مه‌لانه،
لێره‌دا به
قاڵب
کردبوویان
یان به
ئاماده‌یی
هێنابوویان،
تۆ کاره‌باییت
و سه‌رت له
شتی وا ده‌رده‌چێ!
ـ
نازانم کاک که‌یوان،
به‌رزایی هه‌ر
یه‌که‌یان مه‌ترێک
ده‌بوو! وه‌کی
شوشه به‌ند
بوون!! با سه‌رێک
له بازاڕه
کراوه‌که‌ی
"تامیلاتۆڕی"
بده‌ین.
ـ
چاکه‌و شتم
پێده‌وێ. ژنه
حه‌شیشه
کێشه‌که سه‌وزه
و مێوه‌ی له
شوێنانی دی هه‌رزانترن،
که‌واته له‌وێشه‌وه
به‌رداوێژێکه
بۆ کامپ، سه‌ردانی
براده‌ران ده‌که‌ین.
ـ
زۆر چاکه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ش
سه‌وزه و
مێوه‌کان ده‌کڕین.
پێشتر
بابزانین کێ
تازه هاتووه‌و
کێ ئیقامه‌ی
وه‌رگرتووه.
له‌ته‌ک
ئاو پرژینه‌که‌دا،
قه‌دبڕ به‌ناو
ئه‌پارتمانه‌کاندا
چووینه
کامپی
"پۆهیۆڵانکاتو".
ـ
ئه‌لۆ.. که‌یوان
قسه ده‌کات.
وام له کامپ
له ژووره‌که‌ی
کاک خوسره‌و
داین و کاک
زێوه‌ریشم له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌زانم
خوسره‌و
ناناسی له‌تازه
هاتووه‌کانه.
ئێ.. ئێ.. له‌م یه‌کدوو
ڕۆژه‌دا، سه‌رت
لێده‌ده‌م،
که‌واتا.. پاش
ئه‌وه‌ی سه‌رم
له‌لای "کاوه"
ده‌تاشم. ئا..
له‌وانه‌یه
بێم و بچینه
"لاهتی" و له‌وێ
سه‌ر له کاک
"جوانرۆ"ش ده‌ده‌ین،
ئه‌ی چۆن.
پێویسته. ده‌باشه
کاک شیره‌ش ده‌به‌ین..
ئا هه‌ر له
ڕێمانه‌وه
هه‌لێده‌گرین..
باشه ته‌لیفۆنی
بۆ ده‌که‌م.
چاکه وه‌ک تۆ
ده‌ڵێ وا ده‌که‌ین.
خوات له‌گه‌لڕ
کاک دلاوه‌ر.
ئه‌وجا
که‌یوان ده‌می
له‌من نا: نه‌ڕۆین!
هه‌ستاین:
کاک خوسره‌و
دانیشه به‌خێر.
ـ
په‌له‌ی
چیتانه!
ـ
مه‌گه‌ر
نازانی
"تامیلاتۆڕی"
هه‌تا سه‌عات
دوو هه‌یه.
هه‌ندێ
پێویستیمان
هه‌یه ده‌یکڕین.
منیش
گوتم: جارێکی
دی زۆرتر ده‌مێنینه‌وه.
خۆ به‌ماڵی
ئێمه شاره‌زای،
که‌نگی
هاتیت، دڵت
کام خواردنی
کوردیی ده‌وێ
شه‌رم مه‌که.
که‌یوان:
یاپراخ و کفته‌که‌یه،
کاک خوسره‌و
منیش خواردنی
باش لێده‌نێم.
هه‌ر کاتێ
ویستت ته‌لیفۆنم
بۆ بکه‌و دێم
ده‌تبه‌م. یه‌که‌م
نه‌مزانی، که
ڕێگه‌م ده‌که‌وێته
کامپ و دووه‌م
بڕوا بفه‌رموو
له ژن باشتر
خواردن
ئاماده ده‌که‌م.
کاک خوسره‌و
بارودۆخه‌که
فێرمان ده‌کات.
ئه‌دی هه‌موو
چێشت لێنه‌رانی
ئوتێله‌کان
پیاوانن!!
له‌و
سێ ده‌قیقه‌یه‌ی
نێوان کامپ و
"تامیلاتۆڕی"،
که به
"بازاڕی حه‌سیره‌که‌ی
که‌رکووک ده‌چێ"
کاک که‌یوان
گۆته‌نی و
منیش گۆتم
"ئێمه‌ش
بازاڕی هه‌رمێنی
شێخه‌ڵڵامان
هه‌یه" له‌و
ڕێگه‌یه‌دا
سه‌ره داوی
بابه‌تێکم
گرت.
ـ
کاک که‌یوان،
ئه‌تۆ ده‌زانی
دونێ من و
داکی شیلان
چیمان له نه‌خۆشخانه‌ی
(کێسکۆس سایره‌ڵڵا)
دی؟!
ـ
نا!
ـ
له هۆڵه‌که‌دا،
چاوه‌ڕوانی
نۆره‌مان
بووین بۆ
تیمار کردنی
ده‌ستی په‌ڕی،
ژنێک له‌کنمان
بوو، کیژه‌که‌ی
له‌گه‌ڵدا
بوو، که له
شیلانی کچم هه‌راشتر
بوو، هه‌ر بۆ
ده‌مه‌ته‌قێ،
لێم پرسی ئه‌م
کچه چ خێریه‌تی؟
ده‌زانی چیی
گوت؟!
ـ
!!
ـ
گوتی: هێناومه،
په‌رده‌ی
کچێنیی لابه‌رن!
من سه‌رسام
بووم، ئه‌و
گۆتییه‌وه:
چاکتر نییه
له‌وه‌ی
پاشان له
خوێنه‌که‌ی
بترسێ!؟ یان
گرفتاری
گرێیه‌کی ده‌روونی
بێت؟
کاک
که‌یوان ده‌می
کرده‌وه: کاک
زێوه‌ر، ئه‌مه
لێره‌دا
ئاساییه،
چونکه دوای
ده ساڵی، کچ
و کوڕ خۆیان
له ئه‌زموونه‌که
ده‌ده‌ن.
ـ
ئه‌دی،
منداڵیان
نابێت.
ـ
ئه‌ی
کۆندۆمیان
بۆچی دروست
کردووه، کاک
زێوه‌ر مه‌گه‌ر
نازانی له نه‌خۆشخانه
و هه‌ندێ جێ،
به‌خۆرایی له‌ناو
سه‌به‌ته‌یان
داناوه!!
منیش
به‌خه‌نده‌وه
گوتم: ده‌زانم،
به‌رام له‌کن
مه وانییه.
له‌کن
به‌نزینخانه‌ی
چوار رێبانه‌که‌دا،
ئه‌بو توراب
سڵاوی کرد،
گوتم:
ـ
کاک که‌یوان،
ئه‌م ئه‌بو
تورابه حاره‌به،
ناوی خۆی چییه؟
گوایه مه‌لای
چارده عیلمه
به‌درۆی خۆی!!
که‌یوان
پێکه‌نی: نا..
چل عیلمه!
نابراکه‌م. نه‌عاره‌بی
ئه‌هوازه و
نه ته‌ڕه‌ماش،
لای من گوتی
"باوکم کورده
و دایکم له
شیعه‌کانی
دوزخورماتووه".
ـ
که‌واته کاک
که‌یوان، له‌و
فه‌یلییانه‌یه،
که تڕۆی
ئێران کران.
ـ
ده‌ق وایه‌و
ناسنامه‌ی
عیراقیشی
داوه‌ته
کاربه‌ده‌ستانی
کامپ. سه‌ری
لێده‌ر ناکه‌م،
گوایا ئه‌م عه‌بباسه
له ئێران
ژنێکی مه‌غریبیی
ماره کردووه
و کچێکی لێی
هه‌یه، ڕه‌سمه‌کانیانی
به‌من نیشان
داوه!!
گوتم:
کاک که‌یوان
که‌س سه‌ری
لێده‌ر
ناکات!!
ـ
ڕۆژی له‌سه‌ر
په‌تێک یاری
ده‌کا! عه‌مامه‌که‌ی
گۆڕیوه‌ته‌وه
به جینز، هه‌ر
چه‌نده جل
پێوه‌ر نییه
کاک زێوه‌ر .
به‌ڵام ده‌چێته
دیسکۆش، ئه‌مه‌یانیش
قه‌یناکا. به
چاوی خۆم
دیومه له‌و
ئێسمارکێته
قوماری
کردووه.
من
بێده‌نگ
بووم، کاک که‌یوان
درێژه‌ی به
ره‌فتاری ئه‌و
عه‌بباسه‌دا.
ـ
ته‌ماشای
فیلمی سێکسی
ده‌کا، مه‌لای
دوازده عیلم
وا ده‌کا! کاک
زێوه‌ر. ده‌چینه
مالی من، مه‌عکه
رۆنییه‌کی
وات بۆ لێنێم
نه‌تخواردبێ.
ـ
ده‌زانم له
دۆسته‌که‌ته‌وه
فێری بووی.
کاکه گیان
کارم هه‌یه
گه‌ر ده‌فه‌رمووی
بابچینه کن
مه. شه‌و په‌ری
که‌رسته‌ی
شێخ مه‌حشییی
داده‌نا.
ـ
سه‌د جار
عافیه‌تتان بێت
و به دڵتانه‌وه
بنووسێ، ڕێزم
هه‌یه بۆ په‌ری
خان و چاوی
شیلان ماچ ده‌که‌م.
ـ
گه‌یشتینه
کن ماسی
برژێنه‌که.
که‌یوان گوتی:
چۆن به‌له‌ززه‌ت
ئه‌م ماسییه
وردانه ده‌خۆن!
گوتم:
یه‌کی هه‌نده‌ی
کولوویه‌کن!!
کاک که‌یوان،
به‌سه‌ر و هه‌موو
شتێکه‌وه ده‌یکرۆژن!!
کاک که‌یوان
بالێره سه‌رو
ئایسکرێمێک
بخوێن.
که‌یوان
گوتی: به مه‌رجێک
من پاره‌که‌ی
ده‌ده‌م،
چاکه. هه‌شت
ره‌نگه کامه‌یانت
گه‌ره‌که؟
له
دڵی نه‌که‌وتم
زوو پاره‌که‌ی
ده‌رهێنا: من
حه‌زم به سه‌وزه‌که‌یه
مۆزه، گوتم:
منیش په‌مپه‌ییه‌که.
مانسیکایه.
کاک که‌یوان
ئه‌دی به
کوردی ناوی
چییه؟
که‌یوان:
ئه‌و مێوه‌یه
تازه گه‌یشتۆته
لامان. له‌ماڵه‌وه
چه‌ند بنجێکم
هه‌بوو کاک
زێوه‌ر له
بنجێکه‌وه
زیاد ده‌کات.
لقه‌کانی
درێژ ده‌بن و
بنج داده‌کوتن،
فراوله‌شی
پێده‌ڵێن،
تامه‌که‌ی وه‌کو
شاتووه،
بازۆری له‌سه‌ر
نه‌ڕۆم ده‌نا
مانسیکاو
شاتوو به‌ره‌و
سیاسه‌تمان
ده‌به‌ن.
ـ
ئه‌دی سیاسه‌ت
ره‌گی به
ئابوورییه‌وه
نییه.
بۆی
سه‌ڵماندم،
که‌وایه: ئه‌وه
نییه برایم
خه‌لیل بۆته
کرۆکی دژگه‌ری!!
ـ
با ده‌رکه‌ی
خمان نه‌که‌ینه‌وه.
زه‌ڵامێکی به‌ته‌مه‌ن،
له پالڕ مێوه
فرۆشه‌که‌دا،
کلارنێتی
لێده‌دا.
هامشۆکه‌ران،
ناو به‌ناو،
مارک و پنییان
ده‌هاوێشته
سنووقی
ئامێره‌که‌ی.
له‌و لاتریشه‌وه،
کیژێکی ته‌ڕچک
و نازدار، به
پێنج مارک،
پله‌ی پاڵه‌په‌ستۆی
خینی ده‌گرت
لۆ ئه‌وانه‌ی
پاره‌یان ده‌دا،
که‌یوان گوتی
"بابزانم زه‌غتم
چه‌نده، هه‌میشه
له خوارووی
ئاساییه‌وه‌یه"
کیژه قژ
پلاتینییه‌که
به کاک که‌یوانی
گوت:
ـ
نا.. ئاساییه
لۆ ته‌مه‌نی
تۆ.
که‌یوان،
به‌خه‌نده‌وه
گوتیه من: ئه‌و
خه‌رامانه
قژ پلاتینییه
ته‌وژمی
خوێنمی به‌رزکرده‌وه،
ده‌نا هه‌میشه
نیزمه!
کیسه‌کانمان
پڕ کرد و له
سووچی
کتێبخانه‌ی
زانکۆ‌دا
دابڕڕاین، من
بۆ ماڵه‌وه‌و
ئه‌و بۆ
وێستگه‌ی
پاسی ژماره
پازده.
* * *
(11)
زه‌نگم
بۆ له‌یلا
لێداو پێمگوت:
"ئیمشه‌و
قاوه‌خانه‌که‌مان
ده‌گۆڕین و ده‌چینه
"گۆلیات GOLIATH " باشتر
نییه، مرۆڤ
جاروبار که‌شوهه‌وا
بگۆڕێ بۆ دۆزه
ده‌روونییه‌که‌ی
چاکه. ته‌واو
له کاتژمێری
"10" دا له‌وێبه.
ئا له‌وانه‌یه،
نیو سه‌عاتێک
دووا بکه‌وم،
گه‌ر مام نادر
هاته لام. له‌گه‌لڕ
خۆمدا ده‌یهێنم
و به‌یه‌کتریتان
ده‌ناسێنم. هه‌تا
ده چاره‌ک که‌م
چاوه‌ڕێم
کرد، که نا
ئومێد بووم،
خۆم له‌به‌ر
کرد، باده‌ی
بیره‌کانمان
زرینگانده‌وه،
ویستم پێشه‌کییه‌کی
له‌بار بۆ ده‌راندنی
بڕیاره‌که‌م
بدۆزمه‌وه.
ـ
باشه، ئه‌وه
باده‌کانمان
له‌یه‌ک دا،
له‌یلا ده‌بزانم
ده‌زانی له‌کاتی
نۆشدا، بۆ حه‌ز
به‌زرینگاندنه‌وه‌ی
لێواری باده‌کان
ده‌که‌ین؟
ـ
که‌یوان، ئه‌وه
ئه‌ته‌کێت و
عورفێکه.
خۆم
قیت کرده‌وه:
ئه‌من،
لێکدانه‌وه‌یه‌کم
هه‌یه،
بزانم ده‌چێته
دڵته‌وه.
له‌یلا،
به‌کاوه‌خۆ
گوتی: بڵێ. ده‌زانی
له‌م دواییه‌دا،
هه‌ژاویت و ده‌فه‌لسه‌فێنی!!
ـ
له‌یلا گیان،
نه‌فه‌لسه‌فه‌یه‌و
نه ته‌ره‌ساز!
ئه‌ز شته‌کان
هه‌ڵده‌سه‌نگێنم
بۆ ئه‌وه‌ی
هۆکاره‌کانیان
بدۆزمه‌وه.
ـ
..!!
درێژه‌م
دایێ: خۆ باده‌که
به ده‌سته‌وه
ده‌گرین؟
ـ
ئا..
ـ
خۆ تامی ده‌که‌ین؟
ـ
به‌ڵێ.
ـ
خۆ بۆنی ده‌چێ
به که‌پووماندا؟
ـ
وایه.
ـ
له‌یلا، به
چاویش زه‌ق زه‌ق
ده‌یبینین؟
ـ
که‌یوان، له
مه‌به‌ستت
تێناگه‌م. به‌ڵێ
به چاویش ده‌یبینین.
به‌خۆشی
و سه‌رکه‌وتنه‌وه،
وه‌کو
خوێندکارێک
له به‌کالۆریا
ده‌رچووبێت،
به تێڕادیوی
گوتم:
ـ
ئه‌وه.. بووه..
چوار هه‌ستگه‌ی
بینینی چاوو..
تامی زمان و..
بۆنی لووت و..
ده‌سلێدان.
له‌یلا،
وه‌ڵامی دامه‌وه:
وایه، چوار
هه‌ستگه به‌شدار
بوون.
به‌رڤانینم
لێکرد: ده‌مخۆش.
مایه‌وه هه‌ستگه‌ی
پێنجه‌م، ئه‌ویش
بیستنی گوێیه.
ده‌ستم
بۆ گوێم برد و
گوتمه‌وه:
ها! چیت گوت؟!
ـ
که‌یوان،
شرۆڤکردنێکی
ڕۆمانسییانه‌یه‌و..
نه‌مهێشت
قسه‌که‌ی ته‌وا
بکات: نا له‌یلا،
به‌ڵکو
واقیعی و به‌رچاوی
و به‌رگوێی و
به‌ر لووتی و
به‌ر زمانی و
به‌ر ده‌ستییه.
له‌یلا،
ده‌نگی له‌خۆ
بڕی! پاش
ماتبوونێک،
پرسیارێکی
لێم هه‌ڵزۆپاند.
ـ
ئه‌ی هه‌ستی
شه‌شه‌م!؟
گوتم:
ئه‌ویش به‌شدار
ده‌بێت، جا به
ئه‌رێ بێ یان
نه‌رێ، پۆزه‌تیڤ
و نێگه‌تیڤ.
له‌یلا،
چاوه‌کانی
دابڕی و داوای
شیکردنه‌وه‌ی
کرد.
ـ
بیرت دێ، له
باخچه‌ی
مراوییه‌کانی
نزیک ماڵه‌که‌ت
چیم گوت؟
ـ
بیرمی بخه‌ره‌وه،
بڵێ چی‌بوو!
ـ
هه‌ر ئێستا له‌یلا
بیرتی ده‌خه‌مه‌وه.
باده‌کانام
دوو باره
زرینگانده‌وه،
به جۆرێک
دووسێ
دانیشتووی ته‌ک
مێزه‌که‌مان،
به‌سه‌رسامی
ئاوڕیان
لێمان دایه‌وه.
وام هه‌ست
کرد، که
خوێنێکی نوێ
گه‌یشته
سێله‌کانی
مێشکم و به‌له‌شمدا
گه‌ڕاو گشت خه‌و
و خڵته‌کانی
ده‌راند:
ـ
بیهێنه‌وه
بیرم که‌یوان
بابزانم ده‌تهه‌وێ
چی بڵێت!
ـ
هه‌ر ئێستا له‌یلا
تۆ
دانیشتبووی
له‌سه‌ر ته‌خته‌که
و دوکه‌ڵت به‌باده‌دا.
منیش چوومه
لای بێچووه
مراوییه‌کان
و دایکیان و
گه‌ڕامه‌وه‌لای
تۆ، وانه‌بوو؟
ـ
وابوو.
ـ
به بێچووه‌کانم
گوت: مخابن
هیچ رۆزییه‌کم
پێ نییه. که
هاتمه‌وه پڕ
کیسه‌یه‌ک
ورده سه‌مونتان
بۆ تێرم. ئه‌ها!!
هه‌راش بوونه!
ـ
که‌یوان، بۆ
ناچیته
ناوباسه‌که
و مه‌به‌سته‌که‌ت
بپێکی!!
ـ
پشووت هه‌بێ
له‌یلا گیان
ئه‌وجا شان به‌شان
ڕێمان کرد.
پێمت
گوت: مه‌رج
نییه لێره
دووهاوسه‌ر
ماره بڕی یه‌کدی
بن.
له‌یلا
بیری هاته‌وه:
ده‌ق وام گوت..
ئێ!!
ـ
گوتته‌وه: هه‌ن،
کوڕ و کچیان
ده‌گاته ته‌مه‌نی
زانکۆ، ئه‌وسا
له کڵێسه‌دا
مار ده‌بڕن..
وابوو؟ منیش
گوتم:
به‌ڵام
مه‌رجه خۆشه‌ویستییان
له نێواندا
بێت، گوتته‌وه:
ئه‌ویش
زورنا. ئه‌ز
به پێچه‌وانه‌ی
تۆ گوتمه‌وه:
له‌یلا! هیچ
جێگه‌ی ئه‌ڤین
و دڵداری
ناگرێته‌وه.
له‌یلا:
به‌ڵێ
من:
ده‌زانی چیت
کرده پارسه‌نگی
بۆچوونه‌که‌ت!
با بیرتی بخه‌مه‌وه.
فه‌رمووت:
ئێوه‌ی خاوه‌رنشین،
فه‌حلانه و
که‌ڵه
مێردانه.
بیر
ده‌که‌نه‌وه!!
وابوو یان
نا؟!
ئه‌و:
وامگوت. هه‌زاران
پێکه‌وه‌ن نه‌یه‌کیان
خۆشده‌وێ و نه
رقیان له یه‌کترییه.
تۆش
گوتت: ئیتر..
دابینکردنی
سێکسه له‌لایه‌ک
و..
من:
له‌لایه‌کی
دییه‌وه، بۆ
تاراندنی
خێوی ته‌نیایی
و مۆته‌که‌ی
نامۆیی. جا له‌یلا
گیان، ئه‌و ده‌مه
پێم له‌سه‌ری
دانه‌گرت و
هێڵه سووره‌که‌م
نه‌به‌زاند
و.. به‌ردێکم
له‌سه‌ر دانا.
له‌یلا
قومێکی درێژی
له باده‌که‌ی
دا‌و.. به
چاوێکی ئه‌بڵه‌قه‌وه
منی دابێژت.
ـ
ئێستاکه، له‌م
"گۆلیات"دا،
ده‌کارم سه‌رقاپی.
ته‌پسکراوه‌که
هه‌ڵده‌مه‌وه،
له‌یلا گیان،
زۆر زۆر به
ڕاشکاوی و
هێمنی و
لێپرسراوه‌تی،
قسه بده‌ین و
قسه وه‌رگرین.
ئێژی چی!؟
له‌یلا،
له درێژخایه‌نی
و خولانه‌وه‌م
به سووڕگه‌ی
مه‌به‌سته‌که‌مدا،
بێزاری و
نائارامی
پێوه ده‌رکه‌وت،
ده‌می داچه‌قاندبوو.
له‌پڕ گوتی:
ـ
هه‌رچی راز‌و
گوروویه‌کت
له دڵدایه،
بیخه‌ره سه‌ر
ئه‌م مێزه.
منیش
به پێکه‌نینه‌وه:
نا.. نایخه‌مه
سه‌ر مێزه‌که،
نه‌وه‌ک
بیڕفێنن. ها.
ها.. له‌یلا،
ڕاسته و ڕاست
ده‌یخه‌مه
مستته‌وه.
ـ
ده‌ی.. ئه‌مه
ناو له‌پم و
ئه‌میش گوێم.
ناو
له‌پی کرده‌وه
و گوێچکه‌ی
هێنایه به‌ره‌وه.
ـ
له‌یلا، ماوه‌یه‌کی
باش و بێ قۆرت
و کۆسپمان
پێکه‌وه
گوزه‌راند
ئێستا ده‌مه‌وێ
شتێکت
پێ‌بڵێم،
تکایه
ئازایانه و
سپۆرتانه
لێمی وه‌رگری.
ـ
..!!
ـ
پێشتر..
پێمگوتبووی،
که ژن و
منداڵم هه‌یه.
وا بڕیاری
هاتنیانم له
باخه‌ڵه. جا..
ده‌مه‌وێ، به‌بێ
زیز بوون و
نێش و کای کۆن
به‌با کردن،
جیا.. ببینه‌وه.
وتت چی!؟ چاوه‌کانی
له‌یلا،
بوونه چاوی
پشیله
کێوی. ره‌نگی
هێناو ره‌نگی
برد. دووا
قومی له‌بیره‌که‌ی
دا‌و ئه‌وجا
جگه‌ره‌که‌ی،
که ده‌مێک
بوو کوژابۆوه،
له‌ناو ته‌پڵه‌که‌که‌دا
پلیشانییه‌وه‌و..
به ده‌نگێکی
خه‌مامێز و له‌رزۆکه‌وه،
گوتی:
ـ
هه‌ر ئێستا،
که‌یوان من
نامه‌وێ ببمه
هه‌وێنی
بزڕکاندنی
خێزان. ئه‌ز،
ئه‌م ئاکامه‌م
له‌به‌رچاو
بوو.
هه‌ر چه‌ند
گوتم: دانیشه.
با زیاتر کێشه‌که
تاوتۆ بکه‌ینه‌وه.
ئه‌و
به ڕاوه‌ستانه‌وه
گوتی: چی ما له
ئارادا!؟ تاو
تۆی چی بکه‌ین؟!
که‌یوان،
من تووڕه نیم
مافی خۆته چ
بڕیارێک ده‌ده‌ی،
به‌ڵام ئاخ..
له
ئاخه‌که‌ی له‌یلا،
سه‌رم سووڕما
و گوتم: تو ئه‌و
خودایه‌ی، که
نایپه‌رستی،
ئاخه‌که‌ت له‌به‌ر
چی بوو؟
ڕه‌نگه
په‌ڕیوه‌که‌ی
نه‌ختێ گه‌ڕابۆوه،
هێورتر بوو،
گوتی:
ـ
پیاوێکی وه‌کو
تۆی دڵساف، ده‌گمه‌نه
بێته رێم.
ـ
ده‌ستت بده‌و
ماچی بکه‌م.
چاوم پڕ له
فرمێسک بوو،
به‌هه‌نیسکه‌وه
ئه‌و داوایه‌م
لێکرد،
نوشتامه‌وه‌و
زۆر به‌ئیکلام
و شکۆوه، ده‌سته
ئاره‌قاوی و
له‌رزۆکه‌که‌یم
ڕامووسی. ئه‌ویش
ده‌سته‌که‌ی
ئیکه‌ی به
ئاسته‌م نایه
سه‌ر سه‌رم،
ئه‌ز بیرم بۆ
په‌یکه‌ره‌که‌ی
"کیڤی" چوو.
ـ
ئه‌مه
ڕۆژگاره،
خولگه‌یه.
ڕۆژگارێکی
گوشادمان
برده سه‌ر.
تۆ بڕۆ به‌لای
منداڵه‌کانته‌وه‌و
منیش..
بۆی
ته‌واو نه‌کراو
به‌کولڕ
گریا، پاشان
چاوه‌کانی
سڕین و..
ـ
که‌یوان،
منیش بۆ قه‌پۆزی
ته‌نیایی ئه‌م
ونگه‌یه.
گوتم:
له‌یلا، من
ونبووم و تۆ
خۆت له‌مندا
دۆزییه‌وه،
هه‌نوکه،
دۆزه‌که
ئاوه‌ژووه!
هیچمان له
هیچ. بڕوا بکه،
له‌یادم ده‌مێنی
و..
ئه‌وجا
من بۆم ته‌واو
نه‌کراو هه‌نیسکه‌که‌م
بووه قوڵپی
گریان. له‌م
ئانه‌دا، به‌جێمی
هێشت. دوو هه‌ستم
له ناوه‌وه‌مدا
به‌راوردکرد
و سه‌رکه‌وتن
و بنکه‌وتنم
له‌خۆمدا به‌دی
کرد، فه‌رامۆشی
بۆ ئامێزی
خێزان و..
ئازاری
ویژدان و زه‌میر.
له‌م ئاسته‌نگه
جیوه‌ییه‌دا.
بیره‌یه‌کی
سێیه‌مم هێنا.
سه‌رم کاس و
دینج بوو. که
چوومه ده‌ره‌وه،
لاره لار
لترم ده‌داو
له
تاریکاییدا
ونبووم. به‌یانییه‌که‌ی
خه‌ریکی که‌ڤاڵێک
بووم: به‌ندکراوێکی
سیاسی سه‌ری
ده‌گاته
ساپیته‌ی
ژووره
تاکییه‌که.
له شیشبه‌نده‌که‌وه،
جووته مه‌لی
چاوی ئازاد
کردوون. ڕه‌نگه‌کان،
هه‌تا بڵێی
کالا و ئاوی و
دیوده‌رن،
خخخخخخخخخخخخخخخخخخخخ
به‌بێ سکێچ
ته‌نها له
هۆشمدا
هێڵکاریم بۆ
کردبوو. ره‌نگه‌کانم
هێڵاندو..
هێڵه‌کانم ڕه‌نگاند
و له ئاورگی
ناخمه‌وه یه‌کسه‌ر
بۆ ڕووی لاپه‌ڕه
سپی و بیلایه‌نه‌که.
چوومه پاش و
سرنجم گرته
که‌ڤاڵه‌که‌و
ئاسووده‌ییه‌کی
سه‌رتاپێی
دامێ. گوێم له
گه‌ڤاڵه‌که
بوو.. گوتی:
ـ
که‌یوان،
ساردی و
بێلایه‌نیمت
کرده هه‌ڵوێست!!
به
که‌ڤاڵه‌که‌م
گوت: وایه نا
هه‌ڵوێستی له
تاشه‌کێلی
گۆرستانان ده‌وه‌شێته‌وه.
ده‌گوێ بته‌کێنه.
ئێستاکه
شکۆداری له‌دیده
تامه‌زرۆکاندا.
چی! چی؟ تۆش هه‌وه‌سبازی
وه‌کو من!! حه‌زت
به سه‌مایه؟!
فه‌رموو.. ده‌ستت
بێره هه‌ی به‌ندکراوی
سیاسی، هه‌تا
ماوی و له قه‌ناره
نه‌دراوی، با
به‌جووته سه‌مایه‌کی
"زۆربا"یانه
بکه‌ین. له‌سه‌ر
سۆناتای
رۆحمدا.. حه‌زت
به‌و
سۆناتایه‌یه
یان باڵه‌بانت
بۆ لێده‌م
یاخود "چوار
وه‌رزی"
"ڤیڤالدی"؟!
باشه. باڵه‌بانی
کوردی.
کاسێتی
باڵه‌بانی
سۆڵۆ ده‌هاوێژمه
ریکۆرده‌ره‌که‌وه.
زمانی گوتن به
زمانی بیستن
ده‌سپێرم. سیمۆره‌یه‌ک
لێمده‌روانێ!
رۆحم مه‌لۆچکه‌یه‌کی
شاده‌و په‌ره‌وازه
ده‌کا.
له
په‌نجه‌ره‌که‌وه
دیاره،
سیمۆره‌که
شتێک ده‌کرمێنی
و باوه‌شێنی
کلکیم بۆ ڕاده‌وه‌شێنێ!
ساماڵه. ده‌بێ
ئه‌و سیمۆره
ژیکه‌ڵه‌یه
هه‌ست به
خۆشیم بکات!
رۆژێک به ئه‌بو
تورابم گوت
(ئێوه له
ئیزدیواج و
"متعه"دا
سووکایه‌تی
به ژن ده‌که‌ن!
بۆ ناندین و
لنگ هه‌ڵبڕین
و زگو زاتان
ده‌وێن و به‌س!
بۆشتان بڕه‌خسێ،
ئه‌وا وه‌ک سه‌ڵیبییه‌کان،
ناو گه‌ڵی ژنه‌کانتان
به ته‌وقی
ئاسن کلیل ده‌ده‌ن،
که‌پێی خزا،
ئه‌وا گۆشاو
گۆش وه‌کو کار
سه‌ریان ده‌بڕن)
چاو هه‌ڵده‌گڵۆفم
و عه‌باسی ئه‌بو
تووراب
نابینم.
چاکتر. ژووره‌که‌م
بۆته ره‌حمی
دایکم و
لێوان‌لێو
تژیی میهره‌بانی
و بۆنی مێخه‌ک
و سملڕ و
جاتره‌یه.
باویشک ده‌ده‌م
ئاره‌زووی خه‌ونێکی
کوژه‌که‌یی
ده‌که‌م. قیڕه‌ی
نه‌وره‌سێکی
بی حه‌یاو شه‌رم،
ڕامده‌چه‌نێ.
گه‌ڕامه‌وه
عاله‌می مادی
و بیرم ده‌چێته‌وه
کوردستان.
فیشه‌کی
ئاگردار وا
مێشک ده‌پژێنێ
و سینه ده‌کاته
شه‌به‌قه
گوڵێکی ئالڕ و
چه‌ندین چاو
بێبینایی ده‌کات!!
سووتماکه.
ناڵی
ئاسنجاوی ئه‌سپی
شه‌ڕ ژه‌نگنه.
تووڕه‌یی و که‌له‌ییم
وام لێده‌کات،
که ده‌ست بۆ
کێردێک ببه‌م
و له سنگی هه‌رمێیه‌کی
بچه‌قێنم.
خۆزگه بۆ
کۆترێکی ڕه‌سه‌نی
زاجیل ده‌خوازم
پێده‌که‌نم!
هه‌ی دێوانه‌ی
قه‌له‌نده‌ر،
ئه‌وه‌تانێ
کۆتره
زاجیله‌که،
ته‌کنۆلۆژیا
کردوویه‌تی
به فاکس! له
یاداشتنامه‌که‌مدا
ده‌نووسم: "هه‌تا..
ئێره‌و.. به‌س"
نامه‌یه‌کی
کورت و ڕه‌وان
ده‌نووسم:
بۆ
دایکی شوانی
به‌ڕێز و
هاوسه‌ری
دڵسۆزم
پاش
سڵاوی گه‌رم و
ئاواتی
خۆشگوزه‌رانیتان.
چاوی هه‌مووتان
ماچ ده‌که‌م،
ڕێزم بۆ خزم و
دراوسێیه‌کان
هه‌یه.
بڕیاری
هاتنتان ده‌رچووه
و ده‌بێ له
دیمه‌شقدا له
سه‌فاره‌تی
فنلانده
چاوپێکه‌وتنێکی
رۆتینی بکه‌ن.
له‌وانه‌یه
بۆ هه‌فته‌ی
داهاتوو بگه‌مه
لاتان. ئێوه‌ش
له ئێستاوه
ورده ئیشه‌کانتان
ڕاپه‌ڕێنن و
سه‌ر و ده
وێنه و چوار
فۆتۆکۆپیی
ناسنامه‌کانتان
بگرن. خه‌متان
نه‌بێ له‌گه‌ڵتان
ده‌بم هه‌تا
سواری فڕۆکه
ده‌بین. له‌وانه‌یه
سه‌فاره‌ت بۆ
دڵنیایی، فه‌حسی
لیکتان بکه‌ن.
سه‌رفراز
و بێوه‌ی بن.
که‌یوان
ـ تامپرێ
2/ 3/ 2001