به تۆى
هێژا ، ئا .. تۆى
خوێنه‌ر ، ئه‌دى
کىَ
!
پارى
یه‌که‌م
ڕاز
چ
سڕڕێکت له ناو
دڵدا حه‌شار
داوه به په‌نهانى
-
هه‌ردى -
دیمه‌نێک
جووته
ماره ئاشق و
ماشقه‌که ،
تێک ئاڵاون و
سرووتى ئه‌ڤین
مه‌شق ده‌که‌ن
. تۆ : به گوێره‌ى
خه‌ونه‌که‌ى
(( خانى )) له
پاداشتى
داپۆشینیان ،
ڕازێکت له کن
ئاشکرا ده‌که‌ن
، به‌و مه‌رجه‌ى
گه‌ر
بیدرکێنى ئه‌وا
ده‌ست به‌جىَ
هه‌ردوو چاوت
کوێر ده‌بن ،
گوێڕایه‌لیان بووى
و ئه‌وه‌ت به
په‌رجوو زانى
. ده‌نگى
”خانى؛ و شاى
ماران ، له
گوێتدا ده‌زرینگێنه‌وه
(( بڕۆ و سڵمه‌که
، ئه‌و ڕووه‌که
پیرۆزه
تیشکده‌ى که
نیازته واله
دوندى قه‌ندیلى
سه‌رکه‌شدایه
، نه‌که‌ى ئه‌و
ڕازه
بدرکێنى ده‌نا
کوێر ده‌بیت ..
نه‌که‌ى ..
کوێر ..
کوێر ..)) .
* * *
کۆتاى
کۆڕه‌وت
EXODUS کرده
ده‌سپێک له
بناره‌وه
ڕوانیته زین
و که‌ل و سه‌ر
کڵاوى قه‌ندیل
. دیمه‌نێکى
دڵدوین و هه‌م
سامناک بوو ،
دڵدوین له به‌ر
ئه‌وه‌ى قۆناخێکه
له ڕێگه‌ى مه‌به‌ستت
و ترسناکه ،
چونکه ڕووه
و ئه‌زموون و
نادیارى ده‌تبات
، وه‌لىَ هه‌نگاوێکه
و ناوته‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ت
هه‌رگیز نیه
، ده‌ى: یه‌ک .
دوو . سىَ ئه‌کشن ACTION ، چوویته
ناو چوارچێوه‌ى
که‌ڤاڵه‌که‌وه.
بێگومان هیچ
بێزاریه‌ک
ڕوخسارتى نه‌ژاکاند
. له‌و
سێرمۆنییه‌دا
، تۆ ڕێچکه‌ى
خۆت گرت. به‌و
ڕه‌وه‌زه
تووش و سه‌خته‌دا
هه‌ڵکشاى و هه‌ڵکشاى
. جووته سکڵى
نیگات به‌و
دونده سه‌رکه‌شه‌وه
لکابوون . هه‌نگاو
به هه‌نگاو
له‌به‌ر ڕکیى
هه‌ورازه‌که
، که‌شکه‌ژنۆکانت
له ئاستى دا
بڵندتر ده‌بوونه‌وه
. خۆ سه‌ره‌ڕاى
هه‌ناسه
بڕکیش ، ده‌روونت
وه‌کو هه‌ڕه‌تى
لاویت کڵپه‌دار
بوو ، بۆن و به‌رامه‌ى
زه‌ویى پاش
باران یان به‌یارى
سکهه‌ڵدراوى
ده‌مه گاسن ،
گیانتى
بووژانده‌وه
وا ئه‌مێستا:
زاکۆنى جه‌نگه‌ڵه
چڕه‌که‌ى ئه‌م
مه‌زنه
چیایه ، بۆته
دایکه‌زات و
بۆ هامێزى خۆى
ڕاتده‌کێشىَ
، بازێکى
چیایى پاست ده‌کاو
نزم. هه‌ره
نزم ده‌فڕىَ
سێبه‌ره‌که‌ى
سه‌رت پێهه‌ڵده‌بڕىَ ،لاپه‌ڕه‌ى
ئاسمان خۆى له
ڕه‌نگاوى
خۆڵه‌مێشى هه‌ڵکێشاوه
، بازه‌که‌ش
چوون بازه‌که‌ى
زه‌رده‌شت
،په‌ڕى قاوه‌یى
و ده‌نووکى زه‌رده
، که‌ڤاڵێکى ((
براک ))ت وه‌بیر
دێنىَ ده‌شێ
هه‌مان باز
بێت ! زرده‌شت
، زه‌ڕ .. ده‌شت
.ده‌شتایى و
تۆ ، زێڕى
تیزاب . خۆت به”زارا؛ ده‌زانى
، یاخود ئه‌و
هاوراز و
هاوڕێى ئه‌م
ئه‌م هه‌ڵکشانه‌ته
، خۆ سه‌ره‌ڕاى
هه‌ناسه
سوار بوونت ،
خۆشت نازانى
بۆ ، وه‌ک ئه‌وه‌ى
له خه‌ودا
بڕۆى ، نه
پشوونه‌وچان
، نه‌وه‌نه‌وز
ده‌ده‌ى ! به‌له‌ز
هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێى
، هه‌ورازو هه‌وراو
و هه‌ورازتر ،
ده‌ڕوانى ،
ئه‌مه
ئه‌زموونى به‌هاره
کۆچته بۆ
دیده‌نیى هه‌ڵه‌مووت
و ڕنووه گه‌ردن
که‌شه‌کان بۆ
دیدارى یاڵ و
رلێواره کپه‌کان
، بۆ ئه‌وه‌ى
له‌وىَ به
شێنه‌یى به
نه‌خشه و ئه‌تڵه‌سى
مێشکت‌دا
بچیته‌وه به
ئارامى هزر و
ئاوه‌زت
ئابڕوومه‌ندانه
به‌ر بێژنگ
بده‌ى و به
سرووته‌وه ،
هۆشت گه‌ڵاڵه
بکه‌ى ئه‌وه‌تا
(( ڕاز ))ێک له
ناوى ناوه‌وه‌تدا
په‌نهانت
دابوو ، ده‌تهه‌وىَ
خۆت و خۆت بیت.
{ هه‌ستم
پێم ده‌ڵىَ:
مرۆى پاکژى
ناو ئاژاوه و
شپرزى
وئاڵۆزیى ئه‌م
جیهانه ،
نامۆیه‌کى
بىَ سه‌نگه‌ر
و بىَ په‌ناوبىَ
مه‌ته‌رێزه
،په‌راوێکى
هه‌ڵدراوه‌ى
به‌ر ڕه‌شه‌بایه
، بۆیه
خۆپاراستنى
له ئابلووقه‌ى
ڤایرۆسى هه‌ڵپه‌رست
و نێزه‌ى
سیخوڕان ، زۆر
دژوار و زۆریش ئه‌سته‌مه،
مه‌گه‌ر که‌سێک
گره‌وه‌که بباته‌وه
، که وه‌کو
گا به‌ردى ئه‌م
قه‌ندیله
پێ‌داگر و ڕشت
و سه‌رسه‌خت
بىَ ، مه‌گه‌ر
ئه‌وسا،
لێشاوى قرێژى
پڕ له ژه‌نگ
و کێم و
قه‌وزه‌و که‌ڕوو،
راینه‌ماڵىَ. {
له‌وه
ئاگاداریت ،
که بازنه‌ى
حدس و ئاگایى
خه‌ستى
میتافیزیک ،
نه‌ک لۆجیک و
بۆچوونى
ماتماتیکانه
، ده‌توانىَ
واقیعه شلۆق
و لێکترازاوه‌کان
له هامێز
بگرىَ . ئه‌وه‌تانىَ
ئه‌و ڕازه
پیرۆزه‌ى
ناخت پتر هه‌راسانى
کردوویت ، ئه‌لبه‌ته
، بۆ ئه‌وه‌ش
هه‌نگاوى
گورج و گۆڵ و
هه‌موارت
پێده‌سپێرىَ
ئه‌و ڕاز و
گورووه‌ت به
سانایى بۆ
گوزاریشت
ناکرىَ چونکه
دڵنیاى
له‌گه‌ڵ
ئاشکراکردنى
، ده‌سبه‌جىَ
بیینایت کوێر
ده‌بىَ ئه‌وه
قسه‌ى شا ماره‌که
بوو ، خۆ ئه‌گه‌ر
ڕازه‌که‌ت بۆ
خۆت گڵدایه‌وه
، ئه‌وا ته‌ندوور
ئاسایى له
ناخه‌وه ده‌تبرژێنىَ
،.واى !! له چ ئه‌زموون
و ته‌لیسمێک
داى ! وه‌لىَ ،
تۆ له مێژه
بڕیارى وورد
بین و نه‌گۆڕى
خۆت داوه.
بێده‌نگى
ئه‌و گۆزه‌ره‌ى
له چار شێوه‌ى
خۆى پێچاوه‌ته‌وه
، یان شوێنه‌که
، خۆى په‌ستاوه‌ته
کۆشى کپییه‌وه
! ئاوڕێک و
دووان ده‌ده‌یته‌وه
چاوى ناخت وا
ڕوو به ڕووى
ده‌ریاچه‌ى ((
دۆکان )) ه و تۆ
به ئاوێنه‌یه‌کى
جیوه‌ى ده‌بینى .
زه‌رده‌ى
ئێواره‌ى
ناخیشت ، قژى
زێڕ‌ینى خۆى له
به‌ر شانه ده‌کا
. ئاسمانى
خۆڵه‌که‌وه‌یى
و ده‌ریاچه‌ى
زیوین له
ژووان دان
خۆڵه‌که‌وه‌یى،
زیو ، دوکه‌ڵ
، ئه‌تموسفێرێکى
سه‌مفۆنیایت
بۆ ده‌سازێنن
. به چاوى ناخ
هه‌ڵیان ده‌مژى
چاوت ده‌که‌یته‌وه
و خولگه‌که
ده‌قۆزیته‌وه
: زیوو نشێو ،
هه‌وراز و
زێڕ، ده‌شتایى
و خۆڵه‌مێش ،
دۆڵ و دوکه‌ڵ
، هه‌ڵه‌مووت
و باز ، لوتکه
و ڕاز ده‌بنه
جمکانه‌ى
مێژووت
.
به‌هه‌شتاویى
ده‌ڕۆى و .. که‌لێنى
نێوان دوو دره‌خت
ده‌که‌یته
نۆڕینگه .
شوێنه‌وارى
گوندێکى ئه‌نفالکراوى
دار‌و و خانوو
خاپوور ، له
تۆڕى چاوتدا
مه‌له ده‌کا
، تۆ دیمه‌نێکه
به پڵنگ ده‌چوێنى
پڵنگێک
چرنووکى له
قه‌د پاڵه‌که
گرتبىَ به‌و
نیازه‌ى به‌ره‌و
سه‌رووتر هه‌ڵشاخىَ
له سىَ لایه‌که‌ى
ئه‌و وێرانه
دێیه‌دا دره‌ختى
لۆکه‌یى ، ده‌ق
به ڕه‌وه ئه‌سپى
کێوى ده‌چن !
زه‌رده‌ى
ئێواره‌که‌ش
، له چاوتدا
ده‌بێته زه‌ردێنه‌ى
هێگ . جاران …
دایکت هێگى له
ناو کاسیه‌کى
شینى لاجیوه‌ردیدا
بۆت داده‌نا .
دوایین نیگا
له که‌ژاوه‌ى
خۆراوا ده‌گرى
و خۆت ده‌دوێنى .
}
ئاسۆ
، پۆپه‌شمینێکى
ڕه‌نگاو ڕه‌نگى
ڕاخراوى ڕه‌شماڵى
ڕه‌وه‌ندانه
.خۆر ، وه‌کو
ناخم ، چاوى
پشکۆیه و هه‌ڵایساوه
، به‌ڵام
دامێنى ئاسۆ ،
زه‌ردێکى
لاواز و
ئیسقاداره ،
نیوه بازنه‌یه‌کى
خۆرى نووقم
بووش ، له‌خماوى
بزڕکاوى
ئاسماندایه .
په‌ڵه‌ى پڕته‌قاڵى
و گۆڵگوون .. ده‌زووله‌ى
زیو .. ڕه‌شبه‌ڵه‌کى
ڕه‌نگانه !!
زه‌ماوه‌نده
، په‌ح له‌م
جوانییه
. {
هێدى
هێدى ، خێوى
شه‌و ، خه‌ریکى
کراسگهۆڕینه
و .. تۆنى ڕه‌نگه‌کان
ده‌تاسێنىَ .
چاوێکى تاسمه‌ندانه
به خولگه‌ى
خۆتدا ده‌گێڕى .
}واى !!
خۆ سه‌وزایى
دره‌خته‌کان
بوونه‌ته
دیوارێکى قه‌ترانى
و ته‌ڵخ
!! {
زه‌رده
په‌ڕه‌که،هه‌ر
زوو گه‌یشته
به‌ر پێت، ڕه‌نگى
به‌ردو گه‌ڵاو
گڵى خنکاند
.تۆ،
شێلگیرانه‌تر
هه‌لچمه‌ت ده‌به‌ى
، ڕه‌ند تر هه‌ڵده‌شاخێى
و ڕه‌نگه
تاساوه‌کان
ده‌شێلى و ده‌خوازى
له ژاوه‌ژاو
و ئاڵۆزیى
شار‌و
شارۆچکان ، قه‌ده‌رێک
دوور بێته‌وه
ده‌کارى دیده‌ت
به‌و بنجه
ڕووه‌که
تیشکپژێنه
شاد بێت، که –
شاماره‌که
گوته‌نى :- ((
گرشه و ورشه
ده‌دات ))
بوویته به
سه‌رتاشه‌که‌ى
ئه‌سکه‌نده‌رى
شاخدا، که
چۆن ڕ‌ازى په‌نگاوه‌ى
ده‌روونى خۆى
به گوێى
قامیش و زه‌ل
و نه‌یستاندا
چرپاند .
ئاوها تۆش
لێره‌دا ،
ڕاز‌و نهێنیکه‌ت
ڕه‌ها کرد بۆ
گوێچکه‌ى شه‌و
و تاریکى و ته‌نیایى
. سروشت ، به
په‌ڕه‌مووچى
با که‌ڤاڵه
شه‌وانه‌یه‌که‌ى
کێشاوه .
هێڵى ده‌ره‌وه‌ى
دار و ده‌وه‌ن
، وه‌کو تۆ ،
نوقمى
ئۆقیانووسى
تاریکى و
زوڵمه‌ت
بوون
کۆڵه‌که‌ت
ده‌خه‌ی ، ده‌ست
بۆ شه‌مچه‌که‌ى
به‌ڕکت ده‌به‌ى
و …
گڕ
له هه‌ناوى
تاریکستانه‌که
به‌ر ده‌ده‌ى
، بۆ چه‌ند
چرکه‌یه‌ک ئه‌و
پانایى و ڕه‌هه‌نده
، به چاو ده‌بێژى
ناخت کوانگى
په‌نگرى گه‌شاوه‌ى
(( حاجى )) و په‌ڕه‌نگى
گه‌شى (( نالى
))یه‌و ئازار و
گوشار ده‌خه‌نه
سه‌ر گیانه‌لانه‌وازه‌که‌ت
،ده‌تهه‌وىَ
شه‌مچه‌یه‌کى
دى داگیرسێنى
، به‌ڵام خۆشت
نازانى په‌نجه‌کانت
خاو ده‌بنه‌وه
! چۆن دێوانه‌یه‌کى
سۆفى (( حاڵ )) ده‌تگرى
! گوێت بۆ ترپه‌ى
دڵى ئه‌و
دارستانه
میهره‌بانه
شلده‌که‌ى ،
{ بۆ
ئه‌وه‌ى مرۆ
نرخى خۆى و
شکۆ و رێزى
ژیانى بزانىَ
، ده‌بىَ ناو
به ناو خۆى
بهاوێته
باوه‌شى
سروشتى
پاکیزه‌وه و
له‌وىَ
رامێنىَ . مه‌گه‌ر
ئه‌وسا بگاته
ده‌ربارى
رووه‌که
تیشکپژێنه
پیرۆزه‌که .}
هه‌سته
شمولییه‌که‌ت
، تێکه‌ڵ به
یاسایى
مالًباتى
سروشتت ده‌کا
و هه‌نده
نامێنىَ که ((
دوو گرده )) به‌رماڵى
(( کات )) بۆ (( جىَ ))
راخه‌ى .
سرووت و نوێژى
سۆفى مه‌شره‌بانه‌ت
دابه‌ستى .ڕوو
له هیچ
چوارلایه‌که‌ى
ڕاست و چه‌پ ،
پاش و پێش
ناکه‌ى ، کێو
و که‌ژ و جه‌نگه‌ڵى
ئه‌م دونیایه
به
نیشتیمانى
خۆت ده‌زانى ،
بۆیه ڕووت له
ئاسمانه ، له
بڵندیه ، ته‌نانه‌ت
ده‌ته‌وىَ
خۆت ببیته
لوتکه‌یه‌ک ،
دوندێک ، هه‌ڵه‌موتێک
و که‌پکێکى ئه‌م
قه‌ندیله.
{ ئه‌ز
، ژى ، بۆنى نه‌سرم
و بوخچه‌ى نه‌کراوه‌ى
ئه‌م لێڕه‌واره
، سنگم ده‌ئاخنن
، ورده خشپه
و سرته‌ى خشۆک
و نه‌رمه له‌ره‌ى
په‌لکى داران
، به‌و په‌ڕى
مه‌زنى و ئه‌فسوونه‌وه
، گوێم ده‌سمن
و هه‌سته‌کانم
تژى ده‌که‌ن و
کێشم نامێنىَ
و ده‌خوازم
بفڕ‌م .{
ئه‌و
ڕامانه‌ت ، ده‌تهاوێژته
دۆخى سه‌رووى
ئاساییه‌وه
، هه‌ر چه‌نده
چاوه‌کانت
نووقاون ، لىَ
سه‌رانسه‌رى
بارودۆخى هه‌ژان
و ڕاپه‌ڕین و
کۆڕه‌وه‌که
، له چرکه‌یه‌کدا
، به ناخت‌دا
، گوزه‌ر ده‌که‌ن
، سه‌ر سام ده‌بی
، ڕێژگه‌ى به‌ر
دیده‌کانت
روونه چوون
کانییه‌کى
چاوى قرژانگ ((
دوورایى )) ده‌بینى
، (( به‌رینایى ))
ده‌بینى و((
قووڵایى)) ش ده‌بینى
! ئه‌وه‌تانىَ
، له دوورایى
هه‌نگاویچکدا
، ڕۆشناییه‌کى
حه‌په‌سێنه‌ر
چاوت پىَ هه‌ڵده‌گڵۆفىَ
!! نه‌بادا نه‌بادا
فریوویان
دابیت ، ئه‌وانه
چه‌ندین گوڵ
ئه‌ستێره بن
، له‌و شه‌وه‌دا
، به بزاڤ و
ئاهه‌نگ و به‌زمى
خۆیان ، تۆیان
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبىَ
، به‌ڵام چۆن
سوور و
دڵنیاى
، که ناوت ((
میرزا )) یه ،
ئاوهاش سوور و
دڵ قایمى ، که
ئه‌وه‌تانىَ
خۆت (( رووه‌که
)) که ، وان له
ڕوو به ڕووى
یه‌کترى ، سه‌رنجێکى
فرۆسماوى و
کاریگه‌ر و سه‌ر
سامى : له چه‌قى
ئه‌و رووه‌که‌دا
، ده‌خولێنیته‌وه
، چاوت ده‌که‌یته‌وه
چوار و پتر ،
هه‌سته‌کانت
ده‌که‌یته
پێنج و پتر
.
} ئه‌وه‌تانىَ
پڕشنگ ده‌دات
!! تیشک ده‌پژێنىَ
!! ڕۆشنایه‌کى
بازنه‌یى به
نیگام ده‌به‌خشىَ
! نه‌خێر، خه‌ون
نابینم ، هه‌ر
چه‌نده‌ش ،
شاکاره‌کانى
مرۆڤایه‌تى
،به‌رهه‌م و بڕشتى
خه‌ونه قه‌رسیلى
و که‌سکه‌کانن
وچرۆ ده‌ده‌ن
، مردووه ئه‌وه‌ى
خه‌ون
نابینىَ
.{
گه‌شکه
ده‌تگرىَ ته‌زوویه‌ک
گوشادى ، سه‌رانسه‌ر
به جه‌سته‌دا
ده‌گه‌ڕىَ و
ڕووى ده‌مت له
ڕووه‌که‌که‌که‌یه
: (( هه‌ى مه‌شخه‌ڵه‌که‌م
، تۆ دڵى ئه‌م
قه‌ندیله‌ى
،دڵى ئێمه‌ى
،بۆ تۆ له
کۆڕه‌وه‌که
دایبڕڕام.))
پێشتر
خوێندبووته‌وه
، که له
قوڵایى زه‌ریاکاندا
، زینده‌وه‌رى
تیشکده‌ر هه‌ن
ماسى و جله و
ده‌عباکان ،
له
پێستیاندا
فسفۆر و بڕىَ
ته‌وژمى کاره‌بایى
به‌رهه‌م
دێنن ، به‌بىَ
ئه‌وه‌ى چاو
بگوێزێًته‌وه
، هه‌ستایت و
وه‌کو ڕه‌به‌نێکى
(( بوودا )) یى
چوویته پێشه‌وه
. ئه‌مجا له
خولى خۆتدا
،چه‌و وچیلکه‌ت
هه‌ڵچنین و
کردتنه چێوه‌ى
بازنه‌ى
تیشکه‌که .
} ئاى ..
بازنه ، چه‌ند
مه‌زن و پڕ
ماتایت
! {
گه‌ڕایته‌وه
دواوه و هیچ
گومانێکت نه‌ما
، که ئه‌مه
هه‌مان ئه‌و
ڕوه‌که‌یه ،
که تۆ ئابداڵى
بووى و ..په‌نهانه‌که‌یت
له کن که‌س
نه‌درکاند .
ئه‌وه‌تانىَ
، بازنه
ڕووناکه‌که
، له‌ناو گۆمى
تاریکیدا، مه‌له
ده‌کا ،
ڕووناکى و
تاریکى به
جووتانه‌ى
کۆنتراست ((contrast )) و
هه‌م ته‌با ده‌زانى
له چه‌شنى
نامه‌یه‌کى
ئه‌ڤیندارى ،
به‌ته‌ک
پسووله‌ى ئاو
و کاره‌باوه
بێت . ئه‌مێستا
، بیرت هى
خۆته ، له
شه‌وێکى ڕه‌مه‌کیى
و ساماڵى
هاوینى پاره‌که‌ى
(( خانى )) له خه‌ونتدا
میواندارى
کردى ، غه‌یبگۆو
عه‌رڕافانه
، هه‌نگوینى و شه‌کانى
تک تک تکانده
گوێته‌وه :
(( که‌سێک
وى گیاى ده‌بینت
، ئه‌گه‌ر
جووت مارێن
ئاشق و ماشق
له چاڤێن به‌دکاران
ڤه‌شار تبیت . ))
تۆى
میرزا ، ئه‌ڵهاى
ئه‌وه بووى ،
له ڕێکه‌وتنێکدا
، شاى ماران و
شاژنه‌که‌ى ،
له گه‌رمه‌ى
تێکه‌ڵ بوونى
ئیرۆسییان
دابن ، تۆ
گورج پڕ بده‌یته
چار شێوه‌که‌ى
دایکت و .. بیکه‌یته
په‌رژینى
سێکسه ته‌لسیماوییه‌که‌یان
، ئه‌م به‌هاره
نمامى ئاواتت
بووه دره‌خت
و به‌رى گرت .
به ئاسپایى
داتپۆشین ،
پاداشتت ئه‌و
ڕازه بوو ،
که په‌نهانى
ئه‌م ڕووه‌که
تیشکده‌ره‌یان
پێ به‌خشین ،
هه‌نووکه له
هه‌ناوى قه‌ندیلدا
گیرساویته‌وه
، ئه‌وه‌ش
بازنه
ڕوناکه‌که‌یه:
} بیر
له بازنه و گه‌ردوون
و ئه‌م
یونیڤێرسه( )
ده‌که‌مه‌وه
.گشت کۆسته‌ره‌کان(
) له ته‌وه‌رى
خۆیدا ده‌سوڕێنه‌وه
.وه‌رزه‌کان
وساڵه‌کان و
شه‌و و ڕۆژ
دێن. ده‌پرسم :
ئایا ئه‌مانه
وه‌کو
ملوانکه به
داوێکه‌وه
هه‌ڵواسراون
!؟ یان دژه نا
ته‌بان !؟ وه‌کى
چه‌ند به‌ند
کراوى ژوورێکى
ته‌نگ ، هه‌ر
ده‌بىَ پێکه‌وه
بن !! هه‌رچه‌نده‌ش
حه‌ز به
بوونى یه‌کدى
ناکه‌ن ! کىَ
وه‌ڵامى
دروستى له
لایه ...کىَ ؟ {
پرسیارێکه‌و
ئاراسته‌ى
خۆته . هه‌ست
به برسێتى ده‌که‌ى
، برسیه‌تى
زانست و
نهێنیه‌کان .
به که‌سه‌که‌ى
ناوه‌وه‌ت ده‌ڵێى :
- برسى
، ئه‌نگوست له
چاوى ترس ده‌نىَ
، برسێتى
پۆشاکێکه له
ئاگر . ئه‌ز
برسى گیانیم
،چاوى خه‌واڵوو
، له بازنه
ڕۆشنه‌که ده‌گریته‌وه
. ده‌خازى
پێڵوه‌کانت
لێکنێى و .. ئه‌مجاره
، نۆبه‌تى
ڕووه‌که‌که‌یه
، که پاسى
نوشته‌کانت
بکا : وه‌لىَ
وه‌نه‌وزناده‌ى
! زه‌رده‌شبیانه
چوار مه‌شقى
داده‌نیشى و
بیر له سه‌دان
مه‌رگى کۆڕه‌وه
ملیۆنیه‌که
ده‌که‌یته‌وه .
}
ملیان
، لار ده‌بۆوه
، هیرۆ شیماى
چاوو ده‌میان
، داده‌چه‌قاند
. تێکئاڵانه ئه‌زه‌لییه‌که(
)،ده‌بووه په‌یکه‌رى
: سه‌رماو هه‌ست
.. ئێش و خاک .. ته‌م
و مه‌رگ . ” میکلانجۆ
؛ ، زووکه
زوو ،
فریامانکه‌وبۆ
تاشینى په‌یکه‌رێکى
نوىَ : واى ..
ئاپۆ .. ”بۆ
دلێر؛ چ تاڵاوو
زوخاوێکمان
چه‌شت !! ژانێک
بوو،ژانى سه‌رمه‌دى ...{
خه‌و
، له چاوت
تۆراوه، له
پڕ ، گوڵ ئه‌ستێره‌یه‌ک
ده‌بێته
میوانى ناو له‌پت
! تۆ ،سه‌رنجى
هه‌ناسه
ژیله‌مۆیه‌که‌ى
ده‌ده‌ى . ئه‌وه‌ش
، هێدى هێدى ،
هه‌ڵده‌کشىَ
و .. ختووکه به
له‌ش و گیانت
ده‌دا .ئه‌مجا
هه‌ڵده‌فڕىَ
و .. له سه‌ر
گۆنات ئارام
ده‌گرىَ . تۆ ، پتر
تیشکه هه‌ناسه‌دانه‌که‌ى
تێکه‌ڵ به
سۆماى چاوانت
ده‌که‌ى ، هه‌ناسه‌ت
، به‌گوێره‌ى
هه‌ناسه‌ى ئه‌و
گوڵئه‌ستێره‌یه
،ڕێکده‌خه‌ى .
پێکه‌وه هه‌ناسه
ده‌ده‌ن و .. هه‌ست
به بوونێکى
نوێتر ده‌که‌ى.
} خۆم ..
به گوڵئه‌ستێره
..ده‌زانم . نهۆ ..
یه‌کین
{
بڕیارت
دابوو ، پاش
کۆڕه‌وه
زۆره ملێکه
، رووه‌که
تیشکپژێنه‌که‌ت
بکه‌یته مه‌شخه‌ڵ
. ئه‌وه‌تانىَ
مێشکت له
کاردایه ،
ئاگاییت ، خه‌وه‌که‌تى
تاراندووه ،
گشت هه‌سته‌کانت
، له سۆماى
چاوتدا ، په‌نگاونه‌ته‌وه،
} ده‌یانوسیت
له چه‌قى
خۆمدا ، بىَ
هووده ،
بسوڕێمه‌وه !
گوتم : ئێمه
قه‌ردارى ئه‌م
خاکه‌ین .
منداڵ ، چۆن
ده‌توانىَ
پاداشت و قه‌ره‌بووى
گۆمه‌که‌ى
دایکى بداته‌وه
!چۆن ؟
{
وه‌ڵامیان
نه‌داویته‌وه
، لىَ کۆڵى
هێسترێک ، رقى
ئه‌ستووریان
بۆت مه‌ڵاس
دابوو .
پێتگووتن (( زه‌وى
ژیانه‌و ..
مرۆڤایه‌تیمان
به‌خاکه‌وه‌یه
. )) ئه‌وه‌تانىَ
، له ته‌نیایى
ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا
، خۆت هه‌رگیز
به ته‌نیا
نازانى و باوه‌شت
بۆ جێگات
کردۆته‌وه ،
ئه‌ویش له
ئامێزى
گرتووى ، بۆیه
سه‌ره‌تاو
کۆتاکان ،
پێکه‌وه
گرێده‌ده‌ى :
شه‌و ڕۆژ ..
ئێره‌و ئه‌وىَ
.. ئه‌وان و تۆ
ڕه‌نجدان و
ئاکام . نه‌تویست
کاتى (( ئاسۆیى ))
به‌سه‌ر به‌رى
. تۆ ، هه‌میشه
کاته نۆژه‌ن
و (( بازنه‌یه‌کان
)) بووى . ده‌تخوازى
وه‌رزه
زێڕینه‌کان
ده‌سگیر بکه‌ى
، هه‌ر بۆ ئه‌و
نیازه‌ش ، له
داوێنى کۆڕه‌وه‌که‌دا
، کاتژمێره‌که‌ى
مه‌چه‌کت به
نه‌ناسێک به‌خشى
. که له‌گه‌ڵ
ئه‌و په‌سڵانه‌دا
، هه‌وداى هه‌ڵده‌کرد .
}
کاتژمێرى
هۆشم ،
ڕێنماییم ده‌کات
و رووگه‌م قه‌ندیله {
چیات
، که‌شتیه‌که‌ى
نوح زانى ،
ىئه‌وه‌ى به‌جێبمێنىَ
، زارجووى
نامێنىَ ، ئه‌وه‌ى
خۆراکى نه‌ما
، ده‌مرىَ .. ده‌یمرێنن
. سۆز‌و به‌زه‌یى
، دانسقه‌و ده‌گمه‌نن
. کاته هار و
که‌چڵاوه‌که‌ت،چه‌شنى
ڕه‌شه‌با و
لافاو هاته
پێش چاو ، که
پیشه‌یان
ماشینه‌وه و
ڕاماڵینه . ئه‌و ده‌مه
، تۆ هه‌ست و
خوستت هه‌نده
خه‌ست و خۆڵ
بوون ، هه‌ناسه‌ى
زه‌ویت ده‌نشنه‌وت
. چپه دووى په‌لک
و خوڕڕه‌ى قه‌ڵبه‌زه‌ت
ده‌بیست ، ته‌نانه‌ت
ترپه‌ى دڵى
سیمۆره چاو
زیته‌کانى سه‌رچڵه‌کانیش
، گیانى
نوێیان ده‌خسته
به‌رته‌وه ،
تۆ ،زاڵ بووى
به‌سه‌ر ئێشى
فیزیکى له
شتر .تو، له
سه‌رووى
جێگاته‌که‌وه
بووى ، مه‌رگى
رۆحیش ، له
تۆوه دوور
بوو ، ئێجگار
دوور . ده‌تویست
، وه‌کو ڕۆمان
، ژیانى خۆت
هه‌بىَ
.
}ئه‌وه‌ى
زام بىَ
،نازانىَ زام
چییه . ئێمه
، کانگه‌ى زه‌خم
و ئێش و
ئازارین .
پیاح !! ئه‌م
ڕاچه‌نینه
ڕه‌وه به‌هارییه
، چ ته‌قس و
سرووتێکى هه‌مه
لایه‌ن بوو !!
نواندمان و ..
خۆمان ئه‌کته‌ر
و .هه‌م ده‌رهێنه‌ر
و کۆمبارس
بووین ، نووسه‌ره‌که‌ى
، له دووره‌وه ڕا،
ده‌خه‌نیه‌وه
!بىَ گوێدانه
تراژیدیا و
کۆمیدیا ! هه‌مان ته‌قس
و سرووت نوێژه
بارانه‌ى هه‌ڵه‌بجه
، هاوار و
فیغان و
لاڵانه‌وه‌ى
کرمانجى گه‌یانده
هه‌نده‌ران و
گوێچکه لۆکه
ئاخێندراوه‌کان . {
گرمه
گرمى تۆپه
دوورهاوێژه‌کان
، ده‌سڕێژى هه‌لیکۆپته‌ر
، له‌و گه‌رمه
سێر و پێده‌شتانه‌دا
، بووه ته‌پڵکوتى
پێست ڕه‌شان و
.. جۆره‌ها غه‌ریزه‌ى
زگماکییان ،
له‌وىَ ده‌راند
. ده‌یان ،
بوونه خه‌ڵووز
. سه‌دان ، له
شێوه‌ى گه‌ڵاى
خه‌زه‌ڵوه‌ر
، له‌و
کێڵگانه‌دا ، که‌وتن
. دروێنه‌ى
ڕۆکێت و هاوه‌ن
و BKC بوو .
خێزانان ، له
یه‌کدى
دابڕاند .
مێرد ، ژنى
خۆى گومکرد ،
دایک ، سه‌رگه‌ردان
و وێڵ به
دواى ڕۆله‌کانیدا
، میرزا ، تۆ
ئه‌و ده‌مه ،
بیرت له (( به‌هه‌شته
و بنووه )) که
ده‌کرده‌وه .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه
. له خاکى ئێمه‌دا
نه‌ڕسکا بىَ ،
ئه‌وا
بێگومان دۆزه‌خه
ونه‌که‌ى
لێیه . بیرته
، له‌و گه‌رمه
سێره کاکى به
به کاکیه‌دابووى
، که هاوسه‌ره‌ره‌که‌ت
دووگیانى و
مانگى خۆى ،
که توشى ده‌ردێکى
گران ببوو . له
نێوان به‌غدا
و که‌رکوکدا ،
که تازه
کۆمپانیاى
کاتC.A.T خه‌ریکى
چه‌وڕێژ و
ئیسفه‌لتکردن
بوو ، چاوه‌ڕوان
بووین. له
نزیک پرده‌که‌ى
داقوقدا،مه‌ڕێکى
ئاوس زاو خۆى
مرداره‌وه
بوو ! تۆ ،
ورووژایت و
دڵت داخورپا .
کاره‌ساته‌که‌ى
به مه‌رگى
هاوسه‌ره‌که‌ت
به مه‌رگى
هاوسه‌ره‌که‌ت
چوواند ، بۆیه
ئه‌و به‌رخه
ساوایه‌تان
له خاوه‌نده‌که‌ى
کڕى و تکات له
شوفێره‌که
کرد،خێرا
بئاژۆى.له
ناوى شاردا،
عاره‌بانه‌یه‌کت
به کرىَ گرت
و داوات له
عاره‌بانچیه‌که
کرد گورج
لێخۆڕىَ . ئه‌ویش
دوو سىَ قامچى
گه‌یانده
پاشه‌ڵى ئه‌سپه‌کان
و له ناکاو ،
عاره‌بانه‌که
لار بۆوه‌و هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه
!! تۆ ، به‌رخۆڵه‌ت
به باوه‌شه‌وه
بوو ، هه‌نگاوى
به‌رینت به‌ره‌و
ماڵه‌وه نا .
هه‌ر له
نزیکه‌وه ،
گوێت له
گریان و شیوه‌ن
بوو . زانیت ،
کار له کار
ترازاوه .
دایکت گوتى :
- له
مه‌لا بانگدانه‌وه
، داواى تۆى
ده‌کرد و تۆش
دیار نه‌بووى
. بۆیه سه‌ره
ژنێک
پێشنیارى کرد
بۆ ئه‌وه‌ى له‌و
ئازاره‌ى
ڕزگارى بێتده‌بىَ
- کراسێکى تۆ
له سه‌ر
سنگیى
دابنێین .
کوڕه شیرینه‌که‌م
،گورج گیانى
به تۆ‌و کۆرپه‌که‌ى
سپارد .دایکت
، نێوچه‌وانتى
ماچ کرد.
- دوا
ووشه‌ى ناوى
تۆ بوو . ئا .. به‌ر
له هه‌فته‌یه‌ک
کیژێکى ژیکه‌ڵه‌ى
بوو. له پاش
مه‌راسیمى
ناشتن و کڕینى
که‌ل و په‌لى
پێویستت ، مه‌مکه‌مژه‌و
شیرى قوتووت
بۆ به‌رخه‌که
کڕى و که‌یشکه
بىَ دایکه‌که‌ت
به دایکت
سپارد . گه‌ڕایته‌وه
(( هه‌فته غار ))
.له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا
، بیرت له
داهاتووى ((
سایه )) ى کچت و
به‌رخۆڵه‌که
کرده‌وه. وه‌کو
چاوى خۆت
ئاگادارى
بووى و
دایکانه به‌خێوت کرد . له‌پاش
مانگێک ، له
نێوه شه‌وێکى
چوارشه‌مدا ،
له باڕه‌ى به‌رخه‌که،
له‌خه‌و
ڕابووى !
چوویته
هانایه‌وه ،
لىَ ئه‌فسووس
، گیانى تێدا
نه‌ما بوو !! له
دڵى خۆتدا
گوتت (( سایه‌ش
مرد )) به‌یانیه‌که‌ى
، پاش ته‌واو
کردنى وانه‌کانت
، چوویته
شار‌و یه‌کراست
، به دایکتت
ووت :
-
ده‌زانم
سایه نه‌ماوه‌وبه‌ڕاستى
وه‌ڵامم بده‌ره‌وه
. به هه‌نسکه‌وه‌ن
دایکت هاته
گۆ :
- شه‌وى
ڕابردوو ، له
نیوه شه‌ودا
مرد !
گوتت:
زانیم. به‌رخه‌که‌و
سایه پێکه‌وه
له دایک
بوونه‌و هه‌م
پێکه‌وه ده‌مردن !!
به
ده‌روونێک خه‌مناکه‌وه
، پرسیاری
لێکردیت
،
- چۆنت
زانى ؟! هه‌ر
ئه‌مڕۆ له ته‌ک
دایکیدا ده‌ینێژین .
- دڵم
خه‌به‌رى
پێدام ، که
به‌رخۆڵه‌که‌م
مرد!! میرزا ،
داته پرمه‌ى
گریانێکى به
کۆڵ ، که هه‌رگیز
وا له ته‌مه‌نیتدا
، به جۆش
فرمێسکى واى
نه‌ڕژتبوو .
} له‌وه‌تى
ئاده‌م و حه‌وا
، له به‌هه‌شتى
دڵارا
تڕۆکراون ، نه‌وه
له پاش نه‌وه
، وێڵ و سه‌رگه‌ردانین
له پێناوى یه‌کسانیى
باڵا‌و .. کامه‌رانیى
باڵا‌و .. ئاسووده‌یى
باڵا..
نایانگه‌ینىَ
و.. تووشى دڵه‌ڕاوکه‌و
.. نا ئومێدى و ..
ژانى سه‌ته‌که‌مان
ده‌بین . ئه‌زژى
، ده‌مێکه له
عاست ئه‌و
تێرم و زاراوه
باڵایانه‌دا
، باوه‌ڕم
جێله‌ق بووه
و ده‌نۆرمه
شتى دیکه .
پێمناڵێن . له
کام سه‌رده‌م
و شوێنێکدا ،
ئه‌و قه‌قنه‌س
و سه‌مه‌نده‌ر
و ته‌یرى عه‌نقایه
، نیشتوونه‌ته‌وه
!؟ دڵنیام .. ته‌نانه‌ت
له باره‌گه‌ى
خوا‌و زیۆس و
ئاهورامازداشدا
نین ! چونکه
له بنه‌ڕه‌تدا
، نه‌بوونه‌و
.. ناشبن
. {
ئه‌وانه
، له وشه‌ى
زارکى و قاموس
بترازىَ ، ته‌نیا
هێماو
سیمبولى ده‌سکردى
خۆمانن . هه‌زاران
هه‌زار ساڵه
، وه‌کوتوودڕکه
لکاونه‌ته
به‌ژنى ته‌مه‌نمانه‌وه
. سه‌ربه‌ستى
و ئاشتى و
شادى و ڕاستى
، ئه‌گه‌ره‌کو
گیانله‌به‌ر
بوونایه ، ئه‌وا
سه‌رى نه‌وازشیان
بۆ گه‌ده‌یه‌کى
برسى و
زمانێکى
تێنوو داده‌نواند
،کرنووشیان
بۆ مه‌مکێکى
بىَ شیر ده‌برد
. نوێژیان بۆ
ئه‌م دره‌خته‌ى
تۆ داده‌به‌ستا
. بیر ده‌که‌یته‌وه
و له دۆخێکى
گیانى و ناسک
داى .
}ئاده‌میزاد،
که تێر بوو ،
پتر چێژى له
ئاستى هونه‌ر
و جوانیدا ده‌پشکوىَ {.
بیخه
ره‌وه ، بیرت
، له چوار
رێیانى (( ئه
حمه‌د ئاغا )) ى
شارى باوه‌گورگوڕ
دا ، له‌گولله
بارا نکردنى
لاوه
چوارده
سالییه که‌دا
، جوا نیت هَلده‌مژى 0
نیگات
قوڵترى
به‌دیده‌کرد
0 گوێت ، فره‌ترى ده‌ژنه‌وت
0 ژماره‌ى هه‌سته‌کانت
له‌پێنجه‌که
تێپه‌ڕیبوون 0
له‌وىَ ،
سووکه
دیوارێکیان
به‌بلۆک به‌رز
کرده‌وه 0 هه‌ردوو
مه‌چه‌کى
لاوه‌که‌یان
توند توند شه‌ته‌ک
دا 0 چاوو ده‌میان،
به پلاسته‌رى
برینپێچ
داخست 0 شه‌ش
کوڵه بنه‌ى
ره‌شتاڵه‌ش
به‌کلا
شینکۆفى په‌ڕه‌شووت
، گولله
بارانیان کرد
0 هه‌ریه‌که‌و
هه‌شت فیشه‌ک، چلوهه‌شت
فیشه‌ک ، له‌سینگ
و له‌شیدا ،
بوونه کێڵگه‌ى
خوێن و ..پاره‌ى
فیشه‌ک و
بلۆکه کانیان
،له‌دایکه
کڵۆڵه‌که‌ى
وه‌رگرت !! هه‌ش
به‌سه‌ر
دایکایه‌تى وڵاتى
مه . .هه‌ش به‌سه‌ر
ژنى
وارى
مه } ئاخ
واى… سیپه‌لاکم
هاته ژانوده‌ستم به‌هه‌ناومه‌وه
گرت ، نه‌بادا
بڕژىَ !!{ سه‌وزو
سوور‌و زه‌رد ،
ره‌نگى
پێڵاوه ئه‌دیداسه‌که‌ىبوون about sport adidas all
day I dream لاوه
جوانه مه‌رگه‌که
حه‌زى به وه‌رزش
بوو . دڵى به
پێڵاوه‌که‌ى
ئێجگار خۆش
بوو ، چه‌ند
خه‌ونى ده‌دى
!! له‌و ڕامانه‌تدا
، پێڵاوه‌که‌ى
(( ڤانکۆخ )) ت وه‌بیر
هات . ئاواتت
بۆ شێوه‌کارێک
خواست ، که
به جه‌رگ و
کارامانه ،
نیگاى ئه‌و
پێڵاوه بێنازانه
بکێشێ . له
پێش بانقه‌که‌دا
، شه‌وو ڕۆژێک
مانه‌وه . که‌س
دڵى نه‌ده‌هات
لایانبه‌رىَ
، هه‌تا به‌رگ
زه‌یتوونییه‌کى
سمێڵ شۆڕ ،فه‌رمانى
دایه گه‌سکلێده‌رێک
، که
بیهاوێته
ناو مانشێنى
زبڵبه‌رى
شاره‌وانیه‌وه.هه‌رگیز
له‌یادت
ناچىَ،ئه‌و
لاوه پڕ باوه‌ڕه
، نه ئازار
به سیماوه
ده‌رکه‌وت و
نه ترس !! به‌ڵکو
دار گوێزێکى
قایم بوو ، ئه‌و
دڵسه‌نگانه‌ى
ده‌تۆقاند ،
که له ته‌رمه‌که‌شى
زراویان چوو
بوو .
} خه‌وم
زڕاوه ،
پاتاڵ دزو شڕه‌خۆران
زۆرن ، نه‌بادا
ئه‌م ڕووه‌که
پیرۆزه‌شم ،
له مه‌رزه‌وه
، ئاودیو بکه‌ن
. ناخه‌وم . له‌گه‌ڵ
گزنگدا،به‌خته‌وه‌رانه
، به دیارى
ده‌یبه‌مه‌وه
بۆ ئه‌وانه‌ى
چاوه‌ڕوانى
تیشکى سه‌رفرازى
ده‌که‌ن
{
چاک
ده‌زانى ، که
دیارییه‌که‌ت
دڵى قه‌ندیله
و ده‌یکه‌ى به
مه‌شخه‌ڵ بۆ
ئه‌وه‌ى ئیدى
، چه‌ند باره
، مه‌سیحیه‌کان
له خاچ نه‌درێنه‌وه .
* *
*
پاڕى
دووه‌م
برلێتیسى
پیرۆز
به‌وه
ده‌چىَ،که
هێزى سێبه‌ر ،
تۆڵه له
منداڵانى
رووناکى
بکاته‌وه .
- شارل
بۆدلێر-
( 1 )
ماڵتان
، له‌به‌ر
هێرشى
دڕندانه‌ى سه‌ر
(( ئارابخا )) ى
گاورباخى و گه‌رمیان
، ئاپۆره و
سیخناخ بوو .
خوشکت و مێرده
کۆڵه‌واره‌که‌ى
و.. کۆشىَِ
زاروله‌ى سه‌روبن
. خێزانه
تورکمانه‌که‌ى
دراوسێتان ،
که ته‌نیا
ئێوه‌یان له‌م
شاره‌دا شک ده‌برد
، چوار نێرینه
و پێنج مێیینه
. تۆش ، له‌گه‌ڵ
کوڕه‌که‌تدا،له
بێ ده‌رامه‌تى
، رووتان له
بازاڕى هه‌رمێنى
(( شێخه‌ڵا )) کرد
، هه‌رنه‌بىَ
بۆ مامه‌ڵه و
سه‌وداى سه‌رپێیى
. گرانى په‌ره‌ى
سه‌ندبوو، گه‌ر
به لیستى
نرخه‌کاندا
بچووبایته‌وه
، ئه‌وا تووشى
ژانه دڵ ده‌بووى
. تۆ ، ملت دانه‌واند
بۆ خواستى ئه‌م
و ئه‌و . نه‌بوویته
په‌یژه‌ى که‌س
. له ده‌سپێکى
ڕاپه‌ڕین و هه‌ژانى
شاردا ، به
ته‌نگه‌تاوى
، به‌شداریت
کرد : له چه‌قى
شه‌قامى ((
کانى )) دا ،
ئامبازى پڕى
چه‌کدار بووى
، داواى که‌چه
چه‌کێکت
لێکردن ، به
هاناته‌وه
نه‌هاتن !
بۆیه چه‌کى و
شه‌ت خسته
کار و هه‌رگیز
نه‌گه‌ڕایته‌وه
. خۆت کرده
پێشه‌نگى
بێچه‌کان و له
ڕه‌شووروتانه‌وه
، سه‌رچاوه‌ت
هه‌ڵگرت و به
گشت تواناى گه‌رووت
جاڕى خۆت دا :
- بڕوخىَ
دام و ده‌زگاى
فاشسته
کۆرپه
خنکێنه‌ره‌کان
. ده‌ستم
دامێنتان ،
تۆڵه‌ى ئه‌نفاله‌کانیان
لێبسێننه‌وه
، تۆڵه‌ى هه‌ڵه‌بجه
و .. بالیسان و ..
بادینان .
خوێنى به
ناڕه‌وا
رژاوو ژنه ئه‌تککراوه‌کانمان
. قوربانتان
بم ده‌س مه‌پارێزن .
تۆ
، ئه‌و ره‌نجه
و پاشان ،
داببڕانى
بنار قه‌ندیلت
، له‌به‌ر ئه‌وه
بوو ، که
زیاد له
پێویست راده‌مایت
و .. پتر له
پێویست ده‌تخوێنده‌وه
و .. فره عاشقى
پشکنین و متۆى
دۆزینه‌وه و
ئه‌فراندن
بووى .
له‌م
کۆڕه‌وه‌دا ،
چاوانى جوىَ
جوىَ و هه‌مه
چه‌شن دین :
چاوى پشکۆ و
چاوى شۆڕ ،
چاوى هه‌ڵۆ و
چاوى سیخوڕ ،
چاوى یاخى و
چاوى وێڵ ،
چاوى ده‌بان و
چاوى ژه‌نگ ،
چاوى کۆرپه‌و
چاوى ئه‌رژه‌نگ .
کاتىَ
، له سیله‌ى
قه‌ڵاته‌وه
ڕووت له هۆڵى
(( میدیا )) ده‌نا
، به چاوى
خۆت
ترۆمبێلێکت
دى ، به‌ر
ڕۆکێت که‌وتبوو
، هه‌ر سى که‌سه‌که‌ى
ناوى ببوونه
ڕه‌ژوو ! به‌جۆرێک
شێوا بوون ،
که‌سوکاریان
نه‌کردنه‌وه‌و
به کۆمه‌کى
نێژران . ئه‌وسا
، رووى ده‌مت
له خوتنا :
- پاره
، پاره‌و به‌س
، تانوپۆى په‌یوه‌ندیه‌کانى
ته‌نى و بوه
هۆکارى هه‌ره‌سى
زۆر که‌س، که
پێشتر لافى
شۆڕشگێڕى و گه‌زافى
نیشتیمانپه‌روه‌ریان
لێده‌دا
.
گیرفان
، مۆته‌که‌ى
دزێوى عه‌زیاى
شه‌هوه‌تى ڕه‌ها
کرد .تاڵان و
بڕۆ ، شڕه
خۆرى و شۆفه‌ڵ
ئاودیو کردن .
تۆ بڕوات به
بت و بته‌وان
نه‌بوو .
ڕاستگۆ
بووین،بۆیه
ئارام ئارام
په‌تى ڕێگه‌ت گڵۆڵه
کرد. خاو
خێزانت پێش
خست . هاوسه‌رت
و دوو دوێت و
کوڕى پاشه به‌ره‌تان
.تێکڕا،هه‌ریه‌کتان،کۆڵى
خۆى به شانه‌وه
بوو ، وه‌لىَ
چوار کوڕه گه‌وره‌کانت
بۆ به‌ره‌نگارى
جێ‌مان ، پاش
ئه‌وه‌ى چه‌کدارانى
لایه‌نه‌کان
پاشه‌کشێیان
کرد .جۆبڵاو
..ئه‌وان ، زوو
ده‌ستیان
دایه
کلاشینکۆف و
ئاربیجى
R.B.G و
له ئه‌نگۆ
دابڕڕاون.تۆ،گۆ
،له به‌ر ده‌رکه‌دا
، هه‌رچى نان
و خۆراکتان هه‌بوو
، له‌گه‌ڵ
میوانه‌کانتدا
، برا به‌شکرد
، پاش چاره‌که
سه‌عاتێک ،
ئاگاتان له
یه‌کترى نه‌ا
. هه‌ر
پێننجیان گه‌یشتنه
سه‌ر شاڕێ ((
پیرمام )) و هاوارت
لێکردن
:
دایکى
شوان ، ڕێزان
، شیلان ،
کارا ..فریا که‌ون
. وا ده‌نگى
هاوه‌ن و هه‌لیکۆپته‌ر
دێ ،
کۆمکوژمان ده‌که‌ن
! زوو بن
..
نه‌یانزانى
روو له کوىَ
بکه‌ن . تۆ ،
خێرا چاوت
گڕداو په‌نجه‌ت
بۆ چه‌ند
للوله‌یه‌کى
کۆنکریتى
لاڕێیه‌که
درێژ کرد و .. به
گورگه لۆقه
و خۆ کوڕکردنه‌وه
، خزانه ناو
لووله‌کانه‌وه
. تومه‌ز بور
له ئێوه .
کۆزىَ خێزان
خزابوونه
ناو لووله‌کانه‌وه
. له‌وىَ ، دڵى
منداڵانت
دایه‌وه‌و ..
بیره‌وه‌ریى
منداڵیى خۆت
یاد کرده‌وه
. له جه‌نگى
دووه‌مى
جیهانیدا ، تۆ
له‌ک بووى
.
}
که‌له
مێشکى مرۆدا ،
کۆمه‌ڵىَ
وێنه و
ڕوخسار‌و شار و
رووداو که‌ڵه‌که
بوون ، ئه‌وسا
هه‌ڵبژاردن و
ده‌سته چنى
بڕێکیان ده‌بێته
دا‌و و هه‌وداى
چنینى جێکات و
شۆڕبونه‌وه‌ى
به قوڵایى
یاده‌وه‌رییدا
. ئا .. له‌و کاته
ناسکانه‌دا ،
مرۆڤه‌که ،
پڕ به سییه‌کانى
هه‌ناسه ده‌دا
. هه‌ست و بنهه‌سته‌کانى
تژى ده‌بن . هه‌ر
له‌و کاتانه‌شدا
، به زه‌قى
بۆى روونده‌بێته‌وه
، که له
ژیاندا ، هه‌ندىَ
ڕێڕه و هه‌ن
، به چه‌وتى
کێشراون ،
بگره ناڕه‌واییش
له ته‌رتیبى
شته‌کاندایه
که‌وا
پێویستیان به
گۆڕین ، یان
لابردنه . گه‌ر ئه‌مه‌یان
نه‌ڕه‌خسا ،
ئه‌وا مرۆڤه‌که
په‌نا ده‌باته
باڵى ئه‌ندێشه‌و
خه‌یاڵ و
فانتازیا . له
پاشان ورد ورد
ده‌یسپێرێته
سه‌ر کاغه‌ز .
به وشه
بووبێت یان به
ڕه‌نگ و هێڵ ،
یاخود به
جوڵه و دره‌نگ
، خۆ هه‌ر نه‌بىَ
، به بێده‌نگى
. گرینگ ئه‌وه‌یه
، شتێکى نوژه‌نى
هه‌یه و ده‌خازىَ
هه‌ڵیڕێژىَ .
وه‌کى خه‌ون
دێته بیرم ،
که له‌و جه‌نگه
نه‌گریسه‌دا
، فڕۆکه‌ى زه‌به‌للاحى
ڕه‌ش و بۆر ،
ئاسمانى که‌رکوکیان
ته‌نی بوو . ئه‌ز
، وه‌کو ئه‌م
زارۆکانه ، زه‌نده‌قم
چووبوو . خاو و
خێزان ،
کۆچمان کرد بۆ
(( شێخ جیرى )) ى
نزیکى (( خاڵه
بازیانى )) بۆ
لاى خزمانى
دایکم . {
ئه‌مێستا،ئه‌و
ڕۆژگارانه،تنۆک
تنۆک ده‌ڕژێنه
سه‌ر رووپه‌لى
ته‌مه‌نه‌وه.
بیرته ، له‌وىَ
هه‌ڵگژایته
قه‌د شاتوویه‌که‌وه.ورگت
ئاوساند و
وێجا،ویستت
به لقێکه‌وه،شۆڕبیته
خواره‌وه.پێت
نه‌گه‌یشته
زه‌وی و سه‌ره‌نجى
خواره‌وه‌ت
دا ، تۆقاى.
زۆر به
دژوارت زانى و
زیڕه‌ت لێهه‌ستا
و له‌وىَ،به
هه‌ڵواسراوى
، گیرماى،که‌سانێک
، که له‌و
ئاقاره بوون
، فریات که‌وتن
. ئیتر له‌وه
پاش ، هه‌فته‌یه‌ک
له جىَ که‌وتى
و . وڕێنه‌ت
کرد و.سکت ره‌وان
بوو.ئه‌وه
نیه، هه‌نووکه‌ش،
له ترسان بىَ
یان له
برسان،ره‌وکه‌رانى
توشى سک چوون
ده‌بن .
گرمه‌ى
تۆپ و زیڕو
هۆڕى ساوایان
تێکه‌ڵ بوون .
تۆ ، له هیچ
سڵت نه‌کرده‌وه،
چونکه له
فرۆشتگه‌ى
درۆخانه و هه‌ڕه‌شه‌ى
سیاسه‌تواناندا
، خۆت هه‌رزانفرۆش
نه‌کردبوو .
دڵنیا بووى ،
چوون تۆوێکى
نوىَ ، قسه‌کانت
، له کێڵگه‌ى
دڵان‌دا ، شین
ده‌بىَ .. ده‌ڕسکىَ
. به نه‌رمى و
چپه دوو ، به
هاوسه‌ره‌که‌تت
گووت :
- ئه‌م
گه‌مه‌یه ،
کات و پشووى
گه‌ره‌که .
خوێن و ره‌نجى
ده‌وىَ .
نیازت وابوو ،
په‌لى گومڕىَ
و به‌نجکراوه‌کان
، له‌و ته‌م و
دومانه‌وه
راکێشىَ .
باوکى شوان ،
ساویلکه‌یى و
.. نووچدان و .. هه‌ره‌س
! هه‌تاکه‌ى !؟
- ئه‌وانه
، په‌ڵه‌ى
ریسوایى و نه‌نگین
به ته‌وێڵمانه‌وه.
له شه‌ش سه‌ت
و دوازده‌ى به‌ر
له زایینیه‌وه
، چاومان
بڕیوه‌ته
ئاسمان و هه‌ڵه‌کانمان
– وه‌کو دڵۆپه‌ى
باران ، وه‌کو
ئه‌ستێره –
له یه‌کده‌چن
!! چه‌ند پات ده‌بنه‌وه
!! ڕاده‌په‌ڕیین
. قوربانى ده‌ده‌ین
: ئه‌نجام : ته‌فرو
توونا ده‌بینه‌وه!
کرده‌ى هه‌ژاره
و .. برده‌ى که‌متیار .
- گه‌لى
براده‌رینه
، مه‌خۆ خۆرین
. مردوو په‌رستن
. به‌و زه‌لامه‌ى
ته‌کت گوت ،
که سه‌ر له
نوىَ ، به‌ره‌و
پێچ و هه‌ورازه‌کانى
(( پیرمام )) که‌وتنه
ڕێپێوان. یه‌کێێکیان
، پاڵپشت بوو .
- وه
دیاره ،
فرچکمان به
هه‌ڵه شه‌یى
و کورتبینى
گرتییه ! ده‌نگێکى
دى : له
خۆبایینه ،
ده‌سخه ڕۆى
که‌سانێکین ،
که.. تۆ ، زوو
په‌ییت به
بنه‌ماى دۆز و
کێشه سندم
کراوه‌که
برد بوو.
ڕێبازت ،مه‌به‌ست
بوو . ڕووگه‌ت
نیاز بوو. ده‌تزانى
، ڕێچکه‌ى
نادیار ، به‌ره‌و
توونى
گومبوونن و هه‌ڵدێران
ده‌چىَ
.
- ئه‌نگۆ
.. لۆ کێنده‌رىَ
ده‌چن ؟
گوتت
: نازانین
.
- مه‌ش
، وه‌کى ئه‌نگۆینه
. گوتته‌وه :-
ته‌نانه‌ت ..
هه‌ولێریش
نین . ئه‌وجا ،
خودى خۆت
دوواند
.
}ئه‌گه‌ر
ئامانج و
ستراتیج یه‌که،
ئه‌دى بۆ یه‌ک
ناگرن ؟! ئه‌م
سه‌را گۆمى و
چه‌واشه‌یى و
دڕدۆنگییه،له
پاى چى !؟ ده‌سکه‌وت
و به‌هره‌ى
کێى تێدایه!؟ {
خۆت
، وه‌ڵامى خۆت
ده‌ده‌یته‌وه :
} . چونکه
، شوان و
گاوان و سه‌رکارمان
زۆر بوونه.
ئه‌دى ،گه‌ر
وانه‌که‌ن ،
له کام شانۆدا
، سنگى فه‌رماندارى
و هه‌وه‌سبازى
و قه‌ڵه‌مڕه‌وییان
بنوێنن ! ئا .. ئه
.. مه .. یه ..
گرفته‌که . {
هاملتانه
، قامگت له
سه‌ر زامه‌که
دانا (( هه‌بىَ .
یان. نه‌بىَ ))
ئه‌وه
پرسیاره‌که
بوو ، لایه‌نى
هه‌بوونت هه‌ڵبژارد
و ئاماده‌ى به‌رپرسیارى
بووى . له ناو
شاردا ، هه‌بوون
، به عه‌قڵت
پێده‌که‌نین .
تیزیان ده‌هات
و زمانیان ده‌رده‌هێناو
.. ده‌نووکییان
لێده‌داى . هه‌بوون
تفت و توڕه
بوون ،هه‌شبوون
، گولاجى بێده‌نگیان
قووت دابوو .
ئه‌وانه‌ى
هاوته‌ریبى
ده‌نگت بوون ،
له په‌نجه‌ى
ده‌ست و پێیه‌کانت
زۆرتر نه‌بوون
، به‌ڵام :
نێوان ئێوه و
ئه‌وان ،
گوریسێکى گرژ
بوو ، له دوو
لاوه ، به
تووندى ، به
جه‌خته‌وه ،
لوولتان ده‌داو
ڕاتانده‌کێشا .
ئه‌وان
و ئێوه ،
ئێوه و ئه‌وان
، ڕاکێشان و
لوولدان و
ڕاکێشان ..
بۆیه ده‌بوایه
بپسێ و .. پسا . ئه‌وان
، به‌ولاوه
.ئێوه‌ش ، به‌ملاوه
. ئه‌وان ، زۆر
و بوون . ئێوه
، که‌م و قاڵ
بوون . ئه‌وان
، هه‌موو شت
به‌ده‌ست
بوون . ئێوه ،
گیرفان کون .
رۆژىَ ، یه‌کێکت
له‌وانه گه‌مارۆ
دا‌و داخى دڵت
پێڕشت .
- ئه‌زژى
.. زمانى په‌تیم
په‌ناو
نیشتیمانمه‌وه
، ئه‌نگۆ ،
بێچووه
دیناسۆرن .
پایه‌و .. مایه
و .. سایه ،
سێکوچکه‌ى په‌رستگه‌تانه
.مات بوو. وه‌ڵامت
لێنه‌شنه‌وت!
هێرشه
زارگۆییه‌که‌ت
په‌یت کرده‌وه .
- ئێوه‌مانان
، هه‌ڵه
داوانى پێش
بڵند گۆ و
پرۆجیکتۆرن .
ده‌مى کرده‌وه
: ئه‌دى .. جه‌نابتان
؟!
- ئێمه
خاکین . ده‌م و
مێشکمان ،
پشتیوانمانه
. ئێوه‌ى قه‌له‌نده‌ران
، ده‌ست سپی
بوون وه‌کو
چوڕى شیر . روو
سپى و ده‌روون
پاقژ مانه‌ندى
((کانیى
عاشقان )) خاوه‌ندى
زارگۆى خۆتان
بوون ، بۆیه
وشه‌ى ژیر و
به‌رزه
فڕتان گل نه‌نه‌دایه‌وه
، له دڵتانه‌وه
یه‌کراست بۆ
سه‌ر زوانتان
، له
زوانتانه‌وه‌ش
به‌ره‌و رووى
ئه‌وان
.
} ئه‌گه‌ر
گوێیان له
ئاست ووشه‌دا
که‌ڕبىَ ، خۆ
وشه ، به‌رد
نییه بکه‌وێته
سه‌ر زه‌وى .
ژێراویش
نابىَ . وشه ،
باڵداره‌و
بڵند بڵند ده‌فڕىَ
و ده‌گاته
تڵۆفکى دره‌ختان
، له ترۆپیکى
که‌ژان هه‌ڵده‌نیشىَ
و .. ڕووه‌و
ئاسمانان ، له
شه‌ققه‌ى باڵ
ده‌دا .{
ئێواره‌ى
پێش کۆڕه‌وه‌که
، ده‌گه‌ڵ گه‌نجێکى
مێشک کراوه‌دا
، گه‌یاندتانه
ئه‌و ئاکامه‌ى
، که وشه وه‌کو
ڕاسته‌ى
خوێندکاران ،
لارى و چه‌وتى
نازانىَ ، هه‌تاکو
گوێیه‌ک ده‌یقۆزێته‌وه
، هه‌تاکو
دڵێک نازى ده‌کێشىَ
، ده‌نا .. هه‌رێم
و ده‌ڤه‌ر و
کیشوه‌ران ته‌ى
ده‌کا ، قولله‌ى
قاف بىَ ، یان
چین و ماچین .
شاخ و زۆنگ و
دورگه‌و گه‌لى
و زىَ و ده‌ربه‌ند
و ده‌شتى کاکى
به‌کاکى ده‌بڕىَ
. وشه، قومرى
، تووتى/ که‌و
، که‌نار ،
نییه له قه‌فه‌ز
و سیم به‌ندا
که‌وى بکرىَ .((
وشه ، له هه‌ر
شتىَ پێشتر هه‌بووه
)) ئینجیل وانه‌ى ، لىَ به‌ر
له‌ویش ، ((
جوانى هه‌بووه )) .
} وشه‌ت
به‌ند کرد ،
واتا : کوشتت . {
میرزا
، مافى خۆته
، له‌به‌رانگژیى
چه‌ندانێکدا
بوه‌ستى ،
کرۆکى ئه‌وانه
ده‌ناسى . به
ته‌نگى
بالۆره و
دووزه‌له‌و
فیکه‌یانه‌وه
نیت ،با هه‌ر
بۆ خۆیان بچڕن
و بژه‌نن و هه‌ڵبه‌ستن .
}له
کۆمه‌ڵگه‌که‌ى
لاریێکه‌دا،
جووتىَ هه‌لیکۆپته‌ر،چه‌ند
ماشێنى
((کۆسته‌ر )) ى
سووتاند و . خه‌ڵکانى:
له خوێنى
خۆیان گه‌وزاند.
یه‌کێک له‌وانه
زوڕنا ژه‌ن
بوو . زوڕنا
خوێناوییه‌که‌ى،
به‌بىَ ناز له‌وێنده‌رىَ
که‌فتبوو .
گورج ، سه‌ر و
به‌ر کراون و
به گردێک
سپێردران
دیاره من و
منداڵه‌کانم
، به‌شدارى
ناشتنه‌که‌مان
کرد ، له‌گه‌ڵ
پیاده ڕه‌وکه‌راندا.
خاوه‌ن سوپه‌ر
و ڤۆڵڤۆ و
ئۆزمۆبیله‌کان،له
خۆیان
بترازىَ ،
ئاگایان له
حه‌شته‌با نه‌ما
بوو.حه‌شره
کرمانج بوو
واى. له‌و
ڕۆژى حه‌شر و
په‌سڵانه! له
یادمه ، له
سه‌ره‌تاى
شۆڕشى ئه‌یلوولدا،
له گۆڕستانه‌که‌ى
ئه‌و دیووى
قوتابخانه‌ى
(( ئیمام قاسم ))
خۆم مه‌ڵاس
دابوو . به‌ر
له چاره‌که
سه‌عاتێک :
وانه‌ى
نیگارم ، له
پۆلێکدا ، ده‌گوته‌وه
، که به‌ڕێوه‌به‌رئاگادارى
کردم ، وا دوو
پۆلیس و
سڤیلێکى ئه‌من
لێده‌پرسن .
ده‌سبه‌جىَ ، زانیم ،
که بۆ ده‌سگیرکردنم
هاتوون.له‌و
ڕۆژانه‌دا ،
ڕه‌شبگیرى
شارى پێته‌ختى
کوردستانى
گرتبۆوه . هه‌ر
زوو ، ده‌رکه‌ى
پۆله‌که‌م
داخست و خۆم
هه‌ڵدایه سه‌ر
ره‌حله‌یه‌کى
نزیکى په‌نجه‌ره‌که‌وه
. قوتابیان
مات و سه‌رسام
بوون ، که
خۆم هاویشته
ئه‌ودیوه‌وه
! له
گۆڕستانى ((
قرخله‌ر )) خۆم
شارده‌وه و
چاودێریى ئه‌و
ناوه‌م کرد . {
ئاسمان
، کونده‌و
گاوسه‌کانى
سه‌ره‌وخوار
کردنه‌وه ،
کردییه
لێزمه‌و
بۆران . ئێوه
ته‌ڕ بوون ،
ئه‌وان نا . ئه‌نگۆ
برسیتان بوو،
ئه‌وان نا. ده‌مردن
، ئه‌وان نا .
ئه‌مه‌ش بووه
جوداوازیى ڕه‌شه‌ڕه‌وى
ئێوه .. سووره
هه‌ڵاتنى
ترۆمبیلان .
که‌چى له
ناخت‌دا ، ده‌تزانى
که ئێوه ڕه‌نگى
سوورتان هه‌ڵبژارد
و .. ئه‌وان ، ڕه‌شبین
و تاریکده‌روون
بوون !! په‌ح .. له
هێماى ڕه‌نگ و
دژه ره‌نگدانه‌وه‌ى !!
}فرمێسک
، به‌شى ئه‌و
حه‌مکه ناله‌بارى
و مه‌رگه‌ساته‌ى
نه‌ده‌کرد .
خوێندبوومه‌وه
، که (( ڤانکۆخ ))
مرد ، ته‌نیا
باجستێنێک و
سه‌گێکى به
دوواوه بوون
. بۆیه له‌جیاتى
ئێمه گه‌ل ،
ئاسمان به
خوڕ گریا و .. شه‌ڵاڵى
کردین . هه‌یاران
و مه‌یاران ،
یاخوا بیکاته باران
، بۆ فه‌قیر و
هه‌ژاران ، وه‌لىَ
بارانه‌که ،
زۆرى
سپاردینه
گۆڕه نه‌ناسراوه‌کانى
ئه‌و هه‌رد و
ته‌لان و
زورگانه‌وه
.. هه‌تاکو
سنوور ، لێره
و له‌وىَ ،
گۆڕمان چاند . !
ڕقى
پیرۆزى ناخه
تووڕه‌کان ،
تێکه‌ڵى خوێن
هه‌ڵهێنانه‌وه‌ى
پیر و که‌نه‌فت
و سته‌مدیده‌کان
بوو . ئاوێته‌ى
گریانى بێده‌نگى
دایکان بوو ،
که له‌به‌ر
نه‌بوونى شیر
و ئازووقه ،
جگه‌ر گۆشه‌کانیان
، له‌و
لاڕێیانه‌دا
فڕێده‌دا . مه‌گه‌ر
ئه‌و دیمه‌نه
، له تۆفانى
نوح‌دا روویدا
بىَ ! هه‌رچه‌نده‌ش
، تۆفانه‌که‌ى
ئێوه ، بىَ
زه‌ریاو ده‌سکرد
بوو ! ئه‌وا
رازه‌که‌ى
دڵت ، که بۆ
که‌ست نه‌درکاندووه
، هێز و گوڕ به
هه‌نگاوه‌کانت
ده‌داو .. نه‌مامى
مانه‌وه‌و
ژیان ، له
گیانتدا ده‌ڕوێنىَ
، ئه‌وى ،
نانه ڕه‌قێکى
هه‌بووایه ،
له بیلبیله‌ى
چاوى چاکتر ده‌یپاراست
. له‌و چه‌ندین
رۆژه که‌مه‌ى
ناو شاردا ،
ده‌زگاى
داپڵۆسێنه‌رى
عه‌فله‌قیه‌کانتان
پاکۆ دا (( ره‌نج
)) ى هاوڕێت ،
ڕووى ده‌مى
لێناى :
- ئه‌رىَ
مامۆستا
میرزا ، چیت
بۆ ئه‌م راپه‌ڕینه
شکۆدار و مه‌زنه
هه‌یه ؟ سه‌رت
دانه‌واند .
به خه‌سته
وشه ، وه‌ڵامێکى
به‌ر کوڵت
دایه‌وه
:
- ره‌نجه
گیان ، بۆ وشه
هه‌یه بگاته
ئه‌ژنۆى ، یان
قوله پێى ئه‌م
ڕاپه‌ڕینه!!
- وایه
، ئه‌شهه‌دو ،
که ئێمه
کاره‌که‌مان
بڕانده‌وه :
ئه‌وسا
ئه‌وانگه‌ل
ره‌هێڵ بوونه‌وه
و بوونه سه‌رکارمان !
گوتت
: - ده‌مخۆش . جا
کاکى برا ، بۆ
ده‌سته‌واژه
و ڕسته هه‌ن
، به‌هاناى
ئێش و برسێتى
و مه‌رگه‌وه
بێن !؟ ڕه‌نج
گوتى : فوئادى
نیگار کێش ،
لاوێک بوو ،
له ڕه‌نگه‌کانیدا
، پێشهاتى مه‌رگى
خۆى ده‌ده‌راند
.مخابن .. هه‌ر
زوو پێکرا . تۆ
پێتگوته‌وه :
وێى ! ئه‌سته‌مه
! ئه‌و گشت
جوامێرى و
میرخاسییه
بخرێته
پریاسکى و شه‌وه
! جاڕى خۆت دا .
- ئیمڕۆ
.. رۆژى که‌وڵ
داماڵینه ..
دار که‌ژه‌کانى
گوندى (( مه‌لا
ئۆمه‌ر )) سه‌ره‌نجت
، به باڵاى
خۆیانه‌وه
هه‌ڵده‌واسن.
خۆت و هه‌ردوو
کیژ و کوڕه‌که‌ت
، ڕه‌وى
شارێیه‌کتان
په‌سه‌ند نه‌کرد
: گردا و گرد ،
بۆ ناو چغورد
و چه‌مه‌کان
هاناتان برد .
کێشکه‌یه‌ک ،
به‌به‌ر
چاوتانه‌وه
هه‌ڵفڕى و تۆى
ده‌یان ساڵ هه‌ڵگه‌ڕانده
دواوه.
} کێشکه
گیان ، وه‌ره
به کێشمان
بکه . چى ؟ سه‌رماته
!ئێمه‌یش وه‌خته
ڕه‌ق هه‌ڵێین
.له پۆلى
سێیه‌مینى
قوتابخانه‌ى
بولاق – ى سه‌ره‌تایى
بووم . ته‌نیا
سێ پۆلى تێکه‌ڵاوى
کوڕ‌و کچ بووین
. گۆڕه‌پانى
وازى و ڕاکه‌راکه‌مان
، حه‌وشه‌ى
خانگه‌که‌ى ((
خادم سجاده )) بوو . له‌وىَ
، کێشکه‌یه‌ک
خۆى کونى
دیواره‌که‌وه
کرد . منیش ،
بىَ سڵه‌مینه‌وه
، هه‌ر زوو ده‌سته
چکۆڵه‌که‌م
ئاخنییه
کونه‌که‌وه
، ئا ده‌ستى
چه‌پم بوو . نه
کێشکه‌م بۆ
گیراو نه ده‌ستم
بۆ ڕاکێشرایه‌وه
!هاوارم کرد .
قوتابیان گه‌نم
گردیان کرد و
بووه هه‌ڵاو
چه‌پڵه ! به‌رز
تر هاوارم
کرده‌وه ، ئه‌وانیش
گورجتر چه‌پڵه‌یان
کوتا .! دامه
پڕمه‌ى گریان
، مامۆستاى وه‌رزشمان
. (( ست عه‌ده‌وییه
)) به هه‌ڵه
داوان هات و
به بىَ ئه‌وه‌ى
له گرفته‌که‌م
بکۆڵێته‌وه
، سىَ چوار مه‌سته‌ره‌ى
به شان و پشتما
کێشا ،وه‌کى ، که
زانى نابزوێم
و ده‌ستێکم عه‌وق
بووه ، گه‌ڕایه‌وه
بۆ ژوورى به‌ڕێوه‌به‌ر
. منیش گیرۆده
و مجرۆى کونه‌که‌م
. پاشه‌کى
ناردیان به
دواى زه‌لامێکى
هاوسێدا.که
به کێشمه
کێش و لابردنى
به‌ردێکى
دیواره‌که ،
ده‌سته و
رووشاوه‌که‌م
بۆ ڕاکێشرا .
گشت قوتابیان
و مامۆستایان
، له خولگه‌ى
مندا ، مات و
سڕ بوون . هه‌ندێکیش
ده‌خه‌نانه‌وه (( ست
مه‌دیحه ))ى
به‌ڕێوه‌به‌رى
هه‌میشه
تووره و تۆسن
، ده‌ریکردم .
بۆ ڕۆژى دووه‌م
، هه‌مینى نه‌نکم
، په‌ڵمى گرت
و که‌وته
تکاو پاڕانه‌وه
. هه‌تاکو مه‌دیحه خان
له بڕیاره‌که‌ى
وازییهێنا به‌و
مه‌رجه‌ى
ئیتر ببڕاى
ببڕ هه‌ڵه‌شه‌یى
و سه‌ره‌ڕۆیى
و بزێوى نه‌که‌م
. ساڵ هات و ساڵ
ڕۆیى . به شه‌رم
و شکۆوه ، له
ژنه
کارگوزاره‌که‌ى
پێش ده‌رکه‌که‌م
داواکرد ، که
داخوازییه‌که‌م
بگه‌یه‌نێته
جه‌نابى به‌ڕێوه‌به‌ر.
له پاش جگه‌ره
کێشانێک ، مه‌دیحه‌خان
،به‌خۆى هات و
فه‌رمووى
ژووره‌وه‌ى
لێکردم .
ئاخر، ئه‌وده‌مه
له شاردا هه‌شت
نۆ فێرگه هه‌بوون
، بۆیه ، مه‌گه‌ر
له‌سه‌ر
خواستى خۆى ،
ده‌نا
مامۆستا
ناگوێزرایه‌وه
. سه‌رى، ماش و
برنج ببوو، سه‌یرم
له‌وه هات لۆ
بۆیاخى ناکات
! به‌هه‌ر حاڵ
، شه‌رمنانه
دانیشتم .
خاتوو مه‌دیحه
، رووى ده‌مى
له مامۆستا
ژنه‌کان کرد :
ئه‌م مامۆستا
گه‌نج و هێمن
و سه‌للاره ،
ده ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر
، ده‌ستى له
کونه دیوارى
حه‌وشه‌که
گیرما و ناچار
بووم ، که
مام فه‌تاحى
بینا ساز بانگ
بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ى
به‌ردىَ له
دیواره‌که
لابه‌رىَ . من
، ئه‌و کاته‌ى
سه‌ر برده‌که‌ى
ده‌گێڕایه‌وه
، هه‌نده
مابوو به
ناخى زه‌وییدا
رۆچم و نه‌مزانى
له شه‌رماندا
چیم بۆ پاساوى
ئه‌و
لاسارییه‌م
هه‌ڵوه‌راند .
پسووله‌که‌ى
بۆم ئاماده‌کردوئه‌ز
ژى ، به‌رێزو
ئیکلامه‌وه
.ده‌ستیم ماچ
کرد . {
- دیاره
.. ئه‌نگۆ .. له
لوغمان
باکتان نییه
!! ده‌نگىَ
گوتى .
- بابه
.. با لێره
وچانێک بده‌ین ..
- کارا
گوتى.
-
پرس
به‌من مه‌که‌ن
، به‌ڵام
..
کارا
، به‌ڵامه‌که‌ى
تۆى باوکى
قرتاند و
گوتییه‌وه !
به‌ڵام .
دایکم ،
ئێستاکه ، ده‌بىَ
گه‌یشتبێته
کوىَ !؟
- به‌ڵام
ده‌بىَ هه‌رچى
زووه بگه‌ینه
ده‌ره‌تانىَ .
دایکتان ،
باشتر وابوو
لێمان جیا نه‌بێته‌وه
، ئه‌وه‌ش
ئۆباڵى له ئه‌ستۆى
منه .
شیلان
: هه‌مان
بۆچوونى تۆى
هه‌بوو ، بۆیه
ده‌مت لێنان
ئه‌و ، له‌شى
قورس بوو ، ئه‌م
رێپێوانه‌ى
بۆ نه‌ده‌لوا
. خالیدى که‌رکوکیش
،له به‌ر
زیلییه‌که‌یدا
، ته‌نیا یه‌ک
جێگه‌ى هه‌بوو
. رێزان ، چاوى
له حه‌شاماته
خرۆشاوه‌که
بڕیبوو ، که
تێبینیه‌که‌ى
ده‌راند
.
- بابه
، خۆ ئازووقه‌و
پاره‌ى
زۆرمان لاى
داییه‌یه !!
- تۆ ،
به‌خۆت گوت : } کاتى ده‌مامک
لادانه { به
ده‌نگیشه‌وه
، به‌وانت
گووت :
- خه‌متان
نه‌بىَ ، بڕىَ
پاره و هه‌ندىَ
ورده‌واڵه‌م :
له
گیرفاندایه .
ڕێزان ، تۆ ته‌نیا
ئاگادارى
رادیۆکه به‌و
هیچى تر ..
ڕێزان گوتى :
گه‌ر ئه‌م
رادیۆیه نه‌بىَ
،ئه‌وا له
عاله‌م داده‌بڕێین .
- ئافه‌رین
. به خۆڕایى
میعماریى ته‌کنۆلۆژیات
ته‌واو نه‌کردووه
. که‌چى ، له
ژووره‌وه‌تدا
، نوخانێکى
پۆڵایین ،
چرنووکى لێت
گیر ده‌کرد .
بۆیه ته‌عامووڵ
و هه‌ڵسوکه‌وتێکى
تازه‌ت له‌گه‌ڵ
کات و مێژوودا
کرد .
} مێژوومان
: به‌شێکه له
زه‌مه‌ن ،
پارچه‌یه‌که
له گشت ، به‌ڵام
زه‌مه‌ن مێژوو
نییه . مه‌زنتره
، به‌رینتر و
پیرۆزتره ،
که له جێگه‌دا
تووایه‌وه .
ئه‌وه‌ى له
کاتدا تۆمار
ده‌کرىَ ،
چمکێکه له
به‌رژه‌وه‌ند
و هه‌رامه‌ى
چینى تێر و
توێژى ته‌سه‌لان
. بۆ سوودى ده‌ربارى
شایان و ته‌لار
و شانه شینى
بازرگانى شه‌ڕو
شه‌مشه‌مه
کوێرانى خوین
مژ. ئه‌و
مێژووه‌ش ،که
له مه‌ڕ رووت و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه
نووسرابێت،
تنۆکێکه له
زه‌ریاى زه‌مه‌ن
. ز ز ز : زام و زه‌مه‌ن.
زه‌رده‌واڵه
و زێڕ.. زایین و.
زاجلانه‌و. زه‌ڕین
. زاراو. زۆر با{
هه‌ر ئه‌و
جۆره هزرانه:
هانیداى ، که
روو له بڵندى
بکه‌ى و بوونى
راسته‌قینه‌ى
خۆت، له‌وه‌دا
ده‌سگیر بکه‌ى.ئه‌وا،
هه‌ڵشاخانه‌که‌ت
((کاتایه‌تى )) ى
هه‌بوون و
مرۆڤایه‌تیه
به‌لاته‌وه
، ئه‌گه‌ر
نشێوى و
داکشان ،په‌رتى
و له‌ناوچوون بێت ، ئه‌وا
له هه‌وراز
داى و هه‌ڵده‌کشىَ
به‌ره‌و هه‌بوون
و … ده‌سگیرکردنى
رووه‌که
تیشکده‌ره‌که‌ى
رازه‌که‌ت ،
} بکووژان
، سى و یه‌ک
جوامێرى گه‌ڕه‌کى
– شۆڕیجه‌یان –
یان ، پاش
تێکشکانى
ڕاپه‌ڕین
،بوزگر
ئاسایى ، له
سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که
کرد ! هاوارم
کرد: (( به‌ر له‌وه‌ى
گه‌مارۆى (( سه‌ربازگه‌ى
خالید )) بده‌ن
، باش وایه ،
ڕێگه‌ى –
دووبز – و حه‌وێجه
– بگرن .)) ئه‌وان
، سه‌رگه‌رمى
سه‌رکه‌وتنى
کاتى و پاتاڵ
بوون ، بۆیه
له‌و دوو قۆڵه‌وه
، تانک و سوپا
و زریپۆش ،
شاریان
ئابلووقه‌دا
و
دانیشتووانیان
داپڵۆسى .
منداڵێکى
ساوا، خۆى به
لاقى باوکییه‌وه
نووساند : ئه‌ویشیان
کرده ژماره
سى و دووى
تاوانه‌کانییان
، ده‌بىَ : ئه‌و
جێگه‌یه
بکرێته سه‌کۆى
قاره‌مانى و
په‌یکه‌رى
لێدابنرىَ با
. ئه‌مڕۆ نه‌بىَ
، سبه‌ى ،
مانگێکى دى ،
ساڵێکى تر ،
هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه
و په‌یکه‌ر بۆ
ئه‌و شوێنه
پیرۆزه ده‌تاشین
، ئارابخاى
دڵه‌که‌م ، هه‌ى
که‌رکووکى
داماوو لانه‌واز
، پشووت هه‌بىَ .. {
له
هه‌شتى به‌یانیه‌وه
، به‌ڕێوه
بوون ، دانى
ئێواره گه‌یشتینه
(( سه‌رى ڕه‌ش )) .
هه‌رچه‌نده
تۆزوکه‌یه‌ک
سوارى پاسێکى
گه‌وره بوون
و .. هه‌نده‌ى
نه‌برد : ئێوه‌یان
داگرت !
تراکته‌رێک ،
له‌وىَ وه‌ستا
بوو ، خاوه‌نده‌که‌ى
و برىَ زه‌لام
خه‌ریکى ئوتومبێلێکى
په‌ککه‌وته
بوون . دڵیان
به دوو که‌نیشک
و کوڕه ره‌قه‌ڵه‌که‌ت
سووتا .
- هه‌ڵتانده‌گرین
به‌و مه‌رجه‌ى
له‌گه‌ڵماندا
پاڵ بنێن
.
- وه‌ى
به‌سه‌ر چاوى
چۆله‌که .
ڕووت گه‌شایه‌وه
. بۆ هه‌ڵگرتنتان
: مه‌رجه‌که‌تان
به‌لاوه
سانا بوو ،
پاڵتان ناو
سوار بوون . له
نیوه‌ى ڕێگه‌دا
، به‌شدارى
شاردنه‌وه‌ى
ته‌رمى پیره‌مێردێکتان
کرد . پێشه‌نگى
ئه‌و به‌هاره
، ڕه‌نگى خۆى
له‌و یاڵ و
مله کێوو
دامێنى ریزه
چیاکان‌دا
ڕشتبوو . به
گوێره‌ى
لێژبوونه‌وه‌و
سوورى جاده‌که
، ئێوه‌ش ڕه‌هێل
بوونه‌وه و
پێچیان دایه‌وه
. زه‌رده‌ى
ئێواره‌که ،
مافوورى خۆى ،
له‌به‌ر
پێتدا
ڕاخستبوو . گه‌یشتنه
به‌ر ده‌رکه‌ى
شاعیرێکى
ئاشنات ، خۆ
هه‌ر ئه‌ویشت
له‌و پیرمامه‌دا
ده‌ناسى .
به‌راتى
سه‌رماو سۆڵه‌ى
خۆتان دا .
جووته دوێت و
کوڕه‌که‌ت ،
له‌به‌ر
سوپاکه
خۆیان ووشک ده‌کرده‌وه
، که تۆ ،
چوویته مزگه‌فت
و له‌مه‌ڕدایکى
منداڵانه‌وه
، بانگه‌وازى
بێهووده‌ت به‌رز
کرده‌وه . به‌خۆت
گوت :
(( وه‌ره
، خێزانێکى نۆ
که‌سى ببنه
سىَ په‌رته‌وه
!! دایکى شوان ،
ئه‌مشه‌و ، له
پاڵ کامه
تاشه به‌رددا
کروشکه ده‌به‌ستىَ
! ئا . ئه‌مه‌یه دابڕان
ن ن ن ..
))
خێزانێکى
دیکه‌و بڕىَ
چه‌کداریش ،
روویان له هه‌مان
ژوور کرد ، هه‌روه‌ها
، دوو شاعیرى
نوێخوازیش
هاتن . خانه
خوێیه‌که‌ت ،
تازه دوو
چامه‌ى به
چاپ گه‌یاندبوو
، دانه‌یه‌کى
، له‌به‌ر
سۆپا دارینه‌که
، پێشکه‌شکردى
، تۆش ، له‌به‌ر
ماندیبوونى
لاق و هه‌راسانیى
ناوه‌وه‌ت ،
له‌به‌ر دڵى
ئه‌و ، ته‌نیا
په‌ڕه‌کانت
هه‌ڵدایه‌وه
. زانیت هه‌ردوو
چامه‌ى ((
جلوبه‌رگ )) و ((
جمکه‌کان )) ن
قسه‌تان به
با دا .
- کاک
میرزا ، ماڵ و
منداڵ
لۆ (( دیانا ))ى
چووینه 0. پێش
مه‌لا
بانگدانیش ،
ئێروکانه
چۆل ده‌که‌ین
، ئه‌وجا ئه‌نگۆ
به که‌یفى
خۆتان بکه‌ن .
گه‌ر ده‌مێننه‌وه
. ئه‌وه
کلیله‌کانه .
- کاک
ئه‌نوه‌ر ،
ئێمه‌ش ،
تکایه له‌گه‌ڵ
خۆتدا ، له
کازیوه‌دا هه‌ڵسێنه
، وابزانم
کاکه عه‌باس
و ره‌نجیش
نامێننه‌وه
کاک ئه‌نوه‌رى
شاعیر ، رووى
رووى ده‌مه‌ته‌قێکه‌ى
وه‌رچه‌رخاند .
- فه‌رموون
براده‌ران ،
به چایه‌وه
زۆر به‌له‌زه‌ته.
برسییتان
بوو . پێشتر
کاک ئه‌نوه‌ر
چه‌ند گونکه
هه‌ویرى
هێنابوو ، به
تۆ‌و ڕێزان
کردتانه ئه‌ستوڕک
و له‌سه‌ر
سۆپاکه
برژاندبووتان .
له‌و
کازیوه‌یه‌دا
، له یه‌کدى
دابڕران . که‌سێک
ئاماده نه‌بوو
هه‌ڵتانبگرىَ
! نه‌شتانزانى
سه‌ر بۆ کوىَ
هه‌لده‌گه‌ن .
له‌گه‌ڵ
لێشاوى ڕه‌وکه‌راندا
شۆر بوونه‌وه
. به شانى
ئێوه‌وه ،
کار و قه‌له‌موون
و مر ، هێدى
هێدى نشێو ده‌بوونه‌وه
. تۆ، به‌رخۆله‌یه‌کى
شیره خۆر‌ت هه‌ڵگرت
و پاش چه‌ند
هه‌نگاوێک ،
له‌به‌ر بىَ
هێزى داتنایه‌وه
، به‌ڵکو که‌سێکى
دیکه لاى
لێبکاته‌وه
، سه‌ره‌ڕاى
ئه‌وه‌ى خه‌واڵوو
بوویت ، هێڵى
چێوه‌ى که‌ژ و
بیندراوه‌کان
لێلتر بوون .
مرۆ ، به
هیواوه بژىَ
نه‌ک ته‌نگبین
بێ . هیواى خۆت
به منداڵه‌کانت
گه‌یاند
.
- گوێى
بۆ ئه‌م نوکته‌یه
شلکه‌ن .
کابرایه‌کى
ئه‌و شاره‌زووره
ناڵى وڵاخێک ده‌دۆزێته‌وه
. شه‌وه‌که‌ى
له دیوه‌خانه‌دا
، دوه‌لىَ :
کوڕینه به‌م
زووانه ده‌بمه
سوار چاکێکى
که‌م ببانه‌ند .
شیلان
، ده‌مى کرده‌وه :
- چۆن
؟!
-
دانیشتووانى
دیوه‌خانه‌که‌ش
هه‌مان
پرسیاریان
لىَ کرد . ئه‌ویش
، به شێنه‌یى
وه‌ڵامى دانه‌وه
: ئێستا
نالێکم هه‌یه
و خوا که‌ریمه
، که سىَ ناڵ
و ئه‌سپێک
بدۆزمه‌وه .
ئه‌وسا،خه‌لکه‌که
تریقانه‌وه
و ئێستاش بزه
که‌وته سه‌ر
لێوانى شیلان
و ڕێزان ، به‌ڵام
کارا مڕومۆن
بوو .
} جار
و بار ، ئه‌م
دونیایه‌م به
عه‌ماره پۆ و
کۆگه‌ى که‌وڵه‌کۆن
دێته به‌ر
نیگاوه !!
پوواو ..
دارووخاو ..
ئاى ، چه‌نده
پێویستیى به
گۆڕن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌یه
. خۆزگه ،
بریا ، کاشکى
به – کون
فیکون – ێک ده‌متوانى
ڕه‌وڕه‌وه‌ى
ڕۆژگار ، به‌ره‌و
پێشه‌وه به‌رم
.. ئه‌م ره‌وکه‌ره
بێده‌ره‌تانانه‌م
بۆ مه‌ڵبه‌ندى
ئارامى و.. سه‌رفرازى
و .. تێرى ده‌برد . {
ڕووى
قسه‌ت له
ئاسمانى بىَ
ئه‌ستێره‌وه
بووه .
(( ئه‌وا
هه‌زار و چوار
سه‌ت و هه‌نده
ساڵه ، له‌ناو
بۆته‌ى تۆدا ،
ده‌کوڵێین و
ده‌برژێین :
که‌چى خاوه‌ندى
وار و زێدمان
نیین ! ڕیش و
سمێڵمان تێکه‌ڵکرد
. شمشێرمان له
خۆمان وه‌شاند
و زه‌رگمان چه‌قانده
گوپمان !
پیاڵه‌ى
شووشه‌مان
کرۆشت و مارى
بىَ ئیجازه و
دووپشکى – عه‌ربه‌ت
– مان نایه
باخه‌ڵ ..
ئاکام !؟ به‌شمان
ک کڵۆکۆڵى و
کوێره‌وه‌رى
و پرچى کۆلکن
و ئه‌سپى رشکن
بوو !.نا .. ئیدى
هه‌رگیز بۆت
ناچه‌مێمه‌وه ))
له
ئاکامى ئه‌و
شڵه‌قانى
بڕوا‌و خۆ
خواردنه‌وه‌یه‌دا
، رووپه‌لى خه‌مت
هه‌ڵدایه‌وه
. نواڕیته هه‌زاران
چاوى ده‌وروبه‌رت
و .. سه‌رجه‌م
که‌سه‌رییه‌کانت
ره‌وانه‌وه .
ئێش و خه‌فه‌ته‌کانت
به تالکردنه‌وه
، ده‌ستى ده‌هنده‌یت
به‌سه‌ر کارا
داهێنا
-
کارا
، خۆ ، تۆ
.. حه‌رزت .. له
مه‌سیف بوو !
- ئا ..
به‌ڵام
..
- به‌هارى
رابردوو هه‌تا
گه‌شتت پێنه‌کردین ،
وازت
نه‌هێنا
!! .
- بابه
، به ئاره‌زووى
خۆت بچیته
شوێنىَ ، نه‌ک
به زۆر مڵىَ
و ترسه‌وه ،
که بووینه‌ته
قه‌ره‌جى
راونراو !! هه‌رچه‌نده
، قسه‌که‌ى به‌ردڵتى
گرت ، تۆ
ئومێدت پێبه‌خشى .
- گوىَ
مه‌ده پێبکه‌نه
. ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و
.. به‌سه‌ر به‌رزیش
، کرنووشى بۆ
قه‌ڵاتى
هۆلاکۆ به‌زێن
و هه‌م قه‌ڵاتى
دانیال پێغه‌مبه‌ر
ده‌به‌ین .
شیلان و ڕێزان
، بێده‌نگ
بوون ، ئه‌تۆش
، له ناخى
خۆتدا ، به
که‌سێکى
نادیارت گووت
: (( خۆشه‌ویستى
نه‌بێ ، هیچ
کارێکى مه‌زن
ئه‌نجام
نادرێ ))
(2)
نیوه
شه‌وه شه‌و ،
نانى نیوه‌ڕۆژه‌و
شامتان ، به
نان و چایه‌ک
لێکدا . له‌و
ڕێیه‌دا ،
پیاوێک فه‌رمووى
لێکردن
.
- وه‌ڵلا
حونه‌ره ! هه‌ر
چاکه بڕتان
کردییه ! ئه‌نگۆ
شارینه‌و ..
میرزا
تۆ داوى
ئاخاوتنه‌که‌یت
قاچى و گورج
وه‌ڵام له
مست بووى
.
- له‌وه‌ش
سه‌یرتر ،
نیوه‌ڕۆ
میوانى
مێرولان
بووین ، خاڵه
پیاوه‌که ،
ده‌مى داچه‌قاند
و ئه‌مجا
پرسیارى لێت
کرد :
- میوانى
.. مێروولان !؟
له کێنده‌رىَ
و.. کوو بوو؟!
- برا
، هه‌رچه‌نده
ناوت نازانم ..
ئه‌و به په‌له
گوتى : عه‌بدولڕه‌حیم
.. عه‌بدولڕه‌حیمى
خزمه‌تکارت . تۆ
، پاروویه‌کت
نایه ده‌وت
و به‌کاوه
خۆیى پێتگووت :
- وامه‌ڵىَ
: هه‌موو
براینه . ئا ..
بۆ پشوو ساندن
، لاماندایه
ته‌پۆڵکه‌یه‌کى
هیشک . له‌وىَ
، دوو سىَ
شاره مێروله
هه‌بوون ،
ئازوقه‌یان
هه‌ڵخستبوو .
ئێمه‌یش ،
زارجوومان نه‌مابوو
، بۆیه له
حه‌شبه‌تى ناڵه‌ى
زگمان ، ده‌نک
به ده‌نک ،
گه‌نم و دانه‌وێڵه‌کانمان
هه‌ڵچنى و ..
کرۆشتمان .. ها .
ها . ها . ئه‌ویش
، به‌شداریى
پێکه‌نینه
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌که‌تى
کرد .
- هىَ
، هىَ ، هىَ .. هۆ
هۆ هۆ . به‌خوداى
میواندارى هه‌روه‌کى
ئه‌وه ده‌بى
! په‌کووو!
- به‌لىَ
. کاکه
عبدولره‌حیم،ئازووقه‌ى
مێروستانه‌که‌مان
دزى عه‌بدولره‌حیم
: په‌کوو له‌و
حه‌لاماته‌ى !
ئامۆزا ،
چێتره له‌وه‌ى
خۆراکى هه‌ژاران
بدزن .. وه‌کى ..
نه‌حله‌ت له
شه‌یتانى ڕه‌جیم
. هه‌رچه‌نده
، وه‌کییه‌که‌ى
نه‌ده‌راند ،
لىَ تۆ ، له‌ده‌ست
و چاوو برۆى ،
ئاماژى مه‌به‌سته‌که‌یت
زانى ، پێکه‌وه
به پشتا
شکانه‌وه و
فرمێسک
چاوتانى پڕ
کرد . ئه‌وجا،
تۆ ، حه‌قایه‌تى پۆلێکى
سه‌ره‌تایى
قوتابخانه‌ى
خۆت بۆ گێڕامه‌وه
، که ناوى ((
چیرۆکى
بێکۆتایى ))
بوو .
- پادشایه‌ک
گره‌وێک ده‌خاته
ڕوو . هه‌ر که‌سىَ
حه‌قایه‌تێکى
بێکۆتایى بۆ
بگێڕێته‌وه
، ئه‌وا به
گوێره‌ى سه‌نگى
خۆى زێڕى ده‌داتىَ
. خه‌ڵکان
هاتن و حه‌قایه‌تی
خۆیان گێڕاوه‌و
.. زۆرى
ناخایاند و ته‌واو
ده‌بوو (( منیش
گه‌ڕامه‌وه
و هیچیان نه‌دامىَ
)) به ده‌ستوورى
حه‌قایه‌تخوازن
ئه‌و سه‌رده‌مه
. عه‌بدولره‌حیم
، ده‌مى کرده‌وه
: وایه .. گه‌ر
حه‌قایه‌ت
زستانێکیش
بخایه‌نىَ ،
خۆ هه‌ر ته‌واو
ده‌بىَ . فه‌رمو
کاک میرزا ،
شه‌کرت له ده‌وبىَ .
- رێزان
کچم کارا به‌و
مه‌وجه
داپۆشه ،
تێرى خوارد و
خه‌وى لێکه‌وت
. شیلان گیان ،
تۆش ده‌توانى
سه‌رخه‌وىَ
بشکێنى . ئه‌وجا
، په‌رژایته
گێڕانه‌وه‌ى
(( چیرۆکى
بێ‌کۆتایی
)) .
- گێت
لێمه کاکه
ڕه‌حمان
..
- ببوره
، فه‌رقى نییه
. ئه‌وه‌ى ڕه‌حیم
بێت ڕه‌حمانیشه .
جا
کاکى برام .
کابرایه‌کى
به ئاوه‌زو
فێڵباز ، گره‌وى
پادشاکه ده‌باته‌وه
؟
- کوو
.. ؟!
- چاک
، حه‌قایه‌ته‌که‌ى
وا ده‌ست
پێ‌کرد ، که
له کونێکه‌وه
،
مێرووله‌ى
بێ‌شومار ده‌رده‌چوون
و هه‌ریه‌که‌یان
، گه‌نمێکى هه‌ڵگرتبوو
. زستان و
پایزێک ،
هاوین و به‌هارێک
، هه‌ر گوتى :
مێرووله‌یه‌ک
هاته‌ده‌ر و
ده‌نکه گه‌نمێکى
هه‌ڵگرتبوو،
هه‌تاکو
پادشا بێزار
بوو ، له‌وه‌ش
ده‌ترسا ، که
هه‌تا وزه‌ى
له‌به‌ر
دابێت ، هه‌ر
هه‌مان رسته
پات و پاتبه‌کاته‌وه
، بۆیه بۆڕى
دا‌و . ئاماده
نه‌بوو ساڵێک
و دووان و
زیاتر ، گوىَ رایه‌ڵ
بێت . کابراکه‌شى
، به کێشى
خۆى زێڕى وه‌رگرت
و … چه‌پکىَ
گوڵ و چه‌پکىَ
نێرگز ، وه‌ى
مه‌رگت نه‌بینم
مام ره‌حیم هه‌رگیزاو
هه‌رگیز. مام
ره‌حیم ، به‌سه‌رسووڕمانه‌وه
، ده‌مى لێناى :
- لۆ :.
گه‌نمه‌که
هه‌نده زۆر
بووه ؟!
- ئه‌دى
.. هه‌نکى قه‌ڵاتى
هه‌ولێر و که‌رکووک
و بگره
زۆرتریش
.
له‌م
ساته‌دا ، زه‌لامێکى
ڕیشدار په‌یدا
بوو ، باسى له‌وه
کرد ، که
داهاتوومان
به‌چى ده‌گاو
ئایا ده‌توانین
، به‌بىَ پاڵگیریى
ده‌ره‌وه ،
شتىَ بخه‌ینه
سه‌ر شتىَ ؟!
تێکڕا ، کێشه‌که‌تان
شه‌نوکه‌و
کرد . له چه‌ند
بڕگه‌یه‌کدا
، یه‌کتانگرت
و .. له خاڵى
دی‌دا ، هه‌ریه‌که‌و
دید و گۆشه
نیگاى خۆى هه‌بوو
. له ئه‌یلوول
و گوڵانه‌وه
پێداهاتن و گه‌یاندتانه
ئه‌و وشکاییه‌ى
، که لێى دانیشتبوون
. قه‌د پاڵى
پیرمامتان
لێوه دیار
بوو.
- بابه
.. ئه‌وه بۆ
لێره هێڵى
ئاسۆیى که‌مه
؟ ئه‌وان ،
چاک له
پرسیاره‌که
حاڵى نه‌بوون
، وه‌کى تر ،
تۆ
مامۆستایانه
ده‌مت کرده‌وه .
- خۆ
تۆ ، کچه
شیرنه‌که‌م
ئه‌ندازیارى
بینا سازیت
پیچێک بێده‌نگ
بووی .
- بۆیه
پرسیارى واده‌که‌ى
. مه‌گه‌ر
نازانى ، لێره‌دا
زه‌وى و
ئاسمان ، وه‌کو
له‌گه‌رمیاندا
ده‌بیندرىَ ،
له هێڵى
ئاسۆییدا یه‌کناگرن
، به‌ڵکو هێڵى
مار پێچ و که‌وانه‌یى
که‌ژو لوتکه‌کان
و ئاسمان له
باوه‌ش ده‌گرن
. رێزان .. تێمده‌گه‌ى
؟ ئه‌وه‌تانىَ
، ئاسمان ، ته‌ماشاکه
، ته‌ماشاکه
جلکى
بووکێنیى
شیریى له‌به‌ردایه
. ده‌تۆ ، جوان
بڕوانه
.
رێزان
:- .... !1
تۆ
:- جوانییه‌که‌ى
له‌وه دایه
. ئه‌مجا
ڕێزان ، به
جه‌خته‌وه ،
ده‌مى کرده‌وه
- له
یادمه ،
جارێک گوتت ،
که هێڵى چه‌ماوه،
جوانتره له
هێڵى ڕاست .
وانه‌بوو ؟
- به‌لىَ
. هه‌نووکه‌ش
وا ده‌لێَم .
ئه‌وجا ، هێڵى
راستیش
جوانتره له
خاڵى وه‌ستاو
. مه‌سه‌له‌که
په‌یوه‌نده
به جموجووڵى
هێڵه‌وزه ..
چه‌نده هێڵه‌که
بجمىَ و ڵار
بێته‌وه و هه‌ڵشاخىَ
و لوول بخواته‌وه
هه‌نده
جوانتر ده‌بىَ
، کچم ، ئه‌مه
مه‌نتقى ئێستاتیکا
ى نه‌گۆڕه .
پاش هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک
، بۆ ئه‌وه‌ى
کاریگه‌ریى
بۆچوونه‌کانت
له رووى
رێزان و
شیلاندا به‌دى
بمه‌ى ، گزاره‌ت
کێشایه‌وه .
- حه‌یاته‌که‌م
، جووڵانه‌وه
، هه‌م زه‌مه‌نه
و .. هه‌م جوانى .
- ئه‌ى
بابه ، هه‌ر
خۆت گوتت ، که
هێڵ پێکهاته‌ى
هه‌زاران
خاڵه !! گوتت :
له‌وه‌ش په‌شیوان
نیم . ئێمه
مانان ، ئه‌وه‌تانىَ
وه‌کو ئه‌و
خاڵانه ده‌جووڵێنه‌وه
، ڕێده‌که‌ین
و چاوگى جوانى
پێکدێنین له
پرسیارى
شیلان و ڕێزان
، ناخت گه‌شایه‌وه
، بۆیه
شێلگیرانه ده‌مت
لێنان
- جووڵانه‌وه
، ئاوسبوونه‌وه
، وه‌ستان ، نه‌زۆکییه
. ویستت
ساکارتر
تیئورى ( ) خۆت
له‌و باره‌وه
ده‌رببڕى
.
- جوڵانه‌وه
، له چه‌قبه‌ستان
و سه‌قامگیرى
و ملکه‌چى
باشتر نییه
!؟ هه‌رچه‌نده‌ش
، جووڵه‌که‌مان
له‌سه‌ر به‌گران
ده‌وه‌ستێ .
شیلان ، زیره‌کانه
، به‌شى خۆى
هاوێشته سه‌ر
بۆچوونه‌کانت .
بابه
، ئه‌ى ئه‌وه
نییه ،باج و
سه‌رانه‌ى
خۆمان ، له‌م
بێده‌ره‌تانیه‌دا
ده‌ده‌ین !! سه‌رماو
برسێیتى و .. مه‌رگ
.. هه‌ى سه‌ددام
مزمه‌حیل بىَ
هه‌ى ،
که کوردى به
فه‌تاره‌ت
برد . که‌وتنه‌ڕىَ
. گوایا مه‌وداى
ڕێگه ، به
وتووێژ ، کورت
ده‌بێته‌وه
، گوێت بۆ
شیلان شلکرده‌وه .
- له
خه‌وێکى
کورت‌دا ، له‌سه‌ر
قوتکه به‌ردێکى
رۆخى ئاوێک ،
زه‌ریایه‌ک
وه‌ستا بووم .
شه‌پۆڵه که‌فچڕه‌کان
، هه‌زاران که‌روێشکى
تۆقیو بوون ،
به گوژم ، له
نواى پێم‌دا ،
خۆیان مه‌ڵاس
ده‌دا !! له
ڕاستیدا ،
میرزا تۆ ،
لێکدانه‌وه‌ى
ده‌ستو بردت
له هۆش و
ئاوه‌زدا نه‌بوو
. په‌نات برده
ئاستانه‌ى
فرۆید و
نۆسترا دامۆس
و ئێل به‌گى
جاف و .. ئیبن
سیرین .
فرۆیدانه ،
که‌روێشکه‌کانت
به هێمازراو
چوون و
تۆقاندن
لێکدایه‌وه .
ئیل به‌گى
جافانه‌شى ،
زه‌ریاو شه‌پۆله‌کانت
، به داهات و
کێشمه‌کێشه‌کان
دانا و وزه‌ت
خسته گیانى .
- شیلان
گیان ، مه‌راقت
نه‌بىَ . وه‌کو
شه‌پۆلى زه‌ریاکه
ده‌کشێینه
ناو شار و
شارۆچکه‌کانه‌وه
. فریاى ئاوه‌دان
کردنیان ده‌که‌وین .
- ئه‌ى
قوتکه به‌رده‌که
؟
- ئه‌وه
سیمبولى قه‌ڵاکه‌مانه
. شیلان ، مات و
بێده‌نگ بوو ،
دیار بوو بیرى
له خه‌ونه‌که‌ى
، یان دایکى
ده‌کرده‌وه
، تۆشى ، خه‌ونه‌که‌یت
، به گه‌ز و
پێوانه‌ى
خۆماڵى ،
جارێکى دى بۆت
لێکدایه‌وه.
- گوایه
خه‌ون ، پێچه‌وانه
ده‌که‌وێته‌وه ..
رێزان
تێهه‌ڵچوو :
که‌واتا ، که‌روێشکه‌کان
ده‌بنه شێر و
پڵنگ . ها ها ها ..
- ده‌مخۆشى
. کىَ ده‌وێرىَ
خۆى له پێش
ئه‌و ئىو دووه
رابگرىَ ؟
کارا
، ئه‌ى تۆ خه‌ونت
نه‌دى ؟
کارا
، به خه‌نده‌وه
هاته گۆ
:
- من
خۆم له پێش
پڵنگ و شێر و
ئه‌ژدیها
راده‌گرم . ده‌بڵێن
چۆن ..
شیلان
گوتى : ده‌ی ..
بابزانین چۆن
؟!
کارا
: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه
،له‌سه‌ر په‌ڕه
کاغه‌ز ڕه‌سم
کرابن
ها ها .هىَ
هىَ هىَ
..
دایه
پڕمه‌ى پێکه‌نین
و ئێمه‌یش به‌شداریمان
کرد . ئه‌مجا
هه‌ر خۆى
پرسیارێکى
لێت قوتکرده‌وه .
- بابه
.. وا بارانه‌که
وه‌ستا . که‌ى
ده‌گه‌ین ؟
گوتت
: بۆ کوىَ ؟
کارا
گوتى
نازانم
.
خه‌نده
ئامێز گوتته‌وه
ک کاراى حه‌یات،به
( هه‌رامه )
رۆژ ، ده‌که‌ینه
( هین ) .
داته
پێکه‌نینێکى
مه‌غرادار .
له ڕاستیدا ،
تۆش نه‌تده‌زانى
رووه‌و کوىَ
ده‌چن و ئه‌وه
نه‌بىَ ، که ((
شه‌قڵاوه )) ت
به قۆناخى
دووه‌م دانا
بوو . ئه‌لبه‌ته
ڕازه‌که‌ت له
کنیان نه‌درکاند
بوو ، نه‌بادا
کوێر بێت و نه‌گه‌یته
رووه‌که
تیشکپژێنه‌که
. ڕێزان ، خۆى
هاوێشته
نێوان
ئاخاوتنه‌که‌ته‌وه .
- ئه‌وى
له ئاو بدا
ته‌ڕ ده‌بىَ (
له ناخت‌دا ،
ئافه‌رینت
لێکرد ) .
ئێوه
ته‌ماشاى ئه‌و
منداڵه
وردیلانه
بکه‌ن ، چۆن
بێپه‌روا ده‌ڕۆن
! ئه‌و
کۆرپانه‌ش ،
به کۆڵ و قه‌ڵاندۆشکى
دایکانیانه‌وه
، خۆیان
گرمۆڵه
کردووه
!!
شیلان
گوتى : خه‌ویان
، له چاو
تۆراوه .
ڕێزان گوتییه‌وه
: هانىَ .. سه‌رو
مرزه
نوقڵێکتان
بده‌مىَ . ئاو
، زایه ده‌مى
تۆ‌و تفێکى
مزرت قووتدا .
-
سیاحه‌تێکى
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى
بىَ پاره‌مان
کرد و
سرووتێکى
عاجباتى ده‌گێڕین
. هه‌تاکه‌ى ،
به قسه‌ى
رووت فریوو
بخۆین ؟!
رێزان بۆتى ته‌واو
کرد
- ئه‌ى
هه‌تاکه‌ى ،
زڵهێزه‌کان ،
سیانید و خه‌رده‌لى
کۆ
کوژ ده‌ده‌نه
سه‌گبابه‌که‌ى
به‌غدا ؟! هه‌ى
جه‌رگى
بسووتىَ تۆ ،
چاو ده‌نووقێنى
و .. چاو ده‌که‌یته‌وه
. ده‌ورو به‌ره‌که‌ت
، گه‌شتر ده‌بینى
. به هه‌ر
سێکیان ده‌ڵێى :
- خۆ ،
قسه‌ى ره‌وا
گوناح نییه .
ڕۆژىَ دىَ ،
که گشت
شاردراوه و
نهێنیه‌کانى
پشت په‌رده‌کان
ئاشکرا
ببن.وانییه ؟
چاوه‌ڕوانى
وه‌ڵام نه‌بووى
. تۆ ، شاییه‌تى
سه‌رده‌مانه‌ى
خۆت ده‌ده‌ى .
هه‌ر چوارتان
، باوه‌ش له
یه‌کترى توند
ده‌که‌ن . به‌خته‌وه‌رن
، که گه‌یشتوونه‌ته
ئاقارى شه‌قڵاوه‌و
هێشتا
زیندوون .
دڵنیاى له‌وه‌ى
، که ئه‌وه‌ى
ده‌بیسىَ ، ئه‌وه‌ى
ده‌ژنه‌وىَ
وه‌ک ئه‌وه‌نیه
، به چاوى
خۆى ، دراما
زیندووه‌که
ده‌بینێ ،
میرزا ، تۆ
بینه‌رى
کاراى کۆڕه‌وه‌که
بووى ، نه‌ک
بیسه‌رى
دووره په‌رێز
. دیسانه‌وه
، له گوێتدا
، زایه‌ڵه‌ى
زه‌نگى ززززه‌کانه
.زه‌نگ ، زایه‌ڵه
،ز ززز ،
ئازادى
زاجلانه‌ى
زایین . زاخاو
، زاره‌ته‌ره‌ک
، زۆر ملىَ و ..
زوڵم و زه‌نگ
و زۆر .. ززززز
(3)
وێنه‌که‌م
به ده‌سته‌وه
بوو . ورد ورد
سه‌ره‌نجم له
که‌سه‌کان ده‌دا،
هه‌رچه‌نده‌ش
وێنه‌یه‌کى
کۆنى ڕه‌ش و
سپى بوو به‌ڵام
چاوى زه‌ینم ،
ئه‌و که‌سانه‌ى
ده‌ڕه‌نگاند .
سه‌ره‌تا ، بۆ
نووسینى ئه‌م
ڕۆمانه ، ته‌نیا
بڕى ڕسته‌م له
مێشک‌دا بوون ،
مه‌به‌ستم له‌وه‌ى
، که
به‌ره‌گه‌زى
رۆمانى بزانم
سێنه :
رووداو .. که‌سایه‌تى
و .. جێکات .
کاتژمێرێکى
لمینى کۆنینه
بێنه به‌ر
دیده‌ته‌وه
، جێکاته‌که
ئه‌و ئامێره‌یه
به گشتى و ..
بان و ژێر ،
خوار و سه‌رى
بکه . ئه‌وجا
هه‌موارکردنى
که‌سایه‌تیه‌کان
و رووداوه‌کان
، چۆن ده‌ڕوتێن،
ئه‌وان کێن،
له ناو وێنه‌که‌دا
؟
به‌ر
له‌وه‌ى ، به
ڕێکه‌وت ، ئه‌م
وێنه‌یه‌م له
ئه‌لبوومێکدا
به‌رچاو بکه‌فىَ
، هۆشم ، ته‌ونى
جاڵجاڵۆکه‌بوو ئا که جێگات
بووه
کاتژمێره
لمینیه‌که ،
ئه‌وا که‌سایه‌تى
و رووداویش ده‌بنه
لمى دوو خانه‌که‌ى
و تێکه‌ڵى یه‌کدى
ده‌بن ، وه‌لىَ
، ئه‌گه‌ر
قاپى ئامێره‌که‌ت
شکاند ، ئه‌وسا
له کاتژمێرى
و هه‌م جێکاتى
ده‌که‌وىَ ،
دوو پاچه‌که
، نه ده‌بنه
کاتى جیا‌و .. نه‌ده‌بنه
شوێنى جیا . خۆ
هه‌رچه‌نده
، (( زه‌مان )) به
گوێره‌ى
ئاگایى و
هۆشمه‌ندیمان
ده‌گۆڕىَ و له
ئه‌زموونه
تاڵه‌کانمانه‌وه
. هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین
، وه‌کى
دى ، مه‌وداى
په‌یوه‌ندییه‌کان
، به جێکاته‌وه
، له گۆڕان
دایه . مێژوو
، پتر له یه‌ک
دیوو.. پتر له
یه‌ک رێڕه‌وى
ژێرینه ده‌کات
. ئێمه له
چاخێکدا هه‌ڵکه‌وتووین
،که هێشتا
مێژووى راسته‌قینه‌مان
نه‌نووسیوه
، به‌ڵکو به‌گوێره‌ى
به‌رژه‌وه‌ندیى
خۆیان ، بۆیان
نووسیوین ! ئه‌ویش
ئه‌گه‌ر
دانیان به
بوونماندانابیچت
. مێژووى ئه‌مڕۆژیمانیش
له سنووقى په‌نهانى
به‌ڕێوه‌به‌رانمان
په‌ستراوه .
ئه‌مێستا
چاو به‌یه‌ک به یه‌کى
وێنه‌که‌دا
ده‌گێڕم ، له
چه‌په‌وه بۆ
ڕاست ، له
ڕاسته‌وه بۆ
چه‌پ . پێنج که‌سن
. نا .. ڕاستیه‌که‌ى
، پێنج که‌سین
، ئه‌زیان ،
له ناوه‌ڕاستدا
، له‌گه‌ڵدام
. دووان له
شانى چه‌پم ،
دووانیش له
شانى راستمدا
، سویلپۆشێک و
کورته‌ک و شه‌ڕواڵ
له‌به‌رێک به‌لاى
ده‌ستى چه‌پمه‌وه‌ن
. دوو که‌راس
کورتیش به‌لاى
ده‌ستى
ڕاستمه‌وه‌ن .
کورته‌ک و شه‌ڕواڵه‌که
. له کرى مه‌ره‌زى
حه‌ڵواییه‌و
.. چاکه‌ت و
پانتۆڵه‌که‌ش
، خۆڵه‌مێشیه .
له‌وانه‌یه
بپرسى :
(( باشه
، تۆ پێشتر
ئاماژه‌ت بۆ
کۆنى و ره‌ش و
سپیێتیى وێنه‌که
کرد،ئیتر ئه‌و
حه‌مکه ڕه‌نگانه‌ت
له قوتووى
کام عه‌تاره‌وه
ده‌رهێنا ؟!
ها ، ها ، ها ))
ها
، ها ، ها ، وه‌ڵام :
(( ڕاستده‌که‌ى
، پرسین مافى
ڕه‌واى تۆیه
و بۆت هه‌یه
پڕ به گه‌رووش
پێبکه‌نى : وه‌لىَ
هه‌نده ئه‌و
وێنه‌یه‌م به‌لاوه
گرینگ بوو ،به
جۆرێک ، ڕه‌نگه‌کان
له ڕۆژى
گرتنییه‌وه
، له مێشکمدا
تۆمار بوون ،
چونکه هه‌میشه
ده‌رمده‌هێناو
ته‌ماشام ده‌کرد
. )) به خۆشم گوت :
جا ئه‌و
گومانه‌ى نه‌گه‌ره‌که
! با له جیاتى
قاته خۆڵه‌مێشییه‌که
، کلڕه‌نگ بێت
، یان له
باتى میلمیله
ستوونییه‌کان
، با ئاسۆیى
بن و که‌راسه
شینه
ئاسمانییه‌که‌ش
نارنجى بێت ،
یان له
چوارگۆشه‌ى
په‌مه‌یى و ژه‌نگارى
پێکهاتبێ ! هه‌روه‌ها
کرى به‌رگه
کوردییه‌که .
با گۆگردى بێت
! چى له دۆخه‌که
ده‌گۆڕن !! که
پێنج که‌سى
هاوده‌م له
چوارچێوه‌ى
وێنه‌یه‌کدان
! ئه‌وه‌ى
ناوه‌ند ، قژه
سه‌رى
ماش و برنجه
، با ئه‌مه‌ش
، به‌فر
و خه‌ڵووز بێت
. هه‌نووکه ،
پێویست به
ناو بردنیان
ناکات . ده‌بوایه
، له نواوه
بمگوتبایه ،
که وێنه‌که
به بۆنه‌ى ده‌رچوونى
دیوانه
شیعرى کورته‌ک
و شه‌ڕواڵ له‌به‌رکه
گرتبوومان .
پاک ڕدێنى
تراشى بوو .
تووکه سه‌رى
قه‌ترانى بوو
. هه‌رچه‌نده‌ش
، له لێواره‌وه
، به تایبه‌تى
له‌لاتێوڵیدا
، گه‌نده موو
ده‌بریسکانه‌وه
چوون گه‌نده
مووى بێچووه
قه‌تىَ و
مروارى . ئه‌ڵبه‌ته
، ئه‌و گه‌نده
مووانه ، له
وێنه‌که‌دا
ده‌رنه‌چووبوون
، لىَ من له
دانیشتنێکى
دوو
قوڵیماندا ،
دزه چاوم
تێگرتبوون .
ئه‌م وێنه
پێنج که‌سییه‌م
له‌کن بایه‌خدار
بوو ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى – هه‌رچه‌نده‌ش
ناوه‌کانیم
نه‌گوتووه –
له شاعیرێک ،
له شێوه‌کارێک
، له
چیرۆکنووسێک
، له که‌مانچه
ژه‌نێک و له
ئه‌ز
پێکهاتبوو
.شاعیرێکى
نوێکار ، شێوه‌کارێکى
خولیاى
سیمبول و
تاکڕه‌نگى ،
چیرۆکنووسێکى
داماوى نێوان
ئاسایی و هه‌نگاونان
به‌ره‌و
تابۆکانى
پۆله‌تێک و
ئایین و سێکس
.که‌مانچه ژه‌نێک
، که پتر
هاوڕێیه‌تى
ئێمه ده‌کات
. منیش ئه‌وا
له توێى دێڕه‌کاندا
، به‌ره به‌ره
ده‌مناسى
.
- چاکه
. وێنه‌که‌تان
له کوىَ
گرتبوو ؟
- کاکى
خوێنه‌رى
هێژا ، ئایا
له‌کن وێنه‌گرێک
، یان له
نواوى
چایخانه‌یه‌کى
خوارووى قه‌ڵاته‌وه
. گرتبێتمان
،ئاخر چى له
باره‌که ده‌گۆڕىَ
؟!
- ئاخر ..
- باکگراوندى(
) وێنه‌که‌مان
، هیچى ئه‌وتۆ
ده‌رناخات .
وه‌کى دى ،
باکگراوندى
که‌سه‌کان به
هه‌ند ده‌گیرێت
چاکه‌ت و
پانتۆڵ پۆشه‌که
، با ناوى (( ئه‌لیف
)) بێت . چه‌ناگه‌ى
خۆى گرت و
گرێى ملى به
هه‌ردوو لادا
، قرچه‌ى لێوه‌هێنا
، پاش (( ئه‌لڵا
))یه‌ک گوتى
- له
دڵه‌وه ،
پیرۆزبایت
لێده‌که‌م .
ده‌سته‌کانى
گوشى . با ئه‌میش
ناوى (( رىَ )) بێت
. هه‌روه‌ها
شێوه‌کاره‌که
به (( نون ) و که‌مانجه
ژه‌نه‌که‌ش
به (( زىَ )) بێت .
ده‌شوناسێنم.منیش
با (( میم )) بم .خۆ
له ئه‌ورووپادا
له سه‌دا نه‌وتى
ناوه‌کانیان
، له زایه‌ڵه‌ى
پیت و وشه به‌ولاوه،
هیچ واتایه‌ک
نابه‌خشن.له
دڵى خۆمدا
گوتم :((ده‌بىَ
ئه‌لیف به‌راستى
بێت !خۆ له
شوێندا،تا نه‌وتوانج
له‌و جۆره
شیعراندنه‌ى
ده‌گرىَ
!! ))
ئه‌وه‌ى
پێکه‌وه‌ى
گرێدابووین ،
دوو هۆکار
بوون . یه‌که‌میان
: ئه‌وینى په‌یڤ
و هونه‌ر ،
دووه‌میان :
هیچمان جگه‌ره‌مان
نه‌ده‌کێشا .
ها .. ها .. ها ..
رووم له (( زىَ ))
بوو ، که ئه‌و
ده‌مه ، په‌نجه
باریکه
سپییه‌کانى
ده‌له‌رانده‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ى
له خه‌یاڵى
ژه‌ندندابێت
، هاته خۆى و
پاشۆکى قسه‌که‌مى
قۆزته‌وه .
- جگه‌ره
کێشانیش ، به
هۆکارى
نزیکبوونه‌وه
ده‌ژمێردرێ ؟!
- ئا ..
به‌و هێمایه‌ى
، که گیرفان
کونین .ها .. ها ..
ها .. (( ڕىَ )) (( ئه‌لیف
)) و (( نون )) به‌ره‌و
پشته‌وه لار
بوونه‌وه‌و
تریقانه‌وه .
گوتم
:- ئه‌وه‌م بۆ
گاڵته و گه‌پ
گوت .
پاشان
، ده‌مگه‌رمى
وتووێژ بووین
: له‌مه‌ر
بڕیارى
لێبوردنى
راپه‌ڕین و ئه‌وکه‌سانه‌ى
، که بۆ
رژێمیان ده‌نووسى
. (( ڕىَ )) ده‌مى
کرده‌وه
.
- به
ده‌یان خه‌ڵاتى
کۆک و
ترۆمبێلیان
وه‌رگت ، ده‌توانم
هه‌ر ئێستا
ناوى ده
پازده‌یان به‌رم
. ئه‌ز ،
پاڵپشتیم گرت ،
- منیش
، ناوى ئه‌وه‌نده‌ى
دیکه‌ى ده‌هاومه
سه‌ر .
- (( زىَ ))
گوتى : خه‌فه‌ته‌که
له‌وه‌دایه
، ژێراو ژێریش
په‌یوه‌ندییان
به رژێمه‌وه
ماوه! دیاره
مه‌به‌ستم له
هه‌ندێکیانه .
ئه‌لیف
: رۆژێک ،
گشتیان
ئاشکرا ده‌بن .
ئه‌ز
گوتم : گه‌لێک
، ئه‌گه‌ر
یاده‌وه‌ریى
خۆى له بیر
کرد ، مه‌حاڵه
هه‌نگاوى
دروست بهاوىَ
به‌ره‌و به
ئاوه‌زکردنى
ئاینده‌ى خۆى .
(( نون ))
به پێکه‌نینه‌وه
ده‌مى لێناین .
- قاسماغاو
شێخ جه‌عفه‌ریش
به‌ر عافوات
ده‌که‌ون !!
ئێمه .. بۆ که‌ڵک
له هه‌ڵه‌کانمان
وه‌رناگرین ؟
بۆ !؟ گوتم : تۆ ،
له‌گه‌ڵ کێدا
قسان ده‌که‌ى
! بۆ هه‌نده
خۆشباوه‌ریت .!!
(( 4))
ئاوێنه‌ى
یاده‌وه‌ریم
ورد و خاش
بووه .
پێویسته هه‌ندىَ
له که‌رته‌کانى
لێکبده‌مه‌وه
و بوخچه‌که
بکه‌مه . (( نون ))
، ئه‌سپى خۆى
له که‌ڤاڵه‌کانییه‌وه
تاوداو
ئاماژه‌ى بۆ
قه‌ڵاى دێرین
کرد ، چۆن له
تویىَ ره‌شه‌وه
، ڕه‌نگه‌کانى
دى ده‌بینى و
چوون گوڵئه‌ستێره
هه‌ناسه‌ى
تیشک ده‌ده‌ن
: چۆن هه‌ڵۆو
مارى کردوونه‌ته
ده‌ربڕى
سیمبولى
جوانسازیى
خۆى . ده‌ستى
بۆ سمێله ته‌نکه‌که‌ى
برد‌و چاوى له‌من
نا ، که
تێڕوانینى
خۆم له‌و باره‌وه
بێژم . ئه‌ز ،
واى بۆ چووم .
وه‌کى دى ،
پرسیارم له ((
رىَ )) ى شاعیر
قوتکرده‌وه .
- به‌لاى
تۆوه ،
شیعراندن چده‌گه‌یه‌نىَ
؟ وه‌کى ئه‌وه‌ى
وه‌ڵامه‌که‌ى
له‌سه‌ر زارت
بێت ، زوو
گوتى :
-
شیعر
.. زمانى ئه‌ب
دییه‌ته
.
- چۆن
؟1 (( زىَ ))
که‌مانچه ژه‌نه‌ن
پرسیارى
لێکرد .
- زمانى
جوانى و ئه‌گینه
له بیابانى
قاقردا . تۆ ،
که ته‌لى که‌مانچه‌که‌ت
ده‌ژه‌ن ،
زمانێک ده‌ده‌رێنى
وه‌کى زمانى
شیعر
-
به‌ڵام
.. هه‌موو له
زمانى مۆسیقا
تێده‌گه‌ن .
- نا ..
من گوتم . که
من ئه‌وانه‌ى
له زمانى
سیمفۆنیاو
- سۆناتاو
ئۆپێراکان
بگه‌ن. هه‌ر
چۆنى بێت،
دڵدار له
زمانى دڵدار
ده‌گات . رووى ((
زىَ )) بووه
چرۆیه‌کى گه‌ش
و وه‌ڵامه‌که‌مى
به‌جىَ و
شایسته زانى
. ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر
راوه‌شاندن
سه‌لماند .
چێشته‌نگاوێکى
ده‌رنگ ، له‌گه‌ڵ
(( ڕىَ )) دا به‌لاى
گوزه‌رى
مریشک
فرۆشاندا
تێپه‌ڕین . زه‌لامێکى
ڕووگرژ سه‌رى
بۆ ئه‌وانه‌ى
له خڕگه‌یدا
وه‌ستا بوون ،
ڕاده‌وه‌شاند
.له‌ناو ته‌لیسه‌ێکدا
،پاسارى و
ریشۆله‌ى ده‌فرۆشت
، باران په‌ڵه
بوو ، ئه‌و
باڵندانه له
تاو گیانیان و
ته‌نگیى ته‌لیسه‌که هه‌ڵده‌به‌زینه‌وه
و زاق و
زیقیان بوو .
به پشتێنه
پانه قایشه‌که‌وه
– که له‌سه‌ر
کورته‌ک و شه‌ڕواله
شڕه دوو ڕه‌نگییه‌که‌وه
به‌ستا بووى –
هه‌ندىَ
خڕێنه‌و داوى
هه‌مه ره‌نگه‌ى
پێوه
شۆرَببوونه‌وه
لۆ قاچ به‌ستانى
ئه‌و مه‌لانه‌ى
ده‌فرۆشان بۆ
سه‌ر پڵاوى
ساوه‌ر . خێره‌ومه‌ندیش
هه‌بوون ،
پاره‌ى ده‌دوازده
ریشۆڵه و
کێشکه‌یان ده‌دایىَ
، ئه‌ویش به
خه‌نده‌وه
ده‌مى تێده‌کردن .
- بگره
. خێره‌که‌ى
له‌وه دایه
، به ده‌ستى
خۆت ئازادى
بکه‌ى . پاشان
، ده‌یگوته‌وه
: بۆ کوىَ ده‌چن
! سبه‌ینىَ
راوتان ده‌که‌مه‌وه
. لێم مه‌گرن ،
براده‌رینه
، ئه‌من رزقم
له‌سه‌ر ته‌ڵه‌و
دا‌و نانه‌وه‌یه
. دوسبه‌جىَ
هارونه ڕه‌شیدم
هاته یاد ،
که به په‌ڵه
هه‌وره‌کانى
ده‌گوت : (( بۆ هه‌ر
شوێنىَ بچن ،
له زه‌وى
وزارى مندا ده‌یبارێنن
)) ، وه‌لىَ ئه‌م
له کوىَ و ئه‌و
له کوىَ ! عه‌رد
و ئاسمانیمان
نێوانه . که‌ى
باران و رووان
، له‌گه‌ڵ
دیلکردن و
ملهه‌ڵکێشاندا
خاڵى به‌راوردن !! مه‌گه‌ر
هه‌وره
ئاوسه‌کان به‌و باڵندانه
بچن ، که
ئازاد ده‌کرێن
. به‌ته‌کى ته‌لیسه‌که‌وه‌شى
، زه‌لامێکى
دیکه وه‌ستابوو
، که
کاروپیشه‌ى ،
فروتنى که‌و ،
سیمۆره ،
باشووکه و که‌روێشک
بوو ، ئه‌مجاره‌یان
، له ناو
بێرکمێکى
سیمدا ، له
خولگه‌ى
خۆیدا که‌سانێکى
گرد کردبوونه‌وه
، نه‌ک بۆ
کڕین ، به‌ڵکو
له‌و باڵداره
بیانى و جوانه
ورد ده‌بوونه‌وه
و به‌س . له‌وانه‌ش
بوو ، ،
بڕیارێکیان –
له‌وانه‌ش
زارۆکان – یه‌که‌مین
جاریان بێت
،که به
دیمانه‌ى ئه‌و
مه‌له
لاساییکه‌ره‌وه‌یه
شادبن و به‌وه‌ش
نه‌زانن ، که
له ئه‌مریکاى
باشووردا ، له
جۆره ناره‌سه‌نه‌کانیان
، گوشتاو لێده‌نێن
ده‌ق وه‌کو
کیشکه و نۆکه
کێوه‌که‌ى
ناو ئه‌م که‌ونه
باژێڕه . په‌ڵه‌ى
زه‌رد و سوور
و شین ، بنمل و
باڵ و لاى
کلکى تووتییه‌که‌ى
قه‌شاند
بوو . (( رىَ )) ى
شاعیر ، وێنه‌که‌ى
قۆزسته‌وه و
ده‌وى لێنام .
- مامه
.. ئه‌گه‌ر په‌یڤین
و نووسینى
ئاسایی ، ئه‌و
ڕه‌شۆڵه و
کێشکانه
بىَ، ئه‌وسا
شیعر
ئه‌م
تووتییه که‌سک
و ڕه‌نگین و
دانێسقه‌یه‌یه
له بازاڕى ئه‌ده‌بدا .
ئه‌ز
، به بزه‌ى
لێوو بۆ مه‌به‌ستێک
گوتمه (( رىَ )) :
- براله
.. شیعر و گه‌وهه‌ر
و تووتى کڕیار
و عه‌بداڵى
خۆیان هه‌س .
هۆشم ئاڵایه
ئه‌و دوو
بازنه
مرۆڤانه ، که رکه
سیمه‌که ، چه‌قى
یه‌که‌میان و
ته‌لیسه‌که‌ش
، چه‌قى دووه‌میان
بوو ، به‌ڕاستى
، سه‌وزایى
تووتییه‌که
، له چاومدا
، زۆر گه‌ش
بوو ! ئه‌ى
سووره ئاڵه‌که‌ى
بنمل و ژێر
کلکى ! ته‌واوێک
به دڵۆپى خێن
ده‌چوون
!نیتکه زه‌رده‌کانیش
، به گه‌نمه
شامى ، چوونه
ناو دیده‌مه‌وه !!
گوتم
:- ئه‌ى که‌نارى
!! که چه‌ندین
ره‌نگیان هه‌س
.. (( رىَ )) گوتى :
سروشت ،
دیوانه
شیعرى زۆره،
تۆ ده‌زانى ،
گه‌وره‌ترین
ته‌قینه‌وه‌و
شیعریه‌تى
زمان له
شیعره‌کانى
نالى و به‌رهه‌مه‌کانى
جه‌نابتدا ئه‌نجام
دراون ! شه‌رمم
به خۆمداهات
ئێجگار واش نا
(( رىَ )) گوتییه‌وه
: ئه‌وه‌م ، به‌ڕاشکاوى
له
مێزگردێکى
گۆڤارێک‌دا
گوت و تۆماریش
کراوه و لێشى
به‌رپرسم . ئه‌ز
، گوێڕایه‌ڵى
بووم .
- ئه‌و
کاته‌ش : زمان
له ده‌قدا ده‌گاته
لوتکه ، که
هارمۆنییه‌تى
کۆمه‌ڵێک وشه
،
سیمفۆنییایه‌ک
پێکده‌هێنن و
هه‌ستێک ده‌به‌خشن
: که
مرۆڤ
ده‌گه‌ینێته
پله‌ى مه‌ستى
و ته‌سه‌وف .
پێمگووت
: گیانه‌که‌م .
تۆ راست ده‌بێژى
، به‌ڵام ... روو
په‌لى
ئاسمانه
سایه‌قه‌که
، ڕه‌نگى گوڵه
خاشخاشى له‌به‌ر
کردبوو .
پۆلىَ کۆتره
شینه‌که ، به
بان کڵاوه که‌سکه
تێره‌که‌ى
گومبه‌زى (( شێخه‌ڵا
)) وه بوون . پۆل
پۆل به‌رز ده‌بوونه‌وه
. ده‌نیشتنه‌وه . ده‌نگ و هه‌راو
به‌زمى
بازاڕه
ئاپۆره‌که ،
هۆڕنى پاس و
لۆرى ، که‌ڕیان
ده‌بیساند .
عاره‌بانه
گه‌ڕۆکى سه‌وزه
فرۆشان ، هه‌ڵپه‌یان
بوو . نیوه‌ى
شه‌قامه‌که‌یان
قۆرخ کردبوو !
کیژێکى
قشتیلانه‌ى
زه‌رى پێست ،
به کارمامزى
کڵۆڵ ده‌رچوو
. له سه‌ر که‌رته
کارتۆنێکدا ،
ورده‌واڵه‌ى
منداڵانه‌ى
ده‌فرۆشت دوو سىَ
جار ئاوڕى
پێدامه‌وه .
- به‌ڵام
.. چى !؟ مامه ..
(( رىَ ))
له دیمه‌نى
کیژۆڵه‌که‌ى
دابڕیم
- قسه‌ڵۆک
زۆره‌و
ڕاستبێژکه‌م .
ده‌تۆ ته‌ماشاى
ئه‌و بێچووه
په‌رییه بکه
. له
شایلۆغانى سه‌رگه‌رمى
ئه‌وێوه ، له
سه‌ر
پێشنیارى ((
ڕىَ ))
لاماندایه
گوزه‌رى ((
خانه‌قا )) ، به‌لاى
ته‌زبێح
فرۆشانداو به
باڵى چه‌پدا ،
له نێوان
تووتن
فرۆشانه‌وه
چووینه چایخانه‌یه‌کى
گچکه بۆ ئه‌وه‌ى
نوێترین
شیعرى خیم
بۆبخوێنمه‌وه
، که پێشکه‌شى
کردبووم . سه‌رو
چایه‌کى
هێلدارمان
خوارده‌وه ،
ئه‌و ، چه‌ند
په‌ڕه کاغه‌زى
له به‌ڕکى ده‌رهێناو
.. هێدى هێدى
خوێندییه‌وه
دره‌نگانىَ
ڕووناکبیه
ناکۆکه‌کانى
ئه‌و ڕۆژه‌ى
ئاوێته‌ى جادوو
گه‌رێکى
کاریگه‌ر به
قسه‌ى هێنام
نهێنى
له ناو به‌رهه‌م
نایه
جل
و به‌رگى
منداڵانى لىَ
ناگۆڕدرىَ
ژن
که‌ل و په‌لى
تێدا
ڕێکناخات
پیاو
تێیدا فوو له
که‌فى بیره
ناکات
ئه‌م
ئاوێنه‌یه
به‌چى
تاوانبار بکه‌م
به‌وه‌ى
ده‌م و چاوه‌کانى
ده‌دزىَ و به
شێواوى ده‌یانگه‌رێنێته‌وه
جادووگه‌ر
زه‌به‌لاحێکه
ده‌ستى ژێره‌کان
له ناو ده‌ستى
گه‌رم بوونه‌ته‌وه
ته‌نیایشم
به‌ره‌و باخه‌لى
گشراوى هه‌ڵده‌ماڵىَ
باشووکه‌ى
ساڵانێک که
گۆڕه‌پانى به‌یارى
نه‌خروشاوه
ده‌مکوژىَ
رۆژانى
منداڵیم بزره
گه‌نجیه‌تیشم
له
پیریش حیکمه‌تدار
ده‌مکاته
خوێنده‌وارى
کتێبى ته‌واو
له گومان
پاکبووه‌وه
به‌سه‌ر
ڕه‌فتێکه‌وه
، چادانێکى ده‌گمه‌ن
، وێنه‌ى شا ((
غازى ))ى به هه‌ردوولادا،
له ناو بازنه‌یه‌کى
گولیلکه
دیار بوو ،
مخابن .. به
تێل و ته‌نه‌که
، درزه‌کانى
گه‌وه
کرابوون ،ئه‌مه
، کار
شوناسانى دۆم
و قه‌ره‌جانى
خسته بیرمه‌وه
، که له ته‌ک
ئه‌مه‌شدا ،
که‌یفى زیوو
زبَڕیان بۆ
دگانى کلۆر و
که‌ڵۆز دروست
ده‌کرد
.
ده‌ق
شه‌ش حه‌فت په‌ڕى
به فرۆشاوى
دایه به‌ر په‌رده‌ى
گوێیه‌کانمه‌وه
. ئاوهاش
کۆتایى
پێهێنا . ئه‌ى
هه‌ڵۆى چاو
تێر و به‌ڕێز
داڵغه‌کانى
خۆت ئاشکرا که
دواى
ئه‌وه‌ى هه‌موو
شته‌کان ته‌واو
ده‌بن زه‌وى
ڕووت ده‌بێته‌وه
و بوێرى ئه‌وه
ده‌کات عه‌یبه‌کانى
ببیندرێت
گومان ده‌ڵىَ
من ماوم و قسه‌یه‌کم
هه‌یه به‌رزى
ده‌که‌مه‌وه
ژیان جوانه
منداڵه‌کانى
لاستیکێکى خه‌ت
سڕینه‌وه‌یان
به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و
ئه‌م دێره ده‌کوژێننه‌وه
له‌شکرکێشى
بۆ به‌ر ماڵى
ئێمه‌یه‌و ته‌شقه‌ڵه‌چیه‌کان
له پاقژگه‌وه
هاتوون ئه‌وجا،
چه‌له‌نگ،پرسیارێکى
ناکاویى به‌ره‌و
رووم کرده‌وه .
- ئه‌دى
تۆ .. مامه .. خه‌ریکى
چیت ؟
گوتم
: برازاکه‌م ،
ده‌مێکه
پڕۆژه‌یه‌کم
له مێشکدایه
، له گه‌ڵ
خۆمدا
مشتومڕى لێده‌که‌م
، لىَ هیچى ئه‌وتۆم
اێنه‌نووسیوه.
گوتى
: له‌باره‌ى
چییه ؟ (( رىَ ))
پرسیارى دووه‌ه‌مى
لێکردم
.
- له
باره‌ى ئه‌و
کۆڵانه ته‌سک
و ناله‌باره‌ى
سینه‌ماى
سیروانه‌وه
، که مۆڵگه‌ى
قومارى
بلیارد و په‌پازێن
و گه‌نج ته‌فره‌دانه
له پشتى قه‌ڵاتدا
. ویستم بڵێم ،
ئه‌و قه‌ڵاته‌ى
، که کۆکراوه‌ى
زه‌مانه به‌سه‌ر
جێگاوه ، یان
که‌ڵه‌که‌ى
شوێنه به‌سه‌ر
زه‌مانه‌وه
.ئاماژه‌ش بۆ
قه‌ڵاتى ((
ئارابخا ))ى
زێدم بکه‌م ،
وه‌لىَ .. ئه‌وه‌م
بۆ کاتێکى دى
په‌نادا . ده‌نگى
(( رىَ )) وریاى
کردمه‌وه .
- ئىَ ..
- ده‌کارم
، ئه‌و جێیه
ببێته ناوه‌ندگه‌ى
ڕۆمانێکم ، له‌مه‌ڕ
که‌سانى لاده‌ر
و شاز‌و نێره‌مووک
و ته‌فره
دراوان
.
- مامه
.. هه‌رکه‌سه‌و
به ده‌ردو خه‌فه‌تى
خۆیه‌وه ده‌ناڵێنىَ
. نه‌مولیست
زۆرترى له‌سه‌ر
بڕۆم ، چونکه
زۆر گۆتن ،
هیچ ناگه‌یه‌نىَ
ئه‌گه‌ر
کردارى نوسینى
له‌ته‌کدا نه‌بوو ..
- چایه‌کى
سه‌نگین و
خامۆشکه‌ر
بوو . گورج
داواى دوو
چایى و باده‌یىَ
ئاوم کرد .
چاییه‌که ،
هه‌وریى به‌سه‌ره‌وه
بوو . چاوه‌کانى
به جووتىَ
قوپچه‌ى ڕه‌ش
ده‌چوون مه‌گه‌ر
له خۆى و
مێزه‌ره‌که‌ى
بکاڵێته‌وه
، ته‌زبێحێکى
کاره‌مانى به
قه‌فى پشتێنه‌که‌وه
هه‌ڵواسیبوو .
فه‌قیانه‌که‌شى
توند به
هۆردوو مه‌چه‌کییه‌وه
شه‌ته‌ک
دابوون . له
دڵى خۆمدا ئه‌وه‌م
به مێشک‌دا
هات ، له‌وانه‌یه
، له ماڵیشدا
، خه‌نجه‌رى
دابانى زاخاو
دراوى مابىَ !
که‌چى
گۆڕانکاریى
چوستى ڕۆژگار
ئه‌وه‌ى بۆ
نالوێنىَ و له
به‌ڕکى خۆى
دابنىَ . له‌وانه‌یشه
هه‌ر بۆ یادى
کۆن ، جگه‌ره
پێچراوه‌کانى
به به‌ردو ئه‌ستىَ
و قاو
داگیرسێنىَ ،
که‌چى له‌به‌ر
ده‌ست نه‌گه‌یشتن
و هه‌م ته‌وسى
نه‌وه‌ى
کاکۆڵ چه‌وران
– خۆى گوته‌نى –
له چایخانه‌دا
، جگه‌ره‌ى
قامیش بکێشێ
ئه‌ڵبه‌ته ،
ئه‌و حه‌مکه
بیرۆکانه‌م
به مێشک‌دا
تێپه‌ڕین و نه‌گه‌یشتنه
سه‌ر زارم . له‌وانه‌ش
بوون ، هه‌ر
له بنه‌ڕه‌ته‌وه
، ئاوها نه‌بن
و ئه‌ز ، له
ناوه‌وه‌مدا
، کابرایه‌کى
ئاوهه‌لا ئه‌م
هێلکارى
کردبێت .
دیاره ، هه‌ر
دیارده‌یه‌کى
کۆمه‌ڵ ڕێژه‌ییه
. ئه‌م جگه‌ره
کێشانه‌ى ئه‌م
پیره و جگه‌ره
نه‌کێشانى (( ڕىَ
)) و من ، جگه‌ره
ئه‌ستووره‌کانى
(چرووت )
هاڤانه‌ى
خسته بیرم ،
که سه‌دام و
عوده‌ى به
فیز و لووتبه‌رزى
ده‌یکێشن .
پێکه‌وه ،
پێکه‌نینمان
تێکه‌ڵ کرد و
هه‌نده نه‌ما
که‌پوومان له
ئه‌ژنۆمان
بدات . مامه‌ى
چایچیش ، له
دووره‌وه را
، به په‌نجه‌ى
دۆشاو مژه‌و
په‌نجه که‌ڵه‌ى
، چه‌ناگه‌ى
خۆى ڕاگرتبوو
. زه‌رده خه‌نه‌ى
ده دڕاند .
چاوه‌کانى ،
له قوڵایى
نیمچه
تاریکى
دوکانه‌که‌یدا
،
راستپۆتینانه
په‌یکانیان
ده‌سره‌وانده
هاتوچه‌که‌ران
(( رىَ )) ده‌مى
لێنام .
- له
ده‌رفه‌تێکدا
، به‌سه‌ر
هاتى ئه‌م مام
نه‌ریمانى
چایچیه‌ت لۆ
ده‌گێڕمه‌وه
، ده‌شتوانى ،
به‌سه‌ر هاته‌که‌ى
له ده‌وى
خۆیه‌وه وه‌ربگریت
. پیاوێکى زۆر
به ئه‌مه‌که .
(( 5 ))
له‌و
ماوه درێژه‌ى
ئاواره‌بوونمدا
، تاکه نامه‌یه‌کم
بۆ (( رىَ )) ى
دۆستى گیانى
به گیانى و
هه‌ره نزیکم
نه‌ناردبوو ،
ئه‌ویش له‌به‌ر
هۆیه‌کى
ساکار له
ڕواڵه‌تدا و
فره بایه‌خدار
له ناوه‌ڕۆکدا
، چونکه ده‌کۆشام
ووشه‌ى ئه‌وتۆم
نادۆزییه‌وه
، که شایانى
ئه‌و
وابه‌سته
رۆحییه‌ى هه‌ڤاڵبه‌ندیمان
بێت . زمانم
کۆڵه‌وار بوو
له ده‌راندنى
سۆزگه‌لێک ،
که به‌رینتر
بوون له
رووپه‌لى مه‌زنترین
قامووسى
جیهانى .
رۆچووتر بوو
له هه‌ره
جبَگه‌ى قوڵى
” زه‌ریاى
خامۆش ؛ .
باڵاتر‌و هه‌ڵکشاوتر
بوون له‌و هه‌ڵه‌مووتانه‌ى
، که هه‌ڵۆ
نایگاتىَ .
ئیتر خوازه‌ى
تر شک نابه‌م
بۆ له چوار
چێوه گرتنى
ئه‌و سۆزانه‌م
، به‌ڵام ناو
به ناو ، په‌یوه‌ندیى
ته‌لیپاتى( ) پێوه
ده‌که‌م . چاو
ده‌نوقبَنم و
وشه‌یه‌ک ،
یان دووانى له‌و
خه‌رمانه
سۆزه‌ممى بۆ
ده‌نێرم . حه‌تمه‌ن
وه‌ریگرتووه
، بۆیه هه‌تادىَ ، نێوانمان
به‌ره‌و ئه‌ویڤنێکى
قاڵ و
پاڵێوراو ده‌چێت
، که ڕۆژگار
نایبزرکێنىَ .
په‌ڕه کاغه‌ز
دادى چى ده‌دات
! به وێنه :
کاغه‌زى فه‌رمیى
قاغزى و به
مۆرى دادگه و
جووتىَ شایه‌ت
و .. ماره بڕین
له ئارادایه
، که‌چى هه‌میشه
ژنه شووه‌که‌ى
ده‌مه‌قاڵه‌یانه‌و
به ڕۆح له
یه‌کدى
دابڕاون ، ئه‌گه‌ر
به جه‌سته‌ش
له ژوورێکدا
ڕووت ببنه‌وه
!! تۆى خوێنه‌ریش
، بۆت هه‌یه
لێکچوونى
دیکه‌ى
بهاویته سه‌ر
. ئه‌دى تۆى
هێژا ، به
خوێندنه‌وه‌ى
کارامه‌ییت ،
نابیته دووه‌م
به‌رهه‌مهێنه‌رى
ئه‌م ده‌قه‌ى
به‌ر ده‌ستت.که‌وابوو،
با ناوى جه‌نابیشت
(( خىَ )) بێت . ((
بریا منیش ،
له وێنه‌که‌دا
له‌گه‌ڵتان
ده‌بووم
.))
ئه‌وه
ده‌نگى خوێنه‌رێکى
هێژا بوو ، به
گوێم‌دا
چرپاندى .
منیش به چرپه‌وه
ڕامگه‌یاند .
(( له
گشت وێنه‌کانمدا
: تۆ .. له ته‌کماى
.. تۆ سێبه‌ر مى .))
((
6 ))
جارێک
(( ڕىَ )) ومن : سه‌رمان
خستبووه سه‌ر
یه‌کدى ، چه‌له‌نگانه
گوتى :
- ده‌زانى
تان و پۆى
زۆرینه‌ى
زۆرى رووداوى
(( کاولاش
))
له
گوندێکى بیست
– سى ماڵیدا
روو ده‌ده‌ن !!
- ئه‌ى
چۆن ! ئه‌وه‌م
مه‌به‌ست بوو
. ئه‌ى تۆش ده‌زانى
، که دیارده‌ى
پاراسایکۆلۆژیى
تێدایه !؟
(( رىَ ))
به‌سه‌ر له‌قاندن
(( ئه‌رىَ )) ى
نیشاندام .
هاتینه سه‌ر
شارێکه‌وه و
..په‌یکه‌ره
چیمه‌نتۆ
سپیه‌که‌ى ((
ئیبنولمسته‌وفى
)) مان لێده‌رکه‌وت
، هه‌ورێکى
درێژکۆڵانه‌ى
جوان به‌سه‌ر
تاقه زه‌به‌للاحه‌که‌وه
تاجى مروارى .
که‌لێنى
گولله هاوه‌نێک
به خشته‌کانه‌وه
دیار بوو ،
چوون ده‌مێک
بوو دژوێن به
شه‌ڕه‌نگێزان
بدات . ده‌ورانده‌ورى
قه‌ڵات ، گیا
جاڕى زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو
بوو ، که به‌شداریى
له خه‌مباریى
شار ده‌کرد . ((
رىَ )) ده‌مى به‌شکرد :
- کابرایه‌کى
قۆشمه ، به‌ره‌و
په‌یکه‌ره
کتێب به ده‌سته
، چى گوتبىَ
باشه .!
گوتم
: بابزانم چ شه‌کرێکى
شکاندووه .
گوتى
: ئاخر شه‌ڕه
، هه‌موو
ساڵێک له
ئیمتحان ده‌رناچىَ
! ها .. ها .. ها
..
ئه‌م
قه‌شمه‌ریکردنه
به‌م په‌یکه‌ره
، ڕۆژێکى
هێنایه یادم
، که (( نون )) ى
شێوه‌کار
ئاگادارى
کردم ، سبه‌ینىَ
، پارچه‌کانى
په‌یکه‌ره‌که
لێکده‌ده‌ن .
له‌وىَ بووین
، که پارچه‌کانیان
له پێکاب
داگرت ،
پێشتریش ،
بنکه‌یه‌کى
کۆکیان بۆ
داڕشتبوو .
گوتمه (( نون ))
- بڕوانه
.. چۆن درزه –
زامى په‌یکه‌ره‌که
، به هه‌توان
و چیمه‌نتۆى
سپى تیمار ده‌که‌ن
!! ئه‌و ، به‌راوردى
برین و درز‌و ..
هه‌توان و
چیمه‌نتۆ
سپیه‌که‌ى ،
به‌رز
نرخاند‌و ده‌ستمى
به ئافه‌رینه‌وه
گوشى . ته‌نیا
سه‌ر و مل و
مێزره‌که‌ى
یه‌کپارچه
بوو رووم کرده‌وه
(( رىَ )) وخه‌ریک
بوو بێژم ئه‌مه‌و
په‌یکه‌ره‌که‌ى
شێخى گه‌وره‌یان
وردوخاش نه‌کرد
، به ده‌نگیش
گوتم :
- کوڵى
دڵیان به‌و په‌یکه‌رانه
دامرکاند !
باشه .. په‌یکه‌رى
(( مو‌سا عه‌نته‌ر
)) چ که‌تنێکى
کردبوو ؟
!
(( رىَ ))
به خه‌نده‌یه‌کى
ته‌وسئامێزه‌وه
، وه‌ڵامى
دامه‌وه
.
- گوایا
.. به‌خۆى
ناچوو .!!
هۆ..هۆ..هۆ. له
ژووره‌وه‌مدا
، حه‌وجۆشى
کوڵاو بووم .
قوڵپم ده‌دا .
ئاخر .. په‌یکه‌ره‌کانى
ژه‌نراڵ (( مۆد ))
و شا فه‌یسه‌ڵى
یه‌که‌م و که‌ریم
قاسم و کىَ و
کىَ ، خۆیان
نه‌بوون ، که
تۆڵه‌یان
لێبسه‌ندرىَ
!1 ئه‌وانه
کارى هونه‌ری
بوون ده‌بوایه
ڕێزیان
لێبگیرن ! له
سه‌رانسه‌رى
ئه‌وروپادا ،
هه‌زاران په‌یکه‌رى
شا‌و گه‌وره
پیاوانى
کڵێسه‌و
سیاسه‌ت ئه‌ده‌ب
و هونه‌ر به‌شکۆمه‌ندیه‌وه
، له گۆڕه‌پان
و باخچه و شه‌قامدا
، یان له
مۆزه‌خاناندا
، به ڕێزه‌وه
سه‌رنجیان ده‌درىَ
، ئه‌گه‌ر
پێچه‌وانه‌ى
باوه‌ڕ و
بۆچونیانیش
بن . کاره
هونه‌رییه‌که،
به‌ده‌ره و
جودایه له
که‌سان . له
دیاسبواره‌وه
بڕىَ دیاریم
هێنابوو .
پاکه‌تىَ
ئاوبۆیه‌ى
مارکه‌ى ((
ئارتیست )) بۆ ((
نون )) . دوو سیدى C.D (( سیمفۆنیاى
فانتازى )) ى ((
برلیۆز )) و
سیمفۆنیایه‌کى
(( سبیلیۆس ))
فنلاندى بۆ ((
زىَ )) . سێتىَ
پێنووسى نایاب
بۆ (( رىَ )) و
رۆمانى ((
پیدرۆ پارامۆ
)) ى (( خوان رۆلفۆ
)) ش بۆ (( ئه‌لیف ))
* * *
پارى
سێیه‌م
پێته‌ختى
سێبه‌ر
مرۆڤ
، ته‌نیا به
ئاو و نان
ناژى .
مه‌سیح
به‌شى
سَیه‌م
} شه‌قڵاوه
هه‌ى پێته‌ختى
دره‌خت و سێبه‌ر
و ساو، هه‌نووکه
تیشکى خۆرمان
لیتده‌وىَ ،
به چڵ و گه‌ڵاکانت
بڵىَ : با.. ڵاچن
به‌ڵکو
تیرۆژمان
بگاتىَ ده‌ست
و پێمان رچیوه
. پێلاومان شڕ
و خوساون ، شه‌قڵاوه
.. شه‌قڵ ئاوا
..شێکڵ ئاوا .. شه‌ق
له‌ئاوه.. تۆ
په‌ناگه‌مانى
.. تۆ حاڵ و
ماڵمانى . وا
گۆڕ‌انى بۆ
خاڵى لۆکه‌کانت
ده‌چڕم .. گوىَ
بته‌کێنه.خاڵ
خاڵۆکه ماڵى
خاڵت له
کوىَیه؟ خۆ..
ده‌نگیشم نه‌سازه ...{
میرزا
تۆ یه‌کدیو
بووى ، ئه‌مڵاو
ئه‌ولات نه‌بوو
، که خۆت بۆ
خۆت ، نزا‌و
سکاڵات ده‌ربڕى،
ده‌نا له‌و
داڵانه‌ى
چایخانه‌که‌دا
،که‌سىَ به
فریاته‌وه
نه‌هات ، که
کردتانه
ئارامگه‌ى شه‌وانه‌تان
. شه‌وى دووه‌م
، به بارانه‌که‌ت
گوت:
- به‌کامى
دڵت ببارىَ ،
دایکه ،
ڕۆیکه ((سه‌یباب))ت
هاته بیر
مگر. مگر .. مگر
وه‌لىَ
((باوکه‌که‌مى
، نا، نا ، خۆ
وه‌خته به
هه‌ڵه‌دا بچم
! نا .. ئاسمانه‌که
، په‌شیمانم و
زووکه ، گه‌رووى
کونده‌کانت
توند بگوشه ،
وا هه‌زاران
هه‌زار به‌ڕێوه‌ن
سایه و
قوژبنێکى وه‌کو
ئه‌م داڵانه‌شیان
بۆ دابین
ناکرىَ ، چ
جاى بىَ
ئازووقه‌یى و
بىَ شیریان ،
که‌واتا ئێمه
به‌ختیارین )) .
له‌و
به‌راورده‌دا
، خۆتان زۆر
به شاد و به‌خته‌وه‌ر
زانى . له
بیرته ،
هاتیته ئێره
و به‌شداریى
کۆنگره‌ى
مامۆستایانت
کرد . چه‌پکىَ
بڕیار دراو
زۆریان نه‌هاتنه
دى . ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌ى
ئێوه‌یان به
پاشکۆى (( سه‌نتو
)) ده‌زانى ! به‌ر
فشار و نێزه
و شاڵاوى ((
که‌ریم
قاسمى ))ى گوىَ
پان که‌وتن .
له کۆڵه
مانگى شه‌ست و
دوودا ، له
ڕێکخراوى
نهێنیى ناو
شاره‌وه ،
گوێزراوه‌ته‌وه
بۆ ناوچه‌ى ((
شوان )) و
کرایته
کارگێڕى
سیاسیى بنکه‌ى
(( شه‌هید
مڕمون ده‌بباغ
)) . یه‌کى له‌و
سوورانه‌ت له
کن میوان بوو .
نیوه‌ڕۆ که
ده‌ستى بۆ
پێڵاوه‌که
برد تۆ گورج
مه‌چه‌کیت
گرت و به ته‌وس
و خه‌نده‌وه
پێتگوت
:
- کاکه
به‌هجه‌ت ،
هاوڕىَ بۆ
برنجى سه‌نتۆ
ده‌خۆى ؟! ده‌ستى
ڕه‌ق بوو ،
ڕوخسارى هه‌ڵبزرکا
، پاشان په‌رژایه
وه‌ڵامدانه‌وه‌ت.
- نۆشى
گیانمان بێ هه‌ڤاڵ
، سه‌نتۆى چى
و ته‌ڕه‌ماشى
چى !؟
- کاکه
به‌هجه‌ت ، دڵ
له دڵ مه‌ده
، ئێمه ،
براکه‌ى
جارانین ، گه‌ر
چه‌کت بکه‌م
له سه‌ر
بڕیارى سه‌رکردایه‌تى
هه‌ردوو
لامانه شه‌وىَ
، له‌وىَ مایه‌وه
و له گه‌ڵ چه‌ند
که‌سێکى هاو
بیرى خۆى ،
ڕوویان کرده
(( کلکه سماق ))ى
ناو هه‌قه‌کان .
( 2 )
سه‌گێک
له نزیکتانه‌وه،
پاش ئه‌وه‌ى
به دره‌ختێکدا
میزا ، له‌ولاوه
هه‌ڵکوڕما .
ژماره‌ى
که‌سانى ژێر
داڵانه‌که ،
له سى و چل
پتر بوون ، قه‌ره
په‌ستان بوو ،
رووت
کرده ڕێزان :
خۆ ، براژنمان
له
خۆشناوانه .
کارا
و شیلانت له‌وىَ
جێهێشت و توو
ڕێزان ڕووتان
له به‌رزایى
ناو داران
کرد
. هه‌تا گه‌یشته
ئاقارێک ،
ڕێزان ده‌وى
کرده‌وه
:
- نه
بادا ، جێگه‌ى
داڵانه‌که‌مان
بگیرىَ ، باشت
کرد بابه،
شیلان
و کارات له
ته‌ک شمه‌که‌کانمان
دانا . بابه ..
ئه‌م ده‌رگایه
، هه‌وه .
جارێک له‌گه‌ڵ
مامه‌ژنمدا
هاتینه ئێره!!چوونه
ژووره‌وه ،
ئه‌وێش
سیخناخ بوو
!!کردبوویانه
موتێلى(motel
) گه‌شت
و گوزار، ده‌یان
خه‌ریکى ئه‌شکه‌نجه‌ى
زیندگى بوون .
تارمایى
داوێنى ژووره‌کانیش
، شوێن پێیان
لىَ نه‌بۆوه
!! ئێوه ، به
ناو و ناتووره
خزمانتان له
خۆ ئاشنا کرد .
هه‌ر زوو به
ته‌نگى
خۆتانه‌وه
هاتن و داواى
ده‌ره‌تانى
شه‌وانه‌تان
لێکردن .
کوڕێکى هه‌راشیان به شه‌رمه‌زاریه‌وه
په‌نجه‌ى بۆ
گۆشه‌یه‌ک
درێژ کرد
.
- ده‌تانخه‌ینه
سه‌ر پێڵومان
، به‌رام وه‌کى
ده‌بینن .... مه‌گه‌ر
له‌وێڕا ،
جێگه‌ى خۆتان
بکه‌نه‌وه ، پاشه‌کى
.. با بزانین
خودا چده‌کا .
به ڕووى گه‌شه‌وه
، تۆ هاتیته
گۆ :
- ده‌بىَ
چیمان لۆ بکا !
ڕێزان ، هه‌ر
چۆنى بىَ ،
ئێره له ده‌ره‌وه
و سه‌ر جاده‌که
باشتره ،
لێره‌به و من
ده‌یانهێنم .
به‌هه‌ڵه
داوان و که‌یفسازى
، هه‌ردووکیانت
په‌له کێش
کرد و،ئه‌وجا
، به کۆمه‌کیى
که‌سانى
موتێله‌که
دوو په‌تووتان
ده‌سکه‌وت .
نیازێکت له
دڵدا بوو . هه‌ستایت
و دوو سىَ
کۆڵان دوور که‌وتیته‌وه
، له ده‌رکه‌یه‌کتدا
، کیژۆڵه‌یه‌کى
خرپن و چاو
مامزى به چاو
پرسیارى
لێکردى ، ئه‌تۆش
، له‌پت درێژ
کرد و به
ئاماژه کردن
داواى له‌تىَ
نانت لىَ کرد
چووه ژووره‌وه
. به نانێکى(
تیرى )ى سه‌ر
سێله‌وه هاته‌وه .
دیمه‌نى ئه‌و
و بارى نا هه‌موارى
تۆ فرمێسکى له
چاوانت قه‌تیساند
. ئه‌وکت قژى
گریان بوو ،
هه‌ر بۆیه به
ده‌ست و سه‌ر
،
سوپاسبژێریت
بۆ نواند ژێیه‌کانى
قوڕقوڕاگه‌ت
وه‌کو له کار
که‌وتبن تاکه
ووشه‌یه‌کیان
نه‌درکاند !!
سىَ ده‌رگات
بواردو .. هه‌م
دیسانه‌وه ،
ده‌رگایه‌کى
ئاسنینت کوتا
، که نه‌خشى
گوڵ و تاووسى
له سه‌ر بوو
که‌سىَ به ده‌نگته‌وه
نه‌هات ((
دیاره
کۆچیان
کردووه )) له
ده‌رگاکه‌ى
ته‌نیشتیت
دا‌و ... له‌وه‌لا
، به چوار
نانه‌وه گه‌ڕایته‌وه
، له تۆ
وابوو که
باوه‌شت له
سه‌فین و حه‌مرین و
پیره‌مه‌گه‌وون
و مه‌تین داوه
، یانیش چوار
پارچه‌که‌ى
کوردستانن و
ئامێزت گه‌رم
ده‌که‌نه‌وه
، دوو نانتان
ده‌خوارد ،
دوانه‌که‌ى
دیکه‌تان بۆ
شامى ئێواره
هێشته‌وه.
{ فێرى
هونه‌رى ده‌رۆزه
کردن کراین {به‌خۆت
گوت. ڕۆژى
دواتر له‌به‌ر
خۆره‌تاوه‌که‌دا
دانیشتبووى
له نواى ده‌رکه‌ى
موتێله‌که‌وه
کچۆله‌یه‌ک
تێپه‌ڕى. ده‌سته‌یىَ
نانى ته‌ندوورى
پێ‌بوو! سىَ
چوار شه‌قاو
ڕۆیى و. گه‌ڕایه‌وه
! نیو نانى بۆت
درێژ کرد !! } به
سواڵکه‌ر و په‌تیاره
و لانه‌وازم
تێده‌گا ، له‌وانه‌شه‌به‌زه‌یى
به قژه سه‌ره
چه‌رموو شانه
نه‌کراوم
هاتبێته‌وه ! {
که‌وتیته
دۆخێکى ده‌روونى
دژواره‌وه ،
وه‌ریبگرى ...
یان ... نا هه‌رگیز
به ووشه‌ى
دۆخى ئاوهه‌ڵانه‌ت
بۆ ڕاڤه
ناکرىَ . هه‌نجه‌تت
هه‌بوو ، لۆیه
به ده‌ست و
په‌نجه‌ى له‌رزۆکه‌وه
به ناچارى وه‌رتگرت
و .. به سیماته‌وه
سوپاست کرد .
پاشان ئه‌و هه‌ڵوێسته
براده‌رێکى ((
ره‌حیماوا ))
ییت دى به گه‌رمى
یه‌کترتان
رامووسى .ئه‌و
ئاگادارتى
کرد که
خۆراکى ئه‌و
تۆیان نه‌ماوه
گوله‌به‌ڕۆژه
ده‌خۆن !که‌رته
نانه گه‌رمه‌که‌ت
دایه جوامێر
له‌گه‌ڵ
مستىَ نۆک و
مێوژ .
- کیلۆى
ئه‌م تێکه‌ڵه‌یه‌م
به پێنج
دینار کڕى ،ئا
له‌و دوکانه‌ى
خواره‌وه هه‌یه
، که قاپى
پلاستیک ده‌فرۆشىَ.
جوامێر گوتى :-
کاکه میرزا
به دیناریش
بێت ناچارم
بیکڕم .
تۆ
: - هه‌روه‌ها
کیلۆیه‌کى
ئاردم به سىَ
دینار ، به
سه‌یر چنگکه‌وت
! ده‌بڵىَ چۆن
؟!
جوامێر
:- ئه‌وا گوتم
چۆن ؟ له
ڕۆژى وادا
چاوچنۆکان
گه‌مه
به نرخى
بژێوى خه‌ڵکى
ده‌که‌ن
.
تۆ
: بڕوا بکه ،
له (( عێن نزمه
)) وه پاڵم به
عاره‌بان ده‌ستییه‌که‌وه
ناوه ، ئه‌و
ساکه ، به
دزیه‌وه ،
پاش داگرتنى
ده‌ڕڕابه‌ى
دوکانه‌که‌ى
، کیلۆیى
ئاردى دامىَ و
به‌و مه‌رجه‌ى
به که‌س نه‌ڵێم
له‌و دوکانه‌ى
خواره‌وه هه‌یه !!
جوامێر
: ، له قاران
پێکه‌نى
.
- کاک
میرزا ، بۆ نه‌گبه‌تى
، ژنه ئاوسه‌که‌م
، له‌م ئاواره‌ییه‌دا
زاوه!
-
نه
کاک جوامێر ،
هه‌رگیز وا مه‌یه‌ژه
، به‌ڵکو ئێوه ،
ژماره‌یه‌کتان
خستۆته سه‌ر
ژمیبَرمانه‌وه
، براله ،
وره‌ت به‌رز
بێ ، له منت
نه‌که‌وى هه‌ى
... ئه‌وى ده‌سته
و وه‌ستان بىَ
هیچى ده‌سگیر
نابىَ .
جوامبَر
: کاریان ڕاست
بىَ ، ژنگه‌ڵ
فریاى دایکى
مچه که‌وتن
،ناوماننا ((
کۆڕه‌و )) شوکر
، ئێستا کونىَ
واین له جێگه‌یه‌کى
گه‌رمدا و هه‌ندىَ
، باروویان
کردین .
تۆ
: ده‌بڕۆ .. خۆ
پاره‌ت پێیه
. ده‌بڕۆ .. له
دوکانى لاى
سێڕێیانه‌که
دا سێوى زه‌رد
ده‌فرۆشن .
کاکى خۆم ،
دڵت فراوانکه
. ئه‌وانه‌ى
خه‌ڵکیان ده‌ناشت
، ئه‌مڕۆ
خۆیان ده‌نێژن !
جوامێر
: کاکه پاره‌م
هه‌یه ، لىَ
خۆراک ده‌مگمه‌نه
! بڕواشم به‌تینه .
تۆ
: ئه‌یشارنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى
گرانفرۆشى
بکه‌ن ! براکه‌م
، چه‌ک
،
ته‌نیا
باوه‌ڕ ده‌یبه‌زێنىَ
ئێوه پێکه‌وه‌ن .
جوامێر
، زوو ده‌مى
لێنایه‌ت
:
- بۆ
خوا نه‌خواسته ...
تۆ
: هیچى ئه‌و تۆ
ڕووینه‌داوه
، ته‌نیا ئه‌وه
بۆ سىَ ڕۆژ ده‌چىَ
، که دایکى
منداڵانم
لێگوم بووه و
چوار کوڕه هه‌رانه‌کانیشم،چیان
به‌سه‌ر
هاتووه،نازانم ..
جوامێر
: خواوه‌ند ده‌س
به باڵیانه‌وه
بگرىَ بۆ
خاترى شێخه‌که‌ى
(( قه‌ره
چێوار )) . کاکه
، مامۆستا ،
نان و ئازادى
ئه‌مه‌ى گه‌ره‌که .
تۆ
: با ، ئه‌و شێخ
و مێخانه ،
فریاى خۆیان
بکه‌ون و قسن
و مه‌رقه‌د و
شوێنه‌واره‌کانیان
، له شۆقه‌لى
به‌عس
بپارێزن
.کاتىَ مه‌رقه‌ده‌که‌ى
(( ئۆمه‌رمه‌ردان
)) یان
خلۆرکرده
ناو چه‌م و
شێوه‌که‌وه
، مته‌قى لێوه
نه‌هات
!!
ویستى
، ده‌مبکاته‌وه
و .. له‌وانه
بوو ، به‌رپه‌رچت
بداته‌وه ،
تۆ گوتته‌وه :
یانى
و نیوه‌ڕۆ و
ئێواران ،له
چه‌قى ئه‌و
سێڕیانه‌دا، -
ده‌وه‌ستین
و له هامشۆکه‌ران
ده‌پرسین ،
ئایا ژنێکى به‌ته‌مه‌نى
ئاوها و
ئاوهاتان به‌رچاو
که‌وتووه .؟
بىَ سوود
جوامێر
: خۆزیارم ،
زوو به‌یه‌ک
شاد ببنه‌وه
( 4 )
له‌و
سێڕێیانه‌ى
خوارین ، له‌مه‌ر
چاوه‌ڕوانى
تفت و تاڵ ،
بێزارى له
ڕوخسارت
نیشتبوو .
چاوت هه‌ڵبڕی
و نیگات به‌ره‌و
چیاى (( سوورک ))
هه‌ڵدا
.
}
گڵه‌که‌ى
چه‌ند سووره
! کانى ئاسنى
ئه‌م خاکه به
به پێته‌مانه
، گه‌ر مشوورى
بخۆین . له
دۆڵى (( خه‌له‌کان
)) به‌ولاوه ،
عاردو بان و
یاڵه‌کان ، ته‌واوێک
بۆر ده‌بنه‌و
، جێگه‌ى دى
هه‌یه کلڕه‌نگه
! خاک و خۆڵى (( ته‌یناڵ
)) شینى سه‌وزکاره
!! ئه‌ى گه‌ڕاوى
گۆگردو ..
دڵۆپه‌ى
ترشاوى نزیکى
ئاوایى ((
درۆزنه
)) !!
ئه‌ى
شۆراوى خه‌ستى
(( خوێلێنه))که‌ى
ناوچه‌ى زه‌نگنایه‌تى
!! ئه‌دى،
شوێنه‌وارى
دێرینه‌ى هه‌زاران
ساڵ !! ئه‌ى (( زه‌رزى ))
ئه‌ى
(( شانه‌ده‌ر )) و
(( هه‌زار مێرد ))
!! ئه‌ى (( نوزى )) و ((
کۆساڵاًن )) و
مرۆڤى نیانده‌تاڵ
!! ئه‌ى (( چه‌رموو
)) پاڵ چه‌مچه‌ماڵ
، که گه‌واهى
یه‌که‌مین
گوند نشین و
کشاوه‌رزى و
که‌ویکردنى
بڕى ئاژه‌لى
کێوى !! ئه‌دى
قه‌ڵاتى (( ئارابخا ))
و قه‌ڵاتى (( ئارپا
ئیلۆ )) و !! هتد . {
ئه‌و
سامان و شوێنه‌وار
و مێژوه‌ت ،
به‌بىَ خاوه‌ند
زانین . نه‌وتى
ژێر زه‌مینه‌ى (( بابه‌گوڕگوڕ
)) و (( بایحه‌سه‌ن
)) و (( زورگه‌زراو
)) و شوێنانى تر .
ئه‌مێستا . له
دیمه‌نى
سووره‌که‌وه
، سه‌رانسه‌رى
کوره‌وه‌که
ده‌بینى .
شارێکه ،
شاڵاوى
بنیاده‌م و
ئاژه‌ڵ و
مانشێنى پێدا
ده‌ڕوات ، که‌سانى
دوور ته‌نیا
که‌له‌ى سه‌ریا
ن ده‌بینى .
کتومت به
خاڵت چواندن ،
ملیۆنان خاڵ ،
که به سه‌ره‌تاى
هێڵێکى ده‌زانى
و روو له مه‌رز !
- ڕێزان
، تۆ ئاگادارى
خوشک و براکه‌ت
به ، من ده‌چمه‌وه
بۆ مه‌سیف سه‌لاحه‌دین
، له‌وىَ
بانگاوازى
دایکتان ده‌که‌م
. باشه . سه‌رى
ئه‌م
سێڕێیانه به‌رنه‌ده‌ن
، به‌شکو به
ڕێکه‌وت ،
لێره‌وه
تێپه‌ڕ بێت ..
ڕێزان
به خه‌نده‌وه :
- بابه
، به‌شکویان
چاند و شین نه‌بوو
. ها ها ها
..
- کچم
، هه‌رگیز
نابىَ هیوا بڕ
بین . له مزگه‌وته‌که‌ى
سه‌رووش ، چه‌ند
جارێک
بانگاوازم له
میکرۆفۆنه‌که‌وه
کرد و بێهووده
!! به لۆرییه‌که‌وه
هه‌ڵگژاى،
شۆفێره‌که ،
له ئاوێنه‌که‌یه‌وه،تۆى
بینی و ڕایگرت
. فه‌رمووى
لێتکرد بۆ
کوشنه‌که‌ى
ته‌کى و ده‌میکرده‌وه :
- ئێواره‌ى
دوێنىَ ، حه‌وت
جاسوسیان له
مه‌سیف
گرتووه ، به‌و
تاوانه‌ى ، که
هاوه‌نیان ته‌قاندووه
بۆ ئه‌وه‌ى حه‌شاماته‌که
بشێوێنن و
گوشار بخه‌نه
سه‌ریان ، که
پتر هه‌ڵبێن .
له پیرمامدا
بانگه‌وازى
خۆت کرده‌وه‌و
به ده‌س به‌تاڵى
گه‌ڕایته‌وه
. سه‌رت کاس و دینج
بوو ، ڕووت له
چایخانه‌یه‌ک
کرد و داواى
چایه‌کى پڕ ڕه‌نگ
و سه‌نگینت
کرده فڕ‌ت له
چایه‌که‌داو
.. مامۆستا((
قاسم ))ى
هاوشاریت ،
گوزه‌رى کرد .
هێناته ته‌کت
و گازى چایه‌کت
بۆ کرد . پاش ئه‌وه‌ى
، مامۆستا
قاسم ، به ئه‌وکى
پڕ له گریانه‌وه
، هاناى بۆ
هێناى ویستى
یارمه‌تى بده‌ى ..
- ده‌ستم
دامێنت . خۆ ده‌زانى
دوو کوڕم شه‌له‌ریان
هه‌یه و به
زه‌ویدا ده‌خشێن
. له (( ته‌په‌ى
مه‌لا عه‌وڵا
)) وه گه‌یاندمه
ئێره . جا
بزانه چ ده‌رده
سه‌ریه‌کم
کێشاوه !
ئێستا ، ده‌سته‌واییم
بکه بۆ ئه‌وه‌ى
بیانبه‌ین بۆ
ناو یه‌کێک له‌و
کابینه
چۆڵانه ..
هه‌تا
ئێره‌و به‌س ،
ئیتر بڕناکه‌م
به‌ره‌و ((
کۆڕىَ )) و (( شه‌قڵاوه
)) . چۆنى ویست
وات له‌گه‌ڵدا
کرد . دوایى
بیرت له‌و
جاسوس و
شۆخارانه
کرده‌وه . به
قاسمت گوت : وه‌ره
، ڕه‌ش و
بووده‌ڵه و
ڕووته ، ببنه
جاسوس
هاوه‌ن له
خه‌ڵکه‌که
بگرن ! تۆ ،
لێره بوویته
هه‌ڵبه‌ته
بیستت . ئه‌وانه
،؟ له پاى چى
بوونه‌ته
دار ده‌سته‌و
ئه‌لقه له
گوێى ڕژێم !! به
دوو عاره‌بانه
دوو کوڕه
مجرۆکه‌یتیان
گوازته‌وه .
قاسم ، به ته‌نگى
جاسوس و هاوه‌ن
و تۆپ وه‌شاندنه‌وه
نه‌بوو ، بۆیه
ده‌مى لێتنا .
-
دوو
ڕۆژه زادمان
نه‌چه‌شتووه ! له
گیرفانى شه‌ڕواڵه‌که‌ته‌وه
، هه‌رچى نۆک
و مێوژه ڕه‌شه‌که
و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ت
دانابوو،بۆ
ته‌نگانه ،
هه‌مووت دایه
مامۆستا قاسم
. گه‌ڕایته‌وه
بۆ شه‌قڵاوه‌ى
پێته‌ختى
دار‌و سێبه‌ر .
له‌و رێیه‌دا
، که گڵێر
بوونه‌وه بۆ
(( کۆڕىَ
)) له‌گه‌ڵ که‌سانێکى
نه‌ناسدا ، له
گۆڕێکى مه‌عنه‌وى
ده‌گه‌ڕان بۆ
چاڵکردنى غه‌م
و په‌ژاره‌تان
. ئه‌وه بوو ،
باستان گه‌یانده
ڕاده‌ى دزێوى
و وێژان مردنى
هه‌ندىَ ، یه‌کێکیان
ده‌مى کرده‌وه :
- له
هه‌ڵه‌بجه‌دا
، نا پاکێى له‌شى
ئاڵۆشاوى ،
خۆى به ژنێکى
مردوو ره‌حه‌ت
کردووه !! تۆش
، گوتت : به‌ناوى
ئاواره‌وه ،
ئازووقه‌یان
خڕکره‌وه و
په‌ستایانه
عه‌مبارى
خۆیانه‌وه !
کاکى برا ،
دزێوى ،
ناپاکى ، لێره‌بىَ
و له‌وىَ ، هه‌رناپاکى
و قه‌باحه‌ته
. ده‌نگىَ : ڕه‌وشت
نزمى وا هه‌یه
کارێک ده‌کا،ئاژه‌ڵ
و دڕنده
توخنى ناکه‌ون !!
هه‌لت
بۆ ڕه‌خسا
:
- ئه‌وانه
، دیارده‌ى نه
شازن و نابنه
نموونه،
برایان
ئینسانى
ئاسایى له شه‌و
و ڕۆژێکدا ،
نزیکه‌ى کیلۆ
گرام و نیوێک
ده‌خوات، هه‌روه‌ها
لیتر و نیوێک
ئاو ده‌خواته‌وه
. بیست و چوار
هه‌زار جار هه‌ناسه
ده‌دا . توکه
سه‌رى له‌و
بیست و چوار
سه‌عاته‌دا ،
نیو میلیمه‌ترو
..نینۆکى ، له
هه‌زار یه‌کى
ملیمه‌ترێک
درێژ ده‌بن .
باشه ... ده‌نگه‌که
، رێسى گوتنه‌که‌تى
قرتاند
.
- ئه‌تو
.. برا .. ئه‌و هه‌موو
تشتانه کوو
ده‌زانى ؟! به‌رام
له له‌ترو
مله مه‌تره‌که
حارى نه‌بووم ، یه‌کێک
، له جیاتى
تۆ وه‌ڵامى
دایه‌وه
.
- ده‌لێگه‌ڕىَ
به ته‌واوه‌تى
قسه‌کانى به
ئه‌نجام بگه‌ینىَ
،کوڕى بابم له‌تر
نا لیتر ، که
ده‌کاته
جامه ئاوێکى
بڕه‌ک گه‌وره
و ملیمه‌تره‌که‌ش،ده‌یه‌کى
سانتیمه‌ترێکه
، ده‌نگه‌که
هاته‌وه - وه‌ڵاهى
. ده‌نا
نازانم سانته‌که
چه‌نده ! به‌رام
مه‌تر ، ئه‌وه هه‌نگى
باڵۆنیوێکه .
ئه‌وجا تۆ ،
وه‌ڵامت دایه‌وه
- برام
ئه‌و مه‌تره
بکه‌یته سه‌ت
به‌شه‌وه ،
هه‌ر به‌شێکى
سانتیمێکه .-
ڕووتکرده که‌سه‌که‌ى
پێشوو – هه‌قیه‌تى
بپرسىَ و ئێمه‌ش
له سه‌رمانه
وه‌ڵامى
دروستى بده‌ینه‌وه
. من ، له ئه‌نگۆ
پرسیار ده‌که‌م
: ئه‌ى له زه‌نده‌ق
چوونى ئه‌م
کۆڕه‌وه‌دا ،
ئه‌و ژمارانه‌ى
ناوم بردن ،
چۆن ده‌که‌ونه
؟ مه‌به‌ستم
له‌وه‌یه ،
که‌م ده‌که‌ن
؟ یان زیاد ؟!
کابراى
بێسه‌واد ،
گورج گوتى
:
- زۆرینه،
که‌مخۆراکن ،
لۆیه که‌م ده‌خۆن
، ئه‌وانیشى
زادیان زۆره
، ئه‌وا بۆ له‌مه
ته‌نگانه‌تر
هه‌ریده‌گرن .
ئافه‌رینت له‌و
بۆچوونه
ساکاره‌ى کرد
و له سه‌ر
بۆچوونه‌که‌ى
ئه‌و ، گوتت :
- له‌به‌ر
چاوچنۆکیتیانیش
، تیکه نانێک
،چایه‌ک به
که‌س ناده‌ن .
بێینه‌وه
لاى قژه سه‌ر
و نوخان و و
تووکى بنهه‌نگڵ
و خواره‌وه
تریش ، له گه‌ل
هه‌ناسه‌یاندا
، ده‌که‌ونه
پێشبڕکىَ
!
سىَ
به‌شى ڕێگه‌ى
هه‌ولێر و شه‌قڵاوه‌تان
به پىَ پێوا
، هه‌ستت کرد
، که زه‌ویى
ڕه‌ق و به‌رده‌ڵان
و باران ، وا
دڕى به
پێڵاوه‌کانت
داوه .
ئێواره‌که‌ى
، له ناوه‌ندى
بازاڕدا قه‌ڕه‌باڵغى
بوو . خزایته
ناوه‌نده‌وه
و زانیت ، که
ده‌بىَ دوو
دینار به به‌ردێکه‌وه
، یان له ناو
کێسه‌یه‌کى
نایلۆندا ، هه‌ڵده‌یته
سه‌ربانى
دوکانه‌که ،
بۆ ئه‌وه‌ى ،
له‌وێوه ،
کیسه‌یه‌ک هه‌نجیره
وشکت بۆ
بهاوون ! له‌و
توڕ هه‌ڵدانه‌دا
، ده‌یان ده‌ست
په‌لامارى ده‌دا
و خاوه‌نده‌که‌ى
بۆى
ناقۆزرایه‌وه به‌خۆت
گوت : (( هه‌نجیر ..
هه‌م خۆراکه
و به‌ر دڵ ده‌گرىَ
و هه‌م شیرینه
و جێگه‌ى چاى
ده‌گرێته‌وه
.)) دوو دینارى
ئاسنت بۆ هه‌ڵدان
و ده‌نگیشت ،
له گه‌ڵ پاره‌که‌دا
، گه‌یانده
بانیچه‌ى
دوکانه‌که .
- لۆمى
باوێژه سه‌ر
شۆسته‌که‌ى
ئه‌ولا.به‌و
پیلانه ، به
سانایى هه‌نجیره
پووتى ژێر
دارانت ده‌سگیر
بوو . به خۆشى
خۆشى ، گه‌ڕایته‌وه
لاى منداڵه‌کان
، دیت وا
کارتان
سازاوه ، به‌وه‌ى
دوو قه‌ره‌وێڵه‌ى
ژوورێک به‌تاڵن
!تۆ‌و کارا ، به
جیا. شیلان و
ڕێزان به جیا
، هه‌ردوو له
سه‌ر قه‌ره‌وێله‌یه‌کدا
نووستن و .
شاتان به سه‌پان
نه‌گرت. به‌یانى
، بوویته سه‌ر
کار، به
شیلانت
گوت،که ده‌رکه‌ى
به‌ختمان
کراوه‌ته‌وه
! هه‌نجیره
پووتى
ماڵدراوى بن
دره‌ختان ، دوو قه‌ره‌وێڵه
و . سه‌رکارى
موتێله‌که،چونکه
کوڕێکى خاوه‌ند موتێله‌که،
ڕایگه‌یاندى
، که ئه‌وان
به‌ره‌و
ژوورتر ڕه‌و
ده‌که‌ن و له
تۆ باشترى بۆ
ئاگادارى ، نه‌دۆزیه‌وه
، تۆ ، به‌یانیه‌که‌ى
، هه‌ر زوو ،
جێنشینانت
ئاگادار کرد ((
ئیتر کرىَ ژوور
نه‌ماوه )) به‌و
مه‌رجه‌ى
ئاگایان له
شتومه‌که‌کتان
بىَ و ده‌ست
به نه‌وته‌که‌وه
بگرن . دوو سىَ
خێزانى
تورکمان و عه‌ره‌ب
، به هاوکارى
بۆ ، جێ‌نشین
بوون . به‌تایبه‌تى
دوو خێزانى گه‌ڕه‌کى((
موسه‌ڵاو
چقور ))ى شاره
زاینده‌که‌ت
بوون و له
دووره‌وه ،
ده‌تناسین .
*
* *
شه‌وى
شه‌قڵاوه وا
خه‌ریکه به
ئاسپایى ده‌خزێته
منداڵدانى
تاریکییه‌وه
. نیگات
بڕیووته
بنمیچى ژووره‌که
. بۆ شه‌وه‌که
، گورووت ده‌ده‌رێنى .
} ئه‌وانه‌ى
چه‌کى
قورسیان دایه
ده‌ملاره‌که‌ى
– عۆجه – ئه‌وانه‌ى
گازى خه‌رده‌ل
و گوژانگ و
سیایندیان،به
ئاشکرا و به
دزى ، دایىَ،
ئه‌وانه‌ى
ناپاڵ و بۆمبى
هێشوو و چه‌کى
کۆمکوژیان
دایىَ ، هه‌ر
ئه‌وانه
بوون ، که
سوپا و کارگه‌و
بنخانى وڵاته‌که‌یان
داپڵۆسى !!
به‌رژه‌وه‌ندیه‌که
بوو . شه‌ڕى هه‌شت
ساڵه‌یان
پێ‌کرد . گله‌یى
وگازانده له
ڕۆژئاوا
ناکرىَ ، مه‌گه‌ر
وه‌کى جووان ،
داواى قه‌ره‌بوویان
لێبکه‌ین . ته‌شه‌ر
و ته‌وس ،
بلۆکى شۆڤێت و
سۆشیالزم ده‌گرێته‌وه
، که ڕۆکێتى
دوورهاوێژو
یۆرانیۆمیان
پێبه‌خشى !
سوور ده‌یانزانى،که
دژى ئێمه به‌کارى
دێننىَ !! ئا .. ئه‌مه‌یه
مایه‌ى سه‌رسووڕمان
و گومان له‌و
بلۆکه‌و ..
هۆکارى
پێداچوونه‌وه‌مان . . {
له
خوارى شه‌قڵاوه
، که تازه
خۆر ، گه‌زى
له به‌ژنى سه‌فین
به‌رزتر بوو ،
نارنجۆکێک ته‌قێندرا
و زوو هاوێژه‌ره‌که‌ى
باڵبه‌ست
کراو دانى به‌وه‌دا
نا ، که له
هه‌مان ده‌سته‌ى
سیخوڕانى مه‌سیفه
و سه‌رکرده‌یان
ئه‌فسه‌رێکى
پۆلیسه و
چۆته (( دیانا )) !
}
له
جینۆسایدى هه‌ڵه‌بشیمادا
، پراڤدا
نووسیبووى ،
که ته‌نیا چه‌ند
که‌سێک
کوژراون !!
کۆنگره‌ى
ئیسلامیانیش
له کوێتدا ،
سه‌ره‌ڕاى
ناردنى
ڕاپۆرت ، له‌وباره‌وه
،نقه‌ى لێوه
نه‌هات
!! {
له
پیچێه‌که‌ى ((
کۆڕىَ )) شه‌ڕو
به‌ره‌نگارى
گه‌رم و
دلێرانه بوو
، هه‌روه‌ها
له (( خواکوڕک ))
و ئه‌و گوزه‌ره‌دا
، جه‌نگاوه‌ریى
بێهاوتا ،
سنوورى بۆ
هێرشى ڕژێم
دانا ، گشت لایه‌نه‌کان
، دلێرى و نه‌به‌زیى
خۆیان گوته‌وه
، به‌هه‌ر حاڵ
، بووه :
گفتوکۆ و
دانوستان و
هامشۆى به‌غدا
! ئیتر .. ده‌ست
ماچ کردن و
پیا هه‌ڵدان ،
تۆقه کردن و
دانوشتانه‌وه
! جارێک و دوان
و سییان
!
- ئه‌رىَ
بۆ له مێژووى
مفاوه‌زات ،
په‌ند وه‌رناگرن
؟!
- چونکه
جڵه‌ومان به
ده‌ستانێکه
، که‌م که‌س
ده‌زانىَ ، له
کام سه‌رچاوه
، ئاو ده‌خۆنه‌وه
! بیرکردنه‌وه‌ت
له‌و خاڵه
تاڵ و په‌یوه‌نده
ئاڵۆزانه ،
ڕێگه‌ى تاکیى
بۆ ره‌خساندیت
. هه‌رچه‌نده‌ش
، ته‌نیا به
له‌ش تاک بووى
، رۆحت له‌گه‌ڵ
ڕ‌ازى
شامارانى
ئاشقه‌و
ماشقه‌دا ده‌ژیا
و هه‌رگیز
نهێنه‌که‌ت
له‌کن که‌س نه
ده‌درکاند ،
ئه‌مه‌یش به‌ره‌و
گه‌ڵاڵه
کردنى
ڕاستینه‌کانى
بردیت ، وه‌لىَ
تووله رێیه‌کى
ڕک و سه‌خت
بوو،کاریت
ئازادیى هه‌بوونى
خۆتى پىَ
بسپێرى .
منداڵه‌کان
ده‌نێرمه‌وه
، بۆ وه‌ى خۆم
ته‌رخانکه‌م
به‌ره‌و
لوتکه‌ى قه‌ندیل
. بڕوا ناکه‌م
هیچیان له‌سه‌ر
بىَ و.ئه‌وا
په‌یتا په‌یتا
عاله‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه
که‌ونه هه‌ولێر
. له‌وانه‌یشه
، دایکیان گه‌ڕابێته‌و هه‌رنه‌بى هه‌واڵى
کوڕه‌کانم بۆ
نێرن . ئاى ..
چاره‌نووسمان
، له تونێڵێکى
ئه‌فسانه‌یدا
ده‌بینم ، که
تاریک و سه‌تده‌رکه‌و
ڵێڵ و ته‌موتمانه
! ئه‌ز ، هه‌رگیز
ناگه‌ڕێمه‌وه
. رووناکیى
رووه‌که
تیشکده‌ره‌که‌م
گه‌ره‌که بۆ
مه‌شخه‌ڵى
رێگه‌مان . ده‌بىَ
به‌رپیێى
خۆمان بدینین
.. ده‌نا
، نووچده‌ده‌ین
و .. ده‌گلێین . {
ده‌گه‌ڵ گه‌نجێکى
ناسیاوتدا ،
ده‌مه ته‌قێتان
ده‌کرد
.
- کوڕم
ده‌وىَ ، ده‌م
بکاته‌وه .
- ئه‌و
سته‌مدیدانه
، بىَ قیبله‌نۆماو
زێنوێن ، به‌ره‌و
سنووره‌کان ،
به‌ره‌و
تێلبه‌نده‌کان
ملده‌نێن
!!
- زه‌لامم
گه‌ره‌که ،
به‌رگرىَ
!
- هه‌ڵه‌کانمان
دووپات و سىَ
پات ده‌کاته‌وه !!
- به
خنکاو ده‌چین !
- هه‌ندىَ
، که له خه‌ره‌ندى
ڕژێمدا ، ده‌سبه‌کار
بوون !
- کایه
و گه‌مه‌مان
پێده‌که‌ن !
- مرۆى
شیاو له جێگه‌ى
شیاودا نییه !
- که‌واتا
.. حاڵم هه‌ر وا
ده‌بىَ
.
- ئه‌گه‌ر
نه‌ڕوانینه
ئاوێنه‌ى
خۆمان و
...
- دیارده
ناقوڵا و
دزێوه‌کان نه‌بینین .
* *
*
( 6 )
پاش
خه‌م به
بادان و، له‌و
گوزه‌رو
زورگه‌دا ،
بڕیارى یه‌کجاره‌کیت
دا ، که
منداڵه‌کان
بچنه‌وه .
چده‌بىَ با
ببىَ . ڕێگه‌یه‌که‌و
گرتۆته‌به‌ر .
عه‌یبى تۆ ،
ئه‌وه‌یه ،
که هه‌میشه
به گوژم
پێشده‌که‌وى .
یه‌کدیوت و
بڕوا به گشت
که‌سیک ده‌که‌ى
. هه‌ر زووش
ئاشت ده‌بیته‌وه
. رق و کینه هه‌ڵناگرى
. ئه‌وانه‌و
به‌دکارى ، له
ناخت‌دا گه‌رایان
دانه‌ناوه.
- ئه‌گه‌ر
ئه‌وان، پڵه‌پ
و بیانۆم
پێبگرن و به
داشى دامه و
سێریزکانێم
بزانن ، ئه‌وا
خۆیان بتێکن
له با ، ده‌بده‌به‌ن
، کۆته‌ڵى ڕه‌ژوون
. باو ده‌بده‌به‌و
ره‌ژوو ته‌نیا
به : قوویه‌ک
، به نووکى
ده‌رزیله‌یه‌ک
و به ته‌ڵه
شقارته‌یه‌ک
له ناو ده‌چن
. تاریکیی
ژووره‌که ،
گرژیى ده‌مار
و تووڕه‌یى
روخسارتى هه‌ڵمژیوه
: له ناوه‌وه‌تدا
دوو که‌س
گوتوێژ و ده‌مه‌قاڵه‌یانه !
- بریا
ده‌مزانى ، ئه‌وان
بیر له چى ده‌که‌نه‌وه !
- ئه‌وانه
.. کێن ؟
- ئه‌وانه‌ى
، که خوێن و
ئازار و شه‌ونخوونى
و برسێتیى
ڕاپه‌ڕینیان
بۆ قازانج و
به‌هره‌ى
خۆیان وه‌ڕگێڕا
. ئه‌وجا ، هه‌رکه‌سه‌و
هه‌ر لایه‌نێک
ده‌یباته سه‌ر
خۆى ، ئه‌وم
مه‌به‌سته‌و
چش .. با .. له
گوپى خۆیان
بده‌ن .
- ره‌خنه
وه‌رناگرن ،
پێشنیاریان
له کن توێکڵه
پیازه
.
- ئه‌وان
سانده‌ویجى
ختوه‌که‌یان
ده‌وێ به
ماستاوى
سارده‌وه .
دوو ده‌نگه‌که
، کپبوون ، هه‌رچه‌نده
له‌و
نوشوستییه‌دا
، پریاسکىَ په‌ژاره
و گورووت حه‌شار
دابوو. له
پڕ، ده‌نگۆى
مه‌رگى کۆرپه‌یه‌ک
بڵاو بۆوه ،
که له‌به‌ر
نه‌بوونى شیر
، ملى لار
بۆته‌وه !
جارى وا هه‌یه
، مردن
ئاسووده‌یه
، ئێوه له
نێوان کێڵگه‌و
کێڵگه‌دا ،
گۆڕستانتان
قوتکرده‌وه .
له نێوان
گۆڕستان و
گۆڕستاندا
کێڵگه‌ى ماین
و MINE ئه‌لغامتان
شێلا . چه‌ندین
چاخ و ده‌وران
تێپه‌ڕین ، که‌وا
له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک
، ده‌یان که‌لله
سه‌ریان پلدا
! شیر و تیر و ته‌ورى
جه‌للاده‌کان
، ده‌یان کاسه
سه‌ریان په‌ڕاند
!! شه‌و ، بۆ ئه‌ندێشه‌و
ته‌داعى و
فلاش باک له
باره بۆ
تاراندن و ره‌واندنه‌وه‌ى.
خۆ ئه‌گه‌ر
سیزیفه‌که‌ى
ئه‌فسانه‌ى
گریک ، نموونه‌ى
نائومێدى بىَ
. ئه‌وا ئێوه‌مان
بوونه‌ته هه‌زاران
سیزیفى راسته‌قینه‌ى
سه‌ته‌ى
بیسته‌م .
باروبنه‌تان
له کۆڵناوه
. نا ئومێدى له
پاش نائومێدى
به‌ربینتان
ده‌گرىَ . (( به‌ربینمان
ده‌گرىَ
. )).
ئێواره‌یه‌کى
دره‌نگ ، هه‌تاوه‌که‌ى
شه‌قلاًوه
ده‌مى کرده‌وه
: (( ئاوا ده‌بم ))
کاتىَ په‌رژایته
خۆت بۆ ئه‌وه‌ى
نه‌هێڵى ئاوا
بێت ، ئه‌و
نوقمى ئه‌ودیوى
ئاسۆ ببوو .
ئیتر ئه‌وه
تانىَ ، به‌ره‌و
ره‌شماڵى شه‌و
ده‌چن . سێبه‌ر
نه‌ماوه . گه‌رما
خۆى چه‌ققه‌ى
دگانى دێ ! شۆڕه‌بى
ئاسا هه‌ڵده‌له‌رزىَ
! هه‌وره‌کان
، مانییان
گرتووه و
هاکا .. سه‌فین
قووت ده‌ده‌ن
و روناکى ده‌خنکێنن
. تۆ ، بیرت بۆ ((
ئاخاب )) ى
رۆمانى (( مۆبى
دیک )) ده‌چىَ .
بۆ ململانێى
پیره‌و زه‌ریاى
(( هه‌مینگواى ))
زۆرانبازى سه‌رکه‌فتن
بۆ دلێر و نه‌ترسانه
. ده‌ڵێى
:
وه‌ڵام
، له کن خۆته .
(( هه‌ر
ده‌بىَ کۆتای‌یان
بىَ و مژده‌مان
بۆ بهێنىَ
.
کىَ
ده‌یهێنىَ ؟
ئه‌و رووه‌که‌ى
بۆى ده‌چمه
قه‌ندیل ده‌بىَله
چه‌شنى باو
باران
مه‌ل و شه‌پۆل
سه‌ربه‌ست و
ئازاد
بین.وانیه
رووه‌که
تیشکپرژێنه
پیرۆزه‌که‌م
؟))
(7)
خوله‌ى
ئاشنا و تۆ ،
له‌گه‌ڵ یه‌کێکى
دى ، شانه‌ى
وره به‌رزکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکیتان
پێکهێنابوو ،
که چێشته‌نگاوێکى
دره‌نگ ، له
گه‌رمه‌ى
ئاخافتندا
بووى ، جووتىَ
چه‌کدارى روو
گرژ ،
خواستیان له
ته‌کیاندا
بچیته باره‌گه‌یه‌کى
سه‌روو
،
- ئه‌تۆ
، وه‌دیاره
له‌وانه‌ى ،
که لایه‌نى
بێده‌نگى
ناگرن !
- ئه‌و
کاربه‌ده‌سته
، چوارده
خۆرێکى رووتى
به پشتێنه
که‌یه‌وه
بوو . تۆ ، به
توندى ، وه‌ڵامت
دایه‌وه
.
- له‌به‌رچى
بۆ ئێره‌تان
هێناوم ؟! من ،
سه‌ره‌ڕاى په‌ژاره‌ى
په‌رتبوونى
خێزانه‌که‌م
، وره‌ى
هاوڵاتیان به‌رز
ده‌که‌مه‌وه
، هانینده‌ده‌م که
ئێره بۆ
دوژمن چۆل نه‌که‌ن
. ئه‌مه هیچ
گوناح و
تاوانێکى
تێدایه ؟!
- کاکه
، هه‌رکه‌سه‌و
کارى خۆى هه‌یه
. ئه‌وه‌ى تۆ
ده‌یکه‌ى بىَ
فه‌رمان و ده‌ستێوه‌ردانیشه
. نه‌هێشتن ،
زیاده ڕۆیى
بکا ، به جه‌ختکارییه‌وه
، پشکۆى وشه‌کانت
تێچزاند
.
- دیاره
.. ئه‌نگۆش ، به
سه‌رداریه‌تى
جه‌ماوه‌ر قایل
نین ! حه‌زیش
ده‌که‌ن عاله‌مه‌که
، بۆ باوه‌شى
سه‌رماو
برسێتى و مارو
دووپشکه و
نازانم چى ،
هه‌ڵکشىَ !! ده‌مى
کرده‌وه :- تۆ ...
ده‌مت
پێداخست :-
هانم ده‌دان ،
که ماڵ و
حاڵى خۆیان
جێنه‌هێڵن .
که‌ى
ئه‌مه ده‌ستێوه‌ردانمه
!؟ یان
هاوسۆزى و زێد
په‌روه‌رییه
! ئه‌و ئان و
ساته ، له
ڕاده به‌ده‌ر
که‌لایى بووى
لێوان‌لێو هه‌ڵچوو
بوو . ئاره‌زووت
کرد ، له هه‌ر
شوێنێکدا بێ
نه‌ک له
ژوورى پرسینه‌وه‌یه‌دا.له
ناو مارپه‌رستانى
ئه‌فریقیادا
، له‌و دیوى
شوره‌ى چیندا
، له‌سه‌ر
ترۆپکى ئه‌گرێستدا
، یان له
قوڵایى جه‌نگه‌ڵستانى
ئامازۆندا
بیت . قه‌ره‌ج
بى ، دۆم بى ،
ئه‌سکیمۆیى
سوور بى ، نه‌ک
روو به رووى
که‌سێکى وا ،
که بتخاته
ڕکه‌ى به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه
. خۆ کفرى کفر
ئه‌حمه‌دت نه‌کرد
، له‌گه‌ڵ یه‌کدوو
ڕۆشنفکردا ، بۆ
عاله‌مه
تۆقیووه‌که
داخاووتن و به‌رپه‌رچى
هه‌ڵاتنه‌که
بوونه‌وه‌و .
ئاخۆ ، ئه‌و
ملهوڕانه
نیازیان وایه
، له هه‌ل و
مه‌رجێکدا ،
جڵه‌وى
حوکمڕانى
ڕاوه‌شێنن و ..
فشارى لاف و
گزاف بخه‌نه
سه‌ر راى گشتى
و .. به تاک
ئایدۆلۆژیاوه
، خۆیان باده‌ن
! وه‌ى .. چش ..
ئێوه ، نه
چه‌پتان به‌ته‌نیا
ده‌وىَ و نه‌راست
به ته‌نیا با
هه‌مووان ،
بۆته‌ى
دیموکراسیدا
ته‌نیا راگه‌یاندن
و .. یه‌ک حکومه‌ت
و یه‌ک په‌رله‌مان
به‌شدار بین .
به
مۆڕ بوونه‌وه
، لێتى پرسى :
ئێستا ، چیت
ده‌وێ ؟! گوتت ده‌وڵه‌تى
یاسا و ... هاى
هاى !! من له
ئێوه ده‌پرسم
: چیتان لێم ده‌وێ
؟! بۆ ناهێڵن
رۆشنبیر ڕۆلى
هه‌بىَ و له
کاردا بىَ ؟!
گوتیه‌وه
:- جوانه ! که‌نگى
هاتینه سه‌ر
کار ، ئه‌وسا
بانگت ده‌که‌ین
! ها ، ها ، ها ..
ئه‌و تیره‌ى ،
به تیزه‌وه
ده‌راند . تۆ ،
وه‌ڵامت دایه‌وه .
- هه‌رچه‌نده
نازانم سه‌ر
به کام لایه‌نى
، به‌ڵام چاک
بزانه ، گۆشه
نیگاى تاکلایه‌نى
، گشت ڕاستییه‌کان
ناپێکىَ . ئه‌مه
بڕیارى مه‌نتق
و .. گۆڕان و ..
مێژووه ،
رووى گه‌شایه‌وه
! لێت نزیکتر
بووه‌وه . ده‌مى
لێنایت .؟!
- ده‌بڵىَ
: شورام ده‌وێ !
خۆ ڕه‌وت و مه‌وت
نیت ؟! میرزا ،
تۆ به قۆشمه‌جاڕى
بۆچوونه‌که‌یت
ڕه‌ت کرده‌وه.
- نه‌خێر
، نه ڕه‌وتى
کۆمه‌نیستم و
نه جه‌وت و
مه‌وتم
.
- ئه‌ز
، نه‌وتم و ..
ئاواره‌ى که‌رکوک
که هه‌رڕاجى
له سه‌ره !!
ئه‌و : - برا ،
کاتى ته‌وس و
گاڵته جاڕى و
ته‌زکارى
نییه !
تۆ
: - ئه‌ى کاتى
چییه !؟ من ،
وازى به
مێشکم ناکه‌م
. شیعره‌که‌ى
عه‌زره‌تى
نالیت بیر
هاته‌وه ((
نالى ! چییه
وه‌کو جوعه‌ل
خه‌ریکى
شیاکه‌ى ؟! خۆ
تۆ به حیساب
، وه‌کو په‌روانه
، شه‌مت بوو .)) .
کابرا ، چاوى
له مۆڵه‌ق
مابوو . هیچى
تر‌ى بۆ نه‌گوترا
. تۆش ، به سه‌ر
بڵندى گه‌ڕایته‌وه
ناوه‌ندى
بازاڕ و ..
بانگى
ئاشکراى خۆت
دا . مانه‌ندى
بیلالى حه‌به‌شى
، کودییه‌که‌ت
شکاند و ،
ڕێگه‌ى هه‌موارت
گرته به‌ر .
له‌به‌ر
چاوتدا ، ده‌یان
تۆیۆتاى پڕله
چه‌ک و جبه‌خانه
، ده‌یان
بلدۆزه‌ر و
شۆفه‌ڵ و
کۆمپا و گرێده‌ر
، به په‌له‌قاژه‌یان
ده‌هات و هه‌نده
نه‌ده‌ما ، په‌ڕاگه‌نده‌و
ئاواره و
کۆڕه‌و که‌ران
هه‌نجن هه‌نجن
بکه‌ن ، به
نموونه
هێنایه‌وه ،
که هه‌لى نه‌قۆزته‌وه
و به فیتى نه‌وه‌کانى
جه‌نگیز خان ،
ته‌فره درا ،
که سه‌نگه‌ریشى
گۆڕى له‌وێدا
به‌ڵگه‌ى له
مێژووه‌وه
سه‌لمێنا :
شێخ حه‌فیدى
گه‌وره‌ن،
کار له
کارترازا
بوو.جڵفڕى
خۆماڵى و نه‌وه‌ى
سه‌کسۆن خمه‌که‌یان
شێواند و به
فیشاڵ و درۆى
شاخدار فریوى
خوارد.
باره
گونجاوه
رامیاریه‌که
له گرێژنه
ده‌رچوو ئه‌ورۆکه
، هه‌مان ده‌رفه‌ت
و شانۆکارییه
! ئێمه ، ئه‌کته‌ر
و .. هه‌مان ده‌رهێنه‌رى
پێشووین ! به
دوورى
نازانیت ، که
هه‌مان گرفت
مه‌شکه ژه‌ن
بکه‌نه‌وه !
- نوێنه‌رى
کوردان ، له
بیسته‌کاندا
، یاداشتى
دایه
کۆنفراسێکى
ئاشتى
و له پاریس‌دا
داواى
ئۆتۆنۆمى بۆ
ئه‌رمه‌ن و که‌مه
نه‌ته‌وه‌کانکرد !
- چى
تر ؟1
دیاره
پاش حه‌فتا
ساڵ ، مێژوو
به‌ره‌و
دواوه ده‌به‌ن !!
- ستراتیژى
روون و یه‌کگرتوومان
پێویسته
.
- خاڵى
دیکه ؟!
- یه‌کبوونى
له‌شکر ،
دارایی و
ڕێکخراوه
پیشه‌یی و
هونه‌رى
و ئه‌ده‌بییه‌کان
، دامه‌زراوه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان .
ئه‌مانه
داواى گه‌لن .
( 8 )
مه‌چه‌کت
لێمه‌ماڵى و
پۆله‌تیکانه
چوویته ناو
خه‌ڵکه‌وه و
مێشکیانت
ساودا . ئه‌نگوستت
کرده کونى زه‌رگه‌ته
و کوڵاژدمه‌وه
. په‌رده‌ت له‌سه‌ر
دۆزى
سندمکراوى
کوردایه‌تى و
چورتمه
سیاسیه‌که‌ى
لادا . ئه‌وه‌ت
به ئه‌رکى
خۆت زانى ،
چونکه له‌ته‌نگه‌ژه‌ى
وادا ،
جیاوازیت له
نێوان نووسین
و رامیاریدا
نه‌کرد
.
} ئه‌ده‌ب
، ڕامکردنى
ووشه .
ڕاوکردنى
وێنه و خوازه
و حاڵه‌ته‌کانه.
جڵه‌وکردنى
واژه‌کانه .
رامیاریش ، ئه‌وا
ئه‌وا
جریتبازییه
به ناو ده‌شتایى
هه‌ستو نه‌ستدا.وشه،
نه‌فڵچه‌یه
و نه‌زوڕنا.ئه‌ڵبه‌ته
که‌وچکى
ماستاویش
نییه . {
جاڕى
خۆت دا‌و نه‌سره‌وتى .
- خه‌ڵکینه
: لۆ بێشکه‌ى
ساواکانتان ،
به‌ره‌و
تخووبى
مابینڕێژ ده‌به‌ن
؟1 بۆ !؟ مه‌ڕۆن ..
مه‌ڕۆن .
زۆرانێک ، به
قسه‌کانت
ئۆقره‌یان
گرت . په‌نا
دیوار و کونه
دیوار و کونه
ته‌یاره‌یان
کرده جێ‌نشین
، یان چیغ و
شڕه ده‌واریان
کرده لانکه‌ى
تۆتکه گرتن و
حه‌وانه‌وه
و .. سه‌ریان هه‌ڵنه‌گرت .
- ڕێزان
، شیلان ،
کارا .. ئێوه
بگه‌ڕێنه‌وه.
- ئه‌ى
.. تۆ !؟
- له‌من
گه‌ڕێن . ئه‌رکێکم
گرتۆته ئه‌ستۆ
. دیاره ،
ڕ‌ازى دڵت بۆ
نه‌درکاندن و
چوویته ناخى
خۆته‌وه‌و
گرێت دان به
کێشه و دۆز و
گرفتى گه‌ردوونه‌وه
. ئه‌و دیمه‌نه‌ت له پێش
چاودا ناڕه‌وێته‌وه
، که دوو
منداڵه
کوردیان – ئۆباڵى
به ملى ئه‌وه‌ى
گێڕایه‌وه – وه‌کو به‌رخه
نێر ، له
پێشوازیى عه‌لى
کیمیاویدا سه‌ربڕى
!! له‌م کۆڕه‌وه
مه‌زنه‌شدا ،
ڕۆژانه
کۆرپه و لاو
و پیر ،
گیانیان له‌ده‌ست
ده‌ده‌ن . ده‌شزانى
، که له گه‌ردوونى
سێیه‌مى هه‌ژاریدا
، رۆژى چل هه‌زار
زارۆکه له برسان
ده‌مرن ! هه‌شت
سه‌ت ملیۆن که‌س
به سکى برسى
و کوله مه‌رگى
و کوێره‌وه‌رى
، ده‌گوێزرێنن
! ده‌بىَ
کرمانج له
جیهانى سێیه‌مدا
دانیین ، یان
چواره‌م و ئه‌وڵاوه
تریش ؟!
واى
.. ! که چه‌نده
عاشقه
دێوانه‌ى
سروشت بووى .
ده‌تویست
ماڵت دارستان
بىَ : رایه‌خت
زه‌وى و خۆت
به رووناکى
داپۆشى . ده‌تویست
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک
، مۆسیقا
ئاسایى ده‌رده‌ببڕى
. ئه‌وا به
ئاوات گه‌یشتى
و هه‌ڵده‌کشێى
رووه‌و هه‌ورازن
. کات ، له
ناخت‌دا ، هه‌ویرێکى
شێلدراوه .
به‌فر کوتاتى
و ده‌شبارییه
سه‌ر گڵکۆى
مردووان . ئه‌و
به‌فرانباره
، چه‌ند به
کۆڕه‌وى حه‌شه‌ماته‌که
ده‌چوو !! هێدى
هێدى ، به‌ره‌و
نادیار ،
ملیان پێوه
ده‌نا ! تۆ هه‌ڵکشاى
و .. ئه‌وانه‌ى که
شۆڕبوونه‌وه
، خه‌ون به
دامێنى لوتکه‌وه
ده‌بینن . بۆ
خۆت ده‌په‌یڤی .
(( ئه‌وا
هاتم ، هه‌ى
قه‌ندیلى دڵى
گه‌ردوونم .
هه‌ى سه‌رکه‌شى
کڵاو سپى وه‌کو
چوڕى شیر .. ده‌ى
.. زووکه ،
باوه‌شتم بۆ
بکه‌ره‌وه . ))
( 9 )
ئێستا
، کاتى ئه‌وه‌یه
، که پیته‌کان
بکه‌م به ناو
. ئه‌لیف ئه‌حمه‌ده
. رىَ ره‌نج و
نون نیگار و
زىَ زاگرۆس .
به تامه‌زرۆیى
زارم له ره‌نج
نا .
- هه‌نووکه
له بارتر
نییه ، که
باسى ئه‌و مام
نه‌ریمانه‌م
بۆ بکه‌ى
.
-
مژده
و مزگێنییه‌که‌م
بۆت هه‌یه ..
مامه .
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کى
کرد و په‌یکانى
چاوه‌کانى له
دوڕ چاوم نا .
منیش ، به
کامى دڵه‌وه
، گوتم :
- مژده
و مزگێنى ، خه‌ڵاتیان
گه‌ره‌که .
به
کاوه خۆیى
گوتییه‌وه :
- مام
نه‌ریمان هه‌مان
چایچییه،که
چایمان له کن
خوارده‌وه ..
ئه‌مه مژده‌که‌م
. هه‌ر ئه‌ویش
فریات ده‌که‌وى
له مه‌ڕ ژنه
درۆزه‌که‌ره‌که‌وه
، ئه‌میش
مزگێنییه‌که‌یه
به ڕاستى وه‌کو
ئه‌وه بوو ،
که په‌یامى
زیندوو بوونه‌وه‌ى
دایکم بژنه‌وم
. له دڵمدا نه‌خشه‌ى
دیمانه‌یه‌کى
دوو قۆڵیم له‌گه‌ڵ
مام نه‌ریماندا
ده‌سازاند ،
که ره‌نج
شیعریکى دایه
به‌ر گوێم
.
داستانى
هه‌جرى من،شه‌رحى
به نووسین
ناکرىَ پێت ده‌ڵێم
چۆنه گه‌ر
چاوم به چاوت
که‌وته‌وه
به چاوى زه‌ین،خۆم
له ته‌ک مام
نه‌ریمان
بینى (( فه‌رموو
)).. خاوه‌ند فه‌رموو
بیت .. هاتووم .. )) .
ده‌وم له ڕه‌نج
نا .
- ئه‌و
مام نه‌ریمانه‌ى
که په‌نجا
ساڵێک ، له‌به‌ر
خاترى دڵبه‌ره‌که‌ى
، وازى له
جگه‌ره
کێشان هێنا و.
له سه‌ره مه‌رگى
ئه‌ودا ،
داواى جگه‌ره‌یه‌کى
کرد .!!
- به‌ڵىَ
، ناو به
ناویش ، به‌یتێک
و دووانى به
سه‌ر دڵداره‌که‌یدا
گوتبوو
، که ڕاز و که‌فوکوڵى
ناخى پێده‌هۆندنه‌وه.
گوتم
: له چه‌شنى
ئه‌مه :
دوگمه‌و
دۆڵابى بانى
سوخمه‌ى ئاڵ
بوونه په‌رژینى
جووتىَ لیمۆى
کاڵ ئیتر
هامشۆى ڕێگه‌و
بانى ، خۆ مه‌لاسدان
و دیقه دیقى
چیغ و قامیشه‌ڵان
ودزه چاوى
ناو باخان ،
سیپه‌ى په‌ناگه‌ى
دیواران ،
دیارى و قامک
گوشین
، شه‌ونخوونى
تلانه‌وه و
چاودێریکردنى
ئه‌ستێران ،
شه‌ونخوونى
تلانه‌وه و
چاودێرى
کردنى ئه‌ستێران
، تان و پۆى
تافى لاویى
مام نه‌ریمانى
و ئه‌ڤینه‌که‌ى
، مافوورى ئه‌و
دڵبه‌ندییه‌یان
، گرىَ به
گرىَ ده‌چنى .
وا به‌سته‌ى
ده‌کردن و هه‌م
سروشپۆش و
گوڵڕه‌نگ ده‌کرد
، نه‌کرنۆشیان
بۆ پاره برد‌و
نه به ته‌نگى
داب و نه‌ریته‌وه
هاتن ، ئه‌چنه‌که‌مان
په‌یتا په‌یتا
به ده‌ڤه‌ره‌که‌یدا
، له ئاوێنه‌ى
چاوانیانه‌وه
، یه‌کتریان
ده‌بینى .
گوتم :
- ڕه‌نجه
گیان هاکا ..
مرۆڤى ناو
گلێنه‌ى چاویان
، له زایین
دان هه‌تا
راده‌ى
کاڵبوونه‌وه
. تێمده‌گه‌ى
، خۆزگه .. ره‌نج
ده‌مى کرده‌وه
: خۆزگه‌ى چى
ده‌خوازى
مامه ؟! گوتم :
کاشکى کاک
نیگارمان له
ته‌کدا ده‌بوو
، له‌و باره
ناسکه‌دا ، ره‌سمى
چاو و
سیمایانى له ناو
ئاوێنه‌ى
چاویاندا بۆ
ده‌کێشاین . ڕه‌نج
هاته‌وه گۆ :
زمانى گۆکردن
لاڵه و
زمانێکى
پاراوتر ده‌په‌یڤىَ
.. منیش ، به‌خرۆشانه‌وه
، ده‌نگم
هاوده‌نگى
کرد .
- ده
ئاوازىَ .. ده‌ڕه‌نگىَ
و سه‌ما ده‌کات
، چونکه ئه‌وینى
پاک ، نه‌پێشى
لێده‌گرىَ و
نه چینایه‌تى
ئه‌وقى ده‌کاو
..نه ڕه‌گه‌ز
و ره‌نگى پێست
و گه‌نجینه و
دراو به‌رهه‌ڵستى
ده‌که‌ن . ره‌نج
، هه‌ڵوه‌سته‌ى
کرد و رایگه‌یاندم
، که ده‌بوایه
بیگوتبا نه‌ریمان ، دژ به
ناقایلى و
دڵڕه‌قیى
ئاغاى باوکى
گوڵه‌ندام ،
هه‌ڵیده‌گرىَ
و ئه‌ویش ره‌دووى
ده‌که‌وىَ بۆ
کۆڵانى ئه‌وان
و له نزیکى
ماڵیانه‌وه
نیشته جىَ ده‌بن.نه‌ریمان
: ئه‌و گه‌ڵپه‌رسته
فێدار و به
ئاڵۆشه نه‌بووه
، که دۆخینى
شلکات . گوڵه‌ندام ، له
ژوورى
بووکێنیدا ده‌م
ده‌کاته‌وه .
- هه‌نووکه
به‌تیتێکم
بڵۆ بڕىَ
.
ئه‌وسا
، نه‌ریمان ،
به ناخى زه‌ویدا
ڕۆ ده‌چێت : شه‌رم
و مچوڕکه‌ى
شڵه‌ژان ،
شپرزه‌ى ده‌کات
.به شێوه‌یه‌ک
، هه‌رچى
هۆندبووه‌وه
، بوونه
کۆچوه‌رزى
کوڕ کوڕ‌و
دایانه شه‌ققه‌ى
باڵ و .. هه‌وارگه‌ى
به‌تاڵ و سارد
و سڕیان ، له
هۆشیدا هێشته‌وه
. گوڵه‌ندام ،
به گه‌په‌وه
، جڵه‌وى وتنى
ڕاوه‌شانده‌وه :
- دیاره
،ئه‌و ده‌مانه،
په‌ڕنده‌ى ته‌ریو
بووى ! هه‌نووکه‌ش
ده‌وت کرۆم
داوه !!
نه‌ریمان
، هه‌نده‌ى بۆ
گوترا :
- گوڵه‌ندامه‌که‌م
، چونکه تۆ
منت کردبووه
شایه‌ر و هه‌نووکه‌ش ...
- هه‌نووکه
.. چى ؟ ئازیزه‌که‌م
؟!
- وام
له ناو چاوى
تۆداوهیچم لۆ
نا گوترىَ
.
- ده‌رێم
، ئاره‌زوویه‌کم
هه‌یه
.
- هه‌ر
تۆ‌و ئاره‌زوو
! داوا بکه
گیانه‌که‌م .
بێده‌نگى
و هه‌ست
را‌گرتن که‌وته
نێوانیانه‌وه
. له پڕ گوڵه‌ندام
، تاسه‌و
پشێویى نه‌ریمانى
ره‌وانده‌وه.
- به‌و
مه‌رجه‌ى به‌رێنم
بده‌یتىَ و
درم نه‌ڕه‌نجێنى وه‌ک له
خه‌وێکى
ئاڵۆز و
بزڕکاودا بێت
، نه‌ریمان ،
سه‌رى راوه‌شاند .
- په‌یمان
و به‌ڵێن و به‌س
.. به‌و
دڵدارییه‌ى ،
که ئێمه‌ى
شاد کرد . چى له‌تۆوه
بویسترىَ ده‌یخه‌مه
بان چاوانه‌وه
. فه‌رموو ..
گوڵه‌ندام ،
ده‌نگى شه‌رمێون
بوو ، که
گوتى :
- ئه‌م
دووکه‌ره‌و ..
جگه‌ره‌و ..
بۆنه .
- ئىَ .!!
- مه‌گه‌ر
نازانى هه‌ناسه‌م
سوار ده‌که‌ن
و .. نه‌ریمان
له مه‌به‌ستى
گه‌یشت و له‌و
شه‌وه‌وه
ببڕاى ببڕ
توخنى کیسه‌ى
توتن و په‌ڕه
سیغار و به‌رد
و ئه‌ستێکه‌ى
نه‌که‌وته‌وه
. گوتمه ڕه‌نج
: عه‌شق ، کێوى
بێستوون ده‌کۆڵىَ
و (( تاج مه‌حه‌ل
)) دروست ده‌کات .
ئه‌و
گوتى : پاش ده‌یان
ساڵ ، که
چرکه‌یه‌که
به حیسابى ئه‌ویندارى ،
په‌نا
بۆ دوکه‌ڵى
جگه‌ره ده‌باته‌وه
!! که گوڵه‌ندام
له سه‌ر ڕایه‌خى
مه‌رگدا سارد
ده‌بێته‌وه
!! مام نه‌ریمان
، له پاش ئه‌و
ئه‌شکه‌نجه‌یه
، له پاش ئه‌و
کۆسته
سامناکه ،
مژێکى قووڵ ده‌داو
ده‌خوازىَ له
گه‌ڵ هه‌ناسه
دانه‌وه‌دا
گیانى ده‌رده‌چێت
.ده‌ستى ده‌نێته
بن گوێى و حه‌یرانێک
له بێرکمى
سنگى ئازاد ده‌کات .
ئه‌رىَ
براینه
براده‌رینه
ده‌رده‌که‌م
گه‌یشتىَ
واى
له ده‌ردىَ
هاى
له برینىَ
ئه‌وڕۆ
نازدار حه‌یرانم
لۆ
خۆى برده‌وه
گه‌لى
براو براده‌رینه
جغاره‌کم
بگه‌یێنێنىَ
دوو
که‌ره‌که‌ى
قه‌تماغه‌ى
برینه
به
ڕه‌نجم گوت :
ئه‌وه بۆیه
سێبه‌رى په‌ژاره‌و
که‌سه‌رى به
سیمایه‌وه
لکاوه
!!
(10 )
له
شه‌وێکى
باخۆسیمادا ،
زاگرۆس و من
بووین ، په‌ڕه
کاغه‌زێکى ده‌رهێنا
و به روو گه‌شییه‌وه
ئاگادارى
کردم، که ده‌مێکه
بۆته گیوه‌ى
ناو په‌رتووکان
.که‌مۆکه‌یه‌ک
هه‌ڵوه‌سته‌ى
کرد و چوار
تۆیى په‌ڕه‌که‌ى
کرده‌وه . له
سه‌ر مێزه‌ک،
به سه‌رنخوونى
لۆچه‌کانى، به ناو
له‌پى سافکرد
و ده‌مى لێنام .
- ئه‌مه‌م
، به تایبه‌تى
بۆ تۆ نووسیوه‌ته‌وه
. به ڕێکه‌وت
، له په‌رتوکێکى
کۆندا به‌ر
چاوم که‌وت .
نووسراوێک بۆ
من بىَ و ئه‌و
ئه‌رکى
نووسینه‌وه‌ى
کێشا بێت !
دیاره
دیارده‌یه‌کى
به‌نرخه . هه‌ر
واشبوو.
پێمگوت ، به‌ر
له‌وه‌ى
بیخوێنێته‌وه
، پرسیارێکم
هه‌یه
، له
باره‌ى
داراوه چده‌زانى
؟ زاگرۆس وه‌کو
ئه‌وه‌ى
جامىَ ئاوى ته‌زیوى
به‌سه‌ردا بکه‌م
، راچه‌ڵه‌کى .
- کام
دارا ؟
- ئه‌و
دارایه‌ى ،
گوایا ده‌ستى
له‌گه‌ڵ ژنه
سواڵکه‌ره‌که‌دا
تێکه‌ڵ
کردووه
.
هاته‌وه
بارى جارانى
ئاسایى خۆى .
- هه‌نووکه
حاڵى بووم .
ئۆباڵى به گه‌ردنى
ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن
گوایا
ئه‌و
دارایه له
خشته‌ى
بردووه
.
گوتم
: ئا ده‌ى با
نووسراوه‌که
بخوێنمه‌وه (
هه‌ڵوه‌سته‌م
کرد ) نا
..
خۆت
بۆمى بخوێنه‌ره‌وه
. ده‌سخه‌تى
جه‌نابت ورده‌و
.. پاش ئه‌وه‌ى
گوتى (( به سه‌رچاوان
)) ، ئاماژه‌ى
بۆ ئه‌وه کرد
، که به
عاره‌بیه‌وه
و له نووسینى
(( إبن چربان
الشریاقى )) یه
. گوێم بۆ ته‌کاند
و ئه‌ویش ، وه‌کو
خۆى به سه‌ر
و ژێر و بۆره‌وه
، ورد ورد
خوێندییه‌وه
. (( ... ولقد قلت
َدعنی یا ابن
چربانَ فڕنا
لا ڕقوى علی
ڕن ڕًمسِکَ
برۆیاک وها
ڕنا ڕسمع
کلامَک واقولً
لک انت حِل من
ڕن تسمعَ
کلامی فلکل
حالٍ محال
وانت إن ڕردتَ
ڕن تکون
المحال
فَتَخَڵ عن القرکاس
والقلم وخژ
اڵابره حتى
تێیر خیاگاً
ڕو خژ المگرقه
حتى تگرق بها
الحدید ساعه
یحمر فى نار
لتسوى منه
مفتاحاً ڕو
قفلاً ڕو هما
معاً ڕو خژ
المجژاف تجژف
فی البحر و
ستجد ڕن البحر
هو بحر
الکتابه وان
الحدید ساعه
یفل ویلبن هو
الوێول الى
المعنى وڕن
الابره بها
تخیگ ما تفتق
من احلام
ووقائع و حتى
وإن ێائد ڕسماک
المعانى فى
بحار هژا
العالم وها ڕن
ڕدعک وانت لا
تدع نفسک وها
ڕن ڕحل عنک
وڕنت لا تحل عنى
ولکل شییء ڕجل ...))
زاگرۆسى
، هاسه‌یه‌کى
هه‌ڵکێشا وه‌ک
ئه‌وه‌ى سه‌نگێکى
قورسى له‌سه‌ر
سنگى لادابێت
- بریا
مامۆستا میرزا
، ئه‌وه‌ت ده‌کرده
کوردى .
گوتم
: په‌رچه‌ڤه‌کردنى
دوڕوگه و هه‌رى
وا ، کاک
زاگرۆس ، به
سووک و سانا
تێمه‌گه .
جارێک چه‌ند
دێرێکى
...نیگار ،
پاشان ئه‌حمه‌د
هاتن و
سڵاویان
راخست . رووم
کرده‌وه
زاگرۆس و ته‌واوم
کرد .
- ئا ..
چه‌ند دێرێکى
(( لۆرانس
داریل ))م کرده
کوردى .
نیگار
، پرسیارى له‌و
نووسه‌ره
کرد ، په‌ڕه‌یه‌کم
له گیرفان
بوو ، ده‌رمکرد
و گوتم :
- ئه‌و
که‌ڵه نووسه‌ره‌یه
، که ((
چوارینه‌ى ئه‌سکه‌نده‌رییه‌تى
نووسیوه
.
دوو
به‌رگى ((
جۆستین )) و
((باڵدازار )) م
چنگ که‌وتووه
، ده‌تده‌مىَ
بیانخوێنه‌وه
. سوودى بۆ تۆ
هه‌یه و لایه‌نى
هونه‌ریى زۆر
تێدایه . ئه‌حمه‌د
، داواى
لێکردم ، که
په‌ڕه‌که‌ى
ده‌ستم
بخوێنمه‌وه .
وامکرد
..
(( ئه‌و
ئێشه‌ى ، که
هاوده‌مى
داهێنانه ،
به گشتى لاى
هونه‌رمه‌ندان
، ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ترس . له
ترسى شێتبوون
، ئێشه‌که‌ت
ببه‌زێنه‌و
به خۆت بڵىَ
که هه‌رگیز
گوىَ ناده‌یته
ئه‌وه‌ى ، به‌ڕاستى
شێتبووى . ئه‌و
ده‌مه ، به‌گوڕ
سروشتى
نووسینت بۆ
دىَ و .. دیواره‌که
ده‌ڕمێنى
. ))
پاشان
به زاگرۆسم
گوت ، که
رۆمان هه‌یه
، تان‌و پۆى له‌سه‌ر
بڕگه‌ى
مۆسیقا دامه‌زراوه
. وه‌کو (( گه‌مه‌ى
هه‌ڵماته
شووشه‌کان )) و ((
مۆدیراتۆ .. )) و
هى تر .. ئه‌ویش
، ئاماژه‌ى بۆ
پێچه‌وانه‌ى
ئه‌وه کرد و
ده‌مى کرده‌وه
و چاوى
نووقاند
.
- که
سرووده جه‌نازه‌ییه‌که‌ی
(( ڤاگنه‌ر )) ده‌بیسم
، له‌من وایه
رۆژی حه‌شر و
په‌سڵانه!فیغانى
ئامێره مسه‌کان
.. ناڵه‌ى که‌ڕه‌نا
یه‌کان ..
هاوارى شه‌یپوور
و گرمگوتى ته‌پڵه‌کان
بوونه‌ته
بوومه‌له‌رزه
و گرکان !! وا
شاران سه‌ر و
ژێر ده‌که‌ن !!
ته‌نانه‌ت ، لوتکه‌ى
چیاکانیش به‌ره‌و
زه‌ریاکان
غلۆر ده‌بنه‌وه !!
ئه‌حمه‌د
، به‌شداریى
کردین و
ئاماژه‌ى بۆ ((
میشیل بۆتۆر ))
کرد ، مۆسیقا
و رۆمانى به
روشنکه‌ره‌وه‌ى
یه‌کدى
داناون ، له
مه‌ودادا ، له
خێرایى و
سستیدا ، له
دابڕین و شتى
دیکه‌دا . ئه‌ز
، گوتم ، ده‌بىَ
نێوانى وه‌رگر
و ده‌ق . کراوه
بێت . ئه‌گه‌ر
شیا . با خوێنه‌ر
خۆى بۆشاییه‌کان
پڕبکاته‌وه .
به تایبه‌تى
لایه‌نه ده‌روونییه‌کان
- ئه‌رىَ
، ره‌نج ده‌رنه‌که‌وت
؟! نیگار
پرسیارى کرد .
- دانى
ده‌ئێشا . له
جاده‌ى
پزیشکان دیتم
. ئه‌حمه‌د وه‌ڵامى
دایه‌وه
.
- دانى
ناحه‌زانى
بئێشىَ . من
گوتم . ئه‌مجا
، زاگرۆس ، ره‌وتى
ده‌مه‌ته‌قێکه‌ى
به‌ره‌و هونه‌ر
برد و گوتى
:
- هونه‌ر
به‌ره‌نگار
بوونه‌وه‌ى
عه‌ده‌مه ،
چونکه .. هه‌ر
شتێک له
ژیاندا ، یان
له که‌وندا ،
وا به‌سته‌ى
دژه‌که‌یه‌تى
.. تێمده‌گه‌ن ..
- چاکت
تێده‌گه‌م .
باشتر وابوو
بێژى : هه‌ڵگرى
تۆوى دژه‌کارى
خۆیه‌تى . له‌مه‌شه‌وه
، کردار و
جووڵه به‌رهه‌م
دێت .
ئه‌ز
، گوتم .
زاگرۆس پێڵوه‌کانى
داخست ، وه‌ک
ئه‌وه‌ى له
جیاوازیمان
ورد بێته‌وه.
گوتمه‌وه
:- مرۆڤ ، ده‌بىَ
بڕواى به خۆى
هه‌بىَ و به‌س
. خۆ ئاماده‌یى
بده‌رێنىَ
له رۆژانه
ژیانیدا و
ناخى تژى بێت
له بوون و .. له
واقع
.. وایه ؟
له‌و
پرسیاره
ناکاودییه‌م
راچڵه‌کا . به
په‌له گوتى :
- وایه
.. وایه . هونه‌رکار
ره‌قه‌مێکى
هاکه‌زایی
نییه .. نا
..
توانا
له ڕاده به‌ده‌ره‌کانى
تێکه‌ڵاوى ئه‌ندێشه
داهێنه‌ره‌کانى
ده‌کا و
...
منیش
، به‌شدارى ئه‌و
بۆچونه‌یم
کرد .
- کاکه
زاگرۆس ، هونه‌ر
، سنوور له
نێوان ڕاستى و
خه‌وندا ، له
نێوان بینداروو
نه‌بیندار ده‌سڕێته‌وه
. ده‌شتوانم
بڵێم ، مرۆڤ
زینده‌وه‌رێکى
جێکاتییه .
تۆ ده‌ڵێى چى
، کاک ئه‌حمه‌د
؟!
ئه‌ویش
، له کورتى
بڕیه‌وه
.
- گۆشه‌نیگاکانتانم
پێپه‌سنده ،
لۆیه‌ڵایه‌نى
گوێبیستیم
گرت .
*
* *
پارى
چواره‌م
خۆ
دووندن
ئه‌وه
مه‌نووسه ،
که ناشىَ
بۆخۆتى
بگێڕته‌وه
-
ژان
ڕینىَ ئۆژنان –
(1)
پێش
کۆڕه‌و کردنت
و.. ئێستاش ، دوو
هێڵى ته‌ریبین کۆتایى
ئه‌ویان سه‌ره‌تاى
ئه‌میان به پێچه‌وانه‌ش
، له سه‌ره‌تادا
کۆتایى و له
کۆتاییدا سه‌ره‌تا ..
} که‌واتا
، ته‌ریب نین
، به‌ڵکو
بازنه‌یین . {
هه‌ر
زوو ده‌گه‌یته
ئه‌نجامێک :
مرۆڤ ئه‌و
کاته نه‌مره،
که خۆى تێپه‌ڕاند
. به هیچ
کڵۆجێک رازه‌که‌ى
دلت نه‌درکاند
له‌مه‌ر
جووته ماره
ئاشقه و
ماشقه‌که .
خه‌ون و
ئامۆژگاریى ((
خانى ))ت له
بیره و له
دوو لاوه
ئاگاییتان خه‌ست
کردووه . له
سىَ ڕێیانه‌که‌ى
خواره‌وه ،
منداڵه‌کانت
ماچکردن ، ئه‌وان
به سواریى
ماشێن هه‌وراز
چوون ، تۆش ،
به پێیان له
نشێوێکدا ،
تێکه‌ڵى جه‌سته‌ى
حه‌شاماته‌که
بوویته‌وه .
پریاسکێکى
نانه ڕه‌ق و
هه‌نجیره
وشکه‌و
مێووژو بڕىَ
کولیچه‌ى
خورمات به
بىَ هه‌نگڵه‌وه
بوو . قۆناخى
هه‌ره نزیکت
ده‌شتى (( هه‌ریر
)) بوو . جووتىَ
باڵت خوازت و
چه‌رخى
رۆژگارت به‌ره‌و
رابردوو وه‌رگه‌ڕانده‌وه
. سروشت ، به‌رگى
به‌هارانه‌ى
پۆشیبوو .
مانگه شه‌وه‌که
، له ڕقى
تاریکى ، سێبه‌رى
به‌سه‌ر
بیندراوه‌کاندا
ده‌به‌شانده‌وه
شه‌وى پێش
جیابونه‌وه‌تان
، تۆ
، به‌شێک
بووى له
ژوورى موتێله‌که‌و
دوو که‌سه زه‌هاکه‌ى
ناوه‌وه‌ت ،
گوتوبێژیان
بوو :
- ده‌مه‌وىَ
بنووسم
:
- جا ،
کىَ ده‌ستى
گرتووى
!
- ده‌خازم
، جیاواز بم ..
له‌وانى دیکه .
- ناخت
بده‌رێنه وه‌ک
ئه‌وه‌ى بۆ
خۆت بنووسى .
- ئا ..
ئه‌مه‌یه
گرفته‌که .
جه‌سته‌ى
نووسین له‌لاى
من
، ده‌ربڕین
نییه و به‌س
، بگره ..
بیرکردنه‌وه‌شه . ))
ده‌گه‌ڵ
خۆتا ، هێنات
و بردت . کاسه‌ى
سه‌رت
مێروستانێکى
ورووژاو بوو.
خولیاى په‌یڤى
ئه‌وتۆ بووى ،
پشکۆ بىَ و هه‌م
جوان ، چقڵ
بىَ و هه‌م
دادپه‌رست
،چونکه له ((
جه‌زبه ))
دابووى چوون
سۆفییه‌کى ((
حاڵ )) گرتوو . له
بۆ سه‌دا بووى
بۆ که‌سێکى
بازنه شکێن و
.. وێناندنى ئه‌سوواوى
خوودى نووسین
. نیازى سه‌ره‌کیت
بۆ
ئیستاتیکاى
ره‌مزى په‌یڤ
و له‌نجه‌ى ده‌سته‌واژه‌و
ڕه‌شبه‌ڵه‌کى
رسته و دێره‌کان
. له سه‌رووى
هه‌مووشه ،
بۆ خۆت ده‌نووسى
، بۆ ره‌زامه‌ندیى
ویژدانت . هه‌ر
بۆیه ملت به
ئه‌زمونه
قورس و سه‌خت
و چێژداره‌که‌وه
ناوه ، ده‌ستت
دایىَ و به
بىَ ئه‌وه‌ى
بزانى
پێنووسى سه‌رکێش
، له کام
رمبایزدا ده‌تگلێنىَ
،یان له کامه
ئاسته‌نگدا
نغرۆت ده‌کا،
یان ... ئه‌وه‌تا
قه‌ڵه‌م به‌سه‌ر
روبارى مه‌ییوین
شه‌خته به‌ندا
باڵده‌گرىَ و
...له کیشوه‌رى
ئه‌فراندنشاندا
ده‌نیشێته‌وه . ده‌ته‌وىَ
، گه‌ر فشارى
پۆله‌تیقا
بوارت بدا ،
خودى رۆحى مۆڤ
دابڕێژیته
ناو داهێنان و
دیارده‌یه‌کى
نۆژه‌نه‌وه
ده‌شزانى ، که
پۆله‌تیقا
دوو به‌شى ئه‌فراندن
و ئیبداعمانى
قووت داوه .
ئه‌و
شێوه رازه‌ت
به ره‌سه‌ن و
راسته‌قینه
زانى ، لۆیه
خۆت هاویشته
ده‌م شه‌پۆڵانى
هه‌ست و نه‌ست
و ئاگایى و
زینده خه‌ون
و گه‌نجینه
کۆ هه‌ستى هه‌رمێنى
چاخ و هه‌زاران
دێرینه‌ى ئه‌شکه‌فته‌کانه‌وه‌و
، وه‌کو ((
نیانده‌رتاڵ
))ى (( زاوى چیمى ))
و سه‌رده‌مى
به‌ردین و ((
مۆسیرى )) ره‌فتارى
سروشتیانه‌ت
له‌گه‌ڵ
خولگه‌دا کرد
، پێکڤه له‌گه‌ڵ
(( کۆنراد )) به‌ره‌و
(( دڵى تاریکى )) و
له‌گه‌ڵ (( هه‌مینگواى
)) د ، رۆچوویته
ناخى زه‌ریاو
. هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ
خنکاوه‌که‌ى
(( مارکیز ))دا،
خنکاى و له
که‌رخى زه‌ریا
و دورگه‌کاندا
سیندیباد
بووى
له
چیاکان‌دا ((
پڕۆمیسیۆس ))
له ژێر زه‌میندا
(( دموزى )) . له
ئاسمانیشدا
جبرائیل . هه‌رچه‌نده‌ش
به‌شێک بووى
له‌و ژووره ،
وه‌لىَ هه‌رگیز
نه‌تده‌ویست
ببیته دیوار
و تاریکى و شه‌و
. پشکۆ بووى و
په‌ڕه‌نگ ،
پزیسکت ده‌داو
پزیسکه‌کان
پۆل پۆل ده‌بووته
گوڵئه‌ستێره‌ىو
.. ژووره‌وه‌تیان
روشن ده‌کرده‌وه
} ئه‌وانه‌ى
بوونه ئامێر
، ئافره‌ندنیان
لێتۆرا
. {
- بوونه
جه‌ڕ و
بورغووى ژه‌نگن .
} بزمارى
سه‌ر قرتاوى
چه‌ماوه
. {
-
بوونه
داوه‌ڵى پڕ
ترس پاسارى .
} بوونه
هین و هه‌رامه‌و
وانه‌ک
. {
-
واى
! چ باڵنده‌یه‌کى
ئاواره‌و قه‌له‌نده‌ره
ئه‌م داهێنان
و ئه‌فراندنه !!
له‌وه‌تى
رۆژ ، ڕه‌شماڵى
شه‌و داده‌دڕىَ
، تاریکى ، له‌به‌ر
شمشێرى
رۆشنایى ،
پاشه‌کشه ده‌کا
و .. تیلمه
شیتاڵ شیتاڵه‌کانى
ده‌پێچێته‌وه
. له‌وه‌تى ،
وشکایى بۆته
به‌ربه‌ستى
ئاو ، تۆڵه‌ى
خۆى له تاوێر
و گابه‌ردانى
رۆخ و چه‌وى
تیمار ده‌کاته‌وه
. هه‌ر ئاو‌و زه‌وى
! ئه‌دى بۆ
چوار ره‌گه‌زه‌که
ته‌واو ناکه‌ى
! ئا .. ئاگر و باش ..
} باشه
هه‌ر یه‌که‌یان
، هاوتاى
کامیانن ؟ { له
خۆت پرسیار ده‌که‌ى
. }ئاگر
، نه هۆگرى
گله و .. نه
دۆستى ئاوه !!
که‌چى ئاریلى
خواى با ، له
زه‌ریاو زه‌ویدا
، ده‌سڕۆیه !! {
به‌ڵىَ
، گه‌رده‌لوول
و گه‌رداویش ،
له ئۆقیانۆس
و کیشوه‌راندا
،که‌شتیه‌کان
نوقم ده‌که‌ن
. دره‌خت له
بێخه‌وه هه‌ڵده‌کێشن
. که‌تن و
کاولى له پاش
خۆیان ،
جێ‌دێڵن ! ده‌یکه‌نه
وێرانه خاک .
له ئاوه‌دانى
و ده‌ریاکاندا
، تۆوى مه‌رگ
و نه‌مان ده‌چێنن
!! ئه‌وه
ئاکامى
زۆرانبازێى
سروشت و مرۆڤت
وه‌بیر دێنىَ
هه‌ر چه‌نده
له‌و باوه‌ڕه‌داى
– خۆت گوته‌نى –
ده‌بىَ
بنیاده‌م جىَ
په‌نجه‌ى له‌وشکایى
و ته‌ڕاییدا
دیار بىَ . شه‌قڵ
و مۆرى خۆى
پێوه‌نىَ .
مرۆ ، که بیر
ده‌کاته‌وه
، یان کۆشش ده‌کا
، ده‌بىَ
هاوتاى زه‌ریا
بێ و.. سه‌روه‌رى
زه‌وى . له
ئاسماندا به
باڵى خه‌ونه‌کانى
په‌ره‌وازه
بکاو ئه‌و خه‌ونه
په‌مه‌یى و که‌سکانه
بێنێته دى .
}
منیش
به هیواى مه‌شخه‌ڵێکه‌وه‌م
،که توونه هه‌زاربه
هه‌زاره‌کانى
پىَ رووناک
بکه‌مه‌وه
.دیوارى
زیندان و
ژووره ته‌نگ
و نسێکانى پىَ
هه‌ڵته‌کێنم .{
ئه‌و
ژووره ته‌نگ
و تاره‌ت له
پێش چاوه ،
که ڕۆژىَ
دواى راپه‌ڕین
، نیگات تێدا
ده‌سووڕاندووه
. ژوورێکى
ترسناکى ده‌زگاى
ئه‌منى هه‌ولێر
بوو . به‌سه‌ر
خۆڵه مێشى هه‌زاران
ڕاپۆرت و فایل
و ئه‌نکێت و
لیستى
ناواندا ، هه‌نگاوت
ده‌نا و خۆڵه‌که‌وه
ده‌گه‌یشته
سه‌رووى
پێڵاوه‌که‌ت !
له هه‌ندىَ
ژووره‌وه
دوکه‌ڵى سپى
به‌رز ده‌بووه‌وه
. ته‌نانه‌ت
به‌خۆت نه‌زانى
، که جه‌سته‌ى
به ڕه‌ژوو
بووى
سیخوڕێکت
شێلاوه !!
موچڕکه‌ت
پێداهات و به
په‌یکه‌رێکى
(( هێنرى مۆڕ ))ت
چواند . لىَ ئه‌میان
، په‌یکه‌رى
دزیوى و
ناپاکى ، ئه‌ویان
په‌یکه‌رى مه‌زن
و جوانسازى .
ژوور له ناو
ژوور ، له
ژوورێکى چوار
گۆشه‌ى ته‌نگه
به‌ردا ،
دیواره‌کانى
، له ره‌نگى
تۆپه‌ڵه
مێشى پلیشاوه
بوون . قێزت هات
و به‌و
لێکچوواندنه
پێکه‌نیت
.
} جارى
وا . هه‌یه ،
پێکه‌نین و
بێده‌نگى ، ده‌بنه
هه‌ڵوێست
.{
له
ساپیته‌ى
ژووره‌که‌وه
، به سنگێکه‌وه
، گوریسێکى چه‌ورى
شۆڕه‌وه
بووت بینى !
کۆتاییه‌که‌ى
، قوڵفه کراو
بوو ! له‌وه‌وه
دیسان بازنه‌ى
هێژات هاته‌وه
به‌ر چاو ، که
مارێک کلکى
خۆى مژیبێت ،
مه‌رگ و ژیان
، قه‌ناره و
ڕه‌وڕه‌وه ،
فه‌وتانى له‌ش
و نه‌مریى ناو
. بۆ
تاقیکردنه‌وه‌ى
ئه‌و قه‌ناره‌یه
.یه‌کێک له‌وىَ
بوو ، که سه‌ر
و ملى خۆى
پێداکرد . ده‌ست
و برد ، به‌بىَ
ئه‌وه‌ى هه‌ست
بکه‌ى ، په‌نجه‌کانت
بۆ گه‌رده‌نت برد
. تۆ ، ته‌نیا
له‌وێنه‌دا ،
گوریس و قوڵفه‌ى
هه‌ڵواسینت
دیبوو . له
خوارووى
گوریسه‌که‌وه
، چاڵه چیمه‌نتۆیه‌کى
بازنه‌یى
کرابوو ، که
ده‌گه‌یشته
ئه‌ژنۆ .
چوویته چاڵه‌که‌و
سه‌رت بۆ
قوڵفه‌که هه‌ڵبڕى
. دیاره له
کاتى هه‌ڵواسیندا
، ته‌خته‌ى
ژێر پێى به‌سه‌زمانه‌که
لاده‌براو ..
له‌شى ، له
بۆشاییدا شۆڕ
ده‌بۆوه .
قورسایى خۆى ،
قوڵفه‌که‌ى
ده‌ته‌نگانده ملى
خۆى ، هه‌تا
گیانى ده‌دا .
له
گۆڕه‌پانى هه‌مان
ئه‌و ئه‌منه‌دا
، ئامێرێکى عه‌نتیکه‌ى
جه‌زره‌به‌دانى
ده‌ست و پیت
دۆزییه‌وه
که مه‌چه‌ک و
قوڵه پێیه‌که‌ى
پێبا ده‌دراویستت
بۆ یادگارى
ببیته‌وه،
که‌چى زه‌لامێکى
لاواز ، ویستى
پێشکه‌شى بکه‌ى
! – خۆى
گوته‌نى - سه‌رده‌مانێک
، ئه‌و ئامێره یاوه‌رى ده‌ست و
پێیه‌کانى
بووه .داتىَ
و له
دۆخى
گریان و خه‌نده‌دایووى.
}
هه‌تا
مرۆڤ مابىَ ،
رۆحى به‌رز به‌رز
ده‌فڕىَ و ده‌بێته
هه‌ڵۆ . قووڵ
قوڵ رۆ ده‌چێته
منداڵدانى زه‌مین
و .. ده‌بێته
دار گوێز.
ژێراویش ده‌که‌وىَ
، هه‌تا چنگى
له مه‌جان و
مروارى و
زینده‌وه‌ره
تیشکده‌ره‌کان
گیر ده‌بىَ .
مرۆڤ
،
سه‌مه‌نده‌رى
سروود چڕه ..
له گڕى ئه‌وینى
خۆیدا ، ده‌سووتىَ
و .. هه‌مدیسانه‌وه
، له ناو
خۆڵه‌مێشى
خۆیدا ،
زیندوو ده‌بێته‌وه
و .. دیسان
دیسان ، کڵپه
ده‌گرىَ .. هه‌تا
هه‌تایه ،
خۆى نوىَ ده‌کاته‌وه . {
کاژى
مارت دێته
بیر و .. له ئه‌ندێشه‌ى
خۆتداى
.
}
مه‌گه‌ر
نازانى ،
ئینسانى له
له ئاسماندا
نه‌مره ، هه‌روه‌ها
له زه‌ویدا !!
له ده‌ریاشدا
!! له ناو
بڵێزه‌ى
ئاگریشدا !! نه‌مره‌و
نه‌مرتریش ،
چونکه .. خۆى
ئه‌ڤینه و هه‌م
سروشتى هه‌ڵگرى
په‌رجووى هه‌بووناییه‌تى
خۆى . {
له‌م
ئان و ساته‌وه‌خته‌د
، به له‌خۆ
بورد ، له
توێى شه‌پۆلى
هزرو
بۆچوونداى ،
سه‌وڵ لێده‌ده‌ى
و رووگه‌یه‌کى
هێژاو مه‌زن و
پیرۆزت له‌به‌رچاو
گرتووه ، که
به په‌رستگه‌ى
گیانتى ده‌زانى
، بۆیه هه‌رگیزاو
هه‌رگیز
ئاوڕناده‌یته‌وه
. سه‌وڵ لێده‌ده‌ى
و .. چێژ له زه‌وی وه‌رده‌گرى
. هه‌وه‌س و
ئاره‌زووى
کرنووش بوونت
، نوێژت بۆ ئه‌و
ڕووه‌که‌ى
ناخت هه‌راسانت
ده‌کا ، چاو له
دوڕ چاوى خۆر
ده‌بڕى و ئه‌ویش
، تین و وزه‌و
روناکى و وره‌ت
وه‌به‌ر ده‌نىَ
. خه‌ون ده‌بینى
، به‌ڵکو
رۆژىَ له
ڕۆژان ، له
باوه‌شى په‌رییه‌کى
ئاویدا وه‌نه‌وز
بده‌ى . له‌وانه‌یه
، ده‌ست له
گه‌ڵ و ئه‌و ((
ئاو په‌رى ))یه‌دا
تێکه‌ڵ بکه‌ن
و ببنه هاوسه‌ر
و له پاش
خۆتان ،
زاروله‌ى (( زه‌وییاوى
)) بخه‌نه‌وه .
ئه‌گه‌ر زه‌ریا
پڕ له کۆسه‌ج
و جله‌و
مارماسى بوو ،
با ڕۆله‌کانتان
ڕوو له به‌ژ
و هیشکایى بکه‌ن
. ئه‌گه‌ر
پێده‌شت و
لێره‌واران ،
ئه‌رژه‌نگ و
کوڵه ویباب و
درنجى لێ‌بوو ،
با یۆنس و خدر
زینده
ئاسایى ،
خۆیان باوێژنه
کۆشى شه‌پۆله‌کانه‌وه ..
واى
..!1 خۆ شه‌پۆڵى
ئه‌فروز کردن
ته‌هجیر تۆشى
گرته‌وه . له‌و
پرسگه‌ى ئه‌منه
سووتاوه
دابووى ، که
له‌وىَ : زه‌لامێکى
به‌ژن ناوه‌نجیان
فێر ده‌کرد ،
چۆن گوىَ هه‌ڵخات
و چرپه و
سرپه‌ى ناو
بازاڕیان
پێبگه‌یه‌نىَ
! له‌وىَ راتیان
گرتبوو ، که
بۆچى زێدى خۆت
به‌جێهێشتووه
و رووت له هه‌ولێر
ناوه!؟ وه‌ک
نه‌زانن به
فه‌رمانى
پارێزگار
بووه !1 زه‌لامه‌که
، ریشى چرموو
بوو . مێزه‌رى
که‌سک ، هه‌روه‌سا
پشتێنده‌و
ئاڵاکه‌ى ده‌ستى
! شمشێره‌که‌ى
به‌په‌رۆچکه‌ی
سه‌وزه‌وه
لول پێچ
کردبوو . زه‌رگی
پله پله‌دار
،به‌ناو قه‌دییه‌وه
ته‌زبێحێکی
زه‌یتوونی ده‌نک
گه‌وره که‌ناوه‌ناوه
مێرووی ره‌نگاو
ره‌نگی پێوه‌بوون
به‌ملیه‌وه
ته‌که‌ته‌کی
بوو ، به‌شان
و سه‌تله‌که‌یه‌وه‌ش
قۆپچه‌و به‌رده
شه‌وه وشتی
سه‌یری پێدا
هه‌لواسرابو !
ئه‌وده‌روێشه‌ت
، به‌تاوو چوواند
چونکه
پێشتریش هه‌مان
تاوسه‌زه‌لامت
دیتبوو ، له‌نوای
سینه‌ماو ته‌ک
یانه‌کاندا ،
جارێ رۆژی حه‌شرو
نوشری قیامه‌تی
ده‌دا !!
ئه‌م
جیهانه سه‌مه‌ره‌و
ئاڵۆزه ،
هۆشی که‌سانی
تۆ ئاسایی
بێدارکه‌ره‌وه
. که‌وتنه
منه‌کردن و سه‌رقاپ
هه‌ڵدانه‌وه‌ی
شاراوه‌و په‌نهانه‌کان
. تۆ له‌م
دواییه‌دا
خولیای
((نیرڤان )) و ئه‌ودیوی
نه‌بیندرابوو
. . ناماقووڵ و ..
نائاساییه‌کان
بووی . ئه‌وانه‌ت
،به‌پارسه‌نگی
جیهانی سه‌رزه‌وی
ده‌زانین . له‌وباره‌وه
، هه‌نگاوت
هاوێشت و به‌ته‌مابووی
له‌ته‌سلیمی
روح بکۆلێته‌وه،بۆیه‌مه‌راقت
که‌وته‌سه‌ر
په‌روانه زه‌ردو
کۆری روح
ئاماده‌کران
و سه‌رده‌مێکیش
نووسراوه‌کانی
((سویربنرگ)) و
((نۆڤالیست ))
و((ئێل به‌گی
جاف )) ت قۆزتنه‌وه
. له‌پال به‌رهه‌م
گه‌لی
((النفری )) و ((شیخ
محیدینی عاره‌بی
)) و ((العگار)) و
ئه‌وانیتردا
، شه‌یدای خه‌رقه
پۆشی و جه‌زب
و حال و توانه‌وه
بووی . چه‌ند
پله‌و پایه‌یه‌کت
بری و .. گه‌یشتیه
گومان کردن له‌مێشکی
خۆت و ئه‌وانت
به‌کۆلانی ده‌رنه‌چوو
زانین . گومانت
ته‌نانه‌ت ،
هه‌بوو له‌وکه‌سه‌ی
گوایه به‌سه‌ر
ئاودا
رۆیشتووه !
یان ئه‌وکه‌سه‌ی
، که‌گۆپاله‌که‌ی
ده‌بووه حه‌زیاو
مارانی سحر
بازانی ده‌خواردو
به‌هه‌مان
گۆپال ،
روباری نیلی
شه‌ق کرد !! یان
ئه‌و که‌سه‌ی
له‌یه‌ک
کاتدا ، هه‌م
له‌به‌غداو
هه‌م له‌حیجازدابووه
!! هه‌نده‌نه‌مابوو
گوم بێت . بیرت
کرده‌وه :
چۆن ڤینۆس ،
له که‌فچری
شه‌پۆلانه‌وه
هاتۆته وجود
؟!
ئه‌م
گومانکردن و
پێداچوونه‌وانه‌ت
، به‌رێکه‌ی
دۆزینه‌وه‌ی
هه‌قیقه‌ت
زانی . راسته
له‌گومانه‌وه
ده‌گه‌یته
راستی . گومان
و دلنیایت
،دووهێلی
هاوته‌ریبی
راسته‌قینه‌و
خه‌ون بوون .
راستیش یه‌کسانی
دلنیایته ،
به‌پێچه‌وانه‌یش
،راستیت
گومانه‌و ..خه‌ونت
دڵنیایی . ئاوهالانه
، خودی خۆت ..له‌م
..که‌ونه ..به‌رینه‌دا
... دۆزیه‌وه .
} ده‌شێ
ئه‌م پیره که‌ونه‌مان
، ئه‌م چه‌رخو
فه‌له‌که ،
سه‌رمه‌دی
بێت !! ئه‌دی
زینده‌وه‌ران
،ده‌شێ چێوه‌ی
ته‌مه‌نیان
بۆ کێشرابێت !! {
ئێژن
فه‌ره‌نسییه‌کان
، ( بێده‌نگى )
یان داهێناوه
. تۆ ئه‌و بێده‌نگییه
ده‌خنکێنى و ده‌پرسى
: ئه‌م که‌ونه
چۆن په‌یدا
بوو ؟ بۆ ؟! که‌ى
؟! ده‌بىَ
کۆتایى هه‌بىَ
؟! دیسان ، بۆ ؟!
بۆ ؟!
پرسیاره‌کانت
، که‌روێشک
بوون ،
زاگوزایان ده‌کرد
، لىَ له سه‌رده‌مى
گریکه‌وه ،
مێشک له
کاردایه بۆ
ئه‌وه‌ى
سروشتى زه‌مه‌ن
، چێوه‌کێش
بکرىَ . ئه‌تۆش
، ده‌خوازى
هۆشى ملیۆنان
که‌ست هه‌بوایه
بۆ وازکردنى
یه‌کجه‌مى ده‌رکه
داخراوه‌کان .
به‌یانیان ،
که له خه‌و
راده‌په‌ڕى ،
چاوێک به
خوڵگه‌ى
خۆتدا ده‌گێڕى
. تێده‌گه‌ى ،
که زۆرینه
بىَ ئاگانه
له‌وه‌ى ،
گوزه‌ره
تیشکى هه‌تاڤ
، ژیانى زه‌ویمان
هاسان ده‌کا ،
له‌بارتر و
گونجاوترى هه‌ڵده‌سوڕێنى.
ئه‌دى
گیتىوکۆستاره‌کان
، کوو له ئه‌زه‌له‌وه
، ئاوها
رێکوپێک پێکه‌ڤه
گونجاون ؟! ئه‌و
پرسیاره هه‌میشه‌ییه‌ت
وه‌کو
گڕوگاڵى
کۆرپه ، له
ئاوه‌زتدا ،
له هه‌ست و
بنهه‌ستتدا
خول ده‌خواته‌وه
. وێڵى وه‌ڵامێًکى
به‌جێیت . له
یه‌کێکت پرسى :
- ئه‌رىَ
، بۆ ئێمه‌مانان
، ته‌نیا یادى
رابردوو ده‌که‌ینه‌وه
؟! که‌چى
ناتوانین
پێشهاتمان به‌دى
بکه‌ین !! وه‌ڵامى
ئه‌و ،
کورتبوو
- نازانم
.. تۆ ، گوتته‌وه
: ئه‌م مه‌رگانه‌ى
هۆڵۆکۆسته‌که‌مان
، هه‌ریه‌که‌یان ،
پڕۆژه‌ى
په‌رتووکێکه
، که‌ده‌بىَ
بنووسرێت . ئه‌و
، بیرى له ده‌راوێژه‌کانت
ده‌کرده‌وه
، که تۆ بۆت
ته‌واو کرد .
- هه‌ڵبجه
و ئه‌نفاله‌کان
و ئه‌م ئێکسه‌ده‌سه (( EXODUS )) مان مه‌گه‌ر
له سه‌تان په‌رتووکدا
تۆمار بکرێن .
له
ناخیشیتدا به
خۆت گوت : ( هه‌ژم
به‌سه‌ر . چۆن
له‌م پایزه
ته‌مه‌نه‌دا
، ئه‌و قه‌رزى
ئه‌ستۆیه‌م
بده‌مه‌وه ؟! ))
چاوانت
، پڕ له
فرمێسک بوون و
ئیتر هیچى
دیکه‌ت بۆ نه‌هاته
سه‌ر زار
.
ده‌ستت
نایه سه‌ر قه‌ڵه‌مه
پڕ بێژه‌که‌ى
به‌ڕکت و ..
ئارام بوویته‌وه .
*
* *
( 2 )
} قه‌ڵه‌م
بنووسه : به‌ر
له‌وه‌ى بخرێمه
به‌ر خویچندن
، خولیاى
نیگار و
پێنووسى ره‌نگاندن
بووم . ئه‌وساکه
ته‌نیا قه‌ڵه‌مه
کۆپییه‌که‌ى
باوکم شک ده‌برد
. له ده‌وم ده‌ناو
له‌سه‌ر کاغه‌زى
شینى شه‌کره
قه‌نده‌کان ،
ره‌سمى
سه‌یر
و سه‌مه‌ره‌م
ده‌کێشا : ئه‌ستێره
، گوڵ په‌ڕه‌سێلکه
، بازنگ ، هێلکه
، هه‌نا و سێ‌و ..
زمان و لێوو
لیکاوم مۆر ده‌بوون
، باوکم هانى
ده‌دام و
دایکم توڕه‌و
تۆسن ده‌بوو ،
که ده‌یدى به
میزه‌که‌یشم
، له‌سه‌ر زه‌وى
دا به‌خۆله‌نجاندن
، هێڵ و بازنه‌وڕه‌سم
ده‌که‌م !! یان
به دزیى
دایکمه‌وه ،
له‌و خه‌نه‌یه‌ى
گرتبوویه‌وه
بۆ قژه سه‌رى
، ئه‌ڵبه‌ته
، که به
کرداره‌که‌مى
ده‌زانى
،
به
سه‌رما ده‌یشیڕاد
(( هه‌ى شه‌کڵت
خواته‌وه ..
هه‌ى . له
گاور نه‌بىَ
له که‌سى
ناکه‌ى )) . له
قوتابخانه‌ى
سه‌ره‌تایى و
دوواییش ، قه‌ڵه‌مى
ره‌نگ و (( مه‌لا
خه‌نه‌که )) م
ناسین . له مه‌لا
خه‌نه‌که‌ى ڕه‌ق
، ئاژه‌ڵ و
مێوه و بووک
و ترۆمبێلم ده‌تاشى
، له
قوڕه‌که‌شى
، قاپ و مقاڵه
و شتم دروست
ده‌کرد .له
تافى هه‌رزه‌کاریدا
بووم ، که
پرۆفایلى (( له‌نین
)) م ، به ئاوى
پێواز ، له‌سه‌ر
کاغه‌ز
ده‌کێشا و ده‌مدایه
هه‌ڤاڵه‌کانم
. ده‌مگوت ک ((
کاغه‌زه‌که
، له ئاگرى
مه‌قاڵه و
ئۆجاغ نزیک
بکه‌نه‌وه
ئه‌وسا وێنه‌یه‌ک
ده‌بینن )) .له
قۆناخى
ئاماده‌ییدا
، پێکه‌وه له‌گه‌ڵ
(( لیۆن )) ى ئه‌رمه‌نى
و مامۆستاى
نیگارمان (( مه‌حمود
لعوبه‌یدى ))
دا ، نیگاى
شار و ده‌شتایى
(( چوتر باخ )) و
کتێبخانه‌ى
گشتى و شێره‌کانى
پێش باخچه‌که‌ى
شێخ حه‌بیبمان
ده‌کێشا ..
مناره‌که‌ى
ته‌کیه‌ى
تاڵه‌بانى ،
ئاسیاوه
رووخاوه‌که‌ى
(( کۆشکلى )) و
ماسییه‌کانى
حه‌وزه‌که‌ى
پێش ماڵى مه‌لا
بامیه ، که
ئاویان ده‌پژاند
، ئاسیاوه
سووره باخه‌کانى
زێوه .. ئاوى
خاسه‌و دوو
پرده‌که‌ى .
هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر
. کۆشکه‌که‌ى
قازى .. {
ئه‌وساى
شار ، که ره‌شید
نه‌جیب موته‌سه‌ڕیفى
شار بوو،
میدالیاى
زیوینى دووه‌مت
له ده‌ست وه‌رگرت
، له باره‌ى
پۆرنزێتى ((
غاندى )) یه‌وه
، که به مه‌ره‌که‌بى
چینى
کێشابووت .
پسیارى
لێکردیت :((
کوردى ؟)) تۆ ،
به گه‌شییه‌وه
به‌ڵێت گوت .
دوایى ، پاش
ده‌یان ساڵ ،
زانیت ، هه‌مان
موته‌سه‌ریفى
کورد ک یه‌کێک
بووه له
سێسووسکه‌ى
نه‌وه‌ى نوێى
شیعرى کوردى .
به‌ده‌م رێوه
بیر له
بچووکترین ئه‌میبا
و .. یۆگلیناو ..
په‌ڕامیسیۆمى
ژێر
میکرۆسکۆپ ده‌که‌یته‌وه
، هه‌تا ده‌گاته
مه‌زنتریت نه‌هه‌نگى
زه‌ریا و
دیناسۆر و فیل
. ده‌پرسى .
(( دره‌خت
و قه‌وزه‌و که‌ڕوو
، چۆن
زیندگییان هه‌ڵده‌سووڕىَ
؟))
خۆ
، گه‌ر نه‌پرسى
، دیاره به‌وه
قایلى،که زه‌وى
له نێوان
جووته قۆچى
گایه . گوه‌ڕایته‌وه
سه‌رده‌مى هه‌رزه‌کاریت
و خۆت له ناو
گوێگرانى
مزگه‌وتى (( نائب ))
ى نزیکى
ماڵتان بینى .
پرسیارت
ئاراسته‌ى مه‌لا
کرد .
- مامۆستا
، ئه‌گه‌ر
خڕگه‌ى زه‌وى
له نێوان
شاخى گادابوو
. گایه‌که‌شى
له سه‌ر پشتى
ماسى و ماسیش
له زه‌ریادا!!
ئه‌وسا … ده‌ریاکه
، له کۆى ده‌بێت؟!
به سه‌ر
سوڕمانه‌وه
، چاوه‌نۆڕى
وه‌ڵامت ده‌کرد.مه‌لاى
ریش تۆپى روو
مۆن ، بێده‌نگ
بوو ، که تۆ ،
له سه‌رى
ڕۆیشتى
.
- قوربان
ده‌ستم
دامێنت و که‌واو
سه‌ڵته‌که‌ت
مچ ده‌که‌م .
زه‌وى و .. گا‌و..
ماسى !! ئه‌و
گشت که‌ڵه‌که
تڕه‌یه ، چۆن
سه‌ر ده‌گرىَ
! گا ، به‌و
لاسارى و ماسى
، به‌و
لووسییه‌و ..
زه‌ریاش ، به‌و
حه‌مکه گه‌رداو
سه‌رکێشییه‌ى
!؟ به‌و
ساکارییه‌و
مه‌لا به‌زێنه‌ت
، به‌رهه‌ڵستى
هزرى مێژینه‌ى
پووچ بوویته‌وه.
باوه‌ڕى ستان
ساڵى بورجى
گا‌و حووت و زه‌ریات
شڵه‌قاند . مه‌لا
، هیچى بۆ نه‌مایه‌وه
، ئه‌وه نه‌بىَ
، که به
تووڕه‌یى و
گرژى و قامک
راوه‌شاندن ،
سه‌رزه‌نشتى
کردى و دژ
وێنى پێداى.
- ئه‌وبه‌حر
و ..حووت و .. گایه
، له فه‌رجى
دایکت دایه ،
هه‌ى فه‌رمه‌سۆنى
زندیقى کافرى
لایه‌دخولو ..
تۆ ، نه‌تبرده
سه‌ر خۆت . به
خه‌نده‌وه ،
پرسیارێکى
دیت
لێهاڵزۆپاندوه .
- ئه‌ى
چۆن بوو ،
حوتێک یۆنس
پێغه‌مبه‌رى
قووت دا ؟! خۆ
له‌م ووڵاته‌دا
، زه‌ریا نییه
،که حووتى
تێدابیىَ !! ئه‌ویش
، له بریى وه‌ڵام
، به شه‌قازلله‌یه‌ک
، ىشوێنه‌وارى
په‌نجه‌و له‌پى
، له روومه‌تت
نه‌خشاند و
تفێکى لێت کرد
. گوێ‌گران ،
مات و سه‌رسام
بوون و جۆره‌ها
هه‌ستنى ئه‌رىَ
و نه‌رىَ ، به
روویانه‌وه ده‌ران .
ده‌گونجىَ
له‌م سه‌ته‌یه‌شدا
، له پاڵ وزه‌ى
ئه‌تۆم و کوده‌تاى
ئه‌لیکترۆن و
شۆڕشى ئینته‌رنێتدا
، دیسان ده‌سته
ئه‌ژنۆ ،
کرنووشى بۆ ئه‌فسان
و مه‌زه‌نده
به‌رین ؟!له
کاتێکدا ، شه‌پۆلى
بێ‌سیم و رادیۆ
و مایکرۆییف ،
تیشکى ژێرى سوور‌و
سه‌ره‌وه‌ى
وه‌نه‌وشه‌ى
،ىتیشکى ئێکس
و تیشکى گاما
، بوونیان سه‌پاندووه
!؟ ئه‌ى .. بۆیه
پرسیارکردن ،
بوونى خۆت نه
سه‌پێنى ، که‌واته
، هۆشت بۆ هه‌ر
روشناییه‌ک ،
له هه‌رجێیه‌کدا
، واڵا کراوه
بىَ ، ڕه‌نگه
بگه‌یته
ئاکام و .. له‌م
دوو دڵى
ئاشۆناخییه‌کدا
، بسره‌وى ،
ئه‌وده‌مه ،
شادمانییه‌کى
ده‌روونى
داتبگرىَ . ئه‌ریستۆ
، پێش زایینى
بێچووه‌که‌ى
؟؟؟ ، سه‌لماندى
، که زه‌وى
خڕه . به
دیارده‌یه‌کى
به‌رچاوى ،
کاتىَ ده‌که‌وێته
نێوان مانگ و
خۆره‌وه ،
سێبه‌ره‌که‌ى
بازنه‌یى ده‌بىَ
. تۆى میرزاو
حه‌شاماتى
کۆڕه‌وه‌که
، پیر ده‌بن .
ده‌مرن ، هه‌روه‌سا
گشت زینده‌وه‌ران
. هه‌ڵبه‌ته
که‌ونیش ، له‌م
یاسایه به‌ده‌ر
نییه . گوایه
ته‌مه‌نى
کۆستاره‌کان (
مه‌جه‌ڕڕه‌کان
) نۆ ملیۆن
ساڵه . سىَ
ملیۆن ساڵى ته‌مه‌نى
تێپه‌ڕیوه و
شه‌ش ملیۆن
پاشماوه‌ى ته‌مه‌نییه‌تى
!!بێگومان گه‌ر
سووڕانه‌وه‌ده‌سپێکى
هه‌بوو ، بىَ
شک و گومان ،
دیاره
کۆتایى ده‌بىَ
. وه‌ستان ، مه‌رگ
و نه‌بوونه.
} زه‌مین
، چ
واتایه‌کى هه‌بوو
له پێش
درووستبوونى
ئه‌م که‌ونه‌مان
دا ؟! {
وه‌ڵامى
خۆت ده‌ده‌یته‌وه :
} هیچ {
ده‌گه‌یته
ئه‌و ئه‌نجامه‌ى
، که زه‌مین
په‌یوه‌ستى
جىَو جووڵانه‌وه‌یه
و ئه‌ڵبه‌ته
دابڕبوونیان
مه‌حاڵه . به
هه‌مان پێوه‌ر
، ده‌ڕوانێته
مێژوو .
گریمان : که‌سێک
له‌سه‌رخۆ دا
مرد . ئه‌وا له‌سه‌ر
زه‌وی دا ته‌مه‌نى
هه‌شت ده‌قیقه
زیاتر ده‌بىَ
، ئه‌ویش به‌و
مه‌رجه‌ى ، هه‌واڵه‌که
به تیژڕۆى
فاکسێکى سه‌د
و هه‌شتاو شه‌ش
هه‌زار میل له
چرکه‌یه‌کدا
بگات . ئه‌دى
گه‌ر ئه‌و که‌سه
له دوورتر
مرد ؟ له
پلۆتۆ یان له
ئۆرانۆس ؟! ئه‌ى
ئه‌گه‌ر په‌یامه‌که‌ش
به خاو‌و
سستیى کێسه‌ڵێکى
نه‌خۆش گه‌یشت
!؟ )) ئه‌وساکه
بێگومان ته‌مه‌نى
ده‌گاته چه‌ند
سه‌ته‌یه‌ک .
که‌واتا .. مه‌وداى
چواره‌م ، له
که‌سێکه‌وه
بۆ که‌سێکى دى
ده‌گۆڕىَ ، له
پاڵ ئه‌مه‌شدا
، خودى
کۆستاره‌که
، له
ڕاکێشانن و
لێکترازانى
هه‌میشه‌یى
دایه !! بۆیه
، له هه‌ر
کۆستاره‌یه‌که‌وه
، بڕوانى ، که‌ونه‌که
وه‌کو یه‌ک ده‌بینى
، ده‌زانى بۆ
!؟
(( ئا ..
چونکه راوه‌ستاو
نییه ))
که‌واتا
.. ده‌ى ڕامه‌وه‌سته
. هه‌نگاو
بهاوه‌و .. به
باڵى هۆش و خه‌یاڵ
و فانتازیا هه‌ڵفڕه
. له کۆستاره‌یه‌ک
و .. دووان و ..
سییان . بنیشه‌وه
. سه‌رنج بده .
به هه‌مان
شێوه ده‌یانبینى
، که له سه‌ر
زه‌وى دیوتن .
(( گه‌ر
ئه‌مانه‌یان
بۆ بێژم ، به
شێت ناوزه‌دم
ده‌که‌ن
! ))
له
ته‌نییاى ئه‌م
ره‌وه‌تدا ،
له‌م
هۆڵۆکۆسته( )
کرمانجییه‌دا
. بۆ خۆت ده‌دوێیت .
(( کىَ
ده‌ڵىَ ،
ڕاستى و خه‌یاڵ
وه‌ک ئه‌ون ،
که ناومان
لێناون ؟ ئه‌دى
بۆ راسته‌قینه‌که
، خه‌یاڵ نه‌بىَ
و به پێچه‌وانه‌یش
، ئه‌ندێشه‌که
، راستى بێت !! ))
ئه‌ى
ئه‌وه نییه
، به جووتىَ
باڵه‌وه ،
پانتایى
فراوان و ڕه‌هه‌ندى
دوورتر
.
ده‌بڕى !!
(( خه‌یاڵ
، به‌به‌شى هه‌ره
مه‌زنى ژیانم
ده‌زانم ده‌وه‌ره
مل بۆ هه‌موو
ڕاستینه وخه‌یاڵانه
که‌چ بکه! مل
، یان شۆر ده‌بىَ
یان پلده‌درىَ))
مه‌لیش
، یان ده‌فڕىَ
، یانیش ده‌بىَ
به‌تۆڕه‌وه .
تیترواسکێک
زیقاندى و
داواى ئاوى کرد و
له‌پرشه
بارانێکى
ناکاوى راچه‌نییت
.گژوگیا ، بۆ
داته‌کاندنى
به‌رگى تۆز‌و
گه‌رد ، هه‌لیان
بۆ لوا‌و .. مه‌له‌یان
کرد . کاسه‌ى
سه‌رى کۆڕه‌وکه‌ران
،هه‌زاران
خاڵى
لێکدراون به‌ره‌و
سه‌رحه‌دو
سنووران ، روباره
هێلى یان و
ناڕێک ده‌کێشن
!! تۆ، ڕه‌وتى
ڕوباره
مرۆڤه‌که‌و
دابارینى
بارانه‌که ،
که‌له‌ناکاو
کردییه شه‌ست
و کلکه حوشتر
، ده‌چوێنى به‌ده‌سته
ملانىَ و نه‌ترازانى
جێکات .((کات
وجىَ ، به‌بىَ
یه‌کدى ،
بوونیان نییه
.مه‌گه‌ر له
ماتماتیک و ئه‌بستراکتدا
بیانگونجێنین
.)) دڵنیاى له‌وه‌ى
،ئه‌م ((گیتى))
یه، له‌سه‌ر
(( گونجان )) نه‌ک
پێچه‌وانه و
دژایه‌تى
دامه‌زراوه .
شه‌وى تاریک و
رۆژى روون .
هاوتا و هه‌م
ته‌واوکه‌رى
یه‌کد ینه ،
چونکه له‌هه‌مان
کات و له‌هه‌مان
شوێندا پێکه‌وه
بوونیان مه‌حاڵه
.. ((هه‌بوون )) له‌گه‌ڵ
(( نه‌بوون )) یه‌کترى
ده‌سڕنه‌وه.
هه‌روه‌ها
کار‌و کاردانه‌وه
، له‌یه‌ک کات
و یه‌ک جێ‌دا
رووناده‌ن ،
بۆیه وزه
دروست ده‌بىَ
و ساردوگه‌رمى
کاره‌با ده‌زێن
و ... جووڵانه‌وه‌و
.. وزه به‌رهه‌م
دێنن .
((ئه‌مێستا
، وزه‌م زۆره
و وره‌م به‌رزه
و ده‌مجووڵێنێ.))
له‌پا
ڵته‌وه ، که‌سێک ده‌بێته
یاوه‌رت و ده‌که‌ونه
ده‌مه ته‌قىَ .
- به‌وه‌ستان
قایل نیم. ده‌رۆم
و .. ده‌رۆم.
مێرووله‌یه‌ک
، له‌سه‌ر
چۆکتدا ، خه‌ریکى
رێگه دۆزینه‌وه‌یه
، دیاره له‌دوایین
پشووتدا، به‌هه‌ڵه
هه‌ڵکژاوه‌ته
سه‌ر شه‌رواڵه‌که‌ت
! ئێستا، سه‌رگه‌ردانه
به‌نه‌رمى ده‌ڵێى
. ((بۆکوىَ..ده‌رۆى
!؟ ))
داده‌چه‌مێیه‌وه
. به‌نه‌رمى
مێروله‌که
ده‌خه‌یته
سه‌ر به‌ردێکه‌وه
. پاشان
گوێچکه
نانێکى ره‌قى
بۆ ورد ده‌که‌ى
، له‌وێش ،
باڵه کولله‌یه‌ک
ده‌بینى ، ئه‌وه‌شى
له‌ته‌ک داده‌نێى
، چونکه خۆت
به‌قه‌رزارى
نه‌وه‌ى
مێرولان ده‌زانى.
ئه‌وجا
ده‌می
ئاخافتن له
هاورێکه‌ت ده‌نێى :
-
براله
، جمان ، له‌م
ڕێپێوانه‌دا
، ده‌ست له
ملکردنی شوێن
و کاته . وزه‌یه‌ک
، هه‌یه کار
له ئاوه
زمان ده‌کا ،
که‌خاڵی سه‌ره‌تایه
. ئه‌وه‌ت ، به‌خه‌ست
زانی وه‌ک بۆ
خۆت بدوێی،
بۆیه
ساکارتر
داخاوتی
:
-
هه‌ر
سه‌ره‌تایه‌ک
، کۆتایی هه‌یه
. لێره‌وه بۆ
هه‌ریرو
باتاس ، یان
سنوور . له
ئێستاوه بۆ
ئێواره ، یان
شه‌و ، له ڕا
برده‌وه بۆ
داهاتوو ، یان
مه‌رگ .
وانییه
. ؟
گوتی
: وایه . به‌جه‌خته‌وه
، داخاوتیته
وه :
-
دیاره
، ئه‌مه‌یش
دژی مه‌نتقی ((
نه‌مری )) یه‌و ..
یه‌کناگرنه‌وه .
-
...!!
نیشانه‌ی
سه‌رسامی و
پرسه‌ک ، به
ڕوویه‌وه
بوونه په‌پووله‌ی
هه‌مه ره‌نگ
، هه‌ر زوو
تامه زرۆییه‌که‌یت
شکاند‌و ده‌ست
لێنایه‌وه .
- برای
هێژام ، سه‌ره‌تا
و کۆتایی ، له‌بازنه‌دا
و .. له (( نا
خاڵدا )) تێکه‌لبوونه
، مه‌به‌ستم
له‌وه‌یه ،
که هه‌ردوو
خاڵی ده‌سپێکردن
و ته‌واو بوون ،
نازاندرێ
له‌کوێی چێوه‌ی
بازنه‌که
دان . وابزانم
لێت ڕۆشن بووه‌وه ..
نه‌تویست
باسی په‌یکه
بوونی ماری بۆ
بکه‌ی ، چ جای
مارێک کلکی خۆی
بمژێ ،نه‌بادا
زمانت ته‌ته‌ڵه
بکاو..
نهێنییه‌که‌ی
ناخت
بهاوێژێته
ده‌ره‌وه .
ئه‌وساش - خانی گوته‌نی
– نابینا ده‌بی .
-
ئێستا
، چووه
مێشکمه‌وه.
-
کاکی
برا ، ئێمه‌مانان
، له سووڕێکی
بێ وه‌ستان
داین.
-
ده‌بێژه
وه‌کو هێلکه
و مریشکه‌که‌ین !
-
سووڕ
ئاوت له‌سروشتدا
دیووه ، هه‌روه‌ها
بۆق و کرمی
ئاوریشم
.
-
به‌ڵىَ
، ئاو ده‌سووڕێته‌وه
، هه‌ڵده‌چىَ
و ده‌بێته هه‌ڵم
و هه‌مدیسانه‌وه
داده‌بارىَ ..
به‌ڵام کرمى
ئاوریشمم نه‌دیووه
-
ئه‌وانه
له‌دۆخى گاز‌و
.. شله‌و .. ڕه‌قیدا
ده‌بیندرێن ،
چاکتروایه
بێژم گۆران و ((
میتا مۆرفۆسز
)) ، یان به‌کوردییه‌که‌ى
دۆناى دۆن و
کراسگهۆرین
ده‌که‌ن سه‌رمێکوته
و کرم ، یه‌که‌میان
: ئاو جێد ێڵىَ
به‌ره‌و
وشکایى
، دووه‌میان :
زه‌وى و ره‌قایى
جێد ێڵىَ به‌ره‌و
ئاسمان . له
ناخت‌دا ، ئافه‌رین
له سیحرى په‌یڤ
و ره‌وانبێژى
ده‌که‌ى . ده‌زانى
،که که‌سانێک
هه‌ن ،له‌وشه‌و
په‌یڤین ده‌ترسن
، به‌ڵکو له
تاکه حه‌رفێک
ده‌سڵه مێنه‌وه
! زراویان ده‌چىَ
! ده‌تۆقن !!
بیرى ناخت ده‌گوازێته‌وه
بۆ که سه‌که‌ى
هاوشانت ، که
هێشتا ، ناوى نازانى.
-
ده‌زانى
وشه هه‌یه
وه‌ک ته‌ڵه‌یه
! قوله پێى به‌دکاران
ده‌گرىَ ! یان
سه‌رمه
قولاتیان ده‌کات
! حه‌رفیش هه‌یه
نسکۆیان پێده‌دا
، سه‌رسم ده‌ده‌ن
و ده‌گلێن! وه‌کو
بۆ خۆت بدوێى
، به‌شێنه‌یى
گوتته‌وه :
-
ته‌نانه‌ت له
نیشانه‌ى
پرسین و خاڵبه
ندى ده‌ترسن !
به دڕک و په‌ڕه‌نگ
و چه‌مۆڵه
یان ده‌زانن !!
نه‌بادا له‌چاویان
بچه‌قىَ و ته‌وێڵیان
داخ بکاو ...
ڕیسواى عاله‌مه‌که
ببن !!
ئه‌و
ده‌مى کرده‌وه
: سێداره‌و
قامچى و
زیندان هى له‌شن
نه‌ک گیان . ئه‌وده‌مه
:هه‌ستت به
برسێتى گه‌ده‌ت
کرد‌و .. گوتت :
-
ده‌مێکه
گۆشتم نه‌خواردووه.
-
منیش.
-
ده‌ى
. نه‌خواردنى
بۆ وه‌رزشی له‌ش
و رۆح چاکه .
*
* *
ئه‌حمه‌د
، واراهاتبوو
، له‌کاتى
چیرۆکاندندا
، ڕاکشا و
قوشتگییه‌کى
په‌ڕى مروارى
و قه‌ل و
مریشکى له‌ژێر
باڵى چه‌پى
داده‌نا.حه‌زى
به قه‌ڵه‌مى
ره‌ش بوو،
بۆوه‌ى گه‌ر
هه‌ڵه‌ى
بکردبایه ،
یان وشه و
ڕسته‌یه‌کى
نه‌شیاوى
بدیبایه ، ئه‌واگورج
به‌لاستیکه
هه میشه
خاوێنکراوه‌که‌ى
ده‌یسڕییه‌وه
. چاوى
نووقاند . له
مێشکیدا ده‌یکارى
بچێته ناخى
دایکێکى
جوانکیله‌وه
، که تازه
ژنى بۆ تاقانه‌که‌ى
خواستبوو.
خۆشه‌ویستى و
وابه‌به‌سته‌یى
تۆکمه‌ى
نێوان دایکه
و کوڕه له‌راده‌به‌ده‌رحه‌میمى
بوو ، چونکه
به‌کوێره‌وه‌رى
و نه‌هامه‌تى
و مه‌رگى
هاوسه‌ر و
بێوه‌ژن کۆشى
، تاقانه
لاوه‌که‌ى به‌موڵکى
تاپۆدارى خۆى
ده‌زانى. له‌دڵیدا
، ده‌رفه‌ت بۆ
که‌سێکی تر نه‌مابۆوه
، نه‌خوازه
بووک : (( ئه‌دی
لۆ غه‌ریمی لۆ
خۆی هێنا !؟ )) ئه‌حمه‌د
رووی ده‌می له‌ناخى
خۆیبووخۆشه‌ویستییه‌کی
دیکه‌ی به
پوولی سووتاو
وقڵب و ناڕه‌سه‌ن
ده‌زانی وه‌لێ
.. چی هێنایه
سه‌ر ئه‌وه‌ی
، پشکدار بۆ
هه‌سته به‌جۆشه‌که‌ی
بدۆزیته‌وه
!! له‌وانه‌یه
بیهه‌وێ ،
پێشی مردنی
خۆی ، نه‌وه‌ی
کوڕه زای
بدینێ ، یان
هه‌ر هۆیه‌کی
تر، هه‌ر چه‌نده
ڕۆژ به ڕۆژ ،
کوڕه‌ی پاری
دڵی ، بۆ لای
بووکه‌که‌ی
راده‌کشىَ و
له‌و په‌یوه‌ندییه
گه‌رم و گوڕه‌ی
دایکایه‌تی
دایده‌بڕێ.
ئه‌حمه‌د
، بیری بۆ ئه‌وه
چوو ، چۆنچۆنی
رۆچێته
قووڵایی ناخی
دایکه‌و
راستگوویانه
هه‌ست وسۆزمه‌ندی
داڕێژێته سه‌ر
رووپه‌له
سپییه‌کانی .
ئه‌وه‌ی به‌کارێکی
دژوار زانی .
به‌لای ئه‌وه‌وه
، نه‌ک چیرۆکێ
، مه‌گه‌ر نۆ
ڤڵێک بوێرێ
خۆی له‌قه‌ره‌ی
ئه‌و باره
ناسکه بدات .
ئه‌مه ، هه‌مووی
به‌لایه‌ک و ..
به‌دیوه‌که‌ی
دیکه‌دا ،زه‌وییه‌کی
به‌یارو سه‌خته
. ئه‌ڵبه‌ته
، له‌به‌ر
چاوگرتنی ده‌روونزانیی
نوێ و.. داب و نه‌ریت
و جێگاتی خاوه‌ر
نشینی هۆزگه‌ری
و خیڵه‌کی
وشتی دی . ئه‌وه‌ی
به قۆزاخه‌ی
کرمی ئاوریشم
هاته پێش چاو
. که هێدی
هێدی ، کرمه‌که
، له‌ناوه‌وه
، خۆی بۆ فڕین
ئاماده‌و ته‌یار
ده‌کات . به‌خۆى
گوت: (( له‌وانه‌یه
،که‌سى واهه‌بن
، ئه‌وکردارو
ره‌فتارانه،
بۆ بنهه سته
ژێره‌کییه‌کانى
مرۆڤ بگه‌ڕێننه‌وه
چوون گوارک و
دومبه‌ڵانى
پاش هه‌وره
تریشقه
. ))
ده‌شىَ
دایکه تووشى
هیشکبوونى ته‌مه‌ن
بووبێت ، که
هه‌وره‌تریشقه
بیهه‌ژێنىَ،
یان نسارى په‌ژاره‌یى
و ئه‌شکه‌نجه‌ى
رۆژگاردا ، به‌ره‌نگارى
ئه‌و دۆخه‌ى
کردبێت. ئه‌حمه‌د
، تیشکێکى
دیکه‌ى بینى ،
که بگه‌ڕێته‌وه
خاڵى ده‌سپێکى
ژیانیان ، ئه‌مه
بوێریى ده‌وێ
. توێژینه‌وه
و پشووی گه‌ره‌که
، به تایبه‌تی
له‌پڕکردنه‌وه‌ی
که‌لێن و درز‌و
قوژبنه تاریک
و نه‌زاندراوانه‌ی
ئه‌و سایان ،
به‌لایه‌وه
، ئه‌وه‌ش ،
سێ کاڵا ده‌پۆشن
: کاڵایه‌ک ،
له مه‌نزوری
ئه‌وانه‌وه .
کاڵایه‌ک ، له
گۆشه‌نیگای
به‌رامبه‌رو
خولگه‌وه .
کاڵای سێهه‌میش
، له هه‌ڵسه‌نگاندن
و .. تاوتۆکردن
و .. له‌هێڵه‌گدانی
نووسه‌رو ..
پاڵاوته‌ى هونه‌رى
جوانسازییه‌وه
. ئه‌مانه مه‌گه‌ر
به‌ده‌م
ئاسان بن ،
بۆیه ئه‌حمه‌د
دامابوو ،
هێشتاش ، رسته‌ی
دامه‌زرێنه‌ری
دانه‌ڕشتبوو .
مۆنۆلۆگه‌کانی
ئه‌حمه‌د ،
دیارده‌یه‌کی
راستینه و
پرسیاری چاره‌نووسساز
بوون له ئاست
ئه‌فراندن
وترسی
سپییاتیی پان
و گوشادی کاغه‌ز
. هه‌رچه‌نده
دابڕانێکی سه‌ره‌تایی
له نێوان
بووکه و
دایکه دا هه‌بێت
، به‌ڵام له‌ئاکامدا
نزیکبوونه‌وه‌ی
موگاناتیسی
مرۆییان ده‌سه‌پێته
سه‌ر. ئه‌مه‌ش
، رێسای ژیانه‌و
سازشی له‌سه‌ر
ناکرێ . ئه‌وه‌ی
، که ئه
تازه هه‌سته‌ی
ده‌جۆشاند ،
ته‌نیایی و
ئێره‌یی و
غیره بوو به‌رامبه‌ر
به
جووتبوونی هه‌ست
و به‌خۆدا
چوونه‌وه
وله‌خۆبوردن .
ئه‌حمه‌د ، به‌خۆی
گوت:
(( ته‌نیایی
هه‌ست .. به‌رامبه‌ر
به
جووتبوونی هه‌ست
! ئه‌مه ،
دیارده‌یه‌کی
موگناتیسه ،
دابڕان و
راکێشان ،
غیره‌ی ژنایه‌تی
له‌ڕووی به
خۆدا چووونه‌وه
!! پاشان ، ئێره‌یی
و خود ویستی
به‌رامبه‌ر
به بوردن و
یه‌کسانی و
واڵایی .. که‌واتا
.. با رسته‌ی : ((
ئاسمانی ، پاش
باران
په‌ڵه ، په‌ڵکه
ره‌نگینه‌ی
خۆی هه‌ڵدا .
مه‌لۆچکان
جریوه
جریویان بوو . ))
(( بکه‌مه
قیبله نۆمام . ))
فه‌رامۆشییه‌کى
هاته‌وه.
ناخى شنایه‌وه:
چونکه
ئاسمانى
شۆراوه‌ى به‌ر
باران و خێوه‌تى
حه‌فت نهۆمى
ره‌نگینکه
وانه‌که،
بۆشایى ده‌روونیان
ره‌نگاند. به‌خۆى
گوت : ((ئیتر ، هه‌مووشتێک
ئاسانه‌و
کۆسپم نایه‌ته
رىَ.))
وایهه‌ست
کرد ، له‌رۆخى
کانیله‌یه‌کى
چاوى قرژاڵدا
بێت و گوێلىَ
ئاو بخواته‌وه
. هه‌موو شتێک
به‌مجۆره‌یه،
ته‌نیا سه‌ره‌تاى
گونجاو بگرىَ
و.. هه‌نگاوى
له‌زگین
بهاوىَ. هه‌ڵوه‌سته‌ى
کرد. (( باشه.. ئه‌ى
ناوى چیرۆکه‌که؟
)) هه‌رخۆى وه‌ڵامى
دایه‌وه. ((
ناوى ده‌نێم :
دڵى دایک )) چه‌که‌ره‌ى
کرد. ((ئه‌ى.. دڵى
کوڕ‌و بووکه‌که؟!
که‌واتا..
باناوى ــ
دووبووین،
بووینه سىَ
ــ بێت . حا
یحاى ! خۆ دواى
نۆمانگى دی ،
ده‌بنه چوار
. )) ئه‌مه‌ی ، به‌زمانی
دایکه‌وه ده‌راند
. (( ده‌بێ
کوڕیان ببێ ،
یان که‌نیشک ؟ ))
ئه‌حمه‌د
، نوقمی
لوولپێچی
پرسیار‌و
پێشهات و هه‌ڵوێست
بوو ، یۆیه ،
ناوی چیرۆکه‌که‌ی
هێشته‌وه بۆ
کاتی ته‌واو
بوونى . (( ئه‌من .
، هێشتا له‌کێشه‌ی
سه‌ره‌کی نه‌بوومه‌ته‌وه
، واخه‌ریکه
کێشه‌ی ناو
لێنان
ئامبازم ده‌بێ
!! له‌وانه‌یه،دایکه،بۆکوره‌زاکه‌ى
یان کچه‌زاکه‌ى،
ناوى مێرده
جوانه مه‌رگه‌که‌ى
هه‌ڵبژێرىَ،
که‌له‌شه‌رى
خۆکوژی‌دا
پێکرا . ئه‌وجا
له‌کام
لابووبێت ،
تۆزقاڵێک له‌مه‌رگه
سامناک
وتراژیدییه‌که
ناگوڕێ
.. ))
زاگرۆسى
که‌مانچه‌ژه‌ن،
له‌په‌رتووکخانه‌ى
شاردا، عه‌بداڵى
نووسراوان
بوو له باره‌ى
مۆسیقاوه. مه‌راقووخولیاو
حه‌زى که‌وتبووه
کۆکردنه‌وه‌ى
وێنه‌ى
ئامێره‌کانى
مۆسیقاى
خۆماڵى. ئه‌وجا
وتارێک، یان
ئه‌گه‌ر بۆى
ره‌خساو
نامیلکه‌یه‌ک
له‌وباره‌وه
بنووسىَ.
ئامێره‌کانى:
ده‌ف، باڵه‌بان،
زورنا، ته‌مبوور،زیلوبه‌م،
نه‌ى، دووزه‌له،
بلوێر، تار،
شمشاڵ،
سازوده‌هۆڵى
تۆمارکردبوو.
پرۆژه‌ى دووه‌مى،
به‌هه‌ره
بایه‌خدار و
نه‌ته‌وایه‌تى
ده‌زانى، ئه‌ویش:
نۆتکردنى زانیارییانه‌ى
مه‌قام و
ئاوازه
میللى و جۆره‌کانى
حه‌یران و
لاوک و هۆره سیاچه‌مانه
و چریکه‌ونیوه‌شه‌و،
خورشیدى و قه‌تارو
ئه‌ڵلاوه‌یسى
و خاوکه‌روئایئاى
و ته‌نانه‌ت
به‌بالۆره‌ى
ژنانیشه‌وه.
په‌رۆژه‌ى یه‌که‌مى
به ئه‌رکى
خۆى زانى، لىَ
پڕۆژه‌ى دووه‌مى
به‌کارى کۆمه‌کى
و کۆڕى
زانیارى و
هونه‌رى
دانا، هه‌رچه‌نده‌ش،
چیى له‌باربووایه و
توانستى به‌سه‌ردا
بشکابایه،
درێغیى
ناکردو له‌وپێناوه
پیرۆزه‌دا،
سوور بوو.
هه‌مان
نیوه‌ڕۆ،
نیگارى شێوه‌کار
مژووڵى
دۆزینه‌وه‌ى
تۆن و پله‌ى
نوێى ره‌نگان
بوو. شین و ده‌یان
تۆن و پایه‌ى
کاڵ و تۆخ. زه‌ردو
تۆنه‌کانى،
هه‌روه‌هاش
له‌گه‌ڵ
سووردا. هه‌روه‌ها
بازنه‌ى دووه‌م
و سێهه‌مى ره‌نگه‌کان..
رێکه‌وت
سه‌یره: ئێمه‌ى
به یه‌کدى
ناساند:
ئێواره‌ى ئه‌ورۆژه،
له‌یانه‌یه‌کى
شاردا، خه‌رمانبه‌ره‌که‌ت،
گردبووینه‌وه.
نیگار، له‌ره‌نگه‌کانى
پله‌ى دووه‌مدا
خه‌ریکى ئه‌زموونکارى
بوو، که‌سک و
مۆر و پرته‌قاڵى.
پله‌به‌پله،
هه‌نده‌ى
کاڵکردنه‌وه
، که‌وا هه‌نده‌یان
نه‌ما تێکه‌ڵى
سپى بن. هه‌روه‌هاش
له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌کانى
بازنه‌ى سێیه‌مدا
به
ئه‌نجام گه‌یاند
، زه‌یتوونی و
قاوه‌یی
وخامه‌کی
.
زاگرۆسی
که‌مانچه ژه‌ن
، بڕێ وێنه‌ی
ده‌ستکردو
فۆتۆگرافی
جۆره‌کانی
ئامێری
مۆسیقای
خڕکردبووه‌وه .
ئه‌حمه‌د
، له‌و جێیه
چیرۆکه‌که‌ی
هێشته‌وه،که‌وا
له هۆشیدا گه‌ڵاڵه‌ی
کردبوو ، به‌کرداریش
ته‌نیا رسته‌یه‌کی
نووسیبوو .
نیگاری شێوه‌کار
، ڕه‌نگه
ئاوییه‌کانی
هه‌ڵگرت ، پاش
ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌مووچه‌کانی
خاوێن کرده‌وه
، ئه‌وجا په‌رژایه‌سه‌ر
ژماره له‌سه‌ر
په‌یژه ڕه‌نگه‌کان
، دانان . من ڕه‌نج
، پێش ئه‌وان .
له‌شوێنه هه‌فتانه‌که‌ماندا
، مێزێکی لاته‌ریکمان
گرت
- به‌بۆنه‌ی
قه‌سیده‌که‌ته‌وه
، ئه‌مشه‌و
میوانی منی .
جووته
باده‌مان
زرینگاندیه‌وه
، پێش ئه‌وه‌ى
که‌سێک ، دان
به‌کارامه‌یى
که‌سێکى تر
دابنىَ ده‌بىَ
خۆشه‌ویستییان
په‌ره‌سه‌ندووبێ
، ئه‌وجا
کارامه‌ییه‌که
. جار‌و بار،
ئێره‌یی و
خودویستی ،
بینایی هه‌ندێک
کوێر ده‌کاو ..
جوانیی کاره‌کانی
غه‌یره‌س خۆی
نابینێ ! دۆخه‌که
به‌وه‌وه
خۆشه ، که
هه‌موو ئاسته‌کانی
تێدابێت چوون
مه‌له‌وانگا
قووڵاوو ته‌نکاوی
هه‌س ، بۆئه‌وانه‌ی
مه‌له‌وانن و
بۆ ئه‌وانه‌ش
، که له‌ئاوی
قوله‌پێدا
شڵپه شڵپ ده‌که‌ن
و هه‌رگیز
زاتی چونه‌قوڵایی
ناکه‌ن . له‌وشه‌وانه‌دا
، لامان
ئاسایی بوو ،
هه‌ریه‌که‌و
له‌کیسه‌ی
خۆی سه‌ری گه‌رم
بکات ، یان
ورگی بئاخنێ :
به‌ڵام نرخی
تاکسیی گه‌ڕانه‌وه‌مان
، هه‌ر جاره
و له‌ئه‌ستۆی
یه‌کێکمان
بوو . وه‌کو
کردبوومانه
ئاکارێک ، له‌سه
دوایین به‌رهه‌رمی
خۆمان ده‌په‌یڤاین
. پێکه‌وه ،
ئه‌زموونه‌کانمان
ده‌نرخاند .هه‌رپێنجمان
ئاماده بووین
، که ئه‌حمه‌د
باسی له‌تاقیکردنه‌وه‌که‌ی
خۆی کرد . ڕه‌نج
، قه‌سیده‌که‌ی
ده‌رهێنا . کاسه‌ی
سه‌رمان گه‌رم
ببوو ،
نیگارهانی
خوێندنه‌وه‌ی
دا، هه‌رچه‌نده‌ش
ئه‌حمه‌د
پلارێکی خشکه‌یی
تێسره‌واند .
- فه‌رموو
.. مایاکۆفسکی .
ئه‌مشه‌و
تژیی ئه‌ستێرانه
. سازاوی شیعر
و میعرانه ..
گوێچکه‌ی ڕه‌نج
پڕبوون له‌و
پلاروفشارانه
. نه‌شێلواو
ئه‌وه‌ی به‌خرمووشی
چنگاڵی
پشیلانی ده‌سته‌مۆ
ده‌زانی . ئه‌و
، مرۆڤی به‌مانگ
ده‌چوواند ،
که دوو دیوی :
ڕووناک و
تاریکی هه‌یه . دۆستی و به‌خشنده‌یی
پۆزه‌تیڤ و ..
هه‌م نێگه‌تیڤی
ئێره‌یی و
چاوچنۆکیی هه‌یه
. ئه‌وکاته‌ی
که‌وته
خوێندنه‌وه
، ئه‌ز ،
پێڵووه‌کانم
شه‌که‌ت بوون.
نیگام
شێلوو بوو .
وشه‌کانی ،
مۆسیقایه‌کی
دڵنیش و ئاهه‌نگسازی
ده‌دایه
به‌رپه‌رده‌ی
گوێیه‌کانم .
کارگه
ئێسکی دایکمی
جووی
دایکم
له‌ملا ته‌نیشتمه‌وه
گردێکی
به‌پشتی یه‌وه
گرێداوه
کرمی
زه‌ویش
چڕنووکی لێ
گیر کردووه
هه‌ڵمی
مردنێکی هێمن
و بێتاوانی لێ
هه‌ڵده‌ستێ
ماسی
له‌ئاو دێنه
ده‌ره‌وه‌و
له‌ده‌م و
چاوی نزیک ده‌بنه‌وه
گۆڕ
له چاودێری
ماسی
لاشه‌ی
تێکناچێ
مافووری
ره‌نگاو ره‌نگی
رایه‌خین
پرسه‌ی
چاوه‌ڕوانی
خۆی ببینێ
هه‌ور
شکا
باران
وه‌ری دڵۆپه‌کانی
سه‌یری ئه‌و
منداڵانه ده‌کات
که
به‌ڕێگاوه‌ن
بۆ
چه‌تره
داخراوه‌کان
کرانه‌وه
مێژووستان
خۆیان ئه‌مانه‌تی
دڵ‌پاکی زه‌وی
کرد
ڕامه‌مێنه
سوارێکم
له‌مله‌ی خزی
ئالووده‌یی
هه‌ڵمی
ناوبژی وڵاخ
هه‌ناسه‌م گڕ
ده‌کاته‌وه
ئه‌حمه‌د
، گورج
پرسیاری لێکرد
: به‌خێر .. ناوت
چی لێناوه ؟
ره‌نجیش
، به‌چاو خه‌واڵووییه‌وه
په‌یامی گه‌یاندێ .
- کۆمه‌ڵی
خه‌و دیده
بووین و ..
پێشکه‌شه به‌م
زاته .
ئاماژه‌ی
بۆبه‌نده‌کرد.
منیش،
نێوچاوانیم
ماچکردو کۆمه‌کم
له‌تێزه‌که‌ی
کرد .
- نۆش :
له‌چاوی ئه‌وانه‌ی
خه‌ودیده‌ن .
زاگرۆس ، ئه‌وه‌ی
به‌ئاوازه‌وه
گوت و ئێمه‌ش
، باده‌کانمان
هه‌ڵبڕی .
نیگار ، به‌مه‌ستییه‌وه
، ڕووی ده‌می
لێنام .
- ئه‌ى
تۆمامه‌ى که‌مدوو.
شتێک له‌باره‌ى
کۆن ونوىَ هه‌ڵرێژه.
وه‌ڵامم دایه‌وه،
هه‌رچه‌نده‌ش
بۆچوونه‌کانم
ئاراسته‌ى هه‌رچوارین
بوو،
- دیاره
نیازت له‌خۆماڵێتى
و هاوچه‌رخایه‌تییه.
سه‌رى ئه‌رێى
راوه‌شاند. ده‌مێک
بوو له‌و باره‌وه
نه‌دوا بووم و
نیگاریش به
که‌مدووى
ناوبردم.
- دامه‌زاندنى
روناکبیرى له‌سه‌ر
بنه‌ره‌تى
کۆک وره‌سه‌ن،
مه‌رجى سه‌ره‌کى
خۆى هه‌یه.
- چۆن؟!
- به‌لامه‌وه،
بۆراگرتنى
رێژه‌ى ئه‌و
جووته جه‌مسه‌ره،
نه‌بادا یه‌کێکیان
له‌سه‌ر
حیسابى ئه‌وى
دیکه، له‌نگ
بێت ، یه‌که‌م
چاک و هاوسه‌رده‌مانه
که‌له‌پورمان
خوێندبێته‌وه‌و..
دووه‌م: شاره‌زاییه‌کى
پوخت وگشتگه‌ریمان
هه‌بێت له‌دۆخى
روناکبیرى
جیهانى.
- ئه‌دى
سێیه‌م ؟ ره‌نج
پرسیارى
لێکردم
- گیانى
دڵسۆزى و نۆژه‌نکردنه‌وه‌مان
تێدا بێت
- ئه‌ى
چواره‌م ؟ ئه‌مه
پرسیارى ئه‌حمد
بوو.
- باوه‌ڕى
کۆکمان هه‌بێت
به‌وه‌ى ،
مێژووى فیکرى
مرۆڤایه‌تى
یه‌کجه‌سته‌ییه
له‌حه‌ناس ئه‌فراندن
و نوێخوازیدا
نۆره هاته
سه‌ر نیگار‌و
ده‌وى لێنام.
- ئه‌گه‌ر
ده‌شىَ و به‌ئه‌رکى
نازانى ،
نموونه‌یه‌ک.
- ئه‌حمه‌دى
خانى و خاناى
قوبادى و نالى
ده‌که‌مه
نموونه. بۆ
هه‌ر شیعرێک
کلاسیک بوو ،
ده‌بێته
کۆنینه‌وه و
به‌سه‌رچووى
عه‌ماره پۆ!!
هه‌ناسه‌م
هڵکێشا و
گوتمه‌وه :
ئه‌وان ،
داستانى نه‌مریان
بۆ
تۆمارکردووین.
ئه‌حمه‌د ،
تێهه ڵچوو:
ئه‌دى له‌چیرۆک
و رۆمان‌دا؟ گوتم:
که‌ڵه نوسه‌رانى
ئه‌مریکاى
لاتین ره‌چاوبکه .
پرسى:
چۆن ؟ گوتمه‌وه :
- خۆیان
له ئه‌وروپا
دابڕى و به‌هره‌ی
زۆریان له
کلتووریان وه‌ى
گرت . لێره‌دا
کاک ئه‌حمه‌د
، ده‌بێ له
ماک و که‌ره‌سته‌ی
خاوی بنچه‌کی
فولکلۆرمان
به‌هره مه‌ندبین
، حه‌قایه‌ت و
داستان و ئه‌فسانه‌کان
، مه‌به‌ستم ،
ئه‌ڵبه‌ته ،
له‌و ده‌قانه‌یه
، که هه‌ڵده‌گرن
رۆخی نوێیان
بخرێته جه‌سته‌وه
. ئه‌ز ... ره‌نج ،
رایگرتم و
چاوی له
نیگار گرت
.
- به
که‌مبڵێت دان
، یۆیه رێژنه‌ی
بیرهۆشی به‌خۆڕ
داده‌بارێنێ
!! ئه‌ز ، به‌ته‌نگی
ته‌واو کردنی
یۆ چوونه‌کانم
بووم . هه‌رچه‌نده‌ش
، رسته‌ی زۆری
ده‌ویست
.
- ئه‌و
ده‌قه ده‌ماو
ده‌مییانه ،
شیاون بۆ
ئێسکبه‌ندی
تێکستی
پێشهاتیمان .
یۆ نه‌کرێنه
بناغه‌ی ته‌لارسازیی
شانۆمان ! بۆ
مۆتیڤه سه‌رو
ئه‌فسوونه‌کانیان
نه‌که‌ینه
کانگه‌ی هونه‌ری
شێوه‌کاری !
زاگرۆس ،
پاڵپشتمی گرت .
- ئه‌وه‌ی
پێشووی خۆی نه‌خوێندبێته‌وه
، مه‌حاله‌َ
هه‌نگاوی
دروست بۆ
ئاینده‌ی
ببات . ڕه‌نج ،
هاته ده‌نگ :
کۆمه‌ڵه‌ی ده‌قی
زه‌رده‌شتی و
ئێزدایه‌تی و
کاکه‌ییمان
هه‌ن . ئه‌نجا
نیگار ، سه‌رگه‌رمانه
، به‌شداریی
کرد .
- له
پاڵ نه‌خش و
هه‌ڵکۆڵدراوی
ده‌رکه‌و
دیوار‌و کۆشک و
کێڵی گۆڕ و
بگره خه‌نجه‌ریش
.من جله‌وی
گوتنم گرته‌وه
ده‌ست و
..
- ئه‌وه
ئه‌شکه‌فته‌کانی
(( چوار ستوون )) و
(( کۆساڵان )) ی هه‌ورامان
. (( شانه‌ده‌ر )) و
(( زه‌رزى )) و ((هه‌زار
مێردی ))
کوێستان
.
ره‌نج
گوتی : گه‌رمیانت
له‌بیر نه‌چێ ..
گوتمه‌وه
: شوێنه‌واری ((
قه‌ڵاچه‌رموو
)) ی گه‌رمیان ،
یه‌که‌مین
ئاوایی جیهان
بووه . ئه‌مانه
، شایسته‌ن ،
که‌خۆمان به
میراتگریان
بزانین ..
مخابن .. (( ئۆخه‌ی
، خۆ په‌نگاوه‌ی
ناخم ده‌راند
. )) به‌خۆم گوت .
*
* *
زۆری
دیکه‌م هه‌بوو
، هه‌ڵیڕێژمه
سه‌ر مێزه‌که
: که‌چی دره‌نگه
شه‌وه‌که
ناچاری بڵاوه‌ی
کردین . ده‌نا
باسم له
ناسنامه‌ى
هونه‌ری و شه‌قڵی
ئه‌ده‌بیمان
ده‌کرد . هه‌روه‌کو
تیژه باى
بیابان کوو
شوێن پێ ده‌سڕێته‌وه
، ئاوهاش شه‌وه‌که
ئامێزی نوته‌کی
خۆی پێچاین و
شێوه‌مانی
تێکه‌ڵ به‌خۆی
کرد .
گردبوونه‌وه‌ى
ئێمه ، یاده‌وه‌رى
چه‌ندین ساڵه‌ى
هێنایه نواى
دیده‌م . له‌پۆلدا
مامۆستاکه‌مان
، پارچه کاغه‌زێکى
به‌ده‌سته‌وه
بوو . هه‌ندىَ
ورده ئاسنى
له‌سه‌ردانا.
ئێمه‌ش ، به‌سه‌رسامى
، چاومان له‌ده‌سته‌کانى
نه‌ترووکاند .
ئه‌وجا ،
شتێکى له
شێوه‌ى ناڵى
به‌رزه وڵاغ
، له‌ژێر کاغه‌زه‌که‌وه
سووڕانده‌وه
. ورده ئاسنه‌کان
جمان و
گردبوونه‌وه
! ئه‌وه یه‌که‌مجارمان
بوو ، دیارده‌ى
موگناتیسى
بدینین . ئێمه
گرد بوونه‌وه‌ى
موگناتیسى
هونه‌رین ، هه‌رچه‌نده‌ش
له‌ته‌وه‌رى
جودابین.
سه‌رله‌به‌یانى
، به‌ته‌ک
کاوله
خانگێکدا
تێپه‌ریم .
ئافره‌تێکى
بشێوو رێوه‌ڵه‌ى
مییانه ته‌مه‌ن
، سه‌رنجمى
راکێشا، که‌ئه‌وێى
کردبووه ده‌ره‌تانى
شه‌وانه‌ى .
ئه‌م قه‌له‌نده‌ره
، سه‌رجه‌مى
زه‌برى ژیان و
که‌سه‌ریى و
بێدادى ، ده‌مێک
بوو له‌لام
وێنا کرد بوو .
پێشتر چ به
ته‌نیاو چ له‌گه‌ڵ
کچه‌که‌یدا
دیبووم و له‌لاى
هه‌ڤاڵانم
باسم لێوه
کرد بوون . (( ده‌شىَ
ساتیرێک
ئاوسى کردبێت
، له‌وانه‌ى ،
نیوه‌ى سه‌روویان
هه‌تا
خوارووى
ناوکیان
بنیاده‌مه و
.. خوارووشیان
ته‌گه‌یه !!
تۆوى
ئیرۆسیان له‌ره‌حمى
ئه‌وناته‌واوه
به‌تاڵ
کردبێته‌وه !! ))
به‌خۆم
گوت . بیرم له‌وه‌کرده‌وه
، که ئه‌و
ژنه لانه‌وازه
بترنجێنمه‌وه
کۆڵانه ته‌نگه‌به‌رو
چه‌ندشه‌قاوه‌که‌ى
پشتى قه‌ڵات و
هاوکێشه‌یه‌کى
(( سۆهۆ )) یانه‌ى
لىَ به‌رهه‌م
بێنم . (( هه‌قیقه‌ت
، ده‌بىَ
بگوترىَ و نه‌شێوێندرىَ
)) به‌خۆم گوته‌وه
. هه‌رچه‌نده ، ملى گوڵه
به‌رۆژه ، به‌لایه‌کدا
وه‌رچه‌رخێندرىَ
، هه‌نده
نابات ، چاوه‌ره‌شه‌کانى
له‌دوڕ چاوى
رۆژ ده‌بڕىَ .
بڕیارم دا ،
چێشته‌نگاوى
هه‌ینى ، کیسه‌یه‌ک
له‌کراسه
نیوداشتى
هاوسه‌ره‌که‌م
و سۆلێک و چه‌ند
بلووزى گه‌وره‌و
منداڵانه هه‌ڵگرم
و .. له‌جاده‌و
شه‌قامه‌کاندا
، ئه‌و سه‌رگه‌ردانه
پێخاوسه و که‌نیشکه
باوک نه‌ناسراوه‌که‌ى
بدۆزمه‌وه .
دڵیان ، به‌و
سیپاڵانه
خۆشبکه‌م . ئه‌گه‌ر
بۆمیش سازا ،
وه‌ڵامى چه‌ند
پرسیارێکى
لێبقۆزمه‌وه
. پرسیاره‌کانم
، ئاماده نه‌کردبوون
، ئه‌وه‌م بۆ
دۆخى جێکاته‌که
هێشته‌وه ،
هه‌رچه‌نده‌ش
تامه‌زرۆى
زانینى ئه‌و
نامرۆڤه
بووم ، که
تۆماوى ئه‌و
کچه‌تیوه‌ى
له
منداڵدانیدا
چاندووه. گه‌ڕام…
گه‌ڕام … پاش
سه‌عات و
نیوێک. له‌سه
دوو په‌یژه‌ى
خوارینى قه‌ڵاتدا
، له‌وئاقاره‌ى
، که‌ده‌روانێته
حه‌شره
بازاڕى پێش مزگه‌فتى
(( خانه‌قا )) و
گوزه‌وى
کاتژمێر
فرۆشان . له‌و
داڵده‌یه دا
، کیژو دایکه
کروشکه‌یان
کردبوو . وام
سه‌رنجدان وه‌ک
ئه‌وه‌ى بۆ یه‌که‌مجار
بێت ، دوو
بوونه‌وه‌رى
ژێرئاوى
برینم ! رێوه‌ڵه‌و
کز بوون به‌جۆرێک
، یه‌ک به‌یه‌کى
ئێسکى رکه‌ى
په‌راسوویان
ده‌ژمێردران !
خه‌ریکى
خواردنى
پاشماوه‌ى
شیوه
مجێورانه‌که‌یان
بوون ، که
رۆژانه
،شاگردى
خواردنگه و
که‌بابخانه‌کان
، بۆیان ڕۆده‌کردنه
جامۆلکه‌یه‌کى
فافۆنه‌وه .
ئه‌ڵبه‌ته ،
ده‌رفه‌تى ده‌مه
ته‌قێم بۆ نه‌لوا
. به‌ناچارى ،
کیسه‌که‌م له‌ته‌نیشتیان
دانا‌و ملى
ڕێگه‌که‌م
گرت ، چونکه
له‌لایه‌ک ،
خه‌ریکى
ماشینه‌وه‌ى
بژێوه‌که‌یان
بوون و له‌لایه‌کى
دیکه ، سه‌ره
ڕێى هاتوچۆو
رووگه‌ى ده‌یان
چاوى زیت و
لاسار بوو .
کاره‌که‌م
سپارده هه‌لێکى
گونجاوى
داهاتووى چه‌رخوفه‌له‌کى
رۆژگار.
له‌گه‌رانه‌وه‌مدا
، بیرێکى
راگوزه‌ر خۆى
کرده باڵنده‌ى
ته‌ریوى
مێشکم . وا
چاکه ، دوا
له نیگار بکه‌م
، که
پۆرترێتى ئه‌و
دایک و دوێته‌م
بۆبکێشىَ. هه‌ر
زوو ، باڵنده‌یه‌کى
ته‌ریووى
دیکه ، ته‌نگى
به باڵنده‌ى
پێشوو هه‌ڵچنى
و له جێگه‌ى
ئه‌ودا ، خۆى
کوتایه لانه‌ى
مێشکمه‌وه .
بۆ پێشتر ، به
کامێراکه‌م ،
فۆتۆیان نه‌گرم
. گه‌شامه‌وه
. ئه‌ى .. ئه‌گه‌ر
نه‌یهێشت
وێنه‌یان
بگرم ! ئه‌وسا
..نه‌ک وێنه‌یه‌ک
، به‌ڵکو له‌ناخافڵیدا
، به‌لاته‌نیشت
و روو به‌ڕوو
، دوور‌و نزیک
، وێنه‌یان ده‌گرم
. ئه‌ى کامێرا
ئولۆمپوسه
زوومداره‌که‌م
بۆ چییه ، ئه‌گه‌ر
ئاسته‌نگى
وادا به‌هانامه‌وه
نه‌یه‌ت ! گه‌ر
زامم تیمار نه‌کات
بۆ شکاندن
چاکه ..
له
ده‌رفه‌تێکى
تردا ، چوومه
په‌رێزى ژنه
سواڵکه‌ره‌که‌وه
، دیتم له‌گه‌ڵ
نێره
مووکێکى
کڵۆڵى وه‌ک
خۆى ، فسکه
فسکیانه !! ده‌شىَ
.. ئه‌م نێره‌مووکه
فریوى دابێت .
له‌وانه‌یه
وانه‌بىَ .
نێره مووکه‌که
، جلکى جۆراو
جۆرى پیاوانه‌و
ژنانه‌ى له‌به‌ر
ده‌کرد . ده‌نگیشى
له‌چه‌شنى
بوزگوڕه‌کانى
به‌رى ، نه
نێرانه‌و نه
مێیانه بوو !
جاروبار
دیتبووم ، هه‌ورى
و عه‌لاگه‌ى
گۆشت و سه‌وزه‌و
مێوه‌جاتى
دوکانداره
ناسیاوه‌کانى
بۆماڵه‌وه‌یان
ده‌برده‌وه .
بژیوى له‌سه‌ر
ئه‌وه بوو ،
که‌چى له‌و
کۆڵانى سینه‌مایه‌دا
چه‌ند گله‌تێک
به‌ر چاوم که‌وتبوو
!! ئه‌میش ، گه‌راى
گومانى
خستبووه
دڵمه‌وه . گه‌لىَ
ناوى بێزه‌وه‌رم
له‌مه‌ڕ ئه‌و
قوژبن و په‌نایانه
له‌لاخڕ ببوونه‌وه
.. گه‌وواد ،
لۆتى ، هه‌تیوباز
، حیز ، دووده‌کى
و .. ده‌ییووس ..
شه‌وێک له‌سه‌ر
مێزى یانه‌دا
رۆمکردن ، ئه‌وانیش
، بڕێکى تریان
هاویشته سه‌ر .
ئه‌وجا
باسم له ((ئه‌حمه‌دى
شه‌مسه )) کرد
، که‌له ((
ئیسکان )) ى
شاره‌که‌مدا
، ده‌ستێکى
باڵاى له‌وبواره
له‌که‌داره‌دا.
ته‌نانه‌ت ((
فه‌یسه‌لولئه‌تسارى
)) ش یه‌کێک بوو
له مشته‌رییه
چه‌وره‌کانى .
ئه‌وزه‌لامه
، له‌ته‌ک گه‌وادى
و دییوسه‌یه‌که‌یدا
، به‌هۆى په‌یوه‌نده
پڕ شوره‌ییه‌که‌ى
، که‌سانێکى
بۆ خوا ، له‌گرتووخانه‌کان
به‌ڕڵلا ده‌کرد
!! نیگار ده‌مى
کرده‌وه
.
- مه‌گه‌ر
فرۆید و یۆنگ
ئه‌م جۆرانه
بژارو
شیکاربکه‌نه‌وه !!
دامانه
تریقانه‌وه‌ى
پێکه‌نین . ره‌نج
گوتى : ئه‌ویش
، به‌رووکه‌شى
. له‌گه‌ڵ
خۆمدا ده‌مهێناو
ده‌مبرد . ده‌بىَ
ئه‌و ژنه ،
به‌پاره‌و
پوول فریو
درابێت ! یان
له‌کاتى
نووستندا
سێکسى له گه‌ڵدا
کرابێت و غه‌ریزه‌ى
زگماکى ئه‌و
چێژه‌ى
پێناساندبێت !
ئه‌وهۆکارانه‌م
به‌شیاوى ده‌زانین
. له‌وانه‌شه
، هۆکارى دى
هه‌بن .
باشێتۆکه‌و
ده‌راوێژى
کۆمه‌ڵگابێت
، خۆله‌ش و هه‌ستى
هه‌یه ، که‌نه‌فسى
خۆى پىَ بله‌وه‌رێنىَ
. گه‌رچى له‌ده‌ره‌وه‌ى
ته‌ڵدڕى
یاسا‌و شوره‌ى
قیمه داب و
نه‌ریتیش بێت
. گرفته‌که‌م
، به‌دۆزینه‌وه‌ى
ده‌رزیله زانى
له‌ناو خه‌رمانێکدا
. ماوه‌یه‌ک
له‌بیرم کرد .
ئارامم گرت .
هه‌مدیسان به‌دوایدا
گه‌ڕام ، زۆر
گه‌ڕام : به‌ڵام
که‌سانێک
ئاماژه‌یان
بۆکوشتنى کرد
. کىَ
کوشتوویه‌تى
؟ بۆ ؟ ئه‌ى
کیژه‌که‌ى ؟
ئه‌ى بۆ خه‌ڵکى
گونده‌که‌ى
خاپوور نه‌بىَ
و که‌سوکارى
بردبێتیانه‌وه
! تووشى دڵه
راوکه بووم .
ئه‌وخه‌مساردى
و بیر چوونه‌ى
خۆم سه‌رکۆنه‌کرد
و پاساوى خۆم
به‌وه‌دایه‌وه
، که خه‌ریکى
نووسین ببم
دونیا‌م له‌بیرده‌چێته‌وه
، ته‌نانه‌ت
ژه‌مه
خواردنه‌کانیشم
. ئه‌مه ، په‌ڵه‌یه‌کى
بۆرى له‌لا
جێهێشتم ، به‌ڵام
، ره‌نج گوته‌نى
، ئومێدێکم به‌مام
نه‌ریمانه ،
مه‌گه‌ر ئه‌و
له‌م به‌ندیواره‌ى
مێشکم قوتارم
بکات .
*
* *
پارى
پێنجه‌م
یاوه‌رى
ماراسۆن
له‌تیڕۆڕ
خراپتر ، ملکه
چکردنه بۆ زه‌برو
زه‌نگ .
- کرا
ڤیچنسکى
-
مرۆڤ
، له‌چاڵنان
،جینۆساید ،
ره‌شکوژى،
هۆلۆکۆست ، قه‌تڵوعم،
ئه‌نفال ، هه‌ڵه‌بجه EXODUS کۆڕه
و !! ئه‌وانه
له مێشکى گه‌وره
و بچووکدا لق
و چڵ و پۆپیان
هاویشتووه .
کانى چیمه‌نتۆرێژکردن
! ژه‌هراوىکردنى
با ! سوتاندنى
دارگوێز و جه‌نگه‌ڵ
، بۆگه‌مه‌ورابواردن
مرۆڤ کردنه
نیشانه‌ى
پێکاندن ! داک
و کچ و کوڕ له‌یه‌ک
جیاکردنه‌وه
! نه‌شمیڵان
ریسواکردن و
فرووتنیان به‌کابارىَ
و سۆزانیخانه‌کان
! له (( خورماتو ))
دوو منداڵیان
، سه‌روبه ده
دینار فرۆشت !
له‌سیمبه‌نده‌کانى
خواروودا،
رۆژى ده‌یان
ده‌مردن. هه‌ر
له‌و نزیکه ده‌نێژران
و به به‌رچاوى
دایک و بابى
مردووانه‌وه‌ش، سه‌گه
خوێریى ئه‌وبیابانه
، له قۆڵته‌که
ده‌ریده
هێنان و
.
چ
ته‌قسێک بوو
نامرۆڤانه !
نه‌که‌س مته‌قى
کرد‌و نه ده‌وڵه‌تانى
به‌ناوى
ئیسلام ده‌روه‌ست
هاتن !!
{ بادرێخى
نه‌که‌ن ، ئه‌مه
سنگى ئێمه و
فیشه‌کى ئه‌وان
. ئه‌مه زه‌وى
ئێمه و دوور
هاوێژى
فاشیستان . ئه‌مه
دۆڵ و چه‌م و
چیاى ئێمه‌و
ئه‌وه‌ش
سیانید و نێرڤ
و گوژانگى ئه‌وان . }
له‌کۆمه‌ڵگه
زۆره
ملێکانى ((
قوشته‌په )) و ((
دیانا )) وده‌یان
شوێنى دى ، هه‌زارانیان
لێسه‌ر نگووم
کردن ! ئه‌نفالى
گه‌رمیان و
بادینان و
خۆراکى ژه‌هراوى
! عاره‌باندن
و ڕاگوێزانى
خێزانان و ره‌گه‌زپه‌رستى !
- خوشکم
، ئه‌وه
کۆرپه‌که‌ت
بۆ له‌وىَ
فڕێ‌دا ؟!
- کاکه،
هیچم نه‌ماوه
بیده‌مىَ و
ناشمه‌وىَ ،
به‌چاوى خۆم ،
مه‌رگى بدینم .
سه‌رنجت
له‌چاوه
بزڕکاوه‌کانى
دایکه‌که دا
. هه‌ستى
نائومێدى و
زراوچوون و
کڵۆڵیان تێدا
ره‌نگى دایه‌وه
. وێجا گلێنه‌ى
چاوت بڕییه
کۆرپه‌که‌ى و
هه‌ڵتگرت . له‌ته‌ک
دایکه‌که‌دا
، ورد ورد
ڕێتان کرد‌و
پاش ئه‌وه‌ى
به‌قه‌د یاڵه
مێشێک خورماى
کولیچه‌یه‌کت
نایه‌ده‌وى
کۆرپه‌که به‌و
هیوایه‌ى ، که‌خێرمه‌ندێک
لاتان
لێبکاته‌وه.
خۆت به‌شادمانترین
مرۆ زانى . له‌رۆژنامه‌یه‌کدا
خوێند بووته‌وه
، که‌رۆژى چل
هه‌زار منداڵ
له‌برساندا
گیان له‌ده‌ست
ده‌ده‌ن و ..
زیاد له هه‌شت
سه‌ت ملیۆن له‌بر
سێتییه‌کى ته‌واو
دا ، ده‌قه‌تێنن
! به‌خۆت گوت :
- ده‌بىَ
ئامانجى سه‌ره‌کى
مرۆڤ ، ته‌نیاوته‌نیا
بۆخودى مرۆڤه‌که
بێت . ئاوات و
خه‌ونه‌کانى
بێنێته دى و ..
خه‌م و په‌ژاره‌و
ئازارى لابه‌رىَ
. ده‌ست به‌سه‌رى
کۆرپه‌که‌دا
ده‌هێنى ووره‌ت
په‌ره‌ده‌ستێنى
. وه‌کو : زۆران
، دونیات لێنه
بۆته چه‌رمه
چۆله‌که . تۆ ، خۆت به‌وه
ده‌زانى ، که
له ئه‌وکى
شێره‌وه هه‌نگاو
بۆ گڕکان ده‌با
، بچڕ . بچڕ ،
پشکۆى
رازونیازت ،
له‌مێشکدا گه‌شایه‌وه
و له‌به‌ر
چاوى ناخت‌دا
پزیشکى دا‌و
وزه‌یان به
ره‌وانت به‌خشى .
خانى
و خه‌ونه‌که‌ت
.. مارى ئاشقه‌وماشقه
.. چاوشێوه‌که‌ى
دایکت و
داپۆشینى ..
ماره‌کان .. خه‌ڵات
.. نهێنى و
کۆڵنه‌دان ..
درکاندن
وکوێر بوون ..
رووه‌کى تیشک
و چاوه‌نواڕیى
بێنه‌وایان ..
داکشان و
رابوون و
تێڕامان .. زه‌رده‌شت
و هه‌ڵۆى
پیرۆز .. ئه‌وانه
، له‌ناختدا
ئاوێته ده‌بوون
و پتر ده‌یانجۆشادیت.
ئاوڕ له‌دواى
خۆت ده‌ده‌یته‌وه‌و
خێزانێکى
پۆشته و په‌رداخ
به‌دى ده‌که‌ى
. زوو به
هاناته‌وه
دێن . دایک و
کۆرپه‌که‌ى ،
به ده هنده‌یى
ئه‌وان ده‌سپێرى
و ئه‌وه‌به
ساباتێک ده‌زانى
، که رۆحتى
فێنک کردبێته‌وه .
( له
هه‌نده‌ران ،
سه‌گ و پشیله
و مارمێلکه ،
له منداڵانى
لاى ئێمه به‌نرخترن !! )
به‌ده‌نگى
نیزم ، ئه‌و
رسته‌یه‌ت ده‌راند
، دایکه‌که ،
به‌چاوى ئه‌شکاوى
ده‌یڕوانییه
کۆرپه
ساواکه‌ى و
توند به
سنگیه‌وه
نووساند بووى
. له‌وه پاش ،
تۆ ئاگات له‌ورته‌و
سۆسه‌و ترپه‌ى
ده‌ورو به‌ر
نه‌ما .
کشومات ، نه‌تزانى
ئایا هه‌نگاوه‌کانته
،پێت به‌کێش
ده‌که‌ن ، یان
پێیه‌کانت هه‌نگاو
ده‌به‌خشنه
ئه‌ولاڕێیانه
!! خۆر بڵند بوو
، که بۆحه‌وانه‌وه
لاتدایه کن
کۆنه که‌پرێکى
پاروپێرار .
کۆڕه‌وه‌که
هێله‌ى ده‌کرد
. خۆزگه‌ت
خوازت ، که
له‌ناو مێشکى
چه‌ندانێک
بوویتایه
تاکو بزانى
بیر له‌چى ده‌که‌نه‌وه
! چاره‌نووسیان
له چیدا ده‌بینن
؟! به‌ره‌و
کوىَ هه‌ڵدێن
؟! چیا .. مه‌رز ..
ئه‌ودیو ،
پاشان چى !؟ له‌چییه‌وه
بۆچى ؟! وا
نزیکه‌ى نیوه‌ى
رێگه‌ت ده‌گه‌ڵدا
بڕیوه . له‌خالى
دیارى کراودا
، جیا ده‌بێته‌وه
. داده‌بڕێى و ..
هه‌ورازه و
هه‌وراز به‌ره‌و
قه‌ندیل ،
چونکه ته‌نیا
بۆ خۆت نیت .
شێلگیرانه ،
سه‌رسه‌ختانه
مکوڕى و له‌هیچ
سڵ ناکه‌یته‌وه
. ئا ، که‌له‌ته‌ک
ئه‌و که‌پره
که‌ونه بووى
، گه‌نجێکى
تێکسمراوى
باڵا به‌رز ئه‌ویش
، بۆ وچان
لایدابوو .
ماندیى
نه‌بوونت
لێکرد . سه‌روسمێڵ
و ریشى چوون
زوخاڵ بوون .
بڕۆکانى تێکگیر
و قه‌ترانى .
لووتى قنج و
جوتىَ چاوى هه‌ڵۆیانه
. هه‌ر زوو
هۆگرو
هاورازى یه‌کدى
بوون .
جینزێکى کاڵ و
پوواى له‌به‌ربوو
، له‌گه‌ڵ قه‌مسه‌ڵه‌یه‌کى
نیوداشتى سه‌ربازى
. شتومه‌که‌کانى
دانان و فوویه‌کى
له هه‌ردوو
له‌پى کرد ،
که‌کردبوویه
قه‌فه‌زێکى
چکۆڵانه و
چاوى له‌تۆبڕى
. تۆش ، ئه‌وه‌ت
به هاوده‌م و
هاوڕێى
قۆناخێکى ترت
زانى .
وه‌رزو
رواڵه‌ته
سروشتیه‌کان
، له‌ژووره‌وه‌تدا
ئاوێته‌بوون .
شنه‌باى به‌هاران
. شڵێوه و
زریان ، گه‌رماى
مێوه‌گه‌نان
، خه‌زه‌ڵوه‌ر
و گه‌ڵاڕێزان
. له‌و قسه‌یىَ
و له‌تۆ قسه‌یىَ
، به‌سانایى
هه‌گیبه‌ى ده‌روونتان
کرده‌وه ،
کاتىَ زانیى ،
تۆش وه‌کى ئه‌و
گه‌رمیانیت و
ته‌نانه‌ت له
گه‌ڕه‌کێکدا
بوونه و به‌هۆى
جیاوازى ته‌مه‌نه‌وه
، یه‌کترتان
نه‌ناسیووه !
سه‌رگوزه‌شته‌ى
ئه‌وت به‌چاکترین
ره‌وێنه‌رى
بێزارى و
جێکات ته‌یکردن
وههم دڵدانه‌وه‌ى
گیانى به‌گیانى
زانى . به
ئیکلامه‌وه
، لێوان لێو ،
دڵسۆزیت له‌گه‌ڵدا
نواند . ئه‌ویش ،
هه‌ر زوو
هۆگرت بوو، به‌ڵکو
هه‌وێنى
متمانه‌ى
بووى و دڵى بۆ
کردیته‌وه .
- یارۆ
، که‌واتا ،
پێشتر له (( ته‌په‌ى
مه‌لا عه‌بدوڵلا
)) بوونه
!
- کاک
میرزا .
گفتوگۆى
رێوبان ، شنگ
و وزه ده‌خاته
ده‌مارى
له‌شه‌وه
. وانییه ؟
- فه‌رمووده‌ت
به جێیه کاک
وریا .
- ئه‌م
ده‌شته زۆر
له‌باره
بۆئه‌وه‌ى
لاپه‌ره‌ى
ژیانمت بۆ هه‌ڵده‌مه‌وه
، به‌تایبه‌تى
له به‌ندیخانه
که ده‌نگى له‌تۆ
نه‌بیست ، ئه‌وه‌ى
به ره‌زامه‌ندى
زانى و له‌سه‌رخۆ
داخاوت
:
- مامۆستا
، ژن و پیاوى
نه ناسیان
پێکه‌وه ده‌به
ستایه‌وه !
ته‌نانه‌ت
باوک لێل که‌نیشکه‌که‌یدا
! خوشک و
برایان نه‌ده‌بوێرا
! یان به (( درێل
)) ى کاره‌بایى
له شمانیان .
کون‌کون ده‌کرد
!! ئه‌شکه‌نجه‌کانیان
، لاڵى ده‌هێنایه
زمان !!.
تۆى
، تێنووى
داخافتنه‌که‌ى
، گوێبیستى
بووى . ئه‌ویش
، به‌کامى دڵت
ده‌دوا
.
- به‌زۆره
ملىَ وایان له
ئێمه
زیندانى ده‌کرد
که سوارى یه‌کدى
ببین !! له‌شیان
ده‌رز یژه‌ن
ده‌کردین
!!
تۆ
:- ئىَ ! کاک وریا
، ئیتر ..
وریا:-
خۆى یان
سپرتۆیان به
زامه‌کانمانه‌وه
ده‌نا . جگه‌ره‌یان
به‌ناو له‌پ و
ژێرپىَ و نه‌رمه
گوىَ و پێستى
گونمان ده‌کووژانده‌وه !!
تۆ
: ئه‌وانه
که‌ى مرۆڤن !!
وریا
، که‌مۆڵه‌یه‌ک
وه‌ستا . چاوى
له‌حه‌شامه‌تى
کۆڕه و که‌ران
گرت و گوتییه‌وه :
- بۆنى
پێستى سووتاو
، مرۆڤى هه‌راسان
ده‌کرد ! کاکه
میرزا ، بوتڵى
شووشه‌یان له‌کۆممان
ده‌په‌ستا !!
سه‌رنجێکى
داى نه‌بادا
له‌قسه‌کانى
وڕس بووبیت ،
به‌شێنه‌یى
داخاوته‌وه :
- زڕته
بۆ زێکى ره‌شتاڵه‌یان
هه‌بوو ، تاکه
کارى ئه‌و ،
ناموس تکاندن
و شه‌ره‌ف
سمین بوو . هه‌ناسه
سواریى ئێمه‌ى
هه‌ڵواسراوان
تێکه‌ڵى قرچه‌ى
ده‌مارى شان و
ملمان ده‌بوو
. چاومان ده‌رده‌پۆقیه
ده‌ره‌وه ،
یان ، به
گیره‌ى کاره‌بایى
، نه‌رمه
گوێمانیان ،
گۆى مه‌مکمانیان
، گون و زه‌که‌رمانیان
ئه‌شکه نجه‌ده‌دا
!! هیچ نه‌م نه‌یکه‌ن
!! تۆ ، گوىَ
تاسى گێڕانه‌وه‌که‌ى
بووى .
- براده‌رێک
بۆیگێرامه‌وه
، که ئه‌وکاته‌ى
به‌ندییه
سیاسیه‌کان
ده
هاوێژرانه
ناو حه‌وزى
تیزابه‌وه ،
له‌ماوه‌ى ده
دوازده ده‌قیقه
دا ، هیچیان
له‌پاش نه‌ده‌مایه‌وه
! رووى حه‌وزه‌که
، وه‌کو ئه‌وه‌ى
تازه تیزابى
رۆکرابىَ ،
بێگه‌ردو
رۆشن ده‌بۆوه
! ده‌مت کرده‌وه
: واى !! له‌و
دڕنده‌یه
تییه ! ئه‌و ،
گزاره‌ى
کێشایه‌وه :
- .. یان
چوار پێنج گه‌ماڵ
و ده‌ڵه سه‌گى
هارو هاجیان
گاڵده‌دایه
گیان هه‌ندىَ
گیراو ! هه‌ر
به چه‌ند
خوله‌کێک ، مه‌گه‌ر
، ئێسک و
پروسک و
لوولاقى بما
بایه‌ته‌وه
!! تۆ ، لایه‌نى
گوێشلکردن و
قۆزتنه‌وه‌ى
جۆرى جه‌زره‌به‌کانت
گرتبوو . له
پێچ و په‌ناى
مێشکت‌دا ده‌تخستنه‌وه
تۆمارگه‌وه .
- ئیتر
.. له‌وکاتانه‌دا
، خۆیان سه‌رپشک
بوون ، ئه‌شکه‌نجه
دراویش ، له‌هه‌ژبه‌تا
، زمانى خۆى
ده‌گه‌زت !! له
چاوو ده‌میه‌وه
، له‌که‌پوویه‌وه
، خوێن بازره‌قه‌ى
ده‌کرد . ده‌بوورایه‌وه
، مێشکى
ئاڵۆزده بوو
، یان به یه‌کاجره‌کى
سارد ده‌بۆوه
. ئارامت له‌به‌ر
بڕڕا . شه‌خته‌ى
بێده‌نگیت ،
به‌کاوه
خۆیى شکاند .
- فڵانى
.. تۆ .. به‌رکام
ئه‌و
ئازاردانانه
که‌فتى ؟
هه‌رچه‌نده
، پرسیاره‌که‌ى
به‌لاوه
ئاسایى بوو ،
وه‌لىَ بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ت
، پیچێک ڕاما .
تۆ ، وات هه‌ستکرد
، که ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى
وادراوه ،
بۆى ناگوترىَ
. ئه‌وه‌شت ،
له‌سیمایه‌وه
خوێنده‌وه .
پرسیاره‌که‌ت
جووتباقى نه‌کرده‌وه
. له‌ناکاو ،
جگه‌ره‌یه‌کى
سپارده لێوى
و مژێکى درێژى
لێدا ، ئه‌وجا
به ئاسپایى
ده‌مى لێناى .
- تووشى
ئازاره ره‌شه
یان کردم .
خێرا پرسیت :
ره‌ش !! بۆ له‌وێدا
، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه
دانیش ره‌نگى
هه‌بوو !؟
- به‌ڵىَ
، مامۆستا میرزا
، سوور‌و ره‌ش .
به ئاسنێک
سووره‌وه
کراوه ،
شوێنى ناسکى
به‌ندییان
داخ ده‌کرد ،
ئه‌وه
ئازارى سوور
بوو . ره شه‌که‌ش
، به‌رى به‌نده
که‌وت .
بردمیانه ئه‌منى
گشتى . له‌وىَ
له‌سه‌ر ده‌م
خستمیان و
چوار که‌ته
زه‌لام ،
پێیان نایه
سه‌ر هه‌ردوو
ده‌س و قاچ و
ملمه‌وه و ...
وریا ، هه‌ڵوه‌سته
یه‌کى کرد . تۆ
، بیرت هه‌ڵفڕى
به‌ره‌و که‌ڤاڵه
کانى پیکاسۆو
براک و شاگاڵ
و ڤانکۆخ . ئه‌وان
، سوور‌و ره‌شیان
بۆ چێژى
چاووگیان ده‌سازاند
. جه للاده‌کانیش
بۆ جه‌زره‌به‌دان
و ئه‌شکه‌نجه
و ناو زڕاندن !!
دوو چه‌مکى
جودان !! گوته‌ى
(( پۆڵ ئیلوار )) ت
هاته مێشکه‌وه
: (( گشت ئاوى
دونیا به‌شى
شۆردنى دڵۆپه
خوێنێک ناکات
، که له‌نووسه‌رێکه‌وه
، سه‌باره‌ت
به‌بیر و
بڕواى ڕژابێت
! )) . هه‌زاران
کوشت و بڕى و
ناسۆریان ،
دیزه به ده‌رخۆنه‌کرد
. ئه‌شکه‌نجه
و ژانمانیان
نغرۆى گۆڕه
به‌کۆمه‌ڵه‌کان
کرد . وریا . ده‌نگى
لێوه نه‌هات
، تۆ ، به
رێزه‌وه
داواى ته‌واو
کردنت لێکرد .
ده‌مى کرده‌وه :
- شینه
زه‌لامێک ، به‌ر
بووه پاشم و
هه‌تکى کردم .
له‌گه‌ڵ
دوا په‌یڤى دا
، دایه قوڵپى
گریانێکى به‌کوڵ
، که به‌رد و
تاوێرى ده‌توانده‌وه
. ئه‌مجا ،
ئاره‌قێکى
ساردى ده‌ردا
. لێوو کوڵمه‌کانى
له‌رانه‌وه .
په‌لامارت
دا‌و له‌باوه‌شت
گرت . نێوچه‌وانیت
ماچ کرد .
هێمنانه‌ش
گوتت :
- ئه‌وه
مه‌دالیاى شه‌ره‌فه
وریاگیان .
شانازییه بۆ
تۆ . ده‌ى . هێمن
و هێور به‌ره‌و
. هه‌زاران
جینایات و که‌تنى
وایان کردووه
. با .. دانیشین و
هه‌ندىَ
مێوژو هه‌نجیر
و تووه وشکه
بخوێن . کوڕى
برم ، به‌وه
قه‌ت
ناگوترىَ
ئابڕوو چوون ،
بىَ حه‌یایى و
بێنامووسى و
ته‌ره‌سى ئه‌وه‌یه
، که گه‌ووادى
و سیخوڕ‌ى و
جاشایه‌تى و
سۆزانییه‌تى
بۆ ئه‌و رژێمه
بکرىَ . ئه‌وه‌ى
تۆ ، شکۆمه‌ندییه
.. شکۆمه‌ندى ..
ره‌نگه
شێواو‌و په‌ڕیوه‌که‌ى
هاته‌وه . به‌چاوى
فرمێسکاوى ،
به‌هه‌ناسه‌بڕێکى
، لێوى
ترازاند
.
- منیش
، هه‌ندىَ
کولیچه‌ى
خۆرمام
پێماوه
.
- کولیچه‌ى
خورما ! دیاره
وه‌کو من ، له‌موله‌و
چنگت که‌وتووه!
- دۆستێکى
شه‌قڵاوه‌ییم
، دایمىَ. له‌سه‌ر
تاته به‌ردى
ئاوێکدا
گیرسانه‌وه .
ده‌مى توێشه
به‌ره‌کانتان
کرده‌وه .
خۆتان ، به‌جووتىَ
په‌ڕه‌سێلکه‌ى
لانه‌واز
زانى ، وه‌لىَ
سه‌رفراز و
دڵگه‌وره .
خۆتان ، به‌جمکانه‌ى
راپه‌ڕیو
هاته به‌ر
دیدى یه‌کترى
. له ته‌نگاوه‌که‌دا
، سه‌رمێکوته‌کان
له‌بزاڤ و گه‌رد
شدابوون ،
هاوکات ، له‌رووى
ئاوه‌که شدا
((ئاورۆشنکه‌ره
)) کان ،
فڕفڕۆکانه
هه‌ڵده
سووڕان و
بازنه‌ى
تێکشکاوو
هێڵى یه‌کتر
بڕیان دروست
ده‌کرد . ورده
چه‌وى بریقه
داریش ده‌خه‌نانه‌وه
به‌روخسارى
ترش و تفتى
لاسکه
ترشۆکه و
پونگه‌کاندا.
ئاو ، زایه
ناو ده‌مته‌وه
و په‌لکه
ترشۆکه‌یه‌کت
شۆردو . جویت .
وریاش ،
تۆئاسایى ، ده‌مى
پڕ له
پونگ و ترشۆکه
کرد .
- کاکى
برازام ، گه‌ر
ئاو له‌به‌رى
رۆیشت که‌متر
قه‌وزه ده‌گرىَ
. به‌سه‌ر
راوه‌شاندن ،
بۆچوونه‌که‌تى
سه‌لماند . که‌ڵه‌که
به‌ردێک له‌نواى
چاوتدا
بڵندکرابۆوه
، به گڵکۆى
گۆرێکى گه‌وره
ده‌چوو . ئه‌و
گوتى :
- رووباریش
، به‌ده‌مى سه‌گ
و تاژى گڵاو
نابىَ .
ئاماژه‌ت بۆ
قه‌دپاڵى ده‌ستى
راست کرد و
ویستت ره‌وتى
داخافتنه‌که‌تان
بۆ ته‌وه‌رێکى
دیکه وه‌رسورێنى .
- که‌له‌به‌رى
ئه‌و که‌ژه
ده‌بینى ؟ له‌وێدا
شوێنه‌وارێکى
دێرین هه‌یه
، به به‌ردى
گاوران ، یان
ده‌رکه‌ى
گاوران
ناسراوه . به
خۆم هه‌تاکو
ئه‌وىَ هه‌ڵکژاوم .
وریا
: جا ، بۆده‌رکه‌ى
گاوران ؟!
تۆ : ئه‌م
کورده حه‌یاته
، به گشت
جێماوه‌و
گۆڕى باب‌و
باپیرانمان
ئێژن
هى گاورانه !!
ته‌نانه‌ت گه‌ر
هى میدییه‌کانیش
بێت !!
کاتى
شۆڕ بوونه‌وه‌ى
قووڵایى
مێژوو نه‌بوو.
گوڕتان دایه
خۆتان و تێکه‌ڵاوى
ره‌زمى کۆڕه‌و
بوونه‌وه .
ئاسمان ، هه‌رچه‌نده
بڕىَ په‌ڵه
هه‌ورى پێوه
لکابوو ، که‌چى
ئه‌وده‌مه ،
پرشه‌ى نه‌کرد
. ئاماژه‌ت بۆ
چه‌ند مه‌لێکى
ئاوى کرد ، که
خۆیان له
رووکارى
زیوینى ئاوه‌که
هه‌ڵده‌سوو ،
له‌وه پاش وه‌کو
فرۆکه‌ى مێگى
شازده ، له
ئاسماندا
گووم ده‌بوون
. وریاى یاوه‌رى
ماراسۆنت به‌و
دیمه‌نه هه‌ستى
خرۆشا . بزه
خۆى کرده په‌پووله
و .. له‌سه‌ر
لێوو
گۆناکانى
نیشته‌وه .
گوتى :
- خه‌نى
له‌خۆمان
.
تۆ
: چونکه له‌م
کۆڕه‌وه‌دا ،
خڵته و خه‌وشه‌کانمان
ده‌راندو
...
ئه‌و
: ده‌راندو .. یه‌کتریمان
، له‌نزیکه‌وه
ناسى .
تۆ
: ئافه‌رین . هه‌تادىَ
، چینه‌کانى
کۆمه‌ڵ جوىَ
جوىَ ده‌بنه‌وه
، به‌مه یش
په‌نجه‌ى داد
له‌سه‌ر زامه‌که
داده‌نێن و
گۆشته
زوونه‌کان
ده‌بڕین
.
ئه‌و
: هه‌یه ، له‌بنه‌چه‌وه
فرچکى به گه‌ندى
و خوێن رشتن
گرتووه
!
تۆ
: وه‌کو ده‌مگۆجه‌که‌ى
عۆجه ، که
دایکه عه‌ییار
و حه‌وتشووکه‌ره‌که‌ى ،
له‌منداڵییه‌وه
، وه‌کو دایکى
حه‌ججاجى
کورى یوسفى سه‌قه‌نى
. خێنیان له‌ده‌م
کۆرپه‌کانیان
داناوه بۆ ئه‌وه‌ى
مه‌مکى
دایکیان بمژن !
وریا
، به‌سه‌ر
سوڕمانه‌وه .
ده‌مى
پرسیارى لێژه‌ندیت :
- هیزه
.. ئه‌وه چۆن
بوو !؟ چاک
حاڵى نه‌بووم !!
تۆ
، شه‌قێکت له
دڕکێکى سه‌ر
رێگه‌که دا‌و
بۆت روون کرده‌وه .
- دایکانى
ئه‌و دوو
خوێنڕێژانه
، سه‌رچاوه‌یان
ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ سه‌رده‌مى
ئاده‌م و حه‌ووا
.. وریاش ، وه‌کو
تۆ ، دڕکێکى
سه‌ر رێگه‌که‌ى
هه‌ڵکێشا و
توڕیهه‌ڵدا.
گوتت :
- کاک
وریا گیان .
گوایا قابیلى
کوڕى ئاده‌م و
حه‌ووا . حه‌زى
به‌شیرى
دایکى نه‌بووه
و سیس و لاواز
بووگه ، شه‌یتان
، که به‌وه
ده‌زانىَ ،
خۆى ده‌کاته
رێبوارێک و
ئامۆژگارییان
ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى
، به‌خوێنى
بزنێکى ره‌ش و
شاخدار ، لێوه‌کانى
چه‌ور بکه‌ن ..
وریا
، خۆى
بۆ ڕامنه‌کرا ..
- ئه‌وه
بۆ یه ، له‌به‌ر
ئێره‌یى ،
هابیلى براى
خۆى کووشت
!!
راتگه‌یاند
، که‌ئه‌وان ،
سه‌رتۆپى ئه‌فسانه
و هه‌ڵبه‌سته‌ن
. له‌نێوانتاندا
، زمانى گوتن
وه‌ستاو ..
زمانى بێده‌نگى
هاته‌گۆ . قه‌ده‌رێک
رێتان کرد‌و سه‌رتان
دانه‌واندبوو
، هه‌رچه‌نده‌ش
ژانتان گه‌یشتبووه
ناو مۆخه‌وه
. هێدى و هێور ،
رێگه‌تان بڕى
. جارناجاریش
، به‌ردو کۆسپ و
کۆنده‌ر وه‌کو
دومبه‌ڵان ،
له‌ژێر
پێلاوه‌کانتاندا
هه‌ڵده‌تۆقین.تو،
دانه‌ویت و به‌ردۆکه‌یه‌کت
هه‌ڵگرت و ..
هاویشتت
.
- کاک
وریا ، له‌مپه‌رو
تاوێریش
پێشێڵ ده‌که‌ین
. ه‌وه هیچى
نه‌خسته
پارسه‌نگى
ڕسته‌که‌ته‌وه
، هه‌رچه‌نده‌ش
بارى هێسترێک
گورووى له‌دڵدابوو
. له‌وه
دڵنیا بووى ،
که‌قسه
نایخوا گه‌رکردارى
له‌پاڵدا نه‌بىَ
. هه‌زار قسه
و کردارێک . چاکیش
هه‌ڵست و ره‌چه‌ڵه‌ک
و کڕۆکى
ئه‌و دزێوانه‌ت
ده‌ناسى . که
ئاره‌قه‌ى
تێوڵى خه‌ڵکیان
دزى ، بۆیه
به تورکى
داخاوتى
:
- قوشى
وار باش
قوپاردى ،
قورتن ئادى یه‌مان
دى !!
ادامه‌کى له
((ئه‌ڵماس )) و ته‌په‌دا
، دانیشتووى ،
دیاره
ورکمانى بڕه‌ک
ده‌زانى و له‌و
په‌نده تێگه‌یشتى .
گوتى
: به‌ڵىَ .
باڵنده‌ى وا
هه‌یه ، گۆشت
خۆره و سه‌ر
له له‌ش جیا
ده‌کاته‌وه
، که‌چى ته‌نیا
ناوى گورگ به‌ده
!! ه‌مجا ،
پرسیارێکت
لێکرد .
- کاکه
وریا .. تۆ ،
مارى ئاشقه و
ماشقه‌ت دیوه
؟
گوتى
: ئا .. له‌وشاره‌زووره‌دا
سه‌رباز بووم .
جووتىَ ره‌شمارم
ى . له‌سه‌ریانه‌وه
هه‌تا کلکیان
، وه‌کو وایه‌رى
کاره‌باى
ادراو ، تێکه‌ڵ
پێچى یه‌کدى
بوون !
مامۆستا ، تاو
نا تاوێک ، ه‌سه‌ر
کلکیان قیت ده‌بوونه‌وه
و زمانیان له‌یه‌کدى
ه‌سوى !! تۆ ده‌زانى
، دوو شتى مار
ترسێنه‌ره !!
لێت
پرسى : چى و چى ؟!
گوتى
: چاوه بزه‌کانى
و زمانه دوو
شه‌قه‌که‌ى .
پێتگوت
: به‌ڵام ، مار
هه‌تا توخنى
نه‌که‌وى ، ئه‌و
خۆى سه‌لامه‌ته
. یاره ، خه‌ریکى
نواندنى حه‌زى
سێکسى بوونه
. بێگومان اک
وریا ، دیاره
لێیان نزیک
بوویته‌وه .
وه‌ڵامى
دایته‌وه :
به‌ڵىَ ..
وابوو ! چۆنت
زانى ؟ وه‌ک
ئه‌وه‌ى له‌و
کاته دا له‌گه‌ڵم
بووبیت !! ده‌مت
کرده‌وه :
یارۆ .. هه‌ڵوێست
و دیمه‌نه‌که
، ئاوها ده‌خوازىَ
. چاکه ، له‌وکاتى
مه‌ستى و بىَ
ئاگاییاندا ،
به‌تۆبىَ
چبکه‌ى ؟!
یانیش .. تۆ چیت
کرد ؟ ئه‌وه
، پرسیارێکى
سه‌مه‌ره‌و
ناکاوى بوو ..
وریا تۆزىَ
داماو .. ئه‌وجا
به ئاسووده‌یى
، وه‌ڵامى
پرسیاره‌که‌تى
دایه‌وه
.
- ده‌بىَ
چیبکه‌م !! ده‌ڵێن
: تۆپاندنیان
خێره !!
مامۆستا ، ئه‌ى
تۆ له‌جێگه‌ى
من بوویتایه
، چیت ده‌کرد
؟ به‌له‌ز ،
گوتت :
نایانمکوژى ،
به‌ڵکو ئه‌گه‌ر
ئه‌گه‌ر بۆشم
بکرابایه هه‌نگىَ
دایانم ده‌پۆشى
. باشه کاک
وریا ، ئه‌ى
بۆ
نه‌تکوشتن
؟!
- راستیت
گه‌ره‌که ،
وه‌ڵلا زاتم
نه‌کرد . نه‌موێرا
.. نه‌بادا ..
میرزا ، تۆ به
په‌رۆشه‌وه
، ده‌مت
لێنایه‌وه :
- نه‌بادا
... چى ؟ قوربانت
بم . وریا ، به‌ده‌نگێکى
ترس ئامێزه‌وه
، ورد ورد
هاته گۆ
:
- نه‌بادا
.. ئم .. ئم .. ڕا .. ڕا ..
ڕاتییه‌که‌ى
، نازانم .. بۆ !!
تۆ ، بۆت ته‌واو
کرد .
- چونکه
ده‌گوترىَ ،
گه‌ر یه‌کێک
له‌و ئاشقه و
ماشقانه
بکوژى ، ئه‌وه‌ى
تر ، بۆ تۆڵه
سه‌ندنه‌وه‌ى
هاوسه‌ره‌که‌ى
، شوێن پێت هه‌ڵده‌گرىَ
، ته‌نانه‌ت
له‌ناوه‌ندى
دورگه‌یه‌کدا
بیت ! گوایا ،
بێجگه له‌وه‌ش
، دوژمنى
دێرینه‌ى
ئاده‌م و حه‌ووایه
!! ها .. ها .. ها
..
وریا
: گوایا ،
دایکه حه‌ووا
مانى ، له‌خشته
بردووه و له‌به‌هه‌شت ،
هه‌ردووکیانى
به‌تیڕۆکردن
داوه !
تۆ
: ئه‌وه بۆیه
، تۆ‌و من و
ئێمه مانانى
کڵۆڵ ، له‌و
به‌هه‌شته
دڵارایه
بێبه‌رى
بووین !! ها ها
ها .. هىَ هىَ
هىَ .. هۆ هۆ هۆ !
وریا
، به‌ده‌م خه‌نینه‌که‌ته‌وه
نه‌چوو ! لایه‌نى
بێده‌نگى و
گوێشلکردنى
په‌سه‌ند کرد
. تۆ ، پتر ،
خورییه‌که‌ت
بۆ ڕێسایه‌وه :
- برازام
، بۆ ، له‌به‌رچى
بیانکوژین ..
ها ؟! مار ، خۆى
له ئێمه ده‌ترسىَ
و خۆى له‌کون
و که‌له‌به‌ران
ده‌ئاخنىَ .
ئا. مه‌گه‌ر ،
تۆ وته‌نى ،
زمان و چاوى ،
که قڵیشه و
پێڵووى نییه
، بینه‌ر
بترسێنىَ .
وریا ، به‌سته‌ڵه‌کى
ماتبوونه‌که‌ى
، شه‌قارکرد .
- ده‌گوترىَ
، دۆشتى ده‌خۆن
و ژه‌هره‌که‌ى
له زێر
گرانتره
!!
گوتت:-
وایه ، وێڕاى
ئه‌وه‌ش ،
هێماى نه‌مرى
و سیمبولى ده‌رمانسا
زییه .
گوتى
:- پێستى ده‌کرێته
جانتاو
پێڵاوى ژنه
هه‌بووه‌کان .
گوتت:-
جارێک ، ده‌ستم
به‌ژێرسکى
مارێکى زه‌ردا
هێنا ،که ده‌روێشێکى
قژ کۆڵکن ، له‌باخه‌ڵیه‌وه
ده‌ریهێنا .
موچرکه ، به‌سه‌ر
تاپێمدا هات .
بڕو بفه‌رموو
له‌من\وایه
هه‌رئێستاکانه‌یه .
- ئیسکى
ده‌که‌نه
مڵاک و ماشه‌ى
ده‌رمان
گرتنه‌وه .
- جرج
و مشک و جانه‌وه‌رى
زیانبه‌خش
ناهێڵىَ .
جێیه‌کى نییه
، کاک وریا
بىَ که‌ڵک بىَ
بێجگه .. له‌وه‌ى
..که ..
هه‌ر
زوو ، جڵه‌وى
زمانى خۆت گرت
. هه‌نده نه‌مابوو
، له‌گه‌رمه‌ى
ئاخاوتندا،
ڕاز‌و په‌نهانى
ناخت ره‌ها
بکه‌ى !! گورج
ده‌مت
کڵۆمکرد .
ماڵ‌وێران ،
چاک بوو ، ئه‌ویش
درکى پێنه‌کرد
و له‌سه‌رى ئه‌ڕۆیشت
، ئه‌وساکه‌ش
، هه‌ردوو
چاوت کۆره ده‌بوون
و ده‌بوایه
وریا په‌له‌کێشتى
بکردایه و حه‌زره‌تى
(( خانى )) یش دڵى
ده‌ره‌نجا .
هه‌ر زوو له‌ناختدا
په‌ستا و سوڕ
گومت کرد ،
بۆیه وا هه‌نووکه
، به چاوى
ناخ ، جووته
شاماره
ئاشقه و
ماشقه‌که ده‌بینى
، که‌وا به‌سه‌ر
زه‌ویدا ، له‌سه‌ر
خۆڵه په‌تانه‌که‌دا
، تلده‌ده‌ن و
ئاگایان له‌جێکات
نه‌ماوه ،
بگره خۆیان
جێکاتى
خۆیانن .
مژووڵى سرووتى
په‌مه‌یى و
ئیرۆسى
عاجباتى
خۆیانن . وا له‌نواى
چاوتدا خول ده‌خۆنه‌وه
. ده‌گه‌وزێنه‌وه
و ئه‌ڤینى سه‌رمه‌دى
به‌جێدێنن .
تۆ ، نازانى
کامیان له‌سه‌ره‌وه‌یه
و کامیان له
ژێره‌وه‌یه !
واتێکئاڵاون
، سه‌رى
یه‌کێکیان
بنى ئه‌وى
دیکه‌یه‌و ..
به پێچه‌وانه‌ش
. سه‌رو
ژێریان بۆته
ڕێژه‌یى ..
کتومت وه‌کو
گوریسێکى دوو
لۆى بادراو !!
ئه‌مێستا
، جێکات له‌ژێر
پێتدا مه‌ییوه
و خاڵى ره‌دوو
که‌وتنى ئه‌و
ڕزه‌ت وه‌بیر
دێنىَ ، که
جووته ماره‌که
، له پاداشتى
داپۆشینه‌که‌ت
، که خانى
ئامۆژیکردى ،
دیارییه‌کت
بۆ جێڵن ، ئه‌ویش
په‌نهانى
رووه‌که
تیشکپژێنه‌که‌ى
دوندى قه‌ندیله
. گوێبیستى ئه‌وه‌ش
بووى ، داپیره‌ت
گوته‌نى (( زۆر
جار .. ماران ،
له‌ژێر
زمانیاندا ،
پارچه زێر‌و
مروارى هه‌ڵده‌گرن
بۆ خه‌ڵاتى که‌سێک
چاکه‌ى بۆیان
هه‌بىَ ))
میرزا ، له
قه‌ره‌بووى
جوانمێرییه‌که‌ت
، به‌ڕازێکت
زانى ، که له‌سه‌ر
چه‌مێکى
بچووکدا
نووسرابوو،چار
شێوه‌که‌ى
دایکت وا له‌به‌ر
چاوه ، چه‌رمه‌که‌ت
ماچ کرد و .. له
جێگه‌یه‌کى
پارێزراو دا
شارته‌وه .
هه‌نووکه ،
به‌ئاگاى و
خاوه‌نى وه‌عى
و هۆشى خۆتى .
له‌که‌س ناڕه‌نجیت
،که به‌پێچه‌وانه‌ى
تۆ بڕه‌وتێن ،
چونکه پێچه‌وانه‌یى
و .. ده‌مه‌ته‌قىَ
و.. به‌راوردکارى
، به‌ره‌و
گۆڕان و .. پێشڤه‌مان
ده‌به‌ن
.
{ هه‌ر
یه‌که‌و..
بیر‌و لێکدانه‌وه‌ى
خۆى ، به‌ڵام
دیارده و ده‌راوێژه‌کان
ڕێژه‌یین و به
گوێره‌ى سه‌رده‌م
و شوێن .به تۆ
پزى بیر‌ورا
ئاڵوگۆڕ نا
کرىَ ..}
میرزا
، تۆ قێزت له‌وانه‌یه
، که‌چاو ده‌نووقێنن
و لۆکه ده‌په‌ستنه
گوىَ و
زمانیان
گرێده‌ده‌ن !
وێجا ، بۆخه‌نده‌ى
لێو شۆخى ، ده‌مت
له وریا نا .
- تۆ ،
په‌یکه‌رى
سىَ مه‌یموونه
بچووکه‌کانت
دیوه ؟
- مه‌یموون
!! نا .. نه‌مدیوه !
- له‌شێوه‌ى
میدالیایه
بۆ هه‌ڵگرتنى
کلیل و سویچى
ماشێن .
وریا
، سه‌رى له‌وه
سووڕما ، تۆ
به‌کامى دڵ ،
تینوویه‌تیت
شکاند .
- مه‌یموونى یه‌که‌م
: چاوى خۆى
گرتووه .
دووه‌میان :
دوو په‌نجه‌ى
خستوونه‌ته
گوێچکه‌یه‌وه
. سێیه‌میش : به‌له‌پى
ده‌مى گرتووه
. ئه‌وجا ،
نۆره هاته
سه‌ر هاوڕێى
ماراسۆنه‌که .
- جوانه
و هه‌م واتا
به‌خشه .
بریاچوار مه‌یموون
ده‌بوون .
چواره‌م ،
لووتى خۆى
بگرتبایه .
هىَ هىَ هىَ ..
قا قا قا له‌به‌ر
جۆشى پێکه‌نین
، به‌دواوه
شکایته‌وه و
پڕ چاوانت له
ئاو بوو . تۆ ،
گوتت : - هه‌ن ده‌ڵێن
مه‌به ستێکى
دیکه‌ى له
پشتدایه ، ئه‌ویش
: که‌ڕو لاڵ و
کوێر به بۆ
ئه‌وه‌ى
تووشى
سه‌رێشه نه‌بى
. وریا ، گوتى :
ئاگره سووره
له‌خۆم به
دووره
!
ئێستا
، به‌شداریى
له پێکه
نینه دوو زه‌ر
دێنه‌که‌یت
کرد‌و ... ده‌مت
کرده‌وه
:
- ئه‌وانه‌ى
خۆیان والێده‌که‌ن
، که‌ڕو لاڵ و
نابینا ، یان
نایانهه‌وىَ
ره‌نگینکه‌وانى
پاش باران
بدینن و هه‌م
نایانته‌وىَ
په‌رده‌ى
گوێیان ، به
جریوه‌ى
ملۆچکان بله‌رێته‌وه
، ئه‌وانه‌ن ،
که زمانیان
گۆ ناکات بۆ
باشه و جوانى
، قوڕوقه‌پ وه‌کى
بت ، داوه‌ڵ ،
کۆته‌ڵ و شه‌یتانى
ده‌مامکدارن .
وریا ، به‌شداریى
کردیت .
- ئه‌وان
، شایسته‌ى رق
و تووڕه‌یى و
هێڕش و قێزن .
ئێمه‌ش ، ئه‌سپى
ره‌سه‌ن و سه‌رکێشین
. که‌ناوى ئه‌سپى
ره‌سه‌ن و سه‌رکێشى
برد ، تۆ بیرت
چووه لاى هه‌سىَ
ئه‌سپى
:
(( ژێرنیکا
)) و ئه‌سپه‌که‌ى
(( جه‌واد سه‌لیم
)) و (( شه‌و دێز )) ى
رۆسته‌مى زاڵ
و تاکه
مایینێک ، ئه‌ویش
(( بوراق )) ى
میعراجنامه‌یه
. ئه‌و سىَ ئه‌سپانه
له‌تاو زامه‌کانیان
، ده‌یانکارى
باڵبگرن و
ببنه په‌پووله
سلێمانکه‌و
چڵه زه‌یتوون
به‌ده‌نووکه‌وه
بگرن !! بوراقه‌که‌ش
، جاران به
ده‌رکه‌ى
سنووقه
دارینه‌کانه‌وه
ده‌کێشران ،
سه‌روگه‌ردنى
ئافره‌ت و .. له‌ش
و ده‌ست و
پاشووى مایین
!! باڵه‌کانى ،
میرزا تۆ ، له‌کاڤاڵێکتدا
له‌په‌ڕى
تاوس کێشات و
ناوت نا ((
سیفنکسى
کورده‌وارى )) .
قوڵه‌پێیه‌کانى
به پێوه‌ندى
زێڕو مروارى
کردبوو . نه‌رمه
زینه‌که‌ى ،
له‌شێوه‌ى فه‌رشێکى
ڕه‌وندان نه‌خشاند
بوو . تۆ ، بۆ ئه‌و
میعراجه‌ت ، رووى
مایینه ژنه‌که‌ت
کردبووه ((
کچه کافرۆشى
)) و له‌ژێره‌وه‌ى
نووسیبووت : SPHINX
- کاک
وریاى هێژا ،
پرسیارێکم
ماوه : چۆن له‌و
زیندانه
رزگارت بوو ؟
تێوڵى گوشى و
سه‌ربه‌ستانه
وه‌ڵامى تۆى
تامه‌زرۆى
دایه‌وه
.
- پاش
ئه‌وه‌ى ((
محێدین سه‌رتاش
)) و شانه‌که‌یان
، دوو دوو
بانگ کرد و
سۆراخیان نه‌ما
. دڵنیا بوون ،
که نۆره‌ش
دێته سه‌ر به‌نده ، به‌ڵام
له
خۆشبه‌ختیمدا
ره‌وانه‌ى ((
نوکره تولسه‌لمان
)) کرام . که
زۆرى پێنه‌چوو
، له‌م ڕاپه‌رینه‌ى
به‌هاره‌دا ،
سه‌رفراز
بووین .
دڕتان
به‌ڕێگه‌که‌دا
. ها ئێره و ها
ئه‌وىَ ،
جووتىَ ته‌ره‌بوون
وگڕۆڵه‌ى
ساکه ده‌شته‌که‌تان
پێچایه‌وه .
له‌پڕ،
وریا بوخچه‌ى
و تووێژێکى
کرده‌وه
.
- ده‌شىَ
ئه‌و رۆژه
بدینین ، که
له تاوانى هه‌ڵه‌بجه
بکۆڵدرێته‌وه
؟ نهێنیى ئه‌نفالکراوه‌کان
بزانین ؟! مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه ،
که بڕىَ لایه‌ن
، بار‌و دۆخیان
بۆکیمیا
بارانه‌که‌سازاند
! تێمده‌گه‌ى
؟ به‌کورتى وه‌ڵامت
دایه‌وه
:
- مه‌گه‌ر
نازانى مێژوو
، ورد‌و درشت و
شاراوه
تۆمار ده‌کا و
هیچ نابوێرىَ
: ئه‌وه نییه
توومن ،
شاردراوه‌ى
بن به‌ڕه ده‌خه‌ینه
بان به‌ڕه‌وه !!
- قسه
که‌وته
زارىَ . که‌وته
شارىَ .
له‌خۆتت
پرسیار کرد ((
ئه‌گه‌ر
((کاڤاکى )) ى
شاعیرى
یۆنانى ئه‌سکه‌نده‌رییه
نشین ، له‌نێوان
دڵه‌ڕاوکه‌ى
هه‌ڵبژاردندا
: مه‌یخانه‌یه‌ک
، مه‌ست وسه‌رخۆشى
بکاو .. کلێسه‌یه‌ک
، له گوناحه‌کانى
خۆشبىَ و ..
بیمارستانێک
، تێدا بمرىَ
، سه‌رى
لێ‌شێوا بوو کامه‌یان
هه‌ڵبژێرىَ !
ئه‌دى تۆ ،
میرزاى گه‌رمیانى
و عاشقى
ئارابخاى
زێدت ، له‌نێوان
: چه‌کى
عه‌لى
کیمیاوى و ... سه‌رماو
... برسێتى دا ،
که یه‌که‌میان
: له‌ش دروێنه
ده‌کاو .. دووه‌میان
: ره‌قت ده‌کاته‌وه
و .. سێیه‌میان :
بڕستت لێده‌بڕىَ
، چى هڵده‌بژێرى
؟! ؟! خۆ
خۆریمانیشى
له‌ته‌ک
دانىَ ،
براکوژیمان ،
که‌خۆسڕینه‌وه‌ماته !! ))
ئاکام
: دابڕڕان و .. هه‌ڵکشانت
به‌ره‌و هه‌تاوى
قه‌ندیل
راست‌و دروسته
و هه‌م پێویست
. چه‌مکى
(( هه‌ڵبژاردن
)) ، خۆى له
خۆیدا ، هه‌ڵوێسته‌و
.. هه‌م
خۆناسین و .. به‌ره‌نگارى .
{ راز‌و
نیازم،رووه‌کى
تیشکده‌رى
رێنیشانده‌ره بۆیه
کردوومه‌ته
رووگه‌م
. }
رۆژگارى
کۆڕه‌وه‌که‌ت
، درێژخایه‌ن
و لێکچوو بوو
، وه‌کو ئه‌وه‌ى
چرکه و خوله‌ک
و ساته‌کان ،
رۆژو حه‌وته
و مانگه‌کان ،
وه‌رز و ساڵ و
سه‌ته‌کان له‌سه‌ر
یه‌کدى کۆپى
کرابن !! ئه‌وه‌یشى
ده‌گۆڕىَ،
ئێش و به‌تاڵیى
ورگ و .. رۆحه .
ئه‌وه‌شى ، که
قه‌تاوقه‌ت
له‌بیرناچىَ
، سه‌رماو
سۆڵه‌ى ده‌ست
و پێیه سڕ‌و
که‌سیره و له‌گۆچووه‌کانتانه
. ئێوه ، قه‌دپاڵ
و تووله رێیه‌کانتان
به‌گۆڕى کۆپه‌ر
و که‌نه‌فت و
سکچووان
رازانده‌وه .
ده‌وت کرده‌وه :
- شارانى
ئێمه ، له‌جیاتى
دالیاو
جیرانیۆم و شه‌و
بۆ ،به
پۆستاڵ و ماین MINE چێندراون
! ده‌شىَ
خواوه‌ندى
گیتى ئێمه له‌یاد
نه‌بىَ
!! .
وریا
، که دوا
ئاخاوتنى تۆى
ژنه‌وت ، وه‌ستا
. باوه‌شى بۆت
کرده‌وه و
ئوجا له‌گه‌ڵ
کۆڕه‌وکه‌راندا
، راسته رێیه‌که‌ى
گرت . تۆش ، به‌جه‌خت
و مکومى وه‌کو
میرخاسى حه‌قایه‌ته‌کان
، رێگه‌ى خودى
خۆت گرت ، که‌ئه‌وسا
، به‌گۆچانى
مس و که‌وشى
ئاسن رێ‌یان ته‌یده‌کرد
. تۆش ، ته‌نیا
پۆشاکت ،
بڕواى نه‌گۆره
، که ده‌تباته
هه‌وارگه‌ى
ئاوات و به
دیدارى رووه‌که
پیرۆزه‌که
ده‌گه‌ى . بۆ
پشوویه‌ک
لاتدا و .. کێل
بوویته‌وه . لاڕێیه‌که‌ت
، به‌بىَ ئاوڕ
دانه‌وه
پێچایه‌وه .
بڕۆ .. بڕۆ .. بڕۆ ..
زمانى په‌یڤین
پشووى سه‌ند و
زمانى سۆز و هێما
و ڕاز هاته
کایه‌وه . له‌یاوه‌رى
ماراسۆنه‌که‌ت
دوورکه‌وتیته‌وه
. چه‌شنى دوو
په‌ره سێلکه
، له‌یه‌کدى
جیابوونه‌وه
به‌و هیوایه‌ى
، که له
ئاشیانه‌ى
گاورباخى و
باوه
گوڕگوڕدا ، یه‌کبگرنه‌وه
. له‌و ئانه
ناسک و ده‌گمه‌ن
و هه‌ستیاره‌دا
. له‌و جێکاته
رۆحییه‌دا ،
خۆزگه‌ت بۆ
سۆلۆیه‌کى که‌مانچه‌یه‌ک
خواست . هه‌ناسه‌ت
بۆ په‌لِه ره‌نگێکى
(( دیلاکروا ))
کێشا و .. ئاره‌زووت
بۆ سه‌مایه‌کى
(( نجنسکى )) یانه
کرد و (( زۆربا )) ت
هاته پێش چاو
. حه‌سره‌تت
هه‌ڵکێشاو هه‌نده
نه‌ما ، سه‌مه‌نده‌رانه
هه‌ناوت گڕ بگرىَ
بۆ ((
ئارابخانه ))
ى قیبله‌ت . ده‌بىَ
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و
خۆزگه و
بریاو کاشکى و
خواست و ئاوات
و حه‌سره‌ت و
ئاره‌زووانه‌ت
بێنه‌دى و به‌رهه‌م
بگرن ، تۆ ، هه‌نگاوى
له‌زگین و
دڵنیایى ده‌به‌ى
، هه‌رچه‌نده‌ش
به‌سانایى
ناگه‌یته ئه‌و
خۆزگه و
هیوایانه ،
بۆیه روو له‌ناخى
خۆت ده‌که‌یته‌وه
و له‌خۆت به‌ولاوه
، که‌ست له‌ته‌کدانییه .
{ سه‌نگدڵان
، ئه‌م عاله‌مه‌یان
، له‌ماڵ و
شار و روبارو
دره‌خت
دابڕڕى . ئه‌وه‌تانىَ
زوو له
نادیار‌و ته‌لبه‌ندى
مه‌رزان ده‌که‌ن
! ئه‌ز ، ملکه‌چى
لافاوى کۆڕه‌وه‌که
نیم . روو له
نزرگه‌ى رۆحم
ده‌که‌م . ئه‌وا
.. هاتم .... قه‌ندیل . }
له‌رێگه‌دا
، مێرووله‌یه‌کى
شه‌ل ، هه‌مدیس
میواندرییه‌که‌ى
مێروستانى
پێچى پیرمامى
هێنایه‌وه
یادت ، به‌نه‌رمى
و شکۆوه ،
بۆیداچه‌م
یته‌وه
.
- مێروله
ئازیزه که‌م
. کىَ شه‌لى
کردى ؟ هه‌ى
ده‌ستى بشکىَ
و ئه‌ستۆى ورد
بىَ . وه‌ره
ده‌ى له باخه‌ڵمدا
ئارام بگره و
بسره‌وىَ .
نایه‌ى !! که‌واته
، به
هاوه‌ڵه‌کانت
بفه‌رموو ، که
برسێتى ناچارى
کردین . که
ئازووقه‌ى
ئێوه بخۆین .
ئیمه‌یش وه‌کو
ئه‌نگۆ ،
مێروله گیان
، ده‌مانویست
نه‌مرین .
باشه . له‌بیرت
نه‌چىَ .
ئاوها یان پىَ
بڵىَ .. چى !؟
شکاتمان لێده‌که‌ن
؟! له‌کن کىَ ؟
ئىَ ئىَ تێگه‌یشتم
.. له‌کن خودا .. ده‌ستت هه‌نارده
گیرفانى شه‌ڕواڵه‌که‌ت
و .. ورده نانت
بۆ رۆکرد
.
- شه‌کاتمان
لێده‌که‌ن ،
له‌کن خودا ؟!
که‌واتا به‌و
خوایه‌تان
بفه رموون :
ئه‌گه‌ر ئێمه
به‌زینده‌وه‌رى
خۆى ده‌ژمێرىَ
، ئه‌دى
لۆلامان
لێناکاته‌وه
؟! ببوره
مێروله‌گیان
له‌درێژدارێیه‌که‌م
. ده‌ى ، قه‌یناکات
، بافریشته‌کانى
سه‌رشانى چه‌پ
و راستم ،
دانه‌وێڵه‌ى
ئێوه به‌قه‌رز
له سه‌رم
بنووسن ، خۆ
له‌ته‌نگانه‌دا ،
حه‌یاته‌که‌م
قه‌ردو قۆڵه
هه‌ر بووه‌و
ده‌شبىَ .. ده‌بخۆ
و زویر مه‌به
.. قسه‌کانیشت
له‌بیر نه‌چىَ
خۆت و مێروله
شه‌له‌که
بوون : که‌ده‌یویست
به‌لایه‌کدا
بڕوات و تۆ
راتوه ستاند .
- فریشته‌و
په‌رى و مه‌لائیکه‌ته‌کان
شایه‌ت بن ،
که‌دزیمان له
ئه‌نگۆ نه‌کرد
. چى ؟ چى ؟! ئه‌و
ناوانه‌ت نه‌بیستووه
!! ده‌بیانبیسه
، په‌رى و مه‌لائیکه‌ت
و فریشته ..
بڕۆ به‌هۆزه‌که‌ت
بڵىَ . گه‌وجه
ئه‌وانه ، ئا
گادارى هه‌موو
شتێکن و داد
په‌روه‌ریشن .
ئافه‌رین ، ده
تۆزىَ وه‌ره
ناو له‌پم . مه‌ترسه
، له چوونه
خواره‌وه‌دا
، به ئاسپایى
، له‌رێى پنجه
کانمه‌وه
بچۆره خواره‌وه
. نایه‌یت . ده‌چاکه
به خدر زینده‌ت
ده‌سپێرم و
دووربىَ له
پاژنه‌ى که‌مته‌رخه‌م
و .. هه‌زاران
که‌ڵه‌کێوى .
دووربیت له کیمیاوى
و به‌ڵا ناگه
هان .
له‌و
کاته‌دا ، وه‌کو
عاره‌بانچییه‌که‌ى
(( چیخه‌ف ))
سکاڵاى دڵ و
ده‌روونت هه‌ڵرشت
. ئه‌و بۆ
بارگیره‌که‌ى
و تۆش بۆ
مێرووله‌یه‌کى
شه‌ل . بۆ .. نا !
ئه‌ى هه‌موو
چوون یه‌ک نین
. وچانێک ده‌ده‌ى
. شه‌وه‌که‌ت
ده‌گوازیته‌وه
بۆ جێگه‌یه‌کى
دى و.. ناوى
جێگه‌ت له‌کن
مه‌به‌ست
نییه .
تروسکاییه‌ک
له‌ناختدا ده‌به‌خشىَ
. هه‌ست به
ڕابوون و
هانده‌رێکى
گوژمدار ده‌که‌ى
. برۆ .. برۆ .. برۆ .
زورگ ، به‌زورگێکى
دیکه‌ت ده‌سپێرىَ
، شیوو دۆڵ به
شیوو دۆڵ و .. ته‌لان
، ده‌تداته
ده‌ستى ته‌لانێکى
تر ، ده‌ستا و
ده‌ستت پێده‌که‌ن
. خۆڕاگره که‌ندو
له‌ندان . په‌ل
و پۆ ده‌هاوى .
* * *
له
دراوسىَ
دوکانه‌کانى
مام نه‌ریمانم
ژنه‌فت ، که‌پاش
نوێژى هه‌ینى
، چایخانه‌که‌ى
داده‌خات و
لاى ئێواره
ده‌یکاته‌وه
، به‌زۆریش ،
ده‌چێته
مزگه‌فتى ((
شێخه‌ڵلا )) .
کاته‌که‌م به‌گونجاو
زانى بۆ ئه‌وه‌ى
دیمانه‌یه‌کى
له‌گه‌ڵدابکه‌م
. باران ، نم‌نم
ده‌بارى . سه‌یوانه‌که‌م
هه‌ڵگرت و له
نزیکى مزگه‌فته‌که‌دا
خۆم مه‌لاس
داوناوبه
ناویش ، چاوم
له ده‌رکه
وازه‌که‌ى
بوو .
(( به
پیرییه‌وه
ده‌چم و .. چاک‌و
چۆنییه‌کى گه‌رم
و گوڕى له‌گه‌ڵدا
ده‌که‌م
.
ئاخر
، له‌وانه‌یه
نه‌منا سێته‌وه
! بڕواناکه‌م ..
نا .. پێمده‌ڵىَ
: من یه‌کێک
جارێک بدینم ،
شێوه‌ى ده‌که‌م
.. مامت پیرێکى
وانییه .. فه‌رموو...
ده‌ڵێمه وه
: ساحێب فه‌رمووبیت
. ئه‌وه‌ى
راستى بێت
... ))
له
ڕامانه‌که‌م
بووم ، که هه‌ڵوه‌سته‌م
کرد .
(( سه‌رگوزه‌شته‌ى
خۆى و هاوسه‌ره‌که‌ى
بکه‌مه‌وه ،
یان ژنه
سواڵکه‌ره‌که
؟! ئه‌و ده‌ڵىَ
: هیچ کارێکت
به‌من هه‌یه
؟ نا .. نا .. برینى
ناکولێنمه‌وه
و .. متمانه‌م
به‌گێڕانه‌وه‌ى
ره‌نج هه‌یه .. ))
هاکا
.. له ده‌رکه‌ى
مزگه‌فته‌که‌وه
ده‌یبینم . خه‌ریکه
چمکى فه‌قیانه‌که‌ى
له مه‌چه‌کى
ده‌ئاڵێنىَ .
تفێکم قووت
دا‌و گه‌رووم
خاوێن کرده‌وه‌و
.. هه‌نگاوم
ناو .. له‌ته‌کى
وه‌ستام
.
- ماندى
نه‌بى مام نه‌ریمان
و خوا ئێزات
بداته‌وه .
سه‌ربجى
دام وگوتى :
خودا سه‌لامه‌ت
و به‌رخوردارت
بکات . به‌خوداى ،
هه‌ر
ئه‌مه‌مان لۆ
ده‌مینیته‌وه
له حزوورى ئه‌و
خاوه‌نى عه‌رزو
عاسمانه دا .
گوتم
: مام نه‌ریمان
، له‌وانه‌یه
نه‌مناسى .. ئه‌و
، دووباره
نیگایه‌کى کڕ
یارانه‌ى دام
و ده‌نگى هات .
- دیاره
، به پیرو
خره فاوم
تێده‌گه‌ى
کوڕى بابم !
یان ... نه‌مهێشت
ته‌واوى بکاو
گورج گوتمه‌وه :
- حاشا
له تۆ . ته‌نیا
ویستم ، بیرتى
بهێنمه‌وه
که .. ئه‌و ،
نۆره بڕه‌ى
لێکردم - تۆنا ..
به‌ڵام براده‌ره
گه‌نجه‌که‌ت
، زۆرجاران ،
چایم له‌کن ده‌خواته‌وه
. ناوه‌که‌ى
نایه‌ته سه‌ر
زارم . خێرا
گوتم : ره‌نج .
منیش میرزاى
خوڵامت
.
له
چواڕ رێیانه‌که‌دا
وه‌ستا .
وامدانا ، که‌نیازى
پشووى هه‌یه
و روو له
ماڵه‌وه ده‌کات
. فه‌رمووى
پێکه‌وه
نیوه ڕۆژه‌ى
لێکردم .
سوپاسم کرد و
ڕامگه‌یاند ،
که له ماڵه‌وه
چاوه ڕێم ده‌که‌ن .
- ئه‌دى
تۆ میوانى
برازاى خۆت به
له عه‌نکاوه‌ینه
. ئه‌وه‌ى بۆکاتى
داهاتوو دانا
و ده‌مى لێنام .
- باشه
کارێک ، ئه‌مرێک
به‌من بکرىَ ؟
- زاڵم
ئه‌مر نه‌کا و
خوا ده‌ست به‌ته‌مه‌نته‌وه
بگرىَ ، ته‌نیا
... ته‌واوم نه‌کرد
. ئه‌و ، بۆمى
کرده پرسیار .
- ته‌نیا
.. چى کاکه
میرزا ، خه‌ڵکى
کێنده‌رێى ؟
زمانت به
سلیمانییان
ده‌کات
.
ده‌رفه‌تم
بۆ سازا و
گوتم : قوربان
، گه‌رمیانیم . ده‌مویست
ئه‌گه‌ر
بکرىَ چه‌ند
پرسیارێکت
لێبکه‌م . سه‌روسیمامى
به‌ر نیگاى
خۆى دا و به‌گومانه‌وه
داخاوت
:
- پرسیار
!! له‌چى ؟
- مام
نه‌ریمان ، ده‌مهه‌وىَ
له باره‌ى ئه‌و
ژنه ده‌رۆزه‌که‌ره‌وه
بپرسم ، که
تۆ هه‌میشه
چاى ده‌ده‌یتىَ
و کیژه‌که‌ى ـ
وه‌کو
بیستوومه ـ
باوکانه ماچ
ده‌که‌ى و ده‌ست
به‌سه‌ریا
دێنى . نه‌عله‌ت
و تووکى بۆ شه‌یتانى
ره‌جیم نارد
و.. ئه‌وجا ،
رووى تێ‌کردم .
- هه‌نووکه
وه‌خته‌که‌ى
ناله‌باره ،
ناکرىَ ..
دوایخه‌یته
ئه‌م ئێواره‌یه
؟ له‌چایخانه‌که‌دا
، ورد و درشتت
ده‌خه‌مه
مسته‌وه
.
گه‌شامه‌وه
و خاترجه‌م
بووم . له‌دڵیشدا
، گومانم هه‌بوو
، که په‌یامى
ته‌واوى له
لا نه‌بێت
.
- زۆر
چاکه . بێنه
ده‌سته‌کانت
ماچکه‌م
.
- ئه
سته‌غفیروڵلا
. ناکوڕم ، خۆ
من وه‌لى نیمه
ده‌ستم
رامۆسیت
!!
- که‌واته
.. ئێواره .. به‌خوات
ده‌سپێرم
.
له‌ماڵه‌وه
، شیوه‌که‌م
به‌په‌له
خوارد و له
خوارووى کێسه‌که‌دا
چاوه‌ڕێى
پاسى
ناوشارم کرد .
ئه‌و خێراییه‌م
بۆ ئه‌وه بوو
، که به‌ر له
مام نه‌ریمان
له‌وىَ
ئاماده ببم و
هه‌تا
چایخانه‌که‌ى
تژى نه‌بووه‌و
بپه‌رژێته
وه‌ڵام دانه‌وه‌م
. تومه‌ز ، ئه‌و
به‌ر له‌من گه‌یشتبوو
، خه‌ریکى
شۆردنى پیاڵه‌و
که‌وچک و ده‌مدانى
چاى تازه بوو
. له‌سووچى
بنه‌وه
دانیشتم . هه‌نده‌ى
نه‌خایاند ،
که به‌شاگرده
منداڵه‌که‌ى
گوت :
- کوڕم
.. ئاگات له‌وىَ
بێت . له‌پاڵم
دانیشت و دوو
باره به‌خێر
هاتنى کردمه‌وه .
- فه‌رموو
.. هه‌ردووکمانین
، مامت له
ئۆغرت دایه .
- به‌کورتى
و کرمانجى ،
ده‌کارم شتێک
له رابردووى
ئه‌و ژنه
داماوه
بزانم ، وه‌ک
بزانم ، خه‌ڵکى
لاى ئێوه‌یه .
جگاره‌یه‌کى
زه‌لى پێ‌کرد و
هه‌ناسه‌یه‌کى
قووڵى لێداو
بیرمى برده
ئه‌و ده‌مه‌ى ،
که‌هاوسه‌ره‌که‌ى
گیانى دا‌و ..
جگه‌ره‌یه‌کى
، پاش ده‌یان
ساڵ ، داواکرد .
- هه‌رچه‌نده‌ش
، عه‌یامێکه
له‌و ده‌ڤه‌ره
ده‌بڕڕایمه
، به‌ران باب‌و
باپیر و
خزمانى ئه‌و
ده‌ناسم . مه‌خسوس
باپیرى ، که
محه‌ى ناو بوو
. هاوته‌مه‌نم
بوو ، زۆریش
هانیدام
که گوڵه‌ندام
هه‌ڵگرم ..
جووتىَ ڕۆندک
له‌چاوانیدا
بریسکانه‌وه
. ویستم دڵى
بده‌مه‌وه .
- دیاره
خواى گه‌وره
، ئه‌وى له‌تۆ
زیاتر
خۆش‌ویست و
بردییه کنه
خۆى . به‌شدارى
خه‌متم . ئه‌رىَ
.. مام نه‌ریمان
، ئه‌وه
زانیم بۆ رووت
کرده ئه‌م
شاره ، ئه‌دى
ئه‌و شێتۆکه‌یه
کوو بوو په‌ڕاگه‌نده‌ى
شار بوو ؟!
جگه‌ره‌یه‌کى
تر‌ى له
قوتووه‌که‌ى
ده‌رهێناو به‌چه‌رخه
نه‌وتینه‌که‌ى
دایگیرساند .
دیار بوو به‌شه‌وان
ئاماده‌ى ده‌کرد
بۆ رۆژانى . له‌کورتى
بڕییه‌وه‌و
رایگه‌یاندم
، که ئه‌و
گونده‌یان به‌ر
تۆپباران و
موشه‌کى
فرۆکان هات و
پاشان ئه‌نفالى
نه‌گریس ته‌ختى
کرد . ئه‌م ژنه‌ش
، که‌ئه‌وسا ،
قوله‌ک بووه‌و
به رێکه‌وت
چوو بووه
کنگرو
رێواسان ،
تاریکه
ئێواره ده‌گرێته
ئاوایى
خاپوورو
سووتاو ، له
حه‌ژبه‌تاهه‌راسان
ده‌بىَ و قژه
سه‌رو کوڵمه‌کانى
خۆى ده‌ڕنىَ .
به‌رچاوى لێڵ
ده‌بىَ . ئیتر ..
له‌ته‌نیایى
شه‌ودا ، ده‌ترسىَ
و ده‌په‌ڕێته
سه‌رى . به‌پىَ
په‌تى و سه‌رگه‌ردان
لافاوى
رۆژگار رایده
ماڵێته خه‌ره‌ندى
شاره‌وه
.
دڵۆ
پێکى متمانه
به‌چاوى
نیگاره‌وه
گه‌شایه‌وه
.لێوى ته‌ڕ
بوو وه‌ک ئه‌وه‌ى
ماچى ته‌مى
کردبێت ! له
په‌نجه‌ره‌ى
ماڵیانه‌وه
، له‌شه‌وه‌که
ڕامابوو .
تاریکى ، خه‌ریکى
کووژاندنه‌وه‌ى
هێلى سروشت
بوو . ده‌رگاکانى
شار توند
داخرابوون و
شۆسته‌کان له
پرخه‌ى خه‌ودا
بوون . له‌ناکاو
، تیشکێک ،
خۆڵه‌مێشى
ئاسمانه‌که‌ى
پژاند . ئه‌مجا
گرمه‌یه‌ک ..
خه‌وى کۆرپه‌ى
هاوسێیه‌که‌یانى
زڕاند . نیگار
، ئه‌وه‌ى ،
به‌کارى شه‌یتانى
زانى ، بۆ یه‌ش
تاریکى و ترسى
پێکه‌وه
گرێدان . بیرى
کرده‌وه ، که
وێنه‌ى شه‌یتان
بکێشىَ . بۆ ئه‌وه‌ى
، ته‌نیا
شین و سوور و
ره‌شى به په‌سه‌ند
زانین . وێنه‌ى
شه‌یتانه‌کانى
به‌سه‌ر کرده‌وه
، که له
گۆڤار‌و په‌رتووکاندا
دیبوونى ،
بڕىَ له‌شێوه‌ى
بنیاده‌مى
کلکدارى ره‌قه‌ڵه‌ى
تووکن و که‌ڵبه
درێژ ! بڕىَ که‌وڵى
ته‌گه‌ى
شاخدارى چاو
سوور ! برێکیش
له شێوه‌ى
زینده‌وه‌رێکى
ناقۆڵاى که‌پوو
چه‌وتى دزێو ،
که رمێکى سىَ
نووکه په‌یکانى
به‌ده‌سته‌وه‌یه
، ته‌نانه‌ت
کلکیان له‌شێوه‌ى
ڕم کێشاوه !
نینۆکه‌کانى
درێژ‌و چه‌ماوه‌ن
، که به‌قه‌یناغى
دروێنه ده‌کات
!! ئه‌و
نیگارانه‌ى
به خه‌یاڵى
ئه‌و که‌سانه‌وه
گرێدان که
دروستیان
کردبوو (( ئه‌ى
بۆچى دیدى خۆم
له مه‌ڕ شه‌یتانه‌وه نه‌کێشم
، به‌تایبه‌تى
شه‌یتانى سه‌ته‌ى
بیسته‌م . ئه‌ى
چۆن ،
هرجێکاتێک ، شه‌یتانى
نه‌گریسى خۆى
هه‌یه . )) به
خۆى گوت . بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ى
، یه‌کسه‌ر
بیرى له
هیرۆشیماو
ناگازاکى و هه‌ڵبجه
و بالیسان و
هتد .. کرده‌وه
. له سه‌عات
هه‌شت و چاره‌کى
به‌یانى
دووشه‌ممه‌ى
شه‌شى ئابى
ساڵى هه‌زارونۆ
سه‌ت و چل و
پێنج‌دا ، نه‌ک
له ئه‌ستێره‌ى
زوحه‌له‌وه
، به‌ڵکو له‌لایه‌ن
ئه‌مریکاوه
،یه‌که‌م
بۆمبى ناوکى
هاوێژایه سه‌رشارى
هیرۆشیما .
بڕیارى دا ،
ئه‌و فرۆکه‌وانه
، یان ئه‌وه‌ى
فه‌رمانى
کیمیا بارانى
هه‌ڵه‌بجه‌ى
دا ، بکاته
ئه‌و شایه‌تانه
. له به‌رزایى
پێنج سه‌ت و
هه‌شتا مه‌تره‌وه
، بۆمبه‌که
که‌وته سه‌ر
نه‌خۆشخانه‌ى
(( شیما )) و ده‌سبه‌جىَ
، سه‌ت و چل هه‌زارى
کۆشت ، هه‌زارانى
دیش بریندار
بوون وشێوان .
دواى سىَ رۆژ
، له نۆى هه‌مان
مانگدا ، دووه‌مین
. بۆمبى ئه‌تۆمى
، چه‌ترى
سامناکى خۆى
له‌سه‌ر شارى
ناگازاکى هه‌ڵدا
.. له دوورایى
دووسه‌ت مه‌تره‌وه
، ئه‌و چه‌تره
هه‌وره ، به‌سه‌ر
شاره‌که‌وه
ده‌بیندرا !!
ئه‌و
بیرۆکه‌ى ره‌سمکردنى
شه‌یتانه ،
له
دانیشتنێکى
دووقۆڵیماندا
، درکاندى و
گوتى :
- هه‌رچه‌نده‌ش
، تۆ گوته‌نى :
هه‌ریه‌که‌مان
، شه‌یتان و
ره‌حمانى
خۆمانین ، وه‌لىَ
مامۆستا
میرزا شوان ..دڵه‌شه‌که‌ى
به‌غدا ، شه‌یتان
نییه ، خۆى
له‌شانى بدا ..
گوتى
، که دوو په‌ڵه‌ى
سوورى
ئارگۆنى ده‌کاته
چاوه‌کانى .
ئه‌و دواى ،
به‌ره‌شى قه‌ترانى
و شینێکى ته‌ڵخ
ودڵگوش ده‌کێشىَ
. هانى نیگار
کێشانه که‌یم
دا‌و گوتم
،
- ئه‌میش
ده‌سکه‌وتێکه !
گوتى
: چۆن ؟!
- هێدى
هێدى ، ره‌نگ
ده‌خزێته
تابلۆکانته‌وه
. ها . ها . ها دوو
په‌ڵه‌ى
ئاگۆنى و شینى
قێزه‌ون ..
پێشه‌کى ئه‌وه
بزانه ، کاکه
نیگار ، به‌وشه‌ى
زاره‌کى ،
کارى هونه‌رى
و ئه‌ده‌بى مه‌یسه‌ر
نابىَ . ته‌واوى
بکه‌و ئه‌وسا
به تێر‌و ته‌سه‌لى
لێوه‌ى ده‌دوێین
. واچاکتر نییه
!؟
نیگار
ده‌مى کرده‌وه
: وایه .. هه‌ر
مه‌لىَ
بخوێنىَ
بولبول نییه .
منیش
گوتمه‌وه :
کردار پێش
گوتاره
.
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کى
کرد و ئه‌مجا
به سه‌رسامى
ده‌مى
پرسیارى کرده‌وه .
- ئه‌رىَ
.. مامه ، بۆشه‌یتان
مێینه‌ى نییه
؟!
پرسیم
: مه‌به‌ستت
له‌م پرسیاره
، چییه ؟ وه‌ڵامى
دامه‌وه :
چونکه له‌گشت
ئه‌و وێنانه‌ى
به‌ر چاوم که‌وتوون
، شه‌یتان
نێرینه‌یه !
ئه‌دى چۆن ،
شه‌یتانۆکان
دێنه ئارا‌و
زیاد ده‌که‌ن
!؟
ئه‌ز
، به پێکه‌نینه‌وه
، ئاماژه‌م بۆ
ته‌واتیرو ده‌مگۆى
خه‌ڵکى بێسه‌واد
کردم ..
وه‌ڵامى
نیگارم دایه‌وه .
- گوایا
.. شه‌یتانى ره‌جیم
، دوولنگى له‌یه‌کدى
ده‌سوىَ و شه‌یتانۆکه‌ى
لێبه‌ر
ده‌بێته‌وه
!! ها . ها . ها .. هۆ ..
هۆ .. هۆ ... پێکه‌نینه
دوو زه‌ردێنه‌که‌مى
بڕى .
- هێشتا
، وه‌ڵامى
پرسیاره‌که‌مت
نه‌داوه‌ته‌وه
! بۆ مێینه‌ى
نییه ؟!
بیرم
ئاڵۆز بوو . ده‌شىَ
ئه‌وساى ، که
له یه‌زدان
یاخى بووه سه‌ردارى
گشت په‌رى و
فریشته و مه‌لائیکه‌ته‌کان
بووه ، توانا
و زانینى
ئاگرینى له
راده به‌ده‌رى
هه‌بوو بێت ،
که به‌جۆرێک
له جۆره‌کان
، خۆى
بپیتێنىَ !! خۆ
دیارده‌ى
فسیۆلۆژیى
ئاوها ، له‌سروشتدا نموونه‌ى
هه‌یه
.
- کاک
نیگار گیان ،
خۆى هه‌م نێره‌و
هه‌م مىَ
.
- چۆن
؟!
- چونکه
گیانله‌به‌رى
پێش ئاده‌م و
بوونه‌وه‌رانى
دیکه بووه !
- سه‌یره !!
- ئه‌من
به‌گوێره‌ى
میتا لۆژیاکه
ده‌په‌یڤم و
تۆ چاک له بۆ
چوونى من
ئاگاداریت ..
کاک نیگار ،
ئه‌وه سه‌یر
نییه . مێش و
مه‌گه‌زو
جانه‌وه‌ران
، ئه‌گه‌ر له
جێیه‌کدا
ئابلووقه
دران ، خۆیان
ده‌پیتێنن ،
به‌ڵام سه‌یرتر
ئه‌وه‌یه ...
نیگار
، چاوى کرده‌وه
و ده‌مى لێنام .
- له‌وه
سه‌یرتر ..
چییه ؟!
گوتم
: سروشته ، که
بوونه‌وه‌رى
به‌رهه‌مهێناوه
. له ئه‌میباو
به‌کتریاوه
بگره هه‌تاکو
دینا سۆر و
ماموس و .. هتد .
با بگه‌رێنه‌وه
سه‌ر ئه‌و که
ڤاڵه‌ى ، که
نیازى
کێشانیت له
هۆش دایه .
بابه‌ته‌که‌م
بۆ ئاراسته‌یه‌کى
دیکه هه‌موار
کرد .
- که
ڤاڵه‌که‌ت
ناوبنىَ : یه‌که‌م
شۆڕشگێرى
یاخیبوو، ئه‌ویش
ته‌واوى کرد ..
-
له‌پێش
مێروودا
..
چاوم
له چاوى بڕى
و گه‌شکه یه‌که‌م
تێدا بینى
.
- ده‌زانى
بووه هۆى وه‌ده‌ر
نانى مرۆڤ و
به‌ره‌نگاریى
ژیان و .. کار‌و ..
ره‌نجدان و ..
دروستکردنى
ژیارى و ..
جوانى و .. هونه‌راندن !!
نیگار
، گوتى : - ئه‌دى
حه‌واو .. مارو ..
سێو‌و .. نازانم
چى !؟
من ،
گوتم : - ئه‌وانه
سیمبول و په‌ڵپ
و بیانوو بوون
و هیچى تر
..
نیگار
، که‌مۆکه‌یه‌ک
مات و بێده‌نگ
بوو .
- پێشتر
ئاماژه‌ت بۆ
سروشت و ئه‌میبا
و دیناسۆر کرد !
- وایه
. له‌گه‌ڵ
خۆمدا ناکۆک
نیم کاک نیگار
گیان . ئه‌ز ،
هه‌ردوو لایه‌نى
میتالۆژیاکه
و زانستیم
خسته روو . ئه‌ڵبه‌ته
فیزێک و
میتافیزێک ،
ئاسمان و
رێسمانن
.
چیت
گوت ؟
ده‌مى
کرده‌وه :
وایه .
گوتمه‌وه
: به‌ڵام ،
جیهان
میتالۆژیا و
خه‌یاڵ و
داستان و ئه‌فسانه
به که‌ڵکى
هونه‌ر و ئه‌ده‌ب
و به پێزترى
ده‌که‌ن . به‌وه
کۆتاییمان به
دۆخه‌که
هێنا و بۆ
کارێکم ،
نیگارم جێهێشت
. رۆژێک ، ته‌نیا
بووم ، خۆم و
خۆم . بیرم له
هاوده‌مه
کانم کرده‌وه
. ئه‌دى نابىَ
گورزه
تیشکێک بگرمه‌وه
ژیانى رۆژانه
و ئاساییان ،
یان گوزه‌رانى
خێزانییان به‌سه‌ر
بکه‌مه‌وه .
رابردوویان ،
ڕه‌چه‌ڵه‌کیان
، بارى
ئابوورى و
کۆمه‌ڵایه‌تییان
، له‌کوێوه هاتوون
؟ گوندین ،
یان شارى ؟ ده‌یان
پرسیار به‌ره‌و
رووم بوونه‌وه
. ماوه‌یه‌ک
هۆشیمان
ئابڵووقه دا
و خه‌ریک بوو
له‌کارى سه‌ره‌کى
وه‌لامنین ،
بۆیه به وه‌ڵامێک
، ئه‌و گشت
پاڵه‌په‌سته
و ئاپۆره‌ى
هۆشم ره‌وانده‌وه
به‌وه‌ى ، که
ئه‌ز ، نه
ژیان و سه‌ر
بورده نوسم
و. نه
رۆمانێکى
ئاساییم ده‌ست
پێکردووه .
ژیانیان هه‌یه
؟ ره‌به‌نن ؟
چه‌ندجار ڵه‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌کانیاندا
ده‌خه‌ون ؟ له
هه‌فته‌یه‌کدا
؟ له‌رۆژێکدا
؟ چۆن باوه‌شى
حه‌ز له یه‌کدى
ده‌ده‌ن ؟ ئه‌ى
چۆن ؟ به‌خه‌یاڵى
چییه‌وه ده‌سپه‌رده‌که‌ن
؟ منداڵیان هه‌یه
؟ چه‌ند کوڕن؟
چه‌ند که‌نیشکن؟
ناویان چییه
؟ باوکیان ،
له‌ژیاندانه
؟ یان له‌ژێر
خاکدان ؟ لێره‌ن
؟ یان له‌وىَ
؟ چۆن ده‌گزه‌رێنن
؟ خانووى
خۆیانه ؟
کرێچین ؟ چه‌ند
ژووره ؟ کرێى
چه‌نده ؟
پێیان هه‌ڵده‌ستىَ
؟ یان قه‌ردارن
؟ خانووه‌که‌یان
خشته ؟ بلۆکى
چیمه‌نتۆیه
؟ یان کڵاوه‌که
بۆ خۆى ؟ په‌نجه‌ره‌ى
چه‌نده ؟ له‌سه‌ر
شه‌قامه ؟ له
ناو کۆڵانه ؟
ئه‌ى
چى ده‌خۆن ؟
چى ده‌پۆشن ؟
هت. ئه‌مانه
کارى که‌سانى
دین . گرینگ ،
ئه‌وان و .. من ..
بوونمان له‌و
.. جێکاتانه‌دایه
.. که یه‌کده‌گرین
و .. دره‌ختى ..
هۆشمان .. شکۆفه
.. ده‌کات و .. به‌س .
- کاکه
ره‌نج گیان ..
پێشینانمان
فه‌رمموویانه
: گۆشته زوون
دێنىَ ، برینى
خه‌نجه‌ر ته‌شه‌ر
، زامى دڵ ده‌کا
دیواو ده‌ر هه‌رگیز
گوىَ مه‌ده‌و
گه‌شه به ئه‌فراندنى
خۆت بده
.
ئه‌ویش
، کۆمه‌ڵىَ
ژماره‌ى
دامىَ له
باره‌ى بۆمبى
ناوکییه‌وه
، که له
رۆژنامه‌یه‌کدا
به‌رچاوى که‌وتبوو
. ئه‌مریکا ،
ده‌هه‌زارو
شه‌ش سه‌ت و
چل بۆمبى هه‌یه
! روسیا هه‌شت
هه‌زارو شه‌ش
سه‌ت ! چین
چوار سه‌ت و
فه‌ره‌نسا
سىَ سه‌ت و په‌نجا
! به‌ریتانیا
دووسه‌ت بۆمب
و ئیسرائیل له
نێوان سه‌ت و
دووسه‌ت
بۆمبى ناوکى
هه‌ن . هیند و
پاکستانیش ،
که هه‌میشه
له سه‌ر
کشمیر شه‌ڕه
ده‌نووکیان ،
یه‌که‌م شه‌ست
ــ نه‌وت
بۆمبى هه‌یه‌و
.. دووه‌م ، له‌نێوان
بیست و چوار‌و ..
چل و هه‌شتى
له‌و بۆمبه
کاولکه‌ره
کۆ کوژییانه‌ى
هه‌یه .
له‌وانیشه
کۆریاى
باکوور یه‌کدوانێکى
هه‌بێت
.
رووم
کرده
ئاسمانه‌که
، که به هه‌ور
چنرا بوو ، ده‌رد
مه‌ندیى خۆم
ده‌راند
.
(( ئیتر چۆن .
زاره تره‌ک
نه‌بم و .. خه‌ونم
نه‌زڕىَ
!! ))
* * *
پاڕى
شه‌شه‌م
راز‌و
..هه‌ڵکشا
ئاشتى
، جامه
شیرێکى گه‌رم
و کتێبێکه ،
بخرێته پێش
کۆرپه‌یه‌کى
له خه‌و هه‌ڵساو .
ـ
ریتسۆس ـ
(( که‌ڵکى
چى ده‌دا ؟ )) مه‌سیح
گوته‌نى (( که‌پاره‌و
پوولى دونیات
، هه‌بوو ، به‌ڵام
رۆحت دۆڕاند
؟! )) روخسارى ئه‌و
دایکه‌ى ، که
کۆرپه‌که‌یتان
ناشت . هۆشى
تۆى هه‌ڵگه‌رانده
چاخى ئه‌فسانه‌یى
گریک . دایکى ((
ئاخیل )) ت دى ،
کۆرپه‌که‌ى
له ئاوى
زیندگى هه‌ڵکێشا بۆ
ئه‌وه‌ى
خوداوه‌نده‌کانى
ئۆلیمپ و
نیوچه خوا‌و
نه‌وه‌کانیان
نه‌یمرێنن ،
به‌ڵکو وه‌کو
ئه‌وان نه‌مر
بىَ ، تومه‌ز
شوێن په‌نجه‌کانى
، به ئاوى نه‌مرى
ته‌ڕ نه‌ببو،
بۆیه (( پاریس ))
قوله‌پێى
منداڵه‌که‌ى
پێکاو به
پێچڤانه‌ى
ویستى داکى ،
وه‌کو مرۆڤى
ئاسایى مرد .
{ مرۆ
، له‌شى له‌ده‌ست
بدا نه‌ک
گیانى. پیاح !
له چاو چنۆکى
و ئێره‌یى ئه‌و
خوداوه‌ندانه
! په‌کوو !! له‌م
چاره نووسه
سنوورداره‌ى
مرۆڤ به
تراژید یا و
کۆمیدیاو ته‌نزو
قۆشمه جاڕى
ده‌بینم !
ئێژن : گوایه
زه‌وى و
ئاسمان و
زینده‌وه‌رانى
به‌شه‌ش رۆژ
ئه‌فراندووه
بۆ ته‌ماشاکردن
و به‌زم و گه‌مه‌ى
خۆى ! له‌رۆژى
حه‌وته‌مدا .
پشووى داوه !! }
پاش
شه‌ش حه‌وت
رۆژ و شه‌و ،
به‌و رێگه
دووره و
درێژه‌دا ، له
ئاشیانه‌ى
خۆت هه‌ڵکه‌ندراى
و که‌وتیته
ژێر سمى ئه‌سپه
کێوییه‌کانى
هۆلاکۆ و تازه
مه‌غۆله‌کانى
عه‌فله‌قه‌وه
. شاره‌کانیان
کرده ئه‌سیناو
بابل و سادوم
و عامورا ، قه‌سابخانه
، سۆزانیخانه
، هه‌تیوبازخانه
. چه‌ند ئازار
ده‌کێشى ، له‌وه‌ى
هه‌تاکو هه‌نووکه‌ش
، رێگه‌ى پاشه
مه‌رگت به‌ره‌و
کوێیه ؟ له‌دایک
ده‌بى و ده‌مرى
، ئه‌مه‌ش بۆ
ته‌مه‌نى
ساڵگار کورته
. هیچ وه‌ڵامێکت
چنگ نه‌که‌فتووه
، بگره بۆ
ساویلکه‌یى
پرسیاره‌که‌ت
، نم .. نم ،
ئاسمان
فرمێسک ده‌ڕێژىَ
. به‌وه‌ش
پێده‌که‌نى ،
که قه‌له‌ره‌ش
و کیسه‌ڵ له
تۆ پتر ده‌ژین
! روو له
ئاسمانه‌که
ده‌که‌ى ، له
وێشه‌وه ، وه‌ڵام
ناژنه‌وى .
نازانى ئه‌و
نمه بارانه
فرمێسکى خه‌مه
، یان شادى !
بۆیه فه‌رمان
به‌خۆت ده‌ده‌ى
: ریچگه‌ى
دیارى کراوى
ڕ‌ازى دڵت
بپێوه . بارت
له کۆڵنىَ و
له‌گه‌ڵ
سرشتدا
بسازىَ . خۆ تۆ
، نوێژ بۆ ((
حورو لعه‌ین ))
ناکه‌ى .
گوایه قژه
سه‌ریان
ئاوریشمه !
له‌سه‌ریانه‌وه
هه‌تا گۆى مه‌مکه‌یان
کافووره ! له‌مه‌مکیانه‌وه
به‌ره‌و خوار
هه‌تا ئه‌ژنۆیان
میسکه ! له‌ئه‌ژنۆیانه‌وه‌ش
هه‌تاکو پێیه خنجیله‌کانیان
له زه‌عفه‌رانه
! تفى ناو ده‌میان
له تامدا ،
نه هه‌نگوین
ده‌یگاتىَ و
نه نوقڵ و نه‌بات!!
کاتىَ تف رۆکه‌نه
زه‌ریاوه ،
ئاوه‌که
شیرین ده‌بىَ !!
{ئه‌وسا
مرۆڤ به‌خته‌وه‌ره
، که له‌گه‌ڵ
سروشت و که‌وندا
سازا وه‌کو
مۆسیقا ، چۆن
ده‌نگ و په‌یژه‌کان
هارمۆنى ده‌ڕه‌خسێنن . }
ته‌بایى
و گونجان
ئامانجى هونه‌ره،ده‌ى
هه‌نگاوت
بلوێنه له‌گه‌ڵ
ئه‌م (( یۆگا )) سه‌پێندراوه‌دا
. له‌خۆت
رامێنه . ده‌شىَ
مرۆڤ ، پاش
سێرمۆنییه‌کى
ئاوها ، له
بار‌و دۆخێکى
رۆحانیدا له
جێکات به‌ده‌ر
بىَ و گه‌ده‌ى
به جۆرێک
بتۆرىَ، که
بکه‌وێته سه‌رووى
برسێتى و ئێشه‌وه
؟! ئه‌وه‌نییه،
هه‌ست به
برسێتى ناکه‌ن
! ئه‌وه نییه
به‌رچاوت ، هه‌تادىَ
و نزیکتر ده‌بێته‌وه
له قه‌ندیلى
رووه‌که‌که‌ت
، رۆشنتر ده‌بێته‌وه
! هه‌ستت له
ئاست ئازاره
فیزیکى و جه‌سته‌ییه‌کاندا
، ده‌بێته مه‌لۆچکه‌یه‌کى
دیوده‌رو به‌رزفڕو
شه‌ففاف
!!
{ بنیاده‌م
له ناو سىَ
به ندیخانه‌ى
یه‌ک له ناو
یه‌کدایه
جىَ وکات وله‌ش
،که‌له به‌ندى
جىَ ده‌رچوو ،
ده‌یه‌وىَ له
به‌ندى له‌ش
بچێته ده‌ره‌وه
، که له‌وه‌ش
رزگارى بوو ،
ده‌خوازىَ له‌به‌ندى
سێهه‌میش ، که
زه‌مه‌نه ،
نه‌مێنىَ و
له
ناجىَ و ناکات
و ناته‌ندا
بىَ ، که‌گه‌یشته
ئه‌وپله‌یه‌ش
، که نه‌مرایه
تییه ، هه‌مدیسانه‌وه
، به‌له‌شێکى
نووره‌وه ،
ده‌بێته مه‌شخه‌ڵ
وه‌کو ئه‌و
رووه‌که
تیشکپژێنه و
... ده‌گه‌رێته‌وه
زێد‌و نیشتمان
. وه‌خته خۆم
به مو‌سا
بزانم یان
پرۆمیسیۆس .
ئه‌ویان رابه‌رى
گه‌له‌که‌ى
بوو ئه‌میان
ئاگرى له‌کوانگى
خواکان
رفاند‌و دایه
مرۆڤ ، بۆ
بنیاتنانى
شارستانى و
ژیارى .مو‌سا،
دابڕڕا و رووى
کرده کێوى ((
توور ))و گوایا
هه‌زارو یه‌ک
وشه له‌گه‌ڵ
یه‌زداندا په‌یڤاوه !! }
ئه‌وه‌تانىَ
وه‌کو (( دانتى ))
وه‌کو ((
میلتۆن )) له
به‌هه‌شت و
دۆزه‌خى ئه‌م
زه‌وییه‌دا ،
ره‌ونامه‌ى
خۆت ده‌که‌یته‌وه
خوناوکه‌ى گه‌رده‌نى
وه‌چه‌کانى
پاش خۆت
،
نه‌بادا
ئه‌وگشت ئه‌زموون
و هه‌قیقه‌ته
به‌داستان
بزانین ئه‌مێستا
دڵنیاى له‌وه‌ى
، که (( مه‌رگ ))
سڕینه‌وه‌ى (( ژیان ))
نییه وه‌ک
ئاماژى بۆده‌که‌ن
! به‌ڵکو ته‌واوکه‌رى
یه‌کدینه .
تۆ ، مه‌رگى
راسته‌قیینه
، به مه‌رگى
گیان و بێده‌نگى
ئه‌زه‌لى ده‌زانى
. گاڵته‌و ته‌وس
به دۆنکیشۆته‌کان
، زۆرباکان ،
فاوسته‌کان و
هاملته‌کان
ده‌که‌ى ،
چونکه به‌گژداچوونى
ئاشه به‌هۆزه‌کان
، سه‌ماکردن
له‌سه‌ر
گوریسى
گوماندا ، ده‌ستێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ
شه‌یتاندا ،
دڵه‌راوکه‌ى
هه‌بى یان نه‌بى
.. ئه‌مانه ،
تێنوویه‌تى
ناخه
گڕگرتووه‌که‌ت
نا شکێنن . تامه‌زرۆیى
تۆ به
ئیکسیرێک ده‌شکىَ
، که بنجى له‌و
قه‌ندیله
پیرۆزه
داکوتاوه..
{ سه‌ربه‌ستم
له هه‌ڵبژاردنى
رىَ . که‌وا
بوو ... هه‌م
. }
میرزا
، ئیسفه‌نج
نیت ته‌نیا هه‌ڵمژى
و به س . تۆ ..
تیشکى و .. ده‌به‌خشى ئا .. ئه‌م
خۆ دواندنه و
به‌ناخدا
رۆچوونه‌ت ،
تۆى گه‌یانده
ئه‌وه‌ى ، که
خۆزگه بۆ
هێزى ته‌لیپاتى telepathy بخوازىَ
بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ
ئه‌و دایکه
په‌یوه‌ندى
ببه‌ستى ، که
گۆڕه‌وشارو
کۆمکوژیى ((
رمادى )) دا ،
منداڵه‌که‌ت
به قه‌پیلکه
شقارته ژیر
ده‌کرده‌وه
، قه‌پیلکه‌که‌ى
تێهه‌ڵکێشاو
کردییه ترومبێل..
له‌هه‌مان
کاتدا ، له
سه‌ره‌وه‌ى
چاڵه‌که‌دا ،
له‌به‌رزایى
سىَ مه‌تردا ،
هه‌تاکو ،
دایکه و جگه‌ر
گۆشه‌که‌ى و
ده‌یانى دى و
ماشێنه
قاوغه‌که‌ى
له چاو بزر
بوون !! ده‌نگ
و ناڵه‌یان
، له‌ژێر لمه‌که‌دا
کپ بوو ! ته‌نانه‌ت
، که‌شوفێرێک
ده‌نگى ناڕه‌زایى
هه‌ڵبڕى ، ئه‌ویشیان
زینده به‌چاڵ
کرد !!
دیمه‌نه
سامناکه‌که
، مێشکتى به
سه‌ریه‌کدا
که چڵاندووه
. خۆت له هه‌زاران
ساڵى ئه‌فسانه‌ییدا
ده‌بینى و .. به
هره‌و
ئیلهامى لێوه‌ر
ده‌گرى
.
ئه‌وه‌تا
(( ئینانا )) ى
خواژن و خانمى
ئاسمانان بۆ
رزگار کردنى
مرۆڤ له که‌ڵبه‌ى
مردن و تاریکى
، بڕیارى داوه
، که دابه‌زێته
جیهانى ژێر زه‌مین
، بۆ ئه‌و
جێگه‌یه‌ى ،
گه‌ڕانه‌وه‌ى
له پاش نییه
. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
پیرۆزه‌ش ،
گشت تین و
توانا یه‌زدانییه‌کانى خۆى
کۆ کردۆته‌وه
. کاڵاى
پاشایه‌تى
پۆشیوه . گه‌ردنى
بلوورینى به
ملوانکه‌ى
ئاقیق و
پیرۆزه‌و
زومرووت و ئه‌ڵماس
و .. مه‌چه‌کى
به بازنگى
مارپێچى زێڕو
زیوو مه‌رجان
و زه‌به‌رجه‌د
راِزاندۆته‌وه
. له‌ولاوه‌ش
، خوشکه‌که‌ى
، که شاژنى
ژێرزه‌مینه
، چاو
تیرانداز ، قژ
کۆڵکن و تووله
مار ، نینۆک
پۆڵا‌و
جادووکار و مه‌رگچێن
، میدۆزایانه
، خۆى بۆ
پێشوازییه‌کى
سامناک ته‌یار
کردووه
.
تۆ
، ئه‌م ئه‌فسانه
سۆمه‌رییه ،
به موڵکى
خۆتى میدیایى
ده‌زانى ،
بۆیه له‌گه‌ڵ
ئینانادا ،
داده‌به‌زنه
ناخى ژێرزه‌مین
. حه‌وت ده‌رگه
تێده‌په‌ڕن ،
له هه‌ر ده‌رگه‌یه‌کدا
، پۆشاک و
خشڵێکتان
لێداده‌ماڵن
!کاتىَ له ده‌رگه‌ى
حه‌وته‌میندا
ئاودیو ده‌بن
. چه‌شنى ئه‌وه‌ى
تازه له
منداڵدانى
دایکتانه‌وه
هاتبنه
خواره‌وه ،
رووت و قووت
ده‌وه‌ستن !! ((
ئیریشکیگاڵ ))
یش ، چاوى شه‌ڕه‌نگێزو
جادووتان
لێده‌بڕىَ هه‌ر
ده‌سبه‌جىَ
ده‌بنه
جووتىَ له‌شى
ساردوسڕ!!
یاساوڵانى
دۆزه‌خ ، ئێوه
له نووخانه‌وه
هه‌ڵده‌واسن .
تۆى میرزا
، سه‌باره‌ت
به ئێش و
دیمه‌نه
سامناکه‌که
، له زینده
خه‌ونه‌که‌ت
به ئاگا هاتى
و گلێنه‌ى
چاوت سووڕ دا‌و
خۆت له‌سه‌ر
زه‌مین
بینییه‌وه .
کۆڕه‌وکه‌ران
، چوون
مێرووله‌ى ده‌سته‌مۆ
له جه‌ختدا
بوون . تۆ ، بۆ په‌رستگه‌ى
ناخت ، ده‌سته
و سینه ،
کرنووشت برد .
{ نه‌ک
له سه‌رووى
ئاسمانان و
ژێر زه‌مین .
ئه‌وه‌تا له
سه‌تده‌ى
بیسته‌م و له‌سه‌ر
خڕگه‌ى ئه‌م
زه‌وییه‌دا ،
ئیریشکیگاڵ
ده‌یان به‌رگى
هۆلاکۆ و
نیرۆن و
مۆسۆلینى و
فرانکۆ و پاتێستا
و گوبڵز و
هیتله‌ر و
مۆباسا ، ده‌پۆشىَ
.. ئه‌مانه هه‌رگیز
ناگه‌نه پله‌و
پایه و سایه‌ى
سه‌ددامى
عۆجه‌یى ،
بۆیه هیچ
ناو‌و ناتۆره‌یه‌کى
وه‌کو
خوێنمژ‌و
فاشیست و نازى
و دڕنده‌ى
لێنانێم ، ته‌نیا
ناوه‌که‌ى
خۆى به‌سیه‌تى . }
بڕۆ
.. بڕۆ .. بڕۆ .. له
رۆژى یه‌که‌مدا
، هاوشانت گا‌و
گۆلکه‌و
تراکتۆڕ و به‌رخ
و کار بوون . زه‌لامێک
، خێزانه‌که‌ى
ترنجاند بووه
سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌ک
. سىَ که‌نیشکه‌و
کوڕێژێکى
توله‌ک ، قژه
سه‌ره گه‌رمیانى
تاشراوه‌که‌ى
به کۆژه‌که‌یه‌ک
چه‌سپێندرا
بوو . لاشانى ،
نوشته‌یه‌کى
سه‌وزى پێوه
بوو . واتهاته
به‌رزه‌ین ،
که دووسىَ
رۆژ بىَ زه‌وادیان
نه‌خواردبىَ
، نانێک و
مستىَ مێوژت
دانىَ . باوکه‌که‌یان
ده‌مى کرده‌وه :
- گوێدرێژه
لاته‌که‌م
تۆپى و خۆم به‌هاناى
منداڵه‌کانمه‌وه
هاتم . ها . ها . ها
. خۆده‌بینى ،
که جێگه‌ى که‌ره‌که‌م
گرتۆته‌وه !!
پڕنازووى
دوێته‌کان ،
بازنگى
پلاستیکى ڕه‌نگاو
ڕه‌نگ بوون و
خڕنگه‌یان ده‌هات
. میرزا ، په‌پووله‌ى
بزه‌یه‌ک له‌سه‌رلێوانت
ئۆقره‌ى گرت . ((
گوێکوڵ له
جێگه‌ى
گوێدرێژ ! )) نه‌تزانى
بخه‌نیته‌وه
، یان ئه‌شک
برێژى !!
بڕۆ
.. بڕۆ .. بڕۆ ..
سپیلک .. خه‌لیفان
.. زارگه‌لى ،
ئاوڕ ده‌ده‌یته‌وه
. هێشتا خه‌ڵکان
لاشاون .
سڵناکه‌ى و خه‌ودانى
هه‌نگاوى
خۆتى . برسێتى
، باو باران ،
نوزانه‌وه و
هه‌نیسک و
گریان ، بێده‌نگ
. مه‌رگ ، مه‌رگى
به‌کۆمه‌ڵ .
شڵێوه ..
باهۆز . با .. با ..
با.. هه‌ناسه‌دان
و زیندان . کاک
زایه‌ر بۆتى
گێڕایه‌وه ،
که رۆژىَ پێش
راپه‌ڕینى
شاره‌که‌ت ،
له‌و تکریته‌دا
، هه‌ر شه‌ست
گیراوه په‌ستێندرابوونه
ژوورێکه‌وه !
نزیکه‌ى په‌نجا
هه‌زاریان به
بارمته
گرتبوو !! مه‌گه‌ر
له‌کونێکى سه‌ره‌وه
قیچێک بایان
بۆ بهاتبایه ! رۆژى : یه‌کدووانێک
ده‌مردن ،
بۆیه به‌ناچارى
یه‌کێک خۆى به‌خت
ده‌کردو ئه‌وانى
دیکه ،
هاواریان به‌رزده‌کرده‌وه
:(( مرد ..
مرد .. ئه‌ى
هاوار مرد .
داد‌و بێداد
واگیان ده‌دا
)) ئۆردیانى
گڕتووخانه‌که
ده‌رکه
ئاسنینه‌که‌ى
واز ده‌کرد .
ئه‌وسا ، ئه‌وان
به‌هه‌ناسه‌ى
قووڵه‌وه خۆ
مردووه‌که‌یان
ده‌برده ده‌ره‌وه
، پاش ئه‌وه‌ى
، هه‌ناسه‌ى
باشیان ده‌دا
. کارمه‌ندان
زانى ، که ئه‌وکه‌سه
به ساخته و
ئه‌نقه‌ست
خۆى مراندووه
! مار کوژیان
ده‌کرد . بگره
کوێت دێشىَ !
زایه‌ر گوتى : ((
من ، ئه‌و زه‌لامه‌م
به‌و فه‌تاره‌ته
برد ، بۆیه
بڕیارم دا ،
بۆ رۆژى دواتر
، خۆم بمرێنم
و هه‌رچى ده‌بىَ
با ببىَ ، خۆئێمه
هه‌ر ده‌مرێنن
!! )) له‌ورۆژه‌وه
،
خۆمراندنیانى
کرده نۆره ،
چونکه
مارکوژراوه‌که
، چه‌ند سه‌عاتێکى
گه‌ره‌ک بوو
ده‌هاته‌وه
خۆى !!
ئه‌ى
ئه‌وه نییه
لێره‌ش ،
داسولکه‌ى مه‌رگ
دروێنه ده‌کات
!! به دیمه‌نه‌کاندا
ده‌گێڕى . ده‌ته‌وىَ
بۆ ئازووقه‌ى
یاده‌وه‌رى و
تۆمار هه‌ڵیانبگرى
، هه‌ڵیانمژى
. ئه‌وه‌تا .. به‌پێش
چاوته‌وه ،
پیاوىَ به
سوارى دوو چه‌رخه‌وه
، به‌نۆره ،
ژن و کوڕ و
کیژێکى گه‌یاندۆته
(( هه‌ریر )) !! ئه‌وه‌یش
: ژنێکى پیرو
مێردێکى
نابینا ، ژنه
چاو ساقیى ده‌کا
!! ئه‌دى ئه‌و
باوکه ، بووه‌ته
مامانى کچه‌که‌ى
خۆى !!
ناوکى
کچه‌زاکه‌ى
ده‌بڕىَ !! سه‌ربازێکى
جێماوى له‌کوشتار
قوتار بوو ،
ساوایه‌کى له
باوه‌شه ! په‌یتا
په‌یتا ، مه‌مکه
مژه ده‌خاته
ده‌مییه‌وه
و پاڵتۆ
خاکییه‌که‌ى
داوه‌ته بان
نه‌خۆشێک ! تۆ
، له‌حه‌ژبه‌تى
ئه‌و دیمه‌نانه
، له‌و سه‌رمایه‌دا
خه‌ریکى شێت
بیت { جاران
بووکه
بارانه‌مان
ده‌کرد بۆ
باران }
په‌رۆى
سه‌وزى پیاو
خاسان ، ئاڵاى
شه‌کاوه‌ى مه‌رقه‌د
و گومبه‌زى
شێخانتان له
ئاو هه‌ڵده‌کێشا
. بۆ تنۆکه
بارانێک ،
نوێژه
بارانه‌تان
ده‌کرد .
پشتێنى سه‌یدانتان
راده‌وه‌شاند
. ئێستاکه ،
ورد‌و هه‌راش ،
به‌کۆیى ،
نزا‌و سکاڵا و
پارانه‌وه‌تان
بۆ وه‌ستانى
لێزمه
بارانه‌که‌یه
!! یه‌کىَ ده‌نگى
هه‌ڵبڕى
:
- ئه‌مه
.. که‌ى بارانى
ره‌حمه‌ته !!
غه‌زه‌بى
خوایه و ئا ...
تۆ ، ره‌خنه
و گازه‌نده‌ى
زۆرت هه‌بوو ،
که‌چى له هه‌مبانه
و هه‌گبه‌ى
ناوه‌وه‌ت په‌ستا
بوون هه‌تا
ڕۆژى خۆى دىَ .
له‌کاتى و
جێگه‌ى وادا ،
کىَ گۆى ده‌ته‌کێنىَ
! له‌وانه‌ش
بوو به کافر‌و
زه‌ندیقت
بزانن . زۆر هه‌ن
به ماشێنى
مۆدیلى نوێوه
فرته ده‌که‌ن
، به گونیانه‌وه
، چه‌کداریان
به‌کرىَ
گرتووه بۆ
رێخۆشکردنى
هه‌ڵاتنه‌که‌یان
به‌و بیانووه‌ى
گوایا
برینداریان
هه‌ڵگرتووه
!! وه‌ى جڕت .. به‌چاوى
خۆت ، فڕۆکه
شکێنى چوار
لووله‌ییت دى
به‌ره‌و
سنوور ده‌چوو
!! که ئاوى روو
تکاو به‌زه‌یى
نه‌ما ،
دۆستایه‌تى و
داد و
هاریکارى ،
باروبنه‌یان
ده‌پێچنه‌وه
. نامووس ده‌بێته
فلووس . زێره‌ڤان
بووى و
نیگابانێت ده‌کرد
. که‌سى وات دى
له‌به‌ر ره‌ختى
فیشه‌ک ، سنگ
و ده‌فه‌ى
شانى
نابیندرا ! چه‌پ
و راست و به
پشتێنه‌وه ،
به ته‌رحىَ
بۆى نه‌ده‌گونجا
، به‌چاکى وه‌رچه‌رخىَ
! که‌س نه‌یزانى
ئه‌م نمایشه
به فه‌رمایشى
کىَ
پووکێندرایه‌وه
!؟ که‌س نه‌یوێرا
بڵىَ ئێمه به‌رد
و گه‌مه‌ى کام
داشبه داشین
؟ ئه‌دى له
ئۆرشه‌لیمه‌وه
،کۆره و یان
به هه‌زاران
جووله‌که نه‌کرد
بۆ بابل !! ئه‌ى
پێته‌خت و هه‌یکه‌لى
سلێمانیان
تاڵان و وێران
نه‌کرد !! له‌و
هۆڵۆکۆسته‌دا
، نه‌یانکردنه
ئاردى ناو درک
و ده‌وه‌ن !! ئه‌وا
.. نۆره‌ى .. ئێمه‌یه
.. له‌و مێژووه
وه ، گه‌ڕایته‌وه
ئێستات .
وتووێژى خۆت و
که‌سێکى مه‌یانه
ته‌مه‌نى ره‌قه‌ڵه‌ت
، موو به موو
، دێته بیر .
باستان له‌وه
هات ، که هه‌یه
دیده وانیى
ئاسمانه بۆ
فریا
گوزارییان !
- چاوه‌که‌م
. ئاتاج و
برسێتى وا له
مرۆ ده‌کا ،
که حه‌رامى
بۆ حه‌ڵاڵ بێت .
- وامه‌رىَ
، گوناحت ده‌گاتىَ
. گۆشتى به‌راز
شه‌رعه‌ن و
عورفه‌ن ێه‌رامه
و قه‌ت عه‌رار
نابىَ .
- ئه‌دى
بمرین ! هه‌ى
خانه‌وێران
نه‌بوو ! خۆ به‌چاوى
خۆت ده‌بینى ،
که له بێخه‌وه
هه‌ڵمانده‌کێشن !!
- ئه‌وه
ئه‌مڕۆ فه‌ڕمایشتى
خوداى ته‌باره‌کوو
ته‌عالایه .
به‌سه‌ر
سوڕمانه‌وه
، زاتت کرد‌و
که‌وانه‌ى
دوا تیرت
هێنایه‌وه
یه‌ک و تێتره‌واند
. - ئه‌مرى خودا !!
که‌وابوو ، سه‌ددام
له‌کۆرپه‌ى
به‌ر
مه‌مکه
پاکژتره ! که
فه‌رمانى
خودا جىَ به‌جىَ
ده‌کا
!! پڕ به‌قوڕگ و
سنگت پێکه
نیت : هاهاها
هىَ هىَ هىَ ..
هۆهۆهۆ .. ئه‌و
ده‌مى تیژه‌ندى :
- هایهوووو
له ئه‌نگۆى
مه‌لابه‌زێن !
براى دینم .
خوانته عالا
له ئێمه‌ى قه‌له‌نده‌ر
و که‌م عیلم
چێترى عه‌سا
ئه‌ن ته‌کره
هوو شه‌یئه‌ن
فه هووه خه‌یرون
له‌کوم
(( عسى ان
تکرهوا شیئا
فهو خیرلکم )) سه‌ده‌قه‌ڵلاهولعه‌لیولعه‌زیم .
تۆ
، به‌شێنه‌یى
داخاوتى
:
- مامۆستا
، تۆ مه‌یخه‌ره
ئه‌و خانه‌و
باره‌وه . ئه‌ى
به ته‌ماى
ئاسمان نه‌بووین
!؟ باشه ، ئه‌وه
نییه ، له
ئاسمانه‌وه
، به هه‌لیکۆپته‌ر
خۆراکمان بۆ
ده‌هاون ؟! ئه‌وه
ئه‌و ده‌رووه‌یه
، که ئاماژه‌ت
بۆکرد . نه‌ک
به‌باڵى ته‌یرى
ئه‌بابیل !! ها
ها ها.چاوه‌ڕوانى
ئاوا ماتى و
بێده‌نگى نه‌بووى
! واتدانابوو
بێژىَ : (( هه‌ى
ئه‌حمه‌قى ده‌مها
. قسه‌ى مفت و
قۆڕ و خۆرایى
هه‌بىَ ، ئه‌مه‌ى
تۆیه !!
))
یان
به‌دژوێنه‌وه
بیگوتایه : ((
قوزه‌ڵقورت .
ئه‌م هه‌ڵه‌وه‌ڕى
و ڕشانه‌وه‌یه‌ت
لۆ کێمان ده‌بات
؟! )) یاخو : (( ئه‌م
عه‌زاب و مه‌ینه‌تى
و ده‌رده سه‌ڕییه‌مان
له
نێوچاوانى ئه‌نگۆی
. هه‌ى روو ره‌شى
به‌رده‌رکه‌ى
خودا‌و ته‌نگه‌تیره‌ى
بوده‌ره هه‌ى
سه‌ر چه‌ور .. )) تۆ ، شه‌ڕه
زارییه‌که‌ت
خه‌ست و په‌یت
کرده‌وه . به‌ده‌م
هه‌راشى روو
به‌رووى
بوویته‌وه .
ددانه‌کانت
جیڕکردنه‌وه .
- من ..
ده‌یخۆم .
گوشتى به‌راز
بىَ یان سیمرخ
. چده‌بىَ !!
خاڵه‌گیان ،
برسیمانه
برسى .. تۆ ده‌زانى
مه‌عناى
برسێتى چییه
؟ یان باخه‌ڵت
گه‌رمه‌و زه‌وادت
هه‌یه و باکت
نییه ! نه‌یکارى
که‌وانه ، شه‌ڕه
ده‌نووکت له‌گه‌ڵدا
بکاو زوو کۆتایى
پێهێنا
.
- ئیتر
.. هه‌ر یه‌کىَ
و رێگه‌ى خۆى .
ئه‌م
بۆ چوونه‌یت ،
به‌لاوه په‌سند
و پوخته بوو
، چونکى
ئاماژى بۆ
ناخت ده‌کرد ،
که رێگه‌ى
خۆت ، به‌گۆشه‌یه‌کى
سه‌ت و هه‌شتا
پله ، راست
گرتووه . بىَ
پێچ و په‌نا
چوون راسته‌ى
خوێندکاران ،
بۆیه به‌چوار
حه‌رفى خه‌ستوخۆڵ
ده‌مه ته‌قێکه‌ت
بڕانده‌وه .
- وا ...
یه . به‌رد
هاوێژى ، له‌یه‌کدى
دوور که‌وتنه‌وه
. نه‌خێر
نێوانتان
بووه
تیراوێژىَ و
دووان و ...
سییان ، ته‌نانه‌ت
وا په‌یتا په‌یتا
دوورتر ده‌که‌وتنه‌وه
، به‌و جۆره‌ى
، که یه‌کترى
به خاڵێک
بدینن . ئه‌و ،
به‌ره‌و سه‌حه‌د
و تخووب و تۆش
، رووه و
دوندى سه‌رکه‌ش
و بڵندى . ره‌نگه
مه‌لا ، تۆى
به نه‌وسن و
چڵێس و گومڕىَ
زانیبىَ .
بێگومان تۆش ،
ئه‌وت به که‌مزان
و ملهوڕ و گه‌وج
زانى . ئه‌گه‌ر
ئه‌و خۆى له‌قه‌ره‌ى
تۆ دابێت و به
زۆر بڵێتى
ناوزه‌د
کردبێت ، ئه‌وا
تۆش ئه‌وت به
قه‌وانه
سوواو کاڵفام
دانا ، یان به
کاتژمێرێکى
به‌ر باخه‌ڵى
کۆککراوه‌ى
ده‌ستێکى
نادیار . ئه‌و
، به‌رێگه‌ى
خۆیدا و تۆ ،
به رێگه‌ى
خۆتدا .
کوپتان
، بۆڵىَ ،
قرناقه ، پشت
ئاشان ، قه‌ڵا
تووکان .
نێوان ڕه‌وکه‌ران
و تۆش ، له
قامکێکه‌وه
بووه‌بستىَ ،
بووه باڵێک ،
بووه
گوریسێک ،
بووه به‌رداوێژێک
. نێوانتان ده‌ترازاو
.. ده‌ترزا هه‌تا
به یه‌کجارى
دابڕڕان
و له چاوى یه‌کدى
نه‌مان . تۆ هه‌رگیز
له بڕیاره‌که‌ت
په‌شیمان نیت
. بڕۆ .. بڕۆ .. بڕۆ ..
{ باوکه‌رۆ
. !! } له‌و به‌رزییه‌وه
نیگاى هه‌ڵۆیانه‌ت
گرته خواره‌وه .
{ هاوار
.. چ حه‌شرێکه !!
په‌سڵانه په‌سڵان
!! } سه‌راسیما ،
دیده‌کانت هه‌ڵخستبوون .
{ ئه‌مه
: حه‌شرو رۆژى
په‌سڵان نه‌بىَ
، ئه‌ى رۆژى
حه‌شرو په‌سڵان
چۆنه ؟! حه‌شرى
کرمانجه
!! }
داڵى
ئێسککڕێنى که‌رخۆرى
بىَ حه‌یا ،
به‌بان سه‌ریانه‌وه
جون جون شۆڕ
ده‌بنه‌وه و
چاوه‌ڕوانى
مه‌رگیانن .
تۆش ، بازێکت
به‌سه‌ره‌وه‌یه
، تاو نا
تاوىَ ،
شاباڵه‌کانى
ده‌کاته‌وه
سه‌یوان و شه‌پۆڵى
به‌رزو نیزم
ده‌ده‌ن . ئه‌وه‌تانىَ
، کاژه‌ڵاکت
پڕ بووه له
بێدارى و
ئاگایى . شه‌و
هات و شه‌به‌ق
ئه‌نگووت . شه‌و
و رۆژ بوونه
دوو به‌رانى
ره‌ش و سپى و
که‌وتنه ره‌دوونانى
یه‌کدى (( وه‌کو
جووتىَ مارى
ره‌ش و سپى
خلۆر ده‌بنه‌وه
! جارىَ ئه‌م
ده‌که‌وێته
سه‌رو جارىَ
ئه‌و )) بیرت
چووه لاى
شامارانى
ئاشقه و
ماشقه‌که ((
لوولیان ده‌خوارده‌وه
)) تۆ ده‌ڕۆى و
ناوه‌ستى . (( ده‌گه‌وزانه‌وه
)) هه‌رده‌رۆى . ((
یه‌کتریان ده‌گه‌وزانده‌وه
. )) ئاوڕ ناده‌یته‌وه (( یه‌کیان
راده‌مووسى ))
گورجتر ده‌ڕۆى
. (( بان وێریان
ده‌کرد . )) هه‌ست
به‌ماندیبوون
ناکه‌ى . ((
تێکده ئاڵان
)) سڵناکه‌ى و
ده‌ڕۆى . ((
زمانیان له
یه‌کدى ده‌سوى
. )) پشوو ناده‌ى .
(( له‌سه‌ر کلک ده‌وه‌ستان
و . )) تۆ هه‌نگاو
به هه‌نگاو
ده‌سپێرى (( به‌چارشێوه‌که‌ى
دایکم
دامپۆشین )) هه‌ست
ده‌که‌ى کێشت
نه‌ماوه ! (( خه‌ڵاتیان
کردم . )) په‌ڕى
مه‌له‌ک
تاوسى به‌ده‌م
شنه باوه‌ى . (( چه‌رمێکى
نه‌خشاوو
نووسراویان
بۆم جێهێشت . ))
خۆت بۆ کارێکى
مه‌زن و هێژا
ته‌رخانکردووه
. (( نووسرا بوو :
رووه‌کێکى
تیشکپژێن وا
له هه‌ناوى
قه‌ندیلدا . ))
ویستت په‌ڵه‌ى
ئابڕووى چه‌ند
ساڵه‌تان
بشڕنه‌وه . ((
نووسراوه‌که‌م
ماچ کرد
. ))
خاکى
زێریان ،
کردبووه
تاقیگه‌ى ره‌شکوژى
و چه‌پاو ، ته‌ور
و ملپلدان ،
حه‌وزى تیزاب
و فه‌وتان ،
خه‌رده‌ل و
خنکاندن ،
ئاگرو
قرچاندن ،
قولاپ و قه‌ناره
و هه‌ڵواسین ،
چاڵ و شۆفه‌ڵ
و گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ
، بیابان و سه‌نگ
سارکردن ،
فرۆشتن و ئه‌تککردن
و بازاڕى
عوکاز و
کابرێیه‌کانى
میسر !!!
ئه‌وانه‌یان
، له‌خواوه‌نده‌وه
زانى ! له ئه‌یلولى
شه‌ست و یه‌کدا
، له ناوچه‌ى
شوانى کێشکدا
، زه‌لامێک
دوو کوڕى له ((
بانمه‌قان ))
شه‌هید کران .
تۆ ئه‌وسا ،
له‌وىَ به‌رپرسى
سیاسى بووى .
رووى ده‌مى
کرده ئاسمان
و به‌عه‌رشى
عه‌زیمى گوت :
- هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ى
فلسێک خۆتم بۆ
ده‌رخه ،
بزانه چۆن به
بڕنه‌وه‌م ده‌تپێکم .
تۆ
چووبوویته
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى
لێکردنى .
ئاوها گۆمى
زۆر باوه‌ڕان
شڵه‌قان . له‌گه‌رمیانى
لاى (( باوه
نوور )) یش ،
گولله‌ى
جاشان سنگى
لاوێکى سمى
بوو ، له‌گازه‌ره‌ى
پشتییه‌وه
شه‌به‌قه
گوڵێکى ده‌رخستبوو
. لاوه‌که ،
عاشق بوو ،
قورئانێکى
بچووکى بۆ
پاراستنى خۆى
، له گیرفانى
به‌رکى
دانابوو .
گولله‌ى وێڵ ،
ئه‌ویشى
کونکردبوو !!
به‌چاوانى
خۆت کۆرى شیوه‌نى
به جۆشت دى ،
قژوتیتک
ڕنینه‌وه ،
روومه‌ت
گروون ، جلک
شیتاڵکردن ،
قوڕ پێوان ،
سنگ کوتان ،
هه‌ژبه‌سه‌رکردن
و ئاکامه‌که‌ى
(( انا لله
وانا الیه
را‌جعون . )) بوو ،
هیچى تر قووت
بدریىَ ، یان
مه‌ڕێکى
گێژووێژبى و
بتدۆشن . نا ،
نا .. خۆت به
دولدولێکى سه‌رکێش
ده‌زانى و ..
خرمه‌ى
غاردانت ، جگه‌ره‌کێشێک
ده‌ڕۆیى . ئه‌وه
بێجگه له
رۆژ ، شه‌ورۆ
و میعراجت کرد
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى
زووه بگه‌یته
په‌رسگه‌ى
ئاسووده‌گى و
ڕووگه‌ى به‌ختیارى
و له‌وىَ ، له‌سه‌ر
به‌رده
نوێژى ((
تێڕامان )) دا
روو له (( ئارابخا ))
بکه‌ى .
{ چ عه‌شق
و ئه‌ڵهایه‌کى
مه‌زنه ،
ئالووده‌ى
بووم !!
پیرۆزه بۆى
ده‌چم !!
واهاتم هه‌ى
رووه‌که
پیرۆزه‌که‌م .
ئه‌وه‌تانىَ
، تیشکه ته‌لیسماوییه‌که‌ت
رامده‌کێشىَ .
تۆ ، جوانى
راستیت و ...
راستى جوانى . }
له
قسه‌لۆکه‌و
گڤت و قاوى ئه‌م
و ئه‌و ،
گوێیه‌کانت
تیژیبوون .
ئاله‌م پاوه‌ن
و له‌وه‌ڕگه‌یه‌دا
، هه‌رکه‌سىَ
بۆ (( خه‌زاڵ )) ى
خۆى حه‌یران
ده‌چڕىَ . بۆ
چاو مامزو
خومارى خۆى
لاه‌ک ده‌هۆنێته‌وه
. حه‌یران و
هۆره‌و سیاچه‌مانه ..
لاوک
و خاوکه‌رو ئه‌ڵلاوه‌یسى
. که‌سیش به‌دۆى
خۆى نایه‌ژىَ
ترشه ! یان
ماسته‌که‌ى
موویه‌کى
تێدایه
!!
بیر
ده‌که‌یته‌وه
! ئه‌و سیاسه‌توانه‌ى
، که تواناى
کۆکردنه‌وه‌ى
ته‌فره
داوانى هه‌بىَ
، دیاره کۆک
و به‌چاکى ده‌توانىَ
په‌تیان له‌مل
بکا . ئه‌مه‌ت
، مه‌نتقى
تاقى کردنه‌وه
و به‌سه‌رهاته‌کانه
و ئه‌و
گوندانه‌یان
له‌بیر چوو ،
که‌په‌نایان
دان !! له‌ناکاو
، بۆ هاوکێشه
کردنى بار‌و
دۆخه‌که ،
چاوده‌گێڕى و
.. چه‌ند چڵ و
چێوى وشکى
شیوه سه‌یر ،
هانت ده‌ده‌ن
، دانه‌ویته‌وه
و .. هه‌ڵیانبگرى
. خۆ ئه‌گه‌ر
لێره نه‌بوویتایه
، ئه‌وا به‌چه‌ند
ته‌ل و هه‌ندىَ
ده‌سکارى ،
دووسىَ په‌یکه‌رى
(( جیاکۆمیتى )) ى
نوێت لێده‌کردن
، وه‌ک
: چه‌قه‌ڵىَ
به‌سه‌ر
سووڕمانه‌وه
ئاوڕى دابێته‌وه
، یان مرۆڤىَ
ژانه سه‌رى
هه‌بىَ و به‌هه‌ردوو
ده‌ستى کاسه‌ى
سه‌رى گرتبىَ
، یانیش شه‌مشه‌مه
کوێره‌یه‌ک
خۆى به‌لقێکه‌وه
شۆڕکردبێته‌وه
. بیرت بۆ
ئێسکه به‌ندى
غاندى و بزنه‌که‌ى
ده‌ڕوا ،
بۆلاى په‌یکه‌رى (( ماچ )) ى ((
رۆدان )) و .. هى
تریش .. مه‌رج
نییه ، ئه‌وڕۆ
وه‌کو ڤیدیاس
و میکلانجۆ په‌یکه‌ر
بتاشین . (( هه‌نرى
مۆر )) گرنگى به
جوولانه‌وه‌ى
ناوه‌وه و ..
بۆشایى و ..
سێبه‌ر ده‌دا
. ئه‌تۆش ، له‌مه‌ولا
، ناخوازى په‌یڤه‌کانت
ته‌نیا بۆ سه‌رماو
سۆڵه‌و به‌فرو
باران و زریان
بن . رووت له
ناخى خۆته .
{ ئه‌و
سه‌رماو
زریانه ،
کاریان به‌پێست
و ئێسک و
خوێنه . بابۆ
ئه‌وان بىَ .
ته‌نیا رۆحم
هى خۆمه و ..
جله‌و به‌ده‌ستى
منه نه‌ک ئه‌وان
و .. هه‌نده‌ران . }
نیگه‌ران
نیت و دیمه‌نى
نواى دیده‌کانت
رۆشن و هێمن و
بێورته‌یه .
که ڤاڵێکى
ژاپۆنییه ،
که له ده‌یان
تۆن و پله‌ى
شین و که‌سک
پێکهاتبىَ .
سروشت به
دایکزاى سه‌رمه‌دیى
خۆت ده‌زانى .
کاتىَ دایکت
مرد ، ویستت
هێڵى روخسارى
بکێشى ، که‌چى
نه‌تکێشا و
هۆیه‌کى
ئانیت بۆ نه‌دۆزییه‌وه
! هه‌نووکه ،
له‌م ته‌نیایى
لێڕه‌واره‌دا
، ئه‌گه‌رێک
بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ى
ئه‌وسا ده‌دۆزینه‌وه
، ره‌نگه
پیرۆزیى مه‌رگ
په‌نجه‌کانتى
سست کردبىَ ،
یان سۆزى
دایکایه‌تیى
په‌نجه‌کانتى
خاوکردبێته‌وه
! ئه‌ى رىَ و ره‌سم
و داب و نه‌ریت
! له‌وانه‌یه ئه‌مانه‌یش
کۆسپ بووبن .
به‌خۆت ده‌ڵێى :
(( هه‌رگیز
ئه‌وانه‌م به
کۆسپ و له‌مپه‌رو
گرىَ نه‌زانیوون
. لێیان یاخیم
و سه‌رکێشانه
له
ئاستیاندا ده‌ره‌فتارم . ))
پێویستیت
به‌دایکه بۆ
ئه‌وه‌ى سه‌رى
کاست له‌سه‌ر
کۆشى ده‌هنده‌یى
و ئارامى
دابنێى ، ئه‌وا
ئێسک و پروسکى
دایکت ، له‌وگۆڕستانه‌ى
به‌رامبه‌ر
کڵێسه‌ى
سوورى
کلدانییان ،
بۆته په‌یینى
به‌یبوون و
گولێکه کێوى
. سروشت به ئه‌مه‌که
، بۆیه خۆت
هاویشتۆته
باوه‌شییه‌وه
. ئه‌ویش ، له
منداڵدانى
میهره‌بانى
خۆیه‌وه ،
کۆرپه‌یه‌کت
ده‌کاته
پاداشت ، رووه‌کێکه
تیشک ده‌داته‌وه .
له
بناره‌وه ده‌ڕوانیته
سه‌رکلاوه‌ى
قه‌ندیل و
دیمه‌نى
دڵدوێن و له‌وه‌ڕگه‌ى
چاوه . یه‌ک ..
دوو ... سىَ و ACTION. چوویته
ناو چێوه‌ى که
ڤاله
سروشتییه‌که‌وه
. هه‌رگیز
بێزارى به رووته‌وه
نه‌لکاوه .
{ هه‌ڵده‌کشێم
و هه‌ڵده‌کشێم
. په‌ڕه‌نگى
چاوم به‌ترۆپکى
سه‌رکه‌شه‌وه‌یه
. ئه‌وه‌تانىَ
، بازێکى
چیایى ، له
ره‌نگى بازه‌که‌ى
زه‌رده‌شت ،
نه‌وى نه‌وى ،
به‌بان سه‌رمه‌وه
ده‌فڕىَ
. }
سێبه‌رى
پێغه‌مبارانه‌ت
لێده‌کا . له‌م
زه‌مه‌نه
سۆزانییدا ،
شته‌کان به‌ده‌ستى
کرێتانه‌وه‌ن
! ناسنامه‌یان
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
و .. راستییه
ئاوه ژوو
کراوه‌کان ده‌بنه
مێرده‌زمه‌ى
سه‌ر سنگى هه‌ستیاران
.. ئاى . ! وا له‌م
جێیه‌دا ، شته‌کان
له‌و په‌ڕى
رازاوه‌یى و جوانسازیدان
! له په‌نجه‌ره‌ى
نێوان گه‌ڵاو
چڵه‌کانه‌وه
ده‌ڕوانى
.
{ له‌و
په‌نجه‌ره
سه‌وزانه‌وه
، ده‌ریاچه‌ى
.. (( دۆکان )) ،
ئاوێنه‌یه‌کى
جیوه‌یه !
ئاسمانى لا
جیوه‌ردى ،
چامه‌یه‌کى
حه‌زره‌تى ((
نالى )) و ده‌سهۆنى
لوتکه‌ى
شاعیرانه .
ئه‌ز ، ده‌یکه‌م
به باڵا
ڕووانێک له‌ته‌ک
ئاوى (( سیروان ))
و خڕى (( خاسه ))
بۆ که‌زییه
ئاوریشمینه
کانى (( حه‌بیبه‌ى
ماڵیاوا
. ))
ئاورۆکانت
وه‌بیردىَ .
خاسه‌و ئاوه‌سپى
و زه‌ڵم و
تانجه‌رۆ و
زێى بادینان و
زێى (( پردىَ )) .
ئاسمان خۆڵه
مێشییه . په‌ڕى
بازه‌که‌ش
قاوه‌یى . ژێر
باڵ وسکى ،
سپییه‌کى
شیرییه . ده‌نووکى
زه‌ردى
گۆگردییه .
ئایى .. ره‌نگى
قاوه‌یى و
خۆڵه‌که‌وه
، که‌ڤاڵى
کیوبیزمانت CUBISM بیرده‌خات
(( بازه‌که
، بۆ هاوده‌م
و هاورازى منى
. وچان ناده‌م .
خۆزیارم زوو
بگه‌مه
ئارامگه‌ى
گیان و ... له‌وىَ
به ئه‌تڵه‌سى
هۆش و ناخمدا
بچمه‌وه ،
خڵته و خه‌وشه‌کانیان
داته‌کێنم . ده‌مهه‌وىَ
وه‌کو هه‌نگوینى
قاڵکراو بم . ))
ئه‌و
راز و نهێنییه
، زاده‌ى
مێشکى خۆته
میرزا . هه‌رچه‌نده
ئه‌حمه‌دى
خانیت کرده
سیمبول و
هێماکارى . له
حه‌رفه‌کانى
ئه‌و زاته
موباره‌که‌وه
، سه‌رمه‌شقت
هه‌ڵگرت . ئه‌وه‌نییه
ناوى زه‌رده‌شت
شارۆچکه‌ى (( سه‌رده‌شت
)) ى به
مێشکت‌دا
هێناوه . له‌وێنده‌رىَ
میوانى دیوه
خانى حاجى
مارف زێڕنگه‌ر
بووى ،
پیاوێکى هه‌تا
بڵێى مه‌شره‌فخۆش
و چاوتێر بوو .
باس هاته سه‌ر
عاجباتییه‌کانى
قه‌ندیل . ئه‌و
تازه له
ڕاوه که‌وى
کۆمه‌کى گه‌ڕا
بووه‌وه ،
ئاماژه‌ى بۆ ((
که‌ومار )) کرد .
تۆ ، سه‌رسام
بووى که فه‌رمووى :
- دیومه
. زۆریش وه‌سپى
کرد !! تۆش ، له‌بنهه‌ستتدا
. جێگه‌ى ئه‌و
باڵنده ئه‌فسانه‌یى
و فینیکسه‌ت
کرد بۆوه ،
وه‌لىَ حاجى
مارف ، پێش سى
ساڵ که‌ومارێکى
ئه‌نگاو تبوو !!
- ئىَ !!
مامه حاجى ،
فه‌رمووده‌ت
به نوقڵ و نه‌بات
بىَ .
ئیتر
. ؟
- که‌وماره‌که‌مان
هێنایه‌وه
بۆ ئه‌م سه‌رده‌شته‌ى
حاڵى حازرى .
له‌وه‌ش سه‌ر
سووڕێنتر ،
حاجى باسى له
گیایه‌ک کرد ،
که به‌شه‌و
تیشک ده‌دات !
سه‌رسامى و حه‌په‌سان
، به رووته‌وه
، پرسیارى
بێده‌نگ بوو .
حاجى مارف . له‌سه‌رى
رۆیشت و فه‌رمووى :
- گوایا
. چه‌ندین ساڵ
و عه‌یام له
مه‌و به‌ر ،
حه‌کیمێک
هاتۆته ئێره
و که‌سانێکى
له‌گه‌ڵ خۆى
بردووه بۆ
کارێکى خۆى .
میرزا تۆ ،
ئارامت له‌به‌ر
بڕڕا بوو ،
پرسیارت
لێکرده‌وه .
- ده‌ستم
به‌و که‌شیده
و دامێنت .. چۆن
!؟ چۆن !؟ هه‌مووم
بۆ بگیڕه‌وه
. حاجى شه‌وى
درێژ بۆ
گێڕانه‌وه‌ى
حه‌قایه‌ت
باشه ،
وانییه ؟
حاجه مارف ،
ده‌ستى بۆ
سمێڵى برد و
سه‌رو به‌ندى
چه‌ند ساڵه‌ى
هاته‌وه یاد .
- وایه
. ئۆباڵى تۆ‌و
من ، به ئه‌ستۆى
ئه‌وه‌ى
گێڕایه‌وه ،
ئینشاڵلا
درۆناکه‌م و
ده‌ستم له به‌رده
ره‌شه‌ى که‌عبه
داوه . ئه‌مجا
، له‌کانگه‌ى
دڵییه‌وه
وشه‌کانى ده‌راند .
- ئه‌و
حه‌کیمه
رووه‌که‌که
ده‌دۆزێته‌وه
و له خوڵگه‌یدا
، ده‌که‌وێته
هه‌ڵکه‌ندن ؟
تۆ به‌هه‌راسانى
پرسیت :
بۆ
؟!
گوتى
: هه‌تاکو له‌ریشاله‌وه
، به خۆڵه‌که‌یه‌وه
هه‌ڵیبگرىَ .
میرزا ، هه‌سته‌کانت
، له گوێچکه‌تدا
خڕکردبوونه‌وه
و هه‌رگیز
جاڕسى به‌روویه‌وه
، له پرسیار‌و
ئاکامى ئه‌و
رووه‌که ،
دیار نه‌بوو .
- مامۆستا
میرزا ، له
ژێر ئه‌و رووه‌که‌دا
... داواى دوو
دیشله‌مه‌ى
کرد . تۆ جه‌ختت
له گێڕانه‌وه‌ى
کرد ..
- قوربان
گه‌یشتمه
کوىَ !! بره‌و و
بایه‌خت به
ده‌مودووى
دا‌و زوو گوتت :
- رووه‌که‌که‌ى
به ره‌گو
وریشاڵه‌وه
هه‌ڵگرت و له‌ژێردا ...
حاجى
گوتى : - خوا ده‌ست
به عه‌مریه‌وه
بگرىَ . له
ژێرى ڕووه‌که‌که
دا ،
جووته
مارێکى سڕى له‌یه‌کدى
ئاڵا‌و ده‌ردێنىَ !
تۆ
، گوتت
: -
دیاره چله‌ى
زستان بووگه
. له خۆ شیا
ترقایته‌وه .
ئه‌ویش پیاڵه‌ى
چایه‌که‌ى
گرته ده‌ستَکى
و چاى رۆکرده
ناو ژێر پیاڵه
شینه‌که‌وه
و کڵۆ قه‌ندێکى
زۆر بچووکى
خسته ده‌مى .
پێشتریش ، قه‌نده‌که‌ى
له‌پێش چاوت
شکاند‌و وردى
کرد . فڕێکى له
چایه‌که‌دا .
- سه‌رت
نه‌یه‌شێنم .
ئاغام سه‌نه
سۆیله‌سن ، هه‌ر
له‌وىَ . به‌کێرده
تێژه‌که‌ى
کلکیان ده‌په‌ڕێنىَ
!! سه‌رتا پێت
که‌وته
خرۆشان و دیمه‌نه‌که‌ت
هێنایه به‌رچاوته‌وه
. ویستت حاجى
مارف هه‌رچى
له خه‌روار
دایه بۆتى ده‌رێنىَ .
- فه‌رمووده‌ت
به شه‌کر بێت
، دوایى ؟!
حاجى ،
ژێرپیاڵه‌که‌ى
به هێمنى دانا‌و
داخاوت
:
- کلکیان
ده‌په‌ڕێنىَ
و له‌شه‌که‌یان
ده‌هاوێته
مه‌نجه‌ڵێکى
ئاوى کوڵاوه‌وه
. تۆ ، خۆت بۆ
رامنه‌کرا و
به گورجى
پرسیارت
لێَکرده‌وه .
- ئه‌ى
سه‌ریان ؟!
حاجى گوتى : نه‌حله‌ت
له شه‌یتانى
ره‌جیم چۆن له‌بیرم
چوو !! ئه‌ڵبه‌ته
سه‌رو کلکیان
ده‌په‌ڕێنىَ
، مار هه‌تاسه‌رى
لێَنه‌که‌یته‌وه
ناتۆپىَ .
داواى سه‌رو
دیشله‌مه‌یه‌کى
دیکه‌ى له که‌نیشکه‌که‌ى
کرد .
- مه‌لا
میرزا ، چۆن
بیستگه واى
ده‌گێرمه‌وه
، ئه‌رىَ زوو
ئه‌و دیشله‌مه
چایه بێرن .
تۆ ، هیچت به‌لاوه
گرنگ نه‌بوو ،
لو کاته‌دا ،
ته‌نیا ، که
حاجى بیگه‌یه‌نێته
ئه‌نجام
.
گوتت
: خۆ گێرانه‌وه
به‌ده‌م چاى
خواردنه‌وه
به‌له زه‌تتره
! حاجى ، ماره‌کان
ده‌کوڵێنىَ ..
پاشان .. چى ؟!
گوتى
: - ده‌یکوڵێنىَ
.. ده‌یکوڵێنىَ
هه‌تاکو ماره‌کان
ده‌توێنه‌وه
و ده‌بنه مه‌رهه‌مێکى
خه‌ستى وه‌کو
مێوورۆن . ئه‌وساکه
کابراى حه‌کیم
بار‌و به‌نده‌ڵى
ده‌پێچێته‌وه
بۆ ئه‌م سه‌رده
شته‌مان
.
- ته‌واو
! ئاو بێنه‌و
ده‌ست بشۆ !
یان ... حاجى ، نه‌یهێشت
له ئاکامه‌که‌ى
تووشى نه‌هامه‌تى
و ساردییه‌ک
بیت ، فه‌رمووى :
- ئه‌وانه‌ى
رىَ نیشانده‌رو
هاوکارى بوون
، گشت پاداشت
و ئێزاى خۆیان
لێوه‌ر گرت .
تۆ ، به‌چاوى
ئابڵه‌ق و هه‌راسانییه‌وه
، ده‌مت
لێنایه‌وه :
- پاشان
؟!
- گوایه
ئه‌دى شێت و
هارو جنۆکه
ده‌ستى لێوه‌شاند
بوون ...
- ئىَ ..
ئىَ ؟!
- حه‌کیمه‌که
، کونێکى له‌نێوان
چاوو گوێى
راستیدا و
کونێکى له‌نێوان
چاوو گوێى چه‌پیدا
ده‌کرد و ئه‌و
مه‌رهه‌م و هه‌توانه‌ى
تێده په‌ستا
. ! حاجى مارف له‌ته‌ک
ئاخاوتنه‌که‌یدا
، ئاماژه‌ى بۆ
جێکونى هه‌ر
دوو لایه‌که
ده‌کرد
.
تۆ
، ئارامت له‌به‌ر
بڕڕا بوو
.
- فه‌رمووت
، ده‌ست لێوه
شێندراو ؟!
- ئا
به‌ڵىَ ، ئه‌وانه‌ى
جنۆکه و
منۆکه و له
ئێمه چێتر و
ئه‌وانگه‌ل
ده‌ستیان
لێده‌وه‌شێنن
و هار و هاج ده‌بن
. له‌و ده‌مه
ناسکه‌دا ، نه‌تکارى
به‌ر په‌رچى
ئه‌و پرو
پووچه بده‌یته‌وه
، که له‌ناو
ره‌ش و رووت و
بىَ سه‌وداندا
باوه ، ئه‌وه‌ت
به چه‌رمه‌سه‌رییه‌کى
دیکه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ت
زانى و نه‌باداش
، حاجى به ته‌وس
و پاشقولى تێبگات .
- کاکى
برا ، مامۆستا
مه‌لا میرزا ..
له ته‌مه‌ندرانم
بیستگه ، که
پاشان هه‌ردوو
کونه‌که‌ى ،
به جاوو
قامیش شه‌ته‌ک
داگه . تۆ ،
ناوه‌وه‌ت حه‌وجۆش
بوو ده‌کوڵا .
به په‌رۆشه‌وه
دوایین
پرسیارت له
حاجى کرده‌وه .
- جا ..
چاک ده‌بوونه‌وه
؟!
- ئا .. ((
ئه‌وگوتى ))
وایده گێڕنه‌وه .
خولێکى
چاى دیشله‌مه‌تان
فڕدا. حاجى ،
وه‌ک هه‌ست به
له‌نگیى وه‌ڵامه‌که‌ى
بکا ، ده‌مى
لێت نایه‌وه
، زۆر به
کاوه خۆیى ،
وشه‌کانى ده‌راندن .
- گوایا
.. زۆر .. که‌سانى
.. ئه‌م ناوچه‌یه‌مانى
.. چاک
کردۆسه‌وه
. تۆى میرزاى گه‌رمیانى
، له‌و ئه‌فسانه‌یه‌وه
سه‌ر چاوه‌ت
هه‌ڵگرت و
کردت به مه‌شخه‌ڵى
هێماکه‌ت .
راز درکاندنه‌که
کوێرت ده‌کاو
.. هه‌ڵبه‌ته
نه‌درکاندنیشى
، ناخت هه‌راسان
ده‌کا و ده‌تتلێنێته‌وه
. ده‌مه‌و
ئێواره ،
هێشتاکه شه‌وه‌که
چاى تاریکى نه‌ده‌ماند
بوو ، تۆ ده‌مت
نووقاو بوو .
ده‌م و .. ده‌مه‌و
.. ده‌ماندن ! د . د
. د . د . به
ده‌ماخ بووى .
ده‌ماره‌کانت
لانکه‌ى
ئاوریشم .
جێژوانى مار !
ده‌مار
و مار .. مار و
مارپێچى
پرمام . م . م . م . م .
ده‌ما و ده‌م
، ده‌مامکى ده‌موچاو
دیمانه‌یان
به دیده‌کانت
ده‌دا . چیاى
ده‌ماوه‌ند .
مه‌لۆچکه‌ى
ده‌مه‌وه‌رى
قه‌ڵاى دمدم .
ده‌ملووسان و
.. ده‌مپاراوان
و .. ماشین و
ماڵینى ده‌مانچه
و ماڵات و
دراو .. ده‌ماگیرى
و یاخى بوونت .
له‌و به‌زم و
ره‌زمى دال و
میمانه‌دا ،
ئاسۆت لێوه
دیار نه‌ما .
پۆپه شمینه
ره‌نگینه‌که‌ى
ناو ره‌شماڵى
ره‌وه‌ندانت
له به‌ر
چاونییه
بۆیه
چاوبازى له‌گه‌ڵ
ئه‌و
تاریکییه ده‌که‌ى .
خۆر
، پرته‌قاڵه
گه‌وره‌که‌ى
ئاسۆ ، به
ئێواران حه‌زده‌کا
، پرچه تیشکى
خۆى به‌سه‌ر
لێوار و
لێژییه‌کاندا
په‌خش بکاته‌وه
. شه‌ویش ، ده‌رفه‌تى
بۆ ده‌سازىَ ،
که له په‌ناو
په‌سێوى سێبه‌رو
نسێى چاوگه
کانیدا ، ئه‌و
داوه
تیشکانه‌ى
خۆر ، بهاوێته
ناو چارۆگه‌ره‌شه‌ى
زه‌به‌للاحى
خۆیه‌وه .
وێراى ئه‌وه‌ش
، سه‌رچڵ و
پۆپنه‌ى دار‌و
ده‌وه‌نه‌کان
لاسارى ده‌که‌ن
و نایانه‌وىَ
وا به ساناهى
، تاراى زێڕکه‌فتیان
داماڵن ، بۆ
ئه‌م
یاخیبوونه‌شیان
لاسایى و هه‌م
چاو له کڵاوه
سپییه‌کانى
لوتکه و هه‌ڵه
مووتان ده‌که‌ن
، لىَ که‌ى شتى
داوێنان ده‌گاته
ئاستى دوند و
سه‌رکه‌شان
ئه‌گه‌ر
خۆمان چه‌واشه
نه‌کرد
!!
دارستان
، گه‌نجینه‌ى
دڵانه و
بێشکه‌ى راز‌و
روانگه‌ى ئه‌ستێران
. جه‌نگوڵستان خه‌ڵوه‌تگه‌ى
له‌خۆ ڕامان و
.. په‌ناگه‌ى
بزنه کێوى و
سه‌مۆره و
پۆلى که‌وانه
. له‌وانه‌یش
به‌ده‌ر ،
رووه‌کى زاره‌که‌ت
له قه‌ندیل
دایه . ئه‌گه‌ر
ئاو ، له‌ش
خاوێن بکاته‌وه
، ئه‌وا جه‌نگه‌ڵستان
، رۆح ده‌پاڵێوىَ
له خه‌وش و
خار .
ململانێى
رۆشنایى و
تاریکى . مانه‌ندى
ململانێى
پێده‌شت و ڕکه
چیایه ، هه‌ریه‌که‌یان
ده‌یه‌وىَ
پانتایى و ده‌سه‌ڵاتى
خۆى به‌رینتر
بکاته‌وه له‌قه‌ڵه‌مڕه‌ویى
مێمڵه‌که‌یدا
! زۆرانبازییه
ئه‌زه‌لییه‌که‌یه
. کاتىَ پێده‌شت
به‌ره‌و
سنوورى که‌ژدا
ده‌گژىَ ، ئه‌و
، گابه‌ردى بۆ
تلده‌کاته‌وه
و به‌رد و
تاوێرى تێده‌گرىَ
. (( ئه‌وجا ، با
خۆر لێره
ئاوا بىَ )) به‌خۆت
گوت (( به‌ڵام
خۆر هه‌رگیز
چاو لێکنانىَ
و له جێگه‌یه‌کى
تردا هه‌ڵدىَ . ))
سه‌رنجام
، تاریکى ده‌رزێنىَ
. ئه‌وه به‌ڵگه
نه‌ویسته .
بڕىَ په‌ڵه‌ى
رووناکى ، به
رووى مانگه
شه‌وو ئه‌ستێره‌کاندا
زه‌رده‌خه‌نه
ده‌رده‌بڕن .
تۆ په‌ڵه
رووناکییه‌کان
به پووڵه‌کى
ژێرسکى ماسى
ده‌چوێنى .
تاریکیش به‌ناوسکى
نه‌هه‌نگ و ئه‌شکه‌وت
. خۆت و خۆتى وا
له‌باوه‌شى
سروشتدا
ئۆقره‌ت
گرتووه ، هه‌ربۆیه
ده‌تسوبرد ،
سه‌رقاپت له‌سه‌ر
راز‌و نهێنه‌که‌ت
هه‌ڵدایه‌وه
. له‌وه نه‌ترسایت
و نه‌پرنگایته‌وه
، که گه‌ڵاو
دره‌خت و به‌ردو
کۆته‌ره‌ى ئه‌و
بڵنداییه ،
وه‌کو سه‌رتاشه‌که‌ى
ئه‌سکه‌نده‌رى
شاخدار بیگه‌یه‌نێته
گوێچکه‌ى
سووک و هه‌ڵخراوى
شۆفارو نه‌یاران
. زارۆکیش نیت
، له‌و
تاریکاییه
بترسى.
- شه‌مچه‌م
پێناوىَ .
ناخم کوره‌ى
گه‌شاوه‌ى
سکڵى غوربه‌تى
(( حاجى )) و په‌نگڕى
(( نالى )) و
دیسپۆراى
گۆڕغه‌ریبیى
(( مه‌ولانا )) یه‌و
له‌ناخمدا ،
تروسکایى ده‌ده‌نه‌وه .
ئه‌وه‌ت
به‌خۆت و که‌ژو
دارستانه‌که
گوت . بیرت
بۆگه‌ردوون
ده‌چىَ . هه‌سته‌کانت
ده‌زێن . بۆنى
نسارو
به‌رامه‌ى
بوخچه‌ى نه‌کراوه‌ى
ئه‌و لێڕه‌واره. لووت و
سنگ ده‌ئاخنن
. خشپه‌ى
خشۆکان ، سرته‌ى
مێروان ، فرته‌ى
په‌ڕندان ،
جرته‌ى گه‌زندان
، جریوه‌ى مه‌لان
له‌گه‌ڵ نه‌رمه
له‌ره‌ى په‌لکى
دره‌خت و ده‌وه‌نان
، ئۆرکسترایه
و .. ترووکه‌ى
هه‌ستاران
مایسترۆیه‌تى .
گوێت
، پڕا و پڕ و ته‌ژییه
له
سیمفۆنیاى
تێکه‌ڵبوون و
نه‌مرى . ده‌جۆشێیت
. ده‌خرۆشێیت .
ئه‌ى ئه‌وه‌نییه
، خۆت بوویته
به‌ئاوازو
سۆلۆت به‌رز
به‌رز بۆته‌وه
! ئه‌وه نییه
، سروشت سه‌رى
نه‌وازشت بۆ
نه‌وى ده‌کا !
په‌لکه‌کان
چه‌پڵه لێده‌ده‌ن
!! بیر ده‌که‌یته‌وه
. مرۆڤ ، هه‌نگى
له دڵبه‌ره‌که‌ى
جیا ده‌بێته‌وه. یان که
هاوده‌مێکى
هێژاى ده‌مرىَ
. یان له شارى
غه‌ریبى ده‌کا
، ئه‌وسا ته‌نیا
هه‌ست به‌و
ناکات ، که
به‌ندى ئه‌وو
که‌سه‌که
بچڕاوه و به‌س
، بگره دوور
بوونه‌وه‌ى
یاداشتت و
سڕینه‌وه‌ى
په‌یوه‌ندییه‌کان و له
ناو چوونى هه‌موو
شتێکه ، وت‌و
وێژه کانیان
، بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌کانیان
، هه‌ست و
ژێرهه‌سته‌کانیان
. جا ، تاکه
وێنه‌یه‌ک ،
یان چرکه‌یه‌ک
له‌و چرکانه
، ده‌مه‌یىَ و
ده‌خرێته
ناو ده‌لاقه‌ى
گه‌رد
لێنیشتووى
یاده‌وه‌ریانه‌وه
، که هه‌ر
دوو دیلماخى
پێکه‌نین و
گریان ،
جمکانه‌ى خه‌نده
و خه‌مۆکى
پێکه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک
گرێده‌دا ، نه‌خه‌نده‌که
سنوور داره‌و
نه گریانه‌که
! پێکه‌نین
فرمێسک
ئامێز‌و خه‌مه‌که‌ش
بزه پژێن
!!
{ واى
له‌گۆڕ غه‌ریبى
. ! ده‌شىَ هه‌مان
ئاکام چاره
نووسم بێت
!! }
ئه‌م
لێکدانه‌وه‌و
به‌راورد
کارییه‌ت
هانى دایت ،
که چه‌ند
رووپه‌لىَ تۆمار
بکه‌ى له‌باره‌ى
: بالوول و
لێبۆک و گاڵته
جاڕانى خه‌لیفه
و شا‌و میرانه‌وه
. له‌و گۆشه
نیگایه‌وه ،
ئه‌گه‌ر قسه‌قوت
و ته‌نزو
قۆشمه‌یان په‌سند
ببوایه و
ختووکه‌ى دڵ و
ناوگه‌ڵ و
ئاره‌زووى ئه‌و
زلپیاوانه‌ى
دابێته‌وه ،
ئه‌وا سووک و
سانا ،
پاداشتیان خه‌نده‌و
ئافه‌رینى
زاره‌کى بووه
و به‌س ! یان
سێوێکى قه‌پ
لێدراو بووه
له بریى ئه‌و
هه‌موو ته‌قڵه
بازى و قسه‌ى
توێکڵدارو
بىَ په‌رده‌یان
. به‌پێچه‌وانه‌یش
، گه‌ر به‌رێکه‌وت
قسه‌ى ئه‌و
موهه‌ڕریجانه
کورت ، یان سه‌رى
بکردایه ،
سزایان ئه‌وه
بوو ، وه‌کو
لووله‌ى که‌باب
، له قازوخ
ده‌دران ! یان
له نواى مزگه‌فت
و کڵێسه و ته‌وراتخانه‌کاندا،
بۆ په‌ندو
عیبه‌ره‌ت و
تۆقاندن ، به‌سێداره‌وه
هه‌ڵده‌واسران !!
چاوى
خه‌واڵووت ،
له‌بازنه
ڕۆشنه‌که‌ى
رووه‌که‌که
ناتروو کێنىَ
. بیرت له‌لاى
بازنه‌و که‌ونى
ئیهلیلیجییه
. هه‌نده‌ش
ماندووى ده‌ته‌وىَ
پێڵوه‌کانت
لێکنێى و رووه‌که
پیرۆزه‌که‌ت
، پاسى
نووستنه‌که‌ت
بکا ، که‌چى
وه‌نه‌وزىَ
ناده‌ى !
چوارمشقى ده‌بیته
ره‌به‌ن و
چاوه دێریى
ئه‌و تیشکه
متفه‌ڕکه ده‌که‌ى .
{ هه‌زاران
. له‌و رێگه و
بانانه‌دا
مردن و تێکه‌ڵى
ئه‌زه‌لییه‌ت
بوون . بوونه
په‌یکه‌رى سه‌رما
و ترس .بوونه
کۆته‌ڵى ئێش و
چه‌وسانه‌وه
. بوونه هه‌یکه‌لى
برسێتى
و مه‌رگ
. }
ئه‌مێستا
، گوڵئه‌ستێره‌یه‌ک
بۆته میوانى
ناو له‌پت ! سه‌رنج
له ژیلى هه‌ناسه‌ى
ده‌ده‌ى . ئه‌ویش
، هێدى هێدى
هه‌ڵده‌کشىَ
و ختووکه به
ناو له‌پ و
گیانت ده‌به‌خشىَ
. هه‌ناسه‌ت
ده‌گه‌ڵ هه‌ناسه
تیشکپژێنه‌که‌یدا
یه‌کده‌خه‌ى
و بگره خۆت
به گوڵئه‌ستێره
ده‌زانى.
مێشک
و ئاوه‌زت له‌کار
دایه .
بڕیارت دابوو
، که رووکه
تیشکده‌ره‌که
به‌دیارى ده‌ستت
به‌ریته‌وه
بۆ ئه‌وانه‌ى
چاو له‌ڕێن .
{ ده‌یانویست
، له‌چه‌قى خۆمدا
ببمه
بارگیرى چاو
داپۆشراوى
ملکه‌چى ، که
ته‌نیا
بۆ گڕدانى
دنگه‌کانیان
بسووڕێمه‌وه
! گوتم : نا ،
ئێمه قه‌ردارى
ئه‌م گڵ و
خاکه‌ین .
زارۆک چۆن ده‌توانىَ
قه‌ره‌بووى
مه‌مکى به‌فه‌ڕى
دایکى بداته‌وه
؟! چۆن !
زه‌وى
، به زێوارى
ژیهاتى ژیان
ده‌زانى و
مرۆڤ ئاتاجى
هه‌ردوو
کیانه ، زه‌وى
و .. ژیان .. باوه‌ش
بۆ جێکات ده‌که‌یته‌وه
. سه‌ره‌تا و
کۆتاکان
گرێده‌ده‌ى ..
شه‌وو رۆژ ..
ئێره‌و ئه‌وىَ
. . ئه‌وان وتۆ ..
خه‌بات و
نوچدان . سه‌ربه‌ستى
و سه‌ردانه‌واندن
. پێشتریش شه‌یداى
جێکاته
بازنه‌یى و
تازه‌کان
بووى ، دژ به‌جێکاتى
ئاسۆیى و گێل .
ده‌کارایت وه‌رزه
زێڕینه‌کان
ده‌ستگیر بکه‌ى
. بۆ ئه‌ونیزه‌ش
، له دامێنى
کۆڕه‌وه‌که‌دا
، کاتژمێره‌که‌ت
به نه نا
سێک به‌خشى و
هه‌ڵکشاى. زه‌ویت
ده‌ژنه‌و ،
چپه‌دووى گه‌ڵاو
ئاوت ده‌بیس ،
ته‌نانه‌ت
گوێت له پرتى
دڵى سیمۆران
ده‌بوو !! ئه‌وانه
، گیانى
نوێیان خسته
به‌رته‌وه .
به سه‌ر ئێشى
فیزیکیى له‌شدا
زاڵ بووى له
سه‌رووى سه‌ره‌وه
بووى ، دووریش
له له مه‌رگى
رۆح، چونکه
خه‌ونه که‌سکه
قه‌رسیلییه‌که‌ت
هاته دى
.
{ واى !!
واى !! له‌م
راچه‌نینه !!
له‌و کۆڕه‌وه
به‌هارییه !!
چ ته‌قسێکى هه‌مه
لایه‌ن بوو !!
نواندنمان و ...
خۆمان ئه‌کته‌رو
هه‌م بینه‌رو
هه‌م کۆمبارس
!! هه‌مان
سرووت و
سێرمۆنى ، له‌پاڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا
، هاوار و
فیغان و لا
ڵانه‌وه‌مانى
گه‌یانده هه‌نده‌ران . ده‌بىَ ره‌گ
بۆ ژیان
داکوتین .
کۆڵه‌که‌ى
مرۆڤایه‌تیمان
له‌سه‌ر
سێسووچکه‌ى :
داد‌و .. خۆشه‌ویستى
و .. دیموکراس
دامه‌زرێنین
، ئه‌وجا مه‌رگ
ده‌به‌زێنین . }
بڕوات
به‌سىَ
باڵاکانى : یه‌کسانى
و کامه‌رانى و
ئاسووده‌یى
شڵه‌قابوو .
ده‌تویست پێت
له‌سه‌ر زه‌وى
بىَ نه‌ک دواى
ته‌یرى عه‌نقاو
.. قه‌قنه‌س و ..
سه‌مه‌نده‌رى
ناودارانى
بىَ ناوک بکه‌وى
. ئه‌وانه له
ده‌ربارى
زیۆس و باره‌گاى
ئاهورا مز ده‌شدا
، نه‌بوونه‌و
نه‌ده‌بن ، ته‌نیا
په‌یڤگه‌لى
ناو قامووس و
به هێمات
دانان ، که
مرۆڤ دروستى
کردوون و له
ته‌نگانه‌دا
، دڵى خۆى
پێخۆش بکاو له‌پارسه‌نگى
نامۆیى و ژان
و که‌سه‌رى
دایانبنىَ !
(1) CERMONY
{ سه‌ربه‌ستى
و ... ئاشتى و ..
شادى ، گه‌رسىَ
گیانله‌به‌ر
بوونایه ، ئه‌وا
کرنووشیان بۆ
گه‌ده‌یه‌کى
برسى ده‌برد ،
نه‌وازشیان
ده‌کرد بۆ
دایکێکى بىَ
شیر . }
ئاده‌میزاد
، که ورگى
تێروته‌سه‌ل
بو هه‌نگى
چێژگه‌ى له
حه‌ناس هونه‌ردا
په‌ره‌ده
سێنىَ و له‌ئاستى
هه‌ق و
جوانیدا، ده‌پشکوىَ
و گه‌شه ده‌کا.
بیرت له
جوانه مه‌رگه‌که‌ى
چوار رێیانى ((
ئه‌حمه‌د
ئاغا)) ى شارى
که‌رکووک
کرده‌وه .
جوانیت له‌و
گولله
بارانه
قۆزته‌وه .
نیگات ، ئه‌و
دیوى شته‌کانى
بینى و گوێت
زۆر تر‌ى ژنه‌وت
. سیپه‌ڵاکت
هاته ژان .
نووشتایته‌وه
و چوویته
پێشانگه‌ى ((
ڤانکۆخ )) ، ئه‌و
قه‌له‌نده‌ره
دێوانه‌و
ئاواره‌یه ،
سه‌رجه‌مى
ئازاره‌کانى
گواستۆته
ناو رۆحت و
بێدارى
کردووى . خه‌وت
زڕاوه
.
{ پاتاڵ
دزان زۆر
بوونه . نا خه‌وم
، نه‌بادا ..
رووه‌که
تیشکپژێنه‌که‌م
ئاودیو بکه‌ن
! له‌گه‌ڵ گزانگدا
، به‌خته‌وه‌رانه
ده‌یبه‌م به
دیارى بۆ ئه‌وانه‌ى
، تامه‌زرۆ و
تاسووقى
رووناکین
. }
چاک
ده‌زانى ، ئه‌و
دیارییه خه‌ڵاتى
دڵى قه‌ندیله
و ده‌یکه‌یته
مه‌شخه‌ڵ بۆ
ئه‌وه‌ى ئیدى
مه‌سیحه‌کان
له خاچ نه‌درێنه‌وه
. گه‌ر بشمرى
روو له ڕنو
ده‌مرى
.
{ خۆمن
له تۆوێک که‌مترو
بیفه‌ڕ ترم
نیم ، که هه‌میشه
، له‌ره‌حمى
زه‌وییه‌وه
، بۆ ژوانى
رووناکى به‌رزو
.. به‌رز ده‌بێته‌وه ! }
به‌مجۆره
، سرووتى کۆڕه‌وه
رۆحییه‌که‌ت
گه‌یانده ئه‌نجام
، هه‌رچه‌نده‌ش
ناو به ناو ،
هه‌ست و هۆشت
زاخاو ده‌دا ،
نه‌بادا هه‌ستت
چه‌واشه
بکاو هۆشت به‌ره‌و
ره‌هایى بڕ نه‌کا .
{ سه‌رسامى
و گومان ، هه‌وێنى
پرسیاره
کانم بوون . له‌ش
و گیان ، هۆش و
هه‌ست ، چۆنه‌کى
کار له‌یه‌کدى
ده‌که‌ن ؟!
خوا کێیه ؟
بوونه‌وه‌ر
له نه‌بوونه‌وه
کو په‌یدا
بووه ؟! ئه‌دى
جوولانه‌وه‌ى
گه‌ردوون چۆن
هه‌ڵده
سووڕىَ ؟!
پرسیار‌و
.. پرسیاره‌و ..
پرسیار
... }
بیرت
ده‌ئاڵێته
وشه‌گه‌لى :
جوانى ، راستى
، ره‌وایى ،
بوون ، مرۆڤ ،
ره‌هایى و ره‌وشت
... هید .. ئایا ئه‌وانه
، یه‌کواتایین
، یان رێژه‌یین
؟ به گوێره‌ى
جێکات ده‌گۆرێن
. یان .. ؟! ئه‌ى
خودى جێکات !
له چییه‌وه
هاتووه ؟
کامیان ئه‌وى
دیکه‌ى په‌لکێش
کردووه ؟!
پرسیاره‌کان
، پرسیارى
دیکه راده‌کێشن
. له‌نێوان
فیزێک و میتا
فیزێکه‌وه
به‌ره‌و ئه‌نتۆلۆژیات
ده‌به‌ن
.
{ وه‌ڵام
ناده‌مه‌وه
، بۆ ئه‌وه‌ى
به‌شێکى وه‌ڵامه‌که
، له‌گه‌ڵ گشت
گۆشه نیگا‌و
لێکدانه‌وه‌ى
به‌جىَ ، ده‌هێڵمه‌وه
. گرنگ ئه‌وه‌یه
، دۆزوکێشه‌یه‌کى
ئه‌نتۆلۆژى
هه‌یه و ..
هێشتا نه‌گه‌یشتۆته
دورگه‌ى
دڵنیایى .. هه‌ر
بۆیه‌شه ، له
پرسیار ناکه‌وین . }
ئه‌ڵبه‌ته
، پرسیار و وه‌ڵام
، به یه‌کجه‌سته‌یى
و یه‌کسانى ،
چه‌شنى
جێکاته و ..
جیابوونه‌وه‌یان
مه‌حاڵه . نه‌پرسین
و ده‌منووقاندن
، هاوتاى مه‌رگ
و عه‌ده‌مه .
باوه‌ش بۆ
رووه‌که‌که
ده‌که‌یته‌وه
و چاو ده‌نووقێنى .
{ ئۆخه‌ى
، خۆ .. گه‌یشتمه
.. ئاوات . } چه‌ند
دێڕێک له ((
باڵتازار )) ى
به‌شى دووه‌مى
(( چوارینه‌ى
ئه‌سکه‌نده‌رییه
)) ى (( لۆرانس
داریل )) دێنه
به‌ر سۆماى
چاوت { ئه‌و
ئێشه‌ى ، که
هاوسه‌رێتیى
داهێنان ده‌کات
، به‌ته‌واوه‌تى له‌لاى
هونه‌رمه‌ندان
، ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ترس ، ترسى
شێتبوون .
ئێشه‌که‌ت
ببه‌زێنه .
به‌خۆبڵىَ :
هه‌گیز گوىَ
ناده‌یته ئه‌وه‌ى
، که به‌راسته‌قینه‌یى
شێت بیت.
ئه‌وساکه
خێرا خێرا ، نوسینت
بۆدىَ و ..
دیواره‌که
ده‌ڕووخێنى . }
له‌تۆ
وابوو ، رووى
ده‌مى (( بور
سواردن )) له‌تۆیه
، بۆیه گوتت :
{ هه‌ر
ئێستا ..
دیواره‌که
ده‌ڕمێنم
. }
هه‌نگاوى
گورج و مکووم
هه‌ڵده‌هێنى
وه‌کو کوسێک
له خه‌ودا
بڕوات ، یان
وه‌کو جگه‌ره
کێشێکى
مودمین چۆن
جگه‌ره به
جگه‌ره پێده‌کا
، ئاوها تۆش ،
رىَ به رىَ و ..
هه‌وراز به
لێژى ده‌سپێرى .
* * *
پاڕى
حه‌وته‌م
نیگار
ده‌ى
، ژنگه‌ل ، ده‌ى
.. ئه‌و کۆرپه
یه‌م بۆ به‌ده‌ر
خه‌ن ، که له
ناخى پیاو
دایه (( زه‌رده‌شت ))
ده‌بوایه
، ئه‌م پاڕه
، ده‌سپێکى
گشت پاڕه‌کان
بوایه ، وه‌لىَ
وه‌کو چۆن
پارى (( راز‌و .. هه‌ڵکشان
))خوى سه‌پانده
سه‌ر تیێکسته‌که
و به‌و شێوه‌یه‌ى
، که ڕاناو‌و
مۆنۆلۆگه‌کان
، جێگۆرکىَ
بکه‌ن ، ئه‌مه‌یش
له‌به‌ر
هۆکارى ئێستا
تیکاى
بونیاتى
گێڕانه‌وه
هونه‌رییه‌که
، یان هه‌ر
پاساوێکى تر .
تێکه‌ڵکردنى
جێکاته‌کان
هیچ له مه‌سه‌له
سه‌ره‌کییه‌که
ناگۆڕىَ . ده‌توانى
، له‌مێشکى
خۆتدا ، به‌زنجیره
وه‌ک ده‌ته‌وىَ
، دایڕێژیته‌وه
. به‌هه‌ر حاڵ ..
له چایخانه‌که‌ى
(( مه‌چکۆ )) دا،
نیگارى
هاوڕێم دى مات و مه‌لوول
بو . (( ها
.خێره ؟!
))
گوتى
: باوکم ..
گوتم : باوکت
، چ خێریه‌تى
؟
گوتى
: تۆ .. خۆش . ئه‌مرى
یه‌زدانى هه‌قى
هێنایه جىَ .
- انا
لله وانا
الیه را‌جعون
. ئه‌وه‌ڵم
یارو .. ئاخرم
یار . پاش کزى و
خه‌مبارییه‌ک
، که له‌ڕووماندا
ڕووا ، گله‌یى
لێکردم ، که
به‌ده‌نگى
شین و چه‌مه‌ره‌که‌یانه‌وه
نه‌چووگم .
ڕامگه‌یاند ،
یه‌که‌م پێم
نه‌زانیبوو ،
دووه‌میش ، ئه‌وان
زۆر (( ته‌قیه ))
ده‌که‌ن و
گومانیان له
که‌سانى غه‌یره
خۆیان هه‌یه‌و
به تاڵووکه
سه‌بووریم به‌وه
دایه‌وه . ((
ئینشالڵا به‌هه‌شتى
به‌ده‌و ده‌بێته
دوا ساباتى ))
به‌ڵام هه‌ر
زوو هه‌ستم به
ته‌ته‌ڵه‌ى
زمانم کرد ،
چونکه ئه‌وان
باوه‌ڕیان
دۆنا و دۆن هه‌یه
، که له‌ویردى
زاره‌کى و
نووسراوه‌ى
میتالۆژییه
کانیاندا
تۆماره . وه‌کو
گوتم بۆ
پاساودانى هه‌ڵه‌ى
زمانم و رێز
له باوکى
مردووى نیگار
، پرسیارێکى
نه‌وا غه‌مگینم
لێکرد،سه‌را
سوێیمان هه‌نده
بوو ، که ده‌مزانى
لێم ناگرىَ و
په‌ستى ناکه‌م .
- خوا
نه‌کرده ،
کاکه نیگار ،
ئه‌گه‌ر تۆش
مردى، حه‌زت
له‌کام زینده‌وه‌ره
، که رۆحتى
له‌ناودا
بسره‌وىَ ؟
دۆشداماو
قه‌ده‌رێک ده‌نگى
نه‌هات، که
به‌لاى منه‌وه
، هه‌نده‌ى ده‌هرێک
بوو . (( ئه
ئاوهایه کاته
سایکۆلۆژییه‌کان
)) به‌خۆم گوت. ((
درێژ‌و پانده‌بێته‌وه
)) . ئان‌و ساتى وا
، ده‌رفه‌تى
له‌باره بۆ
نووسه‌ر ، که‌چاو
به ده‌وروبه‌رو
خولگه‌دا
بگێرىَ . له
ژووره‌وه ڕا
، چۆن (( ته‌حسین
)) ـ که
چایخانه‌که
، به‌ناوى
باوکى بوو ـ
پاره‌ى چایه‌کانى
ـ به‌زۆرى ئاسن
بوون ـ به‌ده‌سته
کارامه و
راهاتووه‌که‌ى
، له‌سه‌ر
سینییه زه‌رده‌که‌ى
سه‌ره‌وه‌ى ،
ده‌گوازته‌وه
بۆ ناو سینییه
سفره‌که‌ى هه‌مان
قه‌واره‌که‌ى
ژێرى !
له‌به‌رامبه‌رى
، دوونووسه‌ر
، به گوێى یه‌کدا
ده‌یانچرپاند
، ئه‌وه‌که‌ى
چه‌پ ، تاکىَ
گۆریه‌ى
ئاڵاوگێڕ بوو
! منداڵێکى
جوانکیله ،
دووسىَ جۆر له‌جگه‌ره‌ى
بیانى به‌ده‌سته‌وه
گڕده‌دایه
ورگى چایخانه‌که
. له‌ده‌ره‌وه‌شڕا
، ده‌نگ و
ئاپۆره‌ى
خواردنگه
شووشه به‌نده‌کان
. کاشکى به
کاشکى ، له‌نێوان
ئه‌و
چێشتخانانه‌دا
، گۆڵفرۆش ده‌بوو
. ئه‌وه‌م به‌بیرداهات
. له‌به‌رامبه‌ریانه‌وه
، دوکانى ئه‌نتیکه
و ته‌سبیح
فرۆشێک . له
سووچ و قورنه‌که‌شدا
پینه دۆزێک ،
په‌یتا په‌یتا
میخه ره‌شه‌کانى
، له ده‌ویه‌وه
، به تاڵوکه‌وخێرایى
ده‌رده‌کا و
ژێرپێتاوه‌که‌ى
سه‌ر سندانه‌که‌ى
پىَ بزمار
رێژده‌کا و ده‌نگى
کوتانه‌که‌ى
ده‌گاته ئه‌وبه‌رى
شه‌قامه
سیخناخه‌که .
جارێک بۆ
ژماردنى ئه‌و
مێخانه‌ى ده‌مى
، قه‌یاسه‌ى
جگه‌ره
کێشانێک ، له‌ته‌ک
ستوونى کاره‌باکه
، به به‌هاناى
خوێندنه‌وه‌ى
رۆژنامه ، وه‌ستام
و .. بیست و یه‌ک
بزمارم ژمارد
!! مامر
فرۆشێکى گه‌ڕیده
، باڕه مریشک
و که‌ڵه‌بابى به‌ده‌سته‌وه‌یه
. به‌ده‌سته‌که‌ى
دیکه‌شى ، قه‌له‌موونێکى
خرت ، له
پێیانه‌وه
شۆر بوونه‌ته‌وه
و باڵه‌کانیان
ته‌که ته‌کیان
. شته سووره‌که‌ى
قه‌له‌موونه‌که
، له بان ده‌نووکییه‌وه
شۆر بۆته‌وه
. ئه‌م مامر
فرۆشه چاو
زیت و ره‌قه‌ڵه‌یه
، جاروبار ،
باشووکه ،
بێچووه که‌روێشک
، تووڵه تاژى
، سوێسکه ،
سیمۆره و
باڕه که‌ویش
گڕده‌دا . له‌کن
سێڕێیانه‌که‌ى
نزیکى ((
شێخوڵلا ))
دیتم سیمۆره‌یه‌کى
زریزه له‌ملى
به سه‌ر شانه‌وه‌یه
، هه‌ر بو ده‌مه‌ته‌قىَ
، سه‌وداى
سیمۆره‌که‌م
کرد . له‌جێگه‌یه‌کى
دی‌دا ، بووه
مشتوومڕمان .
ئه‌و ده‌یویست
، که باڵنده‌که‌ى
سه‌ر مه‌چه‌کى
ـ په‌ڕۆیه‌کى
چلچکنى پێوه
ئاڵاندبوو ـ
به‌هه‌ڵۆ
بفرۆشێته نه‌زانێک
. په‌یتا په‌یتا
، ده‌سته
زبره‌که‌ى به‌سه‌ر
باڵیدا ده‌هێنا
پێمگوت : (( هه‌ى
فێڵباز ، ئه‌مه
هه‌ڵۆ نییه ،
به‌ڵکو دوو
برایه وله
هه‌ڵۆ چووکتر
ده‌بىَ . ))
چاوێکى ته‌سکه‌به‌رو
تووڕه‌ى
لێنام ، مه‌گه‌ر
له خۆى
بکاڵایه‌وه !
پاش ئه‌و گۆڕه‌شه‌یه
، خۆى گومکرد .
باڵنده‌ى
نیگام گه‌ڕایه‌وه
بۆ هه‌ناوى
چایخانه‌که .
زه‌لامێکى
کورته‌ک و شه‌ڕواڵ
پۆش و گۆنا
قوپاوى چاو کز
، چاوى دروو
بووه خشته‌ى
وشه یه‌کتر
بڕه‌کانى ده‌ستى
، بۆ ئه‌وه‌ش
، رۆژنامه‌که‌ى
چوار لۆ قه‌مچکردبوو
. له مینابه‌ندى
چایخانه که‌وه‌ش
، دیتم ، عه‌گال
به‌سه‌رێک
تێپه‌ڕى
وچمکى عه‌باکه‌ى وه‌ک
له ئاوبدا
یان له‌چڵکاو
ـ هه‌ڵکرد بوو
!! پێى چه‌پى زه‌لامێکى
سه‌ر تیلاک به
سه‌ر سنووقى
بۆیه‌ى مێرد
منداڵێکه‌وه
بوو ، که په‌یتا
په‌یتا فڵچه‌ى
به هه‌ردوو
ده‌ستى لێده‌دا
. زه‌لامه ته‌ڕپۆشه‌که
، ده‌ستى
راستى نابووه
گیرفانى
و چاوه‌بزه‌کانى
له پاشه‌ڵ و
پووز و سینه‌ى
کچان و ژنان
ده‌بڕى .
پێڵاوه‌که‌ى
ده‌بریقایه‌وه
. کاک نیگار ،
دیار بوو بیر
له وه‌ڵامێک
ده‌کرده‌وه .
بۆ پرسیاره
زه‌ق و
ناکاوییه‌که‌م
. بزه‌یه‌کى
تونز ئامێزى
له لێوه
راکێشرا وه‌کانییه‌وه
ده‌راند . سه‌رنجێکى
وردى دام و
روخسارى به
ڕسته‌یه‌کى
فه‌لسه‌فى
گۆرییه‌وه .
- هه‌ر
له‌شێک . ته‌نیا
گوێدرێژ نه‌بىَ
. هه‌نده نه‌مابوو
. قاقایه‌ک بکێشم
، لىَ خۆم
ڕامکرد و وه‌ڵامه
کورتوه‌که‌یم
قۆزته‌وه ،
که ده‌رهاوێژى
میشکێکى گه‌ییوو
کراوه بوو .
ده‌شبىَ له‌به‌ر
ئه‌وه بێت ،
که گومانى له‌و
دۆناودۆنه
هه‌بىَ ! سه‌رسامى
کردم و
وروژاندمى .
توزێکى مابوو
، بێژم : (( براله
، ئه‌ومسکین و
قه‌له‌نده‌ره
گوێدرێژه ،
له‌کن فه‌یله‌سوف
و چه‌ند پارت
و گرۆ یه‌ک
بۆته درۆشم ،
که‌چى له لاى
ئێمه ... )) بۆم ته‌واو
نه‌کرا ، که
کاک نیگار ،
سه‌رسامییه‌که‌مى
به‌هێورى و ده‌نگى
نیزمه‌وه ،
ڕه‌وانده‌وه وه‌ک
ئه‌وه‌ى ڕاز‌و
په‌نهانێکم
له‌لا ئاشکرا
بکات .
- ده‌زانى
کام زینده‌وه‌ر
له‌لاى ئێمه
، له‌گشت
بوونه‌وه‌ران
پیرۆز تره و
ئاواته خواز
و پێشنیهادى
چوونه ناو ته‌نى
ده‌که‌ین ؟!
که وه‌ڵامى
لێنه‌بیستم
له سه‌ر
سووڕمان به‌ولاوه
، درێژه‌ى
پێدا .
- ماسى
.. ماسییه ، که‌رۆحمان
له‌روبارو
زىَو زه‌ریاکاندا
بسووڕێنێته‌وه.به‌م
زانیارییه
نوێبه ، گه‌شامه‌وه
. به‌ناخى خۆم
گوت:(( له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه ،
که ئاو چاوگى
زیندگى و هه‌م
سه‌ره داوى
مێژووه.وجعلنا
من الماْ کل شی
حى،یان ماده‌یه‌کى
خاوێنه و ده‌روونه
زه‌غه‌لکارو
دزێو و گه‌نده‌ڵه‌کان
پاکژ و نوىَ
ده‌کاته‌وه .
هه‌روه‌ها،ماسى
، هێماى سه‌ربه‌ستى
، دڵنیایى و
گوشادییه.زه‌ریاش
، ئه‌و به‌رینایه‌تى
و خۆشنوودییه‌ى
پێده‌به‌خشىَ
. )) ئه‌وجا ،
باسم بۆ چوار
جۆرى : نه‌سخ و
ره‌سخ و مه‌سخ
کرد .
باڵنده‌ى
فینیق ، یان
سه‌مه‌نده‌رو
سه‌مه‌نده‌ڵ
، هه‌مان
باڵنده‌ى ئه‌فسانه‌ییه
، که‌وا هۆشمى
هه‌راسان
کردووه . ده‌بىَ
هاوته‌ریبى ((
که‌ومار )) ى
خۆمانه نه‌بىَ
!؟ له رۆمانى ((
باودۆلینۆ )) ى Baudolino (( ئه‌مبرتۆ
ئیکۆ ))
Umberto Eco دا ،
ئاماژه بۆ ئه‌و
باڵنده
خورافییه ده‌کات
بۆ باوکى ، که
له‌سه‌ره مه‌رگدایه .
{ ئاى !!!
که بزانى چ
سه‌ر سووڕێنه‌ره
ئه‌و شوێنانه‌ى
ده‌یبینمه‌وه
! ئه‌و باڵنده‌ى
فینیقه ، په‌نجا
ساڵ له
حه‌وادا ده‌بىَ
و .. له کۆتایى
په‌نجا ساڵه‌که‌دا
، ره‌به‌ن و
کاهینه‌کان ،
قوربانیگه‌ى
بۆ ده‌سازێنن
و .. به‌هارات و
گۆگردى به‌سه‌ردا
ده‌پرژێنن !
پاشان باڵنده‌که
، له سه‌رى
ده‌نیشێته‌وه
و .. ده‌بێته
خۆڵه مێش ! له‌رۆژى
پاش ئه‌وه ،
له‌نێوان
خوڵه‌که‌وه‌که‌وه
، کرمى
ئاوریشمێک
ده‌زىَ
! له‌رۆژێکى
پاش ئه‌ویش ،
باڵنده‌یه‌ک
ده‌خۆڵقىَ . !
له‌رۆژى سێهه‌مدا
، باڵنده‌که
، له‌شه‌ققه‌ى
باڵ ده‌داو هه‌ڵده‌فڕىَ
. له هه‌ڵۆ گه‌وره‌تر
نییه . له‌سه‌ریدا
، وه‌کو تاوس
، پۆپنه په‌ڕێکى
هه‌یه . ره‌نگى
ملى زێڕینه و
ده‌نووکى
نیلى . هه‌ردوو
باڵى ئه‌ر
جوانى و کلکى
میلمیلى
ڕازاوه‌ى که‌سک
و سۆر و زه‌رده
. به‌م جۆره ،
بابه ، هه‌گیز
باڵنده‌ى
فینیق نامرىَ . }
دۆناو
دۆنه‌که‌ى ،
باڵنده‌ى
فینیق و
سفینکسه کانى (( SPHINX )) دیکه‌ى
بیرم خسته‌وه
. به‌خۆم
ده‌ڵێم : ئه‌مه‌ى
(( ئیکۆ )) ى
ئیتالى باسى
لێوه ده‌کات
، ده‌شىَ (( مه‌له‌ک
تاوس )) بێت ،
یان هه‌ڵۆکه‌ى
زه‌ردوشت ، که
سێبه‌رو
رێنمایى ده‌کردم
، یان .. چى !؟ ده‌شبىَ
هۆشکردى مرۆڤ
بن بۆ سیمبولى
پیرۆزى و هێماى
نه‌مرى و
جاوێدانى !! له‌ته‌ک
شامارانى
ئاشقه و
ماشقه‌دا ، له‌ته‌ک
رووه‌کى
تیشکپژێنى جه‌رگى
قه‌ندیله‌که‌م !!!
(( باو
دۆلینۆ )) بۆ
دڵدانه‌وه‌ى
باوکى ، ده‌مده‌کاته‌وه :
{ له
گه‌ڕانه‌وه‌مدا
، باوکه .. هه‌نگوێنى
ته‌مت بۆ دینم
، که له هیچ
ده‌ڤه‌رێکدا
نییه ، مه‌گه‌ر
له چیاى
وڵاتى ئه‌یووبدا
! ره‌نگى
سپییه و تامى
فره خۆشه !
چاوگى بوونى
له‌و ته‌مانه‌وه‌یه
، که له
ئاسمانه‌وه
ده‌بارێته
سه‌رگیاکان و
.. ده‌مه‌یىَ !!
خوێن پاکژ ده‌کا
و خه‌م ده‌تارێنىَ !! }
تێفکریم
. ئه‌وه خۆ
باس له گه‌زۆ
ده‌کات !! که
له‌گه‌ڵاکانى
ده‌پاڵێون و ..
ده‌بێته
شیرینییه‌کى
ده‌گمه‌ن و
نایاب . ئا .. له
ته‌وراتیشدا
، ئاماژه‌ى بۆ
کراوه ! ((
گالیادۆ )) ى
باوکى ((
باودۆلینۆ ))
ئاخیزێک ده‌کاو
پێش ده‌خواو ..
ته‌وس و قه‌شمه‌ریى
به‌و توڕه‌هاتانه‌ى
کوڕه‌که‌ى ده‌کا
و ..
{ .. مه‌گه‌ر
، گونه‌کانم
پاقژ بکاته‌وه
! } و ده‌ڵىَ : {
کاتى فراوانم
بۆ
شتگه‌لى
وانییه و ..
پێویسته سبه‌ى
بمرم . }
به‌کاک
نیگارم گوت که
له‌سه‌رده‌مى
ده‌سڕۆیى
زانست و سه‌روه‌ریى
ته‌کنۆلۆژیاى
کۆپیکردنى به‌شه‌رو
حه‌یوان و
رووه‌کیشدا ،
که ده‌ستى له
جینه‌کان وه‌رداوه
و هه‌م هه‌ڵبژارده‌ى
ویراسى له
ئارادایه ،
هه‌روه‌ها
شۆرشى ئینته‌رنێت
، هۆزگه‌ل و
هه‌زاران هه‌ن
بڕوایان به
ڕۆچوونى رۆح
هه‌یه !! له
مرۆڤێکه‌وه
بۆ مرۆڤێکى تر
، یان بۆ ناو
له‌شى ئاژه‌ڵ
و رووه‌ک وو ...
ته‌نانه‌ت ،
شتى بێ‌گیانیش
!! هه‌نه ، به
ئاشکرا ده‌ڵێن
، گوایه یه‌زدان
هه‌زار ساڵێک
جارىَ ، خۆى
به جه‌سته‌ى
بنیاده‌مى زه‌وینشین
و گڵکرده‌ى
خۆى نیشان ده‌دا
بۆئه‌وه‌ش
، ناوگه‌لێک
ده‌ڵێن ، که‌هه‌موومان
ده‌یانناسین
!! به‌راستیمه
، ئه‌و
دیاردانه ،
له‌وانه‌ن ،
له‌کاتى جه‌وانیمدا
سه‌رنج و ئاوه‌زمیان
راده‌کێشا .
به‌دزاى
نادیار و
نهێنى و غه‌یبدا
وێڵووم . به‌دواى
(( شه‌تح )) ى
سۆفییاندا
کنه‌م ده‌کرد
و ده‌مپشکنیت
. له‌و دۆخه‌دا
، له‌نێوان وههم
و راستیدا ،
جۆلانێم ده‌کرد
. ئه‌و حه‌زو
ئه‌ڵهایه‌م
جاروبار ، گه‌شه‌ى
ده‌سه‌ند و
جاروباریش
داده‌مرکایه‌وه
. هۆش و گۆش وهه‌ست
ونه‌ستمى ده‌ته‌نى
، یان بڕواییم
جێله‌ق ده‌بوو
، ده‌بووه
باده‌ڵه . له
(( عجائب
المخلوقات )) ى ((
قه‌زوینى )) دا
، خوێندبوومه‌وه
، که عاره‌بانى
جاهیلى پێیان
وابووه ،
مرۆڤ بۆ دار‌و
به‌ردو ئاژه‌ڵ
مه‌سخ بووه ! ((
سه‌فا )) و (( مه‌روه
)) ش گوایا
پیاوو ژنێک بوونه
، خوداوه‌ند
کردوونى به به‌رد !
دیسان ، له ((
حیاه
الحیوان )) ى ((
الدمیرى )) دا ، ((
نائیله )) ش به‌هه‌مان
شێوه مه‌سخى
به‌رد کراوه
، یان بۆیه
بزنمژه‌ک
ناخۆن ، چونکه
پێشتر جوو
بووه و مه‌سخاوه
وه‌کو ( ئه‌زره‌قى
)) له (( اخبا مکه
)) دا تۆمارى
کردووه !! ((
هارووت و
مارووت )) یش ،
جووتىَ
فریشته‌ى مه‌سخێندراون
! له‌وانه‌ش
سه‌یرتر ،
گوایا
کابرایه‌ک ،
له‌سه‌ر
تاوێرێکى
پانى چوار
پاڵووى سپی‌دا
، رۆن و ماسى
له (( تائیف )) به
حاجیاتى ئه‌و
ده‌مه‌ى پێش
ئیسلامه‌تى
فرۆشتووه ،
وه‌کى
که‌مردووه ،
( عه‌مرى کوڕى
له‌حى )) به‌خه‌ڵکى
گوتووه (( نه‌مردووه
! به‌ڵکو چۆته
ناو به‌رده‌که‌یه‌وه
. )) هه‌ربۆیه ((
به‌نى سه‌قیف
)) بینایان له
سه‌ربه‌رده‌که
کردووه و
بۆته به‌رده
ره‌شى کابه و
ئه‌وسا ، به‌یتى
(( لات )) یان ناو
بردووه . ((
ئه‌و
سپى و .. ئه‌م ره‌ش
!! )) کاک نیگار سه‌رسووڕمانى
له‌کنم ده‌راند
، گوتم : (( دیاره
له‌ترسى خودا
، یان له‌خه‌مى
خه‌ڵکى .. ها . ها .
ها . له‌سوره‌تى
(( المائده ))ى
قورئاندا ،
کاکه نیگار
گیان ، باس له‌مه‌سخ
و دۆنا و دۆن
کراوه . ))
پرسیارى
لێکردم (( چۆن ؟! ))
ئه‌ز ، ئایه‌ته‌که‌م
بۆ خوێنده‌وه
: {وجعل منهم
القرده و
الخنازیر .} ئه‌و
، تارایه‌کى
مه‌لوولى و خه‌وناوى
، نواى چاوى
گرتبوو . رووى
ده‌مم لێنایه‌وه .
- ئه‌ودیارده‌و
مه‌دلوولانه
، ناڕسته‌وخۆ
، بارێک و
پێغه‌مبه‌رانه
ناگه‌یه‌نن !؟
ئه‌و
، له‌مباره‌وه
، ئاماژه‌ى بۆ
دیارده‌ى که‌سێکى
کاکه‌یى کرد و
گوتى :
- گه‌رمیانییه‌ک
بۆمى گێڕیه‌وه
، ئه‌و که‌سه
پێشهاتى ده‌کرد
له‌وه‌ى رۆحى
چۆته جه‌سته‌ى
سه‌گێکى به‌وجۆره‌و
به‌و
ته‌رحه
!!
من
هه‌ستم
راگرتبوو ، ئه‌ویش
ده‌یزانى ، که
تامه‌زرۆى
شتى وام ،
درێژه‌ى
دایىَ :
- سه‌گه‌که
، له‌نواى ده‌رگایه‌کى
(( ره‌واندز ))
بوو !
ئه‌وجا
گوتى ، که‌باسى
له‌سه‌گ و ده‌رگاکه
به‌شێوه‌یه‌ک
ده‌کرد ، زور
ورد بینانه !!
به‌نموونه :
ده‌ستووى ده‌رگاو
بزماره زله‌کانى
! کلکى سه‌گه‌که
، که سپى و ره‌ش
بووه ، په‌ڵه‌یه‌کیش
به‌نێو
چاوانییه‌وه
! به‌ومه‌رجه‌ش
، قه‌ت ئه‌و
شارۆچکه‌یه‌ى
نه‌دیبوو !!
- بۆ
راستى و درۆیى
قسه‌کانى
هاوار ، زه‌لامىَ
ده‌نێرنه ئه‌وىَ
و .. له گه‌ڕانه‌وه‌دا
، کتومت وه‌کو
چۆن باسیکرد
بوو ، ئاوها
ده‌رچوو !! له‌زانستى
بایه‌لۆژیدا
، ئه‌و جۆره
به‌د
گۆڕانانه هه‌یه
و به
میتامۆرفوسز
ناسراوه ، که
دۆخى جیا جیاى
زینده‌وه‌رانه
و ناوى جیا
جیایان هه‌یه
هه‌تا پله‌ى
ژیانیان ته‌واو
ده‌بێت وه‌کو
بۆق و کرمى
ئاوریشم و ... هتد
..
له‌ڕوتى
ئه‌فراندنى
ئه‌ده‌بیشدا
، هێمایه‌که
بۆ ده‌ربرینى
بارى
سایکۆلۆژى و
نائاسایى و
ناسروشتى که‌سایه‌تییه‌کان
، یان بۆ مه‌به‌ستى
فه‌لسه‌فى و
هاوتادانانى
مه‌وزوعى ((
المعادل
الموچوعی )) ،
که‌به ده‌ربرَینى
زه‌ق ، نووسه‌ر
، تووشى چه‌رمه
سه‌رى
لێپرسینه‌وه
و ته‌نگژه‌و
زوڵم ده‌کات .
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه
، بگره ، مه‌وداو
ره‌هه‌ندێکى
جوانسازى به
ده‌قه‌که‌ى
ده‌داو .. به
ئه‌فسانه کردنى
نزیک ده‌کاته‌وه . رۆمانى (( مه‌سخ
)) ى (( کافکا )) وه‌ربگره
به‌نموونه ،
(( سامسا )) فه‌رمانبه‌رێکى
بچووکه ، سه‌رله‌به‌یانى
ده‌بێته
سیسارکێکى
رمۆزن !!
بێگومان ، ئه‌و
نووسه‌ره
بلیمه‌ته ده‌یهه‌وىَ
بڵىَ ، که
گۆرانکاریى
سه‌رمایه‌دارى
، گیانى مرۆڤ
ده‌مه‌سخێنىَ
و .. ده‌یکاته
ئامێرێک له‌و
گۆڕه‌دا . ئه‌مه
بۆ چوونى منه‌و
ده‌شىَ
شیکردنه‌وه‌ى
دیکه هه‌ڵبگرىَ
. مافه
مرۆڤبوونه‌کانى
لێزه‌وتکراوه
و له‌جه‌وهه‌رى
بوونه ئاده‌میزادانه‌ى
داماڵراوه .
له‌زینده‌وه‌رێکى
رۆحدارى
هۆشمه‌نده‌وه
، که‌وزه‌و هه‌ست
و نه‌ستى هه‌یه
، کراوه به
ئامێرێکى ،
یان جه‌ڕێکى
کڕو لاڵ و
سارد‌و سڕ ،
یان هه‌ر نه‌بىَ
ده‌یکه‌نه
ئه‌و بارگیره
چاو
داپۆشراوه‌ى
که‌بۆ ده‌نگ و
به‌رداش به‌رژه‌وه‌ندى
که‌سانێکى که‌مى
چاوچنۆک ، ده‌یسسوڕێننه‌وه
. ئه‌مه‌لایه‌سیاسى
و ئابوورییه‌که‌ى
، ده‌مێنێته‌وه
لایه‌نه‌کانى
ده‌روونى و
کۆمه‌ڵایه‌تى
و جوانسازى و
چى و ..
چى و ... چى ... له‌هونه‌ریشدا
ـ که له‌بنه‌ڕه‌ت
و چاوگه‌وه ،
ده‌رهاوێژى
ئایینه
سروشتییکانه
ـ ئه‌وا ئاسه‌وارو
کۆنینه‌کانى
میزۆ
پۆتامیاو به‌جێماوه‌ى
خانه‌واده‌کانى
فیرعه‌ونى و
گریک و رۆمانه‌کان
، مرۆڤى تێکه‌ڵ
و جانه‌وه‌رانى
پێکهاته‌ى چه‌ند
نیهاد و ره‌گه‌زیان
داهێناوه ،
هه‌ر بۆ
نموونه : له‌تێکه‌ڵکردنى
مرۆڤ و گا و
باڵنده (( گاى
باڵدار )) که‌ره‌مزى
هێزو هۆش و
بڵندییه ! له‌تێکه‌ڵکردنى
شێر و مرۆڤ . ئه‌بوو
هه‌ولیان
دروستکردووه
بۆ هێماى نه‌مرى
و توانایى و
پاراستنى
نهێنى ! یان له
ژن و مایین
بوراق ، که
وێنه ساکاره‌که‌ى
به‌سندووقى
پێشینانمانه‌وه
دیار بوون
!
به‌م
شێوه‌یه ، ده‌یان
تێکه‌ڵى و
پێکه‌ڵى
کراوه له‌نێوان
مرۆڤ و هه‌ڵۆ
و بزن و مار و
ماسى و
گیاندارى دى ،
که‌به‌گشتى
له‌ژێر ناوى ((
سفینکس )) کۆ ده‌کرێته‌وه
، ئه‌وانه
بێجگه له
هێما و جه‌سته‌ییان
، ئایین و
توێژینه‌وه‌ى
دامه‌زراوه
باوه‌ڕییه‌کان
بوونه . له‌وانه‌شه
، ساتێر و
سیمرخ و جنۆکه
و فریشته‌کانیان
بچێته پاڵه‌وه
، که
نایانبینین و
ئه‌وان ئێمه
چاک ده‌بینن !!
هه‌روه‌ها
عوجى بنى عه‌نه‌قى
یه‌که‌ڵه
چاوى خورامى ،
که له‌تۆفانه‌که‌ى
نووحدا ، ئاوه‌که
گه‌یشتۆته
چۆکى ! زۆر
خۆرێکى ئه‌تۆش
بووگه ، ده‌ستى بردۆته
بۆ ماسى و نه‌هه‌نگ
و .. له چاوى
خۆردا
برژاندوونى !!
- کاک
نیگارى
دوڕناس ، له‌وانه‌یه
قێزو گاڵته‌ت
به‌وانه
بێته‌وه و نه‌چێته
عه‌قڵته‌وه
، که‌چى له
کۆهۆش و
ویژدانى
زۆرینه‌دا هه‌ن
و زگوزا ده‌که‌ن !
ئه‌و
، بێده‌نگ بوو
، بۆیه گوتمه‌وه :
- ده‌تۆ
.. گوىَ بۆ وته‌یه‌کى
(( ئه‌ریک فروم ))
بته‌کێنه .
به‌نیو ده‌نگ
:- چى ئێژىَ ؟
- ئێژىَ
: (( ئه‌فسانه ،
نامه‌یه‌که
له نه‌فسه‌وه
بۆ نه‌فس . زمانێکى
غه‌یبگۆیه ،
که به‌هۆیه‌وه
، هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ
واقیعه‌کانى
ژووره‌کى ، وه‌کو
واقیعه‌کانى
ده‌ره‌کى ،
بکه‌ین
. ))
له‌و
رشۆچوونه‌مدا
، به‌ناخى ،
ئه‌و خه‌ڵقنده
سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌دا
، بۆم ده‌رکه‌وت
، که سینتۆره‌کانى (( CENTAUR )) ، که‌له‌سه‌رو
سینگى بنیاده‌م
و له‌ش و چوار
په‌لى ئه‌سپ
پێکهاتبوون ،
له
میتالۆژیاى
گریکاندا ، هه‌میشه
خه‌ریکى
رفاندنى
ئافره‌ته
جوان و پاکیزه‌کان
بوونه بۆ ئه‌وه‌ى
بیانکه‌نه
دۆستى خۆیان .
ئه‌و ئه‌و
سیتنۆرانه ،
ته‌نیا
نێرینه
بوونه و
مێیان نه‌بووه
له ره‌گه‌زى
خۆیان وه‌کو
پرسیاره‌که‌ى
(( نیگار ))
له‌مه‌رشه‌یتان
! ده‌رفه‌تێکى
مێژوویى چاکه
!! ئه‌ز ، بۆیه
بوراقه‌که‌ى
خۆمانم به
هاوسه‌رى
سینتۆر په‌نجه
نۆماکرد .. ئه‌و
بوراقه نه‌شمیله‌ى
سه‌ر بلوورى
سندووقه‌کانى
بووک و دایک و
پورو
خوشکانمان ـ
که‌حه‌شارگه‌ى جلک ، خه‌نه
، گوڵاو ، خه‌زێم
و زیوو زێڕیان
بوو ـ له‌سه‌رى
ئافره‌تێکى
هه‌ره جوان و
گه‌ردن مامزى
پێکهتبوو .
چاوى زل و ره‌ش
و به‌کل . له‌ش
مایینێکى ره‌سه‌ن
بوو ! خڕخاڵ و
حجیلى زێڕ !
چوار په‌لى ده‌ڕازانده‌وه
! زینێکى نه‌خشێندراو
به‌دواى
ئاوریشم
وزێرکه‌فتى
مروارى و به‌ردى
به‌نرخى ورشه‌دار
! باڵه‌کانى
ره‌نگین چوون
په‌ڕى تاوس !
به ئاسماندا
ده‌فڕى و
جووتىَ گواره‌ى
یاقووتى ئاڵ
به نه‌رمه
گوێیه‌کانییه‌وه
! چاوه به‌کله‌کانى
ئه‌و ره‌سمه‌ى
سندووقه‌کان
، وه‌کو (( کچه
کافرۆشى ))
بینه‌رچ له
گۆشه‌ى راست ،
یان چه‌پ بىَ
، بوراقه‌که
ده‌ڕوانێته
ئه‌وبینه‌ره
!! لێره‌دا ،
کاک نیگارى
سوورفل رایوه
ستاندم و به‌ڕوویه‌کى
گه‌شه‌وه ،
سه‌رکۆنه‌ى
کردم .
- چییه
!! وا وه‌سفى ده‌که‌ى
وه‌کو عاشقى
بوو بیت ؟!
گوتم
: کامیانت
نیازه ،
بوراقه‌که ،
یان کیژى
کافرۆشى !؟
151
چاومان
تێک ئاڵقاو به
نه‌رمى وه‌ڵامى
دامه‌وه
.
- چووزانم
.. هه‌ردووکیان
. با ، منیش
دیارده‌یه‌کى
سروشتى و هه‌م
زانیاریت له
لا باس بکه‌م .
براده‌رێکى
ژیر و وریاىده‌رچووى
کۆلێژ گوتى ،
که مێش و مه‌گه‌ز
و فڕنده‌و گه‌زنده،
هاتوو له
جێگه‌یه‌ک به‌ندبوون
و تاکى خۆیان
نه‌بوو ، بۆ
پیتاندن و به‌رده‌وامیى
ره‌گه‌زه‌که‌یان
، ئه‌وا نێر
بىَ یان مىَ ،
خۆى گه‌راى
خۆى ده‌پیتێنىَ له‌مه‌یشه‌وه
، کۆپیکردنى
گۆلک و په‌ز و
بنیاده‌م هه‌نگاوى
هه‌ڵهێناوه.منیش
، بۆ خه‌نده‌ى
لێوان ، گوتمه
کاک نیگار
.
- ئاسانه
.. ئێمه‌ش ده‌توانین
شتى وا بکه‌ین
.خێرا گوتى :
چۆن ؟! هیزه !
ده‌بزانم چۆن !!
گوتم
: به‌م شێوه‌یه
دووپاتیان ده‌که‌ینه‌وه
. گوىَ بگره ..
جنۆکه و
منۆکه ..
ساتێر و ماتێر
..سیمرخ و
میمرخ ..
نیگاریش وه‌کو
داوى کۆللاره
دایه ده‌میه‌وه .
- دێ‌و
و خێو و مێو ..
یاجووج و
ماجووج .. سه‌مه‌نده‌ر
و مه‌مه‌نده‌ر
.. درنج و مرنج ..
دواى گوتنم
لێسانده‌وه.
- له‌بیرت
نه‌چىَ .. شه‌وله‌بان
و مه‌وله‌بان
و .. درێژه به‌و
هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه
بده . ها .. ها ..
ها .. هه‌ى کاک
نیگارى مه‌یاسى
دوڕناس.
قاقامان
کێشا و به
جووته
فرمێسک زایه
چاومانه‌وه
، دوو چاوى
شینى ژه‌نگارى
و دوو چاوى
قاوه‌یى کاڵ
.به‌لامه‌وه
، سه‌رچاوه‌ى
دۆنا و دۆن ،
له خاوه‌ر
نشینى دووره‌وه
هاتووه ، به
تایبه‌ت له
ئایینه
سروشتییه زه‌وینه‌کانه‌وه
. له (( یه‌که‌ى
بوونى ))
سۆفیگه‌رانه‌وه
سه‌رى هه‌ڵداوه
. کاکڵه‌ى
بۆچوونه‌کانم
له
دانیشتنێکدا
به کاک نیگار
گه‌یاند .هه‌یاسیش
، ئاماژه‌ى
بۆکه‌ناری
گۆماوى
خووارووى
عێراق کرد ،
که مه‌ندائییه‌کانى
تێدا ده‌ژین
.له‌و
دانوستانه‌دا
، باسمان هاته
سه‌ر ئه‌وه‌ى
، له سه‌رجه‌مى
چاخاکاندا ر
ئه‌و ئایینه
کار و هه‌م
کاردانه‌وه‌یان
به‌سه‌ر یه‌که‌وه
هه‌بوو ، ئه‌وه
بێجگه له ته‌لموودى
یه‌هودى و
لاهوتى
عیسایى . له
ئه‌نجامیشدا
، ئیسلامه‌تى
، به تایبه‌تیش
له ئه‌قانیمى
سۆفیگه‌رى و
ته‌جریددا .
دوو چاى تازه
ده‌مدراومان
بانگ کرد .سه‌رو
فڕێکمان
لێدان . گوتم :
- کاکه
نیگار ،
((مێرسیا
ئێلیا ))
mircea elja ده‌ڵىَ
!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
ئه‌فسانه
باسى له کرده‌وه‌ى
بوونه‌وه‌ره
خاریقه‌کانى
سه‌رووى
واقیع و ده‌رهاوێشته‌ى
توانایه
پیرۆزه‌کانیانه
، لۆیه
بوویته
نموونه‌یه‌کى
چاولێکراوى
زۆرینه‌ى
چالاکییه
مرۆییه‌کانمان
و ... پڕ واتا‌و ده‌لاله‌تن
. )) . ئه‌و ، سه‌رى
(( ئه‌رىَ )) ى بۆ
له‌قاندم و له
پڕ پرسیارێکى
وێژه‌یى له‌مه‌ڕ
سکتراکچه‌رى
ڕۆمانه‌وه
ئاراسته
کردم و وه‌ڵامى
لێبیستم
.
- کاکى
خۆم ، هه‌ر
تێکستێک وه‌کو
ته‌لارسازى و
هه‌ستێکى به
ئه‌ندێشه
کراو و هه‌م
ره‌هه‌ند و ده‌لاله‌تى
زمانسازیى
جێکات ، له
ناو خۆیدا ،
واتا تێکسته‌که
، نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى
، ده‌چندرىَ و
په‌یوه‌ستێکى
توندى به
مرۆڤ و خولگه‌که‌ى
هه‌یه . بۆ
نموونه‌ش : که‌سایه‌تیه‌کى
ناو رۆمان ،
ته‌نیا زینده‌وه‌رێکى
زمانه‌وانیه‌و
،هیچى تر .
نیگار ، ده‌مى
به‌شکرد :
ئیتر .. وا تێگه‌یشتم
، که پتر
شیکردنه‌وه‌ى
گه‌ره‌ک بێت ،
بۆیه گوتمه‌وه :
- بوونه‌وه‌رێکى
خه‌یاڵکردى
زمانه‌و به‌س
. له‌وانه‌یشه
،له کۆهۆشی
یاده‌وه‌ریمانه‌وه
هه‌ڵێنجرابێت
و به‌ته‌نیا
له سنووری
تێکسته‌که
هه‌یه و مه‌رجیش
نییه هاوتای
له واقیعى
ژیاودا هه‌بێت
خۆ .. تێمده‌گه‌ى ..
گوتى
: وه‌کو .. ؟
گوتم
: دۆنکیخۆته
، که‌سێکى
زیندووى ناو
تێکسته‌که‌یه
و هیچى تر.
تخوبى ره‌هه‌ندیشى
، له خوێندنه‌وه‌دایه
و به‌س.
- واتا
نیگار گوتى ،
به‌و شکڵه‌ى ،
که نووسه‌ر
دایڕژتووه.
ئافه‌رین ، من
گوتم ، ده‌ق
وایه ، بێکه‌م
و زیاد . به‌هاى
هه‌ر ده‌قێک ،
کاک نیگار ،
له په‌یوه‌ندى
و جوڵانه‌وه‌ى
ناو خۆیه‌تى ،
نه‌ک سه‌پاندنى
ده‌ره‌کیى
بیر و
تێڕوانینى ڕه‌خنه‌گران
. بیرى له
گۆشه نیگاکه‌م
ده‌کرده‌وه
، که ئه‌ز ،
رۆشنترم کرده‌وه
- ده‌شتى
ده‌قێک ، به
چه‌ندین
روانینى
جۆراو جۆرى ،
کات و شوێنى
جیا جیاش
بخوێندرێته‌وه
، وه‌کو : خوێندنه‌وه‌ى
جوانسازى ،
کۆمه‌ڵایه‌تى
، سایکۆلۆژى ،
ئابوورى و ... ته‌نانه‌ت
مێژوویى و
بنیاتگه‌رى
هه‌ڵده‌گرىَ
.. نیگار ، به‌که‌یفسازیه‌زیه‌وه
گوێبیستم بوو
، منیش ، پتر
زانیاریم
دایىَ.
- رۆمان
هه‌یه ، به
شه‌ش پاڵووى ((
رۆبیک )) ده‌چوێنم
. وه‌کو ئه‌وه‌ى
به نوقرچێک ،
له وه‌نه‌وزدا
، ڕایچڵه‌کێنم
، ئاوهالانه
، کاسه‌ى سه‌رى
ڕاوه‌شاند و ..
به حه‌په‌ساوى
ده‌مى لێنام .
-
گوتت
.. چى ؟ شه‌شپاڵوى
... چى ؟!
- رۆبیک .
- ئه‌مه‌ت
له کوێوه
هێنا ؟!
- نه
هێناومه و نه
دروستیشم
کردووه . به
کورتى، رۆبیک
ناوێک
دایهێناوه .
هه‌ر روویه‌که
ئه‌و شه‌ش
رووانه ڕه‌نگى
جیاوازى هه‌س
. ئه‌و ، گورج ،
قسه‌که‌ى
زارمى قۆسته‌وه .
-
واتا
.. شه‌ش ره‌نگ ..
ئیتر ؟!
هه‌تا
نیگار په‌رژایه
یه‌کلاکردنه‌وه‌ى
ناوازه‌کانى
هۆشى ،ئه‌ز به
هه‌شتاوى
گوتم: ئه‌ز ،
رستکانم له
مێشکمدا رێک و
کورت ده‌کردنه‌وه .
- هه‌ر
ڕوویه‌کى ، به
نموونه ،
سووره‌که ،
نۆبه‌شه. من
گوتم .
- به
بۆیه‌ى ڕه‌ش
یان سپى دابه‌شکراوه
؟ ئه‌و
پرسیاریکرد .
- به
هیچیان ، به‌ڵکو
شه‌شپاڵووه‌که
، به شێوه‌یه‌ک
کراوه‌ته شه‌شپاڵووى
گچکه گچکه‌تره‌وه
. له گوتنکه‌م
داماو ورد بووه‌وه
. دیار بوو شه‌شپاڵووه‌که‌ى
ده‌هێنایه
به‌ر دید و
خۆشى و زه‌ینى
، چاوى
نوقاندبوو .
یاریده‌م دا‌و
گوتم .
- پێویستى
به مێشک
گوشین و حه‌وجه‌ى
به ژماردن
نییه . هه‌مووى
بیبست و حه‌وت
شه‌شپاڵووى
بچووکن و .. له
سه‌ر ته‌وه‌رى
خۆیدا
جێگۆرکىَ ده‌کرێن
ده‌وى
داچه‌قاند :
ئىَ !! هاى له‌و
حونه‌ره
!!
- کاک
نیگار ، سه‌یر
و سه‌مه‌ره‌که
ئه‌وه‌یه ،
تۆ ده‌توانى
ئه‌و شه‌شپاڵووه
بچووکانه ،
به‌سه‌روخواردا،
به‌راست و چه‌پدا
بسوڕێنیته‌وه
و.. ڕه‌نگه‌کانیان
تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ
بکه‌ى . هه‌ستم
کرد ، خۆى بۆ
پرسیار ته‌یار
داوه ، ده‌رفه‌تم
نه‌داو خێرا
گزاره‌م کێشا .
- جا ..
ژیر و بلیمه‌ت
و زیره‌ک ئه‌و
که‌سه‌یه ،
که
-
شه‌شپاڵووه
بچووکه‌کان
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
دۆخى جاران!
واتا : شه‌ش
روو ، هه‌ریه‌ک
له ڕه‌نگىَ
وه‌کو پێشووى
، نه‌ک تێکه‌ڵ.
نه‌مکارى
بڵێم (( تێمده‌گه‌ى
؟ )) ، چونکه خه‌ریک
بوو ، لێوى
ژێره‌وه‌ى به
دگانى سه‌ره‌وه‌ى
، نه‌رم نه‌رم
ده‌گه‌زى ، ئه‌وجا
هه‌ناسه‌یه‌کى
هه‌ڵکێشا و
ڕووى ده‌مى
لێنام و چاوه‌کانى
بڕینه چاوه‌کانم
.شینى ژه‌نگارى
به‌رامبه‌ر
قاوه‌یى کاڵ ،
ئاى چه‌ند ئه‌و
دوو ڕه‌نگه‌م
خۆشده‌وێن . ویستیشم
بڵێم کاک
نیگار ، ره‌ش
و سپى ڕه‌نگ
نین ، لىَ ئه‌وه
کاتى خۆى دێت .
- جا
..که‌وابوو ..
خوێنه‌ر ، له
په‌ناو په‌سێوى
مه‌تاهه‌ى
رۆمانه‌که‌دا
گوم و سه‌رگه‌ردان
ده‌بێت !
وانییه ؟
نیگار
، پرسیاره‌که‌ى
کرد و منیش به
خه‌نده‌وه ..
- نه‌ء
..قوربان . به‌ڵکو
چێژ وه‌رده‌گرىَ
و . به دوو سىَ
جار خوێندنه‌وه‌ش
، زارکى ئه‌و
مه‌تاهه‌یه‌ى
ناوت برد .
دۆزیته‌وه .
نیگار
، به خه‌نده‌وه
: ئه‌گه‌ر نه‌یدۆزییه‌وه
!؟ .. جا .. ئه‌و
گشت بێنه و
به‌رده‌یه‌ى
گه‌ره‌که !؟
- گه‌ر
وابوو ، با
خوێنه‌ره‌که‌ت
، رۆمانى
ساکار و ئاسایى
بخوێنێته‌وه .
کاک
نیگار ، ده‌مهه‌وىَ
خوێنه‌رى
کارامه
دروست بکه‌م ،
که به‌شدار
بیچت له ئه‌فرانده‌که
. له بیرت نه‌چىَ
، جه‌وهه‌رى
رۆمان‌نووسین
.. خۆ هاویشتنه
ناو مه‌ترسییه
. کاک نیگار ،
چاوه شینه
ژه‌نگاریه‌کانى
له کودییه‌کى
هه‌ڵواسراو
بڕیبوو . دیار
بوو ، پێشتر
قه‌فه‌زى
سوێسکه‌یان
کوڕکوڕ بووه
.له منیش
وابوو ، له
درزى بنمیچه‌که
ده‌ڕوانىَ و
ترسى هه‌یه
نه‌بادا هه‌ره‌س
بێنىَ ، به
ده‌ستى
راستیشى ،
سمێڵه زه‌رد
باوه‌که‌ى ،
په‌یتا په‌یتا
، به دوو په‌نجه‌ى
دۆشاو مژه و
باڵا به‌رزه
، لوولده‌دا .
وه‌کو هۆشى له‌من
دابڕڕابىَ و
به‌ره‌و گه‌رمیان
هه‌ڵفڕیبێت ،
لیوه‌کانى
هێدى هێدى ده‌له‌رانه‌وه .
- نیگار
گیان ، لێره
نه‌بووى ! ئه‌و
گه‌رمیانه
ڕزگار ده‌که‌ین
. گوێت لێمه ،
ئه‌گه‌ر من ،
به نموونه ،
تۆم کرده که‌سێکى
ناو چیرۆکێک ..
ئه‌وه به
گریمانه وه‌ریبگره
.. ده‌ماو ده‌م
، تۆ شنه
فتووته ،
گوایا له ئه‌شکه‌فتێکى
(( کوساڵان )) ى
لاى (( هه‌ورامان
))، یان له ئه‌شکه‌فتێکى
(( چوار ستوون ))ى
شکۆمه‌ندى
لاى (( دهۆک )) ، چه‌ند
رووپه‌لێکى
ونبووى (( سه‌ره‌نجامى
))ى پیرۆز ، یان ((
جه‌لوه ))ى
تێدا
شاردرانه‌ته‌وه
، ئه‌وسا .. چى ؟!
خێرا خێرا ،
وه‌ڵامى دامه‌وه
و لاپه‌ڕه‌ى
رووى به‌لاڵه‌زارێکى
پاش باران ده‌چوو
- بىَ
سىَ و دوو ،
بىَ چه‌ن و
چوون بۆى ده‌چم
و سه‌رمى له
ئۆغردا داده‌نێم
گوتم
:- ئه‌ى ئه‌گه‌ر
: ڕێگه‌م نه‌دایت و له
ده‌قه‌که‌مدا
، وا نه‌نووسرابوو
! به‌ڵکو تۆ ئه‌وه‌ت
به ئه‌فسانه
ده‌زانى
!!
- له‌وانه
بوو نه‌چم . ئه‌و
گوتى .
- له‌وانه
بوو نه‌چێت !!
سه‌یره هاى
سه‌یر !! نه‌خێر
ده‌بوایه نه‌چێت
، چونکى ئه‌و
ڕۆله‌ت پێنه‌سپێردرابوو
، نیگار : ئه‌ى
ئه‌گه‌ر کو :
ملهوڕیم
بکردایه و
بچوومایه !؟
خۆ پاساوى ئه‌وه‌م
هه‌یه ، که
ڕێگه‌ى ئه‌فسانه
گرتنه‌به‌ر ،
له دێر زه‌مانه‌وه
، خولیایه‌کى
زگماکى به‌شه‌ره
. مافى خۆمه ... دواى
داخاوتنه‌که‌یم
بڕى ..
- من ،
باس له مافى
مرۆڤ ناکه‌م
وه‌کو هه‌بوویه‌کى
فیسۆلۆژى ،
باسم له مرۆڤێکى مه‌ره‌که‌بى
جغزدارى سه‌ر
کاغه‌زه ، که
که‌وشه‌نى بۆ
دیاریکرابێت
.. ئه‌و ، سه‌رى
بۆ له‌قاندم ..
چاوى له کوله‌که
کونکونه‌که
بوو
،
- ده
بزانه ، کاکه
نیگار ، ئه‌فسانه
و ئه‌فساندن ،
چ ته‌لیسم و
ئه‌فسوونێکى
له ناخى
بوونه‌وه‌راندا
هه‌یه !! هه‌ر
تیره و هۆزێک
، بۆ خۆى وه‌کو
کرمى ئاوریشم
، ئه‌فسانه‌ى
له ده‌ورى
خۆى چنیوه و
گه‌لێک دڵى
پێخۆشه
.
( 2 )
رۆژێکى
دى ، پاش ئه‌وه‌ى
سه‌ر و چایه‌کمان
به په‌له هه‌ڵقوڕاند
. دیوانى
پیشهاته‌کانى
(( ئیلى به‌گى
جاف ))م خسته
به‌ر نیگایه‌وه
. نیگار ، به
ئیکلام و ڕێزه‌وه
له ده‌ستمى
وه‌رگرت . دوو
سىَ جار ،
تێوڵى پێوه
نووساند و
ماچى کرد .
پێشتر ده‌مزانى
، که ئیلى به‌گى
جاف ، له لاى
ئه‌وان ،
پیاوێکى
نورانى و
پیرۆز و په‌سه‌نده
. منیش ، به
پیرۆز‌و فره
گرینگم ده‌زانى چونکه
وه‌کو ((
نوسترادامۆس
)) ئه‌میش ده‌یان
پێشهاته و غه‌یبگۆى
هه‌یه ، بۆیه
، بۆیه پێشکه‌شى
جه‌نابیم کرد
و رووى بووه
چرۆیه‌کى
تازه پشکووت
. پێشنیارم
کرد ، که
سووڕێک به
چێوه‌ى قه‌ڵادا
بخوێنه‌وه .
ئه‌ڵبه‌ته ،
پێمنه‌گوت ،
که رازێکم له
دڵدایه و له‌گه‌ڵ
درکاندنیدا
، هه‌ردوو
چاوم کوێر ده‌بن
، ئه‌وه ڕازه‌که‌ى
ئه‌حمه‌دى
خانى بوو له
مه‌ر
سامارانى
ئاشقه و مه‌شقه، به‌ڵکو
پێمگوت ، که
پرسیارێکم هه‌یه،
ده‌مه‌وىَ ، بێجگه
له خۆمان ،
که‌س گوێڕایه‌ڵى
نه‌بێت ،
نیگار و من ،
به‌ره به‌ره
رۆحمان نزیک
ده‌بوونه‌وه
. به تایبه‌تى
له‌مه‌ڕ ڕه‌نگڕێژى
و شێوه
داڕشتنه‌وه‌ى
ناواخن و
بۆچوونه‌کانمان .
- فه‌رموو
. به لاته‌کى
په‌رتوکفرۆشه‌کانى
شوسته‌ى
خوارووى قه‌ڵاتدا
تێپه‌ڕیین .
سه‌رنجمان
گرته بڕى په‌رتووکى
کۆن و هیچى ئه‌وتۆمان
نه‌دى ، که
شایسته‌ى
کڕین بىَ
.سوڕاینه‌وه
بۆ شه‌قامى
پشتى دادگه ،
که غه‌ڵبه
غه‌ڵب و هاوار
و زه‌ناى که‌متربوو
،خاو خاو ڕۆیشتن
وه‌کو ئه‌وه‌ى
ده‌گوترىَ ،
هێلکه له
ژێرى
پێماندایه
،چی هێلکه؟کوا
ده‌سته‌که‌وێ،
هه‌تا بخرێته
ژێر پێ
ئه‌وا
گریمان هه‌نده
زۆر و
مه‌عاف بووه
، سێتى به
فلسێک !! شۆسته‌کانمان
پێداپۆشین !
جاب پێتاوو پێ
په‌تى ، ده‌ڕزێن
و زه‌ردێنه‌کان
، له‌گه‌ڵ
ورده شووشه
و ته‌خته و
بزمارى ژه‌نگنى
پیاده رێگه‌که
، چ تابلۆیه‌کى
سیریالى
پێکدێنن !!
پیاح !! ده‌ى ،
ئوه ، قسه‌یه
و گوتراوه .
لاپه‌ڕه‌ى
ئاسمان ، که‌وه‌یىَ
کاڵ بوو . لێره
و له‌وىَ ،
لۆکه‌ى په‌ڕکراوى
سپى و چڵکنى
پێوه
لکابوون . له‌وىَ
، به‌و ده‌نگه
نزمه‌ى ،
که
جاران ده‌په‌یڤاین
بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گاته
گوێچکه‌ى
سووک و هه‌ڵخراوى
سیخوڕ‌و نه‌یاران
، ده‌ق له‌و
شوێنه‌ى ، که
سینه‌ماکه‌ى لێوه
دیار بوو ، له‌وىَ
وه‌ستاین . له‌و
کۆڵانه ته‌سکه
به‌رو کورته‌دا
، که مه‌وداکه‌ى
به‌رد هه‌ڵدانێکه
، له‌وىَ ،
منداڵان ، کۆتر
بازان ، دوده‌کى
، منداڵبازان
و ته‌ڵه‌که‌بازان
خڕ ده‌بوونه‌وه
، تێکده‌ئاڵان
بۆ گه‌مه‌ى ((
بلیارد )) و سه‌نده‌ویچ
گلاندن و
چوونه سینه‌ماکه
.له ته‌کى ئه‌وانیشه‌وه
، هه‌مان سه‌ییدى
ئاڵا سه‌وزى ،
چاو به کل و
موروو له‌مل ،
چوون بووکه
بارانه، وه‌ستابوو
، بانگه‌شه‌ى
رۆژى حه‌شر و
په‌سڵان
وقیامه‌تى به
گوێى هامشۆکه‌ره
بێده‌روه‌سته‌کاندا
ده‌دا !! هه‌مان
ئه‌و زه‌لامه‌م
پێشتر له
پرسگه‌ى
ئاسایشى ڕژێم
، به ڕێکه‌وت
دیتبوو !! گازى
ده‌کردن بۆ
تۆبه‌کارى و
سیراتى موسته‌قیم
. پرسیاره‌که‌م
چپانده گوێى
نیگاره‌وه .
- له‌باره‌ى
مارى ئاشقه و
ماشقان ، چده‌زانى
؟ ئه‌و ، سه‌رسام
بوو ، به ده‌نگێکى
بڵند وه‌ڵامى
دامه‌وه ، له
پاش ئه‌وه‌ى
په‌پووله‌یه‌کى
کرده بزه‌خه‌نه‌ى
سه‌ر لێوه‌کانى .
- خۆ
پرسیاره‌که‌ت
هیچ سڕڕو په‌نهانێکى
تێدا نییه !
ئه‌و حه‌مکه
ورییاى و پسه
پسه‌ى نه‌گه‌ره‌ک
بوو !! راستیه‌که‌ى
، که‌وتمه
دۆخى گومان و
ناله‌بارییه‌وه
، بۆ ئه‌وه‌ى
چۆن هه‌نجه‌تىَ
بۆ ئه‌و (( ته‌قیه
)) و شاراوه‌ى
ناخم بدۆزمه‌وه ناشبىَ
رازه‌که
بدرکێنم !
بۆیه
به‌کاوه‌خۆیى
ده‌مم لێنا .
- کاکه
نیگار گیان ،
ئه‌وینى
مارانى ئاشقه
و ماشقه زۆر
گه‌رم و گوڕه
و .. داخاوتنه‌که‌ى
پێ بڕیم
- گه‌رم
و گوڕه و ده‌شىَ
بۆ چیرۆکى خه‌یاڵ
ئامێز .. نا ؟! وه‌ڵامه‌که‌یم
به یارمه‌تیده‌رم
زانى و ده‌رکه‌ى
له‌سه‌ر
سندووقى رازه‌که‌شم
داده‌پۆشى ،
بۆیه که‌یفسازانه
، پرسیاره‌که‌م
دایه‌وه به‌ر
په‌رده‌ى
گوێیه‌کانى.
- هیچت
له‌و باره‌وه
بیستووه ؟
نیگار ، سه‌رى
(( نه‌رىَ ))ى
بادا . پاش که‌مۆکه‌یه‌ک
له بێده‌نگى
و چاو هه‌ڵبڕین
به‌ره‌و
دیوارى
رووخاوى
لێوارى قه‌ڵاته‌که
، ده‌مى به‌شانده‌وه
و زۆر له‌سه‌ر
خۆ – وه‌کو من ،
که پرسیاره‌که‌م
ئاراسته کرد
– به نه‌رمى
گوتى :
- مه‌گه‌ر
.. پرسیاره له
(( پیر خدر )) بکه‌ى
. سه‌رسامانه
گوتم :- پیر
خدر
پیر خدر !! ئه‌وه‌ى
جارێک له
چایخانه‌ى مه‌چکۆدا
،پێکه‌وه
دانیشتین تۆ‌و ئه‌و
، سه‌رتان له
یه‌کدى نزیک
کرده‌وه !! به
سه‌ر ڕاوه‌شاندن
، تاى په‌یڤه‌که‌مى
گرت ، به ده‌نگیش
گوتى :
- هه‌ره
. مردمێکى
ڕۆشنفیکر و
کراوه‌یه .
ئه‌وانى
ئێزدى ، مارى
ره‌شیان له
لا پیرۆزه و ...
داوى په‌یڤینه‌که‌م
پچڕاند
.
- مه‌به‌ستى
بنه‌ڕه‌تیم
کاک نیگار
گیان ، له
مارى ره‌ش و
بۆر و زه‌رد
نییه ، یان
ژار دار و
بێژار و .. کوڵ و
درێژ ..
- ئه‌ى
چیت مه‌به‌سته
؟ زوو ئه‌ویش
په‌یڤه‌که‌مى
قاچى و تۆڵه‌ى
خۆى کرده‌وه
. من ، گوتمه‌وه
: دڵدارى و
تێکئاڵانه
حه‌میمى وده‌گمه‌نه‌که‌یانم
نیازه . ئه‌و
، پێکه‌نى . ده‌ستى
بۆ سمێڵى برد
، که هه‌فته‌یه‌ک
بوو ، به‌ده‌ر
له نه‌ریت و
ده‌ستوورى
کاکه‌یان ،
قنجى
کردبوو،چونکه
ساڵانێک
واراهاتبوو ،
که نووکى هه‌ردوو
تا سمێلی، به
یادی جارانه‌وه
، بابداو
بیانلوولێنێ،
من بۆ بزه‌ی
لێوان پێمده‌گوت (( به‌س
بیانکلکێنه
)) . نایشارمه‌وه
، ئه‌و به‌و
سمێڵ
کورتکردنه‌وه‌ى
، زه‌ردایی به
نوکه درێژه‌کانییه‌وه
لابرد، که
لێوی سه‌ره‌وه‌یان
ده‌شارده‌وه،
به‌ڵام نێوان
دوو په‌نجه‌ى
(( باڵا به‌رزه
)) و (( دۆشاو مژه‌ى
)) ده‌ستى
راستى شایه‌تییان
بۆ ده‌دا ، که
دوکه‌ڵکێشێکى
له راده به‌ده‌ر
بووه . به هه‌ر
هاڵ ، کاک
نیگار ، سه‌رنجمى
بۆ
مێرووستانێکى
قه‌د قه‌ڵا
راکێشا و
گوتى: - له ناوه‌وه‌یدا
، وه‌ک شاره !
داڵان و کۆگاو
په‌ناى سه‌یرى
تێدایه !
گوایه دوو هه‌زار
جۆریش له ڕه‌گه‌زى
مێرووله هه‌یه
!! ئه‌مجا
، به فه‌رمووده‌یه‌کى
(( بودا )) کۆتاى
به‌و دیداره‌مان
هێنا .
{ دوو
جار مرۆڤ ده‌بىَ
له ژیانیدا
هاوسه‌رى هه‌بێت
. ژنێک ،
بخوازىَ منداڵى پێببه‌خشىَ
بۆ هاوکاریى
مرۆڤایه‌تى و
... هه‌قیقه‌تیش
له خۆى ماره
بکات بۆ ئه‌وه‌ى
له زه‌ماوه‌ندى
هه‌میشه‌ییدا
بگوزه‌رێنىَ
.} گوتم : خۆ ..
وایه مه‌گه‌ر
ئه‌و (( لالش ))
ییانه به هانامه‌وه
بێن . گوتى : ده‌توانى ، له سه‌ردانى
داهاتووى کاک
خدردا
، پرسیاره‌که‌تى
لێبکه‌ى ، ده‌شىَ وه‌ڵامى
هه‌بێت و ..
گوتمه‌وه :
تینووتیم
بشکێنىَ داخه‌که‌م
ئێکسه‌ده‌س EXODUS ڕوویدا
و .. به‌و
ئاواته نه‌گه‌یشتم . ده‌مهه‌ویست
جۆرى ئیک
ئاڵقابوونیان
بدینم و .. چه‌ند
ده‌خایه‌نى و
.. ئایا پاداشت
به‌و که‌سه
ده‌ده‌ن،که
دایانده‌پۆشىَ
!! ئه‌ى
پاداشته‌که
چییه !؟ ده‌شىَ
له بریى
مروارى و زێڕو
زیو نووسراوه‌یه‌ک
بێت ؟! یان نه‌خشه‌یه‌ک
؟!
دانووستانه‌کانى
نیگار و من به
ئێواران بوو ، له‌و
قورنه‌یه‌ى
ده‌یڕوانییه
کودییه – قه‌فه‌زه
هه‌ڵواسراوه‌که
و .. درزى
ساپیته‌ى
چایخانه‌که .
پاش مه‌رگى
باوکى
، جارێک به
تێڕامانه‌وه
گوتى :
- ده‌زانى ، ئه‌م ..
مردنه ...
شتێکى ...
ترسناکه !
تفێکى قووتدا
و به هه‌ناسه‌ى
سارد و جووله‌ى
پێڵوه‌کانى ،
نێوانى وشه‌کانى
پڕکردنه‌وه سه‌رى
ڕاوه‌شاند و ..
ته‌واوى کرد .
- فڵانى .
ترسناکه و ..
ئه‌وى ده‌ڕوا
.. ئیتر گه‌ڕانه‌وه‌ى
.. نییه !! خۆ .. له
ڕێگه‌ى (( هات و
نه‌هات ))یش
دوورتره !! به
ته‌کمتانه‌وه ،
زه‌لامىَ
مژى له جگه‌ره‌که‌ى
دا و له کونه
لووته‌کانییه‌وه ،
دوو مارى
دوکه‌ڵینى ده‌رهاوێژت
. ئه‌منیش ،
چاوم له‌گه‌ڵ
دوکه‌ڵه‌که‌دا
به‌رز بوونه‌وه
ڕووه‌و
ساپیته قه‌ڵه‌شاوه‌که
. دووکه‌ڵه‌که‌شى،
هه‌تا ده‌هات ،
په‌رت و
بڵاوتر ده‌بۆوه
. نه‌متوانى
بێده‌نگ بم .
هه‌ندىَ بێده‌نگى
و ڕامان و
گۆشه گیرى
جۆرێکن له
نوێژ و پاڕانه‌وه
له میحرابى
جوانیدا .
سۆفى راسته‌قینه
عه‌شق و کامه‌رانییه‌که‌ى
له ناخى
خۆیدا ده‌پارێزىَ
و
نایدرکێنىَ گوتمه
نیگار :
- وه‌کو
ئه‌و دوکه‌ڵه‌ین
،به گه‌رمى
له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌دانه‌وه‌دا
، ده‌رده‌په‌ڕین
و.. به ساردیش
رووه‌و ته‌فر
و توونایى ده‌چین
. نیگار ، چاوى
له دوڕچاوم
بڕى و به‌سه‌ر
و سیماى ، خه‌مێکى
ئه‌ستوورى
نیشاندام
.
- ئه‌ى
.. چاره‌یه‌ک ؟!
به پێچه‌وانه‌ى
روخسارى ئه‌و
، ره‌نگو
روویه‌کى
گوشاد و
شادمانم خسته
به‌ر تۆڕى
چاوه گه‌شه‌کانى .
- خۆشه‌ویستییه
. - به خۆشه‌ویستى
! خۆشه‌ویستى
چى !! هیزه
..
- کاک
نیگار گیان ،
یه هه‌موو
واتاکانى ئه‌ڤین
و چه‌مکه‌کانى
دڵدارى به‌رامبه‌ر
که‌سێکى تر
بووبیت ، یان
شوێنزاو
نیشتمانى
دایک . روخسار
و سیماى کاک
نیگار بووه
ره‌نگینکه‌وانى
پاش باران ،
رۆشن بۆوه .
ئه‌وجا به که‌یف
و تاسه‌وه ،
زارى کرده‌وه :
-
وا
.. به هاسانى ..
مه‌رگ .. ده‌به‌زىَ
!؟ گوتم : به‌ڵىَ
، وه‌لىَ .. ئه‌وه
، به‌لاى هه‌موو
که‌سێکه‌وه
ئاسان نییه .
نیگار گیان .
نیگار گیان ،
ئه‌وه
دوڕناسى گه‌ره‌که
.. دوڕناس .
نیگار ، ده‌وى
به‌شکرد : ئه‌مه
بابه‌تێکى ره‌سم
کێشانه ئه‌ز
، گوتمه‌وه : ئێستا
له‌وه گه‌ڕىَ
. بابه‌تێکى
دیکه‌م له زه‌ین
دایه . ورته‌ى
لێوه نه‌هات
، به‌ڵام سیماى
گه‌ش و پاراو
بوو ، چوون
چیمه‌نێکى
پاش باران
.
- ئه‌گه‌ر
خه‌ڵکانى ئه‌م
زه‌وییه سه‌وزمان
، به ڕه‌ش و
سپى و سوور و
زه‌رده‌وه
ده‌ستى یه‌کتریان
گرت ، ئه‌وا،
سه‌ت جار له
چیوه‌یدا
ده‌وه‌ستن
و .. ده‌یڕازێننه‌وه .
* *
*
پاڕى
هه‌شته‌م
شارنامه
ده‌ستىَ
، هى خۆت نه‌بوو
، مارى پێبگره .
(( کوردێک ))
پاش
کۆڕره‌و و ده‌سته‌به‌رکردنى
رووه‌کى
تیشکپژێن ،له
ناوه‌خنى ده‌ستووسى
(( البرهان فی
المنگق )) ى
ئیسماعیلى
کوڕى مسته‌فاى
ناسراو به
شێخزاده‌ى گه‌له‌نبه‌وى
، له توێى
لاپه‌ڕه زه‌رد
و پوواوه‌کانیدا
، چه‌ند پاژه
په‌ڕه‌یه‌کم
به‌دیکرد !
کىَ له‌وىَ
دانابوو ؟
نازانم . هه‌رچه‌نده
رووپه‌له‌کان
کۆنینه‌و ته‌نک
دیار بوون ! که‌چى
به زمانى ئه‌مڕۆ
نووسرابوون !
ئه‌مه‌یش ده‌قه‌که‌یه‌تى .
ده‌سپێک
، با له
ناومه‌وه ،
په‌ڕه‌کانى
ئه‌م تۆماره
هه‌ڵبده‌مه‌وه
، جگه له چه‌ندین
ناوى ئێمه‌ى
ڕه‌گه‌زى مار
، له زۆرینه‌ى
زمانانى
دیرۆکى و
نوێ‌دا ، ناوى
زۆریان بۆ تاشیوین
! به نموونه :
له ئاره‌ویدا
حوسه‌ینى
کوڕى خاڵه‌وه‌یهى
دووست ناوى بۆ
ژماردووین !! له‌م
دونیایه‌شدا
، هه‌زاران
زمان هه‌یه ،
ده‌بىَ کۆى
ناومان چه‌ند
بىَ ؟! دیاره
، دوو سىَ هه‌زار
ناومان ،
جۆرمان لێکه‌وتۆته‌وه
. له‌وه چه‌کانماندا
هه‌ن ده
یازده مه‌تر
درێژ و پتر ده‌بن
. کوڵه‌وه‌یبابى
واشهه‌ن ،ته‌نیا
ده‌دوازده
سانتیمه‌ترن .
ژه‌هردار و
بێژه‌هرمان
له ناو دایه
. زه‌مینى و
ئاوى .. قورسترین
مارى (( ئه‌ناکۆندا
)) کێشى ده‌گاته
دووسه‌ت
کیلۆو پتر .
تیژترینمان ،
ده پازده
کیلۆمه‌تر به
سه‌عاتێک ده‌بڕىَ
، به‌ڵام هه‌موومان
، وه‌کو
بنیاده‌م ر له
سییه‌وه هه‌ناسه
ده‌ده‌ین . گه‌لانێک
، به سیمبولى
نه‌مرى و پیت
و به‌ره‌که‌ت
، گه‌لانیش هه‌ن
به هێما و هه‌نارده‌ى
شه‌یتان
ئاماژه‌مان
بۆ ده‌که‌ن !
یان ئێمه
گوایه له خه‌ونى
هه‌ڵۆیاندا
ده‌ژین ! له
په‌رستگه و
ئیکۆنه‌کانى
هیندۆسى و
بودایى و
موسایى و
ئیزدایه‌تى و
.. هتد ، وێنه‌و
په‌یکه‌رمان
هه‌یه . ئه‌ڵبه‌ته
، ئێمه‌یان به
زۆر دیارده‌ى
سروشتى و
کاروبارى
مرۆڤه‌وه
لکاندووه !
که هیچ بنه‌ڕه‌ت
و ریشاڵ و
ڕاستگۆى تێدا
نییه ، له‌وانه
: ئێمه‌و
ئیبلیس و ته‌فره‌دانى
ئاده‌م و حه‌ووا ئێمه
ئیرۆسی و
پیتاندن و
ئاوسبوون،
ئێمه و حه‌یزی
ژنان و ژانی
زایین، ئێمه و
سیحربازى و
مانگ و لافاو
، ئێمه‌و ژیر
بیرى و دره‌ختى
ژیان و نه‌مردن
!! ئێمه‌و .. چى و ..
چى !!
گوایا
، شامارى یه‌که‌م
له به‌هه‌شتدا
، هه‌م نێر و
هه‌م مىَ بووه
و ژن و پیاوى
یه‌که‌مى
مرۆى
فریوداوه !
نه‌یهێشتوون
بگه‌نه
چاوگى نه‌مرى
و جاویدانى !
که‌عبى کوڕى
ئه‌حبار گوته‌نى
: ئاده‌م به
ڕاوێژى حه‌ووایى
کرد و له یه‌زدان
یاخى بوون ،
بۆیه هه‌ریه‌که‌یانى
گرفتار و
ئاڵوده‌ى (ده
) به‌ڵاى ناگه‌هان
کردووه .
دیارترینیان
نه‌هامه‌تیى
حه‌ووا . حه‌یز
و .. مانه‌وه‌ى
له ژێر زه‌برى
پیاو و .. له‌کاتى
جوتبوونیشدا
له ژێره‌وه‌ى
نێر‌و .. ژانى
منداڵبوون و ..
هتد . سزاى
ئاده‌میش ، ئه‌وه
بوو ، که هه‌میش
بڕه‌تى و ..
ماندى بىَ و ..
ئاره‌ق بۆ
دابینکردنى
بژێوى بڕێژىَ
و .. هتد . باپیره
هه‌ره مه‌زنى
ئێمه‌یش سزاى
ئه‌وه بوو ،
که پىَ و پلى
لێسانده‌وه
و .. سه‌پاندییه
سه‌رى ، هه‌میشه
له‌سه‌ر سک و
په‌راسووه‌کانى
، به‌سه‌ر به‌رد
و دڕک و
خاشاکدا بخشى
َو .. زمانى له
نووکه‌وه
دوو له‌ت کرد
هه‌تا سکاڵاى
پێنه‌کات و ..
ئاو نه‌خوات و
خۆراکى خۆڵ
بێت !! هه‌روه‌ها
، مێمڵى بکه‌وێته
نێوان مار و
مرۆوه .
خواوه‌ند
ئیبلیسیشى هه‌تا
هه‌تایه نه‌فره‌ت
لێکراو و مه‌لعون
و ریسوا کرد .
به‌گوێره‌ى
ئه‌فسانه‌یه‌ک
، گوایه خودا
هه‌ر
چواریانى
ڕۆکردنه سه‌ر
زه‌وى و .. هه‌ریه‌که‌یانى
، زۆر دوور له‌وانى
دى داگرته
خوارىَ . حه‌ووا
، له کێوى (عه‌ره‌فات
) و .. مار له ( ئه‌سفه‌هان ) . ئاده‌م
له کێوى ( سه‌ره‌ندیب
) و شه‌یتان له
( جه‌دده )
.گوایه ،
شوێن پێى ئاده‌م
له‌و دورگه‌یه‌دا
ماوه ! که له
سۆى دورخستنه‌وه‌ى
له به‌هه‌شتى
دڵاراو هه‌م
له حه‌وواى
هاوسه‌رى ،ئه‌شکى
، باران
ئاسایى
ڕشتووه . ده‌یان
ساڵ گریاوه .
به فرمێسکى
قه‌دپاڵى
چیاکه‌بۆته
گوڵه گه‌نم و
ئه‌و
فرمێسکانه‌ش
که ڕژاونه‌ته
سه‌ر
تاوێره‌کان
بونه‌ته
خوىَ ! له ده‌شت
و ده‌ر و دۆڵه‌کانیشدا
، دڵۆپه‌ى
فرمێسکه‌کان
بوونه‌ته
رووه‌ک و ده‌واو
ده‌رمانى
سوود به‌خش .
حه‌وواش له
کێوى عه‌ره‌فاته‌وه
شۆربۆته
ڕۆخى ئاو ،
فرمێسکه گه‌رمه‌کانى
بوونه‌ته
مروارى و
هورده ماسیى
ره‌نگاو ڕه‌نگ
!! که‌چى
فرمێسکى
ئیبلیس ، له
بیابان و
بێرووناندا
بۆته عه‌زیاو
کوڵاژدم و
بزنمژه‌ک !! له
زه‌ریادا
بوونه‌ته
تیمساح و مار
ماسى و زالوو !!
له دورگه‌کانیشدا
بوونه‌ته
دێوزمه و شه‌و
له بان و
راحاب و عه‌بدون
و ده‌عباى
رمۆزن !! ماریش
، نه زمانى
هه‌بىَ و نه
فرمێسک بڕێژىَ .!!
ده‌گێڕنه‌وه
، جووتىَ مارى
له‌نه‌وه‌ى
ئێمه (( نوح )) ى
له خنکان
ڕزگار کردووه
، که که‌شتیه‌که‌ى
کون ده‌بىَ ،
مار و هاوسه‌ره‌که‌ى
، به نۆره
کلکیان ده‌په‌ستنه
، کونه‌که‌و
ئاو بڕى ده‌که‌ن
و نوح و یاوه‌رانى
و گشت ئاژه‌ڵان
ده‌پارێزن .
ئه‌گه‌ر ئه‌م
میتالۆژیایه
، بىَ به‌ڵگه
و دوور بىَ له
راستى ، دیاره
ئه‌و هه‌ڵبه‌سته‌یش
گوایه
ئیبلیس چۆته
کڵێشه‌ى
باپیره گه‌وره‌مانه‌وه
، پوچ ده‌بێته‌وه
. ئه‌دى ( که‌ڵگامێش
) !! که ( ئه‌نکیدۆ
) ى پێشان
نایار و دوایى
دۆستى گیانى
به گیانیى ده‌مرىَ
. ژنى ئه‌و
پاڵه‌وانه
بێهاوتایه
سکاڵا‌و
پاڕانه‌وه و
نزاى ده‌گه‌ینێته
(( ئوتناپشتم ))ى
ژیر بێژ ، ئه‌میش
له بوونى
رووه‌کێکى
ژێر ئاوى
ئاگادارى ده‌کات
، که پۆشراوى
دڕکى دژوار‌و
چڕه‌و ئاماژه‌یه
بۆ پێنه‌گه‌یشتنى
نه‌مرى . که‌ڵگامێش
، گڵۆڵه‌ى
رێگه ده‌پێچێته‌وه
. پاش چه‌ندین
کۆسپ و ته‌گه‌ره
و زۆرانبازى ،
ده‌گاته که‌رخى
زه‌ریا ، دوو
به‌ردى سه‌نگین
به قوله‌پێکانى
ده‌به‌ستىَ و
.. بۆ پشکنینى
ئه‌و ڕووه‌که
، شۆڕ ده‌بێته
قۆلاى زه‌ریاکه‌وه
. ده‌یدۆزێته‌وه
، چڵێکى ڵێده‌پچڕىَ
. به‌رده‌کان
ده‌ترازێنىَ
و .. به پىَ مه‌له
، سه‌ر
رووى ئاو ده‌که‌وىَ
. به شادمانى
و سه‌رکه‌وتوویى
روو له شارى (( ئوروک
)) ده‌نىَ
، وه‌لىَ
له‌کن
کانیاوێکى
چاوى قرژاڵ
ئاسایى ، هه‌ڵوه‌سته
ده‌کات . ده‌نه‌وێته‌وه رووه‌که‌که
له ته‌کى خۆى
داده‌نىَ بۆ
ئه‌وه‌ى
قومىَ ئاو
بخواته‌وه . له‌م
ئانه‌دا، مارێک
بۆنى
رووکه‌که
ده‌کات و هه‌ر
زوو قوتى ده‌دات!
ئا له‌وساوه
، ئێژن ، که
که ئێمه‌ى نه‌وه‌ى
ماران ، نه‌مرى
بنیاده‌ممان
دزیوه و
بۆخۆمان
قۆرخمان
کردووه
!!
له
هیندستاندا ،
له سه‌روبه‌ندى
(( بودا )) وه، له‌و
بڕوایه
دابوونه ، که
دابه‌شاندنى
پیت و نۆژه‌نکردنه‌وه
و ئه‌فراندن ،
له‌لایه‌ن
مانگه‌وه به
ئێمه
سپێردراوه!
له
شارستانیى
کۆنى مه‌کسیکه‌کاندا،
ئێمه‌مانانیان
کردبووه
خواوه‌ندى
باران! به‌ناوى
(( تلالاک )) که‌وا
پێکهاتبوو له
جووتىَ
شامارى
تێکئاڵاو یان
له‌سه‌ر ده‌رکه‌یه‌کدا
ماریان
کردۆته ره‌مزى
یه‌سوع به‌وه‌ى
ماریان به
خاچێکه‌وه
هه‌ڵگژاندووه
ماسۆنییه‌کانیش
به دوو حه‌رفى (( S.T )) ى له‌سه‌ر
یه‌ک نووساو
،گوایه
ئاماژه بۆ
مار و قه‌دى
دار ده‌کات ،کردۆته
سیمبولى
خۆیان !! له ئه‌فسانه‌ى
دیکه‌دا،مارى
پێکراوى
تیژیان
کردۆته
نیشانه‌ى
داکردنى
باران ! هه‌روه‌ها
، له چه‌قى
ئه‌فریقیادا
، لانه‌و
خانوویان ، له
ناوه‌ندى
گوندى بۆ
ماران دروست
ده‌که‌ن و ده‌یانپه‌رستن!
دیاره له‌وه
به‌ڵه‌دنین ،
که خێڵى ئێمه‌ى
مار ، له
مرۆڤ ده‌تۆقێنن
و هه‌رگیز له
جێگه‌یه‌کدا
ناسه‌کنێین
.حه‌زمان له
شیره بۆیه
جاروبار ، سه‌ردانیى
ئه‌و په‌رستگه
دارینه‌یان
ده‌که‌ین. له
سرووتى سه‌یر
و سه‌مه‌ره‌دا
وه‌کو سه‌روه‌ر
و دایک و باب
ده‌ڕوانینه
ئێمه‌ى ما!
لێمان ده‌پاڕێنه‌وه
، که هه‌وریان
بۆ ببارێنین!
له شوێنانى
دی‌دا، ئێمه
کراوینه‌ته
پارێزه‌رى
چاوگى ژیان و
نه‌مردن و
پیرۆزى.
له
میسرى چاخى
فیرعه‌وناندا
، مارى ((کوبرا))
ى خاڵوانمان ،
وێنه‌ى
ئافریده‌کار
و رۆحى روبارى
(( نیل )) بوون به
تاجى سه‌ریانه‌وه
! له
میزۆپۆتامیا
، له‌کن گریکه‌کان
، به چاوى
دروستکه‌ر و
پاسه‌وانى
دونیایان ده‌زانین
! له داستانى
((مهابهارتا))دا
، خوداکان له
شێوه‌ى ئێمه‌یه
! له داستانى
((ئه‌تارڤاڤى))ش
، خودایه‌ک
شێوه‌ى ((ئاهى))
ى مارى هه‌یه
و .. له
داستانى (( ریغ
ڤیدا)) ش ،
خوداى ئاگر
((ئاگنى)) به
شێوه‌ى
مارێکى
ترسناک
چواندووه و ...
وه‌کى ئێمه
کراسگهۆرى ده‌کا
، جاروباریش ،
وێنه‌که‌ى به‌بىَ
سه‌ر و به‌بىَ
پێ ده‌کێشن ،
له
میتالۆژیادا
هاتووه ، که
پیرێژنه
جادوبازێک
پایتونه
ئاگرینه‌که‌ى
به مارى
باڵدار ده‌ئاژوىَ
!یاوه‌رانى
((شیڤا)) به
باوه‌ڕى
هیندۆسان ، له
مارى هه‌مه‌چه‌شنه
پَکهاتووه و
..(( فشنۆ ))ى خودا‌ش
، له‌سه‌ر
((شیفا))ى مار ده‌حه‌سێته‌وه
!! که
هێماى نه‌مرى
و به‌رده‌وامییه
هه‌روه‌کو
چۆن ئیبلیس
چووه کڵێشه‌ى
شامارى یه‌که‌مه‌وه
ئاوهاش بڕێک
بڕوایان وایه
، که یه‌زدان
له شێوه‌ى
مار چاودێرى و
پاسه‌وانى له
بوونه‌وه‌ره‌کانى
ده‌کات !
بڕوایه‌ک هه‌یه
به‌وه‌ى
گوایه
هێزێکى
ئاسمانى ،
دۆنادۆنى
کردۆته شێوه‌ى
ئه‌ژدیهایه‌کى
مه‌زن و .. له
هه‌ناوى ئه‌شکه‌فتێکدا
خۆى حه‌شارداوه!
سه‌رى ماره و
جه‌سته‌ى به‌رده،
که ده‌بزوىَ زه‌مین
تووشى هه‌ژان
و بوومه‌له‌رزه
ده‌بێت ! به‌ڵام
خه‌ڵکانى سه‌رووى
میسر
سیمبولى
((وشه)) یان مار
بووه و
ناویان
لێنابوون
خوداى بێده‌نگى
!! که له
زاریه‌وه ، هێلکه‌ى
ئه‌م دونیایه‌ى
هه‌ڵهێناوه
!! له‌لایه‌کى
دیکه‌وه ، ماریان
کردۆته
نموونه‌ى
وریایى و
هۆشیار!
رۆمانه‌کان ،
ماریان به ((
ئیسکالب ))ى
خواوه‌ندى
پزیشک و
نوشدارى
پێشکه‌شکردبوو
. له‌و پاش
بووینه
هێماى ده‌رمانسازى
! له ته‌وراتیشدا
سه‌ربورده‌مان
هه‌یه ، له‌وانه:
{ مو‌سا
، وه‌ڵامى
دایه‌وه‌و
گۆتى : ئه‌وان
باوه‌ڕیان
پێم نییه و
گوىَ له
ئامۆژگاریه‌کانم
ناگرن ، به‌ڵکو
ئێژن : خودا
خۆى به تۆ
پیشان نه‌داوه
! خودا‌ش
پێیگۆت : ئه‌وه
چییه به ده‌ستته‌وه
؟ گوتى : داره .
فه‌رمووى :
فڕێیده سه‌ر
زه‌وى .
فڕێیدایه سه‌ر
زه‌وى و بووه
مار ، مو‌سا
ترسا و له
ڕووى هه‌ڵات ،
خودا به
موساى فه‌رموو
: ده‌ست بهاوه‌و
کلکى بگره
.ده‌ستى درێژ
کرد و بووه
داره‌که‌ى ده‌ستى. }
یان
ئه‌م ده‌قه‌ى
تر:
{ خواوه‌ند
، مارى
ئاگرینى
نارده سه‌ر
گه‌ل و پێوه‌یدان
و زۆر له نه‌وه‌ى
ئیسرائیل
مردن ، روویان
کرده لاى
مو‌سا و گۆتیان
: ئێمه
گوناهبارین ،
که ناو و
ناتۆره‌ى گه‌نمان
بۆ خوداکه‌ت و
تۆ هه‌ڵگوت له
خودا بپاڕێڕه‌وه
به‌شکو ماره‌کانمان
له‌سه‌ر لاده‌بات
. موساش ، له
پێناوى گه‌لدا
پاڕایه‌وه .
خودا به
موساى فه‌رموو
: به خۆت
مارێک دروست
بکه و له‌سه‌ر
رمبه دارێک
به‌رزى بکه‌وه
. هه‌ر مارگه‌زته‌یه‌ک
له‌وى ڕوانى ،
ده‌ژىَ . مو‌سا
، مارێکى له
مس دروست کرد
و له نوکى
رمبه‌دارێکى
دانا.ئه‌وسا ،
هه‌ر مارپێوه‌دراوێک
، له‌و
ماره‌ى
بڕوانیبایه
ده‌ژیا
. }
له
سفرى (( شاهه‌کان
))ى چوارده‌میشدا
نووسراوه :
{ هوشوع
، ئه‌و ماره
مسینه‌ى ورد‌و
خاشکرد ، که
مو‌سا
دروستیکردبوو چونکه
نه‌وه‌ى
ئیسرائیل ، هه‌تا
ئه‌و رۆژگاره
، کرنووشیان
بۆ ده‌بردو
ناویان نابوو
((نه‌حۆشیان !)) }
دیاره
، له زۆرینه‌ى
ئاینه
ئاسمانی و زه‌مینییه‌کاندا
باسمان کراوه
، بێجگه له
فه‌رمووده‌ى
په‌یامبه‌ران
و چاکه
خوازان .
پڕوپووچێک
ئێژىَ : ((مار ،
مار له نێوان
دوو که‌ڵه
شاخى شه‌یتانه‌وه
ده‌رده‌چىَ ))
بۆیه ئیسلام
خواردنى
گۆشتى ئێمه‌ى
حه‌راماندووه
و .. تۆ‌و
بڕکردنمانى
حه‌ڵاڵاندوه
! گوایه
فاسقین !! له‌م
باره‌وه ،
کوڕى مه‌سعود
، له زارى په‌یامبه‌ره‌وه
ده‌گێڕته‌وه :
{ هه‌رکه‌سىَ
مارێک بکوژىَ
، هاوتاى ئه‌وه‌یه
، سه‌رى
موشریکێکى
خوداى په‌ڕاندبێت
. هه‌رکه‌سێکیش
، له ترسى
پاشه ڕۆژ ،
ماره‌که‌ى نه‌کوشت
، ئه‌و له
ئێمه نییه . [
ئامۆژگاریه‌کى
یه‌شوعى کوڕى
سیراخ به‌م
جۆره‌یه،بۆ
شاڵاو بردنه
سه‌ر مان
!
{ له
گوناح هه‌لێ
وه‌ک ئه‌وه‌ی
له‌مار ڕاده‌که‌ی
، نزیک بێته‌وه
، پێوه‌تده‌دا}یان
نموونه کوڕی
عه‌بباسی
گوتوویه‌تی: {
ماران ، به‌د
گۆڕان کراون ،
وه‌کو چۆن مه‌یموونان
، پێشتر له
نه‌وه‌ى
ئیسرائیل
بوونه! سه‌ره‌ڕاى
ئه‌وانه‌یش ،
که‌چى شتێکى
بێ که‌ڵکمان
له له‌شدا
نییه . که‌ڵبه‌مان
،پێستمان ،
گۆشت و
ئێسکمان بۆ
مرۆڤ به
سوودن ، به‌تایبه‌تیش
ژه‌هره‌که‌مان
، دانسقه‌یه
و له و گه‌وهه
ر مروارى و
زێڕ و زیوو ،
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
کاسه‌ر ، به‌سووده !
تیره‌ى
واشمان
تێدایه ،که
چه‌ند هه‌نگاوێک
، له
تاوگیانى خۆى
و له ترسى
مرۆڤ ژه‌هره‌که‌ى
ده‌پژێننىَ .
ئێمه ، مێمڵى
مرۆڤ نین ، به‌ڵکو
له ترسى ئه‌وان، خۆمان
له کون و که‌له‌به‌ران
ده‌شارینه‌وه
! له حوشتر
خۆڕاگرتر و له
ئه‌ییوبیش به
پشووترین ، له
باشوورى ئه‌فریقیادا
، هۆزى بوشمێنه‌کان Bushmens، وێنه‌ى
مارى جۆتدار
له‌سه‌ر تاشه‌به‌ردان
ده‌کێشن بۆ
پاراستنى ئه‌ندامه‌کانیان
! که‌چى
پشتاوپشت ،
جۆقمان به‌خۆمانه‌وه
نه‌دیوه !!
یان له
کۆهۆشى
خێڵێکى تردا ،
مارێکى
سامناک به
ناوى (( میندى ))
هه‌یه و .. ده‌یانتۆقێنىَ
و .. له ترسى ئه‌و
ماره وه‌همییه‌دا
، هه‌میشه له
کۆڕه‌ودان و
کۆڵ‌یان به
شانه‌وه‌یه .
خۆیان
بۆخۆیان ترس و
واهیمه
دروستده‌که‌ن
! له
چینوماچینى
کۆندا ،
وایانده‌زانى
، که
له بنچینه‌دا
شه‌یتانه‌کان
له شێوه‌ى
مار ده‌ئافرێندرێن
! مه‌گه‌ر له‌پاش
دوو هه‌زار
ساڵ ،
ئه‌وسا شێوه‌ى
شه‌یتان
بنوێنن !!
پڕوپاگه‌نده‌ى
زۆریان بۆ
خوێنمان هه‌ڵبه‌ستووه
، به
بیانووى
خوێنڕیژتن و
تۆڵه‌ى
بێجێیان
!!گوایه
خوێنى تو له
مار ،
تانه‌ی
چاوان ده‌ڕه‌وێنىَ
و دیدى مرۆڤ
وه‌کو زه‌رقاى
یه‌مامه
تیژ‌و له ئه‌ندازه
به‌ده‌ر لێده‌کات
!! گۆشتمان ، بۆ پاراستنى
هه‌سته‌کانى
مرۆڤ یه‌کاویه‌که!!
ئه‌وه‌شى ، هه‌موو
ماره‌که .
بخوات ،
داهاتووى
خۆى ده‌بینىَ
و .. ده‌بێته
عاریفه و
چاوگى
ژیربیرى و .. له
زمانى گشت حه‌یوانان
ده‌گات !! که‌ڵبه‌مان، ژانى
کاکیله‌ى
بنیاده‌م
هێور ده‌کات !
چه‌پ هى چه‌پ
و ڕاست هى
ڕاست !!دڵیشمان
، که
مرۆ خستییه
به‌ڕکى ، ئه‌وا
هیچ سیحر و ته‌لیسم
و جادوویه‌ک
زه‌فه‌رى
پێنابات !
بۆیه ژنه
خوای گریکان
مارى به‌ده‌سته‌وه
ده‌گرت ، یان
قژه سه‌رى ((
میدۆزا ))
تووله مار
بووه !! ئه‌وى
چاوى پێبکه‌وتبایه
، ده‌سبه‌جىَ
ده‌بووه په‌یکه‌رێکى
به‌ردین !! ده‌شىَ
له بریى
کوشتار له
نێوان ئێمه و
ئه‌واندا ، په‌یوه‌ندیه‌کى
جه‌سته‌یى و
رۆحى بێته
ئاراوه ،
چونکه له ده‌سپێکى
ده‌سپێکه‌وه
، ئێمه‌و
بنیاده‌م و
گیانله‌به‌ران
، گشتمان خشۆک
بووینه له
لایه‌ک و .. بۆ
بنیادنانى
کۆڵه‌که‌یه‌کى
ژیر بێژى و
گۆڕڕان و
ژیارى له
لایه‌کى تره‌وه
. له شوێنان ،
ماریان به
مێردى ره‌سه‌نى
ژنانى گیتى
داناوه !! له
ئێمه‌وه ،
تووشى
مانگانه
خوێن ده‌بن !
هه‌روه‌کو ئه‌فسانه‌کى
پارسى ،
ئاماژه بۆ
تێکه‌ڵکردنى
ده‌ستى ژنى یه‌که‌م
و له‌گه‌ڵ
ماردا کردووه ، که‌چى
میتالۆژیاى
ئیسرائیلیه‌کان
ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى
مار و حه‌وواى
له به‌هه‌شتدا
تۆمار کردووه
. سه‌یره !! ته‌نیا
له مانگه‌شه‌ودا
، که ژنان حه‌زمه‌ندده‌بن
، ئه‌و هه‌رته‌ڵێکى
پرچیان ده‌بێته
مار !!
دیاره
، ئه‌مه
ڕه‌گى ئه‌فسانه‌ى
میدۆزایه ،
گشتیان
بۆچوونى هیچ و
پووچن ، مه‌گه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه
دروستکرابن ،
که له‌شى
ئێمه‌ى
مارلێچووى زه‌که‌رى
پیاوین و ئه‌و
درۆ
شاخدارانه‌یان
بۆ داڕشتووین
!! (( ئۆلمپیاد ))ى
دایکى ئه‌سکه‌نده‌رى
شاخدارى مه‌زن
گه‌مه‌ى به مار
کردووه ! یان
دایکى ((
ئۆگۆست ))ى
ئیمپراتۆر ،
له په‌رستگه‌ى
(( ئه‌پۆلۆن ))دا
سکى به مار
ئاوس بووه !
ئه‌وه نییه
، پاش چه‌ندین
سه‌ته‌ى نه‌زانى
و تاریکى ئه‌فسانه
، ژنانى
ڕۆژئاواى ئه‌وروپا
. له
پورتوگال و فه‌ره‌نسا
و ئه‌ڵمانیا و
ئیسپانیادا ،
له نوستندا
ده‌م ده‌نوقێنن
، نه‌بادا ،
مار شۆڕبێته
گه‌روویان و
ئاوس بن ! له
جێگه‌ى دی‌دا ،
به پێچه‌وانه‌یه
! گوایه مار ،
له درزى شه‌رمیانه‌وه
ئاوسیان ده‌کات
! له
هیندستانى
جاراندا ، بۆ
ئه‌وه‌ى
دووگیان بن ،
مارى
کوبرایان ده‌په‌رست
و له ((
ناگپوور ))دا
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست
، په‌یکه‌رى
جووتبوونى ژن
و کۆبرا
تاشراوه !!
بگره له‌وىَ
، ماریان
کردۆته
هێماى
پیتاندن و .. نه‌زۆکى
ژنان لاده‌به‌ین
! هه‌ر بۆیه
له
میتالۆژیاى
کۆنى حه‌به‌شه
و ژاپۆن و
سیرالیۆن و
جوله‌کاندا ،
گوایه ئێمه‌ى
مار کیژان ڕاو
ده‌نێین و هه‌ڕه‌شه‌ى
په‌رده‌ى
کچێنى و
پاکیزه‌ییان
لێده‌که‌ین !
باپیره هه‌ره
مه‌زنى هۆزى ((
ئورابونا )) ى
گواتیمالا ،
جووتىَ مارى
ئاشقه و
ماشقه‌ن ! ده‌سووڕێنه‌وه
و .. رۆحى
منداڵانیان ،
له سه‌ر
خۆیانه‌وه ،
بۆ ئه‌وان به‌جێده‌هێڵن
!! له ((تۆگۆ))دا ،
له که‌نارى
زونگاوى شارێکدا ،
منداڵان به‌ر
له
دایکبوونیان
، له ده‌ستى ((نامۆ)) ى
مه‌زن وه‌رده‌گرن
و ده‌یانهێننه
ئه‌و شاره !!
به
گوێره‌ى
جێکات ئێمه‌ى
مار ، پاسه‌وانى
گه‌نجینه‌ى
گه‌وهه‌ر و
خشڵ و مروارین
! پارێزه‌رى
گیاى نه‌مرین
و په‌پکه‌یان
له‌سه‌ر ده‌که‌ین
! هێز و بڕست و
شه‌نگمان له
مانگه‌وه وه‌رده‌گرین
و بۆ
لێشاونانه‌وه
! له مانگه‌شه‌ودا
، کاژگۆڕکىَ
ده‌که‌ین ! ره‌گه‌زى
بنیاده‌مى ،
له‌وه‌شیان
تێپه‌ڕاندووه
! به گوێره‌ى
ویست و ئاره‌زوویان
، کراوین به
هێماى پێچه‌وانه‌شى
، دۆستى و
دوژمنى ، مه‌رگ
و ژیانه‌وه ،
سامان و ده‌سه‌ڵات
، ژن و منداڵ ،
لافاوو نه‌هامه‌تى
وویشوومه ..
هتد !! ئه‌وى له
خه‌ونیدا ،
رکه‌به‌رى و
میملى مار
بووبێت ، ئه‌وه
دوژمنه‌که‌یه‌تى
! ئه‌وه‌ى
مارى مرداره‌وه‌بووى
بینى ، ئه‌وه
دژه‌کاره‌که‌ى
ده‌مرىَ ! ئه‌وه‌ى
گۆشتى کوڵاوى
مارى
خواردبىَ له
خه‌ونیدا ،ده‌ست
به‌سه‌ر
ماڵاتى
دوژمنه‌که‌یدا
ده‌گرىَ ! ئه‌گه‌ر
به کاڵى
گۆشته‌که‌ى
خواردبێت ، ئه‌وا
دژمنه‌که‌ى
ده‌ڕه‌تىَ و نامۆ
ده‌که‌وىَ !
که‌سێک ،له
خه‌ونیدا ، به
ته‌ک ماردا
تێپه‌ڕى و
پێوه‌ى نه‌دا
، ئه‌گه‌ر له
زیندانا بوو ،
ئازاد ده‌کرىَ
! خه‌ون به
مارى سپى دیتن
، دوژمنى که‌مهێزه!!
به پێچه‌وانه‌یش
،ڕه‌شمار ،ده‌سه‌ڵاتمه‌ندى
و موڵک و سامانه
!! ئه‌وه‌ى
بیمار بوو ،
له خه‌ونیشدا
، مار له ده‌میه‌وه
ده‌رچوو ، ئه‌وا
ده‌مرىَ ! له
پێخه‌فتدا ،
مار کوشتن ،
ژن مردنه !
یان ئه‌گه‌ر
ژنه‌که‌ى ، له
خه‌ونیدا ، له
جیاتى منداڵ ،
مارى بوو ، ئه‌وا
کۆرپه‌یه‌کى
ناته‌واوى ده‌بێت!
که‌سێک ، له
خه‌ونیدا ، مار
قووتى دابێت ،
ده‌بێته
خاوه‌ندى ده‌سه‌ڵات
و زه‌بر و زه‌نگ،
ئه‌گه‌ر مار
پێوه‌ی دا و
جێگه‌ی
ئاوسابوو ، ئه‌وا
له باتی چه‌هره‌که
، پاره‌ی چنگ
ده‌که‌وێ، ئه‌گه‌ر
مرۆڤێک له‌خه‌ونیدا،
ماری زۆری
دیت، که ده‌شت
و ده‌ر ژار
پژین ده‌که‌ن
/ ئه‌مه
نیشانه‌ی
نادادپه‌روه‌ری
و زه‌برو زه‌نگی شا‌و فه‌رماندارانه
جێگه‌ى بىَ
مار ، له خه‌وندا
، بڵاوبونه‌ووه‌ى
مه‌رگه‌ساته
! ئه‌وکه‌سه‌ى
له‌گه‌ڵ
ماردا بپه‌یڤىَ
، ئه‌وه به‌ختیار
و دڵگوشاد ده‌بێت
! یان که
مارێکى لووسى
ئازاد کرد ،
کامه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌بێت !
خشانى ماران له
نێوان دره‌ختدا
، نیشانه‌ى
سێلاو
وڕاماڵین و
کاولکایه !
دیتنى مار ،
له بازاڕدا ،
واتاى شه‌ڕ
داگیرسان و
دوژمن
داپڵۆساندنه
! که‌سێک ،
مارێکى
ئاڵاوى گه‌ردنى
سىَ کوت کرد ،
ئه‌وا ژنه‌که‌ى
سىَ به سىَ
ته‌ڵاق ده‌دا
! ئه‌وه‌شى ،
خۆى له خه‌ونه‌که‌یدا
ببوه مار ،
ئه‌وا گوزه‌رانى
، له بارێکه‌وه
بۆ بارێکى
چاکتر ده‌گۆڕىَ .
گشت
ئه‌و توڕه‌هاتانه
، له هه‌ڵبه‌ستنى
(( ئیبین سیرین ))
و که‌سانى وه‌کو
ئه‌وه و
پاساوى ناخى
خۆیان پێده‌راندووه!
ئه‌م
شامارنامه‌یه‌م
. به دیمه‌نێکى
خه‌نده
ئامێز‌و گه‌پچاڕى
ده‌گه‌یێنمه
کۆتایى .
ڕۆژىَ له
ڕۆژانى هه‌ره
هه‌ره کۆنى
هۆزى ((کورناى )) له
ئوسترالیادا (( داک ))ى
قورباقه، که
مامه‌ندى
کێوێک بووه ،
ئاوى ڕووى زه‌وى
ده‌خواته‌وه
و هیشک و
برنگى ده‌کات ! زینده‌وه‌ران
،تینوو ده‌بن
و شه‌نگیان له‌به‌ر
ده‌بڕىَ و
جاڕس ده‌بن له‌وه‌ى
ختووکه‌ى
((داک )) بده‌نه‌وه‌و
له‌کاتى پێکه‌نیندا
،ئاوه‌که‌ى
ورگى بێته ده‌ره‌وه
! بێهووده ده‌بێت
، هه‌تا مارى –
ئاو نه‌خۆره‌وه
– فریایان
دوکه‌وىَ و به
هاناى ئاژه‌ڵانه‌وه
ده‌چێت. په‌رژایه
سه‌ر سه‌ماو
سووڕانه‌وه‌و
ته‌قڵه
بازیى ئه‌وتۆ
، که بۆقه‌که‌ى
هێنایه پێکه‌نین
و هێنده نه‌ما
بته‌قىَ ..
ئاوه‌که ، له
ورگییه‌وه ،
به‌خوڕ هات و
بووه
لافاوێکى وه‌ک
لافاوه‌کانى
(( نوح)) و (( تجتوج
))ى سۆمه‌رى و
((گزیزتروس )) ى
ئاشوورى و
(( شمس
نیشتین ))ى
بابلى و ((
دوکالیون )) ى گریکى
!ده‌بوایه ،
له‌به‌ر په‌راوێزى
ئه‌م شاماره‌مدا
، وه‌کى
بنیاده‌مان ،
ئاماژه‌م بۆ
چاوگ و ناوى
په‌رتووکان
بکردبایه ،
لىَ چ پێویست
به‌وه هه‌یه
، گه‌ر ئه‌زى
مار زاده ،
چاوگى
زانیارى و
دیرۆک و
ژیربێژى و فه‌لسه‌فه‌بم .
* * *
پاشکۆ
هه‌ڵۆیه‌ک
، له به‌رزایى
وڵاتى خۆیه‌وه
هه‌ڵنه‌فڕىَ
زۆر
بڕ ناکات
ره‌سوڵ
حه‌مزا تۆف
ئه‌مێستا
، سه‌رانسه‌رى
ژیانم له
گرژبوونه‌وه‌دایه
. له‌گه‌ڵ
خۆمدا ده‌دوێم
: ده‌بىَ ئه‌مه
سه‌رجه‌مى ئه‌زمون
و جه‌مسه‌رى
چه‌ندین
ساڵگار بێت
!که وه‌کو
کونه ڕه‌شه‌کانى
که‌ون به‌ره‌و
بچووکبوون و
گرژبوونه‌وه
، خه‌ستبوون و
چڕبوونه‌وه
بچێت ! له
ئاکامیشدا ،
رووه‌و
پووکانه‌وه
بڕوات ! چرکه‌و
خوله‌ک و ساته‌کان
، له ده‌لاقه‌ى
ڕۆژداو ..
رۆژگاریش له
توونى نووته‌کى
ساڵدا
ده‌شىَ ببنه
هه‌بوویه‌کى
ناجه‌سته‌یى
ئه‌وتۆ ، مه‌گه‌ر
به ڕێکه‌وت
له بیره‌وه‌ریمدا
، گوڵئه‌ستێره
ئاسایى، هه‌ناسه‌ى
وشه‌یه‌ک یان
تروسکه‌یه‌ک
له‌و تونیله‌ى
ته‌مه‌نمدا
بده‌ن !! ده‌شىَ
بڕگه‌و جمگه‌ى
ته‌مه‌نم یه‌کترى
بسڕنه‌وه !
یان ئه‌ژدیهاى
ساڵانى ژیانم
، بێچووه
مانگ و هه‌فته‌کانى
قووتدابىَ !
له تۆڵه‌ى ئه‌وه‌ى
، مانگه‌کانیش
و حه‌فته‌کانیش
رۆژه‌کانیان
فتکردىَ !!
بۆیه ساڵه‌کانیش
هه‌تادىَ یه‌کترى
هه‌لده‌لۆشن
!! پاشان له چه‌قێکدا
، له خاڵێکى
گرژه‌وه‌بوودا
، چه‌شنى کونه
ڕه‌شه‌کانى
گه‌ردوون ،
دوایین ساڵى
ئیرۆسیى نه‌وسنم
کۆ بکه‌نه‌وه
! ئه‌مێستا ،
ئه‌م
گرژبوونه‌وه
ڕۆحییه‌یه .
وه‌ک په‌یکه‌رى
به جادو
راگیرا‌و و ته‌لیسمڕێژ
، به‌ر دیده‌مى
داپۆشیوه‌و .. تووشى
ڕامانى
سۆفیانه‌ى
کردووم . روو
له ناخى ناخم
ده‌که‌م . له
ئاست
کاتژمێرى
لمینى دزێو‌و
قێزه‌وه‌ن ،
هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرم
و .. هه‌تا ورد و
خاشى نه‌که‌م
واز له‌و شوشه
پڕ لمه
ناهێنم،
چونکه هه‌ردىَ
و چرنووک و که‌ڵبه‌ى
له بینم گیر
ده‌کا . هه‌ر
دى هۆشم کاس و
سڕ و که‌سیره
ده‌کاو به ئه‌ژدیهاى
سىَ سه‌ره‌ى :
مه‌رگ و ..له
بیرچوونه‌وه‌و
.. فه‌نابوون .
ده‌مترسێنىَ .
ده‌شىَ ببمه
گه‌ردیله به‌شێک
له‌م گه‌ردوونه!
یانه‌کو :
یاخى بم له
پێوانه‌و کێش
و سنوور ! ده‌شىَ
ببمه په‌روانه
و .. خول بخۆم و
لوول بم وه‌کو
شمه‌کى ئه‌م
هه‌بوونه
سه‌رمه‌دییه
! ده‌شىَ هه‌تا
هه‌تایه ،
بازنه بم و
به‌ده‌ر بم له
راستایى
ساکار ! ده‌شىَ
سه‌رفرازبم
له ده‌مه
تیغى جێکاتى
چه‌وسێنه‌ر !
یان ببمه حه‌وجۆشى
برونزیى
ژیانه‌مه‌رگى
– مه‌رگه
ژیانى جه‌سته‌م !!
گرژ
.. گرژ .. گرژ ده‌بمه‌وه
هه‌تا به
سۆماى ئه‌م
کۆستاره‌ى (( GLAXY )) کاکێشان
و به‌به‌کۆستاره‌ى
(( وورچى مه‌زن ))
و کۆستاره‌ى ((
پڕۆمیدا ))دا
ده‌چم ، ئه‌و
کۆستارانه‌ى
، هێشتاکه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
و ناوبان نییه
، هه‌رچه‌نده
هه‌شن !! ده‌شىَ
وه‌کو ئه‌وانه ، له
سووڕانه‌وه‌ى
لێکترازان و
هه‌م له گه‌شه‌سه‌ندندابم
! له گرمه‌ى
مه‌زنى
BIG BONG بۆ
گشتگه‌رى و ..
لێکترازان و ..
گه‌شه سه‌ندنه‌وه
و .. پاشان چى !؟
ئا .. دیسانه‌وه
به‌ره‌و
گرژبوون و
چوونه دۆخى
ده‌سپێکى هه‌ره
سه‌ره‌تایى و
خالى یه‌که‌م
، ئه‌و ده‌سپێکه‌ى
، که هه‌رگیز
ناچێته زه‌ریاى
هیچ قاموسێکه‌وه
. مه‌گه‌ر
تۆزقاڵىَ به
زمانى ره‌نگ و
ده‌نگ
گوزارشتى
لێبکرىَ
.
ئه‌وه‌تانىَ
.. سووڕ ده‌خۆمه‌وه‌و
ده‌گرژێم . له
گێژه‌نه‌ى
گرژبوونه‌وه‌یه‌کى
سرووت
ئامێزدام .. ده‌گرژێم
و ده‌گرژێمه‌وه
، هه‌تا ده‌گه‌مه
ئه‌و خاڵه‌ى،
که نه سه‌ره‌تایه‌و
.. نه کۆتا. نه
بووته‌و .. نه
نه‌بوون ، که‌چى
هه‌موویه‌تى
و پیرۆزه .
خاڵێکى ئه‌وتۆیه
، که یه‌زدان
و به‌هه‌شت و
شه‌یتان و
دۆزه‌خ ، ئینس
و جن ، فریشته‌و
په‌رى
، پێش
ئێستا و پاش
ئێستا‌و
داهاتووى بىَ
سنوور له
هامێز ده‌گرىَ
و .. لێوان‌لێو
له میهر و
دلۆڤانى دایه
ئه‌ز ،
گرژبوونه‌وه‌م
له پێناوى ئه‌م
سیرات و مه‌زنه
رێره‌وه‌ى به‌ره‌و
ئارامگه‌یه‌کى
دڵاراى
ونبوودابوو .
دۆزیمه‌وه .
ئه‌وه‌تانىَ
.. گرژ ده‌بمه‌وه
. دوتۆش وه‌کو
به‌نده ،
خوێنه‌رى
هێژام ، خۆت
بهاوێژه ئه‌م
سروشته‌وه
به‌ڵکو پێکه‌وه
، هه‌موو چێوه‌و
سیمبه‌ندان
تێکده‌شکێنین
.با پێکه‌وه
، گرژبینه‌وه
هه‌تا ده‌بینه
خاڵێکى مه‌زن
و دیوده‌ر .. با
ئه‌وو تۆ و من
یاخى بین و ده‌رپه‌ڕین
له شیرازه‌ى
سىَ مه‌وداکه
،له چوار مه‌وداکه‌و
هه‌زاران مه‌ودا
. گه‌ر به ده‌نگى
بانگه‌وازه‌که‌مه‌وه
هاتى ، ئه‌وا
ده‌بینه
سروشت. هه‌تا
زووه ، که‌وڵى
بوونه‌وه‌رى
چرکه ته‌مه‌نیت
داماڵه
.
ئه‌مه‌یه
نه‌مرى
{
زه‌رده‌شت
و خانى و حاجى
کۆیه و جووته
مارى ئاشقه و
ماشقه
،وایانگوت ..
یه‌ک .. دوو .. سىَ
: ده‌ى وه‌ره
ناو بازنه‌که‌وه
، بازنه‌ى نه‌مرى.
وا گوێم ڕاته‌کاند
ووه ، په‌رده‌که‌ى
، به ده‌نگى
سروشت ده‌زرنگێته‌وه
، سروشت به‌رگ
و به‌ژن و ده‌نگى
دایکمه
،گویى لێراده‌گرم :
} گوىَ
هه‌ڵخه بۆ
سروشتى دایکت
. کوڕم ، قژه
سه‌رت له دره‌خت
و ده‌وه‌ن و
گیا و گژى منه.
خوێنت ، له
رووبار‌و کانى
و زىَ و کارێز
و نه‌وتى ژێر
زه‌مینى منه
. ئێسکت ، له
زیخ و چه‌وو
به‌رده
شیلان و
مروارى و کانه‌کانى
منه . گۆشتت ،
له موتوربه‌ى
خۆڵ و گڵ و لمى
منه . هه‌ناسه‌ت
، له باهۆز و
شه‌ماڵ و کزه
با و وه‌شت و
گژه باو ره‌شه‌باى
منه .
چاوت
، مه‌شخه‌ڵمه.
هۆشم
، مێشکته.
تووڕه‌یت
گڕکانمه.
بوومه‌له‌رزه‌م
، هه‌ژانته .
ڕاپه‌ڕینت
، لافاومه.
زریانم
،شوڕشته.
فرمێسکت
، خوناومه .
تۆ
منى و من تۆم
.رامانم
رامانته
.
که‌وو
باڵنده‌کانم
براتن .
مێرووله
و خشۆک و
گازنده‌کانم
خوشکانتن.
مشک
و ڕامانم
خزمانتن
تۆ
و گڵ و باو
ئاگر و باران
و ته‌رزه و
به‌فر و که‌ڵه‌کێوى،
میلله‌تن
چوون یه‌ک
نه‌که‌ى
هه‌رگیز به
چاوى بێنرخى
لێیان بڕوانى.
نرخ و به‌هاى
تۆ ، له نرخ و
به‌هاى ئه‌وانه.
دڵنیابه ،
هێماو ئاماژه
پێش پیت و په‌یڤه
. یه‌قین به ،
وه‌حى و په‌رجۆش
پێش زارگۆو
زمانه . ده‌ربڕینیش
، زمانى
سۆزناکى ناخه
به‌ر له‌وه‌ى
زمانى ده‌ست و
لێوو چاوو برۆ
بێت. جا.. راز‌و
په‌نهانى خۆت
بپارێزه . هه‌بوونت
، له هه‌بوونى
ئه‌وانه‌و هه‌بوونى
ئه‌وان ، له
هه‌بوونى تۆن.
یه‌ک جه‌سته‌و
یه‌ک گیان و
یه‌ک هه‌ناسه‌ن
باش گوێم
لێڕابگره
:ئا..ئه‌مه‌یه
یه‌که‌ى هه‌بوونیاتى
. گه‌ر به
پێچه‌وانه
بیر بکه‌یته‌وه،
گوێم بۆ شلبکه
:
مردووى.مردووى
. نییت و ..باش
گوێم بۆ بته‌کێنه
، هه‌رگیز نه‌بوویته‌و
..نابى ئه‌مه‌یه
دواییى
گوتارى
دایکانه‌ى
سروشتت : دڵى
براو خوشک و
خزمانت له
خۆت مه‌ڕه‌نجێنه،
له
ئاستیاندا نه‌بانى
مه‌نوێنه .
ده‌نگى
دایکت
له گوێدا
تۆماره ..
راز‌و په‌نهانى
ناخت بپارێزه
و مه‌هێڵه
بگاته .
لغاوى ئه‌و
پارچه گۆشته
ده‌ماراوییه
بگره : چونکه
جێگه‌ى
متمانه نییه.
لێوه‌کات ،که‌وانه
تیرى وشه‌یه
،که له
زوبانت ترازا
،بۆت گل
نادرێته‌وه ..
کوردستان-
فنلاند
تێبینى :
ئه‌م
ڕۆمانه له 1991
دا نووسى و .. له
کۆتایى 1999 دا
سپاردمه ده‌زگاى
ئاراس ، وه‌لىَ
درێژه‌ى
خایاند و .. نا
ئومێد بووم ،
بۆیه
دووباره
پێداچوومه‌وه
.. چه‌ند پارچه‌یه‌کم
خسته سه‌ر و
نه‌شمزانیبوو
، که له 2003
بڵاوکراوه‌ته‌وه
! جا ، ئه‌مه‌یان
، به ده‌ستکاریه‌وه
، چاپى دووه‌مه .
عه‌بدوڵلا
سه‌راج
به‌رهه‌مه‌کانی
نووسه‌ر
1980-2005
1- لاکێشه
ڕووناکه‌کان،به‌غدا،
چاپخانه‌ی : دار
الحریه
للگباعه،1980،
135ل.(چیرۆک) ( له لایه‌ن
ئیسماعیل ده‌روێشه‌وه
کراوه به فه‌ره‌نسی)
2- مردوو
خه‌ون
نابینێ،به‌غدا،چاپخانه‌ی
: جریده
العراق،1980،
76ل.(چیرۆک)
3- بارام
ناوێک هه‌بوو،
به‌غدا:
چاپخانه‌ی
کۆڕی زانیاری
عێراق، 1982،
82ل.(کورته
چیرۆک)
4- په‌ڕه‌نگ،
به‌غدا،
چاپخانه‌ی
دار القادسیه،1986،
120ل.(چیرۆک)
5- هه‌لکشان
به‌ره‌و
لوتکه،به‌غدا،
به‌غدا: دار
الحریه
للگباعه، 1989،
310ل.( ڕۆمان) ( له لایه‌ن
د. ئه‌حمه‌دی
مه‌لا کراوه
به فه‌ره‌نسی)
6- په‌یک،
پاریس، 1995،
(چیرۆک)
7- سۆناتای
ڕۆح، هه‌ولێر:
(ب.چ)،1997، (ڕۆمان)
- سۆناتای
ڕۆح- چ 2،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی گه‌نج،
2005، 81ل.
8- کاوڵاش، هه‌ولێر،
چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری، 1997،
ل275، ( ڕۆمان)
9- ونگه
، به‌رلین،
چاپخانه‌ی
هاڤیبوون، 2003،
117ل.( ڕۆمان)
-
ونگه
– چ2 ، سلێمانی:
چاپخانه‌ی گه‌نج،
2005، 174ل.
10- کۆچره‌و
کۆچره‌و، هه‌ولێر،
چاپخانه‌ی: وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده-
هه‌ولێر،2003، 195
ل.( ڕۆمان)
11-
ئه‌ژده‌ر،عه‌بدوڵڵاَ
سه‌راج،سلێمانی:
چاپخانه‌ی گه‌نج،
2005، 175ل.
ئـــه‌ژده‌ر
کتێبفرۆشـــــی
ســـــۆران
هه‌ولێر-
بازاڕی
کتێبفرۆشان –
نزیک دادگا
2231420
soranbook@yahoo.com
ڕۆمان
ئــه‌ژده‌ر
عه‌بدوڵڵا
سه‌راج
هه‌ولێر 2005
بڵاوکراوه‌کانی
کتێب‌فرۆشی
سۆران- هه‌ولێر
زنجیره‌ی
ژماره(61)
نـاوی
کـتێب
: ئه‌ژده‌ر
بـــــــابه‌ت : ڕۆمان
نووســـــه‌ر :
عه‌بدوڵڵا سه‌راج
بڵاوکــه‌ره‌وه :
کتێب‌فرۆشی
سۆران – هه‌ولێر
شوێنی
چـاپ :
سلێمانی :
چاپخانه‌ی گه‌نج
ساڵی چــاپ :
2005
ژماره‌ی
سپاردن :
ژماره ( )ی ساڵی 2005 ی
دراوه‌تێ
نجیره‌ی
کتیَبه
ڤاێکراوه‌کانی
کتیَبفرۆشی
سۆران- هه‌ولیَر
1- طره‌و
،عه‌زیز نه‌سین،و
/ له عه‌ره‌بییه‌وه
جه‌مال طرده‌سۆری،
هه‌ولیَر:
(ب.ڤ)، 2003، 38ل.
2- بیَناسنامه‌کان،ڤ2،عه‌زیز
نه‌سین،و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلیَمانی: ڤاێخانه‌ی
شظان،2003، 160ل.
3- ئاغا و
شیَخ و ده‌ولَه‌ت،ب1،ڤ4،مارتین
ظان برونسه‌ن،
و/ له ئه‌لمانییه‌وه
د.کوردۆ عه‌لی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2003، 360ل.
4- کورد‌و
کوردستان- به‌شی
(1-2)،ڤ2،محه‌مه‌د
ئه‌مین زه‌کی
به‌ط،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان
،2004، (272+278)ل.
5- مرۆظ
له نیَوان
رِوالَه‌ت و
جه‌وهه‌ردا،ئه‌ریک
فرۆم،و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه سابیر
به‌کر
بۆکانی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان2003، 216ل.
6- کورد
له سه‌ده‌ی
نۆزده‌و
بیستدا،
کریَس
کۆڤیَرا، و/
له فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 464ل.
7- ڤاوه‌کانی،ڤ4،بزورط
عه‌له‌وی، و/
له فارسییه‌وه
ئازاد به‌رزنجی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان ،2004، 144ل.
8- ئینسایکلۆێیدیای
فه‌یله‌سوفان،سه‌رێه‌رشتی
م.
رِوزنتال،ب.
یوردین، و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه
محه‌مه‌د وه‌سمان
عه‌زیز،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 550ل.
9- به‌یه‌کطه‌یشتنی
کورد‌و لان له
ولاَتی باب و
شه‌روان،د.جه‌مال
رِه‌شید ئه‌حمه‌د،
و/ له عه‌ره‌بییه‌وه
ئاسۆس محه‌مه‌د
مه‌لاقادر،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 330ل.
10- بیره‌وه‌رییه‌کانی
ته‌یموری له‌نط،ڤ3،
مارسل بریون،
و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید
، سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان ،2004، 324ل.
11- رِۆشنبیری
سیَکسی و ته‌ندروستی
،ڤ8،فازیل
هیمه‌ت، سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان ،2004، 259ل.
12- کلیکی
ئینته‌رنیَت،ڤ2،سه‌رکه‌وت
ێیَنجوینی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان، 2004، 98ل.
13- -فیَربوونی
فه‌ره‌نسی به
ئاسانی،کوردۆ
ئه‌حمه‌د،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 63ل.
14- مرۆظ له
نیَوان
رِوالَه‌ت و
جه‌وهه‌ردا،ڤ2،ئه‌ریک
فرۆم،و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه
سابیر به‌کر
بۆکانی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان2004، 214ل.
15- کیَشه
سیَکسییه‌کان،ڤـ3،فازیل
هیمه‌ت،
سلیَمانی: ڤاێخانه‌ی
شظان، 2004 ، 130ل.
16- ئازادی
یا مه‌رط،نیکۆس
کازانتزاکیس،
و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 560ل.
17- فه‌رهه‌نطی
شیرین(عه‌ره‌بی-
کوردی)،ڤ4،فازیل
نیزامه‌دین،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 845ل.
18- زمان‌ناسی
و هه‌ندیَ له
بابه‌تی
زمانناسیی
کوردی،سه‌لاَم
ناوخۆش،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 103ل.
19- ئه‌ده‌ب
و فه‌لسه‌فه،نووسین
و وه‌رطیَرِانی
که‌ریم ده‌شتی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 527ل.
20- ڤیرۆکه‌کانی
سه‌مه‌دی
بیهره‌نطی،
سه‌مه‌دی
بیهره‌نطی، و/
له فارسییه‌وه حه‌مه
که‌ریم عارف،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 240ل.
21- ئیَواران
بۆنی خه‌وم
لیَ دیَ،
ڤنوور نامیق
حه‌سه‌ن،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 112ل.
22- ئه‌فسانه‌ی
طریکی و
رِۆمانی
،طریس،هـ .
کوێفر،و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلیَمانی: ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 152ل.
23- جان جاک
رِۆسۆ،موریس
شربل،میشال
ابی فاڤل، و/
له عه‌ره‌بییه‌وه
رِه‌حیم
سابیر،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 98ل.
24- ظۆلتیَر،ئه‌ندریه
کریسۆن،و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه
رِه‌حیم
سابیر،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 56ل.
25- سه‌ده‌ی
یه‌که‌می خه‌یالَ،
کاروان عومه‌ر
کاکه سوور،
سلیَمانی:
ڤاێه‌مه‌نی
طه‌نج ،2004، 224ل.
26- رِیَزمانی
ئینطلیزی
زاطرۆس،یوسف
فه‌قیهی،
سلیَمانی:
ڤاێه‌مه‌نی
طه‌نج،2004، 201ل.
27- له
نیَوان (بلیمه‌تی)و
(شیَتی)دا،ڤ2،هاشم
سالَح،و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه نه‌وزاد
ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 102ل.
28- دوارِۆڕی
مه‌حکومیَک،،ظیکتۆر
هۆطۆ، و / له
ئه‌لمانییه‌وه‌عه‌بدولموئمین
ده‌شتی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،2004،
127ل.
29- کورد له
سه‌ده‌ی
نۆزده‌و
بیستدا،
ڤ2،کریَس
کۆڤیَرا، و/
له فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2004، 464ل.
30- ڕنه
مۆدیَرنه‌که
، ئه‌رده‌لان
عه‌بدولَلآ،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
شظان، 2004، 174ل.
31- ئه‌سێیدیلۆن،ڤـ2،
کاروان عومه‌ر
کاکه‌سوور،
سلیَمانی
ڤاێخانه‌ی
شظان،2005، 221ل.
32- سه‌د
سالَ ته‌نیایی،ڤـ2،
طابریل
طارسیا مارکز،وه‌رطیَرِانی
له فارسییه‌وه
حه‌سه‌ن رِه‌ستطار،
سلیَمانی
ڤاێخانه‌ی
شظان،2005، 387ل.
33- فه‌رهه‌نطی
خاک(فارسی –
کوردی)، مه‌حموود
عه‌بدوللاَ
وجه‌مال جه‌لال
، هه‌ولیَر:
ڤاێخانه‌ی وه‌زاره‌تی
ێه‌روه‌رده،2005،
370ل.
34- هه‌ولیَرم
وادیوه‌و
بیستووه، ب3،
سه‌ید مه‌ولود
بیَخالَی، هه‌ولیَر:
ڤاێخانه‌ی وه‌زاره‌تی
ێه‌روه‌رده،2005،
374ل.
35- باخڤه‌ی
به‌ردین،
نیکۆس
کازانتزاکیس
، و/ له عه‌ره‌بییه‌وه
جه‌لیل کاکه‌وه‌یس،
سلیَمانى:
ڤاێخانه‌ی
شظان، 2005، 302 ل.
36- سه‌ره‌تایه‌ک
له فه‌لسه‌فه
کلاسیکی
یۆنان، ڤـ 2،
حه‌مید عه‌زیز
سه‌عید، سلیَمانى:
ڤاێخانه‌ی
شظان،2005، 302ل.
37- طیَله‌ێیاو،
ڤ3، عه‌زیز نه‌سین
، و/ له‌فارسییه‌وه
عه‌بدوللآى
حه‌سه‌ن زاده،
هه‌ولیَر:
ڤاێخانه‌ی وه‌زاره‌تی
ێه‌روه‌رده-
هه‌ولیَر،2005،
277ل.
38- رِۆمانی
کوردی و ێه‌رتبوونی
رِووداو و
نازینده‌یی
شاکه‌س،جه‌لیل
کاکه‌وه‌یس،
سلیَمانی:ڤاێخانه‌ی
بینایى ،2005، 153ل.
39- هونه‌رى
شیعر ، ڤ 2 ،
هۆراس ، حه‌مید
عه‌زیز
کردوویه به
کوردی،
سلیَمانى
:ڤاێه‌مه‌نى
ڤوارڤرا ، 2005 ،
55ل .
40- رِه‌خنه‌ی
( رِه‌خنه‌ی
رِۆمانی
کوردی)،فوئاد
رِه‌شید،
سلیَمانی :
ڤاێخانه‌ی
رِوون، 2005، 197ل.
41- نویَطه‌ری
– کۆمه‌له
وتار، محه‌مه‌د
وه‌سمان،سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
ڤوارڤرا،2005، 107ل.
42- میَڕووی
هاوڤه‌رخی
کورد،ڤ2،
دیظید مه‌کداول،
و/ له
فارسییه‌وه
ئه‌بووبه‌کر
خۆشناو، هه‌ولیَر:
ڤاێخانه‌ی وه‌زاره‌تی
ێه‌روه‌رده
، 2005، 747ل.
43- بیبلۆطرافیاى
فۆلکلۆرى
کوردى،د.عومه‌ر
ئیبراهیم عه‌زیز،سلیَمانی:ڤاێخانه‌ی
ڤوار ڤرا ، 2005،
320ل
44- زاخی
طۆرانی- ڤه‌ێکیَک
له هۆنراوه‌ی
طۆرانی،شیَروان
حه‌سه‌ن
حوسنی،سلیَمانی
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 252ل.
45- له ێه‌یوه‌ندییه‌وه
بۆ خۆشه‌ویستی،ڤ
2، رِیَبوار
سیوه‌یلی، سلیَمانی
: ڤاێخانه‌ی
شظان، 2005، 224ل.
46- تاسه‌ی
ئازادی ، ڤ2،
سیامه‌ند
شیَخ ئاغایی،
سلیَمانی
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 153ل.
47- سه‌طی
سووره‌ی ،
سیامه‌ند
شیَخ ئاغایی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 190ل.
48- به‌نده‌ری
طول، شیَروان
حه‌سه‌ن
حوسنی،
سلیَمانی: ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 120ل.
49- کیماطه‌ر،ێاولۆ
کۆویَلۆ،
ئاسۆ حه‌سه‌ن
زاده له فه‌ره‌نسییه‌وه
کردووییه به
کوردی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی
کارۆ، 2005، 148ل.
50- ونطه-ڤ2،
عه‌بدولَلاَ
سه‌راج،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،2005،173ل.
51- طومان
مه‌که
خۆشمده‌ویَی-ڤ2،زانا
خه‌لیل،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،2005،50ل
52- سۆناتای
رِۆح-ڤ2، عه‌بدولَلاَ
سه‌راج،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،2005،85ل
53- نی‌نا-ڤ2،
سابت رِه‌حمان،حه‌مه
که‌ریم عارف
له فارسییه‌وه
کردوویه به
کوردی، عه‌بدولَلاَ
سه‌راج،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،2005،288ل.
54- ێه‌یامبه‌ر،جبران
خه‌لیل
جبران، عمران
هاواری له
فارسییه‌وه
کردوویه به
کوردی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،2005،106ل
55- ئاویَنه-100
کورتیله
ڤیرۆکی
کوردی، سابیر
رِه‌شید،
سلیَمانی،:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 79ل.
56- به‌ده‌م
شه‌ێۆله‌وه
بارانه‌کان
ده‌رِۆن،به‌هره
موفتی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،2005،
102ل.
57- مفهوم
الفیدرالیه،د.نوری
الطالبانی،السلیمانیه
: مطبعه طه‌نج،
2005، 57ڵ.
58- دووسه‌دو
سی و شه‌ش (sms)ی
شیعری، زانا
خه‌لیل،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 109ل.
59- دوو
بیَوه‌ڕنه‌که
،عه‌زیز نه‌سین،
ێیرداود مه‌خمووری
له عه‌ره‌بییه‌وه
کردوویه به
کوردی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 180ل.
60- هیزه
وریابن، عه‌زیز
نه‌سین، سه‌باح
ئیسماعیل له
عه‌ره‌بییه‌وه
کردوویه به
کوردی،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 153ل.
61- ئه‌ڕده‌ر،
عه‌بدولَلآَ
سه‌راج،
سلیَمانی:
ڤاێخانه‌ی طه‌نج،
2005، 199ل.