ســــۆناتای
ڕۆح
نۆڤڵێت
سۆناتاى
ڕۆح
عه‌بدوڵڵا
سه‌راج
چاپی
دووه‌م
هه‌ولێر 2005
بڵاوکراوه‌کانی
کتێب‌فرۆشی
سۆران- هه‌ولێر
زنجیره‌ی
ژماره(50)
ناوی
کتێب:
سۆناتای ڕۆح
بابه‌ت:
نۆڤلێت
نووسه‌ر:
عه‌بدوڵڵا سه‌راج
بڵاوکه‌ره‌وه:
کتێب‌فرۆشی
سۆران – هه‌ولێر
شوێنی
چاپ: سلێمانی
ر، چاپخانه‌ی
نۆبه‌تی
چاپ:
چـاپی یه‌که‌م (1997)
چاپى دووه‌م (2005)
ژماره‌ی
سپیاردن: ژماره( )ی ساڵی
2005 ی
دراوه‌تێ
کتێب‌فرۆشی
سۆران
هه‌ولێر:
بازاڕی
کتێبفرۆشان-
نزیک دادگا
2231420 – 4636953 – 07701494153 – 2510648
soranbook@yahoo.com
بێ‌ناو
چیرۆکه‌که
بریتیه‌له‌وه‌ى
، که به‌نده
ده‌خوازم که‌سێک
بئافرێنم
بۆئه‌وه‌ى ئه‌رکێکى
پیرۆزى بخه‌مه
ئه‌ستۆ، به‌مه‌یش
عاله‌مێک
دروست ده‌که‌م،
که بڕوام پێى
هه‌یه ، به‌ڵام
که‌سه‌که
ناوێرىَ ! جا
ئه‌ز جێگه‌ى
ده‌گرمه‌وه
و روو له ئه‌زمون
و نادیار ده‌که‌م
.
چیرۆکه‌که،هه‌مووى
ئه‌مه‌نیه
،مرۆڤ هه‌تا
چووه ناو
ساڵه‌وه ،
پتر ده‌گات و
بارى ئه‌ستۆى
قورس‌تر ده‌بىَ
. که‌واته
گوێم لىَ بگره،
که رووى ده‌مم
له‌و نه‌وێره‌یه
.
فه‌رمووده‌ى
که‌سێک له
مێشکت‌دا
بڵاچه ده‌کات
. وشه‌کان له‌به‌ر
چاوت هه‌ڵمه‌قۆیانه:
(( رۆژى جارێک
سوننه‌ته،
گیرفان کونه‌کان
، نه‌رمه
پاشه‌ڵى
خۆیان له
ئاسنگه‌که‌ىچایخانه‌ى
مه‌چکۆ هه‌ڵسوون
))
وه‌بیرت
دىَ ، ئه‌وه
قسه‌ى حه‌زره‌تى
عه‌بداڵى زیندوو
زاده‌یه ، که
رۆژێک به
شاعیرێکى ئه‌م
کۆنه هه‌ولێره‌ى
گوت:
((پاشان ده‌پرژێنه
سه‌روگوێلاکى
ئه‌م و ئه‌و.
شاباش ده‌که‌ن
. ده‌زگایان
ده‌روخێنن .
ناوان ده‌ڕزێنن
، که‌چى وه‌کو
سرکه، زه‌ڕیان
ته‌نیا بۆ
خودى ده‌فره‌کانیانه!!))
(ریمه) که‌له
دامێنى قه‌ڵا
ده‌وه‌ستىَ .
له‌و نساره‌دا
، مێرد
منداڵان
ساچمه زه‌نى
کێشکه
کوژیان
داناوه‌و هه‌ندێک
به‌پاره،
نیازیانه
جگه‌ره‌یه‌ک
بپێکن. له‌پاش
هه‌ر قرمه‌یه‌ک،
زامێک له جه‌سته‌ى
قه‌ڵاته‌که
ده‌کرێته‌وه‌و
مستىَ خۆڵى
دێرین ده‌پژێته
خواره‌وه. له
تۆ وایه ،
نیشان له
سۆماى چاوت ده‌گرن
!ئه‌مه
برینه‌کانت
ده‌کولێنه‌وه،
ئاخێک هه‌ڵده‌کێشىَ
، چونکه جڵه‌وى
هیچت به‌ده‌سته‌وه
نییه که‌وا
برینى خۆت و
قه‌ڵاکه‌ى
پىَ ساڕ‌ێژ بکه‌ى
له‌ولاشه‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ى
شار بىَ شایه
. کۆڕى
لگاووقومارکارى
گه‌رمه،ته‌نانه‌ت
چه‌کداریشیان
راگرتووه بۆ
پاراستنیان
یان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى
ئه‌و پاره‌یه‌ى
به‌خت یارێک ،
نه‌رد به‌روویه‌وه
پێکه‌نیوه .
له‌سایه‌ى
شوره به‌ردینه‌که‌دا
، ده‌یان
وورده فرۆش
عه‌ردیان
ڕاخستووه بۆ
شمه‌که‌کانیان
، زه‌لامێکى
ڕیشدارى به‌ساڵاچوو
، ده‌سته‌سڕێکى
نیوداشتى
کردۆته ئارامگاى
سى چل دووزه‌له‌و
شمشاڵ و بلوێر
. ناوبه‌ناو،
ده‌ژه‌نێته‌ئامێرێک
و ئاوڕى
هامشۆکه‌ران
بۆ لاى خۆى
گلده‌داته‌وه
، به‌تایبه‌تى
لاوان و هه‌رزه‌کاران
. ده‌نوشتێنه‌وه‌و
ده‌ست بۆ یه‌کێکیان
ده‌به‌ن. ئه‌مجاره
به‌نابه‌ڵه‌دى،
فووى پێدا ده‌که‌ن.
په‌نجه‌ى له‌رزۆک
و ئاهوخه‌م ،
له‌و کونانه‌وه
، ده‌نگى نه‌شاز
ده‌ده‌ڕێنن.
تۆ هه‌ڵوه‌سته
ده‌که‌ى و به‌خۆڕایى
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک
له‌وىَ هه‌ڵده‌وه‌رێنى
. دیاره ده‌یانه‌وىَ
په‌یوه‌ندیه‌ک
له‌نێوان تۆى
سه‌رسپى و ئه‌و
ئامێره
بێنازانه
بدۆزنه‌وه.
ده‌ڕۆیت.
کیژۆڵه‌یه‌کى
خڕیله‌ى عه‌نکاوه‌یى،
بیناییت له‌گه‌ڵ
خۆیدا راپێچ
ده‌کات . هێدى
هێدى ، هه‌تا
کن ئه‌و
شاعیره‌ى
بۆته هاوڕێى
ئاسن و جه‌ڕو
ئامێر، چاو له‌به‌ژن
و قژه ئاڵۆزه‌که‌ى
ناتروکێنى.
ئۆتۆمبیلێکى
زه‌ردى شاره‌وانى
له هه‌ردوو
لایدا
نووسراوه ((
حافڤ على
نڤافه
مدینتک)) تێده‌په‌ڕىَ
. له‌خۆت ده‌پرسى
: چۆنه ،
ئاودیو نه‌کراوه!؟
خۆ له پڕۆژه‌ى
(بێخمه ) گه‌وره‌تر
نییه !! ده‌نگه
ده‌نگ و غه‌ڵبه‌ى
هه‌ڕاجخانه‌که
، جووته گوێت
ده‌سمىَ(( نیه
...نه‌بوو... هه‌ڕڕاج
.....سه‌د ....سه‌دو
پێنج دینار ...
ماڵى موحتاجه
،، هه‌تیوباره
، ره‌حمه‌ت له‌وه‌ى
زیادى هه‌یه
. ئه‌م رۆژه
نه‌بىَ ، سىَ
سه‌د دینار
دێنىَ . نه‌حله‌ت
له‌وه‌ى له‌خۆڕا
زه‌م ده‌کات...
هه‌ڕاج ، کىَ
زه‌مى هه‌یه
، هه‌ڕاجى یه‌که‌م
... هه‌ڕڕڕاجى
دووه‌م ... هه ....)).
هه‌ردىَ،
زایه‌ڵه‌ى
ووشه‌کان لێک
نزیک ده‌بنه‌وه،
پشتى لێده‌که‌ى
، وه‌لىَ ده‌نگه‌کان
دوات ده‌که‌ون
.(( شایف خێر‌و هه‌زار
خێرى لىَ
ببینى)) ئه‌وه
چایخانه‌که‌یه،
پینه‌دۆزه‌که،
په‌یتا په‌یتابزمار
له ده‌مى ده‌ردێنىَ
و ده‌یانکوتىَ.
شاگرده‌که‌ى
، بۆ پیڵاو
خڕکردنه‌وه
، ناردوۆته
ورگىچایخانه‌که‌وه
، زه‌لامێک
جێگه‌ى خۆى ده‌گۆڕىَ
، چوارى دى
مشت و مڕى
پاره
وێرکردنیانه.
مام بلالى
چایچى، سه‌رى
سوڕماوه‌له
کامیانى وه‌ربگرىَ!!
بۆیه بزه‌ى
هه‌رزان دابه‌ش
ده‌کات . سه‌رووى
ته‌کى ى
چایخانه‌که‌وه
( موتیل) ى شێت و
بێده‌ره‌تانانى
شاره . گه‌نجێک
راگه‌یاندنى
لایه‌نێکى
سیاسى به‌بلورى
ده‌ره‌وه‌دا
ده‌چه‌سپێنىَ
، نوسراوه:
کۆمۆنیسته
کوردستانیه‌کان
.... شانى که‌سه‌که‌ت
ناهێڵىَ ئه‌و
پاشه‌که‌ى
بدینى.
ده‌ى ئه‌وه‌تا،
ئاسنه حه‌یاته‌که
، تیشکى خۆر
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
، سه‌گێکى
گویکوڵ و باڵق
پاشه‌ڵى بڵند
ده‌کات و میز
به‌ستونى
کاره‌باکه‌دا
ده‌کات، خه‌نده‌ت
به‌و دیمه‌نه
دىَ ،
منداڵێکى جگه‌ره
فرۆش ده‌م ده‌کاته‌وه
: ئه‌سپین ئه‌سپین،
مۆنت کارلۆ،
فاین، سۆمه‌رى
حه‌وت ره‌قه‌م
، ڤایسرۆى.
مریشک
فرۆشێکى ده‌سگێڕ
تێده‌په‌ڕىَ.
تۆ ئاوڕ مه‌ده‌ره‌وه
له‌وانه‌ى سه‌رقاڵى
ده‌مه‌وه‌رى
و چه‌نه
لێدانن. ئه‌وانه
باس له‌وه ده‌که‌ن
چۆن بچنه
سوێد و له‌نده‌ن
و سیدنى،
تاراوگه‌یان
نیازه ئه‌گه‌ر
قه‌ته‌رو
میرنشینیش
بىَ ، لاوێکى
ره‌نگین
پۆشاک نه‌ک به‌جل
و به‌رگ ، به‌ڵکو
به‌ووتووێژ ،
لاسایى
رۆژئاوایه‌کان
ده‌کاته‌وه
، سمێڵ و ریشى
پاکۆداون ، له‌ته‌ک
ریشدارێکى
لاى خۆمان وه‌ستاوه
که
رانکوچۆخه‌لێکى
مه‌ره‌زه‌ى
قاوه‌یى
پۆشیوه ،
دیاره
باسیان له‌مه‌ر
هه‌نده‌رانه
، ئه‌لبه‌ته‌پێى
ده‌ڵىَ له‌وێدا
، گوزه‌ران
دژواره و به‌چاوى
سووک ده‌رووانه
ئێمه گه‌ل و
بێکارین !! که‌چى
به پشووى
مانگىَ دێنه‌وه‌و
هێشتا هه‌فته‌یه‌ک
و دووانیان ده‌مێنىَ
، تف زوو به‌زوویى
بۆى ده‌رباز
ده‌بن و
کوردستانه
حه‌یاته‌که‌یان
بۆ من و تۆ و ئه‌و
جێ‌دێڵن !! ۆ
منیش بشىَ هه‌روا
ده‌که‌م،
( ئه‌م
زستانه‌یش
بىَ نه‌وت ده‌بین
)
ئه‌وه
بووه چوار
زستان ، مانگه
شه‌و له
ئێواره‌وه
دیاره )
گوىَ مه‌ده،
تۆ به‌باڵى چه‌پدا
وه‌چه‌رخىَ .
دوکانى
ئوتویه‌کى هه‌ڵم.
تۆمارگه‌یه‌ک
.. کۆنه
موختارێکى به
چاویلکه . سه‌رتاشێک
.. سه‌هۆڵ
فرۆشێک ..
دووکانێکى
داخراو .
خۆشنوسێک به‌خه‌تێکى
شکسته
نوسیویه (
اگلبوا العلم
من المهد الى
اللحد) و به‌قه‌له‌مى
دیوانیش ( ئه‌گه‌ر
گوڵ نیت دڕکیش
مه‌به ) خۆ ده‌توانى
،نه‌بى به
گوڵ و هه‌م به
دڕک ، یه‌کراست
هه‌نگاو بنىَ
.یه‌که‌م په‌یژه‌ى
سواو هه‌ڵاوێره
، ئیتر له‌وه
پاش په‌یژه‌کان
مشوورى هه‌نگاوه‌کانت
ده‌خۆن ، خۆ
ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌ت
سوار بوو ،
بۆت هه‌یه له‌و
به‌رزاییه‌دا
وچان بده‌یت ،
هه‌ر له‌وىَ ،
به‌نیو بازنه،
سه‌رنج له‌و
ئاقاره
بگێڕه، مه‌ناره
دووره‌کان له
شێوه‌ى ده‌رزى
و دیلوان و
گومبه‌زه‌کان
وه‌کو هه‌ڵمات
ده‌بینى.دیمه‌نێکى
دڵارایه! ئه‌ڵبه‌ته‌چه‌ندین
جار له گۆشه
نیگاى خواره‌وه
دیوتن، وه‌لىَ
لێره‌وه پتر
سۆزت ده‌هه‌ژێنن.
باى باڵت بده
و روو له ده‌روازه
هیرقلانه‌که
بکه. ئه‌و ئه‌ندازیاره
گه‌محێله،
ویستوویه‌تى
ده‌مه‌لاسه‌که‌ى
ته‌لارسازیى
مێژینه‌مان
بکاته‌وه !
ترحێو !! هه‌ى
باره قه‌رتاڵه!
تۆ له‌وه‌ى گه‌ڕىَ
من حه‌واڵه‌ى
دادگایىجوانى
و مێژوویى ده‌که‌م
. له گه‌روى
که‌وانه‌که‌دا
، بڕوانه
سێبه‌رى خۆت ،
بىَ گومان
نایبینى ،
چونکه سێبه‌ره
زه‌به‌لاحه‌نامۆکه
، سێبه‌ره قه‌له‌نده‌ره‌که‌ى
جه‌نابتى قوت
داوه وه‌ک
چۆن گشت مافه‌کانیان
قووت داویت له
چه‌ند منداڵه
چڵمن و چه‌کدارێک
به‌و لاوه که‌سى
دیکه به‌دى
ناکه‌ى ، چۆڵه
وه‌ک قوله‌کانى
خانزاد ، بڕۆ
، بڕۆ، ده‌گه‌یته
گه‌رماوێک .
ئا .. گه‌رماو ،
خۆناتنێرمه
سینه‌ماکریستال
یان
دیسکۆگایه‌ک!!
هاى له تۆ ئه‌وجا
گه‌وجى وه‌کو
تۆ ، چووزانى
دیسکۆو میسکۆ
چیه ! بنۆڕه
مناره نه‌خشینه‌که
، گومبه‌زێکى
به‌ته‌که‌وه‌یه
، چوون
گومبه‌زى گه‌رماوه‌که،
تیرۆژى ڕه‌نگین
به‌هۆى بلورى
ره‌نگاوره‌نگه‌وه
، تاڤگه
ئاسایى ، ره‌نگ
ده‌رژێته
ناو حه‌وزه‌که‌ى
ناوه‌نده‌وه
، له‌به‌ر
داڵانى گه‌رماوه‌که‌دا
، هه‌ڵوه‌سته
بکه ، ئه‌وجا
گلێنه‌ى
چاوانت له‌و
مه‌ڕمه‌ڕه
ببڕه که‌وا
بیناسازه‌که‌ى
، له ناوه‌ندى
گوڵ و په‌لک و
زه‌خره‌فه‌کاندا
، ئه‌ستێره‌ى
داودى هه‌ڵکه‌ندوه
! له‌وانه‌یه
پێشتر ته‌وراتخانه‌ى
جوله‌کان
بووبىَ ! به
دوو به‌ڵگه‌وه
، دڵنیام وایه
، کتومت ئه‌مه
دروشمى داوده‌و
پاشان ئه‌و
مناره‌و
گومبه‌زه که‌له
چه‌شنى کوارگ
و نێرکه
کاردى ، هه‌ڵزۆپێندراون
، بۆچوونه‌که‌م
ده‌سه‌ڵمێنىَ
وه‌ک قه‌شه‌یه‌کى
دیار به‌کر
گوتى، له
ناوه‌ندى ئه‌م
کڵێسه‌یه‌دا
، ئالێره ،
بورجێکى شه‌ش
پاڵوو هه‌بوو،نیگارێکى
ده‌سکردى
بورجه‌که‌ى
نیشان دام ،
گوتى : ئه‌وه
به‌ر له
ئیسلامه‌تى
دروست
کرابوو، به‌ڵام
عوسمانییه‌کان
، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى
بورجه‌که‌مان
له مناره‌ى
مزگه‌وته‌که‌یان
به‌رزتر بوو
خاپوریان کرد
!! تۆ له چه‌قى
خۆتدا وه‌رسوڕىَ
به‌چاو بڕىَ
بازنه بکێشه.
ئه‌مجا له
نێوان ده‌رگا
دارینه‌که‌دا
، ره‌ق راوه‌سته‌و
بیربکه‌ره‌وه
، ده‌بىَ ئه‌م
ته‌لار سازه
کىَ بىَ که
ئه‌م شوێنه‌واره‌ى
بۆ نه‌وه‌ى
میدیه‌کان،
به‌یادگار جىَ
هێشتبىَ ؟!
بێگومان ، له‌و
جووانه بووه
که‌له ئۆرشه‌لیمه‌وه
راپێچ کران بۆ
بابل و
ئارابخاو ئه‌رپائیلۆ.
تۆ له‌م
ناوانه مه‌پێچه‌وه
، تۆم بۆ ئه‌رکێک
هێناوه‌و به‌س
و ..هێشتاکه
ناوم لێت نه‌ناوه
. باشه ئه‌و
جووه هونه‌رکاره
وه‌کو ( دانتى )
له سه‌روى ده‌رکه‌ى
دۆزه‌خه‌که‌یدا
نه‌ینوسیوه (
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى
ده‌چنه ئه‌م
شوێنه‌وه
هیوا بڕ بن و .. و
ئومێد له
خۆتان داماڵن
.) ده‌تۆ سه‌رت
دانه‌وێنه‌و
هه‌رگیز
پرسیار له
دانتى و فرجیل
و ئۆدیب و کىَ
و کىَ مه‌که .
تۆ‌و ئه‌وان
کوجا مه‌رحه‌با
، تۆ به
هیواوه
بچوره ژووره‌وه‌و
مه‌ترسه . چى!
چى! ئه‌مه‌ى
تێداى حه‌مام
نیه! ئه‌وه
بۆ چۆکت ده‌له‌رزىَ
؟!راسته ، ئه‌م
گه‌رماوه
ساته وه‌ختێک
پێشانگاى
شێوه‌کارى
بوو ، له‌گه‌ڵ
تاڵان و بڕۆى
شاردا تێچوو .
زراوت نه‌چىَ.
هه‌رزووچاوت
، به‌تاریکى
رادىَ و چوون
پشیله
بیلبیله‌ى
چاوت ده‌کرێته‌وه
. له‌و دیوى حه‌وز
و ئاوپژێنه‌که‌دا،
ده‌رکه‌یه‌کى
جووت شیپانه
دیاره ، هه‌نگاو
بنىَ ..ئه‌ى چى !
سڵ مه‌که‌و
بڕۆ . ئه‌م
دوونیایه هه‌ر
بۆ مل پێوه‌نان
و پشکنین چاکه
. ناڕۆى ؟!
دیاره تۆقت
چووه هه‌ى ئه‌تره‌شت
بچىَ . له‌چى
ده‌ترسى ؟ له
تاریکى یان له
جنۆکه‌و دێ‌و و
درنج!! باشه،
ئه‌ى له‌چى زه‌نده‌قت
چووه ؟! خۆ وه‌خته
زراوت برژىَ!!
تۆ لاى خۆت
سمێڵ و ناو گه‌ڵت
هه‌یه ! چاکه
، دیاره له‌هیچ
ناترسى! وه‌ى
به‌سه‌ر چاوى
چۆله‌که .
باشه
گلگامشى که‌ڵگامێش..
ئه‌وا گریمان
پڵنگێکت لێده‌رپه‌ڕى
، چیده‌که‌ى ؟
پاشه و پاش
ده‌کشێیته‌وه
! ئه‌ى ئه‌گه‌ر
ده‌رکه‌ى
داود پێغه‌مبه‌رت
لێداخرابوو؟
هه‌ڵده‌کوتیته
سه‌ر سه‌کۆکه
! هه‌نده
ساویلکه‌ى و
خۆت له هێڕى
ده‌ده‌ى ؟ به‌تۆ
وایه فیله‌و
ناتوانىَ باز
بدات ! دیاره
به‌پڵنگى په‌ڕۆینى
ده‌زانى! هه‌ى
کڵۆڵ ، تۆ
هێشتاکه له‌به‌ر
چایخانه‌که‌ى
و دانه جوقه‌ت
پىَ که‌وتوه
! چاکه، چاکه
، ئه‌گه‌ر
گفتم بده‌یتىَ
، ئه‌وا پڵنگه‌که‌ت
لىَ دوور ده‌خه‌مه‌وه
. چۆن ناتوانم
؟! گه‌مژه ،
به‌نوکى قه‌ڵه‌م
ده‌یکوژم .ها
، ها ، ها . ئه‌ز
ئافریده‌رى
تۆ‌و پڵنگ و
چیرۆکه‌که‌تم
. باش بوو
کرۆکتم ناسى،
ئه‌مه‌م ته‌نیا
بۆ ئه‌زموون
بوو ده‌نا ،
له‌وىَ ، نه‌پڵنگ
هه‌یه و نه‌جنۆکه
و نه‌فریشته
. مه‌گه‌ر ،
نازانى ، ده‌مێکه
له قه‌له‌مڕه‌وى
هۆلاکۆو
سوڵتان موزه‌فه‌ره‌وه
، شێر‌و
پڵنگیان قڕ
کردووه ، له‌م
هه‌رێمه‌دا ،
گوورگ و هرچ و
که‌متیارو ده‌ڵه‌ک
و سیخوڕ‌و
خۆخۆرى
دووپىَ ماون .
ئه‌مێستا ده‌ڕۆى
... یان ..نا ؟ ده‌نا
به‌ڵایه‌کى
دیکه‌ت بۆ
دێنم ، یان به‌راست
و چه‌پێک ڕه‌شت
ده‌که‌مه‌وه
وه‌کو نه‌بووبى
. ئه‌وسا ئاو
بێنه‌و ده‌ست
بشۆ ، تۆ ؟ تۆ
چى ؟ ئه‌منى
سه‌روه‌ر ده‌ست
له هى تۆى
بێوره‌و پیس
دامێن ده‌شۆم
، که‌وا زاتى
هه‌ڵکوتان و
به‌ره‌نگارى
تاریکى و
نادیارى نیه
. ئێوه هه‌رگیز
نابنه پێشه‌نگ
. گوێره‌که‌ى
وه‌کو تۆ چۆن
له
جوگرافیاى
نووسیندا
جێگه‌ى ده‌بێته‌وه
. چى! ده‌گه‌ڕێیته‌وه
؟! وه‌ى چش!؟ بۆ
چوویته هه‌تا
پاشگه‌ز
ببیته‌وه ؟!
حه‌وت پشقلت
به‌دواوه .
تۆ که‌ى
ئه‌و زه‌لامه‌یت
که ئه‌رکى
پیرۆزى نه‌ته‌وه‌یى
و هێماییت به
کۆڵدا بده‌م !!
ره‌چه‌ڵه‌کتم
ده‌ناسى بۆیه
ناوم لێنه‌نایت
. هه‌ى خوێڕى .
به‌تۆمه ، خۆ
به‌زمانى
مایاو
سپرانتۆ
نادوێم . ده‌مزانى
که‌رى ئه‌و
باره نیت،
تۆم بۆ گه‌مه
و گه‌پ
خوڵقاند. ده‌نا
چى له
داهێنان و ئه‌فراندن
ده‌گه‌ی چ جاى
سفرى مه‌تڵه‌ق
و ئاوى قورس و
سروته‌میتالۆژیه‌کان
!! دیاره نه‌تزانیوه
، نوسه‌ر
زۆرانباز و نه‌به‌زێکى
بىَ شمشێره‌و
... هه‌رگیز به‌ردى
دامه‌و به‌یده‌قى
شه‌تره‌نج نه‌بووه
، که‌ئه‌م
وورگن و ئه‌و
مێزه‌ر لاره‌ویستیان
دابه‌ش به
دابه‌شیان
پىَ بکه‌ن. له
زه‌مانێکدا
ژماره‌ى
پرسیار
زۆرتره له
وه‌ڵام . که‌سانى
وه‌کو تۆ ده‌بىَ
که‌وڵى
نشوستیان
بجوون. ئه‌گه‌ر
نازانى بۆ ،
ئه‌وا پێت ده‌ڵێم
، چونکه سه‌رده‌مى
به‌رانگژى و
یاخى بوونه
له‌پاڵ سه‌رکه‌وتن
و داڕماندا .
ئیمڕۆ زه‌مه‌نى
سۆزانییه
پاکیزه‌کانه
له‌ته‌ک
شێواندن و ئه‌فڕاندندا
. کاتى بێهوده‌ى
و عه‌قلانیه‌ته‌له
سایه‌ى ونبون
و هه‌ڵکشاندا..
ده‌ى له‌سه‌ر
لاشه‌ى خۆت ،
بۆ مه‌رگى خۆت
هه‌ڵپه‌ڕه.
قه‌تاو قه‌ت
چاوه‌ڕوانى
زیندوو بونه‌وه‌ت
مه‌که . تۆ ئه‌وه
نیت دۆناو
دۆنت پىَ بکه‌م
. ئه‌ز
شێلگیرانه
شێتایه‌تى خۆم
ده‌نووسم بۆ
ئه‌وه‌ى شێت
نه‌بمه‌وه ،
بۆیه که‌سێکى
تر راده‌سپێرم
روو له‌که‌له‌به‌ر
و بنکۆڵه‌کانى
قه‌ڵات بکات ،
به‌ڵکو مشتى
نهانیم بۆ ده‌ربێنىَ
، ئاله وێدا
سه‌ربرده‌ى
ماد‌و کاردوخى
و گوتى، بوخچه‌ى
نه‌کراوه‌یه
، ناخى خۆى بۆ
سۆفى مه‌شربان
هه‌ڵده‌ڕێژىَ
که‌نازى
بکێشن ، ئه‌مڕۆ
گرینگى به
قوڵایى
شۆڕبونه‌وه‌بده‌ین
نه‌ک ره‌وتى
ئاسۆیى و پێچه‌ڵپێچى
رووکه‌ش . یه‌ک
، دوو ، سىَ ،
ده‌ى بمره .
له‌به‌ر چاوم
، چه‌ند ئه‌دیب
و ئه‌دیبۆکه‌و
زوڕنا ژه‌ن و
ته‌پڵ ئه‌نگێو
تێکه‌ڵ ده‌بن
، له رۆژنامه‌ى
یه‌کێکیانه‌وه
مانشێتێک
دیاره .
گونده‌کانى
گه‌رمیان تۆپ
باران ده‌کرىَ
. په‌رله‌مانى
هه‌رێم له
باره‌ى
یاسایى حیزبه‌کان
ده‌کۆڵێته‌وه...
ئاوها ده‌تکوژم.
هه‌ى بارگیر ،
له‌سه‌رده‌مى
گالیگۆلابوویتایه،
له جیاتى ئه‌سپه‌که‌ى
، تۆى به‌ئه‌ندامى
ئه‌نجومه‌نى
پیران داده‌مه‌زراند
. ده‌نگى کلاشینکۆفێک
، عاله‌مه‌که‌ى
به‌ر مه‌چکۆى
راده‌چڵه‌کێنىَ.
ده‌نگىَ
گووتى:
- ئه‌و
چه‌کداره‌ى
به‌ر
چێشتخانه‌که
فیشه‌کى له‌ده‌ست
ده‌رچوو . تۆ
گوتت... حه‌یف .
له‌م شه‌ڕى
خۆکوژیه‌دا ،
فیشه‌کێکى به
فیڕۆ چواند .
ده‌باناودارێک
یان پیاوێکى
ئیکسپایه‌رى
کوشتبا
ها ، ها ، ها
، ........
کیاکسار
بڕیارم
دا ، خۆم ئه‌رکه
پیرۆزه‌که
له ئه‌ستۆ
بگرم ، له په‌یژه‌کانى
ناو مه‌زادخانه‌که‌وه
سه‌رکه‌وتم ،
پاش ده پازده
په‌یژه‌یه‌ک
، به‌لاى چه‌پدا
سه‌رکه‌وتمه‌وه
. له نێوان چه‌ند
په‌یژه‌یه‌کى
رکدا،
پانتایى دوو
هه‌نگاو هه‌بوون
بۆ پشوودان و
روانینه حه‌شامه‌ته‌که‌ى
خواره‌وه .
مه‌ناره‌که‌ى
خانه‌قا، بىَ
له‌قله‌ق
بوو،تاوانبارێک
شه‌هیدى کرد به‌ده‌رگا
مه‌زنه‌که‌دا
چه‌ند په‌یژه‌یه‌ک
بڵند بوومه‌وه
، چه‌ند
منداڵۆکه‌یه‌ک
له‌وىَ که‌لانییان
ده‌کرد. یه‌کسه‌ر
روومکرده گه‌رماوه‌که به‌ره‌ورووى
ئه‌ستێره شه‌ش
گۆشه‌که
بوومه‌وه ،
ئاوپژێنى ناو
حه‌وزه‌که
له‌کارکه‌وتبوو.
چوومه
ژورتره‌وه ،
به‌لاى چه‌پدا
، به‌لاى
راستداهه‌تا
گه‌یشتمه ئه‌و
جێگایه‌ى که
روناکیه‌کى
کزى لێ‌بوو،
چوومه به‌رو
زارکى ئه‌شکه‌وته‌که‌م
دى. که‌س له‌وىَ
نه‌بوو . هه‌رزوو
خۆم په‌ستایه
ژووره‌وه .
پێشه‌کى به‌رچاوم
تاریک بوو .
پێڵوم داخست
بۆئه‌وه‌ى به‌تاریکیه‌که
رابێم ، ئه‌وجا
به کۆمانه‌وه
، چه‌ند هه‌نگاوێکم
برد‌و ده‌ستم
به هه‌ردوو
لادا ده‌گه‌یشت.
تاریکى تا ده‌هات
نۆته‌کتر ده‌بوو،
بۆیه ته‌نیا
به‌ناو له‌پ و
پىَ وردورد ده‌ڕۆیشتم
هه‌تا له
جێگایه‌ک وه‌ستام
و هه‌ردوولام
پشکنى، به‌وه
ده‌چوو ، له‌وێوه
دوو ڕێیانێک
هه‌بىَ ! بۆ سه‌لماندنى
ئه‌وه ، هه‌نگاوێک
و دووانم به‌لاى
راستدا برد و
زو گه‌رامه‌وه
، هه‌روه‌ها
به‌لاى چه‌پدا
، دڵنیا بووم
له‌وه‌ى دوو
ڕێیانه بۆیه
وام به‌چاک
زانى بگه‌ڕێمه‌وه
و خۆمى بۆ
ئاماده بکه‌م
. هه‌روه‌کو
تیزیۆس که
چوو بۆ کوشتنى
مینۆتور. هه‌رزوو
له‌به‌ر ده‌رکه‌ى
کونه‌که‌دا ،
خۆم راته‌کاند،
پێشه‌کى چاوم
هیچى نه‌دى .
دوایى رووم له
قه‌یسه‌ریه‌که‌ى
خواره‌وه
کرد . لایتێکى
چوار پیلم کڕى
له‌گه‌ڵ دوو کڵافه
گوریسى باریک
که به گوته‌ى
فرۆشیاره‌که
، هه‌ریه‌که‌یان
چل باڵ درێژ
بوون . له
ماڵه‌وه‌ش هه‌رچیم
به پێویست
زانى ، خسته
ناو جانتایه‌کى
ناوه‌نجیه‌وه
و بۆ رۆژى
داهاتوو ته‌یار
بووم. ویستم
ماڵه‌وه‌م له‌و
کاره‌م
ئاگادار بکه‌م
! وه‌لى نه‌بادا
ساردم بکه‌نه‌وه
یان به‌سه‌ر
کێش و خه‌یاڵ
بازم بزانن،
هیچم لایان نه‌درکاند
، ئه‌وه‌نده
نه‌بىَ که سه‌ر
له‌به‌یانى
گوتم : ئه‌گه‌ر
زوو نه‌گه‌ڕامه‌وه
، دڵ له دڵ مه‌ده‌ن
سه‌فه‌رێکى
کورتم له
ڕێیه ، ئه‌وه‌م
گوت و زوو
چوومه ده‌ره‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى
هیچیان لىَ نه‌بیستم
. به‌ریمه‌که
له‌هه‌مان
شوێنى پێشوو
دابه‌زیم ، نه‌ئاوڕم
له شمشاڵ
فرۆشه‌که
دایه‌وه و نه
له‌و هه‌رزه‌کارانه‌ى
خه‌ریکى
نیشان پێکان
بوون ، له په‌یژه‌کانى
ته‌ک قاوه‌خانه‌ى
مه‌چکۆوه سه‌رکه‌وتم
، له‌و گۆڕه‌پانه‌ى
سه‌ره‌وه‌دا،
جانتاى شانم
دانا‌و سه‌رنجم
بۆ دیمه‌نى
شار خسته کار
و دیده‌م له‌سه‌ر
ئه‌و که‌لێنه
نیشته‌وه که
تۆپ باران ته‌وێلى
ده‌رگه‌که‌ى
کون کردبوو
((چاکتر)) به
خۆمم گوت . ئه‌مجاره
به‌ره‌و پیره
گه‌رماو چووم.
باش بوو که‌س
له‌وىَ نه‌بوو
، گورج ژووره‌کانم
بڕى و خۆم
خزانده
زارکى کونه‌که‌وه
، له‌وىَ ، له‌به‌ر
رووناکیه‌کى
کز ، سه‌رێکى
گوریسه‌که‌م به‌به‌ردێکى
قۆقزه‌وه
گرىَ دا‌و چه‌ند
جارێک
رامکێشاو
دڵنیابووم که
هه‌رگیز به‌رى
نادا، ڕووه‌و
پێشه‌وه هه‌نگاوم
نا ، ناوبه‌ناو
لایته‌که‌م
پێده‌کرد ،
بازنێکى
رووناکى به‌بن
میچى ئه‌شکه‌وته‌که‌وه
یان ئه‌م لاو ئه‌ولاهه‌ڵده‌واسرا
. ئاله‌م کاته‌دا
، ئه‌ندێشه‌کانم
که‌وتنه
پێشبڕکىَ له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌نگاوه
کورت و سه‌نگین
و ئاراستانه‌م
دا ، هه‌ستم
کرد له‌و قه‌ترانى
تاریکیدا ناو
له‌پم شێداره
، قوڕگم وشکه‌و
خورشتێک له
پشت ملمدایه
! تۆزێک وه‌ستام
. کڵافه‌که‌م
دانا. چوار
مشقى وه‌کو
بودا له جێگه‌ى
خۆم کڕبووم .
دواجار ده‌ستم
بۆ ناوچه‌وانم
برد‌و یه‌کدووجار
سه‌رم راوه‌شاند
.(( بکه‌وه خۆت )) به‌و
که‌سه
ترسنۆکه‌ى
ناخم گوت، که
ده‌یویست
پاشگه‌زم
بکاته‌وه .
هه‌رده‌هات
بێده‌نگیه‌کى
ئه‌فسانه‌یى
خۆى به‌سه‌ر
باره‌که‌دا
ده‌سه‌پاند ،
به‌شێوه‌یه‌ک،
له‌وچاندا
جاروبار ،
گوێم له
لێدانى دڵم ده‌بوو،
که ده‌متوانى
ترپه‌کانى
بژمێرم. هه‌مدیسان
، به کۆماویه‌وه
رۆیشتم و پاش
سىَ چوار وچان
ده‌ستم له
گوریسه‌که
به‌ربوو !!.
داچڵه‌کیم و
زوو لایته‌که‌م
پێ‌کرد ، تومه‌ز
ئه‌وه
کۆتایى کڵافه‌ى
یه‌که‌مه.
کڵافه‌ى دووه‌مم
له جانتاکه‌وه
ده‌رهێنا ،
دوو سه‌رى
گوریسه‌کانم
پێکه‌وه
گرێدان به‌و
جۆره‌ى له
دیده‌وانیدا
فێرى ببووم .
کڵافه‌که‌م
له مه‌چه‌کى
چه‌پم هه‌ڵکێشاو
هه‌نگاوم نا .
ئیتر وام هه‌ست
کرد، که کونه‌که
به‌ره‌و
نشێوى ده‌ڕوات
، لایته‌که‌یش
ئه‌وه‌ى بۆ سه‌لماندم،
چونکه راسته‌وراست
تیشکه‌که‌ى
له‌سه‌ره‌وه
ده‌دا، به
پێچه‌وانه‌ى
کڵافه‌ى یه‌که‌م،
که رووناکى
له قوڵاییدا
وون ده‌بوو ،
بۆیه به‌ناچارى
، تاوناتاوێک
، چاوى لایته‌که‌م
له‌زه‌وى ده‌دا
، به‌وریایى
رێم ده‌کرد ،
بڕۆ ، بڕۆ ،
بڕۆ . هه‌نده‌م
زانى بازنه‌ى کڵافه‌که
بچوک بۆته‌وه
و قورسایى مه‌چه‌کم
لاده‌چێت .((
بڕیارێکه‌و
داومه . گه‌ڕانه‌وه
مه‌حاڵه )) به‌خۆم
گوت ، پاش ده‌دوازده
هه‌نگاو ،
کڵافه‌که
هاته کۆتایى
، له‌وىَ
دانیشتم و به‌سه‌رجه‌مى
هۆشمدا چوومه‌وه
، ئه‌ڵبه‌ته
زه‌رده‌شتیش
به‌هه‌مان جۆر
چوار مشقى
راماوه . ده‌ستم
نارده ناو
جانتاکه‌و چه‌ند
بسکیتێکم
کرماندو
قومىَ ئاوم له
مه‌تاره‌که‌مه‌وه
به‌سه‌ردا
کرد ، هه‌ستامه‌وه‌و
چه‌ند هه‌نگاوێک
پاشه‌و پاش
تیشکى
بایبایم له
گوریسه‌که‌دا
، ده‌بوایه
زووتر بڵێم که
گوریسى یه‌که‌م
لیمۆیى بوو ،
ئه‌وى تر قه‌رسیلى
، دوو ره‌نگه‌که‌م
به‌که‌واو
کراسى ره‌وه‌ندانه
چواند و رووم
کرده ناخى
خۆم : (( ده‌ریاوانه
هوله‌ندیه‌کان
بایبایان له‌و
بیست پیاو و
ژنه کرد که
ساڵێک به‌ر له
کۆلۆمبس ، له
لێوارى دورگه‌ى
دۆمینیکانى
ده‌ریاى
کاریبى دا ،
به خۆراک و
پێداویستى ورگیان
گۆڕیانه‌وه .
ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومان
به‌ندى
پێداویست و غه‌ریزه‌کان
بىَ ئه‌وا
داستان و ئه‌فسانه‌کان
شتى له‌وانه
کاریگه‌رترن
و قوولترمان
پێده‌ڵێن . له
پێناوى
هۆشمان و له
پێناوى
دۆزینه‌وه‌دا
، ده‌بىَ چاو
نه‌ترس بین ،
وه‌ڕس نه‌بین
، سه‌رێکه‌و
هێناومه هه‌تا
ده‌گه‌مه ئه‌نجامى
ئه‌زموونه‌که‌م.
جاروبار
تیشکم
ئاراسته‌ى
ساپیته و ئه‌م
لاو ئه‌ولاى
ئه‌شکه‌وته‌که
ده‌کرد ، به‌ڵکو
شامپیلۆن
ئاسایى
نوسراوێک یان
نه‌خش و
کۆڵینێک به‌دى
بکه‌م و بیکه‌مه
پارسه‌نگى
دابڕانم له
جیهانى ده‌ره‌وه
، کاتىَ چاوى
لایته‌که‌م
ده‌کوژانده‌وه
، به‌ته‌واوه‌تى
له‌ناو گۆمى
تاریکیدا
نقوم ده‌بووم.
ده‌ستم بۆ سه‌رو
گوێلاک و لاقم
ده‌برد ، بۆ
ئه‌وه‌ى
بزانم هێشتا
ماوم و کۆڵ
ناده‌م . پاش
لایت
کوژاندنه‌وه
، پریشکه
تیشکى ورد ورد
وه‌کو گوڵ ئه‌ستێره
، له‌به‌ر
نیگامدا هه‌ڵده‌به‌زینه‌وه‌و
پاشان
له‌ناو قه‌ترانى
تاریکیدا ده‌توانه‌وه
، نه‌مزانى چه‌ند
رۆیشتم ، له‌پڕ
، بازنه
تیشکه‌که به‌سه‌ر
چه‌ند هێڵێکى
ستوونى و
ئاسۆییدا
تێپه‌ڕبوو !
چوومه پێش و
په‌نجه‌ى له‌رزۆکم
به‌و هێڵانه‌دا
خشاند‌و
موچڕکێکى
ختووکه‌دارى
به‌له‌شم دا ،
دڵنیابووم له‌وه‌ى
، که رێکه‌وتى
سروشتى ئه‌و
هێڵانه‌ى نه‌کێشاوه
، به‌ڵکو ئه‌مه
شوێنه‌وارى
مرۆڤه ، شتێک
ده‌به‌خشىَ و
لاى من په‌نهانه
، وزه‌م هاته
به‌ر و پتر
سوور بووم له‌وه‌ى
ده‌گه‌مه ئه‌نجامێک
. ئه‌وه‌یش که
پتر دڵنیاى
کردم ئه‌وه
بوو ، که هیچ
هه‌ستم به‌هه‌ناسه
سوارى نه‌کرد
، بگره هه‌تا
ده‌هات هه‌ناسه‌ى
پاکژ و فێنکم
هه‌ڵده‌مژى ،
ئه‌م هه‌سته،
بیرمى بۆ ناو
گۆڕى ته‌نگ و
تار برد ، به‌خۆم
گوت: ( ئه‌ى ئه‌گه‌ر
ئه‌م کونه ئه‌شکه‌وته
بووه گۆڕم و
که‌س به‌ئاکامى
ئه‌زمونه‌که‌مى
نه‌زانى !) خۆم
وه‌ڵامى خۆمم
دایه‌وه : ( خۆ
له ڤانکوخ
زیاتر نیم ،
که مرد ، ته‌نیا
سه‌گێک و باج
سێنێک به‌دواى
ته‌رمه‌که‌یه‌وه
بوون ، که‌چى
پاش مه‌رگى ،
که‌ڤاڵى گوڵه‌به‌ڕۆژه‌که‌ى
له هه‌ڕاجى
هونه‌ریدا به‌سى
و شه‌ش ملیۆن
دولار و نیو
فرۆشرا ) . ئه‌م
لێکدانه‌وه‌و
به‌راورده
گوڕى به‌هه‌نگاوه‌کانمدا
(( ئه‌سکه‌نده‌ریش
گۆڕى گومه )
ئێستا هۆشم
پاراو و بێگه‌رده
له شێوه‌ى
کریستال ، به‌رچاوم
رووناکه وه‌کو
کانیه‌کى چاو
قرژاڵ . سه‌رو
ملم به‌سه‌ر
شانمه‌وه‌یه
و هه‌ست به
کامه‌رانى ده‌که‌م
، چاوى
شادمانیم
نوقاند و
ئاگام له‌جێکات
نه‌ما . دڵنیا
بووم، که چه‌ند
کڵافه رێیه‌کم
بڕیوه ، به‌ڵام
چه‌نده ؟
نازانم ، له‌ناکاو
، گوێم له
سرته‌یه‌ک
بوو ، چه‌ند
بیرێک له
مێشکمدا
بلاچه‌یان
کرد، زووش
کوژانه‌وه ،
ده‌بىَ ده‌نگى
که‌وتنه
خواره‌وه‌ى
به‌ردێک بىَ
یان ده‌شىَ له
ژێر پێم‌دا خزا
بێت ! بۆیه
پشته کۆماوه‌که‌م
دایه پاڵ
لایه‌ک و گشت
هه‌سته‌کانم
له گوێم‌دا
کۆکردنه‌وه
، نه‌خێر سرته‌یه‌کى
دى و خشپه‌یه‌کم
بیست ، هۆشم
بۆبه‌هه‌شت
چوو ! لێره
هیچ نابینم ،
ده‌بىَ له‌وىَ
مرۆڤى به
چاویلکه هه‌بن
!! گوایه له
وێڕا، ئاره‌زووى
بنیاده‌م به
نیازى ده‌روون
دێته دى !
دیاره له‌وىَ
، ده‌نگ و
سرته نیه !
چۆن نیه . ئه‌ى
نایه‌ژن به‌هه‌شت
پڕه له
ئاوازى خۆش و
سه‌داى
بولبول و
قومرى ! ئه‌ى
په‌رییان ، که‌واته
ده‌رفه‌ته‌که‌ى
له‌بار ده‌بىَ
بۆ نێره که‌ره‌که‌ى
عوزێر پێغه‌مبه‌ر
و .. ده‌یکاته
رۆژى خۆى . ها ،
ها ، ها بێده‌نگانه
پێکه‌نیم و
روناکیه‌کى
ئاوریشمین
ناخمى ته‌ژى
کرد ، خشپه‌یه‌کى
تر له‌و باره
ناسکه‌ى
دابڕیم و به‌په‌له
چه‌پکىَ
روناکیم له
جێگه‌ى خشپه‌که
گرت و .. دامه
قاقاى پێکه‌نین
! چۆن قاقایه‌ک
وه‌کو سپرینگ
لوولى ده‌خوارد
و ده‌نگى به‌هه‌ردوولادا
ده‌دایه‌وه .
جووتىَ جرجه
کوێره ، که
تیشکه‌که‌یان
که‌وته سه‌رو
گوێیان له له‌رینه‌وه‌ى
پێکه‌نینه
دوو زه‌ردێنه‌که‌م
بوو ، سه‌ریان
لێشێواو نه‌یانزانى
به‌کوێدا بچن
. ئه‌م دوو
زینده‌وه‌ره
، هیوایه‌کى
پته‌ویان
دامىَ که‌وا
بىَ دوو دڵى
دڵنیابووم و
زانیم له
ئاوه‌دانى
نزیک بوومه‌ته‌وه
. هه‌نگاوه‌کانم
گورجترو
بڵاوتر کرده‌وه
. هه‌ستم کرد
وا تارایه‌کى
رووناکى دڕ به
تاریکیه چڕه‌که
ده‌دا .
جارناجاریش ،
ده‌زووله‌یه‌کى
تیشک ، خۆى له‌مبه‌رو
ئه‌وبه‌رى ئه‌شکه‌وته‌که‌دا
ده‌نواند . هه‌ناسه‌یه‌کى
شادی‌م هه‌ڵکێشا
. چۆڕىَ ئاوم
له ده‌وم وه‌رداو
به‌بىَ ئه‌وه‌ى
به‌خۆم بزانم
، ده‌ستم نایه
سه‌ر کێرده‌که‌ى
به‌رباخه‌ڵم
نه‌بادا .. نه‌بادا
.. چى!؟ چووزانم !
دیم وا کونى
ئه‌شکه‌وته‌که
بچووک ده‌بێته‌وه
. روناکى و
تاریکى له
زۆرانبازیدان
ئیتر
پێداویستیم
به لایته‌که
نه‌ما . له‌گه‌ڵ
هه‌ر هه‌نگاوێکمدا
، روناکى په‌ره‌ى
ده‌سه‌ند و ...
تاریکى پاشه‌کشه‌ى
ده‌کرد . گه‌یشتمه
ئه‌و شوێنه‌ى
، که
دڵنیابووم ،
که کۆتایى ئه‌شکه‌فته‌که‌یه
.. ئۆخه‌ى !! به‌ڵام
چوار هه‌نگاوێکى
مابوو بگه‌مه
ئه‌وىَ ، به‌سکه
خشکىَ
به ده‌ست و
ئه‌ژنۆ گه‌یشتم
، دوو سىَ به‌ردم
لاداو ... ده‌رفه‌رتامه
ده‌ره‌وه ، روناکیه‌کى
وابوو نه‌مزانى
رۆژه یان مانگه
شه‌وه وه‌لىَ
له‌سه‌ر ده‌م
راکشام و
ئاگام له خۆم
نه‌ما . ئه‌وه
چه‌ندى
خایاند !؟
نازانم ، ئه‌وه
نه‌بىَ ناو له
پێک به‌ئاوریشم
ده‌چوو
هێنامیه هۆش
، که به‌نه‌رمى
و سۆزه‌وه
قژه سه‌رمى
داده‌هێنا !
راپه‌ڕیم و چاوه‌کانم
هه‌ڵگڵوفت و ...
زه‌ق زه‌ق
گلێنه‌ى چاوم
هه‌ڵگژانده
قه‌د و باڵایه‌کى
باریکه‌له ،
که ریش و هه‌م
تووکى سه‌رى
ره‌ش و سپى
بوون .
کڵاوێکى په‌ڕپه‌ڕى
به‌سه‌ره‌وه
بوو ،
به‌ردى عه‌قیق
و پیرۆزه‌و
شیلانى لێده‌دره‌وشانه‌وه
. کراسێکى
درێژ شۆڕ
ببۆوه سه‌ر
شه‌ڵوارێکى
فراوانى
لۆچداره‌وه
و که‌وڵى
پڵنگێکى په‌ڵه
په‌ڵه‌ى به‌سه‌ر
شانه‌وه بوو
، پێلاوێکى
خنج و پوزه‌وانه‌یه‌کى
مه‌ره‌زه ده‌گه‌یشته
لێوارى کراسه‌که‌ى
. به‌سه‌ر
سامیه‌وه
پرسیم : تۆ
کێیت ؟!
ئه‌و ده‌ستى
دایه باڵم و
راستى کردمه‌وه
، ئه‌مجا
رایکێشام بۆ سه‌ر
به‌ردێکى
تاشراو ، له‌وىَ
به جووته
دانیشتین ، ئه‌ز
پرسیاره‌که‌م
دووپات کرده‌وه
:
- من
ده‌مه‌وىَ
بزانم تۆ کێیت
و چ کاره‌ییت .
ده‌مى
کرده‌وه ، ده‌نگى
زۆر له‌لام
ئاشنا بوو وه‌ک
چه‌ندین ساڵ
پێکه‌وه بین
، ده‌نگى
نێرانه‌و
هۆگرى په‌رده‌ى
گوێم بوو که
گوتى :
- هه‌قته
نه‌مناسى ، ئه‌ز
وه‌کو تۆ
ناپرسم چ کاره‌ى
، وه‌لىَ له
کوێوه
هاتووى ؟
ئه‌وه‌ى
گوت و دایه
قاقاى پێکه‌نین
، ده‌رحاڵ
پێکه‌نینه‌که‌ى
خۆمم وه‌بیر
هات چۆن
لوولاو لوول
له توونه‌که‌دا ده‌نگى
ده‌دایه‌وه‌و
ده‌ڕۆیشت .
- هیچ
ده‌روویه‌ک
بۆ سه‌ر زه‌مینى
ئێوه نییه ،
مه‌گه‌ر ...
سه‌رنجم
له‌و ئاقاره
گێڕا‌و هه‌رگیز
کون و که‌وێڵێکم
نه‌دى !
- مه‌گه‌ر
چى ، ده‌ستم
دامێنت .
له‌به‌رکیه‌وه
، په‌یکه‌رێکى
بچووکى ده‌رهێنا
، له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانه‌که‌شدا
، به‌شێنه‌یى
لێوانى
بزواند :
- ئه‌مێستا
، ئه‌م په‌یکه‌ره‌ت
پێده‌به‌خشم .
شه‌ویش سه‌ربرده‌ى
ته‌واوى خۆمت
بۆ ده‌گێڕمه‌وه
. له‌گه‌ڵ
کازیوه‌ى به‌یانیدا
، ئا له‌وىَ .....
ده‌نگى
نه‌رم بۆوه و
منیش ده‌رفه‌تم
بۆره‌خسا که
چاو بگوازمه‌وه
ئه‌و جێگایه‌ى
خواره‌وه‌مان
، ، که
ئاماژه‌ى بۆ
کرد ، ئه‌و له‌سه‌رى
ڕۆیشت .
- ئا
له‌وێدا ، دوو
به‌رانى گه‌وره
شه‌ڕه قۆچ ده‌که‌ن
.
په‌یکه‌ره‌که‌ى
لێوه‌رگرتم و
سىَ جاران
ماچى کرد .
- به‌رانێکیان
وه‌کو چوڕى
شیر سپیه ،
ئه‌وه‌که‌ى
دى ، ره‌شه
وه‌کو شه‌وه
. تۆ ئاله‌م
شوێنه‌ى خۆت
ئاماده‌باش
به‌و به
چاونووقاوى
خۆت هه‌ڵده
سه‌ر به‌رانه
سپیه‌که ، ده‌سبه‌جىَ
ده‌تباته سه‌ر
زه‌مین.
مات و
بێده‌نگ بووم
. وشه‌کانیم
وه‌کو گه‌وهه‌ر
هه‌ڵده‌چنى .
- ئه‌گه‌ر
به پێچه‌وانه
، که‌وتیته
سه‌ر به‌رانه
ره‌شه‌که ،
ئه‌وا به‌ناخى
ژێر زه‌میندا
ده‌تبات . ئه‌و
ده‌مه که‌س
ناگاته
فریات، چونکه
که‌سى لىَ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
.
ئه‌وه‌ى
گوت و ناوچه‌وانمى
ماچ کرد . خێرا
منیش په‌لامارى
ده‌سته‌کانیم
دا‌و به‌په‌رۆشه‌وه
ماچم کرد ،
مووى مه‌چه‌که
نه‌رم و شله‌کانى
چه‌رموو بوون
، له‌من وابوو
ده‌ستێکى
لۆکه‌یین ماچ
ده‌که‌م .
- هه‌قته
نه‌مناسى . ئه‌و
درێژه‌ى به
قسه‌کانى دا ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
مێژوویه‌کى
دێرینمان له
نێوان دایه ،
ئه‌ز له‌نه‌وه‌یه‌کم
، له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وى
سۆمه‌ردا پتر
له ده پاشاى
لێهه‌ڵکه‌وتووه
. ئێمه
ساڵنامه‌ى
پاشاکانمان
به حیسابى
خۆر ژماردو له
کێوى
بیستوندا ، به
پیتى پیرۆز
تۆمارمان
کردووه .
ئێمه به‌ر له
هه‌مه خامه‌نشینه‌کان
خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات
و ده‌وڵه‌تى
به‌هێزبووین .
- به‌ڵىَ
وابوو .
بۆئه‌وه‌ى
پشوو بدات و
هه‌م که‌ف و
کوڵى ناخى
دامرکىَ ، قسه‌که‌م
پێبڕى .
هیرۆدۆتى
باوکى مێژوو ،
کتسیاتى پزیشک
و گه‌زنیفۆنى
گه‌ڕیده‌و جه‌نگاوه‌رو
زۆرى وه‌کو ئه‌سترابۆن
شایه‌تیان له‌و
باره‌وه
داوه ، ئاشور
به‌ئاشوریى
خۆى ، ئێوه‌یان
هه‌میشه به
ماده گوردو
به‌هێزه‌کان
ناو بردوه ،
به‌ڵام
هێشتاکه نه‌مزانیوه
جه‌نابتان
کێن ؟
ئه‌و له
پرسیاره‌که‌م
بىَ ئاگابوو
یان به‌ئانقه‌ست
خۆى لێلاداو
گوتیه‌وه :
- له
دامێنه‌کانى
زاگرۆس و
زاموا و ئه‌کباتانه‌وه
سه‌رمان هه‌ڵداو
ده‌ستمان گرت
به‌سه‌ر پارس
و ئیلام و
مانناو
ئاشورو ئه‌سکیت
و پارسواو
سوربارتۆو
ئورارتۆدا .
ئه‌وه‌م هه‌موو
له تۆڵه‌ى
گشت هێرشه‌کانى
سه‌راپاى
پادشایانى
ئاشوره‌وه
بووه هه‌تا
ده‌گاته سه‌نحاریب
و ئه‌سارحادۆن
.
ناوى وه‌کو
ئه‌داد بزارى
و ئاشور
ناسیراپالى
دووه‌م و سه‌لمانسارى
سێیه‌م و
شامشى ئادادى
پێنجه‌م و
تیگلاتپالاسارى
سێیه‌م و
سارگۆنى یه‌که‌م
و دووه‌م به
چه‌واشه‌یى
خێندبۆوه ،
بۆیه به‌گه‌رمى
گوتمه‌وه :
- شه‌وێکى
دوور‌و درێژه
، خه‌وم زڕاوه
، تۆ ده‌زانى
، که ناحوم
پێغه‌مبه‌ر
له ته‌وراتدا
، ره‌وایى
گوته‌کانت ده‌سه‌لمێنىَ
. گوىَ بگره ((
خواوه‌ند له
باره‌ى تۆوه
فه‌رمانى
داوه جارێکى
تر نه‌وه‌یه‌ک
به‌ناوى تۆوه
نابىَ و بته
تاشراوه‌کانت
فڕىَ ده‌ده‌مه
ده‌رو ده‌یکه‌مه
گۆڕت ، چونکه
لار بوویت )) هه‌روه‌ها
ئارامیا پێغه‌مبه‌ر
، له باره‌ى
داگیر کردنى
بابله‌وه ده‌فه‌رمىَ
: (( من هه‌موو
هۆزه‌کانى
کیشوه‌رى
ژووروم له
دژى بابل به‌رپا
کردووه . ئه‌وانه
جه‌نگاوه‌رى
زۆر چاکن، هه‌رگیز
تیره‌کانیان
بىَ هوده
ناڕوات . کلده
ده‌گیرىَ و ئه‌وانه‌ى
ئه‌وان به‌دیل
ده‌گرن ، تێر‌و
ته‌سه‌ل ده‌بن
)) یان له
شوێنێکى دیکه‌دا
ده‌ڵىَ : ((
هۆزێک له لاى
ژوره‌وه دىَ
خه‌ڵکیان
زۆره ، ده‌نگیان
ده‌ریا ده‌خروشێنىَ
، به‌ئه‌سپه‌وه
غارغارێن ده‌که‌ن
، هه‌روه‌کو
یه‌ک لاشه بن
، ئاوهان ، له‌شه‌ڕدا
دژى تۆ ئه‌ى
کچى بابل ...))
ئه‌و جڵه‌وى
وتنى وه‌رگرته‌وه
.
- به‌ڵىَ
، ئه‌ى کوڕى
باش ، سنوورى
رۆژگارمان له
کلیکیه‌وه و
فریجیه‌و
لیدیاى که‌نارى
ده‌ریادا ده‌وه‌ستا
.
- ئه‌ى
ئه‌م هه‌ولێره‌ى
خۆمان ؟ من
پرسیارم کرد .
- کوڕم
، له
نووسراوى
کێوى
بێستوندا به‌شارى
ماد زانراوه
، که‌چى زه‌مانێک
ده‌ستیان به‌سه‌ردا
گرتوه‌و به‌شارى
چوار بت
ناویان
بردووه .
ئێمه
سنوورمان له
لێوارى ده‌ریاچه‌ى
ورمێوه بۆ ئه‌تروپاتین
و وان و نێوان
دوو
روبارو((میزوپۆتامیا))
رۆخى ده‌ریاى
ڕۆژاه‌اى خۆر
، له‌ره‌یه‌وه‌ش
بۆ ئارابخا و
نه‌ینه‌واو
حه‌ڕڕان و قه‌ڵاتى
خارخار چووه
.
- ئێستا
زانیم له نه‌وه‌ى
میدیایت به‌ڵام
ناوت ...!؟
پێکه‌نى
و ده‌نگى پێکه‌نینه‌که‌ى
ئه‌و گوزه‌ره‌ى
گرته‌وه .
- ئه‌ز
کیاکسارم ، له‌وه‌چ
و بنه‌ماڵه‌ى
ره‌سه‌ن زاده‌ى
فرائورت و
ئارپاک ، که‌وا
ئه‌کباتاناى
کرده ده‌ربارو
پێته‌ختى
ماد‌و گشت خێڵ
و هۆزو ستراپ
نشینه‌کانى
له خۆى نزیک
کرده‌وه ، له
لولویى و
کاردۆخى و
گوتى و کاسى و
ئه‌وانى دى .
منیش له‌شکرى
گشت ستراپه‌کانم
ئاماده‌کرد ،
پیاده‌و
سواره ، رم
وه‌شێن و
تیرانداز ، جه‌نگاوه‌رى
عاره‌بانه
سوار . یاسا‌و
بڕیارى جه‌نگم
ده‌رکرد ، پاش
ئه‌وه‌ى په‌یمانم
له‌گه‌ڵ
بابلدا به‌ست
.
- راسته
، ئه‌وه له ( 612)
پێش زایین‌دا
بووه ، مه‌نجه‌نیقه‌کانیان
بۆ هه‌تا هه‌تایى
بىَ ده‌نگ
بوون .. من گوتم .
- ئه‌وه
به مێژووى
ئێوه . له
پاش سىَ ساڵى
تر ، په‌رژامه
سه‌ر ئه‌سکیته‌کان
که‌له ژێره‌وه
، دۆستى ئاشور
بوون و به‌هانایانه‌وه
ده‌هاتن . هه‌ڵیانم
بڕى به‌ره‌و
لیدیا ، له‌وێش
پێنج ساڵ شه‌ڕم
له‌گه‌ڵ (
ئالیات ) کرد .
- ئه‌وه
له ساڵانى 590 – 585
پێش زایین‌دا
بووه به
مێژووى ئێمه
.
- له‌و
شه‌ڕه‌دا ،
ڕۆژ گیرا به
جۆرێک چاومان
له دره‌وشانه‌وه‌ى
تیر‌و نێزه‌و
چه‌که‌کانمان
بوو ! ئه‌وه‌م
به نیشانه‌و
په‌رجووى
ئاهورا زانى ،
بۆیه به‌ناوبژیى
پاشاى کلیکیه
، په‌یمانى
ئاشت بوونه‌وه‌مان
گرىَ دا ، هه‌ردوولامان
پێستى ده‌ستمان
گرته‌وه‌و
خوێنمان
تکانده له‌شى
یه‌کترى . له‌و
ڕۆژه‌وه ،
روبارى
کالیسا به
سنورى ماد‌و
لیدیا دانرا .
من گوتم :
تورکان ئێستا
قزل ئیرمه‌قى
پێده‌ڵێن .
- ئالیات
، له پاداشتى
ئه‌و په‌یمانه
، ئاریانیاى
کچى خۆى دایه
ئاستیاکى
کوڕم .
- وایه
، هیرۆدۆت ئه‌مانه‌ى
به ووردى
گوتوه ، جه‌نابى
کیاکسارى مه‌زن
و شکۆدار ،
ئیستا ، ده‌خوازم
بزانم چۆن
چوویته ناو
شوره‌ى نه‌ینه‌واوه
، که ناحوم
پێغه‌مبه‌ر
له ته‌وراتدا
به‌شارى خوێن
و تاڵان و درۆ
ناونووسى
کردووه ؟
- ئه‌وه
له سه‌رده‌مى
ساراک شاى
ئاشوردا بوو .
ساراک په‌یمانى
له‌گه‌ڵ ئه‌سکیت
و ئورارتۆیى و
نخۆى دووه‌مى
فیرعه‌ونان
به‌ست له دژى
ئێمه‌ى ماد‌و
کلدانى و گشت
بابلیه‌کان ،
بۆیه منیش په‌یمانم
له‌گه‌ڵ
نابوبالاساردا
به‌ست و
شازاده (
ئومیت ) م به‌خشیه
نابوخودنوسرىکوڕى
.
- راست
ده‌فه‌رمووى
من گوتم ، ئه‌ویش
بۆ دڵى شازاده‌ى
ماد ، دیمه‌ن
کۆڕى کرد‌و
باخچه هه‌ڵواسراوه‌که‌ى
به‌رز کرده‌وه
.
- وابوو
. له گه‌ردنه‌کانى
زاگروسه‌وه
له‌گه‌ڵ
کاراکانمدا
شۆڕ بووینه‌وه
ناو ئارابخاى
گه‌رمه سێر .
- ئیمڕۆ
به که‌رکوک
ناوده‌برىَ ،
ئه‌وه له‌ساڵى
(614 پ .ز ) بوو ؟!
- من
گوىَ ناده‌مه
ناو و مێژووى
ئێوه ، له‌وێوه‌ش
، که روبارى (
رادان ) ده‌گاته
روبارى ( ده‌چله
) له شکره‌که‌م
بۆ رۆخى ئه‌ودیو
په‌ڕانده‌وه
. سه‌ره‌تا
شارۆچکه‌ى (
ئه‌ربیس ) م
گرت و له
هاوکارى و
یارمه‌تى نه‌ینه‌وا
و ده‌ره‌وه‌م
دابڕى ، ئه‌مجا
گوشارم خسته
سه‌ر نه‌ینه‌واو
گه‌مارۆم دا
پاش ئه‌وه‌ى
لافاوێکى ده‌سکردم
ئاراسته کرد
.
- له
کۆتایى
هاویندا ، گشت
ئه‌و تاڵان و
برۆو ماڵانه‌م
وه‌رگرته‌وه
که پێشتر ئه‌وان
بردبوویان .
- به
ساڵنامه‌ى
ئێمه له (612)
پێش زایین‌دا
بووه ، ئه‌دى
نابوپالاسارى
هاوپه‌یمانت
؟
ده‌ستى
به‌ریشه
لووله چه‌رمووکه‌یدا
هێناو وه‌ڵامى
دامه‌وه :
- کاتىَ
به خۆى و له
شکریه‌وه گه‌یشت
، کار له
کۆتاییدا بوو
. به گوێره‌ى
په‌یمان و نه‌ریت
، نه‌ینه‌وام بۆ
جێهێشت ، ئه‌و
دواى که‌لوپه‌ل
و دیل و ده‌سکه‌وت
به‌ر من که‌وت
.
- دیاره
هه‌ر مه‌راقى
ده‌سکه‌وتى
په‌له بوون !
ئه‌دى ساراک
شا ، ئه‌نجامى
به‌چى گه‌یشت
؟ دیاره ئه‌مه
پیشه‌مان
بووه ،
تاڵانى ده‌به‌ین
و له ده‌ڤه‌رێک
گیر نابین ،
مخابن !
- شوره
گلێنه‌کانى
ده‌روناوه‌وه‌ى
شار به‌رگرى
لافاوى نه‌کرد
، ساراک خۆى
هاویشته ناو
ئاگرى کۆشکه‌که‌ى
و ناوى نه‌ما .
عاره‌بانه
سه‌رسامه‌کان
به شه‌قاماندا
شێتانه ده‌سووڕانه‌وه
، له یه‌کیان
ده‌داو له
گۆڕه‌پانى شه‌ڕ
دوور ده‌که‌وتنه‌وه
. ته‌لاره‌کان
ده‌کرانه‌وه‌و
پڕ له ئاو ده‌بوون
، سوارانى
ئێمه په‌لاماریان
ده‌دا و نێزه‌و
رم و تیره‌کانیان
ده‌بریسکانه‌وه
. کوژراو‌و
بریندار به‌سه‌ریه‌کدا
که‌ڵه‌که‌بوون
. ئابه‌و جۆره
رووره‌ش و
ریسوا بوون و
دامێنیان
دڕا‌و بوونه
په‌ڕاگه‌نده‌ى
هه‌رلایه‌ک .
ویستم
بلێم ، ئه‌ى
هاوپه‌یمانه‌کانیانى
ماننایى و ئه‌سگیتى
و ئورارتویى و
فیرعه‌ونان !
دیاربوو زوو
له‌مه‌به‌ستم
گه‌یشت ، به
هێمنى گوتى :
- که‌س
نه‌بوو یارمه‌تییان
بدات ، چونکه
پێشتر هه‌موو
له ره‌فتارى
شه‌ڕه‌نگێزیان
زه‌ره‌ر مه‌ند
بوون که‌س نه‌بوو
له خرابه‌یان
سڵ نه‌کاته‌وه
. په‌رستگاى
وڵاته ژێر ده‌سته‌کانیان
ده‌رووخاند .
په‌یکه‌ره‌کانیان
ده‌شکاند.
پیاوانیان به
رووتى و ژن و
منداڵیان به
داوێن دڕاوى
ڕاپێچ ده‌کرد
.
- جڵه‌وى
ووتنم لىَ سه‌نده‌وه
:
- ئه‌و
دیمه‌نانه‌م
له هه‌ڵکه‌ندراوى
دیواره‌کانیاندا
دیوه ، که
چۆن به زۆره
ملىَ ، کۆچیان
به دیله‌کان
ده‌کردو له
شوێنانى دوور
نیشته جێیان
ده‌کردن ، یان
له چوار مێخه‌یان
ده‌دان و که‌لله
سه‌ره‌کانیان
به‌ده‌سته‌وه
ده‌گرت .
مێژوو نووسان
تۆیان له‌وان
زیاتر به‌زه‌ییتر
دیارى کردووه
. پاش
داروخانى
ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌یان
، ئاسیاى
رۆژهه‌ڵات حه‌سایه‌وه
.
ئه‌و
گوتى :
بێگومان ، پاش
سىَ ساڵ ، له‌شکرکێشیم
کرده سه‌ر
ئۆرارتو
پاشایى
مانناو ئه‌سکیتم
هێنایه ژێر
رکێفى خۆم و
له‌وێوه‌ش به‌ره‌و
لیدیا چووم .
- ئه‌وه‌ت
بۆم باس کرد .
- له
گه‌ڕانه‌وه‌شمدا
، له‌هه‌مان
ساڵ ، پاش چل
ساڵى
حوکمڕانى سه‌رم
نایه‌وه .
- ئاپۆکیاکسار
، پرسیارێکى
ترم ماوه ،
دیاره له
تۆڵه‌ى چه‌ندین
له‌شکرکێشى
ئاشوردا بۆ سه‌ر
ماد بووه ؟
- ده‌مخۆش
، به کورتى ،
پاش وێران
کردن ،
دانیشتوانیان
سه‌رده‌بڕى و
لێهاتووه‌کانیان
به رووتى
زنجیر له‌مل ،
به‌تاڵانى
راپێچ ده‌کرد،
پاش ئه‌وه‌ى
په‌نجه‌یان
ده‌قرتاندن !!
- دیاره
بۆئه‌وه‌ى
جارێکى دى چه‌ک
نه‌گرنه ده‌ست
! ئه‌ى خه‌ڵکه
بىَ ده‌سه‌ڵات
و ئاژه‌ڵدار
چی‌یان ده‌کرد
؟
- له‌شکریان
بگه‌یشتایه‌ته
هه‌ر کوىَ ،
له‌سه‌ر
قوتکه‌ى گردو
ته‌پۆڵکان ،
ئاگریان ده‌کرده‌وه
. واتا ، به‌ڕێوه‌ین
، ئه‌وانیش
ئاژه‌ڵ و ماڵاتیان
ده‌برده
چیاکان . شه‌ڕکه‌رانیش
خۆیان له قه‌ڵاته‌کان
ده‌په‌ستا بۆ
به‌ره‌نگارى .
ئه‌وانه هه‌ر
جێگه‌یه‌کیان
داگیر
بکردایه، ده‌یانکرده
خۆڵ وه‌ک له .....
من بۆم ته‌واو
کرد :
- وه‌ک
له نه‌خشه‌که‌ى
سارگۆنى دووه‌مدا
هه‌ڵکه‌ندراوه
و هۆزه‌کانیان
کرد به گژى
یه‌کدا .
- ئه‌وه
پیشه‌یان بوو
، بچووکترین
سه‌رکه‌وتنى
خۆیان ، له‌سه‌ر
نووسراوى به‌رده‌کاندا
، گه‌وره ده‌کرده‌وه
. باشه ، بۆ
لێره‌دا ته‌نیای
؟!
هه‌ناسه‌یه‌کى
هه‌ڵکێشا و
چاوى بڕیه
تاریکى .
- شوێنى
وه‌ک ئێره هه‌ر
بۆ
ئاهورامزدا و
غه‌یب زان و که‌سانى
وه‌ک من ده‌شىَ
. تۆ بگه‌ڕێوه
سه‌ر زه‌مین ..
بگه‌ڕێوه ..
بگه .. ده‌نگه
زوڵاڵه‌که‌ى
هه‌تا ده‌هات
، نه‌رمترو نه‌ویتر
ده‌بوو ، له‌گه‌ڵ
دوایین ووشه‌یدا
، که چاوم
کرده‌وه ، نه‌مدى
!! هه‌ر زوو سه‌رجه‌مى
ئامۆژگاریه‌کانیم
هێنایه به‌ر
زه‌ین ، شه‌ڕه
قۆچى به‌رانى
سپى له‌گه‌ڵ
به‌رانى ره‌ش
، کازیوه ده‌بێته
ده‌زووله‌ى
تخووبى نێوان
رۆژو شه‌و ،
ده‌ستم
رۆهێشته ناو
جانتاکه‌وه
، نه‌بادا ئه‌ویش
نه‌ما بێت ،
هه‌ستم کرد گه‌رمه
وه‌ک ئه‌وه‌ى
په‌یکه‌ر
تایین تاى لىَ
هاتبىَ !! ده‌ستم
گه‌ڕانده‌وه
. جانتاکه‌م
خسته ملم و
خۆم ئاماده
کرد ، چاوه‌ڕوانى
شه‌به‌قى به‌یانى
بووم ..ها ..کا ..
جووته به‌ران
قۆچ قۆچانى ده‌که‌ن
. ئه‌و شه‌وه
له‌به‌ر سه‌رگوزه‌شته‌ى
کیاکسار و له‌به‌ر
هۆڵى گه‌ڕانه‌وه‌م
و چاره‌نووس ،
له‌خه‌و
بێزار بووم ،
کاتێکم زانى ،
ئاسۆگه‌گزنگى
دا‌و له‌گه‌ڵ
داوى زێڕ‌ینى
هه‌تاودا ،
دوو به‌رانه‌که
قۆچیان له‌یه‌کتر
گیر کرد
، سه‌نگین سه‌نگین
یه‌کتریان ده‌هێناو
ده‌برد ، ئه‌مجا
پاشه‌و پاش ده‌گه‌ڕانه‌وه
. دیسانه‌وه
، به‌جه‌خت و
توندى ته‌کانیان
بۆ یه‌کدى ده‌دا
. ئاگایان له
من نه‌بوو ،
که‌له‌سه‌ر
پىَ بووم . له
پڕێکدا ، خۆم
هه‌ڵداو چاوم
نوقاند . چاوم
کرده‌وه .
خۆم به‌راکشاوى
، له‌سێبه‌رى
ده‌رکه مه‌زنه
خشتیه‌که قه‌ڵاتدا
دى .
جانتاکه‌ش وا
به‌ملمه‌وه .
راست بومه‌وه‌و
نیگام به
کۆنترین شارى
جیهاندا
گێڕا‌و هێدى
هێدى ، له په‌یژه
بىَ نازه
روخاوه‌کانه‌وه
به‌ره‌و ماڵه‌وه
چووم .
- ئه‌وه
سىَ شه‌و و
رۆژه ، بىَ
سه‌رو شوێنى !
له‌کام به‌هه‌شت
بوویت ، وا
ماڵه‌وه‌ت له‌یاد
چوو ؟
- ئه‌ى
نه‌مگوت ئه‌گه‌ر
دره‌نگم
پێچوو ، دڵته‌نگ
و سه‌راسوىَ
نه‌بن ، لاى
که‌سێک بووم
هه‌رگیز به
هۆشتانا
ناچێت .
نیشانه‌ى
سه‌رسوڕمان و
پرسیار‌و هه‌ستى
جیاواز ، به
روویانه‌وه
ده‌رکه‌وت ،
گوتمه‌وه :
میوانى
کیاکسار بووم
.
- کاک
کىَ ؟!
- ئیستا
شه‌که‌ت و
ماندیم ، شه‌وگار
درێژه ، له
نووکه‌وه
بۆتانى باس ده‌که‌م
.
له‌شکرى
هه‌رچیم
ده‌زانى له‌باره‌ى
میدیا‌و
کیاکساره‌وه
، گشتم بۆیان
هه‌ڵڕشت ، ئه‌وان
ئاگاداریان
له نه‌وت هه‌بوو که
لیدیاو
فریجیه و
رۆژاواییه‌کانى
ئه‌وسا به‌ڕۆنى
ماد ناویان
بردوه ،
قیریان بۆ ته‌لارسازى
و قولله‌و قه‌ڵاته‌کانیان
به‌کارهێناوه
، زێڕو مس و به‌ردى
لاجیوه‌رد ،
له میدیاوه
ده‌گه‌یشته
ئاسیاى کۆن ،
مادستانى سه‌ربه‌خۆ
به کیشوه‌رى
شارستانى و
سواڵه‌تى ره‌نگین
ده‌ناسرا .
پارس و ئه‌وانى
ده‌وروبه‌ر ،
زمانیان له
زمانى ماده‌وه
تاشیوه . نه‌ریتیان
وابوو که بۆ
ماوه‌یه‌کى
دیارى کراو سه‌رکرده‌کانیان
هه‌ڵده‌بژارد
. ئه‌سپیان که‌وى
کرد و عاره‌بانه‌یان
پێڕاکێشا ، هه‌روه‌ها
حوشترى جووت
کۆپانیان
راگرت ،
ئیشوکاریان
دابه‌ش کرد ،
ئاترون و پیشه‌وه‌رو
کاراو
کشتیارو
دادوه‌رو
ئاژێڵدارو
عاره‌بانه
سواران .
ئاویان
راکێشایه سه‌ر
زه‌وییه به‌یاره‌کان
و گه‌نم و جۆو
دانه‌وێڵه‌ى
کێوییان چاند
، رۆڵه‌کانم ،
ئیریکانى
پاشاى ماد شه‌ڕى
زۆرى هه‌ڵگیرساند
له‌گه‌ڵ
تۆنۆهیگالى
سومه‌رى. په‌یوه‌ندیان
به یۆنانى
کۆنه‌وه هه‌بووه
، گوتییه‌کان
که نه‌وه‌یه‌کن
له ماد نه‌وه‌دو
یه‌ک ساڵ
حوکمڕانى
سومه‌رو ئه‌که‌د
بوونه ، به‌ڵگه‌ش
به‌ناوى شایه‌کانیانه‌وه
ماوه‌و باج و
سه‌رانه‌ى
گرانه‌به‌هایان
لێساندوون ،
له هه‌مووشى
گرینگتر ، له
سومه‌ردا ئه‌فسانه‌ى
که‌لگامیشیان
نووسیوه‌ته‌وه
. ئا..که
پێمگوت : (( بیکه
خاترى موغه‌غه‌یبزانه‌کان
ئه‌گه‌ر خۆتم
لا ئاشکرا نه‌که‌ى
)).. گوتى .(( ئه‌ز
کیاکسارم ...))
به‌چاکم
زانى ، گه‌شتى
دووه‌م بکه‌م
. ئاره‌زوویه‌کى
بىَ جڵه‌و ،
سه‌رکێش ، به
تینوویه‌تى و
برسێتى سه‌ده‌یى
ده‌چوێنم ،
یان وه‌کو
تامه‌زرۆیه‌کى
گڕاویى
پیاووژن ، بۆ
ته‌واو کردنى
یه‌کترى . ئه‌وسا
به‌تێرو ته‌سه‌لى
ده‌بىَ کپ بى
یان که‌یل و
حه‌سره‌ته‌وه
بمرن . بوون و
نه‌بوونه‌که‌یه
. ئه‌و کونه
ئه‌شکه‌وته
، به‌سۆزه‌وه
ده‌مگرێته
ئامێز‌و له
منداڵدانى
خۆیدا ، پێکه‌وه
له‌گه‌ڵ
تاریکیه‌کى
دیوده‌ردا
((شه‌ففاف )) ده‌بین
به‌یه‌ک جه‌سته‌و
له کۆتى شوێن
و زنجیرى کات رزگارم
ده‌بىَ ، ئه‌ڵبه‌ته
ئه‌مه‌یش
پۆپه‌ى چێژ‌و
ئاسوده‌گى
گیانمه.
دوو
گوریسم کڕى له‌گه‌ڵ
پێداویست و
ئازووقه . ئه‌ز
به‌خته‌وه‌ریم
له پشکنین و
گه‌شت و
گوزاردا ده‌بینمه‌وه
، هه‌رچه‌نده‌ش
روو له
نادیار‌و
تاریکى بىَ .
له‌هه‌مان
شوێنى پێشوو ،
له سکانیایه‌کى
سپى ، که دوو
هێڵى قاوه‌یى
به‌لاته‌که‌وه
بوو ، دابه‌زیم
. به‌سه‌ر ئه‌و
خشته کونینه
به‌نرخانه‌دا
هه‌نگاوم نا ،
که چ به‌هۆى
باران و که‌مته‌رخه‌مى
بىَ و چ به‌ژێر
سمى بزنى قه‌دپاڵى
قه‌ڵاته‌وه
بىَ یاخود له
هامشۆى تۆڵه‌که‌که‌رانه‌وه
بىَ ، ناوبه‌ناو
، خلۆر ده‌بنه‌وه‌و
کىَ ناڵىَ سه‌رى
هاتوچۆ که‌رانیان
نه‌شکاندبىَ !
بریا سه‌رى ئه‌وانه
ده‌شکا که
سیاسه‌تیان
کردۆته پیشه
یان مه‌یمونانه
، به‌ڵه‌دن
چۆن به‌په‌یژه‌ى
کۆمه‌ڵایه‌تیدا
گورج سه‌رده‌که‌ون
. له‌کن لێفه
درویه‌ک
پشووم دا ، وه‌کو
بیستم ببووه
یاوه‌رى که‌سێک
خۆى به مه‌هدى
ئاخر زه‌مان
زانى و په‌ڕتوکێکى
له‌و باره‌وه
، به‌ناوى ((فه‌رموده‌کانى
خوا)) به‌چاپ
گه‌یاند ! به‌ڵام
له‌ناکاو ،
خۆى و چه‌ند
یاوه‌رێکى به‌ر
شاڵاوى ده‌ست
ڕێژ که‌وتن .
ئه‌و گه‌وجه
، له‌وه بىَ
ئاگا بوو که
سه‌رده‌مى
پێغه‌مبه‌ران
به‌سه‌رچووه
، دواى ته‌راویلکه
که‌وتبوو ،
ئیمڕۆ ، سه‌رده‌مى
ته‌فاهه‌ت و
سێکس و پولپه‌رستیه
.
له نواى
چایخانه‌که‌ى
مه‌چکۆدا ، هه‌ندىَ
بوزگوڕ و
مافور بۆ
فرۆشتن
راخرابوون ،
هه‌رزان
فرۆشتن و
ئاواره‌یى له
هۆکارى
براکوژیه ،
که ئه‌نجامێکى
نه‌زۆکى هه‌یه
، ته‌نیا ره‌ش
و رووتى تیا
ده‌چىَ و
گیرفانى
بازرگانانى
سیاسه‌ت و
شێره کولله‌کانى
شێخه‌ڵاى پىَ
پڕده‌بىَ .
سیاسه‌تمه‌دارانمان
، له‌لایه‌که‌وه
هاوبه‌شى
بازاڕى ره‌ش و
له‌ولاشه‌وه
، بوونه‌ته
سیزارى رۆما !
ئۆگستۆس سه‌دو
په‌نجا هه‌زار
مووچه‌دارى
راگرتبوو ته
نیا بۆ ئه‌وه‌ى
بڵێن : بژى و
شکۆدار بىَ
خواوه‌ندمان
ئۆگستۆسى مه‌زن.
به‌رۆژى نیوه‌ڕۆ
، ده‌کوژن و
ده‌بڕن .
دیاره جڵه‌وى
چاره‌نووس و
قه‌ده‌رمان
به‌ده‌ستى
خۆمانه‌وه
نییه ! ده‌نا
به جۆرێکى دى
ده‌بوو . له‌وێوه
به‌بىَ ئه‌وه‌ى
سه‌رنج بده‌مه
دوکانه‌کان ،
سه‌رکه‌وتم .
سه‌رم دانه‌واندبوو
، . له ژێر ده‌روازه‌که‌دا
، سه‌رنجێکى
تێرم گێڕا وه‌ک
ئه‌وه‌ى دوا
سه‌رنج بىَ و
ئیدى نه‌گه‌ڕێمه‌وه
. وه‌ختىَ ، که
ئاپوره ده‌بىَ
ده‌رزى هه‌ڵده‌ى
ناکه‌وێته
سه‌ر زه‌وى ،
به‌ریخۆڵه‌ى
دایکه هه‌ولێر
ده‌چىَ . به‌ڵىَ
، مرۆڤ ، ده‌بىَ
هه‌موو شت به‌ر
زه‌ین بگرىَ و
هه‌ر شتێک ره‌چاو
بکات . گشت
شتێک وا
بگێڕێته‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ى
نیگارى
بکێشىَ. ئیستا
، ئه‌م روانگه‌یه‌م
، له ژێر ئه‌م
که‌وانه‌یه‌دا
، ده‌شىَ
ببێته
نوێژگه‌و جىَ
رامان و به‌خۆدا
چوونه‌وه .
ئاسمان ،
بلورێکى بێگه‌رده
، روناکى ده‌به‌خشىَ
. سه‌ربان و
دیوار و دره‌خت
و گومبه‌ز و
مه‌ناره‌کان
پێده‌که‌نن .
ئاسۆى دوور
پشتێنى
زیوینى له‌ته‌نگه‌ى
زه‌وى کردووه
.ئاى چه‌ند سه‌یره
! ئالێره‌وه
، به جووته
باڵێکى
ئیکارۆسى ئه‌فسانه
، بده‌ى له
شه‌ققه‌ى باڵ
و بڵند و بڵند
بیته‌وه . ئه‌وه‌نده
بڵند بیته‌وه
، که‌قه‌ڵاى
هه‌ولێرو که‌رکوکیش
به‌دى بکه‌یت
. به‌و چه‌شنه
ئۆخه‌ى ده‌که‌ى
. په‌یژه‌ى
ژێر که‌وانه‌که‌م
بڕى . چاوم به‌که‌لاوه‌کاندا
سوڕدا و سه‌د
مخابنم له
ناخم حه‌شاردا
، شاره‌وانى
له کوێیت ؟!
شوێنه‌وارناسان
ده‌ستم
دامێنتان .
راست رۆیشتم و
پاشماوه‌ى
پرسیاره‌کانم
قووت دا . بڕىَ
منداڵى شڕۆل،
که‌لانییان
ده‌کرد .
گرانى ئێره‌ى
بۆ خێزانان
کردۆته ده‌ره‌تان
. ده‌رکه‌ى ده‌ره‌وه‌ى
گه‌رماوه‌که
وازبوو . به‌چه‌ند
په‌یژه‌یه‌ک
گه‌یشتمه ده‌رکه
داریینه‌که‌ى
که‌وا ئه‌ستێره‌که‌ى
داوودى به‌سه‌ره‌وه‌یه
. ئۆخه‌ى که‌س
دیار نییه ،
گورج به‌لاته‌کى
حه‌وز و فیچقه‌دا
رووم نایه ده‌رکه‌ى
دووه‌م ، به‌لاى
راستدا ،
پاشان به‌لاى
چه‌پدا
رۆیشتم . له‌وێوه‌ش
، یه‌کسه‌ر به‌ره‌و
زارکى ئه‌شکه‌وته‌که
. ده‌ستم بۆ
جانتاکه‌ى
شانم برد و
خۆم چه‌مانده‌وه
. شه‌شحه‌وت
هه‌نگاوم ناو
چوار مه‌شقى
بۆى دانیشتم .
به‌خۆم گوت :
((ئه‌مه
گوریسه‌که‌ى
پێشووه)) . ده‌ستم
پێدا هێنا .
ئیتر
گوریسم
پێناوىَ هه‌تا
ده‌گه‌مه
دووڕێیانه‌که
. له‌وێوه
بیرى لىَ ده‌که‌مه‌وه
، هه‌ناسه‌یه‌کى
قوڵم هه‌ڵکێشا
. بۆنێکى نسار
به لووتما
چوو . به شێنه‌یى
که‌وتمه رێ
کردن . هه‌رهه‌نده
له‌گه‌ڵ
تاریکى
راهاتى ، ئیتر
ئاسایى ده‌بىَ
، تێکۆشانه
پیرۆزه‌که‌و
هه‌سته‌کانى
تر جێگه‌ى چاو
ده‌گرنه‌وه .
پۆل گۆکان گوتویه‌تى
: ((چاو ده‌نوقێنم
بۆئه‌وه‌ى
ببینم )). ئه‌ز
واى بۆ ده‌چم
ئه‌گه‌ر
روناکى و ره‌نگیان
گوتووه ، ئه‌وا
تاریکى و
تێڕامان
هاوسه‌نگیان
ده‌وه‌ستن .
سه‌ره‌ڕاى
هێمنى ناخ و
خڕبونه‌وه‌ى
هه‌سته‌کان
له‌تاکه
سۆمایه‌کدا ،
له‌وانه‌یه
یه‌کىَ
بپرسىَ : لێره‌دا
به‌ره‌نگاربوونى
مه‌ترسى و مه‌رگ
هه‌یه !!
مارێک ، حه‌زیایه‌ک
، درنجێک ! سه‌یرو
سه‌مه‌ره ،
وه‌ک ئه‌وه‌ى
ده‌ره‌وه
گوڵرێژ بىَ !
بۆ هیچ تووشى
ترس و مه‌رگ
نابین ! ئه‌ى
برسێتى و
گرانى ، مارو
ئه‌ژدیها نین
، ئه‌ى
کلاشینکۆف و
تیرۆر کردن !
دێ‌و و درنج
نین که‌وا
توند توند
ئابلوقه‌یان
داوین ! خۆ ئه‌گه‌ر
سه‌ربه‌سه‌ر
بوه‌ستن ، ئه‌وا
بێده‌نگى و
هێمنى و ئه‌زمونوکه‌م
قازانجه ،
پاشان ، دڕنده‌راسته‌قینه‌که
واله ناوه‌وه‌ماندا
..ئه‌وه‌ى
ناقایله ،
باله‌گوپى
خۆى بدات . له‌ده‌ره‌وه
، تاڵان و
کوشتن و درێژه‌ى
هه‌یه . له‌هه‌ر
په‌نا و په‌سێوێکدا
، خۆیان بۆ
مرۆڤ مه‌ڵاس
داوه ، دێوه‌زمه‌که‌ى
مه‌رگ ئه‌گه‌ر
خۆتى لىَ
لابگرى دوات
ده‌که‌وىَ !
رۆژێکه‌و
تێکه‌وتوین !
دیاره جه‌نگى
ته‌رواده‌یه
و بىَ کۆتایى .
هه‌میشه رکم
له چه‌ک و
بیر ته‌نگى و
خۆێن ڕژان ده‌بێته‌وه
. شه‌یتانى شه‌ڕ
تینووى خوێنمانه! حه‌زیاو
ئه‌رژه‌نگى
راستى ، قوتکه‌و
هێڵه‌کانى
سنوورن . ئه‌وه‌نیه
له که‌ڵبه
ژاراویه‌کانى
برایم خه‌لیل
و کۆخڵانه‌وه
ژار ده‌ردىَ !
مردن ته‌نیا
مردنى له‌ش
نیه . ئێمه
هه‌موو رۆژێک
له ناخه‌وه
ده‌مرین . مه‌رگى
و جودیى مرۆڤ
مه‌رگى
سایکۆلۆژیه‌تى
نه‌ک مه‌رگى
فسیۆلۆژى . ئه‌وا
ده‌ستم به
گوریسه‌که‌وه‌یه
. کاربه‌ده‌ستانمان
گوریسیان به
کوێوه به‌نده
!؟ هه‌نووکه
واده‌که‌ن و
دوورن له
زمانى
گفتوگۆ‌و
گوێگرتن،
وتار‌و گفت و
به‌ڵێنه‌کانیان
، رۆژ به‌رۆژ
پووچ ده‌بن .
ئه‌ى که
بووینه خاوه‌نى
ئاڵاى خۆمان
چیمان به‌سه‌ر
دێنن !؟ چى
رووده‌دات !؟
ئه‌و ده‌مه ،
چوار پارچه‌که
چۆن لێک ده‌درێن
؟ به‌م هۆشه‌ى
ئیمڕۆیان ، له
تاریکى
بترازىَ ، هیچ
به‌دى ناکه‌م
. به‌ده‌م هه‌نگاوى
له‌سه‌ر خۆوه
، هۆشم له‌گه‌ردش
دایه ، له‌گه‌ڵ
خودى خۆمدا ده‌دوێم
. راستى تاڵه‌و
هه‌موو که‌سێک
نایخوازىَ ،
ئه‌وه‌یشى ده‌یڵىَ
په‌سند و خۆشه‌ویست
نه‌بووه و
نابىَ ، چونکه
نه کڵۆکه ،
له‌مه‌نجه‌ڵى
ئه‌واندا جۆش
نادات .
پێویستیمان
به
دانوستاندنى
خۆشه‌ویستى
هه‌یه . گشت
ئازار و مه‌ینه‌تیه‌ک
له گڕى خۆشه‌ویستیدا
ده‌توێته‌وه
. هه‌موو فه‌لسه‌فه‌و
تیئۆرى ئه‌م دونیایه
بزه‌یه‌کى
خۆشه‌ویستى
ناهێنىَ ، ئه‌ڵبه‌ته
ئه‌وانه ،
بىَ سۆزن ..بىَ
ویژدانن .. بىَ ....
چه‌ند هه‌نگاوێکى
دى ده‌ڕۆم و
په‌نجه به
قۆپچه‌ى
لایته‌که‌وه
ده‌نێم و .. شه‌واره
ده‌بم .
روناکیه‌که
، پاش ده‌دوازده
هه‌نگاوێک ،
له دیوارى ئه‌شکه‌وته‌که‌دا
ده‌وه‌ستىَ .
بێگومان له‌وێوه
، گوریسه‌که
به گوێره‌ى
پێچى ئه‌شکه‌وته‌که
، ده‌سۆڕێته‌وه
. هیچ دوو دڵى و
گومانم نیه ،
هه‌مان ڕێڕه‌وى
پێشوومه‌و
گوریسه‌که‌ش
پێشم که‌وتووه
. پێشکه‌وتن و
ئازادى نرخى
گرانى خۆى ده‌وىَ
. ئه‌وه‌ى ده‌زانم
. وه‌لىَ هیچ
هه‌نگاوێکیان
نه‌نا بۆ
دروست کردنه‌وه‌ى
بناغه‌و ژێر
خانى
ئابوریمان ،
به‌ڵکو به‌ئاشکراو
له ژێره‌وه
، دانه‌وێڵه‌و
که‌ل و په‌لمان
به‌ره‌و
باشور‌و
باکورو راست و
چه‌پ ده‌ڕوات
!! له پێچه‌که
سوڕامه‌وه ،
دوو سىَ بسکیت
و کولیچه‌م
خوارد و ئاوم
به‌سه‌ردا
کرد ، له هه‌نده‌ران
به‌دواى به‌هاى
مرۆڤایه‌تى
نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن
، ئێمه وه‌کو
میزى حوشتر
روو له دواوه‌ین
! تازه به
تازه په‌نا
بۆ چه‌ک و
راجیمه ده‌به‌ین
!! مه‌گه‌ر شه‌ڕ
هێماى مه‌رگ
نه‌بىَ ! بۆ که‌ڵک
له‌وانه‌کانى
مێژوو وه‌رناگرین
!؟ سکۆریلۆسى
رۆمانى ، سه‌ر
له‌شکره‌کانى
خۆى خڕکرده‌وه
، دوو سه‌گى
هارى له پێش
به‌ردان ، سه‌گه‌کان
به‌دڕنده‌ترین
شێوه په‌لامارى
یه‌کیان دا‌و
خه‌ریک بوون
یه‌کتریان
پاڕه پاڕه
بکه‌ن ، ئاله‌م
کاته‌دا
سکۆریلۆس ،
گورگێکى
تێ‌یان به‌ردا
. هه‌ردو سه‌گه‌که
، وازیان له‌شه‌ڕى
ناوخۆیان
هێنا و به
جووته که‌وتنه
دژایه‌تیى
گورگه ، که
مێمڵىَ گیانى
به‌گیانیى هه‌ردووکیان
بوو . سه‌رم ده‌خورێنم
، تۆزێک هه‌ست
له خۆم راده‌گرم
. خۆزگه
کڵاوى سه‌خرى
جنم ده‌بوو .
ئه‌وجا به‌ره‌هایى
ده‌چوومه
ناو کۆشک و ته‌لارى
ئه‌وانه‌و له
نزیکه‌وه
شاره‌زاى ته‌رزى
ژیان و
رابوردنى تایبه‌تیان
ده‌بوم .
پاشان له‌کن
خه‌ڵکم ده‌درکاند
که چ
فانتازیایه‌ک
ئه‌وانى
پۆشیوه‌و
عاله‌م له چ
قوڕو دۆزه‌خێکدان
. مراوى که‌ى
ته‌ڕ ده‌بىَ !
که‌میان له‌سه‌ر
نووسرا !! بۆ ئه‌وان
ده‌خوێننه‌وه
! کاتى ئه‌وه‌یان
نیه ، بگره
گاڵته‌یان به
ڕۆشن فکران
دىَ و گه‌مه‌یان
پێده‌که‌ن .
نووسه‌ریش هه‌یه
سووکه‌و ره‌دوى
نانه تاڵه‌که
که‌وتووه !
ده‌بیخۆن . ئه‌وه
به‌شتان بىَ .
سیاسه‌ت
بازان هه‌میشه
له
راستبێژان سڵ
ده‌که‌نه‌وه
و قێزیان له‌وانه‌شه
که کاسه‌لێسن
و کرنووشیان
بۆ ده‌به‌ن ،
ئه‌م راستیه
، له‌گشت سه‌رده‌م
و جیگایه‌کدا
دروست و ته‌واوه
.
هه‌ندێکى
تر ده‌ڕۆم و
وچانێک ده‌ده‌م
. ئێمه ... ئه‌وان
. ئێمه له
برسێتى و
ئازار‌و کۆڵنه‌دان
دا چوون یه‌کین
. ئه‌وان له
ته‌سه‌لى و زه‌برو
ده‌سه‌ڵاتدا
وه‌ک یه‌کن ،
مرۆڤ باوه‌ڕى
هه‌بوو له
دڵه ڕاوکىَ و
سه‌قامگیربوون
و لاوه‌کى
دوور ده‌بىَ .
هه‌ر چ باوه‌ڕێک
بێت ، به‌لامه‌وه
، له‌باره‌که
ناگۆڕىَ .
باوه‌ڕ به
خودا ، به
نیشتمان ، به‌سروشت
، به خۆشه‌ویستى
به جوانى و
راستى . گرینگ
ئه‌وه‌یه ،
ئاینێکت هه‌بىَ
په‌یڕه‌وى
بکه‌یت و خۆت
له پێناویدا
ته‌رخان
کردبێ و
ئاماده‌ش بیت
بۆى بچیته
ژێر گڵه‌وه .
ئه‌گه‌ر گه‌ڕامه‌وه
به وردى باسى
ئه‌م گه‌شته‌میان
بۆ ده‌که‌م ،
به‌تایبه‌تى
بارى ده‌روونیم
له‌ناو
ریخۆڵه‌ى ئه‌م
ئه‌شکه‌فته
خورافیه‌دا ،
که
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى
ئێجگار به
پێزه له‌مه‌ڕ
داهاتوومان.
هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌یه‌کى
به پیته بۆ
داڕشتنى
نووسینه‌کانم
. ئا .. که مرۆڤ
بڕواى نه‌ما
یان لاى پوچه‌ڵ
بۆوه ، بگه‌ڕىَ
بۆ باوه‌ڕى
دیکه ده‌شىَ
. بىَ باوه‌ڕى
بۆشایى و سه‌رلێشێوان
و ، ده‌رنه‌بڕینى
راستیش
ئاواتێکى زله
.
هه‌ندىَ
ده‌ڕۆم ، بیر
له ڤایرۆس و
میکرۆب و جانه‌وه‌رو
شه‌یتان و
مارو دوپشک ده‌که‌مه‌وه
، ئه‌وان
دوژمنى مرۆڤ
نین ، به‌ڵکومرۆڤ خۆى
دوژمنى باوه‌کوشته‌ى
خۆیه‌تى .
غورورو خۆبه‌زل
زانین و گێلیه‌که‌ى
، رێنمایى ده‌کات
، چه‌ند
پیرۆزه له
پێناوى
ئامانجێکدا
سه‌ر بنێمه‌وه
، هه‌رچى جه‌نگه
، ئه‌وا روحى
مرۆڤایه‌تیمان
تێدا ده‌کوژىَ
. ده‌مانکاته
سووته‌مه‌نى
خۆى ، ئه‌وا
گه‌یشتمه
دووڕێیانه‌که
. ده‌ست بۆ
گوریسه‌که
ده‌به‌م ، که‌ڕێگه‌ى
چه‌پى پێشووى
گرتووه .
داده‌نیشم .
کڵافه‌یه‌کى
ناوجانتاکه
ده‌ردێنم .
توند له‌ناو
قه‌دى گوریسه
راکشاوه‌که
شه‌ته‌کى ده‌ده‌م
. له‌و لاوه‌له
به‌ردێکى
قۆقزى ده‌ئاڵێنم
. ئه‌مجا پىَ
ده‌خه‌مه سه‌ر
به‌رده‌که‌و
به گشت هێزمه‌وه
رایده‌کێشم .
به‌خۆم ده‌ڵێم
: له
دووڕێیانى
ژیاندا ، ده‌بىَ
لایه‌نى چاکه
خوازى بگرین و
نه‌عله‌ت له‌شه‌ڕه‌نگێزى
بکه‌ین . ئه‌مێستا
، لێره‌وه ،
سه‌ره‌تاى
راسته‌قینه‌ى
پشکنینى دووه‌م
ده‌ست پىَ ده‌کات
، گورزه
روناکیه‌ک به‌ره‌و
پێشه‌وه ده‌نێرم
. ده‌که‌ومه
هه‌نگاونان .
شایانى ووتنه
، که ئه‌م
لکه ئه‌شکه‌وته
له‌وه‌که‌ى
پێشوو ،
فراوانتره ،
به‌جۆرێک به‌راوه‌ستاوى
ده‌ڕۆم . له‌زۆر
جێ‌دا باڵه‌کانم
ناگه‌نه هه‌ردوولا
. هه‌ناسه‌ى
فرامۆشى هه‌ڵده‌کێشم
. هێدى هێدى ،
پاش هه‌ر
بازنه
روناکیه‌ک ،
به‌مه‌زه‌نده‌ى
خۆم ، چه‌ندین
هه‌نکاو ده‌نێم
، به‌م شێوه‌یه
، به‌وره‌یه‌کى
به‌رزه‌وه ،
چوومه پێشه‌وه
، ئاگام له‌کاتى
ده‌ره‌وه
نیه‌و ته‌نیا
له‌زه‌مه‌نى خودى
خۆمدا مه‌ڵه
ده‌که‌م . ده‌ڕۆم
ده‌ڕۆم . پشوو
ده‌ده‌م و ده‌ڕۆم
. شتێک ده‌خۆم
و ده‌ڕۆمه‌وه
. دڕنده‌ى جه‌نگه‌ڵان
، بۆ دابین
کردنى بژێوى
خۆی په‌لامار
ده‌دات ، که‌تێر
بوو ، هێور ده‌بىَ
و هه‌رگیز
هێرش نابات ،
وه‌لىَ مرۆ له
ترسانا په‌لامار
ده‌دات یان بۆ
ئاره‌زوویه‌کى
نه‌گریس ده‌کوژرىَ
! په‌تى –
گوریسى
سێداره هه‌ڵده‌واسىَ
. ئاى ! خۆ وا
گوریسه‌که
کۆتایى هات !
سه‌یره ، که‌باس
هاته سه‌ر
گوریس و قه‌ناره
، گوریسه‌که‌م
هاته گیانه‌لا
!! زوو کڵافه‌ى
دووه‌مم ده‌رهێنا
. دیده‌وانانه
پێکه‌وه‌م
گرێدان . ئه‌گه‌ر
ئه‌م گوریسه‌ش
به‌هانامه‌وه
نه‌هات !؟ خۆم
دواند . هه‌ر
شتێک له‌کات و
شوێنى خۆیدا .
ئه‌وه وه‌ڵامى
بێده‌نگم بوو
، هه‌ستام ،
یازده هه‌نگاوى
به‌رینم ناو
له پڕ هه‌ستم
کرد ، که
ڕێڕه‌وى ئه‌شکه‌وته‌که
سه‌رده‌که‌وىَ
، جارێک به‌لاى
راستدا و
جارێکى دى به‌لایه‌که‌ى
تردا . ماندوو
بوونم پێوه
دیاربوو ،
بۆیه له‌پاش
هه‌وراز
بوونێکى باش ،
بڕیارم دا
وچانێک بده‌م
. له‌شوێنى
خۆم راکشام و
په‌لوپۆم
درێژ کرد پاش
ئه‌وه‌ى
جانتاکه‌م
نایه ژێر سه‌رم
.
چه‌ند وه‌نه‌وزم
دا‌و .. چه‌ندى
خایاند ؟ به‌لامه‌وه
هیچ ناگه‌یه‌نىَ
. به‌من چى ئه‌گه‌ر
چرکه‌یه‌ک
بووبىَ یان ده‌یان
ساڵى تیشکى .
بىَ ئاگابووم
و کاتىَ چاوم
کرده‌وه و
گوێم شل کرد ،
سێڕه‌ى
سیسارکم ژنه‌وت
و چاویشم به
دیوارێکى که‌ڵه‌کچن
که‌وت ! چاوى
لایته‌که‌م
هه‌ڵکرد و هه‌سته‌کانى
دیکه‌م خسته
کاره‌وه ، به‌تایبه‌تى
رادارى گوێم ،
به‌ئاسته‌م ،
نوزه‌یه‌کم
بیست !! تۆزێک
چوومه نواو
نوزه‌که
روونتر بۆوه
. به‌ئاسپایى
، ناو له‌پم
به‌دیواره‌که‌دا
خشاندوو به‌ره‌و
سه‌روو بردم .
نووکى په‌نجه‌کانم
له شتێکى نه‌رم
که‌وتن ! خێرا
، لامبردن و
لایته‌که‌م
هه‌ڵکرده‌وه
. سه‌رم سوڕما
و خه‌ریک بوو
زمانم په‌ڵپ
بىَ و له گۆ
بکه‌وىَ !! که‌مێکیش
ترسام . روسته‌مى
زاڵیش بوایه
ده‌ترساو ده‌سڵه‌میه‌وه
. به شێنه‌یى
ده‌مم کرده‌وه
:
- کێیت
؟! دێوى ؟
درنجى ؟ بۆ له
نێوان ئه‌و
دیواره‌دا ،
خۆت له په‌رێزم
گرتووه ؟!
ته‌نیا
گوێم له‌ده‌نگى
خۆم بوو ، هه‌رچه‌نده
، نوزه‌که
پتر گوێچکه‌مى
پڕ کرد .
- به‌ند
کراوم .. دیلى ..
ئه‌م .. دیواره‌م
.
که ئه‌وه‌ى
گوت ، قیچێک
کشامه دواوه
، هه‌مدیسان
وه‌کو ئاوێنه‌یه‌کى
بازنه‌یى
تیشکم له
رووى دا . دیم
وا پاشماوه‌ى
مستىَ قوڕى
وشکه‌وه بوو
، لایه‌کى ناو
ده‌مى گرتووه
!! بۆیه ووشه‌کانى
به زه‌حمه‌ت
بۆ ده‌رده‌چوو
.
- ده‌مت
بکه‌وه .
دوو په‌نجه‌م
درێژ کردوو
ناو ده‌میم
خاوێن کرده‌وه
، ئاخێکى هه‌ڵکێشا
. نوشتامه‌وه‌و
چۆڕىَ ئاوم
نایه سه‌ر
زمانه په‌لاس
و سپیه‌که‌ى .
- ده‌وجا
ده‌توانى
بدوێیت .
هانىَ ئه‌مه
بسکیتێک ،
باشتر وایه
ته‌ڕى بکه‌م .
هانىَ بیمژه
.
ده‌ستم
له کڵافه
گوریسه‌که‌ى
ده‌ستم دا ،
هێشتا چه‌ند
پێچێکى مابوو
، گوتم :
- ئه‌و
ئه‌شکه‌وته
، لێره‌وه ده‌رده‌چىَ
؟!
گوتى:
نازانم . هه‌رچه‌نده
جاروبار ،
پایه‌ک له
رووم ده‌دا .
دیواره‌که
، وه‌کو قه‌پۆزى
شێر
گرتبوویان .
دوو به‌ردى
تیژ له شێوه‌ى
دوو که‌ڵبه ،
سه‌رسنگیان
گرتبوو . بێده‌نگ
. له‌به‌ر
خۆمه‌وه که‌وتمه
وتوووێژ . ئه‌گه‌ر
شیره‌که‌ى
دیموکلیس
راست بىَ ، ئه‌وا
هه‌بىَ و نه‌بىَ
، ئه‌مه
دیواره‌که‌ى
خانزادى شێره
ژنى سۆرانه ،
ئه‌مجا به ده‌نگى
بڵند رووى ده‌مم
لێنایه‌وه .
- به‌وه
ده‌چىَ ، ( له‌شکرى
بیت) !!
به‌سه‌ر
ڕاوه‌شاندن ،
لایه‌نگرى
بۆچوونه‌که‌م
بوو . به‌خۆم
گوته‌وه : ئه‌م
و گشت ئه‌فسانه‌کان
، له ده‌ره‌وه‌ى
زه‌مه‌ندا ده‌مێننه‌وه‌و
نامرن ، پێم
گوته‌وه :
- تۆ
که شایه‌دى
خۆشخوانى
سلێمان به‌گى
قولى به‌گیان
بوویت ، ئه‌گه‌ر
ئه‌و خیانه‌ته‌ت
لىَ نه‌کردایه
قه‌ت تووشى ئه‌م
سزاره‌شه ده‌هاتى
؟!
بێده‌نگى
خۆى له
نێوانمان خۆى
نه‌گرت و که‌وته‌وه
گۆ :
- گیرۆده‌ى
ئه‌وینى ئه‌و
شاژنه بووم و
عه‌قڵ و هۆشم
له‌سه‌ر نه‌بوو
، به‌ند بێژ
بووم و بوومه
په‌ندى زه‌مانه
.
- دڵدارى
راسته‌قینه
په‌نا ناباته
به‌ر کارى چه‌وت
و نادروست . تۆ
ژارت بۆ خسته
فنجانى قاوه‌وه
.
- ئه‌وه
به فیت و ده‌سیسه‌ى
عوسمانڵى ،
تووشى ئه‌و هه‌ڵه‌یه
بووم ، گوایه
سلێمان بکوژم
خانزادم
لێماره ده‌که‌ن
، وه‌لى سه‌د
مخابن ..
به
توندى گوتم :
خانزادیش له
توڵه‌ى ئه‌و
که‌ڵه پیاوه‌دا
، تۆى له
چینه‌ى به‌رد
گرت .
- مستىَ
قوڕیشى له ده‌وم
نا . گوێم لىَ
بگره ، هیچ
که‌س له‌و ڕۆ
به‌ده‌ر به
رۆمیان نه‌کا
متمانىَ . به‌نۆکه‌رى
خۆیان غه‌یانن
خولا ده‌زانىَ
. من په‌شیوانم
، هه‌زار جار
په‌شیوان .
پاش که‌مێک
بێده‌نگى ، به
ده‌نگێکى
تووڕه ئامێز
گوتم :
- ده‌بوایه
، له‌به‌یته‌کانتدا
، تاوانى سه‌ره‌کیت
له سوڵتان
بزانیبایه .
به ده‌نگێکى
نه‌رم و له‌رزۆک
وه‌ڵامى دایه‌وه
:
- نه‌موێرا
، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
جىَ نشینى
خودا بوو . ده‌ڵێن
ئه‌وى قسه‌ى
سووکیان پىَ
بڵىَ ، موو له‌زمانى
ده‌ردىَ یان
ئه‌وه‌تا
رۆشنایى(
سۆماى ) چاوى
نامێنىَ !
- ئه‌ى
بۆ قۆچ عوسمان
به‌ره‌نگارى
سوڵتان بۆوه
!! به سوێند و
درۆ میر سیفه‌دینیان
راپێچ کرده
ئه‌سته‌مبوڵ
و هه‌ردووکیان
کوشتن . قۆچ
عوسمان
دلێرانه خه‌لیفه‌ى
عوسمانلیشى
ریسوا کردووه
.
نۆره
هاته سه‌ر ئه‌و
به‌په‌له
داوى وتنه‌که‌ى
قرتاندم :
- ئه‌منیش
گوتومه : ئه‌گه‌ر
نه‌مرم ، بژیم
، بمێنم ،
خوێنى خان
سلێمان به‌گى
خۆم ده‌ستێنم
. براله ، من
ئه‌و عه‌شقه‌م
به کامه‌رانى
ده‌روونم
زانى . دیاره
بارودۆخ چاره‌نووس
ده‌نه‌خشێنىَ
.
- ئا
.. مرۆڤ سه‌روه‌رى
چاره‌نووسى
خۆیه‌تى ،
بۆیه ده‌بىَ
تۆ هه‌میشه
له کوره‌ى
ئازارى
یادگاردا بتلێیته‌وه
.
من گوتم :
- که‌سێکم
ده‌وىَ ، به‌ره‌حمه‌وه
گوێم لىَ
بگرىَ و سه‌رزه‌نشتم
نه‌کات . ده‌مه‌وىَ
بلێم ، رۆحى
زینده‌وه‌ر
له‌م دونیایه‌دا
ده‌مێنىَ و
نامرىَ . ئه‌و
گوتى.
ئه‌ز له‌لایه‌نێکى
دیکه‌وه ،
بۆى چووم :
- هه‌رچه‌نده
، شێوه‌ى دى
وه‌رده‌گرىَ .
ئه‌وه‌تا من
بوومه‌ته
کیاکسار ،
کیاکسارێکى
ئه‌م رۆژگاره
، تۆش ده‌مێنىو
وه‌کو له‌شکریه‌کى
به‌دناو . من و
تۆ باڵنده‌ى
قه‌قنه‌سئاسایى
، له‌ناو خۆڵه‌مێشى
سووتانى
خۆماندا
زیندوو ده‌بینه‌وه
.
ئه‌وجا
ئه‌و بۆمى ته‌واو
کرد :
- ئه‌و
ده‌مه ،
ستران و به‌یتى
خۆمان ده‌بێژین
، چۆن مرۆڤایه‌تى
له دڵداریم
ده‌کات !؟
پێم گوت :
چونکه رێگات
چه‌وت بوو .
گوتى : نه‌گوتراوه
بۆ گه‌یشتنه
ئامانج هه‌موو
رێگایه‌ک
دروسته !!
- ئه‌وه
گوته‌ى هه‌ڵپه‌رستانه
.
- زمانى
خۆشه‌ویستى ،
به پێچه‌وانه‌وه‌یه
، له ڕێگه‌ى
جوانه‌وه به‌ره‌و
جوانى ده‌ڕوات
.. تۆ ..
ویستى ده‌م
بکاته‌وه .
من تۆپه‌ڵىَ
ووشه‌ى جوانم
تێگرت .
- ئه‌ڤینداران
په‌پووله‌ى
ژیانن . وه‌کو
تۆ‌و زه‌رده‌واڵه
و دوپشک ،
ژاریان نیه .
که ئه‌وه‌ى
بیست ، چاوى
داخست و ده‌مى
بۆ یه‌کجاره‌کى
کڵۆم دا
. ئیستا چى
بکه‌م ؟ رێگا
بگرم هه‌تا ئه‌و
سه‌رى گوریسه‌که
یان ئه‌وه بۆ
ئه‌زمونێکه
داهاتوو
دوابخه‌م .
پێشنیازى
دوایینم هه‌ڵبژارد
، که‌وتمه
کڵافه کردنى
گوریسه‌کانم
، که پشووم
ده‌دا ، بیرم
له به‌یته‌کانى
ئه‌و له‌شکریه
ده‌کرده‌وه
، ده‌بىَ هى
خۆى بن یان له‌سه‌ره‌مه‌رگدا
بۆى هه‌ڵبه‌ستراوه
؟ مه‌گه‌ر
کارى وا له
خۆشخوان و قسه‌خۆش
و پرسه‌لیقه‌ى
وه‌کو ره‌حمان
به‌کرى
سابلاخى و عه‌لى
به‌رده‌شانى
و دڵته‌ڕ بوه‌شێته‌وه
. له‌گه‌ڵ
پێچه‌وانه‌ى
گوریسه‌کاندا
خه‌یاڵاتى
زۆرم پێچایه‌وه
. کاتێکم زانى
وام له زارکى
ئه‌شکه‌وته‌که
. له‌وىَ
دامام و هه‌ستم
راگرت ، خۆم
به‌هاوتاى (
دێوژین ) زانى .
ئه‌و به‌رۆژ
چراى ده‌گرته
ده‌ست و به‌دواى
مرۆڤى راسته‌قینه‌دا
ده‌گه‌ڕا. ده‌ستم
به چاوانمه‌وه
گرت هه‌تا به
روناکیه‌که
راهاتن . به
زوویى ، لوس و
باریک ، چوومه
ده‌ره‌وه ،
له ژێر ده‌روازه
زله‌که‌دا ،
دیده‌م بووه
جووتىَ کۆترى
ئازاد و دوور
هه‌ڵفڕین . زه‌رده‌ى
ئێواره که
خوێنین بوو .
به‌وه ده‌چوو
، ئاسۆ له
تواوه‌ى زێڕو
مس هه‌ڵکێشرا
بێت ! ئه‌و
دیمه‌نه ،
سڕى کردم .
ویستم ببمه
مه‌ل و باڵ
بگرم ،چونکه
هه‌ستم کرد
شتێکى جوان و
نوىَ ، له
ناوه‌وه‌مدا
وه‌ک چرۆ بدات،
وه‌ک له
هێلکه‌وه
بجریوێنىَ
یان وه‌کو به‌ردێکى
به‌ها تیشک
بهاوىَ . هه‌ستم
کرد ئه‌و شته
جوان و نوێیه
هه‌رگیز له
بیر ناچىَ و
نامرىَ .
په‌یژه
په‌یژه دابه‌زیم
و تێکه‌ڵاوى
ئێواره‌ى
شاربووم . هه‌رچه‌نده
بیرم
ئاڵۆزابووه
ناو ئه‌شکه‌وته‌کانى
ئه‌فریقیاو
هیندستان و فه‌ره‌نسا
و هه‌زار مێرد
و شانیده‌رو
زه‌رزى و ده‌کان
بوو.
به‌ده‌یان
په‌یکه‌رى
سروشتى و ده‌ستکردى
بوزى وه‌کو سه‌ما
که‌رانى
دوورگه‌کانى
جاوه‌و بالى ،
به رووتى له‌به‌ر
نیگامدا پۆزى
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان
وه‌رده‌گرت .
سمت پڕ‌و سنگ
خڕ‌و ناوک چاڵ
، ده‌شیان
ببنه مۆدێلى
( رینوار ) به
ره‌نگى
پاستیل له‌سه‌ر
که‌ڤاڵه‌کانى
دا خه‌نده
بارانیان
بکردایه .
حاجى
له‌شم ته‌لیسێکى
برنج بوو ،
قورس قورس به‌په‌یژه‌کاندا
هه‌وراز
بوومه‌وه ،
گۆشه‌ى په‌یژه‌کان
کۆگاى ورده
شوشه و نایلۆنى
شڕو پیسایى
مناڵ و گه‌وره
گرتبوونى . له‌و
بڵندیه‌وه
نیگام دوور هه‌ڵدا
. ژنان له
قۆزاخه‌ى عه‌بادا
پێچرا بوونه‌وه
. خاڵه
مرۆکان به‌یه‌کدا
ده‌هاتن و ده‌چوون
. سه‌دان خاڵى
ره‌ش و ره‌نگاوره‌نگ
، سه‌دان
هیواو هه‌ست و
نه‌ستیان خه‌ست
ده‌کرده‌وه .
له‌و بازنه‌وه
بڕوانێته
خواره‌وه ،
وه‌کو ئه‌وه‌یه
له رۆخى ده‌ریادا
بڕوانیته
ئاسۆ . مرۆکان
جێگه‌ى شه‌پۆله‌کان
ده‌گرنه‌وه .
ئه‌مێستا ، ئه‌و
شه‌پۆلانه
خاڵن . خاڵى هه‌مه
ره‌نگ .. تێکده‌چڕژێن
... داده‌بڕێن ..
ناوکێش و
هاوکێش ده‌بن
وه‌کو چه‌ند
ته‌وه‌رێکى
ته‌باو ناته‌باى
موگناتیسى .
بێده‌نگى په‌یکه‌رى
بایه. له
دووره‌وه
مۆسیقایه‌ک
ده‌ژنه‌وم .
به‌خۆم ده‌ڵێم
: (( موسیقا ،
پاڕانه‌وه‌یه
، سکاڵایه ،
له په‌رستگاى
جوانیدا ،
بۆئه‌وه‌ى خه‌وش
و خڵته‌ى ده‌روونمان
چه‌شنى
کراسێکى کۆن ،
وه‌کو په‌ڕۆیه‌کى
بىَ نوێژ
داماڵین )) .
به‌ر له
ده‌رچوونم ،
گوتم : ئه‌گه‌ر
ئه‌مجاره‌ش
دره‌نگم
پێچوو ، به‌ته‌نگى
منه‌وه نه‌بن
. ده‌متوانى
بڵێم له کوىَ
به‌دواى جه‌سته‌مدا
بگه‌ڕێن ، یان
شتێکى ئه‌وها
.. به‌ڵام هیچم
نه‌درکاند ،
نه‌بادا .. شنه‌ى
شه‌ماڵێک
ناوله‌پى به
روومدا هێنا و
بوژامه‌وه . گڵۆپ
و چراخانى
خواردنگه‌و
دوکانه‌کان
له چاومدا
پرته‌قاڵى
بوون . هه‌ردوو
پێڵوم دێنمه‌وه
یه‌ک و له
نێوان
برژانگه‌کانمه‌وه
ده‌نۆڕم . قه‌ڵاته‌که
دورگه‌یه له
چه‌قى خاڵه
هامشۆکه‌راندا
. ده‌ریاچه‌ى
خاڵى بزێون !
پتر پێڵوه‌کانم
ته‌نگ ده‌که‌مه‌وه‌و
برژانگه‌کانم
ده‌بینم و .. له
توێیاندا شه‌پۆل
و خاڵه‌کان و
ره‌نگیان
جوانه مه‌رگ
ده‌بىَ و .. له
ناو زه‌ریاى
تاریکیدا ون
ده‌بن . پرته‌قاڵه
تیشک ده‌ره‌کان(گڵۆپه‌کان)
ده‌بنه گوڵه
ئه‌ستێره‌ى
ئه‌فسانه‌یى
و تانۆپۆى ره‌شماڵى
دیده‌م ده‌بڵاچێنن
! چاوم به یه‌کجاره‌کى
ده‌نووقێنم
وهه‌موو شت له
تاریکیدا
نوقم ده‌بىَ .
له‌ناکاو ، له
ناخمه‌وه
رووناکیه‌ک
تریفه ده‌دا
. بابڕۆم ، هه‌نووکه
کاتى وه‌ستان
و رامان نییه
، منداڵه
ورده‌کان ،
جلیکانه‌ى
ئاو به عه‌ره‌بانه‌ى
بۆڵبه‌رین
راده‌کێشن و ..
له خواره‌وه
به
دوکاندارانى
ده‌فرۆشن .
تاو ده‌ده‌ن و
خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه
سه‌رعه‌ره‌بانه‌که
و هه‌تا
داوێنى شه‌قامه‌که
ده‌خزێن . له‌وێوه‌ش
جڵه‌وى عاره‌بانه‌کانیان
راده‌کێشنه‌وه
. له گه‌ڕانه‌وه‌دا
گه‌ر به‌ختیان
یار بوو ، ئه‌وا
پاشکۆى
ئوتومبیلێک
ده‌گرن و هه‌وراز
ده‌بنه‌وه
بۆلاى په‌یکه‌ره‌که‌ى
( ابن
المستوفى ) . له‌به‌ر
ده‌رگا
شلۆقێکى قه‌ڵاتدا
هه‌مدیسان
جلیکانه‌کان
پڕ ده‌که‌نه‌وه‌و
خلۆر ده‌بنه‌وه
. یه‌کێکیان
چاوى له من
بڕى ، که
یارمه‌تیم دا
بۆ راکێشانى
عاره‌بانه‌که‌ى
، چاوه‌کانى
جووتىَ کوژه‌که
بوون .. روون
روون بڵێم وه‌کو
چى !! وه‌کو هه‌ڵماتێکى
خاوێنى گه‌مه
پێنه‌کراو .
- ((
ئافه‌رین نان
په‌یدا کردنه
)) به‌خۆم گوت ((
ئاو ده‌فرۆشىَ
بۆئه‌وه‌ى
نان بکڕىَ ..
نان ده‌خوا
بۆئه‌وه‌ى چى
؟ ئا بۆئه‌وه‌ى
هه‌مدیسانه‌وه
سبه‌ینىَ زوو
ئاو بگوازێته‌وه
)) خۆ تانکیه‌کى
قه‌ڵا (3*6*7) مه‌تره
! ده‌بىَ ئه‌م
مسێو ..
میزۆپۆتامیاییانه
له پاڵ
رووباراندا
هه‌میشه
تێنوو بن !! ده‌بوایه
ئه‌وه‌م له
کیاکسار
پرسیار
بکردایه ،
چاوم هه‌ڵبڕى
، ئاسمان به
گوێره‌ى که‌وانه‌ى
تاقه زله‌که‌و
بۆشاییه‌کان
شێوه‌یه‌کى
ئه‌ندازه‌یى
هه‌بوو.
شوێنه‌وارانى
لاى ده‌ستى
راستم کراونه‌ته باره‌گاى
رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن
و سه‌ته‌لایته‌کان
! ئاریاله‌کان
له جه‌رگى
ئاسمان چه‌قیون
. مه‌ناره‌یه‌کى
کوڵه‌بنه‌ش
سوژنێکه
ڕۆچۆته به‌رزایى
! دوو سىَ چه‌کدارى
ریشن ، چه‌که‌کانیان
له کۆشیاندا
نووستوه .
ئاسمان خۆڵه
که‌وه‌ییه .
دووسىَ لاو که‌لانىَ
ده‌که‌ن و به‌ناو
له‌پیان خۆڵى
زه‌ویه‌که
ده‌ماشن و ..
ناو به‌ناو
فوویه‌ک ده‌که‌ن
. ده‌روه‌ستى
چاو و لووت و
ده‌میان نین .
سىَ چوار
دینارى ئاسن
به‌به‌ردۆکه
و خۆڵ
راگیراون .
گشتیان
مرخیان له‌و
دراوانه خۆش
کردووه . به
دیاریانه‌وه
تۆزێک هه‌ڵوه‌سته‌م
کرد و .. هه‌ندىَ
زاراوه‌ى ئه‌و
وازییه‌م وه‌بیر
هێنانه‌وه .
رۆیشتم .
کرێمستیک
فرۆشێک به
روومدا هات .
بۆ هاندان
دانه‌یه‌کم
لىَ کڕى و .. به
مژینه‌وه له
ده‌رگه‌ى حه‌مامه
دێرینه‌که‌وه
ئاودیو بووم .
کاتم نه‌ما به
فێرۆى بده‌م .
لام له هه‌ڵکه‌ندراوو
شه‌ش گۆشه‌که‌ى
داود نه‌کرده‌وه
که مه‌ڕمه‌ڕى
سه‌رووى ده‌رکه‌که‌ى
گرتبوو . چه‌ند
نیگایه‌کم به‌سه‌ر
دیواره‌کاندا
دابه‌ش کرد ،
لێره‌و له‌وىَ
شوێن په‌نجه‌ى
رۆژگار
دیاربوون ، ده‌رزى
ژه‌نیان
کردبوو یان
توێکڵه‌کانیان
پێبه‌ر
دابوون . بۆنى
نساریش مرۆڤى
به‌ره‌و چاخى
پێشوو وه‌رده‌گێڕاوه
. نه‌مزانى
چون هه‌نگاو
ده‌هاوم و گه‌یشتمه
کوىَ ، که ده‌نگێکم
بیست !! وه‌کو
چرپه ، چپه
دوو ، ئاوڕم
دایه‌وه‌و
هیچم نه‌دى !! (
ئه‌مه چییه
!) به‌خۆم گوت .
هێشتاکه نه‌چوومه‌ته
ناو ریخۆڵه‌ى
کونه‌که‌وه
، خه‌ریکى وه‌راوردو
وه‌سواسم ! نه‌خێر
، ده‌نگه‌که
بڵند تر هات . ((
نامبینى )) به‌له‌ز
رووم وه‌رگێڕایه
لاى ده‌نگه‌که
.. مامزێکم دى !!
له‌شى
یاقوتانه ده‌دره‌وشایه‌وه
. چاوى له دوڕ
چاوم بڕى و ده‌نگى
لێوه‌هات ((
مامزى
کیاکسارم و ..
له خزمه‌تى
تۆدام )) حه‌په‌سام
. ده‌مم کڵۆم
بوو که
گوتییه‌وه :
((سواربه )) ده‌مم
کرایه‌وه . ((
بۆ کوىَ !!))
گوتییه‌وه : ((
ئه‌ى تۆ
کیاکسارى
بچووک نیت )) .
ده‌سبه‌جىَ
، سه‌رگوزه‌شته‌ى
پێشووم بۆلاى
کیاکسار هاته‌وه
یاد . به‌سه‌رله‌قاندن
بۆم سه‌لماند
. وایه .. (( ده‌ى
سواربه ))
ویستم بڵێم
سوارى پشتى تۆ
! بۆ ده‌توانى
من هه‌ڵبگرى
!؟ هه‌رزوو له
رازى دڵم گه‌یشت
! بۆیه هه‌ر
له چرکه‌یه‌کدا
گه‌وره بووه
. وامزانى
ماینێکى ره‌سه‌نه
!! گوتى (( سواربه
. چاو بنوقێنه
)) راسپاره‌یه‌کم
جىَبه‌جىَ
کرد‌و چاوم
لێکنا . (( ئه‌وجا
، چاو بکه‌ره‌وه
)) ئه‌مه چییه
!! من له کوێم !؟
نیگام به
خولى خۆمدا
گێڕا . مامزه‌که
هه‌ر وه‌کو نه‌خوڵقابێت
، دیار نه‌بوو
!! جانتاکه‌م
دانا‌و
تێفکریم . ئه‌ى
هه‌موو جارێک
نه‌مگوتوه : (
خه‌ون و زینده
خه‌ون له
راستى
راستترن !) ئه‌ى
خۆم نه‌مگوتوه
: ( چاو ته‌نیا
ده‌رکه‌ى هه‌ست
نییه‌و ..
نابیناى وا هه‌یه
له چاو ساغ
قووڵتر و
فراوانتر ده‌بینىَ
!) باشه ، ئه‌وه‌م
په‌نجه‌مۆر
کرد‌و پاشگه‌ز
نیم له‌وته‌کانى
خۆم
فانتازیاو ئه‌فراندنه‌که‌یه
، ئه‌مێستا له‌ناو
ئه‌و خه‌ڵقندانه‌دام
که خۆم
دروستم کردون
. بیرێکم بۆ
هات . وه‌ستان
مه‌رگى شته‌کانه
. بابڕۆم .. بۆ
کام لا؟ بڕۆم
و ئا .. چوار
مشقى له‌پاڵ
ئه‌م جانتایه
دا ، دادم
نادات . گوڕم
خسته ئه‌ژنۆکانم
. راست بوومه‌وه‌و
جانتاکه‌م له‌شانم
هه‌ڵواسى . یه‌ک
.. دوو .. هه‌رسێکى
. هه‌نگاوه‌کانم
سه‌نگین بوون
. چاوم له هه‌نگاوه‌کانم
هه‌ڵبڕى و .
خاتونێکى نه‌شمیل
له پێش چاوم
رووا وه‌ک ئه‌وه‌ى
ڤینۆس بىَ و
له‌که‌ف و
مرواریى شه‌پۆله‌وه
خورسک زایى
بێت .. ئا ئه‌مه‌یه
له‌ش و لار و ..
گریشمه‌و
عیشوه ! دڵم
بووه سیمۆره‌یه‌کى
لاسار‌و ره‌دووى
که‌وت . ئه‌ویش
له شێوه‌ى
باسرپه‌ى
لێوه نه‌هات
و رۆیشتین .
سیمۆره‌که‌ى
دڵم به‌دواوه‌یدا
هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه
. نه‌شمیله‌که
رووه‌و په‌ڵه
چه‌مێک رۆچو .
سمۆره شه‌یداکه‌ش
واى کرد . به‌ردو
دار‌و دره‌خته‌کان
نماوى بوون .
ده‌بىَ ئێره
به‌هه‌شت بىَ
!! بۆ به‌هه‌شت
نمناکه !! ئه‌ى
دۆزه‌خه‌که
؟! نا .. ئه‌ویش
نییه . ده
ئاوڕێک له‌و
سمۆره قه‌له‌نده‌ره
.. بده‌ره‌وه
خۆم خۆم دواند
. ئه‌زمونێکه‌و
تێکه‌وتووم .
دیاره چاره‌نووسمه
! بۆ ده‌بىَ ته‌وێڵى
من ئه‌و جۆره
شته‌ى له ئه‌زه‌ڵدا
تێدا
نووسرابێت !!
ئه‌م شته
عاجباتییانه
!! ئیدى ئۆباڵى
من له چیدایه
!؟ ئه‌گه‌ر له
سه‌ره‌تاى سه‌ره‌تاوه
جڵه‌و کرابم !!
نا ، با ، نا .. ئه‌و
جڵه‌وه ده‌پسێنم
و .. چى ده‌بىَ
باببىَ . له
دۆزه‌خ به‌ولاوه‌تر
هه‌یه . بۆ
رۆژانى ئه‌م
کورده له
دۆزه‌خ سه‌ختترو
ناله‌بارتر
نییه . ئیتر
بۆ له بڵێسه‌ى
ئاگر بترسێم !
له‌و وراورده‌دا
بووم ،
نازداره‌که
ئاوڕى دایه‌وه
، تیشکى چاوه‌کانى
شه‌واره‌یان
کردم . چاوم
داخست بۆ ئه‌وه‌ى
رابێم و .. ئه‌و
فستقى لێوى
ترازاند .
- ئه‌ز
که‌نیزه‌یه‌کى
به‌رده‌ستى
تۆم .
که‌نیزه‌ک
!! به‌خۆم گوت .
من ئاماده‌م
تۆ به‌شاژنى
خۆم رابگرم !
به‌ڵام که‌ویستم
زار بکه‌مه‌وه
، ئه‌و بووه
تنۆکىَ ئاوى
سه‌رتاوێرێکى
گه‌رم و هه‌ڵچوو
!! ده‌شىَ هه‌ر
هه‌مان مامز
بىَ و خۆیم
لىَ ده‌گۆڕىَ
!! له‌وانه‌یه
.. وه‌لىَ ئه‌م
گشت
چاوشارکىَ و
گه‌مانه له‌پاى
چى ؟! ئه‌مه
تۆمار ده‌که‌م
و بڕوا بکه
نازانم
ئاکامم به‌چى
ده‌گات ، به‌ڵکو
ئێستاش
نازانم له‌کام
قوژبنى ئه‌م
گه‌ردوونه
دام !! خۆ له
کێشى زه‌ویش
نه‌ترازاوم ،
هه‌تا بڵێم له‌سه‌ر
ئه‌ستێره‌یه‌کى
دیکه‌م ! ئه‌و
هه‌سته
گشتییه‌ى
دامده‌پۆشىَ
وه‌ک بووکۆکه
داوى یه‌ک به‌یه‌کمان
ده‌جوڵێنىَ .
من نامه‌وىَ
بووکۆکه بم .
جا که ئه‌و
داوه‌م
قرتاند ، ده‌که‌ومه
کوىَ ؟ هه‌ڵدێرى
هه‌زار به‌هه‌زار
! نوقمى ناو ئه‌فسانه
و خورافات ده‌بم
!! نوقمى هه‌رچى
ببم په‌سندتره
له‌وه‌ى ده‌ستێکى
نادیار راموه‌شێنىَ
. ئا .. ئه‌مه ئه‌و
جێگایه‌یه
که که‌وتومه‌ته
ناوى . ئاماده‌م
بۆ هه‌موو به‌ره‌نگاریه‌ک
.
ئه‌و
رۆژه ، له
چوارڕێیانى ((
شێخه‌ڵڵا)) دا
زه‌لامێک
کوژرا . له‌به‌ر
چى ؟ چۆن ؟ کىَ
کوژراو کىَ
کوشتى ؟ یه‌کێک
ته‌واو بوو ،
یه‌کێکى دیکه
، ئه‌گه‌ر
گیرا ، له‌وانه‌یه
ته‌واو بکرىَ
یان له
ئاواره‌یى
روحدا بژى . هه‌ڵبه‌ته
هۆکارێک له‌سه‌رووى
بکوژو
کوژراوه‌وه
هه‌یه ، که‌ناتوانن
هه‌سته هه‌ڵچوه‌کانیان
داگیر بکه‌ن !
بڕىَ نه‌فره‌تیان
کرد . هه‌ندىَ
خه‌مبار بوون
. ده‌سته‌یه‌کى
تر بێده‌نگیان
قووتدا . که‌چى
مردنه‌که هه‌ر
مردنه !! ئایا
له‌و زه‌مان
دایه
رایبگرین !؟
که‌ڵگامیش به‌دووى
نه‌مریدا وێڵ
بوو ! ده‌ست به‌تاڵ
گه‌ڕایه‌وه .
مه‌رگ له گشت
راستییه‌کان
راستیتره ،
شاى راسته‌قینه‌کانه
. بێزارین ..
ئاواره‌ین ..
گشت شتێک به‌پوچ
ده‌زانین و
بىَ مانا‌و
نابه‌جىَ . ئه‌ى
بۆ! به‌توندى
داوێنى
ژیانمان
گرتووه !؟ به‌شبه‌حالى
خۆم ، نه‌فره‌ت
له خۆکوشتن
ده‌که‌م نه‌ک
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
ترسنۆکم . نا ..
بگره له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى ژیان
ده‌سته‌مۆ
بکه‌م و .. شه‌قڵى
خۆمى به
نێوچه‌وانه‌وه
بنێم ، به‌مه‌یش
خۆم له
تاوێرو دره‌خت
و خشۆک جودا
ده‌که‌مه‌وه
. ئه‌گه‌ر
ژیان ماناى نه‌بىَ
، واتایه‌کى
بۆ دروست ده‌که‌م
. ئیستا ، هه‌یه
ده‌خه‌نێته‌وه
، هه‌یه ده‌گرى
. . هه‌یه ده‌مرىَ
، هه‌یه ده‌یمرێنن
، . هه‌یه ده‌کوژىَ
. به‌رامبه‌ر
به‌مانه‌یش ،
هه‌ن داده‌هێنن
.. ده‌ئافرێنن ..
ده‌ره‌نگێنن
.. ده‌په‌یڤێنن
.. ده ..
باهۆشمان ،
ئاگاییمان ،
ئاوه‌زمان له
پێناوى
خۆماندا بێت .
ئه‌م شانۆگه‌ریه
بىَ په‌رده‌یه
بۆ مرۆڤى به‌خته‌وه‌ر
بێت . مه‌چه‌کم
به‌رزکرده‌وه
بۆئه‌وه‌ى
کاتى لێبپرسم
، مخابن ، له‌په‌له‌یى
خۆمدا ،
کاتژمێره‌که‌م
لاى ده‌ستشۆره‌که
جێهێشتووه !
بۆیه به‌هه‌ستى
سروشتى زانیم
که چێشته‌نگاوێکى
دره‌نگه هه‌رچه‌نده
ته‌مه‌که‌ش
ده‌یخوازى
کاتم
لێبشێوێنىَ .
له‌م کاته‌دا
، خش ش ش ، خش ش ش
وه‌کو ئه‌وه‌ى
خشه‌ى کاڵایه‌کى
نوىَ بژنه‌وم
! چاوم هه‌ڵپڕواند
و ئاراسته‌م
کردن . زه‌لامێکى
چوارشانه‌ى
ریش تۆپ ،
کتومت
روخسارى په‌یکه‌رانه‌ى
هه‌بوو !
ئامبازم بوو .
له‌گه‌ڵ خۆما
ووتم : ئه‌مه‌م
دیوه ! هیچ نه‌بىَ
له‌که‌ڤاڵه‌کاندا
ئاشناى روویم
. وه‌ک بیناسم
وایه . په‌رتوکێکى
به ده‌سته‌وه
بوو ، به‌ئاوى
زێڕ له‌سه‌ر
به‌رگه‌که‌ى
نووسرابوو ((
حاجى قادرى
کۆیى))
دڵنیابووم که
ئه‌و زاته‌یه
که نه‌ستم
هێناویه‌تیه
به‌ر زه‌ینم ،
خه‌ریک بوو
بڵێم : تۆ .. ئه‌و
له نیازم گه‌یشتوو
، ده‌ستى نایه
سه‌ر لێوه‌کانم
و ئارام ئارام
گوتى :
- هه‌وم
.. له‌من
بترازىَ ، کىَ
له‌جێگه‌ى
وادا ده‌بینى
؟!
گه‌شامه‌وه.
راستیه‌که‌ى
ده‌مێک بوو حه‌سره‌تى
دیمانه‌ى
حاجى بووم ،
ئه‌وا رێکه‌وت
پێکه‌وه‌مانى
گرىَ دا . رێکه‌وت
!! بڕوا ناکه‌م .
هه‌رگیز رێکه‌وت
نییه . تووشم
ببىَ به
تووشى که‌سێکى
وه‌کو .. پیرى
موغان یان مه‌له‌ک
تاوس ، یان په‌ریه‌کى
یه‌زدان . نا ..
رێکه‌وت نییه
.
- دووام
که‌وه .
به‌نه‌رمى
چرپاندى .
رۆیشت .
رۆیشتم .
لایکرده‌وه .
لامکرده‌وه .
له‌سه‌ر چیمه‌نێک
دانیشت . منیش
دانیشتم .
ئاووفواره‌یه‌ک
له‌وىَ ئاوى
ده‌پژاند .
چریکه‌ى مه‌لان
له‌هه‌رره‌زمىَ
په‌رده‌ى
گوێیان ده‌جۆشاند
. نه‌گه‌رم
بوو نه‌سارد .
ته‌مه‌که‌ش
ڕه‌وا بووه‌وه
. رووناکى پتر
رونه‌قى به‌ره‌نگه‌کانى
ده‌داو
کردبوونى به
ره‌شبه‌ڵه‌کێک
نه‌بووبێته‌وه
!! جا ،که‌ى وشه‌ى
کڵۆڵ ده‌توانىَ
ئه‌و هه‌موو
جوانییه له
چوارچێوه‌ى
بگرىَ !! تنۆک
تنۆک خوناوه‌کان
ده‌که‌وتنه
سه‌ر گه‌ڵاکان
. به‌هه‌زاران
چاوى سه‌وز سه‌وز
ده‌چوون !چی‌و ..
چریو .. چی‌و ..؟
چی‌و .. ، چرک ، چه
چه چه چه .
چریکه‌ى مه‌لان
، جریوه‌یان ،
قاسپه‌یان ،
که . که . که
جیو . جیک زززک.
گم گم گم ..
تێکده‌چڕژان .
بڕوا بکه‌م !
شێوه‌کارانیش
ئه‌وه‌یان بۆ
ره‌سم بکرىَ !!
به‌چاوى ناخ
ئه‌و هه‌موو
بێگه‌ردى و
جوانییه‌م هه‌ڵده‌مژى
. گوشادییه‌ک
سه‌رتاپامى
داپۆشى .
وامزانى په‌ڕه
تاوسێکى
بێکێشم و ره‌نگه‌کانم
ده‌گۆڕمه‌وه
له‌گه‌ڵ په‌لکه
زێڕینه‌دا .
وامزانى پێغه‌مبه‌رێکم
دووباره ده‌نێردرێمه‌وه
بۆ سه‌ر زه‌وى
. ئه‌و په‌رتووکه‌که‌ى
کرده‌وه‌و به‌ده‌نگه
زوڵاڵه‌که‌ى
هۆنراوه‌کانى
خوێنده‌وه
پاشان فه‌رموى
:
- دیاره
گوێبیستى
ئامۆژگاریم
نین !! ئه‌ز چه‌ند
ساڵه
گوتوومه ئه‌سبابى
شه‌ڕو ده‌وڵه‌ت
په‌یدا که‌ن !
- به‌ڵىَ
وایه .
بۆم سه‌لماند
.
- وایه..
ئێمه له
رێبازى تۆ
لامان داوه .
بۆیه ئه‌وا، ده‌یان
ساڵه سه‌رگه‌ردان
و خۆخۆرو بىَ
لانه‌ین .
ویستم
داچه‌مێم و به
ئیکلامه‌وه
ده‌سته
موباره‌که‌کانى
ماچ بکه‌م : که‌چى
وه‌کو ئه‌وه‌ى
بابگرم ، هیچم
به‌ده‌سته‌وه
نه‌هات !! ئه‌وسا
زانیم ، به‌رامبه‌ر
به گیانێکى
ناجه‌سته‌دا
دانیشتبووم .
- بگه‌ڕێوه
.
ده‌نگى
وه‌کو له
قوڵایى ئه‌شکه‌وتى
هه‌زارمێرده‌وه
بێت ، هاته
گوێم .
- بگه‌ڕێوه
..
ویستم
زار داپچڕێنم
، ده‌رحاڵ له‌مه‌به‌ستم
گه‌یشت و په‌نجه‌ى
نایه سه‌ر
لێوه‌کانم و
نه‌رم نه‌رم
فه‌رمووى:
- هه‌ر
هه‌مان
ئامۆژگاریم
هه‌یه . ده‌نا
هه‌تا دونیا
دونیایه ،
نامۆ‌و که‌ساس
و بىَ به‌یره‌ق
ده‌مێننه‌وه
.
ئه‌وه‌ى
گوت و وێنه‌ى
له‌به‌رچاوم
کاڵبۆوه ، هه‌تا
به‌یه‌کجاره‌کى
نه‌ما .
له‌ئاوى
فواره‌که شه‌پێکم
له‌رووم دا .
که‌مێک رامام
بۆ ئه‌وه‌ى
رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه
بگرمه به‌ر.
هه‌نگاوى یه‌که‌م
ناو . هه‌ستم
کرد ، رێگاکه
خۆى رێنوێنیى
هه‌نگاوه‌کانم
ده‌کات !!
رامده‌کێشىَ
!! ئه‌وها ده‌ڕۆیشتم
، ئه‌مه
دڵنیاى کردم ،
که ئه‌وه په‌رجووبوو
. مامزو
خاتونه‌که
به ( حاجى ) یان
شاد کردم ،
ئاوهاش هه‌نگاوه‌کانم
ئاراسته ده‌کات
به‌ره‌و ئه‌و
شوێنه‌ى لێوه‌ى
هاتووم . چاوم
نوقاند . ئیتر
چاوم بۆچییه
؟ بڕۆ .. بڕۆ ..
کاتىَ چاوم
کرده‌وه ،
واله ده‌رکه‌ى
کونه‌که‌دام .
هه‌ناسه‌یه‌کى
ئاسوده‌ییم
هه‌ڵکێشا و ..
بۆ ده‌رچوون
ته‌یاربووم .
وه‌ک له
منداڵدانه‌وه
تازه له
دایک ببمه‌وه
، ده‌رپه‌ڕیم
. کات به‌سه‌ر
ده‌چىَ ئێمه
هیچ ناکه‌ین !
کات ده‌گوڕىَ
و ئێمه هیچ
ناکه‌ین ! کات
ده‌گۆرَىَ و
ئێمه هیچى ئه‌وتۆ
ناکه‌ین !! مه‌گه‌ر
وه‌کو کیسه‌ڵ
جووڵه‌یه‌کى
که‌م و
دامرکانه‌وه‌یه‌کى
درێژخایه‌ن !!
ئه‌نجام : کات
ده‌ڕواو ..
ئێمه به‌جىَ
ده‌مێنین . ئه‌و
له پێشه‌وه
، ئێمه له
دواوه سه‌قامگیر
ده‌بین و ..
چاوه‌ڕوانیى
چى ؟ مه‌گه‌ر
چاومان له
عیزرائیل بکه‌ین
ولێره
رۆحمان هه‌ڵکێشىَ
. ئێمه و که‌سانى
پێشکه‌وتوو
مه‌گه‌ر لێره‌دا
، له لێوارى
مه‌رگدا یه‌کسان
بین !! که‌س
نابیسىَ !
دیاره له‌گه‌ڵ
دار‌و به‌رد ده‌په‌یڤم
. نه‌فره‌ت له
بارودۆخى وا ،
بۆیه ده‌بىَ
بیگۆڕم .
له
شارێیه‌کدا ،
بڕىَ
خوێندکارى
ووریله‌م دى ،
به‌خۆم گوت :
ئه‌مانه
هێشتاکه
شیعرى ئه‌و
زاته‌یان نه‌خوێندوه
. باشه ئه‌ى
گه‌وره‌کان ؟!
له کرۆکى
شیعره‌کانى
حاجى ناگه‌ن !
یان چى ؟ هه‌رکوێرانه
ئه‌زبه‌ریان
ده‌که‌ن و به‌س
!! ئه‌ى
مامۆستاکانیان
؟! ئه‌ى سیاسه‌تکاران
!؟ پێشتر ئه‌گه‌ر
کیاکسار بووم
، ئه‌مێستا
حاجیم . ده‌بمه
حاجى
کیاکسارو
بانگى زه‌رده‌شتیانه‌ى
خۆم ده‌ده‌م .
ده‌بىَ من و
تۆ‌و ئه‌وان ،
ئه‌و سىَ زاته
بین ، ده‌نا ..
هه‌ر هه‌نده‌م
زانى وا
ئاپورایه !
له‌ناو
لێشاوى مرۆڤ
دام . گه‌نج پیرو ژن
و پیاوو
کوریژگه ،
پێکه‌وه به‌یه‌ک
ده‌نگ هاوار
ده‌که‌ن .
- سه‌ربه‌ستیمان
ده‌وىَ ،
حوکمى
یاسامان ده‌وىَ
، ووڵاتێکى به‌ئاڵامان
ده‌وىَ ..
ئه‌ز به‌گوڕ
چوومه ناو حه‌شانه‌ته‌که‌و
هاوده‌نگیان
بووم ، ئێواره‌یه‌کى
دره‌نگ بوو .
چراى کۆگا و
شه‌قامه‌کان
، شۆسته‌کانیان
به تیشکى
لیمۆیى کاڵ ده‌شۆرییه‌وه
،سه‌رنجم دا ،
ئه‌وانه‌ى
رێپێوان ده‌که‌ن
، سه‌ریان
نییه !! ته‌نیا
له‌شن و
میکانیزمیانه
ده‌ڕۆن ! ته‌کانم
دا‌و چوومه
پێشه‌نگى
رێپێوانه‌که‌و
هاوارم کرد :
- حاجى
.. حاجى ..ئاڵا ..
ئاڵا ..
گشتیان
پاش من ووتیان
:حاجى .. حاجى ..
ئاڵا .. ئاڵا .. ده‌نگمان
بووه بومه
له‌رزه ((
حاجى .. ئاڵا ..
حاجى .. ئاڵا .. ))
- حاجى
.. ئاڵا .. جاجى ..
ئاڵا .
له‌لاى
راسته‌وه ،
چایخانه‌یه‌کمان
تێپه‌ڕاند .
زۆرینه‌ى
کورسیه‌کان
به‌تاڵ بوون .
هه‌روه‌ها
چایخانه‌یه‌کى
ده‌ستى چه‌پ .
عاله‌م ده‌بوو
به شه‌پۆلى
رووباره‌که‌و
دروشمه دوو
ووشه‌یه‌که‌یان
ده‌گوت و ده‌گوته‌وه
. ئاوڕم دایه‌وه
و چاوم به‌ئاوى
سازگارى ئه‌و
رووباره
شۆرى (( ئه‌گه‌ر
شه‌پۆله‌کان
یه‌ک بگرن ئه‌وا
کێو له‌بن هه‌ڵده‌ته‌کێنن
)) له‌ناخمدا ،
که‌سى یه‌که‌م
گوتى و که‌سى
دووه‌م وه‌ڵامى
دایه‌وه :
(( ئه‌وه بۆ
یه‌ک ناگرن !!)) ..
(( ئه‌مه
کرۆکى ره‌وشه‌که‌یه
)) چراو شوشه
به‌ندو میناى
دوکانه‌کان
دڕیان به‌تاریکى
ئێواره ده‌داو
گرژیان ده‌کرده‌وه
. له‌ناو حه‌شامه‌ته
– روباره‌که‌دا
، له‌ناکاو (
ئاڵا ) ى کچم دى !
باوه‌شم لێدا
.
- ئه‌مڕۆکه
ئه‌وه‌نده
به‌س بێت .
ئه‌و
گوتى : بابه ،
سبه‌ینىَ هه‌مدیسان
خۆپیشاندانه
.
گوتم : که‌واته
.. پێکه‌وه به‌شدارى
ده‌بین .
به‌جووته
چاومان بڕیه
ئاسمان هه‌ساوه‌که
.. خه‌ناینه‌وه
.
- ئاڵا
گیان ، ئیمڕۆ
به دیتنى حه‌زره‌تى
حاجى کۆیى شاد
بووم .
که ئاڵا
سه‌رسام بوو ،
گوتمه‌وه
- شه‌و
به ووردى هه‌موو
شتێکتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه
.
تاقه
زله‌که له
نێوان
بۆشاییه‌کانیدا
، ستوونێکى
رووناکى ده‌رخست
، به ئاڵام
گوت :
جۆشێک
بده‌ن وه‌کو
هه‌نگ ،
ته‌گبیر
بکه‌ن به‌بىَ
ده‌نگ
ئه‌سبابى
شه‌ڕ په‌یدا
که‌ن
تۆپ و تفه‌نگ
و هاوه‌ن
گوتى : ئه‌ى
چۆن بابه ..
زارا
پاش ئه‌وه‌ى
کیاکسارو
حاجى له
گیانمدا
دۆناو دۆنیان
کرد ، دروستتر
وایه بێژم :
بارانى
رۆحیان رژایه
ناخمه‌وه ،
ئه‌مێستا به‌سه‌ر
تۆپى وزه‌و
هۆش و توانستى
ئه‌وانه‌و
ناسره‌وم و ..
ده‌چمه دۆنى
گیانه‌وه‌رێکه‌وه
، که به‌ئاسماندا
گه‌ردش ده‌کا
. ناوى نابه‌م
، هه‌رچه‌نده
ده‌شىَ بێژم ،
له‌جۆرى
فریشته‌و په‌ریانه
. ئه‌م به‌هره‌یه‌م
خه‌ڵاتى ئه‌و
زاته‌یه ، که‌ته‌ریک
دانیشتبووم ،
کتێبێکى
کراوه‌م به‌ده‌سته‌وه
بوو ، که‌چى
مێشکم به‌خه‌ستى
له جوانى و
گونجانى ئه‌م
لۆگۆسه بىَ
سه‌رحه‌ده‌مان
رامابوو . چۆن
به‌تاکه وشه‌یه‌ک
، کون فه‌یکون
، دروست بووه
به‌تاکه وشه‌یه‌کیش
سه‌رنگووم ده‌بىَ
وه‌ک ئه‌وه‌ى
نه‌بووبێت !!
له‌ناکاو ، ده‌نگێک
رایچه‌ناندم
و .. ئاوڕى
پێدامه‌وه.
هیچ تاپۆیه‌کم
به‌دى نه‌کرد
، ئه‌مجاره ،
ده‌نگه‌که
دووباره به‌نه‌رمى
په‌رده‌ى
گوێمى له‌رانده‌وه
، (( له‌گه‌ڵ
تۆمه .. ئه‌وه
بۆ نافڕى
!؟فڕى )) سه‌رسام
بووم ،گوێم
گرته‌وه ، ((
تۆ .. گه‌ر ..
بخوازى ..
تواناى فڕینت
.. هه‌یه .. بفڕه
.. ده‌ى .. بفڕه ))
به‌خولى
خۆمدا ، په‌پوله‌ى
سه‌رنجم بووه
بازنه‌ى
تێڕوانین ((
وشه بکه به‌په‌ڕو
هه‌ڵفڕه ، ده‌ى
)) هه‌مدیسانه‌وه
سڵم کرد و
ئاوڕم دایه‌وه
و .. دڵنیابووم
له‌ره‌وانیى
په‌یڤه‌کان ،
(( که‌واته .. ))
وه‌ک له‌گه‌ڵ
ئه‌و نادیاره‌دا
بدوێم (( ... هه‌ر
ئیستا ، به‌باڵى
وشه‌وه‌ده‌فڕم
، وشه گشت
توانایه‌کى
هه‌یه ، یه‌ک
.. دوو ... سىَ )) هاى !!
ئه‌وا په‌ڕى
قووم لێڕواوه
و .. به‌کامى دڵ
په‌ره‌وازه
ده‌که‌م !! نه‌وى
ده‌بمه‌وه‌و
له ئاوێنه
هه‌ڵواسراوه‌که‌وه
، ده‌نۆڕم .
هاى ! خۆشێوه‌م
بزره ! ئیتر
که‌س به دیم
ناکات . باگه‌شتێکى
کورتخایه‌ن
بکه‌م . ئه‌وه‌تا
بڵند ده‌بمه‌وه‌و
سه‌رم ده‌گاته
ساپیته‌ى
ژووره‌که‌م ،
هه‌ربۆ ئه‌زموون
بازنه‌یه‌کى
فڕین دروست ده‌که‌م
و .. یه‌کراست
بۆ ده‌ره‌وه
. به‌رزتر ده‌بمه‌وه‌و
له‌هاوشانى
هه‌وره
زیوینه‌کانه‌وه
، روو له
ئاسمانى قه‌ڵاتى
هۆلاکۆ به‌زێن
ده‌که‌م ، له‌وێڕا
، به‌پێنج
ستوونه فڕین
ئه‌ستێره‌یه‌کى
پێنج گۆشه ده‌هێڵێنم
، سه‌دان نیگا
ئه‌و ئه‌خته‌ره
دره‌خشاوه‌یه
به موعجیزه‌و
په‌رچوو ده‌زانن
. نه‌وى ده‌بمه‌وه
. به‌ژێر جه‌مه‌لۆنى
قه‌یسه‌ریدا
ته‌واوێک گه‌شت
ده‌که‌م و له‌وانه‌یه
ته‌نیا چه‌ند
خاڵ و هێڵى
ورشه‌دارله‌خه‌ڵکه‌وه
دیاربن !
دیاره . دێمه
ده‌ره‌وه .
دڵنیا ده‌بم
له‌وه‌ى که
باڵنده‌یه‌کى
نه‌بینراوم . ((
بۆ هه‌نوکه
روو له قه‌ڵایى
ئارابخاى
زێدم نه‌که‌م
)) به‌خۆم گوت ،
یه‌ک و .. دوو .. هه‌رسىَ
.. کى .. بڵند
بوومه‌وه .
بڵند تر . ئه‌مجا
راسته‌و راست
به‌ره‌و
باشور . له‌و
به‌رزییه‌وه
، بازه‌که‌ى
زه‌رده‌شتم
وه‌بیرهات .
په‌ڕه‌کانى
قاوه‌یى و
ژێرباڵ و سنگى
زه‌رد . ده‌بىَ
ئه‌و بازه بم
و به‌خۆم نه‌زانم
!! له خواره‌وه
، زێى بچووک
شینایى
ئاسمانى
مژیوه‌و .. بۆ
ده‌ڤه‌ره‌کانى
باشورى ده‌بات
. هاکا چێوه‌ى
قه‌ڵا وه‌ک
نقیمێکى کوژه‌که
له چاومدا ره‌نگده‌داته‌وه
. ئائه‌وه‌ش
ئاوى به‌سته‌که‌ى
(( خاسه ))یه
بۆته
دارێژراوێکى
زیوین و به‌ته‌کیه‌وه
هه‌ڵاژیاوه .
وابه‌سه‌ر قه‌ڵاوه‌م
. ئه‌ویش مه‌ناره‌که‌ى
دانیال پێغه‌مبه‌ره
. خۆده‌مێکه
له‌یه‌کدى
دابڕاوین . ئه‌وه
چى یه ؟ له‌ناو
حه‌وشه‌که‌دا
، به‌ته‌ک ئه‌و
گۆڕه‌ى گوایه
سه‌رى دانیالى
لێنێژراوه
، کوندڕێک ده‌بینم
!! ده‌لاقه‌یه‌که
باریکه زه‌لامێکى
پێدا ده‌چێت !
ئه‌ز هه‌میشه
بزێو و چاونه‌ترس
بووم ، با
گوزه‌رێکیش
لێره‌دا بکه‌م
، ده‌ڕۆم و ده‌رۆم
. ئه‌مه
توونه یان
ریخۆڵه‌ى قه‌ڵاکه‌یه
!! هه‌ر ده‌بىَ
رووکارى سه‌رى
بدۆزمه‌وه .
ئاى ! خۆ ده‌رپه‌ڕیمه
ده‌ره‌وه .
راده‌وه‌ستم .
شه‌واره
بوومه.
بیناییم ره‌شکه‌و
پێشکه‌یه‌تى .
ئاى! وابه‌ژنێکى
ناوه‌ندى و
جووتىَ چاوى
گه‌ش و سه‌رو
ریشێکى چه‌رموو
ده‌بێته
تابلۆى به‌ر
دیده‌کانم .
چاو ده‌په‌روێنم
و ده‌چمه به‌ره‌وه
. وه‌ک ئه‌وه‌ى
هێزێکى باڵا
پێکه‌وه‌مان
گرىَ بدا ، ئه‌ویش
هه‌نگاو
بۆلاى من
دێنىَ . رووبه‌روو
ده‌وه‌ستین .
من به‌باڵاى
ئه‌و و ئه‌ویش
به‌باڵاى من
تێر تێر ده‌ڕوانین.
چاو له دوڕ
چاوى یه‌کترى
ده‌بڕین ،
پۆشاکێکى
شیرینى له‌به‌ره
. نتمى
نێوانمان ده‌شڵه‌قێنىَ
..
((
ئه‌وه خۆتى ..
بازه چه‌له‌نگه‌که‌م
)) ئه‌ز به‌حه‌په‌ساوى
زمانم دێته
گۆ
(( باز !
خاڵه من باز
نیم . من مرۆیه‌کى
خۆت ئاساییم ))
ئه‌و بزه‌یه‌کى
کرده چرۆکه‌یه‌کى
تازه پشکوت .
(( ناوم .. عه‌بداڵى
.. )) لێوه‌کانى
ترازاند و ..
(( ده‌زانم
رۆڵه‌که‌م تۆ عه‌بداڵى
راستیت و سه‌رو
به‌ندێک
گیانى حاجى و
کیاکسارت
تێدا دووپات
بوونه‌وه ))
ده‌نگى ئاهه‌نگ
ئامێز بوو ،
گوتم :
- ده‌ستم
دامێنت . ئه‌ى
جه‌نابت کێیت
؟!
ده‌ستى
بڵند کرد‌و
داخافت :
- منیش
رژابوومه
گیانته‌وه‌و
پێکه‌وه
باڵمان گرت.
ئێستاش
لێکترازاوین .
ده‌بىَ
ئه‌م رندو
نورانی یه
کێبێت !؟ له
خۆم پرسى . ئه‌ویش
وه‌کو ئه‌وه‌ى
رووپه‌ڕى
ناومێشکم
بخوێنێته‌وه
ئارام ئارام
فه‌رمووى :
- زارام
. ئه‌و زارایه‌ى
په‌یامبه‌ران
له هزرو
سروودى
ئاڤێستاو وزه‌ندى
منه‌وه په‌یام
و بێخى ئایینه‌کانیان
داڕشتووه .
تامه‌زرۆى
ده‌م و دووى
بووم که گوتى
:
- به‌ناوى
منه‌وه ،
هزرى باش و
گوته‌ى باش و
کردارى باش
بڵاوبکه‌ره‌وه
.
ئیتر له‌وه‌لا
، نه‌مزانى نه‌واى
ده‌نگى ئه‌و
زاته ده‌شنه‌وم
یان زایه‌ڵه‌ى
ده‌نگى ناوه‌وه‌ى
خۆم .
((
غه‌ریزه
نزمه‌کان و حه‌زه
چڵێسه‌کان
توڕ هه‌ڵده
بۆ ئه‌وه‌ى
بگه‌یته
پایه‌ى مرۆڤى
باڵا ))
ئه‌ز
گوێگر بووم ده‌نگه‌که
ببووه
پلوسکى
ئاوێکى پیرۆز
و ره‌نگینه‌که‌وان
.
((
ده‌ستورم
چاکه خوازى
یه ،
بنیاتنان و
دره‌خت
چاندنه له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژاردنى
هاوسه‌رێکى
چاک )) ئه‌ز به‌سه‌ر
بۆم سه‌لماند
((
ده‌ستت بێنه
بابڵند بینه‌وه
)) به جووته
له شه‌ققه‌ى
باڵمان دا‌و ..
له شوێنێکى
ئاپوره و هه‌رمێن
، نشتینه‌وه
، به‌چاوى ئه‌وان
نه‌بیندراین .
له‌چه‌قى
ئاپوراکه‌دا
، زه‌لامێکى
بووده‌ڵه مه‌یمونى
هه‌ڵده‌په‌ڕاندو
بازنه زه‌لامى
خولى مه‌یمونه‌وانه‌که
، سه‌رگه‌رمى
تریقانه‌وه
بوون . ناو به‌ناویش
پاره‌و پوولیان
هه‌ڵده‌دایه
ناو بێژه‌نگه‌که‌ى
ده‌ستى زارا
ده‌مى نایه
بناگوێمه‌وه
.
- ئه‌و
دوو حه‌یوانه
ده‌بینى !! مه‌یموونه‌وان
هه‌رگیز به‌ره‌و
به‌رزى هه‌ڵناکشىَ
، چونکه بۆ
بژێوى په‌ناى
بردۆته به‌ر
بێزمان .
ئه‌وجا
ئاماژه‌ى بۆ
ژنێک کردکه‌له
دواى مێرده‌که‌یه‌وه
به‌له‌ز ده‌ڕۆیشت
.
- ئه‌و
ژنه‌ى به‌کۆیلایه‌تى
خۆى قایل بێت
، ئه‌ویش بڵند
نابێته‌وه .
رۆڵه‌م ئافره‌ت
نیوه‌ى گرنگى
ژیانه .
به‌رزبووینه‌وه
. حه‌شامه‌ته‌که
بچووک بوونه‌وه
له‌شێوه‌ى
میرووستان .
روومان له که‌ژ
و کێو نا. له
دامێنى
ئاستانه‌ى نه‌سرینى
چیایى دا
ئۆقره‌مان
گرت ، ئاسمان
مافورێکى
ئاوریشمینى
لاجیوه‌ردى
بوو . ئاى .. ژیان
به فڕینه‌وه
چه‌ند دڵاراو
ئه‌فسووناویه
!! زارا ، لێم
جیا بۆوه‌و
پاش ماوه‌یه‌کى
کورت ، که‌مۆڵه‌یه‌ک
شیرى بزن و
مێوه‌ى کێوى
بۆ هێنام .
- رۆڵه‌که‌م
، له‌ش و گه‌ده‌مان
مافیان به‌سه‌رمانه‌وه
هه‌یه ، ده‌بىَ
تێر‌و ته‌ژییان
بکه‌ین .
ئه‌منیش
به‌زارى ئه‌وه‌وه
گوتم :
- ده‌مه‌وىَ
ژنه‌که‌م
هاوبه‌شى
بیر‌و لێکدانه‌وه‌م
بێت به‌بىَ شه‌رم
و حه‌یشۆ ، په‌نجه
له ناته‌واویه‌کانم
بگرىَ نه‌ک
کوێرانه
گوێبیستم بێت
.
ئه‌و خۆى
هاویشته ناو
قسه‌کانمه‌وه
:
- ئافه‌رین
، بۆئه‌وه‌ى
کۆمه‌ڵێکى به‌هێز
دروست بکه‌ن .
نێر‌و مىَ ، به‌شدارى
زانست و
داهێنان و
چالاکى یه‌کان
بن .
گۆشادى
یه‌ک ناخمى
رۆشن کرده‌وه
. ئه‌ویش ره‌وشه
ناخى یه‌که‌مى
لێواڵا بوو ،
گوتى :
- ده‌توانى
بڕۆیت ئیتر
چرنووکى کات
کارت لێ‌ناکات
.
ده‌ستى
به‌سه‌رما
هێناو هه‌ستم
به بوونێکى
نوىَ کرد .
باوه‌شم
لێداو ئه‌و هه‌وارگه
باڵایه‌م
جێهێڵا . هه‌نده‌م
زانى وام به‌سه‌ر
شاره‌وه . مه‌ناره‌کان
ده‌رزى ژه‌نى
ئاسمانیان ده‌کرد
. خولێکم
خوارد‌و راست
به‌ره‌و
ژووره‌که‌م
چووم . دیتم وا
جه‌سته‌م وه‌کو
قه‌پیلک راکشاوه
. هه‌مان په‌رتوکى
به‌ده‌سته‌وه‌یه
و پشکۆى چاوى
له دوور
گرتووه .
سووک و سانا
خزامه ناو جه‌سته‌م
و .. ده‌ستم
کرده‌هه‌ڵدانه‌وه‌ى
به‌ڕه‌کانى ((
سۆناتاى رۆح ))
وه‌لىَ ده‌نگى
ئه‌و زاته
پاکه ، زه‌نگێکى
زێڕینه له
گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه
. ئه‌وه
لاوبوومه‌ته‌وه
. تاڵه مووه
چه‌رمووه‌کانى
لاجانگم بۆز
ده‌بنه‌وه .
سه‌رنج له
ئاوێنه ده‌گرم
و خه‌ریکه
خۆم نه‌ناسمه‌وه
! بۆیه هه‌ره‌شه
له‌زه‌مه‌نى
دڵسه‌نگ و
روخێنه‌ر ده‌که‌م
. ئاوها ده‌تبه‌زێنم
و .. ناوى خۆم به‌هه‌میشه
ژیا‌و له‌فه‌رهه‌نگى
گێتى دا ده‌نووسم
. له‌تاشه به‌ردانى
که‌ژو هه‌ڵه‌مووتاندا
هه‌ڵیده‌کۆڵم
. واکه‌سێکى
دیکه‌م ، که‌چى
تۆى نه‌یار ،
تۆڵه له په‌یکه‌ره‌که‌م
ده‌که‌یته‌وه
!! وا له‌سووچى
ژووره‌که‌دا
ده‌بینم
رووشانوته‌وه
و درزت پێداوه
! دیاره به‌خۆم
ناوێرى و .. له
هه‌لێکدا
کارى نامه‌ردانه‌ت
به‌و په‌یکه‌ره
ده‌رێژى !! ئاى
رۆژگار ، چه‌ند
دڵره‌ش و نامه‌ردیت
! مه‌گه‌ر ده‌ست
له سێبه‌رم
بوه‌شێنى . ئه‌ز
چاو کراوه‌و
مێشک کراوه‌و
رۆح کراوه‌م ..
ئابه‌ئاسانى
چوومه‌وه
ناو له‌شم و
که‌وتمه هه‌ڵدانه‌وه‌ى
په‌ڕه‌کان .
دووباره و
سىَباره به
سۆناتاکانى
رۆح دا چوومه‌وه
. زاراو حاجى و
به‌نده و
کیاکسارى
چوارینه‌یه‌کى
ئه‌و په‌رتوکه‌ین
. ئه‌ز شاگردى
ئه‌و زاته
بێگه‌ردانه‌م
، بۆیه کردمه
خو که سرووتى
چوار شه‌مووه
سووره بگێڕم
. رۆژێک چوومه
هامێزى دایه
سروشت . له‌سه‌ر
چینگه به‌ردێک
دانیشتم .
گوێم بۆ ره‌زمه
به‌هارى
مێشهه‌نگ و
گولیلکه‌و په‌پولان
و .. خوڕه‌ى قه‌ڵبه‌ز
و چریکه‌ى
باڵندان و نه‌واى
گه‌ڵاو کرمه
ئاوریشم شل
کرد . خۆره
تاوێکى خوێن
جمێن بوو .
دگانم
جیڕکرده‌وه
وه‌ک له‌گه‌ڵ
نه‌بینراوێک
بدوێم .
(( گوىَ
بگره هه‌ى
رۆژگارى جیوه‌یى
، تۆ گه‌ر له
چرکه‌یه‌کدا
، تاکێک
بمرێنى ، ئه‌وا
ده‌یانى تر
چاویان ده‌پشکوىَ
. من ئه‌و
مرۆڤه
نیاندرتاڵه
نیم خۆم له
ورگى ئه‌شکه‌وتا
بپه‌ستم . ته‌نیا
بۆ دابین
کردنى نه‌وسى
گه‌ده‌و
هروژمى
ریخۆڵه‌کانى
مێوه‌یه‌ک
بجنىَ یان به‌ردۆکه‌یه‌ک
له جرج و که‌روێشکان
بسره‌وێنىَ !
ئه‌ز ...))
په‌لکه
ره‌نگینه‌ى
رۆح ، که‌وانه
له دووى که‌وانه
، بۆ پێشه‌وه
شه‌پۆلیان ده‌دا
.. هه‌ر بۆ پێشه‌وه
بۆ ده‌سگیر
کردنى
ئاسووده‌یى
ده‌روون و نه‌مرى
. ک‌ش له حه‌زیاى
تاریکى و ئه‌هریمه‌ن
و مه‌رگه‌سات
. له‌و رامانه‌دا
به‌گه‌رمى ده‌دوام
. له پڕ توند
ده‌ستێک له
پشته‌وه مه‌چه‌کى
گرتم .
- ئه‌وه‌نده
ده‌م هه‌راش و
چه‌له‌نگیت .
که‌واته خۆت
له‌چنگم
رزگارکه .
ئاوڕم
دایه‌وه .
سیمایه‌کى
گرژ‌و کۆڵنکم
دى . بیرم له‌و
ره‌زا گرانه
کرده‌وه ، نه‌مناسى
. هه‌رزوو له‌سه‌ر
سامى و دامانم
گه‌یشت و ده‌مى
تێژه‌ندم .
- بیرت
کول بووه‌و
نامناسیت !!
منیش
پرسیارێکم
تێخێواند : بۆ
رێم پێده‌گرى
؟ ده‌تناسم ده‌مناسى
!!
چه‌که‌که‌ى
سه‌ر شانى
تیشکى رۆژى ده‌گه‌ڕاند
سۆماى چاوم .
پێم گوته‌وه
:
- پێناسه‌که‌ت
؟ زه‌ردى یان
سه‌وزى ؟
پرسیاره‌که‌مى
به‌له‌ز
قرتاند :
هاهاها .. هآ هآ
هآ .. هۆهۆهۆ .. له‌جیاتى
ئه‌وه‌ى من
داواى
ناسنامه‌ت
لێبکه‌م تۆ ..!!
هه‌ر ئێستا
خۆمت له‌لا
ئاشکرا ده‌که‌م
. من .. من
له بیرته ،
له پێش
چایخانه‌ى مه‌چکۆدا
..ها !؟
یاده‌وه‌ریم
ریزىَ وێنه‌ى
تێپه‌ڕاند ..
هیچیانم به‌و
رمۆزنه‌وه
نه‌به‌ستا .
ئه‌و که‌دیمانه‌ى
په‌شێویى له
رووما دى ، ده‌مى
کرده‌وه .
- من
.. بێناوم .
ئۆباڵه‌که‌شى
له ئه‌ستۆى
تۆدایه
قوربان !
یه‌کده‌م
گوتم : من !! له‌پاى
چى ؟
گوتىیه‌وه
: ئه‌ى جه‌نابت
له‌به‌ر
چایخانه‌که‌دا
دروستت نه‌کردم
بۆ ئه‌وه‌ى
روو له
کونێکى
تاریکى ژێر قه‌ڵاته‌که
بکه‌م ؟!
به‌خۆم گوت
(( هه‌وبىَ .. هه‌ونه‌بىَ
)) به‌ده‌نگه‌وه‌ش
پێم گوت :
- له‌به‌ر
ترسنۆکى و
بێوه‌ره‌ییت
، ناوم نه‌نایت
و مراندتم .
چاوى له‌چاوم
بڕى . من به‌لاقرتێوه
پرسیم:
- باشه
کىَ دووباره
تۆى وه‌کو دڕک
و داڵ هێنایه
ئاراوه ؟!
- چاکه
زو ناسیمته‌وه
!
- چونکه
نه‌توێرا
کارێکى پیرۆز
ئه‌نجام بده‌ى
.
وه‌ڵامى
توندم نایه
مستى . ئه‌ویش
به توڕه‌یى و
زه‌بره‌وه ،
مه‌چه‌کى
گوشیم .
- له‌شت
چه‌ند گه‌رم و
گوڕه ، منیش
تۆڵه‌ى خۆمت
لێده‌که‌مه‌وه
.
سه‌رنجم
دابه‌ش کرد له
نێوان ده‌ست و
چه‌که‌که‌ى
- هه‌نووکه
، له‌م چۆڵه‌وانیى
یه دا په‌ل
په‌لت ده‌که‌م
و ده‌رخواردى
سه‌رگه‌ڕو
داڵ و سه‌گت
ده‌که‌م .
ده‌مم
تیژه‌ند : ده‌یانى
وه‌کو تۆم ئه‌فراندووه
، درێغى مه‌که
، هه‌ى ...
خوێن
زایه چاوه‌کانى
و نه‌ڕاندى ..
- هێشتا
تۆ هه‌ڕه‌شه‌م
لێده‌که‌ى !
جوانه ، ده‌ى
من دیموکرات
خوازم و گوىَ
له نێچیره‌کانم
ده‌گرم ..
هۆهۆهۆ
هآهآهآ .
هاهاها . فه‌رموو
شه‌کرى تر
بشکێنه .
پڕ به‌و
ده‌شتایى یه
قاقاى پێکه‌نینه‌که‌ى
ده‌ڕۆیشت
- که
تۆم مراندو شه‌ره‌فى
ناوم پێنه‌دایت
، کام به‌دخوو
تۆى زیندوو
کرده‌وه ؟
- من
، من ، ئه‌گه‌ر
تۆش نه‌بى که‌سى
وا هه‌ن به‌هانامه‌وه
بێن .
گوتم : زڕه
نووسه‌رو
کاسه‌لێس هه‌ن
که‌سانى وه‌کو
تۆ بئاف ..
بچقڵێنن ، هه‌ى
.. هه‌ى بێ‌ناو!
به‌من
وابوو ، قێزه‌وه‌نترین
جنێوى پێده‌ده‌م
. ئه‌و ویستى
به‌ر له‌وه‌ى
گه‌ندى دڵى هه‌ڵڕێژىَ
، ده‌مه‌وىَ
بکاو چێژ له
ئازاردانم وه‌ربگرىَ
. گوتى :
- تۆ
حه‌کایه‌تنوسى
چۆن له‌سه‌ربرده‌ى
ئه‌و چوار برا
حه‌کیمانه
ئاگادار نیت .
- ده‌ستم
به‌رده‌و ئه‌وه‌ش
بزانه ئه‌ز
ئافریده‌رم
نه‌ک حه‌کایه‌ت
و سه‌ربرده
نووس .
به‌نابه‌دڵى
گوتى :
باوابێت ، ئه‌و
چوار برایه
له لێوارى
دارستانێکدا
لولاقه
ئێسکێک ده‌بینن
، یه‌که‌میان
ته‌له‌سمێک
ده‌خوێنىَ و
لولاقه‌که
ده‌بێته
ئێسکبه‌ندى
دڕنده‌یه‌ک ،
دووه‌میان
ویردێک ده‌خوێنىَ
و ئێسکبه‌نده‌که
گۆشت ده‌گرىَ
.
منیش به
پێکه‌نینه‌وه
، ده‌مم کرده‌وه
- چى
هه‌یه له‌من
په‌نهان بێت !
سێهه‌مینیان
جه‌فرێک ده‌خوێنىَ
و که‌وڵى
شێرێک ده‌پۆشىَ
. وانىیه.
گوتى :
ئافه‌رین ، که
چواره‌میش
لێو ده‌بزوێنىَ
، یه‌کراست
رۆح ده‌چێته
به‌رشێره‌که
و قه‌پۆزى
داده‌چه‌قێنىَ
هه‌ر چواریان
ده‌خوات .
به‌نه‌رمى
گوتم : ئىَ !! چیت
نیازه ؟
- من
ئه‌و نه‌ڕه
شێره‌م و
نهۆگه‌ت و په‌تت
ده‌که‌م .
ویستم
خۆم راپسکێنم
و زوو له
چاوى ون بم . وه‌لىَ
پرزه‌م
لێبڕڕابوو ،
نینۆکه‌کانى
ببوونه قه‌یناغى
ئاسن و له
گۆشتى مه‌چه‌کم
چه‌قى بوون .
نیگایه‌کم
تێگرته‌وه ،
سه‌رتاپاى مه‌سخابوو
، به‌دگۆڕانى
به‌سه‌رداهاتبوومیتامۆرفوسزMetamorphoses ،
ورچێکى
شاخدارى کلکه
مارم بینى . ته‌ورێکى
ده‌مپانى به‌ته‌وقى
سه‌رمه‌وه
راگرتبوو ، که‌ڵبه‌کانى
له گه‌ردنم
چه‌قاندوو .
ئه‌وه چه‌ندى
خایاند و چۆن
بوو ، بالێگه‌ڕێم
، ئه‌و پیرى
پیرانه ،
بدوىَ .
- ئه‌وه
ئه‌هریمه‌نى
نه‌گریس بوو ،
پارپارى
کردیت و له‌و
گوزه‌ره‌دا
بۆ په‌له‌وه‌رو
داڵه‌کان پرش
و بڵاوى
کردیته‌وه .
هه‌ستم
کرد ، هه‌م
دیسانه‌وه
بوومه‌ته‌وه
زاراش ده‌نواڕێته
سه‌رو سیمام ..
- من
چوومه دۆنى
نه‌سرو گشت
پارچه‌کانى
له‌شتم
خوارد‌و گه‌ڕامه‌وه
بۆ ئارامگاى
خۆم .
قسه‌کانى
رۆشنایى به
ژووره‌وه‌م
ده‌دا و ده‌حه‌سامه‌وه
. گوتم :
- پاشان
..؟!
- گوتم
له‌و دژوون ره‌فتاره
بوو ده‌یگوت
سه‌یر! سه‌یر !
ته‌ماشا ! ته‌ماشا
! چۆن ئه‌و نه‌سره
ئاگر په‌ڕیوه‌ته
چاوى و گشت
تیکه گۆشته‌کانى
قۆسته‌وه !!
هاهاها..
هۆهۆهۆ ..
هآهآهآ .. نه‌یهێشت
هیچیان
گردکێک گۆشت
بخۆن !! ئه‌و
دیمه‌نانه‌م
هێنایه به‌ر
چاوى زه‌ینم .
ئه‌و له‌سه‌رى
رۆیشت ..
- به‌و
جۆره ئاوێته‌ى
گیانم بوویت .
ده‌بوایه
نهێنى نه‌مرى
و جاویدانیت
له‌لابدرکێنم
بۆ ئه‌وه‌ى که
تۆم ژیانده‌وه
، من ده‌مرم و
تۆ دووباره
زیندووم بکه‌یته‌وه
.
ئه‌وه‌ى
درکاندو سه‌رنجى
له خۆره‌که
گرت ، که
پرته‌قاڵێکى
مه‌زن و
شکۆدار بوو به‌ته‌وێڵى
ئاسمانه‌وه .
ده‌مم کرده‌وه
- هه‌ڵبه‌ته
له رۆحى تۆوه
جیابوومه‌ته‌وه
، بۆیه لێکدا
لێکدا خێوى مه‌رگ
راوده‌نێم و ..
زینده‌گى و
جاویدانى ده‌به‌خشم
به‌وانه‌ى له
نووکى خامه‌که‌مه‌وه
هه‌ناسه ده‌ده‌ن
. ده‌نگى هاته
گوێم :
- ده
ئێستا قومێک
له ئاوى ئه‌و
سوراحىیه
بخۆره‌وه و
هه‌ندێکیشى
بپرژێنه سه‌ررووت
و له‌شت .
چۆنى فه‌رموو
وامکرد ، که
ئاوڕم دایه‌وه
، دیتم وێنه‌ى
زارا له‌دوا
پله‌ى
کاڵبوونه‌وه‌دایه
. ئه‌وا سه‌رله‌نوىَ
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
بۆناو کۆشى
خێزانه‌که‌م .
شه‌و سه‌ربهورده‌کانم
نه‌گێڕایه‌وه
، نه‌بادا
بڕوا نه‌که‌ن
وبه‌هاوده‌مى
جنۆکانم
بزانن . مته‌قم
نه‌کرد . وه‌لىَ
په‌نهانه‌که‌م
له‌لاى تۆى
خوێنه‌ر ده‌درکێنم
، ئیتر خۆت و
شیرت و به‌رۆحى
ئه‌و زاته
پاکانه‌ت ده‌سپێرم
. ئاشتیى رۆح
سه‌ره‌تا و
کۆتایى هه‌موو
شتێکه .
رۆژبه‌هى
رۆژبه‌یان
((سه‌لمانى
پاک))
به‌هۆى
ئه‌وه‌ى پاره‌و
پولێکى
مێژینه‌ى سه‌رده‌مى
رۆمانیم
لێکڕى .. بوومه
ئاشناى خه‌لیل
. نێوانمان
رۆژ به‌رۆژ ته‌نگتر
ده‌بۆوه. گله‌تێک
، سىَچوار به‌ردى
ره‌نگاو ره‌نگى
به‌ده‌سته‌وه
بوو ، که‌له
شوێنه‌وارێک
دۆزرابوونه‌وه
. به‌په‌رتوکێک
ئاڵشتمان کرد
له‌مه‌ڕ
نووسینى
بزمارى . خه‌لیل
هه‌رچه‌نده
نه‌خوێنده‌وار
بوو ، وه‌لى
چه‌له‌نگ و
ژیر بوو . له
وێنه‌کانى ئه‌و
په‌رتوکه‌وه
نموونه‌ى
دروست ده‌کرد
و به
بیانیانى ده‌فرۆشت
. له‌م رێگه‌یه‌وه
، بژێوى
خێزانه‌که‌ى
دابین ده‌کرد
و دوکانى ئه‌نتیکه
فرۆشانى به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه
، سێهه‌مین
جار ، پاره‌یه‌کى
کۆنى پێ‌بوو ،
له دیوێکى
وێنه‌ى
منداڵێک ، به‌ده‌ستێکى
ماسى و به‌ده‌سته‌که‌ى
دى ، تیروکه‌وانێکى
، له هاوسه‌نگى
ماسییه‌وه
هه‌ڵگرتبوو .
دیوه‌که‌ى
تر‌ى ، ئه‌ستێره
شه‌ش گۆشه‌که‌ى
داود پێغه‌مبه‌رى
له‌سه‌ربوو ،
ده‌سبه‌جىَ
زانیم ئه‌وه
( شێکه‌ڵ ) ى
عیبرانییه ،
به‌ڵام نه‌مزانى
هى کام سه‌رده‌مى
ئیسرائیله ،
به‌پاره‌ى
نان و که‌بابێک
، ئه‌و دراوه‌م
خسته ناو
کۆکراوه
دێرینه‌کانمه‌وه
. مه‌یانه‌مان
پتر سازاو
متمانه‌مان
په‌ره‌ى سه‌ند
. ئێوارانێک
وه‌کو نهێنیه‌کى
له‌کن بێت ،
یان له‌که‌سێک
بترسىَ ، لێم
نزیک بۆوه ،
به‌سڵکردنه‌وه
پێڵوه‌کانى
ده‌تروکاند .
زانیم شتێکى
چنگ که‌وتووه
یان راونراوه
! ئه‌نگوستیله
زیوینه‌که‌ى
په‌نجه توته‌ى
، سه‌رنجى
دزیم ، دوو
کوڵه‌مار
نقێمه
زومروته‌که‌یان
، به‌سه‌ر راگرتبوو
، چوومه نواو
گوتم :
- خه‌لیل!
ئه‌مڕۆ شڵه‌ژاو
و شێلو دێیته
به‌ر دیده‌م !!
خه‌نده‌یه‌کى
ته‌زره‌یى هه‌ڵوه‌راند
و .. به‌ده‌ست
ئاماژه‌ى کرد
که گوێچکه‌مى
لىَ نزیک بکه‌مه‌وه
. ئه‌ویش ده‌مى
هانییه به‌ره‌وه
.
- ها!!
- نووسراوێکم
له‌کنه .. له‌وانه‌ى
تۆ مه‌راقته
و ...
هه‌ڵبه‌ته
درکاندبووم ،
که چه‌ندین
ده‌ستنووسى
مه‌لا کورده‌کانم
خڕکردۆته‌وه
له‌باره‌ى فه‌لسه‌فه‌و
زمان و مه‌نتیقه‌وه
. به شێنه‌یى
گوتمه‌وه :
- له‌وه‌کانى
منه ؟!
به‌چپه
دوو وه‌ڵامى
دامه‌وه .
- نا
.. نا .. له‌سه‌ر
پێست
نووسراوه !
وشه‌ى
(پێست ) سه‌رسامى
کردم و گه‌شاندمیه‌وه
.
- بابڕۆین
..
رووه‌و
ماڵیان چووین
، له‌ژووره‌وه
، له‌و ته‌نکه
پێسته خۆشه‌کراوه
رامام . که‌وا
به‌چڕى
نووسرابوو .
سه‌رتاپام
موچڕکه ته‌نى
بووى ، به‌تایبه‌ت
که‌ناوى
نووسه‌ره‌که‌یم
زانى . گه‌شکه
بووم .
-کاک خه‌لیل
.. ئه‌م شه‌و ده‌یبه‌مه‌وه
، به‌ڵکو
شتێکى لێهه‌ڵکڕێنم
.. ئه‌وساش .. ده‌مت
چه‌ند
بخوازىَ ، ده‌تده‌مىَ
..له‌خواره‌وه
نووسرابوو ((
رۆژبه‌هى
رۆژبه‌یان )) .
له‌ده‌نگى به‌ئاگا
هاتم ..
- مامۆستا
، به‌شتێکى
نایاب و
عاجباتى ده‌چێت
!!
- خه‌مت نه‌بىَ
. سبه‌ینىَ
ئێواره ، له
گۆشه‌ى
چایخانه‌که‌دا
ده‌تبینمه‌وه
.. خوات ...
له‌ماڵه‌وه‌مان
، له‌سه‌ر سنگ
هه‌ڵاژیام و
که‌وتمه
ویزه‌ى هه‌ڵهێنانى
نووسراوه‌که
به‌خۆم گوت : ((
ئه‌مه به‌عیلمى
جه‌فر ده‌کات
، که ده‌یان
ساڵه به‌دواى
نهێنیه‌کانیدا
ده‌گه‌ڕێم .
ئه‌ى ئه‌وه نییه
، هه‌ندىَ حه‌رفى
تاکو جووت ،
لێره‌و له‌وىَ
تۆمار کردوون
! ئه‌وان به‌حه‌رف
هه‌موو
شتێکیان
زانیوه !!
داهاتوویان
له‌لائاشکرا
بوو ه!! فڕیون
و .. له‌چاویش
ونبوونه !! )) به‌رله‌وه‌ى
ده‌قى ئه‌و
پێسته
دانسقه‌یه
تۆمار بکه‌م ،
، (( رۆژبه‌ه ))ت
پێده‌ناسێنم .
ئا ، ئا ، تۆى
خوێنه‌ر ، که‌نازناوى
(( سه‌لمانى
پاک )) یشى هه‌یه
، دیاره نه‌یویستووه
یان نه‌یوێراوه
ئه‌م
زانستیانه ،
له ژیانیدا
به‌که‌سێک
نیشان بدات ،
ئیتر .. به‌ڕێکه‌وت
بىَ یان
موعجیزه‌و
شتێکى تر ، ئه‌وا
له‌پاش
چوارده سه‌ده
، پێسته ،
یاداشته‌که
، گه‌یشته ده‌ستى
یه‌کێک له‌نه‌وه‌کانى
خۆى !!
خه‌لیل
له ته‌ک
چایخانه‌که‌دا
سه‌قامگیر
بوو ، ئه‌نگوستیله‌که‌ى
به‌زه‌لامێک
پێشانده‌دا .
په‌یتا په‌یتا
ده‌یگوت :
- دیوته
!!ها .. لێره
ناوى خوا ((
الله ))
نووسراوه !!
زه‌لامه‌که‌ش
به‌ته‌نزه‌وه
توڕه‌ى ده‌کرد
.
- نووسراوى
چى و ته‌ڕه‌ماشى
چى !! کاکى خۆم
ئه‌مه
نووسین نییه
، ده‌مارى به‌رده‌که‌یه
!!
- بڕوا
بکه ،
زمرووته‌و له
ژێر ئه‌و قه‌ڵاته
دۆزیویانه‌ته‌وه
!
منیش له‌کن
زیو گه‌رێک ئه‌نگوستیله‌یه‌کم
بۆ به‌رادان
دا .
به‌سڵاوێکى
بڵند ،
مشتومڕه‌که‌یانم
قاچى و ... خه‌لیلم
په‌نادا . به‌چاو
گوتى : (( ها!! )) ئه‌ز
به‌ده‌نگه‌وه
گوتم :
- هێشتاکه
، چاک بۆم نه‌خوێندراوه‌ته‌وه
، سه‌ڕه‌راى
ئه‌وه‌ش ،
گلمدایه‌وه
.بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ
مه‌لایه‌کى
ناسیاوم ساغى
ده‌که‌ینه‌وه
.
رادیۆى
گازینۆکه ، ((
رۆڵه لایلاى
، به‌رخه‌که‌م
لایلاى )) ى به‌گوێى
گوێده‌راندا
چه‌ند پات
کرده‌وه .
کۆچڕه‌وه‌که‌م
هاته پێش چاو
، دایکێک
مداڵێکى
وردیله‌ى
بکۆڵه‌وه
بوو . کۆرپه‌یه‌کى
دیکه‌ى له‌سکدا
هه‌ڵگرتبوو .
له‌به‌ر بىَ
بژێوى و که‌متینى
، ئه‌و پارچه‌ى
جگه‌رى خۆى له‌لێوارى
شارێیه‌کدا
جێهێشت !! وه‌ره
بتوانه خۆت
رابگره !! هه‌ڵمگرت
و سپاردم به‌ژنێکى
پۆشته‌ى ناو
سوپه‌رێک .
ئاسمانى به‌ر
نیگام شیرى
بوو ، به‌وه
ده‌چوو ، هه‌زاران
پۆلى په‌پوله‌ى
سپى سپى سپى ،
گومبه‌زه
لاجیوه‌ردییه‌که‌ى
ئه‌و ئاسمانه‌یان
داپۆشیلبێت .
خه‌لیل ،
بۆ نرخى پێسته‌که
مرخى له دووسه‌د
دینار
خۆشکردبوو ، خ
خ خ خ ... پاش سه‌واو
چه‌ندو
چوونێکى گه‌رم
به‌سه‌دو ده‌دینار
قایل بوو . په‌نجا
دینارم دایىَ
.. شه‌سته‌که‌م
بۆ سه‌رى مانگ
دوا خست . هه‌ستم
به‌دڵارایى و به‌ختیاریه‌ک
کرد و .. یه‌کسه‌ر
بۆ ماڵه‌وه .
هه‌مدیسان
ڕمامه سه‌ر
سنگ و .. ئه‌و
وشه‌و دێڕانه‌م
نووسینه‌وه
که‌به‌چاکى
بۆم به‌کاڵانه‌کرابوونه‌وه
. که فیساز
بووم به وێنه‌ى
به‌ندییه‌ک
پاش ده‌ساڵ سه‌رفراز
بکرێت ، له‌ناوه‌وه‌مدا
، ئۆخه‌یم کرد
و یه‌کراست
چوومه لاى مه‌لا
ره‌حیمى
دۆستم . بڕىَ
که‌ڵکم لىَ وه‌رگرت
. گه‌ڕامه‌وه
، دایکى منداڵان
فنجانێک
کاکاو به‌شیرى
له‌ته‌کم
دانا .. ده‌هه‌ڵما
.. به‌نه‌رمى
ده‌نگى هات .
- وریابه
، نه‌یڕێژى .
ئه‌رىَ باوکى
ئاڵا ، پێم
ناڵێى :
(( شه‌ڕى
ناوخۆ )) ماناى
چییه ؟
چاوم به‌نووسراوه‌که‌وه
بوو ، ده‌نگم
گوتى :
- بیخه‌ره
شه‌و . ئه‌وسا
بۆتى شیده‌که‌مه‌وه
، که‌چ ده‌ردێکى
کوشنده‌یه .
ده‌ستم
بۆ فنجانه‌که
برد‌و چاوم له‌ئاست
وێنه‌ى
لێوارى
فنجانه‌که‌دا
وه‌ستا !! ده‌سره‌نگینى
چینى بوو ، ئه‌ژدیهایه‌کى
ره‌نگ خه‌نه‌یى
، ئه‌و فنجانه‌ى
ئابلوقه‌دابوو
. کلکى له‌ژێر
قولفه‌که‌یدا
بوو ! له‌وىَ
چووبوه ناو
ده‌مى !! وه‌ک
ئه‌وه‌ى
بیمژىَ !!چاوه‌کانى
سوور سوور
سوور وه‌ک
یاقوتى یه‌مانى
ده‌دره‌وشانه‌وه
. فڕم لێدا .. ئا
له کاکاو به‌شیره‌که
، خۆ فڕ له ئه‌ژدیهاکه‌ش
ناده‌م ، !! هاى
له‌تۆى خوێنه‌ر
!! ته‌زووى
موچڕکێک له‌شمى
هه‌ژاند .
ئیتر نه‌مزانى
، له‌ره‌نگدانه‌وه‌ى
وشه‌ى (( شه‌ڕ ))
بوو که‌به‌سه‌ر
زارمداهات ،
یان وێنه
زبره‌که‌ى ئه‌ژدیهاکه
!! یان هه‌ردووکیان
. ته‌نانه‌ت ،
ئه‌و موچڕکه‌و
ئه‌و هه‌سته‌ناکاوییه
، هه‌ر شه‌ش
تامه‌که‌ى
ناو زارمى
شێواند . تاڵى
و شیرینى ..
تفتى و تیژى ..
ترشى و سوێرى ..
کاکاو به‌شیره‌که‌م
لێبووه شتێکى
تر ! له‌م چرکه‌یه‌دا
، روانیمه
ناخى خۆم و ..
زمانم له ئه‌ژیهاکه
ده‌رهێنا .. بۆ
ته‌وسیش
لێستمه‌وه !
ئاى ! وه‌ک ئه‌وه‌ى
له‌ده‌یان سه‌ده‌ى
ئه‌زه‌لیه‌وه
گه‌ڕابمه‌وه
، هه‌ستم به‌گوشادى
و وزه‌یه‌کى
نوىَ کرد !! وه‌ک
ئه‌وه‌ى
مرۆیه‌کى
باڵابم .
بیرتیژتر و ..
هۆش واڵاتر ..
چاونه‌ترس و
دووربین ..
دوور ، دوور،
دوور .
قووڵایى بین ،
قووڵ قووڵ
قووڵ . په‌نهان
هه‌ڵێن ، هه‌ڵێن
. دڵنیابووم
له‌وه‌ى زه‌مه‌ن
مه‌لێکى ده‌سته‌مۆیه
و .. له‌په‌نجه‌ره‌ى
شانشینى
نووسینه‌کانمدا
نیشتۆوه‌ته‌وه
، شانۆى به‌ر
نیگام بۆته
کێڵگه‌ى په‌لکه
زێڕینه‌ى ده‌یان
په‌یژه‌و
(تونى TONE)ره‌نگى
ئاودار ، ئۆى!!
وه‌ى !وه‌ى چ
ئه‌فسوونێکه
!! به‌هبه‌ه .. چ
ته‌قس و
سرووتێکه !
دیاره ئه‌مه‌یه
به‌خشین و په‌رجوو
!! خه‌لیل ، ئه‌ز
هه‌رده‌م له
سوپاسبژێرى
تۆ ناکه‌وم که
ئه‌م پێسته‌ت
دامىَ . دواى
دوو سىَ هه‌فته
، به‌ته‌واوى
نووسراوه‌که‌م
بۆ خوێندرایه‌وه
. هه‌نده نه‌ما
، له‌شادیدا
بفڕ‌م!!ئه‌وه
منم عه‌بداڵى
زیندوو زاده
، ئه‌م
نهێنییه‌م ده‌ستکه‌وتووه
! له جۆرى
پێسته‌که‌ش
دڵنیابووم .
کوتێکى بچوکم
هه‌ندى گوێیه‌ک
لێکرده‌وه‌و
بردم بۆلاى
دوکاندارێک
که ده‌یان که‌وڵى
پڵنگ و ده‌ڵه‌ک
و که‌متیار و
گورگ و سیخوڕ‌و
رێوى هه‌ڵواسیبوو
. ته‌نانه‌ت
وه‌کو گێڕایه‌وه
، مه‌راق و حه‌زه‌که‌ى
گه‌یاندبوویه
بولگارستان و
یۆگۆسلافیاش .
ئه‌م لێزانه
کارشوناسه ،
به‌دڵنییایه‌وه
گوتى که
پێسته‌که هى
مامزى
بیابانه . ئه‌مه‌یش
پتر سورى کردم
که ((
پێستنووسه‌که
)) رۆژبه‌هى
پاکه .
دڵنیاش بووم
که پێش هه‌موو
شتێک (( گه‌وهه‌رى
جوانى )) هه‌بووه
. جوانیش چۆته
دۆنى و شه‌وه
. وشه‌ش هه‌ڵفڕیوه‌و
کیشوه‌رانى
ته‌ى کردووه
. مرۆڤى راسته‌قینه
و باڵا ، له
جیاتى په‌ڕوباڵ
. هه‌میشه به
( وشه ) بڵند
بوونه‌ته‌وه
. وشه‌ش خۆى
مرۆڤه ،
مرۆڤیش وشه‌یه
..
شه‌وێکى
تر ، ده‌قى
نووسراوه‌که‌م
په‌رچڤه
کرده سه‌ر
زمانى خۆمان ،
فه‌رموو ،
بیخوێنه‌وه
، گه‌ر
پرسیاریشت هه‌بوو
، یان گومانێک
، وه‌ڵام له‌لاى
به‌نده نییه
. خۆت سه‌ر پشک
به‌و مێشکێکى
کراوه‌ت هه‌بىَ
و .. به‌بىَ بیر
ته‌نگى و گرژ
بوونه‌وه ،
هه‌ڵیسه‌نگێنه
. له دێڕى یه‌که‌مدا
نووسراوه : ((
به‌ناوى
جووڵێنه‌رى
یه‌که‌م ، که
من و تۆ و ئه‌و
و ئه‌وانى ئه‌فراندووه
)) له دامێنه‌وه‌ش
ده‌ڵىَ : (( نه‌فره‌ت
له‌و که‌سه‌ى
ئه‌م
زانستیانه‌م
له‌ناو ده‌با
یان وشه‌یه‌کى
ده‌سڕێته‌وه
)) فه‌رموو ئه‌مه‌یش
ده‌قى
نووسراوه‌که‌یه.
هه‌ر که
له‌دایک بووم
، مامانه‌که
سه‌رسامیى
خۆى لاى دایک
و باوکم ده‌ربڕى
: (( به‌ه .. به‌ه !!
چه‌ند سپى و
پاک و
نورانییه !!
مانه‌ندى ئه‌و
رۆژه‌یه که
ده‌یپه‌رستین
!! ))
له‌به‌رئه‌وه‌لاى
زایینده‌ى هه‌فته‌ى
یه‌که‌مى جه‌ژنى نه‌ورۆز
بووم ، ناوى ((
رۆژبه‌ه )) یان
لێنام . که
هۆشم که‌وته
سه‌رو خۆم
ناسى ، بیرم
ئاڵایه که‌ون
و وجودو
زانستى جه‌فرو
چاکه‌و دادوه‌ریه‌وه
. که‌وتمه
خوێندنه‌وه‌ى
په‌رتووکى زه‌رده‌شتى
و مزده‌کى و
سیپاره‌ى
ئاته‌شگه‌ده‌کان
. ده‌سنووسى
موغ و موبه‌ده‌کانم
قۆزته‌وه .
هه‌میشه عه‌بداڵى
هه‌قپه‌رستىو
یه‌کسانى و
جوانى بووم ،
بۆیه له‌ته‌مه‌نى
بیست ساڵیمدا
، بۆ پشکنین و
زانست وه‌رگرتن
رووم کرده
عیراقى عه‌جه‌م
. ماوه‌یه‌ک
له‌کن قه‌شه‌یه‌کى
دیان ،
لاهووتى کۆنم
خوێند و بڕوام
به عیسایى هێنا
. له‌وێشه‌وه
، که‌قه‌شه‌که
تواناى
فێرکردنمى نه‌ما
، چوومه شام .
له کلێسه‌یه‌کدا
بوومه زێوان
و خزمه‌تگوزار.
له‌و رۆژگاره‌دا
، له ئازارى
به‌گژا چوونى
خێروشه‌ڕ ،
رووناکى و
تاریکى ، ده‌سه‌ڵات
و گه‌ردنى
بێنه‌وایان ،
ده‌برژام ، ده‌تلامه‌وه
، واى .. له‌ناخه‌وه
هه‌رده‌م
چاوه‌ڕوانى
رزگارکه‌رێک
و فریادره‌سێک
بووم . ئۆف .. هیچ
نووسراو و
سرۆشانێک شه‌یدایى
ناخه بىَ سره‌وته
هه‌ڵچوه‌که‌مى
دانامرکانده‌وه
!! به‌رچاووم
روون نابۆوه
!! داوى سپى و ره‌شم
بۆ لێک
ناکرایه‌وه
!! بۆیه ده‌ڕۆیشتم
و ده‌ڕۆیشتم .
ساتمه‌م ده‌داو
ده‌ڕۆیشتم .
رووگا گۆرکێم
ده‌کرد . هه‌تاکو
.. (( لێره‌دا ،
جێگه‌ى چه‌ند
وشه‌یه‌ک
بۆشه . ئه‌و
زمانزانه‌م
دێته یاد که
هه‌تاکو مرد ((
حتى)) ى بۆساغ
نه‌کرایه‌وه
مات وفى قلبه
شىء من حتى))
پاش یه‌ک
دوو ساڵ له‌وێش
نه‌حه‌وامه‌وه
، چونکه ره‌به‌نى
کڵیسه‌که
ناپاک بوو ،
گزیى له خوا
په‌رستان ده‌کرد
. هه‌رچى زێڕو
زیو و نه‌زرى
کڵێسه بوو ده‌یمفتاندو
.. له‌باخچه‌که‌یدا
ده‌یشارده‌وه
. خه‌ڵکم
لێ‌ئاگادار
کرد‌و گه‌نجینه‌که‌یان
دۆزیه‌وه‌و ..
ره‌به‌نه‌که‌یان
به‌رده‌باران
کرد و پاشان
له خاچیان دا
. منیش سه‌رم
هه‌ڵگرت و به‌ره‌و
(( نوسه‌یبین ))
که جێنشینى
مه‌تران و
پاترێرک بوو ،
له‌وانیش
زانستى کۆکم
وه‌رگرت .
پاشان له‌سه‌ر
رێنمایى
دۆستێکم بۆ ((
ئه‌مورییه ))
چووم ، شه‌وورۆژئه‌ڵهاى
خۆپه‌روه‌رده‌کردن
و ریازه‌ى نه‌فس
و خواپه‌رستى
بووم . رۆژ و شه‌وم
گرىَ ده‌دا و
تینووتیم نه‌ده‌شکا
!! باڵا گه‌ردانى
راستى بووم .
ته‌مه‌نم گه‌یشته
سى و نۆ به‌دیدارێکى
راهبێک گه‌یشتم
، هانى دام
روو له
دوورگه‌ى ((
واقواق )) بکه‌م
و بگه‌مه
قیسمى کوڕى عه‌بدوللات
(( پیاوه مه‌زنه‌که
)) بوومه دیلى ((
به‌نوکوله‌یب))
و له((یه‌سربى))
(شار)ى شاراندا
گیرسامه‌وه
.به جوویه‌ک
فرۆشرام .
ئاواتم هاته
دى و به‌دیمانه‌ى
ئه‌و مه‌زنه
پیاوه گه‌یشتم
و کردمى به‌یاوه‌رى
هه‌ره نزیکى
خۆى((سلمان
منا اهل
البیت)) ،
چونکه بێجگه
له په‌رتووکه
پیرۆزه‌کان
قاڵبووم له
ئاڤێستاو
خودانامه‌و
سرووده‌کانى
ڤاندیدات و گه‌وهه‌ره‌کانى
تاو‌و مه‌زموره‌کانى
داود و
تێڕوانینى
مانى و رامانه‌کانى
پێشینان ،
زانستى ساسان
و هیللینى و
سریان له
مێشکمدا که‌ڵه‌که
بوون . بوومه
یه‌کێک له
خێزانى پیاوه
مه‌زنه‌که‌و
ناوى گۆڕیم .
زۆر کات ،
کۆبونه‌وه‌ى
دوو قۆڵینى په‌نهانمان
ده‌کرد ، که
درێژه‌ى
بخایاندبایه
، سه‌ره‌ژنى
پیاوه مه‌زنه‌که
، ده‌نگى ناڕه‌زایى
بڵند ده‌بۆوه‌و
ده‌یگوت : لو
اجتمع هژان
الرجلان
لبتنا فى فراش
بارد ! (( ئه‌و
جووته پێکه‌وه
بن ، ئێمه له
پێخه‌فى
ساردا ده‌مێنینه‌وه
)) له‌و
دانیشتنه فه‌لسه‌فیانه‌دا
به‌زمانى
سریانى ده‌په‌یڤاین
، چونکه به‌نده
هه‌تا
مردنیشم به‌باشى
فێرى زمانى
دورگه‌که نه‌بووم
. ئه‌و ساڵه‌ى((
شار )) گه‌مارۆ
درا ،
ئامۆژگاریم
کرد که‌له
خولى شاردا خه‌نده‌ک
هه‌ڵبکه‌ندرىَ
. هه‌رمنیش له
بیناسازیدا
فێرى (( که‌وانه
) م کردن . من و
ئامۆزاى
پیاوه مه‌زنه‌که(عه‌لى)
، زانستى جه‌فرو
په‌نهانى حه‌رفمان
ده‌زانى . ئه‌و
منى به‌لوقمانى
حه‌کیم داده‌ناو
ده‌یگوت
عیلمى ئه‌وه‌لین
و ئاخرینم له
سینگدایه((
لو کان العلم
فى الپریا
لوێله هژا
الرجل )) . سه‌ڕه‌راى
ئه‌وه‌ش ، ته‌نیا
بووم ! به هه‌موو
واتاى ته‌نیایى((
ابو هریره-
پشیله‌وان ))
منى به خاوه‌ندى
دوو په‌رتووکان
ده‌ناسى ، که‌چى
که‌سێک نه‌یوێرا
که‌نیشکى خۆى
بکاته هاوسه‌رم!!
بۆئه‌وه‌ى
نیوه‌ى
ئایینه‌که‌م
ته‌واو بکه‌م
!! داب و نه‌ریتى
راگزایه‌تى و
رێساى هۆزایه‌تى
بوونه کۆسپ !
هه‌رچه‌نده
ئه‌ز له
ئۆجاغزاده‌کانى
(( رۆژبه‌یان ))
بووم !!
برائایینیه‌که‌م((ابو
الدرداء))
گوته‌نى : (( هه‌رچه‌نده
زانیاریت زۆر
بوو ، به
گوێره‌ى ئه‌وه
، ژان و که‌سه‌ریت
زیاد ده‌کات ))
ئه‌نجام واى
لێهات ، یاوه‌رى
یه‌که‌مى په‌یامبه‌ر
فه‌رمانى که
نابىَ هه‌رگیز
فه‌رمووده‌کانى
مه‌زنه
پیاوه‌که
بگێڕمه‌وه !!
گوایه دووبه‌ره‌کى
ده‌خاته‌وه
!! بۆیه
برائایینیه‌که‌م
له شامه‌وه
، نامه‌یه‌کى
بۆ ره‌وانه
کردم بۆئه‌وه‌ى
بچمه (( قودس و
له پیرۆزگه‌ى
ئایینان دا
بمرم )) ئه‌وه‌م
په‌سه‌ند نه‌کرد
، وه‌ڵامم
دایه‌وه ، ، ((
زه‌وى هه‌رگیز
مرۆڤ پیرۆز
ناکات ، به‌ڵکو
کاره‌که‌ى
پیرۆزى ده‌کات
)) و پاروى چه‌ورم
ره‌تکرده‌وه
. یاوه‌رى
دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى
شاره‌زابووم
له کاروبارى
ساسان و له‌راستیشدا
بۆئه‌وه‌ى
دوورم بخاته‌وه
، به نوێنه‌ر
ناردمیه (( ته‌یسیفۆن
)) له‌وىَ له
ژێر دارخورما
ده‌خه‌وتم و
به زستانیش
له مزگه‌وتدا
، سیخوڕان ئه‌وه‌یان
گه‌یانده
شارى شاران ،
گوایه شکۆى
ده‌سه‌ڵاتى
ئه‌وو ئیسلام
که‌م ده‌که‌مه‌وه
! بۆیه قایل
بووم که
داڵده‌یه‌کم
بۆ دروست بکه‌ن
به‌مه‌رجێک ،
که‌راکشام ،
پێم له‌م
دیوار بدا و
ده‌ستم بگاته
دیوارى به‌رامبه‌رى
، که هه‌ستام
سه‌رم له
بنمیچى ژوره‌که
بدا . پرسیان
بۆ ؟ گوتم :
بۆئه‌وه‌ى هه‌میشه
گۆڕم له بیر
نه‌چێت ! ئه‌مه‌یان
به‌دڵ نه‌بوو
! ئه‌ز له‌وانه
نه‌بووم که
به‌ئاره‌زوویان
هه‌ڵسوڕێم و
له راستى ده‌م
بنووقێنم ،
بۆیه یه‌کێکى
دیکه‌یان هه‌نارده
جێگه‌م ، منیش
بىَ په‌رواو
زۆر به‌ئارامى
کشامه‌وه بۆ
کونجى خواپه‌رستى
و ئارامگه‌ى
زانست و
ئاستانه‌ى هه‌ق
و جوانى . ئاى ..
له‌پانتایى
ئه‌و دورگه‌یه‌و
هه‌م له پێته‌ختى
فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتیشدا
، غه‌واره‌و
بىَ زێد‌و
ئاواره بووم
. بۆیه په‌پولانه
، ئارام ئارام
ئارام رووه‌و
رۆژهه‌ڵات و
نشینگه‌ى
بێگه‌ڕانه‌وه‌ى
باووباپیران
چووم. دوا
ئاوڕم له
تاقه
شکۆداره‌که‌ى
کیسرا دایه‌وه‌و
. به‌من و به‌رۆژگار
پێده‌که‌نىو
.. رووى له
خۆرى بێباک
کردبوو .له‌ته‌مه‌نمدا
، وێڵى جێگه‌یه‌ک
بووم که ده‌ستى
تاوانى نه‌گه‌یشتبىَ
و .. بنیاده‌مى
چاوچنۆک ،
هاوڕه‌گه‌زى
خۆى نه‌چه‌وساندبێته‌وه
. ئه‌مێستا ،
له‌م ئارامگه‌یه
دووره په‌رێزه‌مدا
، که‌س نییه
ده‌نگم
بخنکێنىَ .
براى ئایین و
کریڤه‌که‌م فه‌رموویه‌تى
: (( ئه‌گه‌ر
رۆژبه‌ه له‌لاى
مه‌زنه پیاو
بێت ، رێگه‌ى
به‌که‌سى
دیکه نه‌داوه
بچێته لاى )) ..
وا خامه‌که‌م
سه‌ربه‌سته
، چى له رووبه‌رى
ئه‌م پێسته‌دا
تۆمار ده‌کات
، که پێشتر ((
گۆشتێکى گیا
خۆر)) بووه ،
بنیاده‌م ((
گۆشتى
گۆشتخۆره !!))
چاوم کزبووه
. که‌نه‌فتم و
پشتم بۆته که‌مه‌ى
گۆچان ، به‌ڵام
به دیدارى مه‌رگ
شادمانم ، که
راستییه‌کى
باڵا ده‌سته
. باوه‌شم بۆ
ده‌کاته‌وه .
روبارى زه‌مه‌نیش
ناوه‌ستآ . له‌گه‌ڵ
خۆمدا په‌نهانه‌کان
له توێى کفنه‌که‌مدا
ده‌نێژم . مه‌گه‌ر
خۆم بزانم له‌و
دانوستانه
دوو قۆڵیانه‌دا
له غارى حه‌رراو
له ماڵه‌وه‌شدا،
چیمان ده‌گوت
و چۆن بیرمان
ده‌کرده‌وه
!! مرۆڤ خۆى هه‌موو
شتێکه ، مرۆڤ
ته‌نیا خۆى سه‌روه‌رو
خودانى ئه‌م
که‌ونه سه‌رمه‌دى
و بىَ سه‌رحه‌ده‌یه
و ... هه‌ر خۆى له
پیرۆزى خاڵ و
هێڵ و ژماره‌و
قه‌واره‌و
هێماکانى ده‌گات
. گه‌یشتمه
ئه‌و ئاکامه‌ى
، که رێگاکان
بنبه‌ستن ، ده‌رناچن
رێگاکان ،
بۆیه له‌سه‌حراى
گیانمدا ، په‌رتووکه‌کان
بوونه‌ته
گردۆڵکه‌ى گه‌ڕۆک
، ئه‌م شوێن و
ئه‌و شوێن ده‌که‌م
. ته‌نیام .. ته‌نیام
.. ته‌نیام . مه‌گه‌ر
مروارییه
چاوگه‌شه‌کانى
که‌لوه‌کانى
ئاسمانه‌کان
، هاوڕێى ئه‌م
ته‌نیایه‌م
بن .
ماره‌ییم
له زانست بڕى
. خۆم به باوه‌ڕێکه‌وه
گرىَ دا ، که
بڕواى به‌ژیرى
و هه‌ڵسه‌نگاندن
بێت . خۆراکى
گیانیم حه‌رفێکى
نوێیه ، وه‌لىَ
کام باوه‌ڕ ؟!
کام حه‌رف ؟!
ئاى بۆم
ناخرێته ناو
قه‌فه‌زى وشه‌و
حه‌رفه‌کانى
زمانه‌وه !!
خوداى میهره‌بان
تۆم ناسیوه‌و
.. له‌لارییه‌کانم
چاو بپۆشه .
ئامین . ئامین ..
ئامین به‌قه‌د
دانه‌ى لمى
بیابان و گه‌ڵاى
دره‌ختان و باڵنده‌ى
ئاسمانان و
زینده‌وه‌رانى
ده‌ریاکان .
***
لێره‌دا
ده‌قى
نووسراوه‌که
هاته کۆتایى
. ئه‌ز خستمه
به‌ر دیدو
هزرى نه‌وه‌کانى
میدیایى و ئه‌ستۆى
خۆم له‌و ئه‌رکه
گرانه
رزگارکرد .
- دایکى
ئاڵا .. شه‌ڕى
ناوخۆ سڕینه‌وه‌ى
مێژووه ،
دڕینى پێسته
پیرۆزه‌که‌ى رۆژبه‌هى
رۆژبه‌یانه
.. شه‌ڕ ..له‌دڵى
((مێوژ نه‌ک
مێژوو ))دا
ژیانه
..هاهاها ... هىَ
هىَ هىَ هۆ هۆ
هۆ .. شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندى
دوکه‌ڵبیرو
لێخنبیرانه .
- لێت
تێناگه‌م !
دوکه‌ڵ و لێخن
و ...
- هه‌موو
له
سێرکێکداکار
ده‌که‌ن
هه‌رچه‌نده
سیناریۆکان
جوودان .
- ئه‌رىَ
شێت بووى ، ئه‌وا
... سێرک
سێرکردنه ،
ئه‌ى سیناریۆ
چییه هیزه ..
- کچىَ
بۆ تێمناگه‌ى
، تۆ پرسیارت
کرد و منیش وه‌ڵامم
دایته‌وه ،
هه‌ى سه‌ندانم
له سیناریۆو
میناریۆدا .
***
به‌رهه‌مه‌کانی
نووسه‌ر
1- لاکێشه
ڕووناکه‌کان،به‌غدا،
چاپخانه‌ی :
دار الحریه
للگباعه،1980،
135ل.(چیرۆک) ( له لایه‌ن
ئیسماعیل ده‌روێشه‌وه
کراوه به فه‌ره‌نسی)
2- مردوو
خه‌ون
نابینێ،به‌غدا،چاپخانه‌ی
: جریده
العراق،1980،
76ل.(چیرۆک)
3- بارام
ناوێک هه‌بوو،
به‌غدا:
چاپخانه‌ی
کۆڕی زانیاری
عێراق، 1982،
82ل.(کورته
چیرۆک)
4- په‌ڕه‌نگ،
به‌غدا،
چاپخانه‌ی
دار القادسیه،1986،
120ل.(چیرۆک)
5- هه‌لکشان
به‌ره‌و
لوتکه،به‌غدا،
به‌غدا: دار
الحریه
للگباعه، 1989،
310ل.( ڕۆمان) ( له لایه‌ن
د. ئه‌حمه‌دی
مه‌لا کراوه
به فه‌ره‌نسی)
6- په‌یک،
پاریس، 1995،
(چیرۆک)
7- سۆناتای
ڕۆح، هه‌ولێر:1997،
(ڕۆمان)
8- کاوڵاش،
هه‌ولێر،
چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری، 1997،
ل275،
(
ڕۆمان)
9- ونگه
، به‌رلین،
چاپخانه‌ی
هاڤیبوون، 2003،
117ل.( ڕۆمان)
10- کۆچره‌و
کۆچره‌و، هه‌ولێر،
چاپخانه‌ی: وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده-
هه‌ولێر،2003، ل.(
ڕۆمان)
زنجیره‌ی
کتێبه چاپکراوه‌کانی
کتێب‌فرۆشی
سۆران- هه‌ولێر
1- گره‌و ،عه‌زیز
نه‌سین،و / له
عه‌ره‌بییه‌وه
جه‌مال گرده‌سۆری،
هه‌ولێر: (ب.چ)،
2003، 38ل.
2- بێناسنامه‌کان،چ2،عه‌زیز
نه‌سین،و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2003، 160ل.
3- ئاغا و شێخ و
ده‌وڵه‌ت،ب1،چ4،مارتین
ڤان برونسه‌ن،
و/ له ئه‌لمانییه‌وه
د.کوردۆ عه‌لی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2003، 360ل.
4- کورد‌و
کوردستان- به‌شی
(1-2)،چ2،محه‌مه‌د
ئه‌مین زه‌کی
به‌گ،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان
،2004، (272+278)ل.
5- مرۆڤ له
نێوان ڕواڵه‌ت
و جه‌وهه‌ردا،ئه‌ریک
فرۆم،و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه سابیر
به‌کر
بۆکانی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان2003، 216ل.
6- کورد
له سه‌ده‌ی
نۆزده‌و
بیستدا، کرێس
کۆچێرا، و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 464ل.
7- چاوه‌کانی،چ4،بزورگ
عه‌له‌وی، و/
له فارسییه‌وه
ئازاد به‌رزنجی،
سلێمانی: چاپخانه‌ی
شڤان ،2004، 144ل.
8- ئینسایکلۆپیدیای
فه‌یله‌سوفان،سه‌رپه‌رشتی
م. ڕوزنتال،ب.
یوردین، و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه
محه‌مه‌د وه‌سمان
عه‌زیز،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 550ل.
9- به‌یه‌کگه‌یشتنی
کورد‌و لان له
وڵاتی باب و
شه‌روان،د.جه‌مال
ڕه‌شید ئه‌حمه‌د،
و/ له عه‌ره‌بییه‌وه
ئاسۆس محه‌مه‌د
مه‌لاقادر،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 330ل.
10- بیره‌وه‌رییه‌کانی
ته‌یموری له‌نگ،چ3،
مارسل بریون،
و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید
، سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان ،2004، 324ل.
11- ڕۆشنبیری
سێکسی و ته‌ندروستی
،چ8،فازیل
هیمه‌ت، سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان ،2004، 259ل.
12- کلیکی
ئینته‌رنێت،چ2،سه‌رکه‌وت
پێنجوینی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان، 2004، 98ل.
13- -فێربوونی فه‌ره‌نسی
به
ئاسانی،کوردۆ
ئه‌حمه‌د،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 63ل.
14- مرۆڤ له
نێوان ڕواڵه‌ت
و جه‌وهه‌ردا،چ2،ئه‌ریک
فرۆم،و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه
سابیر به‌کر
بۆکانی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان2004، 214ل.
15- کێشه
سێکسییه‌کان،چـ3،فازیل
هیمه‌ت،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان، 2004 ، 130ل.
16- ئازادی یا مه‌رگ،نیکۆس
کازانتزاکیس،
و/ له فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 560ل.
17- فه‌رهه‌نگی
شیرین(عه‌ره‌بی-
کوردی)،چ4،فازیل
نیزامه‌دین،
سلێمانی: چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 845ل.
18- زمان‌ناسی و
هه‌ندێ له
بابه‌تی
زمانناسیی
کوردی،سه‌ڵام
ناوخۆش،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 103ل.
19- ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه،نووسین
و وه‌رگێڕانی
که‌ریم ده‌شتی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 527ل.
20- چیرۆکه‌کانی
سه‌مه‌دی
بیهره‌نگی،
سه‌مه‌دی
بیهره‌نگی، و/
له فارسییه‌وه حه‌مه
که‌ریم عارف،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 240ل.
21- ئێواران
بۆنی خه‌وم لێ
دێ، چنوور
نامیق حه‌سه‌ن،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 112ل.
22- ئه‌فسانه‌ی
گریکی و
ڕۆمانی
،گریس،هـ .
کوپفر،و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 152ل.
23- جان جاک
ڕۆسۆ،موریس
شربل،میشال
ابی فاچل، و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه
ڕه‌حیم
سابیر،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 98ل.
24- ڤۆلتێر،ئه‌ندریه
کریسۆن،و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه
ڕه‌حیم
سابیر،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 56ل.
25- سه‌ده‌ی یه‌که‌می
خه‌یاڵ،
کاروان عومه‌ر
کاکه سوور،
سلێمانی: چاپه‌مه‌نی
گه‌نج ،2004، 224ل.
26- ڕێزمانی
ئینگلیزی
زاگرۆس،یوسف
فه‌قیهی،
سلێمانی: چاپه‌مه‌نی
گه‌نج،2004، 201ل.
27- له نێوان
(بلیمه‌تی)و
(شێتی)دا،چ2،هاشم
ساڵح،و/ له
عه‌ره‌بییه‌وه نه‌وزاد
ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 102ل.
28- دواڕۆژی مه‌حکومێک،،ڤیکتۆر
هۆگۆ، و / له
ئه‌لمانییه‌وه‌عه‌بدولموئمین
ده‌شتی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 127ل.
29- کورد
له سه‌ده‌ی
نۆزده‌و
بیستدا،
چ2،کرێس
کۆچێرا، و/ له
فارسییه‌وه
حه‌مه که‌ریم
عارف،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان،2004، 464ل.
30-
ژنه
مۆدێرنه‌که
، ئه‌رده‌لان
عه‌بدوڵڵا،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی
شڤان، 2004، 174ل.
31- ئه‌سپیدیلۆن،چـ2،
کاروان عومه‌ر
کاکه‌سوور،
سلێمانی
چاپخانه‌ی
شڤان،2005، 221ل.
32- سه‌د ساڵ ته‌نیایی،چـ2،
گابریل
گارسیا
مارکز،وه‌رگێڕانی
له فارسییه‌وه
حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار،
سلێمانی
چاپخانه‌ی
شڤان،2005، 387ل.
33- فه‌رهه‌نگی
خاک(فارسی –
کوردی)، مه‌حموود
عه‌بدولڵا
وجه‌مال جه‌لال
، هه‌ولێر:
چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده،2005،
370ل.
34- هه‌ولێرم
وادیوه‌و
بیستووه، ب3،
سه‌ید مه‌ولود
بێخاڵی، هه‌ولێر:
چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده،2005،
374ل.
35- باخچه‌ی به‌ردین،
نیکۆس
کازانتزاکیس
، و/ له عه‌ره‌بییه‌وه
جه‌لیل کاکه‌وه‌یس،
سلێمانى:
چاپخانه‌ی
شڤان، 2005، 302 ل.
36- سه‌ره‌تایه‌ک
له فه‌لسه‌فه
کلاسیکی
یۆنان، چـ 2،
حه‌مید عه‌زیز
سه‌عید، سلێمانى:
چاپخانه‌ی
شڤان،2005، 302ل.
37- گێله‌پیاو،
چ3، عه‌زیز نه‌سین
، و/ له‌فارسییه‌وه
عه‌بدولڵاى
حه‌سه‌ن زاده،
هه‌ولێر:
چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده-
هه‌ولێر،2005، 277ل.
38- ڕۆمانی
کوردی و په‌رتبوونی
ڕووداو و
نازینده‌یی
شاکه‌س،جه‌لیل
کاکه‌وه‌یس،
سلێمانی:چاپخانه‌ی
بینایى ،2005، 153ل.
39- هونه‌رى
شیعر ، چ 2 ،
هۆراس ، حه‌مید
عه‌زیز
کردوویه به
کوردی،
سلێمانى :چاپه‌مه‌نى
چوارچرا ، 2005 ،
55ل .
40- ڕه‌خنه‌ی
( ڕه‌خنه‌ی
ڕۆمانی
کوردی)،فوئاد
ڕه‌شید،
سلێمانی :
چاپخانه‌ی
ڕوون، 2005، 197ل.
41- نوێگه‌ری –
کۆمه‌له
وتار، محه‌مه‌د
وه‌سمان،سلێمانی:
چاپخانه‌ی
چوارچرا،2005، 107ل.
42- مێژووی
هاوچه‌رخی
کورد،چ2،
د‌یڤید مه‌کداول،
و/ له
فارسییه‌وه
ئه‌بووبه‌کر
خۆشناو، هه‌ولێر:
چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده
، 2005، 747ل.
43- بیبلۆگرافیاى
فۆلکلۆرى
کوردى،د.عومه‌ر
ئیبراهیم عه‌زیز،سلێمانی:چاپخانه‌ی
چوار چرا ، 2005،
320ل.
44- زاخی گۆرانی-
چه‌پکێک له
هۆنراوه‌ی
گۆرانی،شێروان
حه‌سه‌ن حوسنی،سلێمانی
چاپخانه‌ی گه‌نج،
2005، 252ل.
45- له په‌یوه‌ندییه‌وه
بۆ خۆشه‌ویستی،چ
2، ڕێبوار
سیوه‌یلی،
سلێمانی :
چاپخانه‌ی
شڤان، 2005، 224ل.
46- تاسه‌ی
ئازادی ، چ2،
سیامه‌ند شێخ
ئاغایی،
سلێمانی
چاپخانه‌ی گه‌نج،
2005، 153ل.
47- سه‌گی سووره‌ی
، سیامه‌ند شێخ
ئاغایی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی گه‌نج،
2005، 190ل.
48- به‌نده‌ری
گول، شێروان
حه‌سه‌ن
حوسنی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی گه‌نج،
2005، 120ل.
49- کیماگه‌ر،پاولۆ
کۆوێلۆ، ئاسۆ
حه‌سه‌ن زاده
له فه‌ره‌نسییه‌وه
کردوویه به
کوردی،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی کارۆ ،
2005،148 ل.
50- سۆناتای
ڕۆح، چ2، عه‌بدوڵڵاَ
سه‌راج،
سلێمانی:
چاپخانه‌ی گه‌نج،
2005، 69ل.